باروودۆخی جیهانی ئیسلامی لەسەدەی حەوتەم و هەشتەمی كۆچیدا
نووسنی نهاد جلال حبیب الله
( باروودۆخی سیاسیو سەربازی )
سەدەی حەوتەم دەكەوێتە كۆتاییەكانی ماوەی خیلافەتی عەبباسییەوە،سەردەمێكە تیایدا خیلافەتی عەبباسی خەریكە لە دەسەڵاتەكانی سەلجووقی خۆی دەرباز دەكات و بەرەو گێڕانەوەی دەسەڵاتی سیاسی و كرداری خۆی هەنگاو دەنێت.(1)
جیهانی ئیسلامیش لە دابەشبوونێكی زۆر و پەرتەوازەییەكی پێشتردا خۆی دەبینیەوە، لە ڕۆژهەڵاتی دەوڵەتی خیلافەتی ئیسلامیش گرنگترین دەسەڵاتی بریتیبوو لە دەوڵەتی خوارزمی (2)كە وەك پارێزەرێكی دەوڵەتی ئیسلامی لەڕووی جیهانی ڕۆژهەڵاتدا خۆی دەنواند، ئەم دەوڵەتە سنوورێكی بەرفراوانی هەبوو و خواستەكانی گەیشتە ئاستێك كە خوارزمشاه(3) دەیویست دەوڵەتی خیلافەتی عەبباسی لە بەغداد بگرێت. (4)
هەروەها مەغۆلەكانیش (5)بەسەركردایەتی جەنگیزخان یەكڕیزییان بەدەستهێناو كەوتنە فراوانخوازی و ناوچەكانی چینیان گرتو دەسەڵاتە لاوەكیەكانی دەوروبەریان داماڵین، ئینجا ڕوویانكردە جیهانی ئیسلامیو توانییان دەسەڵاتی خوارزمیەكان بڕووخێنن،(6)
كوشتن و بڕین وبەدیلگرتنو فرۆشتنی وەك كۆیلەیان لەڕوودا بەكارهێنان، تەنانەت موزەفەر قوتز(7) كە دواتر دەبێتە ڕووخێنەریان دیلی ئەمانەو بەكۆیلە دەفرۆشرێت و دواتر بڕیاری تۆڵە سەندنەوە دەدات. (8)
بەغداد پایتەختی خیلافەتی عەبباسی بوو، دەسەڵاتی عەبباسی دوای هاتنی توركەكان لەسەردەمی موعتەسەمەوە (218ك-227ك/833 ز-841 ز) ودواتر هاتنی بوەیهیەكان (334ك-447 ك/945 ز-1055ز)و پاشانیش سەلجووقیەكان لەساڵی(447ك-656 ك/1055ز-1258ز) دەسەڵاتی سیاسی خۆی لەدەست دابوو ولەسەرەتاكانی سەدەی حەوتەمەوە بەرەو ئەوە دەچوو ئەو سەربەخۆییەی دەستكەوێتەوە،(9) هاوكات سەلجووقیەكانی ڕۆم لە ئاسیای بچووك بەرەو بارێكی لاوازی و بەرەو داڕمان دەچوون. (10)
لە میسرو شامیشدا ئەییووبیەكان دەسەڵاتیان لەدەست دابوو، بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان خۆیان و دواتر بەرەو لاوازی چوونیان دەسەڵاتی خۆیان لە میسر لەدەستداو مەمالیكەكان شوێنیان گرتنەوە،(11) ئینجا مەمالیكەكان هەوڵیاندا شەرعیەت بە دەسەڵاتی خۆیان بدەنو چەند ڕێگەیەكیان گرتەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا كەوتنە ململانێیەكی سەختی دژ بە بنەماڵەی ئەییوبی لەشامداو دژبەیەك چەند جەنگێكیان ئەنجامدا تا دواتر خەلیفە موستەعسەمی(12) عەبباسی ڕێككەوتنی لە نێوانیاندا بەست. (13)
لە ڕۆژئاوای ئیسلامیشدا، ململانێی موسڵمانانو خاچیەكانی ئەورووپا لەلایەكو ململانێی ناوخۆیی خۆیان لەلایەكی ترەوە هەبوو،(14)تا دەوڵەتی موەحیدین خیلافەتی نوێی ڕاگەیاندو دواتر حەفسیەكان هاتن. (15)
لەناو جیهانی ئیسلامیشدا دەستەی ئیسماعیلی باتینی(16)ڕۆلێكی كاراو دیاریان دەنواند، ئەمانە ببوونە مایەی لاوازكردنی دەسەڵاتی ئیسلامی و هەر لەسەردەمی بوەیهیەكانەوە دەركەوتن تا ئەوەی لەسەر دەستی هۆلاكۆی مەغۆلی گورزێكی توندیان ئاڕاستەكرا(17).
لەم ماوەیەدا جیهانی ئیسلامی ئەم گرفتانەی بە خۆیەوە دەبینی، شاڵاوی خاچیو مەغۆلیو ململانێی ناوخۆیی: (18)
1- شاڵاوی خاچی: خاچیەكان لە سەدەی حەوتەمی كۆچیدا گرنگی خۆیان بە شاڵاوەكانیان دەدا بۆسەر جیهانی ئیسلامی،(19)شاڵاوبردنی مەسیحیەتیش لە سێ لاوە بوو:
1- ڕۆژئاوای ئیسلامی: جەنگی درێژخایەنی پێشووی ئەندەلوس و باكووری ئەفریقیای دەگرتەوە. (20)
2- شام: ئەمە پێشینەیەكی دێرینی هەبوو، هەرلە هەوڵەكانی ئولب ئەرسەلان
(455ك-465ك/1063ز-1073ز) دژ بە مەسیحیە هێرشبەرەكان لە شام(21)تا جەنگی حتین(583ك.) بە سەركردایەتی سەلاحەدینی ئەییوبی(567ك-589ك/1171ز-1193ز) (22) ، بەڵام ئەم ململانێو جەنگە كۆتایی نەهات، لەبەرئەوەی چەند میرنشینێكی خاچی مابوونەوە( روها، ئەنتاكیە، بەیتولمەقدیس)و لەنێوان جەنگو ڕێككەوتندا پەیوەندی خۆیان لەگەڵ جیهانی ئیسلامیدا دەبردەسەر(23).
3- میسر: ئەم هەڵمەتە بەسەركردایەتی لویسی نۆیەم ئەنجامدرا كە دواجار لەسەردەستی مەمالیكەكان شكستیان خواردو قۆناغێكی هەڵمەتە خاچییەكان لەو ماوەیەدا سەركەوتنی بەدەستنەهێناو شكا(24).
سوڵتان بیبرس(25) بەرامبەر بە میرنشینە خاچیەكان توندی نواندو توانی ڕیشەی چەندین ساڵە
یان بخاتە بەر ئەگەری نەمانی یەكجارەكی، بەڵكوو خاچیەكان زۆر لێی دەترسانو ڕۆژی مردنی ئەویشیان بە ئاهەنگ گێڕا. (26)
2- شاڵاوی مەغۆلی:
مەغۆلەكان كەبەسەركردایەتی جەنگیزخان كۆبوونەوە لەگەڵ چینیەكاندا لەجەنگدابوون، بەڵام بەهێزبوون
یانو هاندەری دەرەكیو هەڵەی خوارزمیەكان وای لێكردن ڕووبكەنە جیهانی ئیسلامیو درێژەیان بە شاڵاوی خۆیاندا تاگەیشتنەبەغداد، لەڕێگەشیاندا كوشتوبڕو وێرانیەكی زۆریان ئەنجامدەدا.(27)
لەساڵی(656ك/1258ز) دا مەغۆلەكان بەسەركردایەتی هۆلاگۆ بە هۆی زۆریو یەكدەنگیو بەهێزی سوپاكەیانو یارمەتی ئیبنولعەلقەمیو لاوازی خەلیفەو خیلافەتو دووبەرەكی موسڵمانانەوە، توانییان بەغداد داگیربكەنو كوشتارێكی زۆریان تیادا ئەنجامداو گورزێكی سەختیان لە زانستو ژیاری ئیسلامی وەشاند. (28)
ئینجا ڕوویانكردە شامو زۆرێكیان لێ داگیركرد،(29) بەڵام لەجەنگی عەین جالووتدا(658ك/1260ز) مەغۆلەكان لەبەردەم مەمالیكەكاندا شكستیانخوارد، بەمە ئەو ئەندێشەو تێڕوانینە نەما كە پێی وابوو مەغۆلەكان شكست ناخۆن. (30)
مەغۆلەكان پێشتر لەنێوان خۆیاندا دابەشببوون، چونكە ئەوان كە هاتن خاوەنی ژیارو ئای
ینێكی سەرەكی خۆیان نەبوون، بۆیە لەبەردەم ململانێی ژیاروئایینی ئیسلامیو هەوڵی بەمەسیحیكردنیان لەلایەن جیهانی مەسیحیەوە بارەكەیان گۆڕاو لە كۆتاییدا هەندێكیان هاتنە ناو ئایینی ئیسلام،(31) بەم هۆیەوە بوون بەدۆستی مەمالیكەكان دژ بەو مەغۆلانەی تر كە موسڵمان نەببوون،(32) هەرچەندە موسڵمانبوونی ئەوانیش لەسەر بنەمایەكی مەغۆلی بوو نەوەك لەسەر بنەڕەتەكانی شەریعەتی ئیسلام، بۆیە دواتر زانایانی ئیسلام لەدژیان دەوەستنو لەگەڵ مەمالیكەكانیشدا پێكدادەدەن. (33)
3- ململانێی ناو جیهانی ئیسلامی:
لەسەدەی شەشەمدا ململانێی قورسی نێوان ئەییووبیو مەمالیكەكان لەلایەكو نێوان خوارزمو خیلافەتو سەلجووقی لەلایەكی ترو ململانێی ئیسماعیلیەكانو دەسەڵاتە سوننیەكان یان ململانێی دەسەڵاتە سیاسیەكانی شیعەو سوننەو ململانێی موسڵمانان لەڕۆژئاوای ئیسلامیدا دیارترین خەسڵەتە سیاسیەكانی ناو جیهانی ئیسلامی بوون. (34)
بەڵام لەئەنجامی شاڵاوی مەغۆلیدا هەریەك لەخوارزمیو ئیسماعیلیەكانو خیلافەتی عەبباسی نەمان(35)و سەلجووقیەكانیش بەرەونەمان دەچوون،(36)لەئەنجامی ململانێی مەمالیكو ئەییووبیشدا ئەییوبیەكان نەمان، بەمە سەركردایەتی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی لەدەست مەمالیكەكاندا مایەوە،(37) لە ڕۆژئاوای ئیسلامیش دەوڵەتی موەحیدین و دوای ئەوانیش حەفسیەكان سەركردایەتی ڕەوتی ئیسلامییان گرتبووەدەست. (38)
ململانێی سیاسی ناو مەمالیكەكانیش خۆی لە پاشماوەی ئەییوبیەكانو شۆڕشی عەرەبەكاندا دەبینیەوە تائەوەی مەمالیكەكان بەسەر ئەو گرفتانەدا زاڵبوونو دەسەڵاتی خۆیان بەتەواوەتی چەسپاند،(39)ئینجا ململانێی سیاسی نێوان خۆیان بەزەقی خۆی نواند، لەگەڵ ئەوەی لەكاتی هەڕەشەی دەرەكیدا یەكیان دەگرتەوە،(40) تائەوەی لەسەردەمی ناسری سێیەمدا (693-741ك/1294ز-1340ز) كە هاوسەردەمی ئیبن تەیمیەیە جۆرە سەقامگیریەكی بەخۆیەوەدی، بەڵام ئەمەش لە جاری سێیەمی دەسەڵات وەرگرتنەكەیدابوو. (41)
( ڕەوشی ئایینی )
سەردەمی ژیانی ئیبن تەیمیە، سەردەمی دەوڵەتی مەملووكیەكانە لە میسروشامدا، هاوكات بەشێوەیەكی ڕەمزیش خیلافەتی عەبباسی بووژێنرایەوە،(42) لەم دەوڵەتەدا ئایینی ئیسلام ئایینی ڕەسمی بووو دەوڵەتەكەش دەوڵەتێكی ئیسلامی سوننە مەزهەب بوو(43).
بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بیروباوەڕی تر بەدیدەكرا كە پەرستگای خۆیان هەبوو كە رێوڕەسمەكانی ئەو ئایینانەی تێدا ئەنجامدەدرا،(44)
مەزهەبەكانی ناو ئیسلامیش جگە لە ئەهلی سوننەوجەماعە هەبوون وەك شیعەو سۆفیو …هتد. (45)
ئایینەكانیش بریتیبوون لە ئیسلامو مەسیحیەتو جوولەكە،(46) هەرچی مەسیحیەتە لەوكاتەدا جەنگی سەختی دژبە ئیسلام و موسڵمانانی ئەنجامدەدا، ئەو جەنگەش لەدوو بواری گرنگی سەربازیو بیروباوەڕیدا بوو.
سەبارەت بە لایەنی هزریو بیروباوەڕی، مەسیحیەكان دەیانویست لەلایەكەوە بكەونە هەڵمەتی بەمەسیحیكردنو گومان دروستكردن لەسەر ڕاستیو ناڕاستی ئیسلام، لەلایەكی تریشەوە بە بوارە فەلسەفیەكان بەرامبەر بە ئیسلام بوەستن یان هیچ نەبێت شێواویەكی پێ ببەخشن، هەر ئەمەیش بوو وای لە ئیبن تەیمیە كرد نووسینو لێدوانی ڕەخنەگرانەو دژایەتی لەڕوویاندا هەبێت وەك نووسینی كتێبی( الجواب الصحیح لمن بدل دین المسیح). (47)
سەبارەت بە ڕوانگە كرداریەكەیشی خۆی لە جەنگی خاچییدا دەبینیەوە كە ئەو جەنگە لەلایەن پاپاوە بەجەنگێكی پیرۆز دانراو ڕەنگێكی ئایینی بەسەردا سەپێنراو سەربازانیش بەزۆری بەهاندەری ئایینی و پاشان مرامی ئابووریو سیاسیش بەشدارییان تێدادەكرد. (48)
جوولەكەكانیش لە لایەنی سەربازیدا بەشدارییان نەدەكرد، بەڵكوو وەك كەمینەیەك لەناو جیهانی ئیسلامیدا دەژیان، جوولەكەكان لەڕۆژئاوای مەسیحیشدا كەمینە بوون، بەڵكوو مەسیحیەت فشاری لەسەرجوولەكەكان دانا تائەوەی كۆچیانكرد بۆ جیهانی ئیسلامی. (49)
ئەوان زیاتر بەشداری ژیانی ئابوورییان دەكردو ئایینی خۆیشیان دەپاراست، بەو پێیەش مەترسییان بۆسەر جیهانی ئیسلامی كەمبوو بۆیە نابینین بەجۆرێكی وا بەرنگاربوونەوەی دیار لەنێوان جوولەكەو موسڵمانان لەو قۆناغەدا هەبێت، بەڵكوو ئەوان هەوڵیاندەدا لەڕێگەی دیبلۆماسیەوە هەنگاو بنێنو زیاتر ڕێگەی گفتگۆیان هەڵبژاردبوو، نموونەش بۆ ئەوە مشتومڕی نێوان ئیبن تەیمیەو جوولەكەكان بوو لەسەر دەقێكی بەڵگەنامەیی. (50)
سەبارەت بە بواری ئایینی ناوخۆی موسڵمانانیش، بەسەر چەند مەزهەبێكی وەك سوننەو شیعەو سۆفیو موعتەزیلەو…هتد دا دابەشببوو، بەسوننەكان دەسەڵاتیان لەدەستدابووو لەچوار مەزهەب پێكدەهاتن كە بریتیبوون لە مەزهەبی مالیكیو حەنەفیو شافیعیو حەنبەلی،(51) ئەمانە بەهۆی بارو ئەزموونێكی پێشوویانەوە لە ململانێیەكی سەختدابوون،(52)دەسەڵاتیش زیاتر لای حەنەفیو مالیكیەكان بوو، هەرچی حەنبەلیەكانن لە دەسەڵات كەنار خرابوون بەتایبەت لەمیسردا، تاهاتنی سوڵتان بیبرس (658-676ك/1260ز-1277ز) كە بایەخی بە هەرچوار مەزهەبەكەداو هەریەكێكیان دادوەرێكی بە كۆمەڵێك دەسەڵاتەوە هەبوو،(53) هاوكات كۆمەڵە زانایەكیش لەو سەردەمەدا ڕۆڵیان لەوەدا بینی، یەكێك لەوانە ئیبن تەیمیە بوو كە لەگەڵ ئەوەی سەربە مەزهەبی حەنبەلی ئەژمارد دەكرا بەڵام ئەو لە سنووری مەزهەبیدا نەدەوەستا. (54)
سوننە مەزهەبەكان دەسەڵاتەكانی وڵاتیان لەدەستدابوو، كۆمەڵگەش بەگشتی سوننە مەزهەب بوو، بەتایبەت دوای ڕووخانی فاتیمیەكان (297-567ك/910ز-1171ز) لە میسر مۆركی شیعەگەری كەمكرایەوەو مەزهەبی سوننە لەسەر دەستی سەلاحەدینی ئەییوبی شوێنی گرتەوە،(55) بۆیە زانایانی ئەهلی سوننە لەكۆمەڵگەدا ڕۆڵێكی بەرچاویان هەبوو، نمونەش بۆ ئەوە ڕۆڵی عیزەدینی كوڕی عەبدوسەلامە(577ك-660ك/1181ز-1262ز). (56)
هاوكات جارجار ململانێی نێوان سوڵتانو زانایانی سوننە سەریهەڵدەدا وەك ناكۆكی نێوان ئیمامی نەوەوی (631ك -676ك /1233ز-1277ز) و سوڵتان بیبرس (658ك -676ك /1260-1277ز) كە ململانێی دەسەڵاتی سیاسیو ئایینی نیشاندەدا. (57)
