هاوار بەهمەنی…
ژن، هه‌ر له سـه‌ره‌تای بناغه‌ی پێکهاتنی کۆمه‌لگای مـرۆڤی سـه‌ره‌تاییه‌وه، ڕۆڵی تایبه‌تی له گه‌شـه و نه‌شـه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌بووه، تاکو هـه‌نووکه‌ش جێگه په‌نجه‌ی دیاره و ئه‌م ته‌قه‌لاو تێکۆشـانه هـه‌ر به‌رده‌وامه و بگره له دونیای پێشـکه‌وتووی ئه‌مڕۆدا شـانازی و سـه‌رکه‌وتن زیاتر به‌لای ئه‌واندا بشـکێته‌وه.
ژن، هـه‌وێنی با‌وه‌ڕپێکراوی گیرسـاندنی شـیره، ژه‌کی ژیانه. هـه‌موو پیاوه پاڵه‌وان و بلیمه‌ته‌کانی مـێژوو له زک و ئامێز و به‌رمه‌مکه‌ی ژنه‌وه سـه‌ریان هه‌ڵداوه و قووچیان سـنگی ئاسـمانی کڕاندووه. ژن وه‌ک نیوێک له کۆمه‌ڵگا و به‌دیهێنه‌ری نیوه‌که‌ی تریش، خۆی له خۆیدا وه‌ک هه‌ناسـه‌ی گه‌رم و گوڕی نێو سـنگی ژین ده‌نوێنێت.
به گوێره‌ی “ ویل دورانت “ که مه‌به‌سـتی سـه‌ره‌تاکانی پێکهاتنی شـارسـتانییه‌تی مرۆڤه: (( ژن لۆری کشـتوکاڵ و ماڵی به پیاو دا و پیاوی وه‌ک مه‌ر و به‌راز ده‌سـته‌مۆ کرد، واته پیاو دوا ئاژه‌ڵێکه به ده‌سـت ژن ده‌سـته‌مۆ کراوه و تا ئێسـتاش ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وامه. نێربوون شـتێکی کووتاڵه و له ئه‌ندامێکی زاووزێ ــ ئامرازی ناوگه‌ڵ ــ زیاتر نییه، مێ هـه‌ڵگری گه‌رای به‌ره و سـه‌ره‌مڕ پێدانی به‌ره، واته جۆری مرۆڤه و به‌دیهـێنه‌ری ڕاسـته‌وخۆی ئافرێنه‌ری جه‌سـته‌یه. ته‌نیا ئه‌و ناوازه و بلیمه‌تییه که وه‌ک ئاشـکراترین نیشـانه و سـه‌مبۆڵی خواوه‌نده ده‌توانێت شـان له شـانی بدات، ژنــه، چونکوو هه‌ڵگری به‌دیهێنه‌ری مه‌عنه‌وی و داهێنه‌ری زانسـتی نوێ و بایه‌خگه‌لی تازه‌یه. ده‌توانین خوا زیاتر له‌هه‌ر جێگایه‌کی تر له دایکبوون و ناوه‌زبووندا ببینین.))
به‌ڵام ژنی ئێسـتا و کێشـه و چه‌رمه‌سـه‌رییه‌کانی چه‌مکی ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێمه نییه، به‌ڵکوو سـه‌یرکردنی ژنه له ئاوێنه‌ی ئایینێکدا که بایه‌خی گونجاوی به‌م مـرۆڤه داوه. به وته‌ی “ مارکس “ که ده‌ڵێت : (( مرۆڤ شـایه‌نی ڕێزگرتنه نه‌ک به‌زه‌یی.)) واته ئه‌م ئایینه ده‌بێت ئه‌م وته‌یه‌ی به کرده‌وه ڕه‌چاو کردبێت و ڕێزی بۆ ژن دانابێت، نه‌ک له ڕوی به‌زه‌یی و سـاقه‌سـه‌رییه‌وه دڵی به کوڵهاتبێت و ئه‌ویش له ڕاده‌ی سـه‌ختی ــ هه‌واڵ ناردن ــ سـپارشـت دا! مافی بۆی ته‌رخان کردبێت.
له وشـه به وشـه و دێڕ به دێڕی ئه‌وێستا هه‌ڵاواردنێک له نێوان ژن و پیاودا نابیندرێت. ئه‌گه‌ر بڕیاره له مه‌ڕ گوناحێکه‌وه ژن تاوانبار بێت، هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش پیاو ده‌که‌وێته ژێر هـێمای پرسـیاره‌وه. بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شـی، هه‌ردوو وه‌کوو یه‌ک ئامۆژگاری ده‌کرێن و ئاگادار ده‌کرێنه‌وه که بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و بزاڤه پیرۆزه له کات و سـه‌رده‌می خۆیدا، واته گه‌یشـتن به ته‌مه‌نی گونجاو په‌له بکرێت. چون سـه‌ڵت و به ته‌نێ مانه‌وه بۆ کوڕ و کچی گه‌نج له کۆمه‌ڵگای زه‌رده‌شـتیدا به ئوون ــ عه‌یب ــ ێکی گه‌وره هه‌ژمار کراوه. چونکوو باوه‌ڕیان وا بووه که مرۆڤ پاش هه‌ڵبژاردنی هاوسـه‌ر، له گه‌ڵ پرسـکه‌ی ئه‌وین و خۆشـه‌ویسـتی به‌ره‌و ڕوو ده‌بێته‌وه و ئیتر له ڕێگه‌ی یاسـا و ڕێسـا لانادات و هه‌سـتێکی قووڵ به به‌رپرسـیاریبوون له سـه‌ر گه‌شـه و پێشـکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای خۆیه‌وه ده‌کات. ماڵبات کاکڵه و ناوه‌رۆکی کۆمه‌ڵگا پێکدێنێت و ژن ڕۆڵی له بنه‌ماڵه‌دا وێنه‌ی پاژنه و گێچه‌نه‌یه له ده‌رگادا، واته به‌بێ ژن نه بنه‌ماڵه‌یه‌ک له‌سـه‌ر پێیه و نه هه‌ڵسـووڕانی ده‌رگای بنه‌ماڵه گونجاوه.
به گوێره‌ی “ ویل دۆرانت “ : (( بنه‌ماڵه له هه‌موو ڕێکخراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سـروشـتی تره و ڕاسـته‌وخۆ له‌سـه‌ر بناغه‌ی داخوازگه‌لی سـروشتی، واته خۆماک و په‌یوه‌ندی زایه‌ندی ــ غه‌ریزه‌ی جنسی ــ و منداڵداری و په‌روه‌رده و ڕاهێنانی منداڵ دانراوه. هه‌روه‌سـا بنه‌ماڵه لانکی پاراسـتن و ڕزگاریده‌ری ڕێچکه و نه‌ریت و ڕێوڕه‌سـمه‌یه که هـه‌وێنی که‌لوپووری مرۆڤایه‌تی و هه‌ڕگ و قوڕی بنه‌ڕه‌تی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا پێکدێنێت.
هێشـتا نازانین که مرۆڤ که‌ی و چۆن له دۆخی ڕاوکردنه‌وه بۆ وه‌رزێری ڕاگوێزراوه، به‌ڵام ده‌زانین که له ئاکامی ئه‌م گۆڕانه گه‌وره‌دا ئه‌وه‌جه و پێویسـتی به‌سـه‌رڤانی و سـه‌رترییه‌کی نوێتر بوو. له ژیانی شـێنه و سـه‌قامگیری وه‌رزێریدا گه‌لێک له هه‌ڤیازی ــ به‌رتری ــ کۆن پووچه‌ڵ بووه‌وه. به کار و تێکۆشـان زیاتر له بوێری و شـه‌ڕه‌وانی پێویسـت بوو. زه‌بر و تووڕه‌یی جێگه‌ی خۆی دا به نه‌رم و نیانی و ئاشـتی به قازانجتر له شـه‌ڕ ده‌رچوو. گرنکتر له‌مانه گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو له بارودۆخی ژناندا هاته ئاراوه. ئه‌وکات ژن زیاتر له کێڵگه له شـوێنی ڕاوگه بوو، چونکوو سه‌دان کاری کابانی و سـه‌ره‌ژنی و ماڵداری، قازانجی کاره‌که‌ی ده به‌رانبه‌ر کرده‌وه. دامه‌زراندن و به‌کارهـێنانی ژنگه‌لی تر و کرێی هێزیان له کێڵگه گران ده‌بوو، بۆیه خواسـتی ژن ئه‌و هێزه‌ی هه‌رزان ده‌کرده‌وه، جگه له‌وه‌ش منداڵ به‌رهه‌می ئه‌و ژن و ژنخوازیه بوو، زیاتر له مه‌زێخێکه بۆ خواردن و جلی سـاکاری ته‌رخان ده‌کرا، که‌ڵکی به‌دیده‌هێنا. مناڵان تاکوو سـه‌رده‌می پێگه‌یشـتن له کێڵگه بۆ باوکیان کاریان ده‌کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ ڕاهێنانیان پاره‌یه‌ک سـه‌رف بکرێت و ته‌نانت کچانیش له‌م بواره‌دا به‌که‌ڵکبوون . به‌م بۆنه‌وه دایکیی بوو به کارێکی پیرۆز و که‌وشـه‌ن دانان له مه‌ڕ منداڵبوونه‌وه بوو به کارێکی قێزه‌وه‌ن و منداڵی زۆر له بنه‌ماڵه‌دا بوو به جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خواوه‌ند. ))
ئاوێسـتا برگه‌یه‌ک ئاراسـته ده‌کات به‌م چه‌شـنه :
(( ژن سـه‌رچاوگه‌ی خۆشـی و شـایی و پێکهـێنانه، ئه‌و پیاوه‌ی که خۆشـه‌ویسـتی له هه‌نبه‌ر ژنه‌که‌ی بنوێنێ، له هه‌نبه‌ر خوا و ژیان و جوانی، سـۆز و خۆشـه‌ویسـتی نواندووه.))
واته پێوه‌ری نرخاندنی ژن ده‌بێته سـێ شـت، که له ڕوانگه‌ی فه‌لسـه‌فییه‌وه بێوێنه و له ڕاده‌به‌ده‌ر و بێسـنوورن، وه‌ک ئه‌هـورا و ژیان و جـوانی.
له هه‌ڵکۆڵینی ئاسـه‌وارێ له لایه‌ن لێکۆڵینه‌رانی شـاره‌زای بواری که‌ل و په‌لی کۆنینه‌وه له “ چـه‌رموو “ له ده‌ڤـه‌ری چه‌مچه‌ماڵ کۆته‌ڵێکی هه‌رگینه‌ی ژنێکی سـکپڕیان دۆزیوه‌ته‌وه، که پێده‌چێت ئه‌م شـته لای ئه‌و مرۆڤانه هـێمای خواوه‌ندی دایک یان زاووزێ بێت. پڕۆفیسـۆر “ باید وود “ مـێژووی ئه‌م پارچه ئه‌نتیکه ده‌باته‌وه بۆ ۸٥۰۰ سـاڵ پێش ئێسـتا. دۆزینه‌وه‌ی کۆته‌ڵێکی تری هه‌رگینه‌ی ٦۰۰۰ سـاڵه‌یی له ته‌پۆلکه‌ی “ سـه‌راو “ی کرماشـان و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی کۆته‌ڵگه‌لی ژن له لوڕسـتان و ئیلام هـێمای پیرۆزبوونی ژنانه له زاگڕۆس به گشـتی و کورده‌واری به تایبه‌ت. هه‌روه‌ها بوونی کۆته‌ڵی ژن له هه‌موو ماڵان‌دا نیشـانه‌ی پیت و پێز بووه له کولتووری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌دا. به‌ڵام له مه‌ڕ نێر و مێ بوونی ئه‌هـوراوه هیچ شـتێک مسـۆگه‌ر نییه، چ کێشـه‌یه‌ک هه‌یه که پیاو ئه‌هـورا به نێر که نزیکه له بارودۆخی ده‌روونی و که‌سـایه‌تی خۆیه‌وه و ده‌توانێت ئاسـان تر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بگرێت و بزانێت، هه‌روه‌ها ژنیش ئه‌هـورای خۆی به مێ له مێشـکی خۆیدا بنوێنێت و وه‌کوو ده‌سـته خوشـکێ له گه‌ڵی هـه‌لس و که‌وت بکات.
ژن له‌م ئایینه‌دا به ته‌واوی له هـه‌ڵبژاردنی هاوسـه‌ر ئازاد و سـه‌ربه‌خۆ بووه و هیچ گوشـارێک له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه نه‌خراوه‌ته سـه‌ری و بۆ که‌سـێکی له پێشـدا دیاری کراو.
زه‌رده‌شـت له کاتی شـووکردنی “ پووروچیسـتا “ی کچیدا ده‌بێژێت :
(( ئه‌ی پووروچیسـتا .. ئه‌ی گه‌نجترین کچی زه‌رده‌شـت، مه‌زدا ئه‌و که‌سـه‌ی که باوه‌ڕی به ئه‌شـه پته‌وتره بۆ هـاوژینی به تۆ ده‌به‌خشـێت. سا له‌گه‌ڵ ئاوه‌زی خۆت ڕاوێژ و به یاری سـپه‌ندارمه‌ز چاری خۆت ڕه‌چاو بکه )).
له‌م دێڕه‌دا زه‌رده‌شـت نه ته‌نیا که‌سـێکی پێ پێشـنیار ناکات، ته‌نانه‌ت باس له ئه‌وین و حه‌زو خۆشـه‌ویسـتی له نێواندا نییه، چونکوو هه‌میشـه گو‌له‌ی دڵ ئامانج ناپێکێت و به هـه‌ڵه‌دا ده‌ڕوات. به‌ڵام ڕاشـکاوانه قامک له‌سـه‌ر ئاوه‌ز داده‌نێت و ده‌ڵێت ئه‌و که‌سـه هـه‌ڵبژێره که ئاوه‌زت به چاکی ده‌زانێت. ته‌نانه‌ت دایکی زه‌وی واته “ سـپه‌ندارماز“ پێشـنیار ده‌کات بۆ ڕاوێژکاری له گه‌ڵ کچه‌که‌ی. سـه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ندێک جار ئه‌گه‌ر کچێک کوڕێکی خۆشـویسـتووه، به‌ڵام له لایه‌ن دایک و باوکییه‌وه په‌سـه‌ند نه‌کراوه، ئه‌و کچه له‌سـه‌ر ڕای خۆی “ موبد “ له‌و کوڕه‌ی ماره کردووا و له په‌راوی فه‌رمیدا تۆماری کردووه. ئه‌م جۆره شـووکردنه به “ سـه‌ربزێو ژن “ ناوبراوه.
ژنان له دیرۆکی ئه‌م ئایینه‌دا توانیویانه پله‌وپایه‌ی ته‌بارگه‌ری و پارێزه‌ری به‌ده‌سـت بێنن و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که له ته‌مه‌نی له پشـت وه‌سـتانه‌وه‌یان ــ ته‌رکی مانگانه ــ دا ببن به زێره‌ڤانی ئاورگه، که زۆر پله‌و پایه‌و جێگایه‌کی به‌نرخه. به‌ڵام ژنان له سـێ ڕۆژه‌ی سـه‌ره‌تای دوشـتان ــ پۆن، پیسـار، مه‌هـه‌ک ــ که ده‌بێته ئه‌و خوێنه‌ی که مانگانه ژنان له به‌ریان ده‌چێت و بێنوێژن نه‌ئه‌بوو له ئاگر و ئاو نزیک ببنه‌وه.
به ڕاوو بۆچوونی “ ماری بۆیس “ که گاتاکان و به‌شـگه‌لێکی تری ئاوێسـتا هـه‌ڵده‌سـه‌نگێنێت، ده‌نووسـێت: (( له ئاوێسـتا چه‌ند جار له ژنان ئاوڕ ده‌درێته‌وه، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت چ له‌م جیهانه و چ له دونیای پاشـه‌ڕۆژیش له‌گه‌ڵ پیاوان هاوسـانن. به‌ڵام گاس ئه‌و بایه‌خ و گرنگایه‌تییه که به ژنان دراوه قه‌رزداری بیر و هزری سـه‌ربه‌خۆی زه‌رده‌شـت بێت، که له مه‌ڕ ڕزگاری پیاو و ژنه‌وه ئه‌ڵها و ئاواتگه‌لی هاوسـانی هه‌بووه )).
پاش ته‌شـه‌نه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی مه‌زدا یه‌سـنا، ئێزه‌ده ژنه‌کان وه‌ک “ میترا “ و “ ئاناهـیتا “ بایه‌خیان پێدراوه و به دوو ئێزه‌دی به هـێز و به توانا هـه‌ژمار کراون. “ ڤینۆس “ سـه‌رچاوگه‌ی شـۆخ و شـه‌نگی و زه‌ڕه‌ی ژنانه هـه‌ر ئه‌و “ ئافرۆدیت “ه‌ی یۆنانیگه‌له که پێده‌چێت وشه‌ی “ ئافره‌ت “ ی کوردی له‌و وشـه‌وه سـه‌رچاوه‌ی گرتبێت.
فره ژنی له‌م ئایینه‌دا جێگه‌ی پێ لێژه و هـه‌رگیز باو نه‌بووه، پیاو ته‌نیا کاتێک بۆی لواوه ژنێکی تر بهێنێت که ژنه‌که‌ی مردبێت یان له یه‌کتر جیابووبێتنه‌وه، مه‌رجێکی تر ئه‌وه‌یه که ژن نه‌زۆک بێت و ئه‌م داواکارییه له لایه‌ن پیاوه‌وه سـه‌لمێندرابێت، نه‌ک به گوێره‌ی گومان یان گیروگرفتێک که بکرێ له ر رێگه‌ی پزیشـکه‌وه چاره‌سـه‌ر بکرێت .
