هه‌ڵوێستی حكومه‌ته‌كانی توركیا له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورد (1923 – 2013)
ناوه‌ندی میلله‌ت بۆ توێژینه‌وه
نوسنینی/ غازی فه‌یسه‌ڵ غه‌دیر
سه‌رچاوه: مجله المستنصریه للدراسات العربیه والدولیه
وه‌رگێرانی: به‌رزانی مه‌لا ته‌ها
به‌شی سێیه‌م
سێیه‌م: سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورد له‌پاش ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان:
دادگایكردنی ئۆجه‌لان و دانپێدانانه‌كانی و پڕوپاگه‌نده له‌دژی و جه‌نگی میدیایی وایانكرد P.K.K له‌مانگی كانونی دووه‌می 2000دا حه‌وته‌م كۆنگره‌ی خۆی له‌ئه‌شكه‌وتێكی گه‌وره‌ی چیا‌و چۆڵی قه‌ندیلدا به‌به‌شداریی 386 نوێنه‌ری پارته‌كه له‌سه‌رجه‌م جیهاندا ببه‌ستێت، چونكه واقیعی نوێی جووڵانه‌وه‌ی كوردیی پێویستی به دانانی ستراتیژی نوێی پارته‌كه هه‌بوو له‌وانه بیرۆكه‌ی فڕێدانی چه‌ك و گرتنه‌به‌ری خه‌باتی سیاسیی و دیموكراتیی و گۆڕینی باڵی سه‌ربازیی بۆ هێزی به‌رگریی جه‌ماوه‌ریی و گۆڕینی ناوی به‌ره‌ی رێكخستنی به‌رخۆدان بۆ یه‌كینه‌كانی دیموكراتیی گه‌ل و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی “عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان” به رێبه‌ری رێكخراوه‌كه به‌كۆی ده‌نگ.(16)
P.K.K له 27ی ئازاری 2001دا به‌یاننامه‌یه‌كی دهركردو هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵی حكومه‌تی توركیا بهئامادهكردنی په‌یمانی كاری نیشتمانیی، كه ورده‌كاریی ئامانجه ئاینده‌ییه‌كانی توركیای له‌خۆگرتبوو به‌پێی پێوه‌ره دیموكراتییه‌كانی كۆپنهاگن و رادهستخستنی بۆ كۆمیته‌ی ئه‌وروپیی به‌رپرس له به‌رفراوانكردنی چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپیی له‌ئاداری ساڵی 2001 له‌شاری برۆكسل له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجومه‌نه ئهوروپیهكه.(17) رۆژنامه‌ی “ئۆزكور پۆلیتیكا”، كه رۆژنامه‌یه‌كی سیاسیی ئازاد بوو زمانحاڵی P.K.K، كه له به‌رلین / ئه‌سته‌مبوڵ پێكه‌وه به‌زمانی توركیی ده‌رده‌چوو، رایانگه‌یاند پارته‌كه‌یان به‌نده‌كانی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر و به‌نده جیاخوازییه دابه‌شكارییه‌كانی وڵاتی ئه‌نادۆڵ ره‌تده‌كه‌نه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌نده‌كانی په‌یماننامه‌ی لۆزان، ئه‌و به‌ندانه‌ی بوونی كورد‌و مافه ره‌واكانیان له توركیا ره‌تده‌كرده‌وه. پارته‌كه داوای كرد په‌یمانی كاری نیشتمانیی به‌ڵێن بدات توركیا سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه له‌پاڵ ماددههی هه‌شتی یاسای باری نائاسایی و مادده‌ی 312 ی یاسای سزادانی توركیا، كه بهربهستو قۆرت بوون له‌به‌رده‌م ئازادیی بیروڕا لهتوركیاو لهمپهڕبوون بۆ پیاده‌كردنی مافه‌كانی كورد له‌رووی په‌روه‌رده‌و فێركردن و بڵاوكردنه‌وه به‌زمانی كوردیی له‌پێناو په‌ره‌دان بهفهرههنگهكهیان له‌چوارچێوه‌ی گه‌ره‌نتی ده‌وڵه‌ت به‌پیاده‌كردنی ئه‌و ماف و ئازادییانه بۆ گه‌شه‌پێدانی فه‌رهه‌نگ و كۆمه‌ڵگاكه‌یان. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌چه‌رخانه‌دا له دانیشتنی مانگی شوباتی 2000دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا تاكلایه‌نه دانی به مافی خوێندنی زمانی كوردیی له توركیادا نا له‌پاش رێگه‌دان به‌پیاده‌كردنی زمانی كوردیی له‌ژیانی رۆژانه‌و فێركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان له چوارچێوه‌ی رێگه‌دان به زمانه‌كانی تری ناو توركیا به‌مه‌رجێك مافی سهرهوهربوونی زمانی توركیی نه‌به‌زێنن، كه زمانی فه‌رمیی ته‌واوی هاوڵاتیانه.(18)
چواره‌م: سیاسه‌تی خاوه‌ن تێڕوانینی ئیسلامیی (19) پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی كورد:
پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌ساڵی 2000 دامه‌زراو زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی پارله‌مانی له سێ خولی هه‌ڵبژاردندا له‌ساڵی 2002 به‌ڕێژه‌ی 34% و له‌ساڵی 2007 ڕێژه‌ی 47% و له‌ساڵی 2011 رێژه‌ی 50% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناو، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد. له ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیادا، كه زۆرینه‌یان كوردن ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا، له‌رێگه‌ی ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی، له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی هه‌بوو بۆ تێزه‌كانی پارته‌كه، هه‌روه‌ها پارتی نێوبراو هه‌ستا به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ندین رێوشوێنی تایبه‌ت به‌كێشه‌ی كورد، پارته‌كه پێیوابوو كێشه‌ی كورد به‌ته‌نها له ره‌هه‌ندی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگییه. پارتی نێوبراو له‌به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆیدا خۆشحاڵبوو به‌دروستكردنی “بزووتنو جموجۆڵی فه‌رهه‌نگیی به‌زمانه‌كانی تر جیا له‌زمانی توركیی”و به به‌ده‌ستهێنانێكی گرنگیان له‌قه‌ڵه‌مدا له‌چه‌سپاندنی یه‌كێتیی له‌توركیادا. له‌ئاكامی راسته‌وخۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ش ده‌ركه‌وتنی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی نوێ بوو به‌ناوی (TRT -6) كه له‌ساڵی 2004 به‌زمانی كوردیی په‌خشی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌ك بوو له جۆری خۆیدا یه‌كه‌مجاربوو له مێژووی توركیادا. حكومه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد‌و ناوی پڕۆژه‌ی (برایه‌تیی و هاوبهستهگیی) لێنا. ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ستا به‌رێوشوێنی به‌رفراوانكردنی مافه فه‌رهه‌نگییه‌كانی كورد. ئه‌ردۆگان چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانی وڵات ئه‌نجامدا، له‌ناویاندا بژارده‌ی كوردیی، به‌ئامانجی سه‌رخستنی نه‌خشه‌ڕێگاكه.(20) به‌مشێوه‌یه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان پتر له‌نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی له كوردستانی باكوور به‌ده‌ستهێناو له‌و ناوچانه‌دا پێشی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردیی دایه‌وه،(21) كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارته كوردییه‌كه بوو. به‌تایبه‌ت لایه‌نگرانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان زیاتر فشار بۆ پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی ده‌هێنن و له دادگهكاندا داوایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن به‌تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی P.K.K. دادگه‌ی ده‌ستووریی له‌ساڵی 2009 پارته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كردو ده‌سه‌ڵات هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی بۆ قۆڵبه‌ستكردنی چالاكه‌وانانی كورد ده‌ستپێكرد له‌ناویاندا سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان، به‌مه‌ش كرانه‌وه‌ی سیاسیی دووچاری شكستێكی نوێ بۆوه به‌هۆی وێڵبوون به‌دووی ده‌سكه‌وتی حیزبیی به‌رته‌سكدا. بۆ سه‌لماندنی نیازپاكیی ئاكپارتیی له‌به‌رامبه‌ر كورد له 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2009 پارله‌مانی توركیا كۆبۆوه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پلانی گشتگیری حكومه‌ت، كه كۆتایی به‌ململانێی چه‌كداریی ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی گه‌وهه‌ریی بۆ قبوڵكردنی خواسته فه‌رهه‌نگیی و سیاسییه‌كانی كورد‌و دیاریكردنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت {بوڵه‌ند ئارێنچ} وه‌ك به‌رپرسی دۆسیه‌ی كورد‌و به‌رپرس له‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كورد دا، حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندیی به ئۆجه‌لانه‌وه كرد له‌و رێگه‌وه پڕوپاگهندهكرا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی رابگه‌یه‌نرێت بۆ گه‌یشتن به نه‌خشه‌ڕێگه‌ی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گفتوگۆی سیاسیی و به‌دواداچوون كران و سیمینار‌و گفتوگۆی ئه‌كادیمیی له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجامدران.