دواتر مەزهەبی شیعە بە پلەی دووەم دەهات كە رۆڵی بانگەوازییان دەگێڕا و بانگەوازیان بۆ مەزهەبەكەی خۆیان دەكرد، ڕۆڵی سیاسی و سەربازیشیان وەك نەیاری دەسەڵاتی ئیسلامی هەبوو وەك ئیسماعیلیەكان كە چەند جارێك لەگەڵ دەوڵەتی مەملووكیدا كەوتنە جەنگەوە. (58)
هاوكات مەزهەبی موعتەزیلیش بەربڵاوبوو، هەر ئەمەش وا لە ئیبن تەیمیە دەكات كتێبی (درء تعارض العقل والنقل) بنووسێت كە ئیستا 1/3ی ماوەو ئەویتری فەوتاوە. (59)
جگە لەمە كاریگەری مەنتیق و كەلام و فەلسەفە لەو سەردەمەدا ناڕوونیەكی لای موسڵمانان دروستكردبوو، ئیتر ئایینی ئیسلام تێكەڵ بەوانە كرابوو، ئەوانە بۆ بەرگریكردن لە ئیسلام هینرانە كایە، بەڵام دواتر لەلایەن زانایانی ئیسلامەوە بەرپەرچ درانەوە،(60) چونكە پێیان وابوو لەجیاتی خزمەتكردن زیان دەبەخشن، لەو زانایانەش كە رۆڵی كارایان لەو بوارەدا هەبووو تا ئەمرۆش ئەو رۆڵەی ماوە، ئیبن تەیمیەیە كە بەم هۆیەوە كتێبی وەك (الرد علی المنطقیین) دەنووسێت. (61)
هەركام لەمانە جۆرە هاوارو بانگەشەیەكیان بوو، هەركامیان بە جۆرێك باسیان لە خودا دەكرد، موسڵمانەكانیش لەناو خۆیاندا هەركامەو بە شێوەیەك باسیان لە ئیسلام دەكرد، ئینجا ئیبن تەیمیە هاتو پەیامێكی نوێگەری ئایینی گرتەبەر و بانگەوازی دەكرد بۆ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكانی ئیسلام كە بریتین لە قورئان و سوننەت و بۆ تێگەیشتن لەوانەش گەڕانەوەیە بۆلای هەڵگرانی یەكەمی ئیسلام. (62)
( باری ژیاری و زانستی )
سەدەی حەوتەم و هەشتەمی كۆچی سەبارەت بە ژیاری ئیسلامی سەردەمێكی پڕ جموجووڵە، چونكە پێشینەیەكی ئەزموونی ژیاریی خیلافەتی بەغدادیان بۆ مابوویەوە كە هەر لە ئەحمەدی كوڕی تۆڵۆنەوە گوازرابوویەوە بۆ میسر تا ئەوەی ئەحمەد هەوڵیدا خیلافەت بگوازێتەوە بۆ میسر،(63) ئەو گورزە توندەش كە شاڵاوی بەربەری مەغۆلی لە ژیاری ئیسلامی وەشاند(64) ئموسڵمانانی ناچاركرد تا جموجووڵیان زیادبكەنەوە بۆ سەرپێخستنەوەی ژیاری ئیسلامی. (65)
ئەییوبیوكان هاوكات بە وەڵامدانەوەیان بۆشاڵاوە خاچیەكان، لەسەدەی حەوتەمدا رۆڵی بنیادیو ژیاریشیان بە ڕوونی دەبینی، ئەو خوێندنگانەش كە بنیادیان ناون یان نووسینەكانی ئەو سەردەمە بەڵگەی ئەمەن. (66)
بیناسازیش لەو سەردەمەدا زیاتر خۆی دەبینیەوە لە مزگەوت و خوێندنگەو نەخۆشخانەو شارو بیناو بونیاد و كۆشك و قەڵا سەربزیەكان و كتێبخانەی ئیسلامی و دامەزراوەكانی دەوڵەت. (67)
لە سەردەمی مەملوكیشدا ئەمە هەر لە گەشەسەندندا بوو، هەرچەندە هەندێ لە مێژوونوسان بەو دیدە بۆیان دەڕوانن كە بە پێی سیفەتە جەنگیەكەیان تەنها مێژوویەكی خوێناویان بەرهەم هێناوە، بەڵام دەبێت بزانین ئەوان لەگەڵ پەروەردە جەنگیەكەیاندا پێشتر پەروەردەی ئاینی و زانستی دەكران،(68)بۆیە لەسەردەمی مەملووكیدا دامەزراندنی مزگەوت و خوێندنگەو نەخۆشخانەی زۆر بەدیدەكەین. (69)
خوێندنگە جیاوازە مەزهەبیەكانی شافیعیو مالیكیو…هتد لەوسەردەمەدا دادەمەزران،(70)زاناگەلێكی مەزهەبە جیاوازەكانیش دەركەوتن، كەسانێكیش كە تا ئەمرۆش كاریگەرییان لەناو موسڵماناندا ماوە لەو سەردەمەدا ژیاون وەك ئیبن سەلاح(71) و مەولانای ڕۆمی(72)و عەبدولحەلیمی كوڕی كوڕی عەبدوسەلام(73)و پێشەوا نەوەوی(73)و…هتد، یەكێكیش لە دیارترینەكانیان ئیبن تەیمیە بوو. بنیادنان و بواری ژیاری لە سەردەمی مەملوكیشدا بەردەوام بوو، بەڵكو سەركردە مەملوكیەكان ململانێیان لەسەر ئەوە دەكرد، سوڵتان بیبرس یەكەم سەركردەی موسڵمانان بوو كە گۆڕینی بەرگی ساڵانەی كەعبەی داهێنا، دروستكردنی مزگەوت و نەخۆشخانە و خوێندنگە و حەمامەكانو بازاڕو شەقامو چاككردنی ڕێگەوبانو گرنگیدان بە قەڵاكان لەسەردەمی مەملوكیدا بەدیدەكەین كە شوێنەواری هەندێكیان تا ئەمڕۆش ماوەتەوە. (74)