له ئاوێسـتا هاتووه: (( مانگا نزا‌و نزووڵه‌ی شـه‌ڕی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌کات، ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئاڵف و ئاوی پێویسـتم ناده‌یتێ تاکوو ژن و منداڵه‌کانت تێر بکه‌م، هـیوادارم …)). یه‌سـنای ۱۱، چه‌پکه وشه‌ی ۱.
به گوێره‌ی ئه‌م دێڕه له په‌ڕتووکی پیرۆز، ژن به شـێوه‌ی تاک و منداڵ به کۆ هـاتووه، لێره‌دا ته‌نیا خاڵی شـیاوی ئاماژه ئه‌وه‌یه که نه ژن و نه پیاوی زه‌رده‌شـتی بۆیان نییه که‌سـێک له ده‌ره‌وه‌ی ئایینی خۆیان بۆ هاوسـه‌ری هـه‌ڵبژێرن.
له وڵاتی ئاوێسـتا، نه کولا ــ که‌نیز ــ نه ژێرماڵه ــ نۆکه‌ر ــ نه کۆیله له ڕێسـای ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا نه‌بووه و باسـیشـی لێنه‌کراوه. له شـوێنگه‌لی تر بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به ژن درابێت، ڕێگه دراوه گه‌وره ماڵان کولایه‌ک یان چه‌ند کولا بۆ ڕاپه‌ڕاندن و جێبه‌جێکردنی کار و ئه‌رکی ماڵ و ئێوه‌تکردنی زارۆکی سـاوا بۆ ژن یان ژنه‌کانیان بگرن، تا به‌م شـێوه‌یه ئه‌رکی خۆیان له هـه‌مبه‌ر مافی ژنه‌وه ڕاپه‌ڕێنن، به‌ڵام بێ‌ئاگا بوون له‌وه‌ی که ئه‌و که‌نیزه بۆخۆی ژنه و ماف و نرخی مرۆڤبوونی خراوه‌ته ژێر پێ و بازاڕی کڕین و فرۆشـتنی بۆ سـازدراوه، تانانه‌ت ڕێگه خۆشـکراوه له لایه‌ن ئاغا و خاوه‌ن ئه‌و که‌نیزانه به‌و په‌ڕی بێشـه‌رمییه‌وه ده‌سـتدرێژی بکرێته سـه‌ریان و بێئابروو بکرێن. ته‌نانه‌ت له ئه‌ورووپاشـدا ئه‌م نه‌ریته قێزه‌وه‌نه بووه و به‌رده‌وامیشـه. ئه‌و ڕه‌گه‌زه ڕه‌ش پێسـته له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا، یادگاری چاخی کۆیله‌تی و بازرگانی کردن به هـێز و که‌سـایه‌تی مرۆڤ بووه. ئه‌و دوگمه‌یه‌ی به ته‌نیشـت لاچه‌پی کراسـی ژنانه‌وه بووه له ئه‌ورووپا نیشـانه‌ی هـه‌بوونی که‌نیز بووه له گه‌وره ماڵان، واته چۆن دوگمه به لای ڕاسـته‌وه هه‌ڵپێکاندنی سـه‌خڵه‌ت بووه بۆ که‌نیز یان که‌نیزه‌که‌کان که ڕاسـت ده‌سـت بوون و رووبه‌ڕوو خانمه‌کانیان ڕۆنیشـتوون، ناچار فه‌رمان دراوه به به‌رگدرووه‌کان تاکو له لای چه‌په‌وه دوگمه‌کان دابنێن بۆ کراسـی ژنان که هه‌لپێکه‌ندنی بۆ که‌نیز ئاسـان بێت.
له ئاوێسـتادا نه ژن زه‌عیفه و نه ئه‌قڵی سـووک ( ناقص ألأقل) ه، نه بێ ده‌سـه‌ڵات و نه له ڕیزی که‌ل و په‌لی ناو ماڵ و که‌ره‌سـه‌ی ڕازاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه ، نه ئامرازی ئه‌رکی ئاڵۆشـییه بۆ پیاو و نه پیاو به دوو ژن نرخێندراوه، چونکوو ئه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاسـتی ناگونجێت که بوونه‌وه‌رێک به گه‌رای خۆی بوونه‌وه‌رێکی تر بگرسـێنێت و به ژه‌ک و شـیری خۆی به‌خێوی بکات و پاشـه‌ڕۆژ بوونه‌وه‌رێکی به ئاوه‌زتر، به‌هـێزو ته‌واوتر له بوونه‌وه‌ره بنه‌ماکه‌ی لێده‌رچێت.
له به‌ندی کۆتایی (( ده فه‌رمان )) ی “ ته‌وڕات “ دا هـاتووه: (( ژن له ڕیزی چوارپێیه و به‌شـێکه له سـامانی نه‌گوێزراوه )). ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه واته جووله‌که، وه‌ک زۆربه‌ی نه‌ته‌وه شـه‌ڕئاشـوه‌کان ژنیان به هـه‌وێنی ئاریشـه و ڕۆژڕه‌شـی ده‌زانی. ژنێ که زارۆکی کچی ده‌بوو، ده‌بوو دیسـان غوسـڵ بکات. کوڕ به سـۆزو به‌ڵێنی نێوان خۆی و یه‌هـووه شـانازی ده‌کات و له نوێژدا ده‌ڵێت : (( سـووپاس بۆ خوا که منی به کافر و ژن نه‌خولقاند )).
یه‌سـنا برگه‌ی ٥۳ چه‌پکه وشـه‌ی ٥ ، ئامۆژگاری تازه بووک و زاواکان ده‌کات و ده‌بێژێت:
(( ئه‌ی تازه بووک و زاواگه‌ل، ڕووی ده‌مم له ئێوه‌یه؛ گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگارییه‌کانم بن و په‌یڤم له بیرتان بمێنێت که به‌وپه‌ڕی غیره‌ته‌وه له پێناو ژیانی هاوبه‌شـیتاندا تێبکۆشـن. هه‌ر کام له ئێوه بۆ کرده‌ی چاک وخۆشـه‌ویسـتی له ئه‌وی تر پێشـبڕکێ بکات، تاکوو ئه‌و ژیانه‌ی پێکه‌وه‌بوونتان پربێت له خۆشـگوزه‌رانی )).
له یه‌سـنا، بڕگه‌ی ٥۳ ، چه‌پکه‌وشـه‌ی ٦، ژن و پیاو ئامۆژگاری ده‌کات و ده‌بێژێت:
(( ئه‌ی ژنان و پیاوان؛ ڕێگه‌ی ڕاسـت بگرن و به‌رده‌وام بن ، هیچ کات به‌لای درۆ و خۆشـییه ڕه‌وه‌نیه‌کاندا مه‌ڕۆن، چونکوو تام و چێژی له‌گه‌ڵ ناوزڕاندن تێکه‌ڵه وه‌کوو ژه‌هـرێ که ئاوێته‌ی شـیرینی بێت، که خۆی وه‌ک به‌رزه‌ک وایه، به‌م کاره له ژیانی دونیایی و مینوویی خۆتان مه‌فه‌وتێنن )).
لێره‌شـدا نه ژن شـه‌ریکی شـه‌یتانه، که سـه‌رچاوه‌ی گوناح و فریو بێت و نه پیاو بوونه‌وه‌رێکه بێ غه‌ل و غه‌ش. هه‌ردوو لا به یه‌ک چاو سـه‌یر ده‌کات و ده‌یان هاوێژێته به‌ر هـیمای گومانه‌وه. ئه‌گه‌ر بڕیاره ڕێگا به‌سـته‌ڵۆک بێت، ژن و پیاو وه‌ک یه‌ک پێیان ده‌خزێت که ڕه‌ت به‌رنه نێو ده‌ریای گوناحه‌وه. له مه‌ڕ ناوه‌رۆکی ئه‌م چه‌پکه وشه‌وه له یه‌سـنا، بڕگه‌ی ۷۲، چه‌پکه وشـه‌ی ۲، ده‌بێژێت:
(( هـه‌موو هـه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ،… بۆ ڕاونان و به ئه‌رزدادانی پیاوان و ژنانی فریوکار…)).
زینا و خیانه‌ت له ئاوێسـتادا به کارێکی قێزه‌وه‌ن هـه‌ژمار کراوه. به‌ڵام له ڕێگه‌دان به کوشـتن و به‌ردباران کردن هـیچ نیشـانه و هـێمایه‌ک نییه که باوک، برا یان مێرد بۆ قه‌ره‌بووی ئابڕووی له‌ده‌سـتچووی بنه‌ماڵه، ژنی تاوانبار بداته به‌ر ڕه‌تی خه‌نجه‌ر.
له ژن به ژن، ماره‌یی، ژن به جێگه‌ی خوێندان و په‌یوه‌ندی به مۆڵه‌ت ــ سـیغه ــ و شـیربایی له ئاوێسـتادا باس نه‌کراوه و ئاسـه‌واریان دیار نییه، که بێگومان ئه‌مانه نیشـانه و هـێمای نه‌بوونی هه‌ڵاوردن و هاوسـان و به‌رانبه‌ربوونی ژن و پیاو ده‌گه‌یه‌نێت. له لای زه‌رده‌شـتییه‌کان وشـه‌ی پێوه‌کانی ــ په‌یوه‌ندی ــ له جیاتی “ نیکاح “ به‌کاردێت. چون واتای بنه‌ڕه‌تی وشـه‌ی “ نیکاح “ له عه‌ره‌بیدا نزیکی و جووتبوونی ژن و پیاوه. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له هاوسـه‌ری و هـاوژیانی، ته‌نیا لایه‌نی ئاڵۆشـی و شـه‌هـوه‌تی بابه‌ته‌که له‌به‌رچاو گیراوه، نه خۆشـه‌ویسـتی و قووڵبوونه‌وه له‌و ته‌مه‌نه‌ی له لای یه‌ک ئه‌بن به یه‌ک باوه‌ڕی و ئه‌وین بشـتگیری یه‌کتره‌وه تێپه‌ڕی بکه‌ن.
له‌م بابه‌ته‌وه ئاوێسـتا ئاماژه‌ی پێداوه:
(( به دڵ و گیان و ئه‌وینی ژن، زیاتر له جه‌سـته‌ی ، سـه‌رنج و بایه‌خ بده‌ن )).
به‌ڕێز “ ئایه‌توڵڵا مه‌ردوخ “ ده‌بێژێت :
(( ماره و نیکاح له ناو کوردان‌دا نه‌بووه، ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ــ ژن و پیاو ــ و په‌سـندکردنی له لایه‌ن باوک یان سـه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌یی هه‌ردوو لا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی زه‌ماوه‌ند به‌س بووه. فره‌ژنی له ناو کوردان‌دا قه‌ده‌غه بووه، زینا و نێربازی به ته‌واوی قۆرخ بووه. خه‌ته‌نه‌یان تێدا باو نه‌بووه، کچان تا کاتی بالغ بوون ــ پێگه‌یشـتن ــ شـروالیان له پێ نه‌کردووه، ته‌نیا پۆشـاکییان کراسـێکی درێژ بووه، کوڕانیش تا ده‌می پێگه‌یشـتن که‌مه‌ریان نه‌به‌سـتووه )). مه‌به‌سـت له که‌مه‌ره ــ هـۆجه‌نه ــ یان به‌نه‌خوێن که کوڕان تا ۱٥ سـاڵی که ئیتر لێوه‌شـاوه بێت که به بێ یارمه‌تی که‌سـێکی تر هـۆجه‌نه ببه‌سـتێت، شـڕواڵیان له پێ نه‌ده‌کرد و ته‌نیا وه‌ک و کچان کراسـێکی شـۆڕیان له‌به‌ر بووه.
بێگومان له‌سـه‌رده‌می به‌رته‌سـکبوونی په‌یوه‌ندی ژنان و کچان له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، کانی له ڕه‌وتی جۆرێک په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ژناندا ڕۆڵی تایبه‌تی هه‌بووه. ژنان له‌م ڕه‌هـه‌نده‌وه توانیویانه هـه‌موو ئێواره‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌سـته‌خوشـکانی گوند یاخوود گه‌ڕه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کی توندوتوڵ بگرن و زانیاری خۆیان له مه‌ڕ دۆخی ده‌ڤه‌ر و ژینگه‌وه چڕ‌وپڕ، هه‌واڵه‌کان ئاڵوگۆڕ بکه‌ن. ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تێکی گونجاو بووه بۆ چاوبڕکێ و سـۆز و خۆشـه‌ویسـتی و هـه‌روه‌هـا جێ‌ژوان پێکهێنان له‌گه‌ڵ کوڕان.
