پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له شاگۆلی
ڕۆژنامه‌ی آذربایجان (ژماره‌ی 184، یه‌کشه‌مۆ 8ی بانه‌مه‌ڕی 1325) چه‌ند خه‌به‌ری له مه‌ڕ دیداری پێشه‌وا له ته‌ورێز بڵاو کردووه‌ته‌وه.به داوی ئیمزاکرانی په‌یمانی “یه‌که‌تی و برایه‌تی حکوومه‌تی میللی کوردستان و ئازه‌ربایجان”، له 3ی بانه‌مه‌ڕی 1325 پێشه‌وا هه‌تا به‌ڕێکردنی ده‌سته‌ی نوێنه‌راتی ئازه‌ربایجان- کوردستان بۆ تارانێ له ڕۆژی یه‌كشه‌مۆ، 8ی بانه‌مه‌ڕ و چه‌ند ڕۆژ دواتریش هه‌ر له ته‌ورێز ماوه‌ته‌وه.
خه‌به‌ری یه‌که‌م له‌و ژماره‌یه‌ی آذربایجان دا سه‌ردانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری یه له ته‌شکیلاتی ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجان.
آذربایجان ده‌نووسێ: ” سه‌رۆکوه‌زیرمان له گه‌ڵ پێشه‌وای گه‌لی کورد سه‌ر له ته‌شکیلاتی ئه‌ڕته‌ش ده‌دن.
ڕۆژی پێنجشه‌مۆ (5ی بانه‌مه‌ڕی 1325) دانی به‌یانی جه‌نابی سه‌رۆکوه‌زیر و پێشه‌وای گه‌لی کورد حه‌زره‌تی قازی محه‌مه‌د له گه‌ڵ سه‌رانی دیکه‌ی فیرقه و وه‌زیره‌کان بۆ سه‌ردان له ته‌شکیلاتی قوشوون ته‌شریفیان بر‌د بۆ شاگۆلی.
له پێده‌شته‌کانی ده‌وروبه‌ری شاگۆلی دا تۆپچییه‌کان عه‌مه‌لییاتیان به‌ڕێوه‌برد و مانۆریان کرد. ئه‌وان له ماوه‌یه‌کی که‌متر له چل ڕۆژ دا ئه‌و سه‌رکه‌وتن و لێزانییه‌یان له بواری تۆپ هاویشتنه‌وه به ده‌ست هێناوه.
تۆپچییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌و دواییانه دا ته‌دریبیان ته‌واو کردووه هه‌موو ئه‌و سێرانه‌ی دایان کردبوو ده‌ئه‌نگاوت و له له‌لایه‌ن ئاماده بوان و بینه‌رانه‌وه ته‌شویق ده‌کران.
دوای ته‌ماشا کردنی مانۆره‌کان سه‌رۆکوه‌زیر و جه‌نابی ئاغای قازی محه‌مه‌د له ده‌وری ئه‌و مێزه‌ی که له ده‌ره‌وه و هه‌و‌ای ئازاد دا ته‌رتیب کرابوو له که‌شوهه‌وایه‌کی سه‌میمی دا دانیشتن و و دوای تاوێک حه‌سانه‌وه‌م ته‌ماشای ته‌قه‌ی تۆپچییه‌کانیان کرد له‌و سێرانه‌ی له پشت به‌ردان داکرا بوون.
ئاغای قازی محه‌مه‌د چالاکییه‌کانی گه‌لی ئازه‌ربایجان و توانایی عه‌سکه‌ریی ئازه‌ربایجانییه‌کانی له ماوه‌یه‌کی ئاوا کورت دا ته‌قدیر کرد و سه‌باره‌ت به داهاتووی دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی کورد و گه‌لی ئازه‌ربایجان و پته‌و کردنی ڕشته‌ی یه‌که‌تی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه نوتقێکی ئیراد کرد.دوایه سه‌رۆکوه‌زیر و ئاغای قازی محه‌مه‌د سه‌ریان له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌فسه‌ری، فابریکه‌کان و ته‌شکیلاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌ڕته‌ش دا.”
ڕۆژنامه‌ی کوردستان یش باسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی کردووه و ده‌نووسێ: (کوردستان، ژماره‌ی 44،دووشه‌مۆ 16ی بانه‌مه‌ڕی 1325)” حه‌زره‌تی پێشه‌وای کوردستان ده‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیری ئازه‌ربایجان به سازمانی هێز
سه‌رکه‌شیان کرد. ڕۆژی 5شه‌مۆ 5-2-25 حه‌زره‌تی پێشه‌واتی کوردستان ده‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیر و باقی وه‌زیرانی ئازه‌ربایجان و سه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکڕات چوونه شاه گۆلی و هێزی ئازه‌ربایجانیان سه‌رکه‌شی کرد.”
Check Also
گوتیەکان : Gutians
لە کوردستانی کۆندا دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکانی چەرمو و بێستانسور ژمارەی دانیشتوانیان زیادی کرد، خەڵک …