ئه‌ردۆگان چی كرد بۆ كورد؟
هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی راپرسیی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چاكسازیی، كه 26 به‌ندی به‌شێوه‌ی پله‌به‌پله له‌خۆده‌گرت، له‌ناویاندا به‌ندێك هه‌بوو ده‌كرا سوپا له‌به‌رده‌م دادگای مه‌ده‌نیدا لێكۆڵینه‌وه‌ی لێبكرێت، به‌ڵام گۆڕانكارییه پێشنیاركراوه‌كان بۆ دامه‌زراندنی دادگای ده‌ستووریی و ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ران و نوێنه‌ران و داواكاری گشتیی، ئۆپۆزسیۆنی وروژاند سه‌باره‌ت به‌سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كاریی بۆ راپرسییه ده‌ستوورییه‌كه، كه له‌ئه‌یلولی ساڵی 2010دا ئه‌نجامدرا، پارتی دادوگه‌شه‌پێدان توانی توێژێكی گرنگی كورد رازی بكات به‌وه‌ی ریفۆرمه ده‌ستوورییه پێشنیاركراوه‌كان به‌قازانجی ئه‌وان ده‌شكێته‌وه. ئیدی كورده‌كان ئاماده‌یی به‌رچاویان هه‌بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌ستوورییانه، هه‌رچه‌نده رێژه‌ی به‌شداریی نه‌كردن له‌ناوچه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ گه‌وره‌بوو به‌هۆی بڕیاری P.K.K وه.(23) له‌چوارچێوه‌ی كێبڕكێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2011 خودی ئه‌ردۆگان راشكاوانه رایگه‌یاند ساڵی 2011 ساڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ده‌بێت له توركیادا، به‌ڵێنی به‌ناوچه كوردییه‌كاندا به‌تایبه‌ت دیاربه‌كر پایته‌ختی هه‌رێمه كوردییه‌كه، ركابه‌ره‌كانی به “شێتیی هه‌ڵبژاردن”یان وه‌سفدار كرد، P.K.K به‌ڕووی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگاندا وه‌ستایه‌وه له‌رێگه‌ی بانگه‌وازكردنی بۆ بیرۆكه‌ی ئۆتۆنۆمییو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له‌هه‌رێمه كوردییه‌كه‌دا وه‌ك جۆرێك له واقیعگه‌رایی سیاسیی، ئۆجه‌لان داوای له‌كورده‌كان كرد كه ئاماده‌بن بۆ راگه‌یاندنی ئۆتۆنۆمیی له‌هه‌رێمه كوردییهكهو پایته‌خته‌كه‌ی دیاربه‌كر له 15ی حوزه‌یرانی 2011دا وه‌ك سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ. حكومه‌تی توركیاش ئه‌و بانگه‌وازه‌ی به فهندهفیڵو ته‌ڵه‌یه‌كی قێزه‌ون و گه‌مه‌یه‌كی ترسناك له‌قه‌ڵه‌مدا، {له‌یلا زانا} گوتی ساڵی 2011 ساڵی خۆبه‌ڕێوبه‌ریی كورد ده‌بێت و 20 ملیۆن كورد شوناس و زمان و ئۆتۆنۆمییان ده‌وێت له‌چوارچێوه‌ی یاساكاندا، ساڵی 2011 ساڵی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌بێت و یه‌كه‌مین خواستی گه‌لیش بهرههڵداكردنی ته‌واوی گیراوانی سیاسیی ده‌بێت له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان،(24) دووباره ئه‌ردۆگان و پارتی ئاشتی و دیموكراتیی كوردی كه‌وتنه ململانێ‌و شه‌ڕه‌قۆچی هه‌ڵبژاردنه‌وه.(25)
ئه‌ردۆگان لههێڵهكه لایداو له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لێدوانی نه‌رێنی و توندی له‌باره‌ی كێشه‌ی كورده‌وه راگه‌یاند، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئۆجه‌لانیشه‌وه، ئه‌ردۆگان گوتی مادامێكی ئۆجه‌لان زیندووه هیچ پێشكه‌وتنێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به‌دی نایه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وكات حكومه‌تمان له‌ده‌ست بوایه یان لهقهنارهمان ده‌دا یانیش ده‌ستمان له‌كارده‌كێشایه‌وه. كاتێك پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌كه‌ی 12ی حوزه‌یرانی 2011دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا ئه‌ردۆگان یه‌كسه‌ری ده‌ستیدایه ئاماده‌كاریكردن بۆ ده‌ستوورێكی نوێ به‌سازان له‌گه‌ڵ ته‌واوی ته‌وژم و هێزه سیاسیی و ئیتنییه‌كان، هه‌روه‌ها پێشنیاری راپرسیی گشتیی كرد، پارتی ناوبراو نه‌یتوانی رێژه‌ی 367 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت. واته گره‌وه‌كه له‌سه‌ر 330 كورسی پێویست بوو بۆ گۆڕانكاریی له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك یاخود ده‌ستكاریكردنی ده‌ستوور، كه لهپارلهماندا شكستی پێ بهێنرێت، به‌ره‌و راپرسیی جه‌ماوه‌ریی، ناونیشانی جه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ژماره 330 بوو، لێره‌دا “ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان” شكستی هێنا، له‌كۆی 550 كورسی ته‌نها 326 كورسی به‌ده‌ستهێنا، واته 4 كورسی كه‌متربوو له‌رێژه‌ی پێویست.(26)
هه‌واڵگری توركیا دێته ناو پرسی كورده‌وه
پارتی ئاشتی و دیموكراتیی، وێڕای تۆمه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی تێزه‌كانی له‌باره‌ی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و به‌كارهێنانی میكانیزمه دیموكراتییه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه سیاسیی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی كورد‌و هه‌وڵدان بۆ ئه‌فراندنی زیاتری هه‌له‌كانی لێكزیكبوونهوهو دانوستان له‌نێوان هه‌ردوو تاقمی ململانێكه له‌توركیا (حكومه‌ت و پارتی كرێكاران و ئۆپۆزسیۆنی كوردیی)، حكومه‌تی توركیا به‌راشكاویی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2013دا دانوستانی نێوان سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگریی نیشتمانیی هاكان فیدان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان زیندانی له دورگه‌ی ئیمراڵی له‌ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه به ئامانجی چه‌كدانانی P.K.K، حكومه‌تی توركیا بۆ یه‌كه‌مجار رێگه‌ی به‌دوان له په‌رله‌مانتارانی پارتی ئاشتیی و دیموكراتیی دا سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن له گرتووخانه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان، كه ده‌رگای كرده‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی تریش بۆ بینینی ئۆجهلانو بۆ به‌رده‌وامبوونی گرتنه‌به‌ری رێگه‌چاره‌ی ئاشتیی له‌بری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كداریی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، كه پتر له‌جاران بڕوای به‌پێویستی رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد هه‌یه له توركیا، كه هه‌ردوولا قوربانی مرۆیی و ماددی گه‌وره‌یان داوه‌و پێویسته ئه‌و هه‌له بقۆزرێته‌وه بۆ گهشهپێدانو خۆشگوزه‌رانیی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیی.
هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتیی پێگه‌یشتنی به‌خۆوه‌بینی، كاتێك ئۆجه‌لان داوای له‌لایه‌نگرانی كرد چه‌ك دابنێن، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئۆجه‌لاندا هاتبوو، كه ده‌بێت ده‌ستووری نوێ دان به‌مافی یه‌كسانی گه‌لی كورد‌و تورك بنێت له ده‌وڵه‌تی گه‌لی توركیادا، له‌و پارێزگایانه‌ی زۆرینه‌ی كوردن ده‌بێت خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رابگهیهنرێتو لێبووردنی گشتیی بۆ ئه‌ندامانی P.K.K له گرتووخانه‌كانی توركیا دهربكرێتو، هێڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ئارام ده‌سته‌به‌ر بكرێت بۆ پاشه‌كشه‌ی گه‌ریلاكانی P.K.K به‌ره‌و چیای قه‌ندیل له باشووری كوردستان، له‌وه‌ڵامدا ئه‌ردۆگان بهڵێنیدا زه‌مینه‌ی گونجاو بڕه‌خسێنێت بۆ جێبه‌جێكردنی و بیكاته مژده‌یه‌ك بۆ گه‌لی توركیا به‌ته‌واوی ریشه ئیتنییهكانیهوهو هێزه چه‌كداره‌كان و ئۆپۆزسیۆنی توركیا به‌تایبه‌ت پارته ناسیۆنالیسته‌كان، كه هه‌ڵگری دروشمی “توركیا بۆ توركه‌كان”بوون وه‌ك جه‌هه‌په‌و رێبه‌ره‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی گوتارێكی حه‌ماسی دا‌و داوای له‌گه‌ل و سوپای توركیا كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌و بێده‌نگكردنی به‌زه‌بری هێز، به‌ڵام زۆرینه‌ی گه‌ل و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی به‌رێبه‌رایه‌تیی له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتیدا پشتیوانیان لهدهستپێشخهرییهكهو رێكه‌وتنی ئاشتیی كرد. هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی هاوسێی توركیا، كه له ژێر هه‌مان كاریگه‌ریی كێشه‌ی كورد دان و سنووری هاوبه‌شیان له‌نێواندا هه‌یه به‌هۆی سهختییهكهیهوه زه‌حمه‌ت بوو ئه‌و سنوورانه كۆنترۆڵ بكرێن، به‌تایبه‌ت چیای قه‌ندیل سنووری به عێراق و توركیا‌و ئێرانه‌وه هه‌یه.(27)