سەبارەت بە لایەنی زانستی لەو سەردەمەدا، دەبێت ئەوە بزانین كە جیهانی ئیسلامی لە بواری زانستیدا ئەزموونێكی پێشینەی هەبوو، تەنانەت كەوتە ململانێی زانستی لەگەڵ جیهاندا و نووسینەكانی دەرەوەی دەهێنایە ناوخۆ و لەناو ژیاری خۆیدا موتربە دەكران، لەم دەرەنجامەوە زانستەكانی فەلسەفە و كەلام و مەنتیق دەركەوتن و كاریگەری خۆیان نواند. (75)
موعتەزیلەكانیش بیری عەقڵگەراییان بڵاوكردبوویەوە، گرفتەكانی جیهانی ئیسلامیش زانایانی لەم جەنگە زانستیە سەرقاڵكردبوو، بۆیە موعتەزیلەكان توانییان رۆڵی كارای خۆیان ببینن، بۆیە ئیبن صەلاح دەبینین بەرامبەر بە فەلسەفە دەوەستێت،(76) نەوەوی گۆڕان دروست دەكات، عیززی كوڕی عەبدوسولامیش لەبەردەم شەریعەتدا چۆك بە دەسەڵاتداران دادەدات، بەوەی لە جەنگی عەین جالووتدا مەرجیان لەسەر دادەنێت لە دانانی سامانیاندا بۆ جەنگەكە خۆیان پێش جەماوەر بكەون. (77)
چەقبەستوییەكی مەزهەبی لەو سەردەمەدا ڕوویكردبووە جیهانی ئیسلامی كە راستی زانستی لە موسڵمانان شێواندبوو، دەبینین زانا مەزهەبیەكان دژ بەوانیتر هەڵوێست دەنوێنن و فەتوا دەردەكەن،(78)ڕادەربڕین لە دەرەوەی بازنەی مەزهەبی خۆیاندا قبوڵ ناكەن. (79)
جیهانی مەسیحیش ئیتر لە سەدەی هەشتەمدا جەنگی سەربازی كەنارخستو جەنگی هزریو زانستی دەستیپێكرد،(80) مەغۆلەكانیش گورزێكی توندیان لە كتێبخانەی ئیسلامی وەشاند،(81)هاوكات كتێبخانە لە دەوڵەتی مەملوكیدا لە شارەكاندا هەبوو، كتێبەكانیش یان لە ڕێگەی دیاریەوە بوون یان لە ڕێگەی كڕینەوە یان لەسەر گرتنەوەیان بوون، بوارە جۆربەجۆرەكانی وەك تەفسیر و فەرموودە و زمانەوانی و پزیشكی و جوگرافی و گەردوونی و…هتد یشی لەخۆدەگرت. (82)
( ڕەوشی ئابووریو كۆمەڵایەتی )
سەبارەت بە باروودۆخی ئابووری لەسەدەی حەوتەمو هەشتەمی كۆچیدا، خۆی لە بەرزو نزمی ئاستی ئابوری جیهانی ئیسلامیدا دەبینیەوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئاستی ئابوری جیهانی ئیسلامی بەرزبوو تائاستێك میرنشینە خاچیەكانی شام بۆ نرخدان بە دراوەكانیان شێوە نووسینی ئیسلامییان هەڵدەبژاردو ئایەتیان لەسەر دەنووسی،(83) بەڵام لە كاتە سەختەكانی جەنگدا ئاستی ئابوری ئیسلامی بەرەو تەنگژە دەچوو وەك برسێتیەكەی ساڵی(662ك/1264ز). (84)
سەبارەت بە دراوی دەوڵەت ئەوا دراوەكەیان لە زێڕ و زیو و مس دروست دەكرا،(85) تیایدا جگە لە نووسینی ئایەتی قورئانی ناوی خەلیفە و ناوی سوڵتانی دەسەڵاتدار دەنوسرا، بەڵام لە سەردەمی مەملوكیدا سوڵتان بیبڕەس لە خەلیفەی دووەمی عەبباسیەوە ناوی خەلیفەكانی لەسەر دراو دانەدەنا. (86)
سەرچاوەكانی دارایی دەوڵەت خۆیان دەبینیەوە لە خەراج و زەكات و سەرانە و گومرگی سەرسنور و لێدانی دراو و بەكارهێنانی سامانی سوڵتان و دەوڵەت لە بازرگانیدا و ئەو كانزایانەی لە زەوی دەردەهێنران، جگە لەو باج و سەپاندنانەی دیكە كە لەشەریعەتی ئیسلامدا نەچەسپابوون و نەهاتبوون. (87)
لەكاتی جەنگدا هەوڵ دەدرا پارە و سامان لە خەڵكی كۆبكرێتەوە، بەڵام فشاری زانایانی ئیسلام لەسەر دەسەڵاتداران زۆر بوو وەك چۆن عیززەدینی كوڕی عەبدولسەلام لە جەنگی “عەین جالوت”دا فشاری لەسەر سوڵتان قوتز دانا،(88) بەڵكو دادوەری لەدەست زانایاندا بوو(89)،
سەبارەت بە پیشە ئابوریەكانی ئەو سەردەمە خۆی دەبینیەوە لە كشتوكاڵ كە گرنگیەكی زۆری هەبوو و پاڵپشتێكی بەهێزی داهاتی وڵات بوو، خەڵكێكی زۆر بەم پیشەیەوە سەرقاڵبوون،هەروەها پیشەسازی كە خۆی دەبینیەوە لە پیشەسازی سەربازی و پیشەسازی مەدەنی، هەریەك لەو دوو پیشەسازیانە گرنگیەكی زۆریان پێدەدرا، هەرچی پیشەسازی جەنگی بوو بریتی بوو لە كەشتی سازی و چەكسازی و جل و بەرگ و ……هتد، بواری پیشەسازی مەدەنیش خۆی لە زۆر بواردا دەبینیەوە. (90)
ئینجا پیشەی بازرگانی دێت كە رێگەی بازرگانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و ئەوروپای لەخۆ دەگرت و رۆڵێكی دیاری هەبوو سەركردەكانیش گرنگیەكی زۆریان پێدەدا، بەڵكو پاسەوانیان دادەنا بۆ پاراستنی رێگەكان و رێزی زۆری بازرگانانیان دەگرت بۆ ئەوەی ناوبانگی بازرگانیان هەبێت. (91)
لەبەرئەوەی دەوڵەتی مەملووكی دەستیگرتبوو بەسەر ڕێگە بازرگانیەكانی دەریای سوورو ناوچەكەدا، بۆیە وڵات دارایی بەهێزبووو بازاڕی پڕجموجووڵ بوو. (92)
سەبارەت بە لایەنی كۆمەڵایەتی، ئەوا هەریەكە و دابەشكاریەك بۆ چینە كۆمەڵایەتیەكان مقریزی دابەشیاندەكات بۆ حەوت چینی كۆمەڵایەتی،(93)بەگشتی دەتوانین دابەشكاری چینایەتی كۆمەڵایەتی ئەوكات بەمجۆرە بخەینە ڕوو، دەسەڵاتداران، زانایان، خەڵكی گشتی: (94)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1. محمد سهيل طقوش: الدولة العباسية، ط5، دار النفائس، (بيروت/2005م)، ص242-244.
2. ابن كثير: البداية والنهاية، ط1، دار الفجر، (القاهرة/2003م) مج7، ج13، ص109؛ فؤاد عبدالمعطى الصياد: مەغۆل لە مێژوودا، و: نهادجلال، ج1، چاپخانەی روون، (سلێمانی/2008)، ل70.
3. ناوی سوڵتان عەلائەدین موحەممەد خوارزمشاهە كە لە ساڵی 596 ك.دادەسەڵاتی دەوڵەتی خوارزمی گرتەدەستو لە سەردەمی خەلیفە ناسر لیدینیلاهی عەبباسیدا ویستی بەغداد بگرێت، دواتر لەساڵی 617ك.و لەبارێكی نائاساییدا مرد. (بروانە: الصیاد، س.پ، ل70، 142،78).
4. أبوشامة: الذيل على الروضتين، ط1، دار الكتب العلمية، (بيروت/2002م)، مج3، ج5، ص153-155.
5. مەغۆلەكان دووهۆزبوون لە هۆزە تەتەرە توركەكان كە لەبیابانی جوبی دەژیانو خێڵێكیو كۆچەریو فرەئاییینو بەهێزبوونو لەسەر دەستی جەنگیزخان یەكیانگرتو هێرشیان بردەسەر چینو دەوروبەریانو جیهانی ئیسلامیو لەماوەیەكی كەمدا ئیمپراتۆریەتێكیان دامەزراند. (بڕوانە: حسن أبراهیم حسن: تأریخ الاسلام، ص15، دارالجیل، (بیروت/2001م)، ج4، ص125 ،127 ،128 ،131 ،140).
6. أبى الفداء: المختصر فى أخبار البشر، ط1، دارالكتب العلمية، (بيروت،1997م)، ج2،ص280؛ السيوطى: تاريخ الخلفاء، دارالكتاب العربى، (بيروت/2006)، ص359.
7. قوتزی كوڕی عەبدوڵلا سەركردەی مەملووكیەكان بوو و توانی لە ساڵی 656ك/ لە جەنگی عەین جالووتدا مەغۆلەكان بشكێنێت، دواتر لەسەر دەستی زاهیر بیبرسی هاوڕێی لە شانزەی ذیلقەعدەی هەمان ساڵدا كوژرا. (الصفدی: فوات الوفیات، دار أحیاء التراث، (بیروت/2000م)، ج24، ص189-190).
8. أحمد مختار العبادى: فى تأريخ الأيوبيين والمماليك، دار النهضة العربية، (بيروت/1995)، ص132.
9. طقوش: س. پ ،ل 246.
10. طقوش: تأريخ سلاجقة الروم فى اسيا الصغرى، ط1، دار النفائس، (بيروت/2002م)، ص275-306.
11. أبوالفداء: س. پ ، ج2، ل287 ،288.
12. ناوی عەبدوڵلای كوڕی مەنسوورەو لە ساڵی609ك. لەدایكبووەو لە ساڵی 632ك. بووە بە خەلیفەی عەبباسیو ماوەی دەسەڵاتەكەی زۆر شلۆق بووەو خۆیشی وەك باوكی وریاو بەهێز نەبووە، لە ساڵی 656ك. دا بەدەستی مەغۆلەكان كوژراوە. (الصفدی: س.پ، ج17، ل343).
13. ه.س، ج2، ل 293.
14. على محمد الصلابى: تأريخ دولتى المرابطين و الموحدين، ط2، دارالمعرفة، (بيروت/2005م)، ص91-119، 235 ، 524-525.
15. أبوالفداء: س. پ ، ج2، ل294-295؛ الصلابى، س.ث، ل507 ،512-513.
16. ئیسماعیلیەكان دەستەیەكی ناو شیعەكانن كە بڕوایان بە پێشەوایەتی ئیسماعیلی كوڕی جەعفەری صادق هەبوو، دیارترین نازناویشیان باتینیە بوو، باتینیەكانیش بە خۆیان دەوت ئیسماعیلیو لە ژێر كاریگەری فەلسەفەدا بوون. (الشهرستانی: الملل و النحل، ط8، دار المعرفە، (بیروت:2001م). ج1، ل226-230.
