Home / مێژووى جیهان / ئێسكه‌ په‌یكه‌ری 1600 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری “منداڵێكی خوێنمژ” شاره‌زایان ده‌ترسێنێ

ئێسكه‌ په‌یكه‌ری 1600 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری “منداڵێكی خوێنمژ” شاره‌زایان ده‌ترسێنێ

MNDALEXWENMEJ

K24 – هه‌ولێر:

زانایانی شوێنه‌وار، پاشماوه‌ی “منداڵێكی خوێنمژ”ـیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش زیاتر له‌ 1600 ساڵ، به‌ڵام ته‌نها دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌كه‌ سه‌رنجڕاكێش نییه‌، به‌ڵكو ته‌رمه‌ مامه‌ڵه‌ی نامۆی له‌گه‌ڵ كراوه‌ له‌ ترسی ئه‌وه‌ی ژیان نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مردووه‌كه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی رۆژی 13/10/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، له‌لایه‌ن تیمێكی هه‌ڵكۆڵین له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا و دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئێسك و پرووسكی منداڵه‌كه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵاندا مردووه‌، بینیوویانه‌ به‌ردێك خراوه‌ته‌ ده‌مییه‌وه‌.

شاره‌زایان ده‌ڵێن، له‌ كۆندا له‌ رێوڕه‌سمی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمدا حاڵه‌تی وا روویداوه‌، كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌ ترسیان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ مردووه‌كه‌ هه‌بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس و نه‌خۆشی بۆیان، كاری له‌و شێوه‌یان به‌رامبه‌ر كردووه.‌

به‌ڵام رۆژنامه‌ی Independent ده‌ڵێت “تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئێسكه‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ كراوه‌ و ناوی “خوێنمژه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی لۆنیانۆ”ـیان لێناوه‌، ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه‌ كه‌ ئه‌و منداڵه‌ی ناتوانرێت ره‌گه‌زه‌كه‌ی دیاری بكرێت تووشی نه‌خۆشی مه‌لاریا بووه‌ كاتێك مردووه‌.

ده‌یڤید سورین، مامۆستای زانستی شوێنه‌وار له‌ زانكۆی ئه‌ریزۆنا ده‌ڵێت: “پێشتر شتی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌بینیووه‌، زۆر نامۆ و ترسێنه‌ر بوو”.

هه‌وره‌ها گوتوویه‌تی: “ئه‌وانه‌ی به‌شداریی هه‌ڵكۆڵینه‌كه‌یان كردووه‌، بینیوویانه‌ به‌ردێك خراوه‌ته‌ ده‌می منداڵه‌كه‌، به‌ ئه‌نقه‌ستیش خراوه‌ته‌ ده‌مییه‌وه‌، له‌و شوێنه‌دا شتی دیكه‌ی نامۆش دۆزراوه‌ته‌وه‌”.

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …