ئەم سەرکردەیە بناسە
ماکوان کەریم
حمە رشید خان سەركردەی دیار و یەك لە چوار جنرالەكەی كۆماری كوردستان خاوەنی مێژوویەكی بر لە سەروەری بو كورد‌و كوردستان..
له‌ساڵی ١٩٤٢ی ز دا ڕێکەوتننامەیەك له نێوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئێران كه صدری ئەعچم بوو له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی ڕوسیا له و‌رمییه وه سه‌فاره‌تی به‌ریتانیا له تاران كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كرد كه ئه‌وان دەتوانن لە ووڵاتەکەیاندا بمێننیه‌وه و وه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ڕه‌زا شای په‌هله‌وی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری له ئیشیاندا ناكات دەست وەرنەداتە کارەکانی بەریتانیا و رووسیا بە مەرجێك رەزا شاه لە سەر کورسی دەسەڵات بمێنێتەوە!..
له‌م سەروبەندەدا بۆشاییه‌كی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دروست بووبوو له ناوچه‌كانی كوردستاندا، ئاشکرایشە كوردستان بەسروشتی خۆی ئه‌یویست بۆ خۆی سه‌ربه‌خۆییه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت، چه‌ند وه‌خت بوو له شۆڕش و خه‌باتدا بوو وه ڕوسیاش ئه‌مه‌ی پێ خۆش بوو سەرەتا ، بۆیه له ناوچه‌كانی بانه به‌سه‌ركردایه‌تی پیاوێكی ئازا و جوامێر بە ناوی (حه‌مه ڕه‌شید خان) یاخود پێ ده‌وترێت حه‌مه ڕه‌شید خانی ووێنه‌یی …
توانی لە هەڵمەتێکی شێرانەدا بە ٢٠٠ سوارەوه ڕوو بكاته شاری بانه و بیگرێت، بۆ ماوه‌یه‌ك توانی ئیداره‌ی شاری بانه بكه‌وێته ژێرده‌سه‌ڵاتی حه‌مه ڕه‌شید خانه‌وه، دوای ئه‌وه ئێران هێزێكی ئاماده كرده‌وه و ڕووبه‌ڕوی حه‌مه ڕوشید خان بوه‌وه.. به‌ڵام حه‌مه ڕه‌شیدخان نه‌یتوانی ڕووبه‌ڕوی ئه‌و هێزه نیزامییه ببێته‌وه و بۆیه ناچار گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مدیو.. واتا عێراقی ئێستا .
هه‌روه‌ها له‌ناوچەكانی تردا وه‌ك سه‌قز ڕاپەرین ده‌ستی پێ كرد وه له‌وێ توانیان هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی په‌راوێز بخه‌ن وه خۆیان له‌ڕێگه‌ی عه‌شایه‌ر وئاغاواته‌كانه‌وه بۆماوەیەكی کورت ده‌سه‌ڵاتێك و ئیداره‌یه‌كی سەر‌به‌خۆ بۆ شاری سه‌قز دابنێن، حه‌مه ڕه‌شید خان جارێكی تر خۆی ئاماده كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوی جه‌ندرمه‌كان ببنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا و ڕوسیا له‌وانیان دابوو هێزییان نه‌مابوو و تێكوپێكیان شكاندبوون و پاشای په‌هله‌وی نه‌یده‌توانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی خۆی فه‌رز بكات به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی ئێران‌دا بۆیه لە هێرشیکی بەرفراواندا حەمەرەشید خان ئه‌مجاره‌یان بە ٥٠٠ سواره‌وه توانی ده‌ست بگرێته‌وه به‌سه‌ر شاری بانه‌دا، به‌ڵام ڕوسیا كه دەیبی ئه‌م شه‌ڕانه له دژی ئێران ده‌كرێت له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وە، ده‌یزانی كورده‌كان ڕۆحی سەربەخۆیان تێدایه، به‌ڵام رێکخراوێك یاخود حیزبێکیان نیە بە بۆچونی رۆژئاوا یاخود عەلمانیەتی ئەو سەردەمە شتێکیان نه‌بوو له نێوانیاندا بۆیه ناچار له ساڵی ١٩٤٢ دا كۆمه‌ڵێك له عه‌شایه‌ره‌كانی بانگ كرد بۆ باكۆ له‌وێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێ كردن بۆ ئەوەی خۆیان ڕیك بخەن، چونکە هەرچەند حەمە رەشید خان هێرشی دەبرد وەك ئاغا فەرمانڕەوای دەکرد نەیدەتوانی پایەی حوکومەت دابمەزرێنێت، ناچار دەبوو ناوچەکان جێبهێڵێت و هێزی نیزامی ئێران لە دەستی دەسەندەوە..
تێبینی ئەم ووێنیەیە سەردەمی لە دایك بوونی دەگرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٤بەیمان نامەی نێوان سەرهەنك (ارفع ) و (حمەرەشید خان )