17. الصياد: س.ث.، ل268-286).
18. محمدأبوزهرة: ابن تيمية، دارالفكر العربي، (القاهرة:2000م)، ص103.
19. أبوشامة: س. پ ، مج3ج5، ص261،281؛ طقوش: تأريخ المماليك في مصر و بلادالشام، ط2، دارالنفائس، (بيروت/1999م)، ص28 ،29 ،37.
20. الصلابی: س.پ،89 ،92، ،374، 460 ،463،488؛ محمد خضری بك: چەند وانەیەك لەمێژووی ئیسلامی، و: نهادجلال حبیب الله، چاپی یەكەم، كتێبخانەی نارین( هەولێر/2008م)، ص89-94.
21. الذهبى: تأريخ الأسلام، ط1، دار الكتاب العربي، بيروت -1987م)، ج31، ل11-13؛ ابن كثير: س. پ ، مج6، ج12،ل115
22. أبوشامة: س.ث ، ج 3، ل177؛ ابن الأثير: الكامل فى التأريخ، دارالكتاب العربى، (بيروت/2006م)، ج10ص 101 ، 102؛ أبو الفداء: س. پ ، ج2، ل158-161؛ ابن كثير: س. پ ، ج12، ل359-360.
23. طقوش: تأريخ المماليك، ل116-129.
24. أبوشامة: س. پ ، مج3، ج5، ل283؛ أبو الفداء: س. پ ، ج2، ل287؛ طقوش: تأريخ المماليك، ل37-39؛ عادل زيتون:تاريخ المماليك ط5، جامعة دمشق، دمشق، ص3-7.
25. بیبرسی كوڕی عەبدوڵلا لە ساڵی 525ك. لە قبجاق لەدایكبووە، پاش بەدیلگیرانیو كردنی بە مەملووك لە میسردا ناووناوبانگی دەركرد، لە جەنگی عەین جالەتدا ڕۆڵێكی دیاری بینی، دوای سوڵتان قوتز بوو بە سەركردەی مەمالیكەكانو جیهانی ئیسلامیش، توانی جیهانی ئیسلامی بەروە بەهێزی بباتەوە، لە ساڵی676ك.دا مرد. (الصفدی: ج10، ص207-211.)
26. أستيون رانسيمان: تأريخ جنطهاى صليبي، ترجمة: منوضهر كاشف، ض6، انتشارات علمي و فرهنطى، (تهران:2007م)، ج3، ص377-390، 462.
27. السيوطى: س. پ ، 358-361؛ الصياد: س. پ ، ل126-156.
28. ابن كثير: س. پ ، ج13، ل207-213؛ السيوطى: س. پ ، ل360؛ حسن ابراهيم حسن: س.ث، ج4، ل147-155.
29. أبوشامة: س.ث، مج3، ج5، ل311؛ المقريزى: السلوك لمعرفة دول الملوك، ط1، دار الكتب العلمية، (بيروت:1997م)، ج1، ص509.
30. أبوشامة: س. پ ، مج3، ج5، ل 317؛ الذهبي: س. پ ، ج48، ل61؛ ابن كثير: س. پ ، مج7، ج13، ل 227-230؛ السيوطى: س. پ ، ل363؛ الحنبلى: شذرات الذهب، ط1، دارالكتب العلمية، بيروت، 1998، ج5ص425.
31. الصياد: س. پ ، ل391؛ محمود شاكر: التأريخ الأسلامى، ط5، المكتب الأسلامى، بيروت-دمشق-عمان، 2000، ج7ص48،53؛ طقوش: تأريخ المماليك، ل111.
32. شاكر: س. پ ، ج7، ل48؛ طقوش: تأريخ الماليك، ل111.
33. شاكر: س. پ ، ج7، ل55؛ اسلام بن عيسى الحسامى: سيرة شيخ الأسلام ابن تيمية، ط1، دار ابن كثير، (عمان/2006م)، ص190.
34. محمد خضرى بك: س. پ ، ل 89 ،93 ،96 ،98 ،101 ،186-188.
35. الصياد: س. پ ، ل126-158، 271-286،295-314،
36. أبوالفداء: س. پ ، ج2، ل27؛ طقوش: سلاجقة الروم فى اسيا الصغرى، ط1، دار النفائس، (بيروت/2002م)، ص 283-288.
37. زيتون: س. پ ، ل23؛ طقوش: تأريخ الماليك، ل81 ،82.
38. شاكر: س. پ ، ج7، ل46؛ الصلابى: س. پ ، ل248 ،508.
39. طقوش: تأريخ المماليك، ل92،106.
40. العبادى: س. پ ، ل137.
41. ابن كثير: س. پ ، مج7، ج14، ل 53-191.
42. أبوشامة: س. پ ، مج3، ج5، ل325،326؛ أبوالفداء: س. پ ، ج2، ل323؛ ابن كثير: س. پ ، مج7، ج13، ل239؛ السيوطى: س.ث، ل365؛ الحنبلى: س. پ ، ج5، ل433؛ زيتون: س. پ ، ل29.
43. أدواردبروى: تأربخ الحضارات العام(القرون الوسطى)، اشراف: موريس كروزيه، عويدات، بيروت، ج3، ص552.
44. قاسم عبده قاسم: عصر سلاطين المماليك، ط1، دارالشروق، (القاهرة/1994م)، ص120-125.
45. أبو الحسن الندوى: رجال الفكروالدعوة، ط3، دار ابن كثير، (بيروت/2007م)، ج2ص 425-432؛ زيتون: س. پ ، ص163.
46. قاسم عبده قاسم: س. پ ، ل120-123
47. أبوزهرة: س.ث، ل410-411.
48. محمدرضا القهوجى: حاضر العالم الأسلامى، ط2، دارالكلم الطيب، (دمشق-بيروت/2004م)، ص 70.
