
هێندێک له لێکۆله‌ره‌وانی ” مێژووی کۆماری کوردستان ” ئاماژه‌یان کردووه به فره چه‌شنی به نێو کردنی ده‌زگاکانی ” ده‌وڵه‌تی جمهووری کوردستان” (وه‌کوو: عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، مه‌حموود مه‌لاعێزه‌ت نه‌وشیره‌وان مسته‌فا ) به‌ڵام وه‌کوو تر ئه‌و زانیاریانه‌ی نه‌جه‌فقوڵی پسیان و ویلیا‌م ئیگلتن له مه‌ڕ ناو و ژماره‌ی وه‌زیران باسیان کردووه به هێندێک ئاڵوگۆڕه‌وه دووپاته بوونه‌ته‌وه.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی لێره‌دا ده‌یبینن وێده‌چێ له حه‌وتووی یه‌که‌می ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 [ حه‌وتووی کۆتایی ی فێورییه‌ی 1946 ] هه‌ڵگیرابێ و بۆیه‌ش به تێڕادیوی وا ده‌ڵێم چونکوو، عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان باسی ده‌کا ” ژماره‌ی 19، دووشه‌ممو 6ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 [ 25 فوریه 1946 ] ” برایان عبدالحمن ذبیحی و دلشاد که له پێشدا وه‌لامی آزاد بونی ئه‌وانمان دا بو به شانازییه‌کی زۆر شه‌وی 3 – 12 – 1324 واردی مالی خویان بون و چاوی برا و آزادیخوایهکان و کهسو کاریان پی روون بوو……” له ژماره‌ی 18 ی کوردستان دا ” شه‌ممو 4 ڕه‌شه‌مه 1324 [23 فوریه 1946]،زه‌بیحی ئاگادارییه‌کی بڵاو کرووه‌ته‌وه ( هه‌ر بۆ به‌یانی ئه‌و شه‌وه‌ی گه‌یوه‌ته‌وه مهاباد) و له‌وێدا ده‌ڵێ :” سوپاس و معذرت عدهیهک له برایان که بهتشریف هێنانی خویان مفتخریان کردبوم له به‌ر ماموریتیک که پیم رجوع کرا نهم توانی بچمه‌وه خذ متیان و حضورا سوپاسی بی پایانی خومیان پیشکه‌ش بکه‌م،به هوی ئه‌م چه‌ند ووشه داوای لی بوردن ده‌که‌م. ایتر بژی کورد سانی آزاد! عبدالرحمن ذبیحی” به‌وه‌ڕا ده‌رده‌که‌وێ زه‌بیحی هه‌ر به ده‌رکه‌وتنی له زیندان مامورییهتی دراوه‌تێ ، واته کاری پێ سپێردراوه. سه‌رچاوه‌یه‌کی “مێژووی کۆماری کوردستان” ئاماژه‌ی پێکردووه که پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، مه‌ئموورییه‌تی دا به میرزا عه‌لی ڕیحانی و عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی [ هه‌ر دووکیان له‌م وێنه‌یه دا ده‌بیندرێن] بۆ پێوه‌ندی له گه‌ڵ کۆنسوولخانه‌ی بریتانیا له ته‌ورێز. دواتریش زه‌بیحی به پێی شاییدی وێنه‌یان له زۆر بۆنه‌ی دیپڵۆماتیکی گرینگ و وتووێژی سیاسی دا به‌شداری کردووه.
که‌سانی نێو وێنه‌که دانیشوو: پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ڕه‌ئیس جمهووری کوردستان، ریزی یه‌که‌م له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ: 1. حاجی مسته‌فای داودی ، وه‌زیری ته‌جاره‌ت، 2.خه‌لیلی خوسره‌وی سه‌رۆکی کاری کوردستان، 3. ئه‌حمه‌دی ئیلاهی ( حاجی ئه‌ڵای) وه‌زیری دارایی،4.حه‌مه‌ده‌مینی موعینی، مودیری شیرکه‌تی ته‌ڕه‌قی کوردستان، 5.وه‌هابی بلووریان،ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان [موعاونی حیزب]،6. عه‌بدولره‌حمانی ئێلخانی زاده ، ڕاوێژکار،7.که‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین وه‌زیری پۆست و تێلێگراف و ته‌له‌فۆن، 8.عه‌لی ڕیحانی،نوێنه‌ری تایبه‌تی وڕاوێژکار. ڕیزی پشته‌وه له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ : 1. عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی ، پشکنێر و نوێنه‌ری تایبه‌تی.2. حوسێنی زێڕینگه‌ران (فرووهه‌ر) سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه تا ئۆکتۆبری 1944،ئه‌فسه‌ری کۆماری کوردستان و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی هه‌ڵکردنی ئاڵا له بۆکان و نه‌غه‌ده، 3. سه‌ید محه‌مه‌دی ئه‌یووبیانی مه‌رکه‌زی [ته‌ها زاده]، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان (موعاونی حیزب)، وه‌زیری بێهداری ، 4. مه‌نافی که‌ریمی، موعاونی قازی محه‌مه‌د له کاروباری کۆمیته‌کانی حیزب، دواتر وه‌زیری فه‌رهه‌نگ،5.محه‌مه‌دی یاهوو،له کادرانی پایه به‌رزی حکوومه‌تی کوردستان، 6. سه‌دیقی حه‌یده‌ری ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ، وه‌زیری [مودیری کلی] ئینتیشارات و ته‌بلیغاتی کوردستان.
شوێنی هه‌ڵگرتنی وێنه : کانگای حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ، مهاباد
کات : حه‌وتووی یه‌که‌می ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 ی هه‌تاوی / حه‌وتووی کۆتایی فێورییه‌ی 1946
وێنه‌هه‌ڵگر: سه‌یادیان یان سمایل خانی فه‌روخی
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی ویلیا‌م ئیگلتن وه‌رگیراوه