مێژووی یاری باسکە
کەرخی میروسی
یاری تۆپی باسكه یاریه‌كی زۆر به‌ر بڵاوه ، له( 190)ووڵاتی جیاجیا ئه‌م یاریه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت وزیاتر له‌ملیارێك به‌م یاریه دڵخۆشن له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهاند. یاریه‌كه بریتی یه له خێرایی وهونه‌ری و هه‌ندێك ڕه‌گ وڕیشه‌ی ئاینیشی هه‌یه. هه‌روه‌ها یاساكان دانراون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ هاتوو چۆ به‌تۆپه‌كه بكرێ و ئه‌توانرێ به چه‌ند جووله‌یه‌كی تایبه‌ت جم‌و جۆڵ به تۆپی كه بكرێ, به‌ڵام ئه‌توانرێ تۆپه‌كه هه‌ڵبدرێ و بخرێته ناو سه‌به‌ته‌یه‌كی كۆنه‌وه, ئه‌مه هه‌موو ئه‌و شتانه‌بوو كه توانیان بیدۆزنه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا. له هه‌مان كاتدا هه‌موو جۆره وه‌رزشێك دامه‌زرێنه‌رێكی هه‌یه پیاوێك یاخود ژنێك , ژیانه سه‌یروو سه‌مه‌ره‌و ووردبونه‌وه كانیان بۆ ته هۆی گه‌ڕان به‌دوای شكۆمه‌ندی ونه‌مری, له‌ئاكامی ژیانی ڕۆژانه‌یاندا داهێنانی سه‌یرو سه مهرهیان داهێناوه,مانا‌و واتای نوێیان بۆ ژیان داهێناوه له‌سه‌ر دهمانێكدا له‌م شار بۆ ئه‌و شار یان وولات به ووڵات زانیاریه‌كانیان بڵاو كردۆته‌وه وگه شهی سه‌ندوه.* دكتۆر (جیمس نای سمێس) مامۆستایی ئه‌م یاریه بووه.ڕۆژێكیان دكتۆر (جیمس نای سمێس) گه‌یشته قوتابخانه‌ی كرێكاره مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بڕیاری دا په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی مه‌سیحیه‌وه بكات.له هه‌مان كاتدا مامۆستایه‌كی بهتوانبوو بڕیاری دا گه‌شه‌به بواری فێركردن بدات.هه‌ربۆیه پۆلێكی له گه‌ڵ دكتۆر (هال سیتی گیوك) وه‌رگرت له‌به شه وانهیهداكارێكی گرنگی هه‌بوو ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی یاریه‌كی به‌كۆمه‌ڵ بوو له زستاندا له‌نێوان یاری تۆپی پێ وتۆپی به‌یس بۆڵدا بكرێت.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش بوو , یاری تۆپی باسكه‌ی دۆزیه‌وه.به‌م شێوه له دوانیوه ڕۆیهكی زستانی سه‌ختدا و له قوتابخانه‌یه‌كدا وهۆلێكی وه‌رزشی كۆندا یاری تۆپی باسكه له دایك بوو.هه‌روه‌ها (جیمس نای سمێس) ماوه‌ی 14ڕۆژی بۆ داهێنانی ئه‌م وهرزشهویست . یاریه‌كه‌ی له شه‌وی 13یه‌مدا دۆزیه‌وه , وه‌هه‌موو كاتێك ئه‌یووت یه‌كه‌م جار كه یاریهكهم كردلهسهرجێگای نووستنی تهنهاخۆم بووم شه‌وێك پێش ده‌ست پێكردنی یاریه‌كه. پاشان هه‌موو تێبینیه‌كانم نوسییه‌وه و یه‌كێك له هاورێكانی هه‌مووی بۆ له چاپدا.دوای ڕۆیشت بۆلای دهرگهوانه كه لێ ی پرسی هیچ سن‌و قێكت پێ شك نایه‌ت نیوه تیره‌كه‌ی( 45سم بێت به45سم بێت) دهرگهوانه پێ ی ووت نه‌خێر به‌ڵام دوو سه‌به‌ته‌م لایه. به‌م جۆره چیرۆكی یاری تۆپی باسكه له‌مێژووی گه‌نجانی مه‌سیح دا ڕه‌گ و ریشه‌ی داكوتاوه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی مه‌سیحی له‌به‌ریتانیا په‌ره‌یان به چالاكیه وه‌رزشیه‌كاندا وزۆر به‌زوویش ئه‌م بۆ چوونه له هه‌موو ئه‌مریكادا بڵاو بۆوه. له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی مه‌سیحیدا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه كاندا پێویست بوو ڕاهێنان بهڕاهێنهرانی تازه بكرێت.له هه‌مان كاتدا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه وه‌كو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی روحانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئامانجی رێنمایی گه‌نجه‌كانی بوو به‌ره‌و رێگای ئیمان داری .ئه‌و كاته ئه‌مه ئامانجی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی مه‌سیحی بوو بۆ ماوه‌ی 75 ساڵ له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه.به‌ڵام هه‌ندێك هۆی ماندوو بوون وبێزاری گونجاو نه‌بوو بۆ كۆمه‌ڵه‌كه. له‌به‌ر ئهوهكۆمهڵهكهتهنها گرنگی دا به‌جۆره وه‌رزشێك وه‌ك چۆن ئه‌یان ووت وه‌رزشی مه‌سیحی ده‌ستی پێ كرد. به‌داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ به‌ره و پێًش بردنی لایه‌نی جه‌سته‌یی لاوه‌كان و یاریه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به شێوه‌یه یاری تۆپی سه‌به‌ته دروست بوو. به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست نازانین یاری تۆپی سه‌به‌ته له كه‌یدا بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و یاریهكراوه. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نزیكه‌ی له‌مانگی كانونی یه‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی قوتابیان بگه‌رێنه‌وه ماڵه كانیان بۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵ,ئه‌م یاریه سه‌نجی كرێكاره‌كانی ڕ‌اكێشا له قوتابخانهمهسیحیهكهدا.كاتێكیش قوتابیه‌كان چوونه وهماڵه كانیان و ئه‌م یاریه یانه بۆ كه‌س وكاریان باس كرد,یاریهكهوهكو ڕوناكی بلاو بۆوه به هه‌موو لایه‌كدا .به‌م جۆره دوای جه‌ژنی سه‌ری ساڵ یاریه‌كه به چه‌ند ڕۆژێك له‌یاریگایه‌كی بچووكه‌دا یاری ده‌ستی پێكردو نزیكه‌ی300كه‌س ئاماده‌بوون,له‌به‌رئه‌وه هه‌موو به‌جۆش خرۆش بوون بۆ بینینی ئه‌م یاریه نوێ یه. ئه‌بێت ئه‌م یاریهچۆن بێت؟ كاتێك ویستیان ناوی بنێن( تۆپی نای سمێس) زۆرێك باوه‌ریان وابووكهئهم ناوه ناوی ههموویاریهكانی تریش له‌ناوئه‌بات , بۆیه ناونرا تۆپی سه‌به‌ته. چونكه زۆر به‌ساده‌یی پێك هاتووه له(تۆپ وسه‌به‌ته). یاریگاكهشی درێژیه‌كه‌ی 27م به 16مه‌تره هه‌رهه‌مان پێوانه‌ی یاریگایه كه(نای سمێس) داینابوو. ئه‌وكاته سه‌به‌ته‌یه‌كی كۆنیان هه‌ڵ ئه‌واسی به به‌رزی 3م له‌زه‌ویه‌وه, ئێستاش به‌رزی گۆڵی سهبهتهههرههمان به‌رزیه تائه‌مڕۆ. كاتێك تۆپیان هه‌ڵ ئه‌دا بۆ ناو سه‌به‌ته‌كه خواره‌وه‌ی سه‌به‌ته‌كه نه‌كراوه بوو. پاسه‌وانه‌كه به پهیژهیهكهدا هه‌ڵ ئهگهراِ بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ی تۆپه‌كه. ئه‌و كاته كوڕه‌كان له دوای گۆڵه كانه‌وه دائه‌نیشتن ده‌ستیان ئهجووڵاندو تۆپیان له‌ناو سه‌به‌ته كه بۆ تیپی به‌رامبه‌ر ده‌ر ئه‌كرده‌وه. پارچه یه‌ك ته‌خته‌ی شێوه لاكێشه‌ی به‌كار هات, بۆ ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه له‌و پارچه تهختهیهوه بگه‌رێته‌وه و به هه‌مان پێوانه‌ی ئه‌و پارچه ته‌خته‌یه‌ی ئێستا گۆڵه‌كه‌ی له‌سه‌ره, له چوار ده‌وری یاریگا كه‌ش پارچه قوماشێك وه‌كو شورا بۆ یاریگاكه بهكارئههات.هه‌رچه‌نده شوێنی یاریگاكۆنهكه ئێستا نه‌ماوه, له شوێنه‌كه‌ی چێشت خانه‌یه‌ك دروست كراوه . كاتێك كرێكاره‌كان دیواره‌كانی چێشتخانه تازه‌كه‌یان دروست ئه‌كرد, هێشتا پارچه یه‌ك له دیواریاریگا كۆنه‌كه مابوو.له شه‌وێكدا یه‌كێك له كرێكاره‌كان هات به‌سه‌یاره‌كه‌ی هه‌ندێك له خشتهكۆنهكانی یاریگاكه‌ی هه‌ڵگرت وبردی . ئه‌م كرێكاره وویستی پارێزگاری له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی یاریی باسكه بكات.هه‌روه‌ها تا ئێستاش پارێزگاری له وپارچه خشتانه ده‌كه‌ن و به به‌شێك له‌سه‌رتاكانی دروست بوونی ئه‌و یاریه‌ی ئهژمارئهكهن. به‌م جۆره له دووری 110كیلۆمه‌تر له‌شاری شیكاگۆ و نیشتمانی پیتزا‌و ئهلكهبابۆ وشیكاگۆ بۆلز دامه‌زراوه (نای سمێس)به‌سه‌ر په‌رشتی كۆڕهزاكهی( ئیان نای سمێس) به‌له به‌ر چاو گرتنی شێوازی یاریهكههانی هه‌موو قوتابخانه‌كانی داوه بۆ زیاتر گرنگی دان به‌م یاریه. ئینان نای سمێس ووتی له‌كاتی خۆیدا باپیرم یه‌كێك له‌یاساكانی بۆدانا ئه‌ویش ڕۆیشتن به تۆپه‌وه به‌شێوه‌ی ته‌په‌ته‌پ و هاویشتنی بۆ سه‌به‌ته‌كه.له‌سه‌ره‌تادا بیریان له‌وه كرده‌وه كه گۆڵه‌كه له‌شێوه‌ی سندوق دابێت له‌كۆتایی یاریگا كه له پێش پارچهقوماشهكهوه به‌ڵام سه‌یریان كرد ئه‌م شێوازه باش نی یه .بۆیه هه‌ڵواسینیان به‌باشتر زانراوه له‌وكاته‌دا.ئه‌م یاریه‌ش وه‌كو هه‌موو یاریه‌كانی تری ئه‌مریكا تۆپی سهبهتههۆلێكی یاریزانه به‌ناو بانگه‌كان وكهلوپهلهكانی هه‌یه,ئه‌م هۆڵه شوێنی یادگاری زۆری یاریزانانی ئه‌م یاریه‌یه.له هه‌مان كاتداگهوره قه‌شه‌كان دوای20 ساڵ له دۆزینه‌وه‌ی یاریه‌كه یاریزانه‌كانی به به‌ند كرا‌و ناو ئه‌برد.چونكه یاریگاكهبهپارپه قوماشێك ده‌وره درا بوو وه‌كو ئه‌وه‌ی له ناو سندوقێك دابن وابوو. هه‌ركاتێك هانده‌ران كێشه‌یه‌كیان هه‌بوایه شتیان هه‌ڵ ئه‌دا بۆناو یاریگاكه. ئه‌و كاته یاریه به‌م شێوه‌ی ئێستا گه‌شه‌ی نه سه‌ندبوو.ئه‌مڕۆ یاریه‌كه زۆر بڵاو بۆته‌وه وخۆشه‌ویست بووه له‌ناو خه‌ڵك دا. به‌جۆرێك هۆڵی ئه‌ستێره‌كان ئامادهئهكرێت بۆ نه‌وه‌كانی سێ یه‌می ئه‌م یاریه,( ئینا نای سێمس) راِگهیاند باپیرم زۆرباش بیری له‌یاریه‌كه كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر ههڵسو كه‌وتی له‌گه‌ڵ تازه پێگه‌یشتواندا بووه . كاتێك بڕیاری دا یاریه‌ك دا بمه‌زرێنێت ته‌نها یه‌ك ئه‌ستێره ده‌رنه‌كه‌وێت ,بیری له‌وه كرده‌وه یاریه‌كه به‌كۆمه‌ڵ بێت و بردنه‌وه و ماندوو بوونی هه‌موو تیپه‌كه‌ی بێت.له یاركهدا هه‌ندێك شت به‌تێپه‌ڕبوونی كاتدا فێر ئه‌بیت.كاتێك یاریزانه‌كان ئه‌بینیت به‌و شێوازه جوانه یاری ئه‌كه‌ن وه‌كو سه‌مای باڵ وایه.سه‌مایه‌كی ته‌واوه وتۆ به‌لاشه‌ت ده‌ری ئه‌بری. هه‌روه‌ها كاتێك ئه‌بینی مناڵه‌كان ئه‌م یاریه ئه‌كه‌ن زیاتر فێری ڕێكخستن ویاسائهبن و فێری هاوكاری ئه‌بن و فێری ئه‌وه ئه‌بن متمانه بههاوڕێكانیان بكه‌ن وتۆپیان بۆ هه‌ڵ بده‌ن بۆ تۆماركردنی گۆڵ و له هاورێًكانی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان ڕزگار ببن , ئه‌م یاریه وات لێده‌كات به‌ڕۆحێكی یه‌ك تیپه‌وه یاری بكه‌یت , نا‌توانیت به‌ته‌نها گۆڵ تۆماربكه‌یت.هه‌رچه‌نده(نای سمێس) له‌ته‌مه‌نی 7سالیه‌وه بهههتیووی گه‌وره بووه هه‌ر كه دایك و باوكی به‌نه‌خۆشی مردن ئه‌م گه‌نجه ئه‌زمونێكی كه‌می هه‌بوو له ژیاندا به‌م هۆیه‌شه‌وه زۆرجار جۆره قورسه‌كانی خواردنه‌وه‌ی به‌كار ئه‌هێنا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خۆ ی.به‌م جۆره ڕۆژێك زۆر سه‌ر خۆش بوو داوای شه‌رابی زیاتری كرد. پیاوێك هاتهژووره وه پێشترنهی ناسیبوو پێ ی ووت تۆ كوڕی (مارگریفۆن) ی ئه‌وه ناوی باوكی باپیری (نای سمێس) بوو ئه‌میش وه‌ڵامی دایه‌وه ووتی به‌ڵی , ئه‌و پیاوه‌ش بهباپیرمی ووت ئه‌گه‌ر باوكت ئاوا تۆ ببینێ له گۆڕه‌كه‌یدا ڕووی خۆی لێت وه‌رئه‌گێڕێ. به‌و شێوه‌یه وازی له خواردنه‌وه هێنا و له‌و ڕۆژه‌وه و هه‌تا مردنی له‌ته‌مه‌نی 78سالێدا وازی له‌و خووه خراپه هێنا.ئه‌و شه‌وه گه‌ڕایه‌وه بێستانه‌كه‌ی و سوێندی به گۆڕی باوكی خوارد ئه‌م جاره به ته‌واوه‌تی بگۆڕێ.ههرمهش بووه هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانه مه‌سیحی یه‌كان نه‌یان ده‌هێشت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خوادرن و خوادنه‌وه بخۆنه‌وه.نه له‌ناو ژووره‌كانی خۆ گۆڕیندا نه له ده‌ره‌وه‌ش ته‌نانه‌ت نه‌یان ده‌هێشت له‌ناو ژووری خۆ گۆڕیندا جگه‌ره بكێشرێت ته‌نها له دوای یاریه‌كه نه‌بێ دهیانهێش كوپێك بیره بخورێته‌وه.هه‌روه‌ها زانكۆی مه‌سیحیه‌كان شوێنێكی باش بوو بۆ یاریكردن له شوێنه‌دا, له‌م جۆره زانكۆیانه له زۆر به‌ی شاره‌كانی ئه‌مریكا دا هه‌یه و هه‌ندێكیان سهكهوتوون له‌بره وپێدانی یاری باسكه.ئه‌م یاریه له‌كۆندا هه‌ڵدانی سه‌ربه‌ست به هه‌ردوو ده‌ست بوو .له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزی زۆریان به‌كارده‌هێنا ده‌بوایه تۆپه‌كه به‌ر بۆرده‌كه بكه‌وتایه. ئینجا بچوایه ناو سهبهتهكهوه. به‌ڵام ئێستا هه‌ڵدانی سه‌ربه‌ست یاریزانان به‌یه‌ك ده‌ست هه‌ڵی ده‌ده‌ن وڕاسته‌و خۆ داغلی ناو سه‌به تهكهی ده‌كه‌ن.له‌وكاته‌دا هه‌ڵدانی سه‌ربه‌ست 9بۆ 10م لهگۆڵهكهو دووربوو. هه‌ركاتێك یاریزانێك ئه‌و خاڵه‌ی تۆمار بكردایه گشت یاریزانانی هاوڕێ ی ده‌ست خۆشیان لێ ده‌كرد.وه هه‌ركاتێك یاریزانێك رێگری لێ بكردیتایه بۆت هه‌بوو بی كێشیت به زه‌ویدا یان لێدانێك بده‌یت له لووتی .به‌م جۆره یاری باسكه وای لێهات ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری بكه‌ن بترسن له شێوه‌ی یاریكردنی ئه‌و یاریه.له كۆتایی داوای لێهات كهلهیاریهكاندا زۆرترین خۆپیا كێشان دروست ده‌بوو .ده‌بووه‌هۆی دروست بوونی ڕق و كینه له‌نێو یاریزاناندا, ئه‌مه‌ش بووه هۆی بێزاری هانده‌رانی یاریه‌كه.هه‌رچه‌نده داهێنه‌ری یاریه‌كه(جیمس نای سمێس) له داهێنانی ئه‌م یاریه دا ته‌نها مه‌به‌ستی خۆشی بوو لهنێویاریزاناندا وهیچ مه‌به‌ستی تری مادی نه‌بوو تا مرد هه‌ر فه‌قیربوو.له‌و بارهیهوهلهساڵی 19930دا كۆمپانیایه‌ك بۆندێكی گران به‌های پێشكه‌شكرد.. به‌ڵام به‌و بۆنده ڕازی نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه به‌نیازبوو له یاریگای به‌ندینخانه‌دا ئه‌م یاریه به‌كاربهێنێ . ئه‌مه‌ش بۆ یاریزنێكی به‌ناوبانگ شتێكی مه‌حاڵ بوو.هه‌رچه‌نده بڕی پاره‌كه‌ی زۆر بوو . ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه(جیمس نای سمێس)گرنگی به پاره نه‌داوه.هه‌رچه‌نده داهێنراوه‌كه‌ی( یاری باسكه) زۆر به‌ربلاو بو بۆوه له‌ناو خه‌ڵكدا به‌جۆرێك خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌سه‌ر دیواره‌ی ماڵه‌كانیان بازنه وبۆردی باسكهیان هه‌ڵواسی بوو ئێواران و دوای نان خوادرن ده‌ستیان به‌یاری ده‌كرد به‌جۆرێك هه‌موو دراوسێكان به‌شدارده‌بوون ..
به‌م جۆره هه‌ندێك له‌وانه‌ی یاریان باش ده‌زانی ده‌چوونه تیپه‌كان و له‌وێشه‌وه ئه‌گه‌ر باش بوونایه‌وه ده چوونه زانكۆكان بۆیاری كردن.زۆربه‌ی زانكۆكانیش تیپی خۆیان جیاده‌كرده‌وه وبرهویان به توانای یاریزانهكانیانده دا.له هه‌مان كاتدابۆ ده‌ست كه‌وتنی پێداویستیه وه‌رزشیه‌كانیش له‌ساڵی 1913دا (ئام ڕوو) فرۆشگایه‌كی تایبه‌ت به پێداویستیه‌كانی یاری باسكه‌ی كرده‌و بیری له‌وه كرده‌وه باشتر وایهتیپێكی باسكه دابنێت بۆ ریكلام كردن بۆ كهلو په‌له‌كانی یاری باسكه.له‌ڕاستی دا ئه‌وان وه‌رزشه‌وان بوون هه‌میشه هه‌وڵیان دهداكهئاستی وه‌رزش پێش بخه‌ن.له‌سه‌ره‌تادا یاریی باسكه تهنهالهناو خوێندنگاكاندا ئه‌نجام ده‌درا. له‌دوایدا ئه‌م یارییه په‌ره‌ی سه‌ند و لهنێوشارهكانی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درا.
