ئیلامیەکان کێ نەو چۆن لەناوچوون
پادشایی ئیلام نزیك به 2 هه‌زار تا 550 ساڵ به‌ر له زایین له‌و شوێنه‌ی ئێستا به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناسراوه، دامه‌زراوه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان بووه. جوگرافیای حكوومڕانیان له باكووره‌وه تا هه‌مه‌دان و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا شاری كرمان و له باشووره‌وه تا كه‌نداو و له ڕۆژئاواوه ناوچه‌كانی میزۆپۆتامیای له‌خۆ گرتووه.
ده‌ستپێكی حكوومه‌تی ئیلام له 2400ساڵ به‌ر له زایینه. ئینشان ناوه‌ندێكی بچووكی پادشایی بوو كه حكوومه‌تی گه‌وره‌ی ئیلامییه‌كانی لێ كه‌وته‌وه. نزیكه‌ی 2200 ساڵ به‌ر له زایین، ئینشوشینیك پادشای به‌هێزی ئینشان توانی هۆز و عه‌شیره‌ته كورده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له ده‌وری یه‌ك كۆ بكاته‌وه و حكوومه‌تی گه‌وره‌ی ئیلام ڕابگه‌یه‌نێت. له چه‌رخی 12ی به‌ر له زایین ئیلامییه‌كان به‌و یه‌كگرتنه كۆتاییان به حكوومه‌تی پێنجسه‌دساڵه‌ی كاسییه‌كان له وڵاتی بابل هێنا.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیلامییه‌كان كشتوكاڵ و ته‌كنۆلۆژیای ئاودێری پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی و خاوه‌ندارێتی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان درایه جووتیاران و وڵاتیان ئاوه‌دان كرده‌وه. توانه‌وه‌ی ئاسن و بازرگانییش گه‌شه‌ی كرد.
ئه‌و مۆرانه‌ی له هه‌زاره‌ی سێیه‌می به‌ر له زایین له شارستانییه‌تی ئیلامه‌كان ماوه‌ته‌وه زانیاریی زۆرمان له‌باره‌ی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه پێ ده‌به‌خشێ. له‌سه‌ر مۆره‌كان نه‌خشی ڕووباره‌كانی ده‌شتی شووش، گونده‌كان، ژنان له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی میوه، چنین و نانكردن هه‌ڵكه‌نراوه. هه‌روه‌ها كۆزه‌گه‌ری و ماسیگری و باخه‌وانی و دارتاشی نه‌خشێنراوه.
لای ئیلامییه‌كان كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌ندازه‌گرتن له سه‌رانسه‌ری وڵات وه‌ك یه‌ك بووه. مه‌لا ئایینییه‌كان له كاروباری بازرگانی زه‌وی كشتوكاڵییه‌كان ده‌ستیان هه‌بووه. خاوه‌ن زمان و خه‌تی ئیلامی بوون له هه‌مان كاتدا خه‌ت و زمانی ئه‌كه‌دی و سۆمه‌ریشیان زانیوه.
گه‌وره‌ترین خوای ئیلامییه‌كان، هوبان یان كه‌ڵ بووه. خاتوونه‌خوای ئین شووشیك له پله‌ی دووه‌مدا بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێزیان له خواوه‌نده‌كانی بابلیش گرتووه. گرنگترین په‌ره‌ستگه‌ی خواوه‌نده‌كانیان له هه‌فت ته‌پۆڵكه و چغازنه‌بیله.
هونه‌ر و ژمێریاری ئیلامییه‌كان بۆ گه‌لانی تر جێی سه‌ره‌نج بووه، ته‌نانه‌ت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هونه‌ری میسریش داناوه. هونه‌ره‌كانیان له گڵێنه‌سازی، په‌یكه‌رسازی به مه‌فره‌ق و قوڕ و به‌رد و هه‌روه‌ها دروستكردنی خشڵ و كه‌لوپه‌لی ڕازاندنه‌وه و بیناسازی تا ئێستاش جێی سه‌ره‌نجه.
شاره گرنگه‌كانیان بریتی بوون له شووش و دوور-ئونتش. شووش پایته‌ختی ئیلامییه‌كان بووه. له‌م شاره جیا له‌و شوێنه‌واره گرنگه‌كانی دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌و كۆڵه‌كه‌یه كه قانوونی حه‌موورابیشی له‌سه‌ر نووسراوه، دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌م شاره تا ئێستا له‌ژێر خاكه و هه‌ڵكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه، چونكه ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازییه. په‌ره‌ستگه‌كانی هه‌فت ته‌پۆڵكه‌ش كه‌وتوونه‌ته ناو ئه‌م شاره.
له چه‌رخی 12ی به‌ر له زایین به‌ختولنه‌سر پادشای بابل، ئیلامییه‌كانی ته‌فروتونا كرد به جۆرێك تا چه‌رخی 7ی به‌ر له زایین ئیلامییه‌كان نه‌یانتوانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن. پاش ئه‌وه دیسان ده‌سه‌ڵاتی جارانیان به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی حكوومه‌تی ئاشوور، ناكۆكی و ناته‌بایی له‌ناو هۆز و عه‌شیره‌كانی ئیلام نایه‌وه و له ساڵی 648 تا 646 ئاشوور بانیپاڵ هێرشی كرده سه‌ر ئیلامییه‌كان و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی نه‌هێشتن.