ئه‌مڕۆ تایتانیك نوقم بوو
له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆداو له‌ساڵی 1912 دا كه‌شتی تایتانیك به 1500 سه‌رنشینه‌وه نوقمبوو.
هۆكاری نوقمبوونی ئه‌و كه‌شتییه‌ش له‌سه‌ده‌ی بیستدا ئاشكرابوو، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه كه‌شتییه‌كه له‌شه‌ودا به‌ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌دا به‌ڕێكه‌وتووه‌و به‌ر شاخێكی به‌سته‌ڵه‌ك كه‌وتووه. كه دوو سه‌عات و 40 خوله‌كی پێچووه تا به‌ته‌واوی نوقم بووه‌و له‌وكاته‌دا ژماره‌یه‌ك زۆر خۆیان رزگاركردووه، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماونه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه كه (30) چركه پێشتر كابتنی كه‌شتییه‌كه پێی بزانیایه ئه‌و كاره‌ساته رووینه‌ده‌دا، به‌وپێیه‌ی ته‌نها سی خوله‌كی تر له‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه بووایه كه‌شتییه‌كه نوقم نه‌ده‌بوو.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وانه‌شی كه مابوونه‌وه زۆریان به‌برینداری و كه‌مئه‌ندامی درێژه‌یان به‌ژیان دا. به‌ڵام له‌ساڵی 1997 دا ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی (جه‌یمیس كامیرۆن) له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌وه فیلمێكی به‌ناوبانگی به‌رهه‌مهێناو فیلمه‌كه‌ی هه‌ر به‌ناوی (تایتانیك)ـه‌وه بوو، كه به‌سه‌رهات و رووداوه‌كانی ئه‌و فیلمه له‌وته‌ی ژنێكه‌وه وه‌رگیرابوو كه وه‌ك تاكه كه‌سی ناو ئه‌و كه‌شتییه بوو كه تا ئه‌وساڵه له‌ژیاندا مابێت، ئه‌ویش (بیاتریك ود) بوو.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، له‌به‌ریتانیا ئامێرێكی موزیك له‌جۆری كه‌مانچه كه له‌كه‌شتی تایتانیك به‌جێماوه‌و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌كاتی نوقمبوونی كه‌شتی تایتانیكدا به‌و ئامێره موزیك ژه‌نراوه، له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا به‌نرخی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه.
ئه‌و كه‌مانچه‌یه كه له‌ساڵی 2006 دا دۆزراوه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه به‌مه‌به‌ستی سه‌لماندنی راستی و دروستی په‌یوه‌ندی ئامێره‌كه به‌كه‌شتی تایتانیكه‌وه. كه‌مانچه‌كه‌ش به‌ته‌واوه‌تی توڵه‌كانی خراپ بوون و له‌ئێستادا به‌كارناهێنرێت و خاوه‌نی كه‌مانچه‌كه‌ش كه‌سێكه به‌ناوی (ڤالاس هارتلی) كه یه‌كێكبووه له‌سه‌رنشینه نوقمبووه‌كانی كه‌شتی تایتانیك و رزگاری بووه.