49. علي حسون: تأريخ الدولة العثمانية، ط4، المكتب الاسلامي،(بيروت/2002م)، ص241.
50. الحسامي: س. پ ، ل101-102.
51. محمد خضرى بك: س. پ ، ل192.
52. أبوالحسن الندوى: س. پ ، ج2، ل432.
53. محمد خضري بك: س. پ ، ل 192.
54. محمد رشادسالم: مقارنة بين الغزالى و ابن تيمية، دارالقلم، (الكويت/1992م)، ص24.
55. الصلابى: صلاح الدين الأيوبى، ط1، دارالمعرفة، (بيروت/2008م)، ص653-654.
56. الذهبى: تأريخ الأسلام، ج48، ل45؛ ابن كثير: س. پ ، ج13، ل223.
57. أبوزهرة: س. پ ، ل118.
58. سالم: س. پ ، ل23.
59. الندوي: س.ث، ل 426-427؛ خالد عبدالرحمن العك: الأصول الفكرية للمناهج السلفية عند شيخ الأسلام ابن تيمية، ط1، المكتب الأسلامى، (بيروت-دمشق-عمان/1995م)، ص79-81.
60. محمد رشاد سالم: مقارنة بين الغزالي و ابن تيمية، دار القلم، (كويت:1992م)، ل 23.
61. أحمدالقطان و محمد الزين: شيخ الأسلام أحمد تقى الدين ابن تيمية،ط2، دارالأيمان، (اسكندرية)، ص110.
62. محمد خضرى بك: س. پ ، ل164.
63. الصياد: س. پ ، ل327.
64. عمار محمد النهار: العصرالمفترى عليه عصرالمماليك البحرية، ط1، دارالنهضة، (دمشق:2007م)، ص 95.
65. النويرى: س. پ ، ج30ل57؛ عمار محمد النهار: س. پ ، ل118-216.
66. عادل زيتون: س. پ ، ل211.
67. ساويرس ابن المقفع: تأريخ البطاركة، ط1، مكتبة مدبولى، (القاهرة/2006م)، ج3، ص706-707.
68. النويرى: س. پ ، مج15، ج30ل 57؛ عادل زيتون: س. پ ، ل 211-218؛ النهار: س. پ ، ل119-133، 196-198.
69. العبادى: س. پ ، ل96-99، 167.
70. 70. زانای كوردی شارەزووری عوسمانی كوڕی عەبدوڕەحمان ناسراوەبە ئیبن صەلاح كە لەساڵی(577ك)لەدایكبووەو لای زانایانی كوردی ناوچەكەی خۆی زانستی وەرگرتووەو ڕۆڵو كاریگەریەكی دیاری هەبووە لە مێژووی ئیسلامیدا، كۆمەڵێك نووسینیشی بەجێََماون، لەساڵی( 650ك/1253ز) كۆچی دوایی كردووە. (بڕوانە: ابن خلكان: وفیات اڵاعیان، دارصادر، بیروت، ج3، ص243-246).
71. یەكێكە لە چاكسازانی ناو مێژووی ئیسلامی كە لە ساڵی 604كۆچی لە بەڵخ لە ئەفغانستان لەدایكبووەو گۆڕانێكی گەورەی لە كۆمەڵگەی ئەو سەردەمەدا كردووەو تا ئەمڕۆیش ڕۆڵێكی دیاری ماوە، لەساڵی 672ك.دا كۆچی دوایی كردووە. (بڕوانە: الندوی: م.ن.، ج1، ل372-379).
72. ئەم زانایە باوكی ئیبن تەیمیەیەو لەساڵی(627كۆچی ) لەدایكبووەو لەحەڕانەوە چووە بۆ شامو لەساڵی( 682كۆچی ) كۆچی دوایی كردووە، بڕوانە: (ابن رجب: الذیل علی طبقات الحنابلة، ط1، دارالكتب العلمیة، (بیروت/1997م)، ج2، ص253،254).
73. یەكێكە لە زاناكانی مەزهەبی شافیعی كەلەساڵی631ك. لەدایكبووەو زانستی وەرگرتووەو خزمەتێكی زۆری بە جیهانی ئیسلامی كردووەو چەندین نووسینی هەیە، لەساڵی 676ك.دا كۆچی دوایی كردووە. (بڕوانە: ابن العماد الحنبلی: س.پ، ج6، ل8).
74. العبادى: س. پ ، ل166.
75. خالد عبدالرحمن العك: س. پ ، ل79-81.
76. سالم: س. پ ، ل29.
77. الذهبى: تأريخ الأسلام، ج48، ص45؛ ابن كثير: س. پ ، مج7، ج13، ل223،
78. الشوكانى: البدر الطالع بمحاسن من بعدالقرن السابع، ط1، دارابن كثير، (دمشق-بيروت/2006م)، ج1، ص96.
79. محمدأبوزهرة: س. پ ، ل126.
80. علي بن نجيب الزهراني: الأنحرافات العقدية والعلمية، ط2، دار طيبة، (مكة المكرمة:1998م)، ج2، ص247.
81. الصياد: س. پ ، ل327.
82. النهار: س. پ ، ل 224؛ زيتون: س. پ ، ل 180،181.
83. العبادى: س. پ ، ل103.
84. قاسم: س. پ ، ل 163.
85. ه.س: ل80.
86. العبادى: س. پ ، ل161.
87. زيتون: س. پ ، ل197-200.
88. الذهبى: تأريخ الأسلام، ج48، ل45؛ ابن كثير: س. پ ، مج7، ج13ل223.
89. محمد خضري بك: س. پ ، ل 192.
90. زيتون: س. پ ، ل182-188.
91. ه.س: ل189-196.
92. ادوارد بروى: س. پ ، ج3، ل551.
93. بە وەرگرتن لە: قاسم: س.پ، ل12 پەراوێزی 13.
94. أبوزهرة: س. پ ، ل 124.