ژیانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کوردستان لەسەردەمی عوسمانی دا
نوسینی:کەیوان ئازاد
كاتێك ده‌مانه‌وێت دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردی له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا شرۆڤه بكه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه (چوار) سه‌ده داگیركاریی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌سه‌ر كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه دۆخێكی تناهه‌موار بوو، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته هیچیان له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی كورد و خاكه‌كه‌ی زیاد نه‌كرد. دیاره ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر له‌و لایه‌نه‌ی كه به‌شێكی زۆری كورده‌كان وه‌ك عوسمانییه‌كان موسڵمان و سه‌ر به ئایینزای سوننه بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمان و كولتوور و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی هه‌ردووكیان جیاواز و له‌یه‌كه‌وه دوور بوو، بۆیه تاكه واقیعێك ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگایه‌ی به‌یه‌كه‌وه گرێ دابوو، ئایین و باوه‌ڕی ئایینی بوو. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌شێكی زۆری كورده‌كان له دوای شه‌ڕی چاڵدێران چوونه پاڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته و بۆ لای گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام دواتر نه‌یانزانی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سوڵتانه‌كانی بیری لێ ناكه‌نه‌وه، كورد و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییهكانییەتی.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش باسی ده‌كه‌ن، دۆخی كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته باش و ته‌ندروست نه‌بوو، به‌تایبه‌ت له ڕووی فه‌رهه‌نگی و ته‌ندروستی و بژێوییه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، كه عوسمانییه‌كان هیچ بایه‌خێكیان به بواره‌كانى ته‌ندروستى و خوێندن و زانست و پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و بازرگانى نه‌ده‌دا، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ ئه‌وه هاتبوون تا له‌لایه‌ك سوود له هێزی كورد وه‌ربگرن و له شه‌ڕه‌كاندا به‌كاریان بهێنن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه باج و سه‌رانه‌یان لێ كۆ بكه‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌ى (ئاستانبۆڵ)ى پایته‌ختی بكه‌ن، تا بۆ مه‌رامه‌كانى سوڵتان و ده‌وڵه‌تى عوسمانى به‌كاری بهێنن. له‌و بارودۆخه‌شدا كۆمه‌ڵگای كوردی له‌و سه‌رده‌مه له‌م توێژانه پێكهاتبوون:
أ. چینى ده‌سه‌ڵاتدار له بنه‌ماڵه‌ى میر و سه‌رۆك هۆز و ده‌ره‌به‌گ و خاوه‌ن موڵكه‌كان پێكهاتبوون. ئه‌وانیش له‌چاو توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا باشترین ژیانیان هه‌بوو، به‌ڵام له پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م و ژیانی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌وسای ده‌وڵه‌تی عوسمانی دوور بوون.
ب. چینى مامۆستایانى ئایینى و خوێنده‌واران، كه به (میرزا) ناسرابوون و به‌هۆى نزیكایه‌تیان له چینه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بۆ فێركردنى ڕۆڵه‌كانیان ژیانیان، تا ڕاده‌یه‌ك باش بوو. به‌و پێیه‌شی مامۆستایانی ئایینی كاریان بڵاوكردنه‌وه و فێركردن ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ری ئیسلام (د.خ) و بنه‌ما شه‌رعییه‌كانی بوو، بۆیه ئه‌و كاره‌یان خزمه‌تی به ده‌وڵه‌ت و سوڵتانی عوسمانی ده‌گه‌یاند، چونكه سوڵتانی عوسمانی له‌و سه‌رده‌مه و له تێڕوانینی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای عوسمانی به كۆمه‌ڵگای كوردی ژێر ده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شه‌وه، خه‌لیفه و پێشه‌وای موسڵمانان و پارێزه‌ری ئایینی ئیسلام بوو.
د. چینى خاوه‌ن پیشه و بازرگانه‌كانیش توێژێكی تر بوون و بژێویی خێزانی و ئاستی گوزه‌رانی ئه‌وانیش باش و خراپ نه‌بوو.
