ئەمير مەنافی کەریمی لە سەرکردەکانی کۆماری کوردستان لە مەڕ برایمی نادری دەنووسێ:
” چوار مانگ له حکوومه‌تی کوردستان تێپه‌ڕیبوو و له‌و ماوه‌یه‌دا که‌موکورتی و کێشه‌ی کاروباری په‌روه‌رده تا ڕاده‌یه‌ک به‌لادا خرا، به‌ڵام ئیداره کردنی مه‌دره‌سه‌کان له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو حه‌وله‌ش که درابوو پێداویستی به جیدییه‌تێکی زیاتر بوو، بۆ پێش‌گرتن له‌وه‌ی کاره‌کان نه‌که‌ونه‌وه سه‌ریه‌ک و کاری فه‌رهه‌نگی چه‌تی تێنه‌که‌وێ ئاغای برایمی نادری م کرده جێگری [وه‌زاره‌ت] ی فه‌رهه‌نگی کوردستان ناوبراو یه‌کێک له لاوانی خوێنده‌واری کرماشانی و لیسانسی ئه‌ده‌بییات بوو، به‌ڕێزی لاوێکی زۆر هه‌ڵسووڕاو و له جێبه‌جێکردنی کاره‌کان دا جیدی بوو ، شه‌و و ڕۆژ بۆ ده‌مێکیش چییه له پێڕاگه‌یشتن به پێداویستییه‌کانی مەدرەسەکان ته‌نه‌خی نه ده‌کرد و ئه‌رکه‌کانی خۆی به باشترین شیوه پێک ده‌هێنا و من به فکری ئاسووده‌وه به کاره‌کانی دیکه‌ی حیزبییه‌وه خه‌ریک بووم”.
( مەناف کەریمی ، یادداشتەکانی مەنافی کەریمی وەزیری فەرهەنگی کۆماری کوردستان، وێبنووسی ڕوانگە، ٢٥ ژانڤییەی ٢٠١٢- ئەم یادداشتانە کە لە پەڕاوێزی کتێبی سەعید هومایون دا هاتوون حەسەن قازی لە فارسییەوە کردوویەتی کوردیی سۆرانی)