10 گه‌وره‌ترین جه‌نگه‌كانی موسولمانان به نیوه‌ی ژماره
ئاماده‌كردنی :
گۆران حكیم
1- جه‌نگی موته، ئه‌م جه‌نگ روویدا له مانگی جه‌مادی یه‌كه‌م له سالی هه‌شته‌می كۆچی له به‌رامبه‌ر مانگی هه‌شته‌می 629 زاینی ، هۆكاری روودانی ئه‌م جه‌نگه كوشتی سه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر (حارسی كوری عومیر) بوو ، كه پێغه‌مبه‌ر به نێردراو ناردبووی بۆ لای (شرحبیلی كوری عمرو غسانی ) ژماره‌ی سوپای موسولمانان سێ هه‌زار جه‌نگاوه‌ر بوو له به‌رامبه‌ر ده‌هه‌زار سوپای رۆمه‌كان.
2- جه‌نگی بلاط الشهداو، یان جه‌نگی (تور)، ئه‌م جه‌نگه روویدا له ره‌مه‌زانی 114 كۆچی به‌رامبه‌ر مانگی 10ی 732ی زاینی ، ئه‌م جه‌نگه له نێوان موسولمانان له ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌مه‌ویه‌كان به سه‌ركردایه‌تی عبدالرحمان ئهغافقی و (الفرنجه المیروفنجیون) ئه‌م جه‌نگه له نێوان شاره‌كانی بواتییه و تور روویدا له فه‌رنسا ،ژماره‌ی موسولمانه‌كان له نێوان ده بۆ سی هه‌زار جه‌نگاوه‌ر ده‌بوون له‌به‌رامبه‌ر سه‌د هه‌زار بۆ سه‌د و چوار هه‌زاری دوژمن بوو.
3- جه‌نگی ئهدونونیه(الدونونیه) ئه‌م جه‌نگه روویدا له 1276 زاینی له نێوان ده‌وله‌تی مرینیون له‌گه‌ل سوپای فقیههی كوری ئه‌حمر ، ئه‌م جه‌نگه كاریگه‌رێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مێژووی ئه‌نده‌لس ئیسلامی هه‌بوو، كه بووههۆكاری دواكه‌وتنی رووخانی غه‌رناته بۆ دووسه‌د سالی دوایی ،ژماره‌ی موسولمانه‌كان ده هه‌زار كه‌س بوون له‌به‌رامبه‌ر حه‌فتا هه‌زار كه‌سی مه‌سیحیه‌كان.
4- جه‌نگی (وادی لكه یان شذونه یاخود سهل البرباط) له 28 ره‌مه‌زانی سالی 92 كۆچی به‌رامبه‌ر 19مانگی 7 سالی 711 زاینی ، له نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی به‌سه‌ركردایه‌تی(طارق كوری زیاد) و سوپای قوتی غربیین به سه‌ركردایه‌تی پادشا رودریك كه له سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان ناوی به(لذریق) هاتووه،جه‌نگه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی موسولمانه‌كان كۆتایی هات ، ژماره‌ی موسولمانه‌كان دوازده هه‌زار جه‌نگاوه‌ر بوون له به‌رامبه‌ر سه‌د هه‌زار جه‌نگاوه‌ری دوژمن .
5- جه‌نگی قادسیه، ئه‌م جه‌نگه روویدا له 13 ی مانگی شه‌عبانی سالی 15ی كۆچی له به‌رامبه‌ر 16/19 مانگی 11ی سالی 636 زاینی ، له نێوان موسلمانه‌كان به سه‌ركردایه‌تی سعدی كوری ئه‌بو وقاص و فارسه‌كان به سه‌ركردایه‌تی روستم فرخزاد له قادسیه، جه‌نگه‌كه به سه‌ركه‌وتنی موسلمانه‌كان و كوژتنی روستم كۆتایی هات،ژماره‌ی سوپای موسلمانه‌كان سی هه‌زار سه‌رباز بوون له به‌رامبه‌ر دووسه‌د هه‌زار له فارهسه دژه‌كان.
6- جه‌نگی یه‌رموك ،له ساڵی 15ی كۆچی له‌به‌رامبه‌ر 636 زاینی ، له نێوان موسلمانه‌كان و ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتی (رۆم) مێژوونوسان به گرنگترین گه‌نجی داده‌نێن له مێژووی جیهان ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رانگاربوونه‌وه‌ی موسولمانهكانه له ده‌ره‌وه‌ی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی ،موسلمانه‌كان به سه‌ركردایه‌تی خالدی كوری وه‌لید و رۆمه‌كان به سه‌كردایه‌تی غریغوری،جه‌نگه‌كه به سه‌ركه‌وتنی موسلمانه‌كان كۆتای هات ،ژماره‌ی موسلمانه‌كان به سی و شه‌ش هه‌زار جه‌نگاوه‌ر دهخهلمێندرا وه ژماره‌ی رۆمه‌كان به نزیكه‌ی دووسه‌د و چل هه‌زار شه‌ركه‌ر مه‌زه‌نده ده‌كرا.
7- جه‌نگی نهاوه‌ند ، درێژه‌پێده‌ری رزگاری وه‌لاتی فارسه‌كانه، له سالی 21ی كۆچی به‌رامبه‌ر 642زاینی ، له نزیك شاری نه‌هاوه‌ند له وه‌لاتی فارس ، موسولمانه‌كان به سه‌ركردایه‌تی نعمانی كوری مقرن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر فارسه‌كان تۆماركرد به سه‌ركدایه‌تی بههمان شاه، ژماره‌ی سوپای موسلمانه‌كان سی هه‌زار جه‌نگاوه‌ر بوون له به‌رامبه‌ر سه‌د و په‌نجا هه‌زاری ساسانیه‌كان.
8- جه‌نگی ملاژ كرد ، جه‌نگه‌كه روویدا له سالی 463ی كۆچی به‌رامبه‌ر 1071ی زاینی ،ئه‌م جه‌نگه به یه‌كێك له گرنگترین جه‌نگه‌كانی مێژووی ئیسلامی داده‌نرێت به گشتی و مێژووی ده‌وله‌تی سهلاجیقی به تایبه‌تی ،جه‌نگه‌كه له نێوان موسلمانان و رۆمه‌كان (بێزهنتینهكان) بوو،به سه‌ركه‌وتنی موسلمانه‌كان كۆتایی هات جه‌نگه‌كه، موسلمانه‌كان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌لب ئه‌رسه‌لان و رۆمه‌كان به سه‌ركردایه‌تی رومانوس بوون، ژماره‌ی موسلمانه‌كان چل هه‌زار جنگاوهر له‌به‌رامبه‌ر سه‌د هه‌زار سه‌ربازی رۆمه‌كان.
9- جه‌نگی به‌در، ئه‌م جه‌نگه روویدا له 17 مانگی ره‌مه‌زانی سالی دووه‌می كۆچی له‌به‌رامبه‌ر 13 ی مانگی 3ی 624ی زاینی ،له نێوان موسلمانه‌كان به سه‌ركردایه‌تی پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ل هۆزی قوریش و هاوپه‌یمانه‌كانی به سه‌ركردایه‌تی عمروی كوری هیشام ، ژماره‌ی سوپای موسلمانه‌كان ته‌نها 313 سحابه بوو له به‌رامبه‌ر 1000 له قوریشیهكان و هاوپه‌یمانه‌كانی ،به سه‌ركه‌وتنی موسلمانه‌كان كۆتایی هات جه‌نگه‌كه.
10- جه‌نگه حه‌تین ، جه‌نگێكی جیاكرهرهوه له نێوان موسلمانه‌كان و خاچ هه‌ڵگره‌كان ، موسلمانه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی صلاح الدینی ئه‌یوبی و سه‌ركرده‌ی خاچ هه‌ڵگره‌كان غی دی لوزینیان ، جه‌نگه‌كه به سه‌ركه‌وتنی موسلمانه‌كان كۆتایی هات ، ژماره‌ی موسلمانه‌كان بیست و پێنچ هه‌زار كه‌س و ژماره‌ی خاچ هه‌ڵگره‌كان شێست و سێ هه‌زار خاچ هه‌ڵگر.