ج. چینى جه‌نگاوه‌ران له‌وانه‌ى له خزمه‌تى سوپاى ئینكشارى و هێزى میرنشین و سه‌رۆك هۆز و خاوه‌ن موڵكه‌كاندا بوون. دیاره ئه‌مانیش ژیانیان وه‌ك پێویست باش نه‌بوو، به‌ڵام له سه‌روو چینی جوتیار و زه‌حمه‌تكێشانه‌وه بوون.
ه. چینى جوتیار و زه‌حمه‌تكێش، كه زۆرترین چینی كۆمه‌ڵگایان پێك ده‌هێنا و له نزمترین و دواكه‌وتوترین ئاستی خزمه‌تگوزاری و بژێویی ژیاندا بوون.
سه‌باره‌ت به بواری فه‌رهه‌نگ و خوێندنیش له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌وا هیچیان له دۆخه‌كانی تری ژیانی كوردهواری كه‌متر نه‌بوو، تا ئه‌وه‌ی دواكه‌وتووترین كۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی (كۆمه‌ڵگای كوردی) بوو. به ئاستێك جێگای سه‌رنج نییه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه له 10 هه‌زار كه‌س خوێنده‌وارێك بوونی هه‌بێت! ئه‌مه سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زى (نێر)! ئه‌وا بۆ ڕه‌گه‌زى (مێ) هه‌ر پرسیارى ناوێت، چونكه زۆر به ده‌گمه‌ن له سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌و سه‌ره‌مه‌دا خوێنهوارێك ده‌بینرا و ده‌بیسترا! ئه‌مه‌و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامۆستایانى ئایین جێگاى مامۆستایانى ئه‌مڕۆیان گرتبووه‌وه. حوجره‌ش خوێندنگا و په‌یمانگا و زانكۆكانى ئه‌مڕۆ بوون. خوێندنیش ته‌نیا خوێندنى قورئانى پیرۆز و فهرموودهكانى په‌یامبه‌ر (د.خ) و زانسته شهڕعییهكان و كتێبه‌كانی (گوڵستان و بوستان)ى سه‌عدى و دیوانه شیعرییه فه‌لسه‌فیه‌كانى تر بوون. خوێندنیش ته‌نیا بۆ چینى ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زى نێرینه و سنووردار بوو. ئه‌م واقیعه‌ش بۆ ئه‌وه گه‌ڕابووه‌وه، كه ده‌وڵه‌تى عوسمانى خۆیان به به‌رپرسیارى خوێندن و ڕۆشنبیركردنى خه‌ڵكى نه‌ئه‌زانى، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌ركه‌یان بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى به‌جێهێشتبوو! لێره‌وه ئایا جێگاى سه‌رنج نییه له‌و سه‌رده‌مه دواكه‌وتووه‌دا شاعیرانى وه‌ك (نالی/1797- 1855ز) و (ساڵم/1800- 1866ز) و (مه‌وله‌وى/1806- 1882ز) و (حاجى قادر كۆیى/1815-1892ز) و (شێخ ڕه‌زاى تاڵه‌بانى/1835- 1909ز) ده‌ربكه‌ون و سه‌رهه‌ڵبده‌ن! واته جێگای سه‌رنج بوو له‌و سه‌رده‌م و دۆخه‌دا شاعیرانی وا پایه‌به‌رز و خوێنه‌وار و زمان‌ناس ده‌ربكه‌ون و خزمه‌ت به بواری ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی كوردی بكه‌ن، تا ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاری ئیمڕۆماندا كۆمه‌ڵگاكه‌مان به كه‌سانی وا پایه‌به‌رز نامۆ بن و خه‌ونی پێوه ببینین!
سه‌رچاوه‌كان:
محمد الصلابی: الدولة العثمانیة.
جه‌لیلی جه‌لیلی: كورده‌كانی ئیمپراتۆڕێتی عوسمانی