ئەو هۆزانه‌ی تا ئێستا شارستانیه‌تیان پێنه‌گه‌یشتووه
كه‌شتی نوح
(2-2)
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شارستانیه‌تی هاوچهرخو ئامرازه نوێیه‌كانی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان گه‌یشتۆته ده‌ست ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌سه‌رگۆی زه‌وی, به‌ڵام هێشتا چه‌ندین كۆمه‌ڵی مرۆیی هه‌ن ئه‌و شارستانیه‌ته‌یان پێنه‌گه‌یشتوه .
زۆربه‌ی ئه‌و خێڵانه یان به‌ڕێكه‌وت دۆزراونه‌ته‌وه ، یان به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و فرۆكه‌و ئامێرانه‌ی دیكه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه كه ده‌توانێت له‌به‌رزایی زۆری گۆی زه‌وییه‌وه وێنه‌ی سه‌ر
زه‌وی بگرێت..
1- ئایشی، تاقانه‌ی هیندیه سووره‌كان
ئایشی پیاوێكه به‌دوا ئه‌ندامی خێڵی هیندییه سووره‌كان داده‌نرێت كه له كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌مریكییه‌كان ده‌ربازییان بووه و له‌ناوچه‌ی (یانا)ی كالیفۆرنیای وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیشته‌جێبوون، ئه‌و خێڵه هه‌موو ژیانیان له ده‌ره‌وه‌ی شارستانیهتو كه‌لتووری ئه‌مریكی به‌سه‌ر بردوه . ئایشی به زمانی ( یانا) واتای پیاو ده‌گه‌یه‌نێت.
2- پیاوی چاڵه‌كه
ئه‌وه ناوی ئه‌و پیاوه‌یه كه تا ئێستا له‌دارستانه هه‌میشه بارانییهكانی به‌رازیلدا ده‌ژی ، ماوه‌ی 15 ساڵه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌و كوختێكی له‌گه‌ڵای دارخورما دروستكردووه‌و چاڵێكی لاكێشه‌یی به‌قووڵیی پێنج پێ ههڵكهوندووه. تا ئێستا هیچ یه‌ك له‌وانه‌ی سه‌ردانیان كردووه نازانن ئه‌و پیاوه بۆچی ئه‌و چاڵه‌ی هه‌ڵكه‌ندووه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانرێت كه دروستكردنی كوخت نه‌ریتی ئه‌و خێڵانه بووه كه له‌و ناچه‌یه ژیاون ، ئه‌وه‌ش وای له زانا‌و پسپۆڕه‌كان كردووه كه گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌و پیاوه سه‌ر به یه‌كێك له‌و هۆزانه‌یه و دوا ئه‌ندامی یه‌كێك له‌و خێڵ‌و هۆزانه بێت، ئه‌وه‌شی زیاتر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه له زمانه‌كه‌ی بگات.
3- تاقانه‌ی خێلهكهی به‌رازیل
ئه‌میش ناوی ئه‌و پیاوه‌یه كه بهگۆشهگیرترین كه‌س داده‌نرێت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ، ئه‌و پیاوه له‌ناوچه‌یه‌كی ئامازۆن دهژیو هه‌ر كاتێكیش هه‌ست بكات زاناكان لێی نزیك ده‌بنه‌وه خۆی ده‌شارێته‌وه.
زاناكانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه دۆزینه‌وه‌ی پیاوێكی وا به گه‌نجینه‌ی زانیاریی داده‌نرێت چونكه ئه‌و یه‌كێكه له‌و خێڵه ده‌گمه‌نانه‌ی له ئامازۆن ده‌ژین.
4- خێڵی جاكسۆنی سپی
له‌ساڵی 1700 ی زاینی‌دا كۆڵۆنیاڵی ئه‌وروپی چووه كه‌ناره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئهمریكاو هه‌موو خێڵه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌سته‌مۆ كران به‌ته‌نها ئه‌و خێله نه‌بێت كه بهجاكسۆنی سپی به‌ناو بانگه .
خێڵه‌كه ژماره‌یان 5000 كه‌س دهبێتو له ده‌وروبه‌ری زنجیره چیای ( رامابۆ بێرگن) و باسیك له‌باكوری ویلایه‌تی نیوجرسی و هه‌رێمی روكلاند له باشوری نیویۆرك ده‌ژین،
مانای ناوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئهفسانهیهكو له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه سه‌ر به‌ڕه‌گه‌زێكی تێكه‌ڵه‌ن لههیندیو كۆیله . تا ساڵی 1970 هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و خێله‌وه نه‌زانراوه‌و له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه.
5- خێڵی سورما
خێڵی سورما له‌نزیك باشوری سودان‌و باشوری خۆرئاوای ئه‌سیوپیا ده‌ژین ، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و خێڵه‌وه هه‌یه 200 ساڵ پێش ئیستا له‌رۆخی ڕووباری نیله‌وه كۆچیان كردوه بۆ نزیك چیاكانی (ناتا)، ئه‌م خێله بوونه‌ته چه‌ند بهشێكهوهو هه‌ندێكیان له‌به‌ری سۆدان دهژینو ئه‌وانی دیكه‌ش له ئه‌سیوپیا، ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌كیان هه‌یه به‌ڵام هه‌رگیز پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن‌و هه‌میشه ناكۆكیه‌كانیان ده‌بێته شه‌رو توندوتیژیی، ئه‌م خێڵه ژماره‌یان چه‌ند سه‌د كه‌سێك دهبێتو ژیانیان له‌سه‌ر ئاژهڵدارییهو بژێویی ڕۆژانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پیشهیهیانه.
سه‌رچاوه: ghadinews