محمد حسن مامه
گومان له‌وه‌دانییه كه شۆرش كردن له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌كیه:
یه‌كه‌م: بۆ چاكسازی
دووه‌م: بۆ گه‌شیتن به ده‌سه‌ڵات
ئه‌ویش به ته‌كه تولكاریوو سیراعێكی به‌هێزبێت، هه‌میشه شوڕش زۆر و زوڵم و كۆیله‌ت و خراپه‌ی كۆمهلاَیهتی و چه‌وسانه‌وه‌ی كۆمهڵگابهرپادهبێ، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو سه‌یری لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو بكه‌ین و یه‌كه یه‌كه هه‌ڵی بده‌ینه‌وه ده‌بینین كه گه‌ل و هۆز هه‌موو ئۆمه‌ت و نه‌ته‌وه‌كان به چه‌ندین هه‌ڵدێری و سه‌ختی ژیاندا ڕویشتوون وه سه‌ركرده‌كانیشیان له‌به‌رده‌م خۆشی و خۆشگوزه‌رانییدا ژیانی به‌سه‌ر بردوه هه‌تا ئه‌وكاته‌ی وای لێ هاتووه بڵێت من خودام وه‌ك فیرعه‌ونی میسر و پاشاكانی سه‌رده‌می كلاسیكی یونانی كه خۆیان كردبوو به‌خودا
به‌ڵام له‌كاتێكدا پێناسه‌ی حه‌قیقه‌تی خودایان به‌سه‌ردا جێ به‌جێ نابێت. زۆرترین گهندهڵیوو كوشتاری گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی كردوو به‌حری خوێنایان ههڵستاندبوو. هه‌رچی ده‌هات به‌ناوی خوا‌و كتێبی خوداوه به‌حری خوێنیان به‌لاشه‌ی مرۆڤه‌كان دروست ده‌كرد،
وه‌كو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، كه به هه‌زاران كه‌سیان تێدا كوشت و یان وه‌ك مه‌غۆله‌كان به سه‌ركردایه‌تی (هۆلاكۆ) كه هه‌ولێر و به‌غدادیان كرده قه‌سابخانه، لام وایه كه هه‌ركه‌سێك و لایه‌نێك و ئاین و فكره و ئایدۆلۆژیایه‌ك به‌ویستی خۆیان مێژووبۆخۆیان دروستده‌كه‌ن، جا ئه‌م دروست كردنی مێژووه جاچ به چاكه بێت یان به خراپه‌و تێكدان و شێواندنیان بێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕابردووی هه‌ر فكره‌یه‌ك بكه‌ین ده‌بینین له سه‌رده‌می خۆیاندا چه‌ندین هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و زه‌قی حاشا هه‌ڵنه‌گریان كردووه تێكدانی ژیان وگوزه‌رانی خۆیان و خه‌ڵكیان شێواندووه به‌ناوی شۆڕش و چاكسازیه‌وه. بۆیه مه‌سیحیه‌تیش له‌م به‌ناو شۆڕشی چاكسازیه پشكی شێریان به‌ر ده‌كه‌وێت له شێواندنی فكره‌و بیروباوه‌ری مه‌سیحیه‌تدا. بۆیه به پێویستم زانی كه له‌سه‌ر باشی و خراپی شۆڕشی مه‌سیحیه‌ت له پێش مارتن لوسه‌ر بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز باس بكه‌م كه به‌ناوی چاكسازی و شۆڕش و به‌رگری كردن له دین چی‌یان كردووه، به‌ڕه‌كه‌ی ژێریان هه‌ڵماڵین و پلان و فێڵیان بۆ موسڵمانانی كورد ده‌ربخه‌ین، كه بزانین شانازی چی به مێژووی مه‌سیحیه‌ته‌وه ئه‌كه‌ن به‌ناو مه‌سیحیه‌كان؟ مه‌سیحه پرۆتستانه‌كان زۆر شانازی به شۆڕشی فه‌ره‌نسیه‌وه ئه‌كه‌ن و به شۆڕشی مه‌سیحیه‌تی ئه‌زانن چونكه ساڵی 1789 به ڕابه‌رایه‌تی قه‌شه‌ی مه‌سیحی مارتن لوسه‌ر شۆڕشی له دژی كه‌نیسه كاتۆلیكی كرا‌و ئینجیل بۆ زمانی ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕدرا خه‌ڵكیان هۆشیار كرده‌وه به وه‌رگێڕانی ئنجیل بۆیه مه‌سیحیه‌كان هه‌میشه خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و شۆڕشه ئه‌زانن ئه‌ویش ته‌نها پڕۆستانتهكان بۆ ڕێبازی كاتۆلیكی به ڕۆژێكی ڕه‌شی ناو ئه‌به‌ن و به چه‌واشه‌كاریه‌كی گه‌وره‌ی ده‌زانن. چونكه مارتن لوسه‌ر له مه‌سیحیه‌كانی ڕێبازی كاتۆلیكی جیا ببوه‌وه و ڕێبازی پرۆتستانتی دامه‌زراند له دژی پیاوانی ئاینی كلیسا و وه‌ك معارهزهیهك كاری ده‌كرد، مارتن لوسه‌ر هات به (95) خاڵ چاكسازی له دینی مه‌سیحیه‌تدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی چیتر مولكو ماڵی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م نه‌فرۆشن به هاووڵاتیان و به ناوی دینه‌وه خه‌ڵك چه‌واشه نه‌كه‌ن وا بكه‌ن دینه‌كه له خه‌ڵكی تێبگه‌یه‌نن به‌ڵام پیاوانی ئاینی و پاپای مه‌سیحی مارتن لوسهریان نه‌كرد و ئه‌مریان بۆ ده‌ركرد كه بكوژرێ و ئه‌و له بازنه‌ی دینی مه‌سیحی ده‌رچووه كافر بووه وه‌ك زانا به ناوبانگه‌كانی تر له‌لایه‌ن كه‌نیسه‌وه ده‌چه‌وسێنرانه‌وه‌و دوای له خاچیان ده‌دان وه‌ك چۆن تهلهبهكهی گالیلۆیان له خاچدا كه‌وتی وهڵازهوی (خڕه) پیاوانی ئاینی ووتیان ئه‌مه كفره زه‌وی وه‌ك فه‌رش ڕاخراوه به درێژی له ئنجیلدا وا ده‌ڵێت. به‌ناوی كتێبی پیرۆزه‌وه نوسینگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خانوو زه‌وی فرۆشتنیان دانا بوو بۆ ئه‌وه‌ی موڵك و ماڵی زه‌وی به خه‌ڵك بفرۆشن كه‌سێك ده‌چوو بۆ لایان ده‌یووت من چۆن ده‌چمه به‌هه‌شت ئه‌ویش پیاوانی ئاینی جوابیان ده‌دایه‌وه‌و كاغه‌زێكی وه‌ك نامه پیشان ده‌دا، كه ده‌بێ بیكرێت و پاره‌ی پێ بده‌ی ئینجادهچیته به‌هه‌شت ئه‌مه ته‌نها كلیكهیهتی كابراش نه‌زان بوو ده‌چوو ¼ ماڵه‌كه‌ی ده‌به‌خشیه كه‌نیسه‌و پیاوانی ئاینی وقهشهكان هه‌موو خۆیانیان پێ قه‌ڵه‌و دهكردو بازرگانیان به‌و پاره‌یه‌وه ده‌كرد چینی پرۆلیتاریان ده‌چه‌وسانده‌وه.
حه‌ز ده‌كه‌م له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا به چیرۆكێكی پێش سه‌رده‌می فه‌ڕه‌نسی بچمه قولاَی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه چیرۆكێك كه حه‌قیقه‌تی هه‌یه وه به‌م چیرۆكه شۆڕشی مه‌سیحیه‌ت دروست بوو پڕۆتسنتی ڕێبازێكی بۆ خۆی دروست كرد و جیا بۆوه له كاتۆلیكیهكان و له دوای پرۆتستانتی و كاتولیكی به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی (تیمز) له ساڵی (2007) دا ڕێژه‌ی ڕێبازه‌كانی مه‌سیحی گه‌شته (33820) جۆر‌و بیروباوه‌ڕی مه‌سیحی هه‌یه و هه‌ر ڕێبازێك به جۆرێك دینی مه‌سیحیه‌تیان واتێكداوه كه هه‌رگیز چاك ناكرێته‌وه ئهسڵهكهشیان بۆ نادۆزرێته‌وه.
(جه‌هه‌نه‌می كڕی)
له‌پێش دروسبوونی شۆڕشی فه‌ره‌نسی پێش سه‌رده‌می مارتن لوسه‌ر، هه‌ر له سه‌رده‌می مارتن لوسهردا كڕین و فرۆشتنی زۆر به موڵك‌و ماڵی به‌هه‌شته‌وه ده‌كرا، قه‌شه‌كانی په‌رستگا داوایان له خه‌ڵكی ده‌كرد ئه‌گه‌ر نامه‌ی چونه به‌هه‌شت نه‌كڕی ئه‌وا ناچیته به هه‌شت.خه‌ڵكی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ش هه‌موو موڵك و ماڵیان ده‌دا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌دا كه ده‌یان كڕی له قه‌شه مه‌سیحیه‌كان به نرخێكی گران قسهنتهكان ڕۆژ هات و ڕۆژ هات خه‌ڵكی پڕۆلیتارییان ده‌چه‌و سانده‌وه چه‌واشه‌یان ده‌كرد، تاوای لێهات ڕۆژێكیان زانایه‌كی به‌ناوبانگ كه‌سه‌ربه هیچ ئاینێك نه‌بوو چوو بۆلای گه‌وره‌ترین كه‌نیسه‌ی مه‌سیحیه‌كان بۆلای سه‌رۆكه گه‌وره‌كه‌یان له كه‌نیسه‌كه پیی ووت من هاتووم موڵكی جه‌هه‌نه‌م هه‌مووی بكڕم هه‌رهه‌موو جه‌هه‌نه‌م نابێت بۆ كه‌سی تربێت هه‌ر بۆ من بێت قه‌شه‌كه‌ش له‌وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت: تۆ جهههنمت بۆ چیه ؟شێت بوویت؟ وه‌ره ئه‌و به‌هه‌شته خۆشه‌ت پێ ئه‌فرۆشم. زاناكه‌ش ئه‌ڵێت: نه‌خێر من به‌هه‌شتم ناوێت هه‌ر جهههنمم ده‌وێت نابێت بییه‌ن به كه‌سیتر جگه له‌خۆم به‌هه‌ر نرخێكیش بێت من ده‌مه‌وێت چونكه من حه‌زم له جه‌هه‌نه‌مه ئه‌بێت پێم بفرۆشن هه‌مووی قه‌شه‌كه‌ش ئه‌ڵێت به‌خودا ئه‌مه زۆر بێ ئه‌قڵه پێ ئه‌فرۆشم و دوای خۆی ئه‌گه‌ر مرد ئه‌زانێت كه درۆیه پاره‌كانی لێ ئه‌ستێنم و پێ ی ئه‌فرۆشم با له‌ده‌ستم ده‌رنه‌چێت. قه‌شه‌كه به زاناكه ئه‌ڵێت: باشه با هه‌موو موڵك و ماڵه‌كه‌تی كه هه‌ته بهزانستهكهش كه دۆزیویشتهتهوه ئه‌بێت بمهیتێ ئینجا پێت ئه‌فرۆشم. زاناكه‌ش ئه‌ڵێت: باشه رازیم به‌ڵام به‌شه‌رتێك ئه‌بێت به‌یانی له‌به‌رده‌م هه‌موو خه‌ڵكی شار هكهدا به خه‌ڵكی بڵێیت كه تۆ جه‌هه‌نه‌مت بهمن فرۆشتوه بۆی دوای كه‌س نه‌بێت به ساحێبی دوای قه‌شه‌كه‌ش ئه‌ڵێت: باشه ڕازیم، به‌یانی سه‌عات (5)ی ئێواره ئه‌چنه ناو بازاڕ هه‌موو خه‌ڵك له‌شاره‌كه‌دا كۆ ئه‌كه‌نه‌وه له سه‌نته‌ری شارهكهداقهشهكه به خه‌ڵكه‌كه ئه‌ڵێت: من ئه‌مڕۆ موڵكی جه‌هه‌نه‌مم به‌م زانایه فرۆشت
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو موڵكه‌كه‌یدا كه‌س له‌م ڕۆژه‌وه ساحێبی جه‌هه‌نم نیه بێجگه له‌م زانایه.
زاناكه‌ش دێته قسه‌و ده‌ڵێت: من ئه‌مڕۆ موڵكی جه‌هه‌نه‌مم كڕی هه‌ر ئه‌مڕۆش قفڵێكی گه‌وره له ده‌رگای جه‌هه‌نه‌م ئه‌ده‌م و دایئه‌خه‌م، بۆیه له‌مه‌و دوا ئێوه موڵكی به‌هه‌شت و نامه‌ی چونه به‌هه‌شت مه‌كڕن من جه‌هه‌نه‌م دا ده‌خه‌م ئێوه هه‌مووتان بچنه به‌هه‌شت ئێستا جه‌هه‌نه‌م موڵكی منه من كه‌س ناسوتێنم، خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌وێدا ئه‌قڵ و گوێ یان ده‌كرێته‌وه و تێ ئه‌گه‌ن كه ئه‌و شتانه هه‌مووی درۆیه ئه‌و مووڵكی به‌هه‌شت فرۆشتنه هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ڕائه‌په‌ڕێ و قه‌شه گه‌وره‌كه‌ی مه‌سیحیه‌كان ئه‌كوژن. له خاچی ئه‌ده‌ن زۆر سوپاسی زاناكه‌ش ئه‌كه‌ن.
1.سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سیحیه‌ت و شۆڕشكردنیان:
یه‌كه‌م جار مه‌سیحیه‌ت وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕیفۆرمی ئاینی له‌ناو یه‌هودییه‌كانی فه‌له‌ستیندا سه‌ری هه‌ڵدا و به‌قبوڵ نه‌كردنی چه‌وساندنه‌وه و بهبهربهرهكانی كردن ده‌ستی كرد پێكرد، ئیمانهكهشیان ده‌بوو ئاینی تازه له شاره گه‌وره‌كانی سوریا و میسر و ئاسیای بچوك و یۆنان و غالیا و ڕۆمای پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی بلاَو بكه‌نه‌وه بۆیه له ماوه‌ی سێ سه‌د ساڵدا مه‌سیحیه‌ت بوو به بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به پشگیری كردنی پاشای (قوستنتین) ئیمپراتۆری گه‌وره‌ی یۆنان بوو بۆ سیاسه‌تی به‌هێزبوونی خۆی پشگیری مه‌سیحیه‌كانی ده‌ركرد هه‌ر له‌و كاته‌وه مه‌سیحیه‌ت بوو به خاوه‌ن ڕێسا و یاسا و بیروباوه‌ڕو دروشمی تایبه‌ت به‌خۆی زۆرێك له نه‌ته‌وه و گه‌لانی تر غه‌یری یه‌هودیش قبوڵیان كرد و چونه ژێر ده‌ستیان و به ناچاریه‌وه، مه‌سیحیه‌ت وه‌ك هه‌ر دینێكی تری ئاسمانی یه‌كه‌مجار بێ ئاسته‌نگ و ده‌ردی سه‌ری و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌لان و ده‌سه‌ڵاتداران بلاَونهبۆوه و هه‌ندێكجار كار دهگهشتهچهوساندنهوهی به‌تاك و كۆمه‌ڵ، له نێوان ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات داریدا.سیفروس له ساڵی (193ز) و چه‌وساندنه‌وه‌ی كاتی سه‌رده‌می دیكیوسدا له ساڵی (250ز) دا سزاكان زۆر سه‌خت بوو له‌سه‌ر هه‌ڵگرانی ئه‌م بیرووباوه‌ڕه نوێیه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی چواره‌م ژماره‌ی مه‌سیحیه‌كان زیادی كردوو چالاكیه‌كانیشیان زۆرتر بوو حكومه‌ت كه‌وته به‌رده‌م دووڕیانێك یان ببێته دهوڵتێكی عه‌لمانی بێ ئاین كه كه‌س بیری لێ نه ئه‌كرده‌وه یان دهوڵتێكی تاك ئاین كه مه‌سیحیه‌كان پێیان قبووڵ نه‌بوو یان له ناوبردنی مه‌سیحیه‌كان كه كارێك بوو ده‌وڵه‌ت نه‌یده‌توانی تێیدا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت یان ده‌وڵه‌ت ئاینی مه‌سیحی په‌یڕه‌و بكات.
دهقیانووسی ئیمپراتۆر بڕیاری دا له‌ژێر پاراستنی خوداوه‌نده‌كانی دا سه‌روه‌ریه‌كانی ڕۆمانی كۆن بگهڕێنیِتهوه بۆیه خۆی یه‌كلای كرده‌وه بۆ له‌ناوبردنی مه‌سیحییه‌كان و چه‌وساندنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌كان ڕه‌وشی شارستانی و مافه سیاسیه‌كانی خۆیانیان له ده‌ستدا بڕیاری دووه‌م له دژی پیاوانی كه‌نیسه بوو، بڕیاری سێیه‌م داوای تۆبه‌ی له مه‌سیحییه‌كان ده‌كرد له ساڵی (305ز) دهقلیانووس له ده‌سه‌ڵات كشایه‌وه و فشاری له‌سه‌ر مه‌سیحییه‌كان له ڕۆژئاوا هه‌ندێك سووك بووه‌وه وه ئه‌وه ناكۆكیه‌ی قوسته‌نتینی ئیمپراتۆر له دژی ڕكابه‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌یكرد، وای لێ‌كرد به‌ره‌و لای مه‌سیحییه‌كان لابداته‌وه تا پێیان به‌هێزبێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی مه‌سیحیه‌كان ده یه‌كی دانیشتوانی ئیمپراتۆره‌كه‌ی تێنه‌ده‌په‌ڕاند، به‌ڵام له ساڵی (313ز) بڕیاری میلانۆ ده‌ركرا، هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه مه‌سیحیه‌تی نه‌كرده ئاینی ڕه‌سمی وولاَت، به‌ڵام هه‌نگاوی یه‌كه‌م بوو به‌و ئاڕاستهیهداو هه‌موو ئاینه‌كانی له‌دیدی ده‌وڵه‌تدا یه‌كسان كرد واتا مه‌سیحیه‌كانی ئازاد كرد له موماره‌سه‌كردنی دروشمه ئاینه‌كان و سه‌رو ماڵ وپهرستگاكانیان پارێزراو كرد بۆیه بڕیاری میلانۆ ساڵی (313ز) به خاڵی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره دائه‌نرێت له مێژووی مه‌سیحیه‌تدا له‌ساڵی (324ز) دا له‌ژێر ئالاَی خاچدا قوسته‌نتین سه‌ركه‌وت دواین ڕكابه‌ره‌كانیدا له‌و به‌رواره به‌دواوه به مه‌سیحی بوونی ده‌وڵه‌ت ده‌ست پێده‌كات له ساڵی (438ز) ئیمپراتۆری تیودوسێوس، كۆمه‌ڵێك یاسای ده‌ركرد و ڕایگه‌یاند: مه‌سیحیه‌ت تاكه ئاینی شه‌رعییه له) بوو عیساشی كرد به كوڕی خوا.
2-شۆڕشی كه‌نیسه و خۆرێكخستنه‌وه‌ی:
مه‌سیحیه‌ت له سه‌ره‌تای سه‌ر هه‌ڵدانیدا عه‌قیده‌یه‌كی ساكاری بوو بۆ بیر و باوه‌ڕ و كاركردن و ڕه‌وشت له‌سه‌ر خۆشویستنی خودا‌و باوه‌ڕبون به مه‌سیح ده‌وه‌ستا، گوایه تاكه هۆكاره بۆ ڕزگار بوون و چاكه كاری له‌گه‌ڵ خهڵكداو خودا په‌رستی وه‌كاری چاكه و دوركه‌وتنه‌وه له خراپه به‌لاچم كاتێك له‌گه‌ڵ ههریچمهكانی تری ڕۆمانیادا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ل چ بیر و باوهرش و تقوسهكانی تردا تێكهلچ بوو به‌تایبه‌تی فكره و فه‌لسه‌فه‌ی یوێنانی بۆیه گۆڕدرا بۆ بیر‌و باوه‌ڕێكی ئاینی زۆر ئاڵۆز ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاڵۆزیه له‌ناو ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌نیسه‌و كۆمه‌ڵی ئیماندارانیشدا ره‌نگی دایه‌وه وه كاریگه‌ری خۆی دانا سه‌ره‌تایی دروستبوونی كه‌نیسه زۆر به ساده‌یی به‌بێ هیچ ڕێوه ڕه‌سمێكی دیاری كرا‌و ڕێكخستنێكی ئاڵۆز و ئهركو كارێك ده‌ستی پێكرد هه‌ر كۆمه‌ڵ‌و گروپێكی مه‌سیحی و ئیماندارهكانیان كه‌نیسه‌یه‌كیان هه‌بوو به‌ڕێوه‌یان ده‌برد ههركێشهیهكیان تهش بوایه له‌لایه‌ن پیاوه ژیر و به‌ته‌مه‌نه‌كانه‌وه چاره سه‌ر ده‌كرا دوای ئه‌وه هه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك سه‌رۆكێكی بۆ داده‌نرا له‌سه‌ر و هه‌موو كهنیسهكانهوه كه‌نیسه‌یه‌كی گه‌وره هه‌موویانی به‌ڕێوه ده‌برد و دوای هه‌موو كه‌نیسه‌كان كه‌نیسه گه‌وره‌كه‌ش پاپای مه‌سیحی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و ئه‌رك و فه‌رمان له‌لای پاپاوه ده‌رده‌چوو وایی لێهات كه‌نیسه له به‌ڕێوه بردنی خۆیدا ڕه‌چاوی سیستمی ئیداره‌ی ئیمپراتۆری ده‌كرد خودی هه‌رێمی ئیداریی له‌م ئیمپراتۆریه‌ته‌دا بوو به ناوچه‌یه‌كی ئه‌سقفی ئاینی، كاهینی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كار و باره ئاینیه‌كانی ده‌كرد له گشت هه‌رێمه‌كاندا.
3.سه‌رهه‌ڵدانی (پاپایه‌تی):
به‌پێی ئه‌وه‌ی لهئنجیلی مهتیدا هاتووه، مه‌سیح به بروترۆسی ووتوه: له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده كهنیسهیهكم بۆ دروست بكه، هه‌موو كلیله‌كانی ئاسمانه‌كانت ده ده‌مێ و ده‌رگاكانی دۆزه‌خیش پێی نا‌وێرن هه‌رچیه‌كت په‌یوه‌ست كرد به زه‌ویه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت به ئاسمانه‌وه، ههرچیهكیشت له زه‌ویدا كرده‌وه له ئاسمانیشدا ئه‌كرێته‌وه (ئنجیلی مه‌تی (16: 17)).
به‌پێی ئه‌م ده‌قه بێت ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له‌ڕێگه‌ی په‌یامبه‌ر یژۆسهوه و دوای ئه‌وه گوازرایه‌وه بۆ یه‌ك له‌دوای یه‌كی جێنیشنهكان كه پاپاكان بوون له روَمادا و له‌وانیشه‌وه بۆ ئهسقفهكانی هه‌رێمه‌كان، كه‌نیسه‌ی روما ده‌ڵێت: بوترس بۆماوه‌ی (25)ساڵ سه‌رۆكایه‌تی كردووه تا كاتی شه‌هید كردنی له ساڵی(67 ز)سه‌رۆكی ئهسقفهكانی روَما واته (پاپا)جێنشینی راسته‌وخۆی شه‌رعی بوترسه، ئه‌مه كۆڵه‌كه‌ی بیر و باوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی پاپایه به‌سه‌ر ئهسقفهكاندا به‌و جۆره ئهسقفهكان و له سه‌روشیانه‌وه پاپا خۆیان بوون به كه‌نیسه و هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ههبووخستیانه ده‌ستی خۆیانه‌وه ده‌یانووت له‌ناو كه‌نیسه‌دا نه‌بێت ئیمانداران پاك نابنه‌وه و رزگار نابن له ده‌ره‌وه‌ی كه‌نیسه ئیمانداران ناتوانن گوناهه‌كانیان بشۆنه‌وه، له‌سه‌ره‌تایی ساڵی (451 ز)دا نازناوی (پاپا)درایه ئه‌سقفی روَما و چه‌ندین هۆكار هه‌بوو بۆ پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سقفی رۆمالهوانه:
1.ته‌فسیركردنی ئه‌و ده‌قه ئینجیلی یانه‌ی مه‌تی كه پێشتر باسمانكرد
2.داب و نه‌ریتی په‌یوه‌ست به خودی رۆما
3. گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت له رۆماوه بۆ قوستنتنیه كه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری هه‌بوو له به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌سه‌ڵاتی پاپایه‌تی له ئه‌وروپایی رۆژئاوادا ئه‌گه‌ر ئیمپراتۆریه‌ت له رۆمادابمایهتهوه ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆر به‌سه‌ر ئهسقفهكاندا زاڵ ده‌بوو ئه‌وانیش ده‌بوونه پاشكۆی ئیمپراتۆرو خزمه‌تیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌كرد و فه‌رمانه‌كانیان به جێ ده‌هێنا ئه‌مه لهلایهكه وه له‌لایه‌كی تره‌وه پاپاكان زۆر سوودیان له سه‌روه‌رییه مێژووییه‌كانی رۆما بینی و خستیانه سه‌ر سه‌روه‌ریه‌كانی خۆیان و كه‌نیسه، ناوبه‌نگ و داب و نه‌ریتی رۆما یادگاریه‌كانی هێنده‌ی تر ده‌سه‌ڵاتی پاپاكانی به‌هێزكرد و ههیبهتیانی به‌رز تر كرده‌وه، ئه‌وشاره نه‌مره كاریگه‌ری ئهفسهناوی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر عه‌قڵی خه‌ڵكی دانا
نازناوی(پاپا):
پاپا نازناوی (حه‌بری مه‌زنی)نا به خۆیه‌وه، كه نازناوێكی رۆمانی كۆن بوو بۆ سه‌رۆكی كاهێنهكان زمانی لاتینیش كرایه زمانی فه‌رمی كه‌نیسه و ئاههنگهكاتپهرستیهكان گۆڕا بۆ جه‌ژنی مهسییحهیهكان پاپاكان نوسراوه‌كانیان به مێژووی ڕۆژ مێری ئیمپراتۆری ده‌نووسی نه‌ك به به‌رواری ڕۆژمێری مه‌سیحی، جل و به‌رگی پیاوانی ئاینی شێوه‌ی جل و به‌رگی كاهینه كۆنه‌كانی ڕۆمای وه‌رگرت، دوای ئه‌وه‌ی (هۆنۆریۆس) له ساڵی (402ز) پایته‌ختی گواسته‌وه بۆ ڕاڤینا كه‌نیسه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ته‌واو گرت به‌سه‌ر ڕۆماو ده‌وروبه‌ریدا جگه له‌و هه‌موو سامانه‌ی كه له ژێر ده‌ستی كه‌نیسه‌دا هه‌بوو چه‌ندین هۆكاری تر بوونه هۆی درووست بوونی چه‌ندین پاپای به‌توانا، كه ڕكه‌به‌رایه‌تی خه‌ڵكیان ده‌كرد وه‌ك كیمهنتی یه‌كه‌م و كۆنیلیۆس و سلییفتهری یه‌كه‌م و داسكۆسی یه‌كه‌م جلیسیۆس ده‌سه‌ڵات پاپا تا ده‌هات زیاتر ئه‌بوو، ده‌توانین بڵێین ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی كه‌نیسه‌ی مه‌سیحی له ڕۆژئاوادا له‌سه‌رده‌می پاپا گریگۆری یه‌كه‌مدا (590-640ز) كه نازناوی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتبوو جێگربوو، كاسۆلیكیه‌كان به یه‌كێك له مه‌زنترین پاڵه‌وانانی مه‌سیحیه‌تی ده‌ژمێرن، ئه‌وه بوو له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا له ڕووی هێرشی لۆمباردییهكاندا له ئیتالیا وه‌ستا، له ساڵی (568ز) گریگۆری كاریگه‌ریه‌كی مه‌زنی له‌سه‌ر بیری ئاینی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دانا و وه‌ك مامۆستایه‌كی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست هیچی له قه‌دیس ئۆگه‌ستین كه‌متر نه‌بوو.
ده‌وڵه‌تی كه‌نیسه:
له سه‌ده‌ی هه‌شته‌مدا كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی بوو به ده‌وڵه‌ت، وه‌ك ههردهوڵهتێكی تری ئه‌وروپی ئه‌وسه‌رده‌مه، ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو ده‌زگایه‌كی ئیداری به‌ڕێوه‌ی ده‌برد چه‌ندین هۆكار له پشتی ئه‌و گۆڕانكاریه‌وه بوو، هه‌ندێكیان كۆن و هه‌ندێكیان له ئه‌نجامی بارودۆخی مێژووی نوێوه دروست بوو بوون كه گرنگترینیان هاوپه‌یمانی نێوان پاپا و یه‌ت وبیتی قه‌یسه‌ری كوڕی شارل مارتل و باوكی شارلمان بوو (741ز-768ز) كه سودی هه‌ردوولای تێدا بوو.
(بیبن) چاوی بڕیبوه لادانی پادشای میروقجی لاواز، تاخۆی ببێته پادشا به‌ڵام به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی كه‌نیسه نه‌ده‌توانرا پادشا لابدرێت پاپاش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو، هه‌وڵه‌كانی لۆمباردیهكان بۆ داگیركردنی ئیتاڵیا پوچه‌ڵ بكاته‌وه، بۆیه جگه له (بیبن) هیچ كه‌سێكی تر نه‌بوو بتوانێت له‌و كاره‌دا یارمه‌تی پاپا بدات، پاپا (زخریاس) ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ لادانی پادشای میرۆفنجی به قازانجی (بیبن) و داوای له ئهسقفه كاسۆلیكاكان كرد له‌و بڕیاریاره دا پشتگیری بكه‌ن له به‌رامبه‌ر دا (بیبن) یش دانی نا به‌و ئاینه سیاسیی پاپادا و باشترین خهلاَتیشی كرد كاتێك پاپا له ساڵی (571ز) دوای یارمه‌تی له (بیبن) كرد پادشا چوو به‌ده‌میه‌وه و سوپاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیا كرد و لومباردییكانی تێكشكاند‌و ناچاری كردن ئه‌وه‌ی داگیریان كردبوو له موڵك و ماڵًی كه‌نیسه چۆڵی بكه‌ن و هاوكات ناچاری كردن هه‌موو هه‌رێمه‌كانی سه‌ر به ئیمپراتۆریه‌تی رۆژهه‌ڵات له ئیتاڵیادا چۆڵ بكه‌ن كه ماوه‌یه‌كی كه‌مبوو داگیریان كردبوو وه‌ك دیاریه‌ك دایه‌وه به پاپا، به‌و شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه دروست بوو ده‌سه‌ڵاتی دونیای پاپا پێكهات ئه‌م ڕووداوه خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووی ئیتاڵیادا چونكه بوونی ده‌وڵه‌تی كه‌نیسه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به به‌ربه‌ست له به‌رده‌م دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو له ئیتاڵیادا كه نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م درێژه‌ی هه‌بوو.پاپا له ساڵی (800ز) دا شارلمانی بانگهێشت كرد بۆ ڕۆما و تاجی ئیمپراتۆریه‌تی له‌سه‌رنا ئه‌مه‌ش مانای وابوو چیتر پاپا دانی نه‌ده‌نا به شه‌رعیه‌تی حوكمی ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتی ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا كه له‌و كاته‌دا به‌كردار لێی جیابۆوه.
چاكسازیه‌كانی دیری كلۆنی:
له سه‌ده‌ی نۆیه‌م دا هه‌ریه‌ك له كه‌نیسه پاپای وولاَتانی رۆژئاوا و ئیمپراتۆر و پاشا و میره‌كان هه‌وڵیان ده‌دا ده‌سه‌ڵات ته‌نها له ده‌ستی خۆیاندابێت قه‌دیس ئۆگێستن له كتێبه‌كه‌یدا (شاری خودا) باسی له‌وه كردبوو كه كه‌نیسه له ده‌وڵه‌ت باڵاتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی خوداییه به‌ڵام ده‌وله‌ت له دروسكراوی مرۆڤه ئه‌مه‌ش به‌بیرو باوه‌ڕ و بۆچونی كه‌نیسه‌و پیاوانی ئایینی و قهشهشهكان واقعێك بوو جێگه‌ی نیقاش نه‌بوو ده‌بوو سه‌د له سه‌د جێبه‌جێ بكرێت.
(هیلدبراند) كه پاشان بوو به پاپا گریگۆری حه‌وته‌م (1073 ز – 1085ز) دامه‌زرێنه‌رو هه‌ڵسوڕێنه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و بانگهوازهبوو هه‌وڵه‌كانی گریگۆری حه‌وته‌م ئه‌وروپای هه‌ژاندو شان و شه‌وكه‌تی كه‌نیسه‌ی به‌رزكرده‌وه وه هێز و ده‌سه‌ڵاتی زیاد كرد به‌ڵام یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی داڕوخاندنی له‌وه و دوای كه‌نیسه له سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا ئه‌سقه‌فه‌كان قه‌شه و بارۆنی ده‌ره‌به‌گ بوون، به‌و پێیه‌ی بارۆن و ده‌ره‌به‌گ بوون ده‌بوو نه پیاوی پاشا‌و ملكه‌چیان بۆ ده‌نواندن و ڕێز و حورمه‌تیان لێده‌گرتن ئاماده‌ی خزمه‌تی سیاسی و سه‌ربازی بوون، به‌و پێیه‌ش قه‌شه بوون ده‌بوو ملكه‌چیان بۆ پاپا هه‌بێت بۆیه له كاتی ڕودانی ناكۆكی له نێوان پاپا و پاشادا قه‌شه‌كان نه‌یان ده‌زانی له‌گه‌ڵ كام لا بن وه پشتگیری كامیان بكه‌ن
جه‌نگ و شۆڕشه خاچیهكان:
له سه‌ده‌كانی یازده و دوانزه و سانزهدا هه‌میشه بێتهسهرئهوپێوهندی یه فه‌رهه‌نگیانه‌ی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا كه بازرگانی چهپیكردبوو له‌ڕێگای سه‌ربازیه‌وه به‌هێزی كران له‌سه‌ده‌كانی پێشتردا شارگه‌لی رۆژهه‌ڵات یی وه‌ك ئوورسهلیم و به‌یتله‌حم كه له روانگه‌ی مه‌سیحیه‌كانه‌وه شوێنێكی پیرۆزبوون، له‌ژێر كۆنترۆڵی موسڵماناندادانرابوون له (1096-1291)سه‌ربازه مهسیحیهكاندهستیان به زنجیره (جه‌نگێكی پیرۆز)كرد كه به جه‌نگه خاچیهكان ناسراون مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو ئه‌م شارانه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانه‌كاندا ده‌ربهێنن
جیمز ئابراند یجدهنوسێت:
راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی مه‌سیحیانی ئه‌وروپی حاكمییه‌تی نامهسیحیهكانیان به‌سه‌ر ئه‌م (شوێنه پیرۆزانه‌وه)و هاتوو چۆیی ئه‌وانیان به خراپ و ناخۆش ده‌زانی به بڕوای ئه‌وان له‌لای خودا گوناهبار بوون. جه‌نگه خاچیهكان زنجیره جه‌نگێكی مه‌زهه‌بی بوون كه ئامانجه‌كه‌یان ده‌رهێنانی سه‌رزه‌وینی پیرۆز له‌ژێرده‌ستی موسڵمانه‌كاندا بوو.جه‌نگاوه‌ره خاچیهكان له ئیتالیا پیداویستیان دهكڕیی و كهشتیان به كرێ ده‌گرت كه یارمه‌تی ئابووری بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌وێ ده‌دات.
حوكمی شه‌رعی لهڕێگهنهدان به خوێن ڕشتن:
دوورویی كڵێسا كاتێك ئاشكرادهبوو كه ده‌ستیان به ئه‌شكه‌نجه و خوێن ڕشتن ده‌كرد بۆ نموونه كه‌نیسه له دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕۆحانیبوو، له‌وه‌ی ببێته هۆی خوێنڕشتن به توندی قهدهغهكرابو. له‌وه‌ی ڕووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌قی ئاشكرا یاسای شه‌رع. ئه‌و ئه‌شكه‌نجه دانه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای پشكنینی بیر و باوهڕهكانهوه له هه‌مبه‌ر زیندانیاندا به‌كارده‌هێنرا لانه ده‌بوونه هۆی خوێنڕشتن یان برینداربوونی به‌رده‌وام سه‌رباری ئه‌مه لێكۆڵینه‌وه‌كانی كه‌نیسه كه سه‌ر به ده‌زگای پشكنینی بیر و باوه‌ڕه‌كان بوو به زۆری برینداری و ئازارپێگهیشتنی زیندانیان و زۆرجاریش مه‌رگی لێده‌كه‌وته‌وه، له ساڵی (1256 ز) پاپا ئه‌لیكسانده‌ری چواره‌م ئه‌م به‌ربه‌سته كێشه سازه‌ی لاداو مافی ئه‌وه‌ی دایه ڕاسپێردراوانی پشكنینی بیر و باوه‌ڕه‌كان كه خۆیان و ناسیاوه‌كانیان له كۆتی ده‌مارگیری دا به‌ده‌ر له مه‌سه‌له‌ی ئعتراف وه‌رگرتن ئازاد بكه‌ن و ئه‌گه‌ر زیندانیه‌كه گیانی خۆی له ئه‌شكه‌نجه‌ی مه‌ئموری پشكنینی بیر و باوه‌ڕه‌كان ده‌رباز بكردایه ئه‌وا بڕیاری سزای مه‌رگی بۆ دهردهچووبایه ئه‌ویان بۆ له سێداره‌دان ڕاده‌ستی به‌رپرسانی وڵات ده‌كرد ئه‌مه‌ش مێژووی بیر‌و ڕای ئازادی مه‌سیحییه‌كان ئێمه‌ی موسڵمان ده‌بێت شانازی به مێژووی ئازادی خۆمانه‌وه بكه‌ین له 1400 ساڵی ژیانی ئسلامهتی.
سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌كان:
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌كان بزهتنهوهیهك به ناوی بزوتنه‌وه‌ی (دیركا) سه‌ری هه‌ڵدا كه زۆر به زوویی سه‌ریانهه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕێژه‌یه‌كی زۆریان له وڵاتانی ئه‌وروپادا كۆكرده‌وه‌و كه ژماره‌یان ته‌نها له فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته (702) كه‌س ئه‌مانه كاریان ئه‌وه بوو له‌به‌ر چاو چنۆكی ڕه‌هبانیه‌تی كه‌نیسه ڕه‌هبانیه‌ت و ڕاهیبی نوێ دروستبێت له‌و چینه‌دا ڕه‌هبانیه‌تی (كارسۆزی) بوو كه قه‌دیس (برۆنۆ) دایمه‌زراند، ئامانجێكی سه‌ره‌كی ئه‌م چینه ئه‌ندێشه‌ی ڕۆحی بوو، بۆیه پێداگرییان ده‌كرد له‌سه‌ر ژیانی ده‌روێشانه‌وه و نه‌خواردنی گۆشت و ڕۆژو گرتنی زۆر و زوو له خه‌و هه‌ستان و خۆ ماندو كردن بۆ خوا، دوای ئه‌وان بزوتنه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر دروستبوو به ناوی بزوتنه‌وه‌ی (كاسارێ) یان بزوتنه‌وه‌ی (پاكهكان).
بزوتنه‌وه‌ی پاكهكان:
له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی دوانزه‌یه‌مدا چه‌ندین بیدعه‌ی ئاینی دروست بوو كه كه‌نیسه زۆر به توندی له ڕێیاندا وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام زۆر گرنگی نه‌ده‌دا به سه‌رپێچی كردنی تاكه‌كان له كاتێكدا كه‌نیسه ده‌یتوانی له پله‌ی كه‌نیسه یان خوێندنگه و وتاردان له بازاڕدا بێبه‌شیان بكات یان دوریانبخاته‌وه یان زیندانیان بكات یان ته‌نانه‌ت بشیان كوژێت كه‌نیسه و ده‌ره‌به‌گه‌كان زۆر له‌و بیدعانه ده‌ترسان كه سه‌ره‌نجام ببێته شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری لایه‌نگرانی شۆڕشیش له لایه‌نگرانی بیدعه‌یان زیاتر هانده‌دا له دژی كه‌نیسه و ده‌ره‌به‌گه‌كان وه‌ك گوزارشتێك له‌و بێزارییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه كه خه‌ڵكی تێدابهه گرنگترین سیفه‌تی میللی ئه‌و بیدعانه له سه‌ده‌كانی دوانزه و سیانزه‌دا گرنگی دانبوو به خوێندن، ئه‌و بزتنهوهیی پشتگیری ئه‌م بۆچوونه‌ی ده‌كرد بزوتنه‌وه‌ی (واڵدۆی) بوو له ده‌ورو به‌ری ساڵی (1170 ز) دا دروستبوو داوای ده‌كرد كه‌نیسه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی ساده و ساكاری خۆی كه سیفهتێتێكی تایبه‌تی كه‌نیسه بوو له سه‌ره‌تای دروستبوونیدا له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ران.
یاسای شه‌رعی به ئاشكرا ده‌یوت كه زیندانی دوكرێ ته‌نها بۆ یه‌كجار ئه‌شكه‌نجه بدرێ دیكۆمێنته‌كانی ده‌زگای پشكنینی بیر و باوه‌ڕه‌كان ده‌رده‌خات كه (فهرمهنگه پیرۆز) ده‌زگای پشكنینی بیر و باوه‌ڕه‌كانی مه‌سیحی له نیوه‌ی سه‌ده‌ی سیازدهههمهوه به‌و ناوه‌ش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرا ڕێگه‌یه‌كی دۆزییه‌وه كه له‌م به‌ربه‌سته‌ش بسوڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئیشكهنجهیهك به بێ دانپیادانان كۆتایی بهاتایه مه‌ئموری پشكنینی بیر‌و باوه‌ڕه‌كان له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا ده‌ینوسی كه ئه‌شكه‌نجه‌كه (به هه‌ڵپه‌سێراوی) مایه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی كۆتایی هات ئه‌و كات ده‌كرا ئه‌شكه‌نجه‌كه ڕۆژی دواتر یان هه‌فته‌یه‌كی تر ده‌ستی پێبكردایهتهوه به‌بێ ئه‌وه‌ی به مانای ووردی ووشهكه ڕێسا و ڕێوشوێنه‌كانی دادگاییه‌كانی پشكنینی بیر‌و باوه‌ڕه‌كان خه‌وشێكی تێبكه‌وێت خوودی مه‌ئمور پشكنینی بیر و باوه‌ڕه‌كانی كاری ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌نجام نه‌ده‌دا به‌ڵام پێویستبوو له كاتی ئه‌نجامدانیدا ئاماده‌بێت به گشتی دوو مه‌ئموری پشكنینی بیر‌و باوه‌ڕه‌كان له دانیشتنه‌كانی ئه‌شكه‌نجه دان ئاماده ده‌بوون وه لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌كرد له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كان خوودی مه‌ئمورانی مه‌سیحی پشكنینی بیر و باوه‌ڕه‌كان یان نووسه‌ره‌كانیان هه‌م پرسیاره‌كان و هه‌م قسه‌كانی زیندانییه‌كه‌یان یاداشت ده‌كرد ناسنامه‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌شكه‌نجه له زیندانی ده‌شاردرایه‌وه ناسیاوو یان هه‌ندێك جار خوودی مه‌ئموری كه ئه‌م ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆدابوو جلێكی ڕه‌شی ده‌پۆشی عه‌بایه‌كی له‌به‌رده‌كرد كه ده‌مووچاوی ده‌شارده‌وه ته‌نها چاوو ده‌می له كونێكی عهباكهوه دیاربوو.
بانگه‌شه‌كارانی مه‌سیحیه‌ت و ته‌بشیری كاسولیكییهكان
به‌ده‌ست هێنانی سامانی زۆر ته‌نها ئامانجی ئیسپانیا‌و پورتوگال نه‌بوو ئامانجێكی گرنگی تریان بڵاو كردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت بوو به تایبه‌تی مه‌زهه‌بی كاتۆلیكی بوو. كۆرتێز له نامه‌كه‌یدا بۆ پاشای ئسپانیا نوسیویه‌تی: (من فێرم كردن تا له بتپه‌رستیه‌وه به‌ره‌و ناسینی مه‌سیح و ڕێزگرتنی هه‌نگاو هه‌ڵبێنن بۆ ئه‌وه‌ی كه كاری ئایینی كه‌شتییه ئیسپانی و پرتوگالییه‌كان ڕوون بێته‌وه زۆربه‌یان بارهه‌ڵگره‌كانیان به خاچێكی سووری گه‌وره دیاری كرابوو
به شێوه‌یه‌كی گشتی بانگهێشت كردن بۆ مه‌سیحیه‌ت له لایه‌ن به‌نگه‌شه كاره بازرگانی كۆیله ئه‌فریقییه‌كان بۆ ووڵات گه‌لێكی وه‌ك پورتوگال زۆرسوود هێنه‌ربوو كۆیله‌كانیان له سه‌ده‌ی پازده‌هه‌مدا سه‌ره‌تا ده‌بردنه ئه‌وروپا، له سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا بوو كه بازرگانی كۆیله له ئه‌مریكادا ده‌ستی پێكرد. له لایه‌ن مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درا كه به‌زۆری یه‌سوعی و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی بوون.
