Home / مێژووی ئیسلام / “باوكی خەلیفە و مێردی خەلیفە و كوڕی خەلیفە”

“باوكی خەلیفە و مێردی خەلیفە و كوڕی خەلیفە”

13892084_1064805320242041_6174637496698415156_n

زوبێدە خاتون
“باوكی خەلیفە و مێردی خەلیفە و كوڕی خەلیفە”
……………………………….
زوبێدە یەكێكە لە باشترین ژنە بەڕێز و گەورەكان، خاوەنی ئەقڵێكی فراوان و كراوە و كەسێكی رۆشنبیر و دوربین و خێزانێكی بە ئەمەك و شارەزابوو. زوبێدە كچی ئەبوجەعفەری مەنصورەو ئامۆزان لەگەڵ هاوسەرەكەی هارون ڕەشیددا، لەدەورەی مەهدیدا بووە خێزانی و خودا منداڵێكی پێدان ناویاننا (محمد) كە پاشتر نازناوی (ئەمین)ی وەرگرت، ئەم كوڕەیان لەگەڵ فێركردنەكانی دایكی شارەزای قسەكردن و ڕەوانبێژی عەرەبی بوو كە پاشتر بووە خاوەنی زمانێكی ڕەوانی عەرەبی.
زوبێدە خاوەنی ڕوحیەتێكی زۆر باش و پاك بوو، هەمیشە ماڵەكەی كراوەبوو بۆ كەسانی داماو و لاواز و پەككەوتوو كە هاوكاری و یارمەتی پێشكەش دەكردن و دەستی یارمەتی خۆی بۆ ڕادەكێشان، بۆیە لەنێو خەڵكیدا بە (السیدە العڤیمە) ناودەبرا.
ئیبن جوبەیری گەڕیدە لە ڕێگای مەككەدا دەیگوت:(هەموو شوێنەكان لە بەغدادەوە تاوەكو مەككە جێ‌ دەستی زوبێدە خاتونی پێوەیە و ڕێگاكە شوێنەواری میهرەبانی ئەوی پێوە دیارە).
زوبێدە خاتونێكی گەورە و بەخشندەبوو، گەورەیی دیارە لە شارستانیەت و بوژانەوەی وڵات و سۆزی لەبەرامبەر ئەدیب و پزیشكان و شاعیراندا. بڕی(5000) دیناریدا بە پزیشكی بەناوبانگی خانەی خیلافەت (جبرائیلی كوڕی بختیشوع) بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو نەخۆشە هەژارانە بكات كە توانای پێدانی پارەی دكتۆریان نیە.
زوبێدە دەستگیرۆیی حاجیانی دەكرد، بەدابین كردنی ئاو بۆیان و یارمەتی هەژارانی دەدا بە دابین كردنی پێویستیەكانیان. هەستا بە هەڵكەندنێك بۆ ئەهلی مەككە ئەمەش لە شێوەی روبارێكی رۆیشتودا لە (بیت الحرام)ەوە كاتێ‌ باران نەبوایە. بۆ ئەم كارەش پێویستی بەبەردی گەورە و كرێكاری زۆر و ئەندازیاری شارەزا و بەتوانا هەبوو لەگەڵ دابینكردنی پێداویستیەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە و پێدانی پارەش تاوەكو كارەكەیان بە جوانی جێبەجێ‌ بكەن. ڕاكێشانی ئاوەكەش بەم شێوازە بوو :(لە كارێزەكانی حونەین لەشاخی تاو بۆ باكوری عەرەفە بەدرێژایی(35كم)لە مەككە. ئەوی دیكەشیان لە دۆڵی (نعمان)ەوە لە خواروی شاخی (كیسرا)وە بۆ رۆژهەڵات و رۆژئاوایی عەرەفات بە درێژایی (10كم) ، درێژایی ئەم ڕاڕەوەش بەبەرد ڕوپۆشكرابوو ، ئاوەكەش دەبووە دوو بەش ، یەكێكیان بۆ عەرەفات و ئەوی دیكەشیان بۆ مزگەوتی نمرە). هەروەها چەندین خانوی لەڕێگای مەككەدا دروستكرد بۆ ئەو هەژارانەی كە توانایی كڕین و دروستكردنی ماڵیان نەبوو.
زوبێدە لەماوەی ژیانیدا چەندین مزگەوتی بنیاتناوە ، لەوانە: مزگەوتێكی لە دەوروبەری بەغداد دروستكرد لەلایەن ئیمامی (دارالخلافە)وە ناونرا (مزگەوتی زوبێدە) هەروەها چەندین مزگەوتیشی لەنێوان (دەرگای خوراسان و دارالرقیق) دروستكرد، لە كۆشكیشدا ئەو جاریانەی لای بون فێری قورئان لەبەركردنی كردبون و رۆژانە قورئانی پێدەخوێندن.

شارستانیەتی ئیسلامی

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …