په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر
محه‌مه‌د ره‌ئوف
كێ په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری له‌بار برد… كه‌مته‌رخه‌می كورد بوو … یاخود به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان….
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئه‌مرۆش په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر به‌یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ی نیوَده‌وڵه‌تی ده‌ژمێردرێت كه به‌راشكاوی داوای مافی كورد بكات له دامه‌زراندنی كیانێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام ئه‌و په‌یمانامه‌یه به‌شێكی كه‌می خاكی كوردستانی ده‌گرته‌وه
1- ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێشنیار كراوه‌ی كه له په‌یماننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كرابوو ( 40% ) خاكی كوردستانی باكور و له (17%) كۆی پانتایی خاكی كوردستانی گه‌وره‌ی ده‌گرته‌وه
2-به‌پێی ماده‌كانی 88 و 89 و 90 ی په‌یماننامه‌كه رووبه‌رێكی فراوانی خاكی كوردستانی باكورد ده‌خاته سه‌ر ئه‌رمینیا وه‌ك ویلایه‌ته‌كانی ( ئه‌رزه‌رووم ، وان ، ترابزوون ، به‌تلیس )
په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر كه له 10ی ئابی 1920 به‌سترا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی دووای جه‌نگی جیهانی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و هه‌رێمه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی بوو له نێوان وڵاته زلهێزه‌كاندا
له به‌نده‌كانی 62 ، 63 ، 63 ی دا باس له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی كورد ده‌كات له توركیا
ماده‌ی62 : له شاری ئه‌سته‌نبوول لیژنه‌یه‌ك له‌و ئه‌ندامانه پێكدێت كه حكومه‌ته‌كانی به‌ریتانیا فه‌ره‌نساو ئیتالیا ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌ن ، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆرژه‌ی ئۆتۆنۆمی له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردان كه كه‌وتۆته رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و باشوری رۆژئاوای ئه‌رمینیا.
ماده‌ی 63: حكومه‌تی توركیا له ماوه‌ی سێ مانگی دوای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پێده‌گات ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر قبوڵكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و بریاریانه ده‌نوێنێت، كه لیژنه‌كان ده‌ریده‌كه‌ن
ماده‌ی 64 : ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد له‌و ناوچانه‌ی كه له ماده‌ی 62 دا هاتووه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه داوایه‌كیان پێشكه‌ش به عوصبه‌تولئومه‌م كردوو ده‌ركه‌وت كه زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه حه‌زیان به‌سه‌ربه‌خۆییه‌و ده‌یانه‌وێت له توركیا جیاببنه‌وه‌و عوصبه‌تولئومه‌م گه‌یشته ئه‌و باوه‌ره‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌توانن سه‌ره‌به‌خۆبن، بریاده‌دات بۆیان دابین بكات‌و توركیاش ده‌بێت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و بریاره بنوێنێ، …
بۆچی په‌یماننامه‌كه جێبه‌جێنه‌كرا
گه‌لی كورد به گشتی و رێبه‌رانی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له‌و كاته‌دا زۆر كه‌مته‌رخه‌م بوون له ئاست ئه‌و هه‌له مێژووییه‌و نه‌قۆستنه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد، هێزه‌كانی ئه‌وسای كورد پارچه‌پارچه‌و ناته‌بابوون هه‌ریه‌كه‌و بۆخۆی كاریده‌كردوو و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و دیبلۆماسیه‌وه لاواز بوو…
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا وڵاته زلهێزه‌كان هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه‌دا نه‌بوو.
له‌لایه‌نی توركیاشه‌وه ئه‌تاتورك هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته گه‌ر به ئاراسته‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر.
هه‌ربۆیه له 24ی ته‌موزی 1923 ولاته زلهێزه‌كان په‌یماننامه‌ی لۆزانیان ئیمزاكرد كه زیاتر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و توركیا بوو وه به به‌شداری وڵاتانی، به‌ریتانیا ، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، رۆمانیا، یۆگسلافیا و تۆرکیا، له‌شاری لۆزانی سویسرا، به‌سترا و ئیمزاکرا و ده‌وله‌تی عوسمانی به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سنووری داهاتووی ده‌وله‌تی تۆرکیای ده‌ستنیشان کرد و کوردستانی له نیوان چوار ده‌وڵه‌تی، تورکیا، ئیران، عیراق و سوریا دابه‌شکرد.وه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به گه‌لی كورد و ماده‌كانی نێو په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر نه‌كردبوو….
………………………………………..
لینكی چەند بابەتێكی تایبەت بە پەیمانی سیڤەر
http://www.marefa.org/index.php/%D9%85%D8%B9%D8%A7%D9%87%D8%AF%D8%A9_%D8%B3%D9%8A%DA%A4%D8%B1
http://www.almrsal.com/post/347013
http://www.aljazeera.net/specialfiles/pages/829680e6-ca90-4de4-a15c-1b8f304b6479