(یه‌سوع) گروپێگ كه ژن و ئیتهكانیشیان پێده‌وترێت ئه‌م گروپه باوه‌ڕیان به سێ بنه‌مای له خواترسان هه‌بوو، هه‌ژاری و گوێڕایه‌ڵی له‌به‌رامبه‌ر پاپا بوو و فارسیه یه‌سوعییه‌كان له زۆربه‌ی ناوچه نا مه‌سیحییه‌كاندا كه له‌لایه‌ن ئسپانیا و پورتوگاله‌وه داگیر كرابوون ناوه‌ندی بانگه‌شه و بڵاوكردنه‌وه‌یان دامه‌زراندبوو دواتر بانگه‌شه كاره‌كانی مه‌زهه‌بی پرۆستانتیش بۆ بانگێشت كردنی خه‌ڵكی ئه‌م مه‌زهه‌به به دنیادا بڵاوبوونه‌وه ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌كاره مه‌زهه‌بییه‌كان به سه‌دان كه‌سیان هێنایه سه‌ر ئاینی مه‌سیحی به‌ڵام له ئاسیادا سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست نه‌هێنا له هند و چین و یابان وه‌ك به‌شه‌كانی تری ئاسیا خه‌ڵك زۆر به‌توندی باوه‌ڕیان به ئاینه‌كانی خۆیان هه‌بوو، به‌ڵام له ئه‌مریكادا كه گۆڕینی مه‌زهه‌بی له‌گه‌ڵ داگیر كردنه‌كاندا ده‌چووه پێشێ بانگه‌شه‌كاره مه‌زهه‌بیه‌كان ده‌یان توانی خه‌ڵكه خۆجێییه‌كان ناچار بكه‌ن تا له مه‌زهه‌بی كۆنی خۆیان ده‌ست هه‌ڵگرن و ڕووبكه‌نه مه‌سیحیه‌ت.
مارتن لوَسهرو شۆڕشه‌كه‌ی (1483-1546)
مارتن لوَسهر له ساڵی (1483) له شاری (ئایزل بین)ی ئه‌ڵمانیا له دایك بووه. سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای كۆمهڵیهك بوو كه ناوی خۆیان نابوو برایانی ژیانی هاوبه‌ش له شاری (مگدبرگ) پاش ئه‌مه له زانكۆی (ئیرفۆرت) له بواری لاهوت و مرۆی ده‌ستی به خوێندن كرد‌و له ساڵی (1505) وه‌ك ڕاهب ده‌رچوو پاشان ڕووی كرده شاری (وتن برگ) و له زانكۆدا به مامۆستای وانه‌ی لاهوت دامه‌زرا.
هه‌رچه‌نده لوَسهر كه‌سێ بوو كه سه‌رجه‌م دروشم و ئه‌ركه‌كانی به‌باشی پیاده ده‌كرد و نوێژوو ڕۆژووی ئه‌ئه‌نجام ده‌داو له پاڕانه‌وه به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام گومانی هه‌بوو له‌وه‌ی كه ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست بهێنێ وڕزگاری ببێت له سزای هه‌میشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له زانكۆ ئهرستۆو تۆماس ئهكیوناس و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی (سیكۆ لایتی) جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرده‌وه ده‌یخوێند لۆسه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ناوباگی ده‌ركرد ده‌ڵێت: ئه‌گر هبتا و ڕه‌به‌ن ته‌نها بهرهبهنیهكهی لێخۆشبوونی دهستگیربوایه و به‌هه‌شتی به‌ده‌ست بهێنایه ئه‌وا من ده‌مێك بوو به ده‌ستم هێنا بوو.
شۆڕشه‌كه‌ی
یاخی بوونی مارتن لۆسه‌ر له كاسۆلیكیهت به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆو هێواش هواش بوو تا ئه‌و كاته‌ی ڕه‌خنه‌ی توندی گرته (تێتزل) ی نێردراوی پاپا لێوی ده‌یه‌م كه به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی بلیتی لێ‌خۆش بوون ڕه‌وانه كرا بوو شایه‌نی باسه به‌هۆی ئه‌م بلیته‌وه یا ئه‌وه‌تا مرۆڤ لێ‌خۆش بوونی ده‌ستگیر ده‌بوو یا سزای سوك ده‌كرا. تیتزل به فرۆشتنی بلیتی لێ‌خۆش بوون پاره‌و ماڵی كۆ ده‌كرده‌وه بۆ بنیات نانه‌وه‌ی كڵێسای قدیس بترسن له ڤاتیكان. جا دوای ئه‌وه‌ی لۆسه‌ر له‌گه‌ڵ تێَتزل تێكگیرا به‌یانێكی (95) خاڵی له‌به‌ر ده‌رگای كڵێسای (وتن برگ) هه‌ڵواسی و تیایدا هێرشی ته‌واوی كرده سه‌ر كڵێسا كاسۆلیكی و زۆر له پایه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. له‌و ماددانه‌دا هاتووه كڵێسا ناتوانێ هیچ كه‌سێ ڕزگار بكات له سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی خودا. هه‌روه‌ها كه‌سی مه‌سیحی له ڕێگه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو به‌خودا لێخۆشبونی خودا به ده‌ست ده‌هێنێ و هیچ پێویستیه‌كی به كرداری چاك نیه‌و كێشه‌ش له ئارادانیه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ببێته گه‌یه‌نه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده‌و خودا، چونكه تهوبهكاری راسته‌قینه لێخۆشبوونه خودای ده‌ست ده‌كه‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ی لێ‌خۆش بوونی كڵێسای ده‌ستكه‌وێ پاپا (لێویی ده‌یه‌م) ویستی بانگی لۆسه‌ر بكات بۆ ڕۆما به‌مه‌به‌ستی پۆزش هێنانه‌وه سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ی كه ئه‌نجامی دابوو له كڵێسای (وتن برگ) هه‌ڵواسینی (91) مادده له‌سه‌ر ده‌رگای كڵێسا، به‌ڵام فریدیكی میری سه‌كسۆنیا پاپای له‌م بانگێهشته پاشگه‌زكرده‌وه له ساڵی (1519) لۆسه‌ر له شاری (لایبزیك) له‌گه‌ڵ یه‌كێ له زاناكانی بواری لاهوت گفتوگۆ ده‌كات و له‌م گفتوگۆیه ده‌رده‌كه‌وێ كه لۆسه‌ر هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یه‌زدان له ده‌ستی پاپا یاخود ئه‌نجومه‌نی پاپه‌وی له هه‌مبه‌ر لێكدانه‌وه‌ی ئنجیلدا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه وه هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی له‌م شێوه‌ی به درۆ له قه‌ڵه‌م داوه.
هه‌ندێك له بیروڕاكانی لۆسه‌ر له‌گه‌ڵ بیروڕاكانی (جۆنه‌س) چونیه‌ك بوو به تایبه‌ت پرسی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی مرۆڤ به خوداوه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ چونكه جونهس و لۆسه‌ریش باوه‌ڕیان وا بوو كه مرۆڤ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به خوداوه‌یه. ئه‌م په‌یوه‌ندیه پێویستی به كڵێسا نیه به‌م شێوه‌یه هیچ په‌یوه‌ست بونێك له نێوان لۆسهرو كڵێسای كاسۆلیكی دا نه‌ما جگه له لێك جیانه‌بوونه‌وه نێت جیابوونوهش ته‌نها پێویستی به هه‌نگاوێك بوو ئه‌م هه‌نگاوه‌شی هه‌ڵنا له ساڵی (1520).
تێزه شۆرش ئاساكانی لۆسه‌ر
لوسه‌ر به بوێرێكی بێ وێنه‌وه له هه‌رسێ تێزه‌كه‌یدا هێرشی كرده سه‌ر كڵێسای كاسۆلیكی. له تێزی یه‌كه‌مدا كه بۆ میره‌كانی گه‌لی ئه‌ڵمانیای نوسی بوو ده‌ڵێت: هیچ شتێك نیه داوای پیرۆزبوونی سیستمی كاهنۆكیی بكات پێویسته پیاوانی ئانی به‌ر بژایهكانیان دابماڵرێن هه‌ر له‌م تێزه‌دا لۆسه‌ر بانگی میر و خانهوهداكانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتی بێگانه رزگار بكه‌ن هه‌روه‌ها میرانی ئه‌ڵمانیایی وشیاركرده‌وه له پێویستی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی سامان و موڵكی كه‌نیسه و ئه‌وه‌شی به مافی ره‌وایی ئه‌وان له‌قه‌ڵه‌م دا.
له تێزی دوه‌مدا به ناونیشانی (دیلی بابلی) لۆسه‌ر كڵێسای به دیلی ژێر ده‌ستی پاپاكان له قه‌ڵه‌مدا و دهیچواند به جوله‌كه‌كانی سه‌رده‌می به‌خت و نه‌صری بابلی كه له ژێر ده‌ستی ئه‌م پاشایه دیل كرابوون لۆسه‌ر به‌مه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو هێرشی كرده سه‌ر پایه‌و ت و حه‌وت نهێنیه‌كه له تێزی سێیه‌میشدا به‌ناوی ئازادی مرۆڤی مه‌سیحی ده‌ڵێت: ڕزگار بوون له سزا به‌هۆی حه‌وت نهێنیه‌كه و كرداری چاكه به ده‌ست نایه‌ت به‌ڵكو له ڕێگه‌ی نا ئومێدی تاوهنبارهكه و دان پێدانانی ده‌روونی (خودی) به گوناهباری و پاشان خۆخستنه ژێر سۆز‌و میهری خوداوه دێته ده‌ست دوای ئه‌وه په‌شیمان ده‌بێته‌وه و تۆبه ده‌كات و ناچێته‌وه سه‌ر تاوان و خراپه.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستماندان باس له‌وه ناكه‌ن كه مارتن لۆسه‌ر كاریگه‌ر بوبێت به عوسمانیه‌كان یاخود قورئانی خوێندبێته‌وه یاخود كاریگه‌ر بوبێت پێی. به‌ڵام (دولاَندبینتون) له كتێبه‌كه‌یدا مێژووی ژیانی مارتن لۆسه‌ر ده‌نوسێته‌وه‌و ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی كه مارتن لۆسه‌ر له كاتی گفتوگۆ كردنیدا له‌گه‌ڵ جۆن تێك وتوویه‌تی: توركه‌كان یاسایه‌كی مه‌ده‌نی یاخود كڵێساییان نییه وه ته‌ورات و ئنجیل ده‌ناسن به‌ڵام كاری پێ ناكه‌ن ده‌ستوری ئه‌وان قورئانه‌و حوكمهتهكهشیان باشترین حوكمه‌ته له‌سه‌ر زه‌وی به‌ڵام ڕایه‌كی تر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مارتن لۆسه‌ر موته ئه‌سیر بوو بهئیبن و ڕوشدی فه‌یله‌سوفی موسوڵمانانی عه‌ره‌ب چونكه فه‌لسه‌فه‌ی له ئه‌ڵمانیا خوێندووه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی عه‌ره‌بی.
ده‌رئه‌نجام:
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه له‌سه‌ر مه‌سیحیه‌ت و مێژووی ژیانی شۆڕ‌شیان نوسراوه بۆم ده‌ركه‌وت كه ژیانیان و مێژوویان دووبه‌ش بوو
به‌شی یه‌كه‌می پێش مارتن لوسه‌ر
به‌شی دووه‌می دوایی مارتن لوسه‌ر
پێش مارتن لوسه‌ر هه‌موو ژیانیان چه‌وساوه‌ته‌وه و له ژیانی كوله مه‌رگی و به‌حریی خوێندا ژیاون زۆر نه‌فام بوو كه دووایی ئه‌قڵێكی پوچ و كه‌نیسه و پاپا كه‌وتبوون و زۆر دواكه‌وتو بوون كه‌له‌كاتێكدا ئیسلام له‌و سه‌رده‌مه‌دا له قیمهیی پێشكه‌وتندا بوون به‌ڵام دوایی هاتنی مارتن لوسه‌ر مه‌سیحیه‌ت رزگاریی بوو له‌و زوڵم و سته‌م و بێ ئه‌قڵی كه خۆیان بده‌نه ده‌ست پاپا و كه‌نیسه وه هه‌ر به بڕوای من كه ئێستاش هه‌ر له هه‌ڵه‌یی ئینجیل ڕزگاریان نه‌بووه و بۆیه ئێستاش له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌ی هاوڕییان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو دنیادا گرتوه حه‌قی خوینی چه‌ند ساڵی رابردوویی خۆیان له گه‌لانی موسوڵمان ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك شه‌ڕیی غه‌زه كه هه‌زاره‌ها موسڵمانیان تیاكوشت بۆیه ئێمه‌ش ئه‌مرۆ وه‌ك ئه‌وان شۆڕشێك دژ به علمانیه‌ت به‌رپا ئه‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز له‌سه‌ر ده‌ستووری قورئان بنیات بنێین وه شانازی به ئیسلامهكهمانهوه بكه‌ین كه هه‌رگیز كه‌سی فریو نه‌داوه و موڵكی به‌هه‌شتی به‌كه‌س نه‌فرۆشتوه.
سه‌رچاوه‌كان و په‌راوێزه‌كان:
1. شارستانیه‌تی ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا –د.عبد الامیر محمد أمین-تۆفیق محه‌مه‌د حسێن لا (11)
2. رێبه‌رێكی خێرا‌و ئاسان بۆ مێژووی جیهان (پ.ئیدون دونباو)لا (179-180)
3. ڕێنسانس ئیتاڵیا (كارین ئۆسمهن) لا (20)
4. پشكنینی بیروو باوه‌ڕه‌كان (دیبۆرا بهكراش)
5. ڕێنسانس (جه‌یمز ئه‌ی. كوریك)
6. مێژووی ئه‌ورووپا له سه‌رده‌می ڕێنسانس تاوكو شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی (ن.د.محمد محمد صالح) و/ ئارام محمد
7. چیرۆكی ئاینه‌كان (سلێمان مه‌زهه‌ر) و/ لوقمانی حاجی قادر
8. مێژوو مرۆڤایه‌تی (ئهرنرۆلد توینبی) و، دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی
9. شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی (هه‌ورامان وریا قانع)
10. مێژووی فه‌لسه‌فه (برایان ماگی)
11. مێژووی نوێی ئه‌وروپا (نوسینی كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر)
12. جه‌نگه سه‌لیبیه‌كان (تیموتی لیڤی بیڵ) و، ته‌حسین ته‌ها
13. چاكسازی ئاین (سارا قلۆ وه‌رز) و، هه‌ژار ره‌حیمی
الموسوعه المیسره اڵادیان و المژاهب و اڵاحزاب المعاصره (د.مانع بن حماد الجهنی) (المجلد الپانی