Home / ناوداران / ژیان و بەرهەمە شیعریەکانی شاعیری کورد سیاهپۆش

ژیان و بەرهەمە شیعریەکانی شاعیری کورد سیاهپۆش

823112017_71128_x8K6Z_1497699306

ژیان و بەرهەمە شیعریەکانی شاعیری کورد سیاهپۆش
سیاھپۆش ” Siyahpoş ” شاعیرێکی کلاسیکی سەدەی ھەژدە و نۆزدەی کوردە کە غەزەل و مەسنەویی بە زمانی کرمانجی نوسیوە.

خەڵکی ناوچەی سلیڤانی سەر بە پارێزگای ئامەدە لە باکوری کوردستان، خوێندنی مەلایەتی لە گوندەکەی خۆی تەواوکردووە و وەك مەلاو مامۆستا کاری کردووە و لە سەردەمی خۆیدا شیعرەکانی لە قوتابخانەکاندا خوێندراوە.

 زانیاری تەواو نییە سەبارەت بە ژیانی سیاهپۆش بەڵام هەندێك بۆچوون هەیە:

– بەشێك لە زانایان دەڵێت کە ساڵی ١٧٧٩ لەدایكبووە.

– بەشێکی دیکە ساڵی ١٨٢٠یان بە ساڵی لەدایكبوونی دیاری کردووە.

شیعرەکانی سیاهپۆش زۆر وشەی فارسی و عەرەبی تێدا بەکارهاتووە و کەڵکی لە وشەکانی ئەم زمانانە وەرگرتووە لە دەوڵەمەندکردنی شیعرەکانیدا.

ئەو بەرهەمانەی کە لە دوای خۆی بەجێی هێشتوون مەنزوومەی بەدیعولجەمال و سەیفولملووکە کە بە کوردیی کرمانجی نووسراون، هەروەها ھۆنراوەکە مەسنەوییەکی درێژی بەزمی-ڕەزمییە کە شاعیر لە نێوان مەسنەوییەکەدا غەزەلی داناوە.
چەند نمونەیەك لە دیارترین بەرهەمە شیعرییەکانی سیاهپۆش:

نموونەیەك لە دێڕە شیعری مەسنەوی داستانییەکەی سەیفولملووک و بەدیعولجەمالە:

مەیێ هەفت سال و ساقیی چاردە سالە
چ خوەش شرب و نەزەرحوسن و جەمالە
د دیوانێ گـەراندن مــەیفرۆشان
دلێ ساحێب کەمالان هاتە جۆشان
ب هەڤرا موتربانێ مەست و مەخموور
ل سەد رەنگ لێ ددان تەنبوور و سەنتوور
گەلەک ساحێب کەمال بوون دین و ئەبتەر
نەبوون هوشیار ئەسلا تا ب مەحشەر

نمونەیەك لە شیعری غەزەلی سیاهپۆش کە یەکێکە لەو چەند غەزەلەی سیاھپۆش لە نێوان دێڕەکانی مەسنەوییەکەی سەیفولملووک و بەدیعولجەمالدا نووسیویەتی:

ئەی نوورێ دوو دیدەی منی مەستانەیێ مەخموور
وەی رووح و حەیاتێ دلێ دیوانەیێ مەھجوور
ئەی حەیکەرێ ئەمواتێ لەبێ عیسیێ مەریەم
وەی مووسیێ عیمران و موناجاتێ ل سەر توور
چل رۆژێ تەمام کر مە ژ عەهدێ تە ریازەت
رازیم ژ جەمالت ب شەهابێ قەبەسێ نوور
ھەتا ب ئەبەد سەرخۆش و حەیران بی “سیەھپۆش”
مەیخوارەیێ جامێ لەبێ شەھکاسەیێ فەرفوور

ژ.ن

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …