Home / مێژووى جیهان / جەنگى ناوخۆى ئەمەریکا

جەنگى ناوخۆى ئەمەریکا

bb0870af1895065d1ba8489d0cabf10f--wales-flag-civil-war-art

جەنگى ناوخۆى ئەمەریکا

وەرگێرانى : ئاکام جەمال محەمەد

1- ئەم جەنگە لە نێوان ساڵانى (1861 تا 1865) لە نێوان ویلایەتەکانى باکور و باشوردا ڕوویداوە:
ئەم جەنگە بە«جەنگى ویلایەتەکان»یش ناسراوە، چونکە لەنێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا وکۆنفیدراسیۆنى ویلایەتە یەکگرتوەکاندا ڕوویدا. ویلایەتەکانى باشور ئامانجیان بە دەست هێنانى مافى ئۆتۆنۆمى (خۆبەڕێوەبردن)بوو تا بتوانن لەو ڕێگەیەوە وڵاتێکى نوێ دروست بکەن و بەردەوامى بدەن بە کۆیلایەتیکردن و بازرگانى کردن بە کۆیلەکانەوە.هەربۆیە«جفرسون دیوسن»سیناتۆرى ئەمەریکى لەگەڵ وەزیرى جەنگدادەستورى مافى ئۆتۆنۆمیانبۆ ویلایەتەکانى باشور دەرکرد. ئەمەش بووە هۆى ئەوەى کە ویلایەتەکانى باکور دژبە ویلایەتەکانى باشور جەنگیان ڕاگەیاندوو، بەمەش جەنگى ناوخۆى ئەمەریکا هەڵگیرسێنرا.

abraham-lincoln-at-sharpsburg-P
وێنەى ابراهام لینکۆڵن، لە ساڵى 1865ز

2- بەدرێژایى جەنگەکە، «ابراهام لینکۆڵن»سەرۆک کۆمارى ئەمەریکا بووە:
«لینکۆڵن» لە ویلایەتى کنتاکى گەورەبووە. پێش ئەوەى بێتە نێو دونیاى سیاسەتەوە کارى بریکارى و فرۆشیارى کردووە. دواى ئەوەى لە ساڵى 1861 دەبێە سەرۆک کۆمار، بڕیاریدا کۆیلایەتى هەڵوەشێنێتەوە. تەنانەت لە یەکێک لە گوتارەکانى ئەوەى خستە ڕوو کە هەر کارێک پێویستبێت دەیکات لە پێناو هەڵوەشاندنەوەى کۆیلایەتى. هەروەها مافى تۆتۆنۆمى ویلایەتەکانى باشورى ڕەتکردەوە و لە دژیان جەنگى ڕاگەیاند. دواجار «لینکۆڵن» توانى لە ساڵى 1863 کۆیلایەتى هەڵبوەشێنێتەوە و کۆیلایەتیکردنیشى بەکارێکى نایاساى ناوزەندکرد.«لینکۆڵن»لە 14/اپرل/1865 لەلایەن«جان وایکس بوپ»ەوە تیرۆر کراوە .

3- لە پێش دروست بوونى ئەمەریکا، چەندیننەتەوەىجیاواز لە ناوچەکەدا ژیاون :
دانیشتوانى ناوخۆى ئەمەریکا زیاتر لە 12000 ساڵە نیشتەجێى خاکى ئەمەریکان. بەشێکى زۆرى نەتەوەکانى ئەمەریکا لە هیندە سورەکان پێکهاتوون، نزیکەى 400 ساڵ لە پێش نەتەوەکانى هۆڵەند،فەرەنسا،بەریتانیا، اسپانیا… کۆچیانکردووە لە کیشوەرى ئەوروپاوە بەرەو ئەمەریکا. دواتر بەهۆى بازرگانى و تێکەڵبوونى ئەم نەتەوانەبۆتە هۆى یەکگرتنیان ، بەمەش ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا لێ بەرهەم هات.
4- هەڵوەشاندنەوەى کۆیلایەتى،بووە هۆى لێک جوداکردنەوەى ویلایەتەکانى ئەمەریکا:
لە ویلایەتەکانى باکور وباشورتا سەدەى 19 کۆیلایەتیکردن بە پێى یاسا ڕێکخرابوو ، تەنانەت زۆر جار کۆیلەکان دەکەوتنە بەر لێدان و ئەشکەنجەدانیش. ئەم کۆیلانە بەزۆرى لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکاندا کارى زۆرە ملێیان پێدەکرا،بەتایبەتى لەویلایەتەکانى باکور لە پیشەسازى وبەرهەمهێنانى ئامێرى کشتوکاڵى کاریان پێدەکردن. هەربۆیە کاتێک یاساى کۆیلایەتى بردرایە کۆنگرەى ئەمەریکا، ڕاستەوخۆ 11ویلایەت داواى مافى ئۆتۆنۆمییان کرد، ویلایەتەکانیش بریتیبوون لە( کارۆلیناى باشور،میسیسپى، فلۆریدا، ئەلباما، جۆرجیا، لویزیانا، تەکساس، ڤیرجینیا، ئەرکانساس، کارۆلیناى باکور، تەنسیس).
5- جەنگەکە بە هێرشکردنە سەر «کارۆلیناى» باشور دەسیپێکرد:
کاتێک کە ویلایەتەکانى باشور مافى ئۆتۆنۆمیان ڕاگەیاند بەشێک لە ناوچەکانیان لە ژێردەسەڵاتى ویلایەتەکانىباکوردابوون. لەم کاتەدا لەو ناوچانەدا نەوتێکى بێ شومار دەدۆزرایەوە. هەربۆیە «لینکۆڵن» فەرمانیدا کە هێزى دەریایى ئەمەریکازۆر بە وردى ئەو ناوچانە بپارێزن. ئەم بڕیارەش بووە هۆى توڕەبوونى ویلایەتەکانى باشور و تۆپبارانکردنى بەندەرى «چارلزتۆن» بەمەش ئاگرى جەنگى ناوخۆ هەڵگیرسا. لەگەڵ ئەمەشدا ویلایەتەکانى باکور ئامانجیان پاراستنى یەکپارچەیى خاکى ئەمەریکا بوو.

6- ویلایەتەکانى باکور لە ڕوو ژمارەى دانیشتوان و پێداویستى جەنگەوە لە پێش ویلایەتەکانى باشورەوەبوون:
لە سەرەتاى جەنگەکەوە ژمارەى دانیشتوانى ویلایەتەکانى باکور 22 ملیۆن کەس بوون،بەڵامویلایەتەکانى باشور لە 9ملیۆن کەس پێک هاتبوون.ویلایەتەکانى باکور خاوەنى ژمارەیەکى زۆر زیاتر لە ئەسپ، هێڵى شەمەندەفەر، پارە، زەوى، کارگە، تەنانەت خۆراکیش بوون لە چاو ویلایەتەکانى باشوردا. ئەمانە بوونە هۆى بەهێزبوونى ویلایەتەکانى باکور بەرانبەر باشور.تاکە شتێک کە ویلایەتەکانى باشور تیایدا بەهێزبوون زانستى جەنگى بوو.
دیمەنێک لە جەنگى ناوخۆى ئەمەریکا
7- خوێناویترین جەنگە ناوخۆ، جەنگى «گتیزبرگ» بوو لە پەنسلڤانیا :
بەهۆى شەڕەوە باشورى ئەمەریکا تەختى زەوى کرا. یەکێک لە خوێناویترین شەڕەکانى ناوخۆى ئەمەریکا جەنگى«گتیزبرگ» بوو. ئەمە جەنگە ماوەى 3 ڕۆژى خایەندو لە ماوەى ئەم سێ ڕۆژەدا 52000 کەس کوژران. بە شێکى زۆرى مێژوونوسانیش سەرەتاى ئەم جەنگەیان بە شکست هێنانى ویلایەتەکانى باشور دەزانى.

8- ویلایەتەکانى باکور براوەبوون:
دواى چوار ساڵ لە جەنگ و خوێنڕشتن و کاولکارى لەنێوان بەرى باکور و بەرەى باشوردا جەنگ کۆتایى هات. جەنگ بووە هۆى یەکسانکردنى ناوچەکانى باشور لەگەڵ خاکەکەیدا، هەروەها وێرانکردنى ڕێگاوبان و لە ناوبردنى زەوییە کشتوکاڵییەکان.وە بەهۆى کوشتنى 620000 پیاوەوە گەلێک منداڵى بێتاوانى هەتیوو کرد و ژنانێکى زۆریشى بێوەژنکرد. بە درێژایى مێژووى ئەمەریکا لە هیچ جەنگێکدا بەم ئەندازەیە کوشتارى نەداوە. بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو وێرانەبوونەدا توانى لە ماوەى بیست ساڵدا پاشماوەکانى جەنگ لە وڵاتە بسڕێتەوە.

9- لە دواى جەنگ، بە شێوەیەکى فەرمى ماف و دەنگى ڕەش پێستەکان ناسێندرا:
بەدرێژایى ئەم جەنگە «لینکۆڵن»بە شێکى زۆرى لە ڕەش پێستەکان ئازاد کرد، تەنانەت ئاو و خۆراک و جێگاى بۆ فەراهەمدەکردن. مۆڵەتیشى پێدان تا ببنە ئەندامى سوپاى ئەمەریکا. لە دواى جەنگیش 3 ماددەى خستەسەر یاساى بنەڕەتى ویلایەتەیکگرتوەکان بەمەبەستى پارێزگاریکردن لێیان.

10- بەشێکى زۆرى ئەو ناوچانەى جەنگى تێدا کرا سوودیان لێوەرگیرا بۆ گەشەسەندنى ئابورى:
بە درێژایى ئەم جەنگە زیاتر لە 384 شەڕ ڕوویاندا. هەربۆیە لە دواى جەنگ ئەم ناوچانە گۆردران یا خود کران بە ناوەندى گەورەى کڕین و دوکانى پیتزا فرۆشى و دوکانى کنتاکى و یاریگاى گەورەى بیسبۆڵ و باسکە.
سەرچاوە: www.historywonders.ir

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

جینۆساید و مێژووی هندییە ئەمریکییەکان (بەشی یەکەم)

لێکۆڵینەوەی: جێفری ئۆستلەر لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق کورتەیەک پرسی جینۆساید و مێژووی هندییە ئەمریکییەکان …