- کاك ئەحمەدی موفتی زادە
كاك ئه‌حمه‌د : “سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دانه دانه بمانكوژن،به ره‌واى نازانم ده‌ست بده‌ینه چه‌ك، با شه‌هید بكرێین و سینگمان خوێناوى بێت باشتره له‌وه‌ى ده‌ستمان خوێناوى بێت به خوێنى خه‌ڵكانێك كه نامانناسن و نازانن ئێمه چه‌نده دڵسۆزى ئه‌وان و گه‌لى كوردستانین، “جیهاد”ى ئهمرِۆى ئێمه جیهادى خۆگرى و ئارامگرتنه.”
سه‌ره‌تاى ژیانى
كاك ئه‌حمه‌د له‌نێو خێزانێكى دینــدار و خــوانـاسـدا له ساڵى 1936ى زاینی‌دا [له شاری سنه] هاتۆته‌دنیاوه ، له ته‌مه‌نى منداڵی‌دا لاى باوكى فێرى خوێنده‌وارى بووه‌و تێكه‌ڵى فه‌قێكانى “حوجره” ى كردووه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ مزگه‌وتى دار الاحسان ى سنه‌دا گه‌رم و گوڕ بووه، به‌تایبه‌تى چونكه باوكى زانایه‌كى به‌ناوبانگ بووه و به‌رده‌وام له په‌نجا فه‌قێ كه‌مترى نه‌بووه.
هه‌ر له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا كه‌سایه‌تییه‌كى هه‌ستیار بووه و زۆر به‌زه‌یى به چینى هه‌ژاران و چه‌وساواندا هاتۆته‌وه ، به‌تایبه‌تى له ماڵیان چاپه‌ز و ئاشپه‌ز و خزمه‌تگوزار هه‌بووه ، باوكى له زانا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بووه.
خۆى بۆى گێرِامهوه: كاتێ كه یه‌كێك له‌و خه‌ڵكه مه‌حرومه شتێكى ده‌شكاند، من پێم ده‌وت: هه‌ركه‌سێك سه‌ر و دڵى گرتى بڵێ ئه‌حمه‌د شكاندوویه‌تى.. ئیتر به‌و ره‌فتاره سه‌رسام بوون و زۆر خۆشیان ده‌ویستم..هه‌روه‌ها به سروشت سوپاس بۆ خوا هه‌رچى فیز و خۆ به‌گه‌وره‌زانینه له دڵ و ده‌روونمدا جێى نه‌ده‌بۆوه.. له‌به‌رئه‌وه به گشتى خۆشه‌ویست بووم لاى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه به‌رخوردم له ته‌كیاندا هه‌بوو.
خۆى بۆى گێرِامهوه
جارێكیان ئه‌فسه‌رێكى پایه‌به‌رز كرابوو به فه‌رمانده‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى سنه، رۆژێكیان باوكم په‌یوه‌ندى پێوه‌كرد و بۆ نێوڕۆخوانێك داوه‌تى كرد.
سه‌ره‌نجام حاڵه‌تى نائاسایى له ماڵه‌وه به‌ڕێ ده‌چێت ، جۆره‌ها خۆراك ئاماده ده‌كرێت “اسراف و تبذیر” كه خۆشیم لێى نه‌ده‌هات به ئاشكرا دیاربوو، به‌تایبه‌ت كه بیر ده‌كه‌مه‌وه له‌و خه‌ڵكه مه‌حروم و بێ به‌شه‌ى كه به‌زه‌حمه‌ت به نانهسكى ده‌ژین.
سه‌رنجم دا سفره‌كه زۆر به‌دیققه‌ت رێك ده‌خه‌ن، پێنج جۆر گۆشت به جۆره‌ها شێوه ئاماده كرابوو، پێنج جۆر برنج لێنرابوو، جگه له جۆره‌ها شله و جۆره‌ها زه‌ڵاته و سه‌وزه و..شتى تر. هه‌ربۆیه له ناخى خۆمدا بڕیارمدا: شه‌رتبێ ده‌مى لێ نه‌ده‌م.
سه‌یر له‌وه‌دابوو كاتێ ئه‌فسه‌ره‌كه و هاوهڵانى هاتن سه‌رسام بوون و دیاربوو سفره‌ى وایان نه‌دیبوو ، بۆیه كه‌س ده‌مى لێ نه‌دا ، تا وێنه‌گرێك دێت و وێنه‌یه‌ك له سفره و خوانه‌كه ده‌گرێت.
ئیتر له‌ناخمدا ده‌كوڵام و بڕیارمدا هه‌ر كه سنه به‌جێبێڵم و به‌شوێن زانستى شه‌رعیدا بگه‌ڕێم..!!
له كوردستانى باشووردا
له سه‌ره‌تاى په‌نجاكاندا كاك ئه‌حمه‌د سنوورى به‌زاند و له كوردستانى خۆرهه‌ڵاته‌وه رووى كرده كوردستانى باشوور و لێره به خزمه‌ت هه‌ندێ له زانایانى ته‌وێڵه و بیاره و هه‌ڵه‌بجه شاد بوو، كه به‌ناوبانگترینیان مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى مودهرِیس بوو، هه‌روه‌ها سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك له دێهاته‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كردووه به مه‌به‌ستى خوێندن یان سه‌ردانى دۆستان و هاوهڵانى.
له رهمهزانهكانیشدا ده‌بووه مه‌لاى ره‌مه‌زان و هه‌ر ساڵه‌ى له ئاواییه‌كى شاره‌زوردا ره‌مه‌زانى به‌سه‌ر ده‌برد و جه‌ژنى بۆ خه‌ڵكه‌كه ساز ده‌دا.
ساڵێكیان رێى ده‌كه‌وێته یه‌كێك له‌و دێهاتانه و له وتارى جه‌ژندا كورته بابه‌تێكى قیامه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و هانى خه‌ڵكه‌كه ده‌دات بۆ ده‌ستپاكى و دورهپهر.