Home / مێژووى جیهان / بوجەی عێراق لەسەردەمی پاشایەتی

بوجەی عێراق لەسەردەمی پاشایەتی

  • بوجەی عێراق لەسەردەمی پاشایەتی

iraq-768x384

برزو ئیسماعیل مەنسور

لەساڵی ١٩٥٧ گۆڤاری THE READER’S DIGEST وتارێکی لەسەر عیراق نووسیووە،ئەو سەردەمە نوری سەعید سەرۆک وەزیرانی عیراق بووە، باس لەچۆنیەتی میزانیەی عیراق و دابەشکردنی ئەو میزانییەو خەرجکردنی دەکات، بە سوپاسەوە هاوڕێیەکی خۆشەوستم ئەو مقالەی بۆ ناردم وا منیش دەیکەم بەکوردی، وەک هاوڕێیەکەم بۆی نووسیبووم ” ئەو مەقالە بخوێنەوە ئینجا دەزانیت ئەو دزو جەردانەی ئیستا چ کارەساتێکیان بەسەر خەڵک و میللەت هێناوە، ئەو مقالە بخوێنەوە ئینجا دەزانیت کە میللەتی ئێمە چەند گوناحەو چ غەدریکی لێ دەکرێت، بەخوێندنەوەی گریانت بۆ وڵاتەکەمان دێت” برزۆ ئیسماعیل مەنسوور
-کورتەیەک لە وەرگێرانی وتارێکی بڵاوکراوەی گۆڤاری THE READER’S DIGEST ژمارە ٤٢٦ دەرچووە لە مێژووی ئۆکتۆبەری ١٩٥٧
لەخۆرهەڵاتی ناوەراست وڵاتێک هەیە،هیچ کێشەیەک بۆ جیهان دروست ناکات و رۆژئاوا بەتوندی پشتیوانی دەکات،هەروەها بزوتنەوە سۆشیالیستیەکانیش گەفی لێناکەن، ئەو وڵاتە لە گەسەندن دایە و لە بواری گەشەدا پشت بەتوانا مادی و سەرچاوەکانی خۆی دەبەستێت ئەوەی پێویستی پێیەتی ئامۆژگاری و یارمەتیدانی تەکنیکیە، ئەو وڵاتە (عیراق)ە کە روبارەکانی دیجلەو فورات بەناویدا گوزەر دەکەن.
پێش حەوت ساڵ بەشی زۆری عیراق بیابان بوو،سێ بەشی دانیشتوانەکەی لە خانووی قوڕ دەژیان و بەدەست نەخۆشیەوە دەیانناڵاند بەتایبەتی مەلاریا،تراخۆما و ئیسهالی، شارەکانیش لەو وەزعە بێ بەری نەبوون.
ئەمڕۆ عیراق لە رووی ژیاریەوە بەشێوەکی بەرچاو بەرەو پێشەوە دەچێت،پرۆژەی گەوریان جێبەجێ کردووە،وەک پرۆژەی کۆنترۆلی لافاو،بەرهەمی وزەو خواردن و پێش گرتنی کۆچی لادێیەکان، ئەوەش بە باشکردنی ژیانی گوندەکان، باشکردنی زەویەکان بە شیوەکی بەرچاو.
پێش چەند مانگێک ،پاشای گەنج فیصلی دووەم بەنداوێکی گەورەی لەسەر روباری فورات کردەوە، لە لیوای حیلە،بەرنامەی بۆ دارێژراوە کە رووبەری ١٤٨،٠٠٠ هێکتار زەوی دێمەکار ئاودێر بکات و ئامادەی بکات بۆ کشتوکاڵ، هەروەها پاشا گەنجەکە وەک قەرەبوو ٤٠،٠٠٠ هیکتاری بەسەر جوتیارەکان دابەشکرد کە لە پرۆژەکە زیانیان بەرکەوتووە، کە ژمارەیان ٢،٠٠٠ جوتیار بوو.
هەر لەهەمان هەفتە پاشا گەنجەکە سەفەری کرد بۆ موصل، بۆ ئەوەی کارگەی خوری و چنین بکاتەوە، کە گوژمەی تێچووی چوار ملیۆن پاوەند بووە،لە بەغدا بلدۆزەرەکان دەبینی، ئەو رێگا بیابانیانە دروست دەکەن و قیرتاوی دەکەن، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ دروست کردنی ١،٢٥٠ یەکەی نیشتەجێ بوون.
دوو پردی گەورە دروست کراون لەسەر دیجلە بە گوژمەی ١،٥٠٠،٠٠٠ پاوەند، هەر لەسەر روباری دیجلە بەنداوێکیان دروست کردووە لە لیوای سامەرا ،بەگوژمەی ١٤ ملیۆن پاوەند، کە ئەوەی دوایی بەربەستێکی گەورە دەبێت لە بەردەم لافاو، کە هەرەشەی لەشارەکانی بەغدا و باشووی عیراق دەکرد.
لە پلانی بوژانەوە عیراق وا بڕیارە ٤٠،٠٠٠ یەکەی نیشتەجێ بوون دروست بکرێت ٢٥،٠٠٠ تەواو بووە، هەروەها ٥ میلۆن پاوەند بۆ کەرتی تەندروستی تەرخان کراوە، ١٠٠٠ قەرەوێلە بۆ خەستەخانەکانی بەغدا تەرخان کراوە، دەستیان کردووە بە دروستکردنی ٥٠ خەستەخانە لەسەرتاسەری عیراق، لەحەوت ساڵی رابردوو ٢٥٠ خوێندنگای نوێ کراوەتەوە خوێندکارەکان دەستیان بە دەوام کردووە لەناویاندا
پیاوی بەهێز لە عیراق ( نوری سعید ) ە سەرۆک وەزیرانی چەند جار هەڵبژاردراو، ئەو پلان دارێژەر و جێ بەجێکاری پرۆژەکانی بوژانەوەی عیراقە،پێشتر نەوتی عیراق مۆنۆپۆل کرابوو لەلایەن کۆمپانیا بیانیەکانەوە، بۆیە لەساڵی ١٩٥٢ نوری سعید داوای کرد گرێبەستەکان وەک سعودیە بێت کە بەشی وڵات ٥٠% دەبێت لەقازانجەکان.
نوری سعید دەڵێت: ” ئاگادار دەبم و مکوڕم لەسەر ئەوەی پارەی نەوتی عیراق نەکرێتە ئۆتۆمبیلی کادیلاک کە بەدەست دەرەبەگەکانەوە بێت، وەک ئێستا بەدەست ئەمیرەکانی سعودیەوەیە” هەروەها پارەیەکی زۆری عیراقی بۆ پرۆژە گەورەکانی بوژانەوەی ستراتیژی تەرخانکراوە کە ٧٠% داهاتی عیراق بۆ پرۆژە دوور مەوداکان، ٣٠% بۆ پرۆژە هەنوکەیەکان دەبێت، لیژنەی بونیاد نانەوەی عیراق کە نوری سعید سەرۆکایەتی دەکات لە دە ئەندام پێک هاتووە کە بەتوانا و بەدەستپاک و شەفاف ناسراون، لەناویاندا دوو راوێژکاری بیانی هەیە یەکیان بریتانی و ئەوەی تر ئەمریکیە.
عیراق کە پارەی لەبانکی دەولی قەرز کردبوو بە بڕی ١٢،٨٠٠،٠٠٠ پاوەند، بۆ ئەوەی دەست بە پرۆژەکانی بکات، لەماوەی دوو ساڵدا پارەکانی داوەتەوە هیچ بڕە پارەیەکی لەسەر نەماوە،ئەمڕۆ عیراق قەرزای هیچ لایەنێک نییە و نزیکە لە خود سەروەری دارایی، لەبەرامبەر ئەوە سعودیە کە لە عیراق بەرهەمی نەوتی زیاترە هیچ پرۆژەیەکی گەورەی نییە لەسەر خاکەکەی، قەرزیشی لە ئەمریکا وەگرتوو بە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار.

About زريان احمد

Check Also

زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

د. فەوزی ڕەشید محەمەد بەرزنجی(١٩٣١-٢٠١١) بەشی يەكەم (چاخە مێژووییەکان بە دەرکەوتنی نووسین لە ٣٢٠٠ پ.ز …