له‌م باره‌یه‌وه یانه‌ی (ئیمه رۆفی) یه‌كێك بوو له‌و یانانه‌ی كه له‌ساڵه‌كانی20ته‌كاندا زۆرترین نازناوی به‌ده‌ست هێنا وتوانی ناوی له‌مێژووی ئه‌م یارییه‌دا تۆماربكات.له‌و كاته‌دا بلیتی به‌شداری كردن بۆیاریهكان به 40دۆلار بوو بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وبڕه پاره‌یه‌یان پێ نه‌بووایه له‌رێگه‌ی ڕادیۆوه گوێیان ده‌گرت یان له‌رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه سه‌یریان ده‌كرد. یاریگای ئه‌وكاته25 هه‌زار هانده‌ری ده‌گرت .هانده‌ران جل‌و به‌رگی ڕه‌نگاو ڕه‌نگیان لهبهردهكردوههندێ جارجۆره جلوبه‌رگیان له‌به‌ر ده‌كرد هه‌موویان لهیهكدهچوون وبۆهاندرانی تیپه‌كه‌یان چه‌ند ڕسته‌یه‌كیان دهوتهوهوهك(ئێمه تیپهكهین, ئێمه هه‌ڵاتنی خۆرین, ئێمه تیشكی درهوشاوهین , ده‌ی پیاوه‌كان با بتابینین , ئێوه له‌ناویان به‌رن) . به‌م جۆره هانده‌ران تام‌و چێژێكی زیاتر له بینینی یاریه‌كه ده‌بینی.هه‌ندێ كات هانده‌ران لهناویاریگاكهدا پێلاوهكانیان له‌یاریزانه‌كان وه‌رده‌گرت و یاریزانه‌كان به پێ په‌تی ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.هه‌تا یاریه‌كه له لوتكه نزیك ده‌بۆ هانده‌ری زیاتر دهبووله جیهاندا.به‌جۆرێك (هۆلیوود) داوای له (جین هات مان)كرد نمایشه‌كانی یاریه‌كه له فلیمێكداتۆماربكات . له‌لایه‌كی تره‌وه پێشكه‌وتنی یاریه‌كه بوه هۆی دروست بوونی یه‌كێتیه‌ك كه به به‌شداری 23یانه‌ی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی باسكه دامه‌زرا.هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له ویانانه توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو كه له خولی پله‌یه‌كی ووڵاتدا یاری بكه‌ن وه دوای دروست بوونی ئه‌م یه‌كێتیه(یه‌كێتی تۆپی باسكه) ناوی یاریه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ر بڵاوتر له‌جیهاندا بڵاوبۆوه.دوای دامه‌زراندنی یاری باسكه‌ی ئه‌مریكا له 6-9-1946دا له سه‌رتادا چهندبهرێوه به‌رێتی یه‌كی یاری هۆكس بوونه سه‌رۆك و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی یاری باسكه.له‌و كاته‌دا یه‌كێتی باسكه‌ی ئه‌مریكا دوو پاڵه‌وانێتی بۆیانه‌كان كرده‌وه. یه‌كێكیان (یه‌كێتی تۆپی پێ ی ئه‌مریكی بوو ) كه‌له‌ساڵی 1946دا دامه‌زرابوو. ئه‌وی تریان (زانكۆكانی ئه‌مریكا بوو) كه‌له ساڵی 1937دا دامه‌زرابوو. دوای دروست بوونی یه‌كێتی باسكه.یاری باسكه توشی قه‌یران هات. ئه‌وه‌ی كه‌یاری باسكه‌ی له‌ساڵه‌كانی1950ڕزگار كرد زیادكرنی24چركه بوو بۆ ئه‌و یارییه به‌وه‌ش ژماره‌ی تۆماركردنی خاڵ له‌و یارییانه‌دا به‌رزبۆوه له 10%وه بۆ 20%هه‌ندێك یاسا‌و رێسای تری بۆدانرا به‌و جۆره‌ی له‌ئێستادا دهبیرنرێت. به‌هۆی نه‌گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كان له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆخه‌ڵك بووه هۆی ده‌رنه‌كه‌وتنی یاریزانه ناو داره‌كانی یاری باسكه له‌وسه‌رده‌مه‌دا.له‌هه‌مان كاتدا له‌شاری فلادلفیا ئه‌ستێره‌یه‌كی یاری باسكه ههبووبهناوی(وایت جهندهلایت) ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به‌رزی باڵای نزیكه‌ی 2مه‌تر بوو .ئه‌مه‌ش ببوه هۆی ئه‌وه‌ی كه شان وسه‌ری به‌رزتر بێت له‌یاریزانه‌كانی تر. (وایت) له‌زانكۆكاندا یاری ده‌كرد ودواتر چووه خولی پیشهگهرهكانهوه و له‌زۆر به‌ی یارییه‌كاندا 30بۆ 35خاڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمارده‌كرد,جارێك به‌ته‌نها توانی 100خاڵ تۆماربكات. شێوازی تۆماركردنی خاڵه‌كانیشی زۆر سه‌رنج ڕاكێش بوو.كاتێك سه‌یری یاری ئه‌م ئهستێرهیاری باسكه ده‌كه‌یت هه‌ست به‌خۆشیه‌كی زۆر ده‌كه‌یت به‌جۆرێك وه‌ده‌زانی خۆت له‌ناو یاریگادایت, له‌لایه‌كی تره‌وه یاریزان(مایكل جۆردن) وه‌ك به‌هێزترین یاریزانی یاری باسكه ده‌ركه‌وت كهتواناو هێزێكی زۆری هه‌بوو هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیایه‌ك هه‌ستێ به‌دروست كردنی پێڵاوێك بۆ یاریزان (مایكل)كه‌زۆرترین فرۆشی هه‌بوو. هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1990وه یه‌كێتی تۆپی باسكهههستا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یانه‌كان وكه‌م كردنه‌وه‌یان,له هه‌مان كاتدا قهدهغهركرنی ماده بێ هۆش كه‌ره‌كان له یاریی باسكه‌دا ئه‌مه‌ش بوه هۆی زیاتر خۆشه‌ویست بوونی یاریه كه له‌لای هانده‌ران . یاری باسكه بۆته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی یاریزانه به‌هێزه‌كان وتوناكان و ده‌ستكه‌وتنی داهاتی زۆر بۆخۆیان وه‌ك مایكل جۆردن ساڵانه زیاترله 80ملیۆن دۆلاری ده‌ست ئه‌كه‌وێت واته داهاتی له زۆرێك له‌داهاتی ووڵاتهههژارهكان باشتره.ئه‌میش وه‌ك رێز لێنانێك بۆ كۆچی دوای باوكی له‌شاری شیگاگۆ قوتابخانه‌یه‌كی په‌روه‌ده‌ی به‌بڕی 7ملیۆن دۆلای دروست كردوه , بۆ په‌روه‌ده‌كردنی منداڵان به په‌روه‌ده‌یه‌كی باش و ژیرانه.ئه‌مه‌ش مانا ئه‌وه‌یه‌وه چه‌ند پاره‌ت بوێ ده‌ست ده‌كه‌وێت .به‌م هۆیه‌شه‌وه لهیارهكانی (ئێن بی ئه‌ی)دا زیاتر بیر له بردنه‌وه ده‌كرێته‌وه.هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه یاریه‌كه وه‌ك جاران نه‌ماوه, چه‌ند تاكێكی به‌هره‌مه‌ندی زۆر به‌توانا یاریه‌كه‌یان بۆ خۆیان قۆستۆته‌وه و زۆرێك پاره‌یان لێوه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت ,له‌لایه‌كی تره‌وه خه‌ڵكی به تاكه‌كه‌سی چێژی زۆری لێ وه‌رناگرن ئه‌وان زیاتر له‌یاری به‌كۆمه‌ڵ چێژزیاتر وه‌رده‌گرن. له‌م باره كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی زۆر گرنگی به‌م یاریه ده‌دات.به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئێستا ئه‌م یاریه له 190ووڵاتی جیاجیا دا ئه‌نجام ده‌درێت.هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر (نای سمێس) بمایه به‌وه خۆشحاڵ نه‌ده‌بوو كه‌هه‌ندێ له یاریزانانی یاری باسكه بیری له‌لایه‌نی مادی دەکەنەوە.