له پێنجه‌م ڕۆژی مانگی “ ئیسـپه‌ند “ ــ ڕه‌شـه‌مه ــ که به هـۆی هـاوده‌قبوونی ڕۆژ و مانگ، جه‌ژن گیراوه و به جێژنی (( مزگێنی گیران )) ناوبانگی بووه، چونکە ژنان له‌و ڕۆژه‌دا له شـووه‌کانیان خه‌ڵات و پێشـکه‌شـییان وه‌رگرتووه و ئاره‌زووه‌کانیان جێبه‌جێ کراوه. “ سـپه‌ندارمز “ ژنه و به کچی ئه‌هـورا ناسـراوه، له بڕێک شـوێن به زه‌وی و هـه‌روه‌هـا ئێزه‌دی پارێزه‌ر و چاودێری ژنان ناوزه‌د کراوه. واته به‌م پێیه ئه‌م جه‌ژنه‌ی ئێمه له که‌ونارابووندا، جه‌ژنی “ ڤالانتاین “ ــ ڕۆژی ئه‌وین ــ و ڕۆژی (( ۸ ی مارس )) وه‌ک ڕۆژی ژنان ده‌هـاوێژێته په‌راوێزه‌وه. ڕێپێڵگه‌ی ئه‌م جه‌ژنه له هـه‌ورامان، له گونده‌کانی “ چه‌شـمیه‌ر “ و “ دێوه‌زناو “ هه‌ر ماوه و خه‌ڵک تا ئێسـتاش به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
“`کانی “ له وشـه‌ی “ که‌ن “ ی ئه‌وێسـتایی سـه‌رچاوه‌ی گرتووه، که واتای که‌ندن و کان و سـه‌رچاوگه‌ی لێده‌وه‌شـێته‌وه. له بێژه‌ی جۆراوجۆری ئێسـتای کوردی‌دا به‌م چه‌شـنه‌یه: که به هـۆی کانی چوون و ئاوهـێنانی کیژان گاس ناوی ی له خۆ گرتووه، هـه‌روه‌هـا یان زاووزێ کردنی ژنان هـۆکاری له‌خۆگرتنی ئه‌م ناوه بێت. کچ له ئه‌وێسـتا “ دۆغ “ ه‌یه که هـاوتا و شـێوه‌ی گۆڕدراوی له زمانی کوردی زاراوه‌ی کوردی خواریندا ه‌یه .
“ دا “ له ئه‌وێسـتا با واتای دان و به‌خشـینه و “ دات “ واته یاسـا و ڕێسـا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیان و هـه‌روه‌هـا وشـه‌ی “ دادار “ ناوێکه بۆ “ ئه‌هـورا “ ، واته خاوه‌نی هـێزی ناوبژیوانی، که هـه‌نووکه‌ش ئه‌و وشـانه‌ی سـه‌ره‌وه له بێژه‌ی کوردی‌دا به‌و ده‌قه و زیاتر له‌ویش به‌کارده‌برێت، وه‌ک هـاوار و سـکاڵا. وشـه‌ی ڕێزلێنان بۆ کچی شـوونه‌کردوو “ دا شنۆ “، بۆ ژنان “ داده شـنۆ “. “ ددا “ واته نه‌نک، دایه گه‌وره. “دا“ واته دایک، داڵک، دایه، دێ، دایه‌ن ــ زڕ دایک ــ . ئـۆدا و داک له‌و وشه ئاوێسـتاییه‌وه سـه‌رچاوه ده‌گرێت. گاس چون دایک ژیان ده‌به‌خشـێت به پێز و به‌هـۆی زاووزێیه‌وه ئه‌م ناوه که هـاوده‌قی کانییه له سـه‌ری دانراوه.
ژنانی ناوداری ئاڤێسـتا :
۱ـ “ دوغدوو “، دایکی زه‌رده‌شـت.
۲ـ “ هووی “، خێزانی زه‌رده‌شـت .
۳ـ “ هه‌وته‌وسـا “ خێزانی که‌ی گوشـتاسـپ که له یه‌که‌م که‌سـانێ بوون ئایینی زه‌رده‌شـتییان وه‌رگرت.
٤ـ “ فرینی “ کچی گه‌وره، “ سـریتی “ ناوه‌نجی و “ پووروچیسـتا“ کچه بچکۆله‌ی ئه‌شـۆ زه‌رده‌شـت.
٥ـ “ هـۆما “ کچی که‌ی گوشـتاسـپ .
٦ـ “ ئوروزی “ له گه‌ڵ هه‌شـت کچی تر له فه‌روه‌ردین یه‌شـت دا ناویان ئاماژه‌ی پێ دراوه.
ڕێز و خۆشـه‌ویسـتی ژن له فۆلکلۆر، بێژه، ئه‌فسـانه، به‌ند و باو، گۆرانی، هـه‌ڵپه‌رکێ و هـۆنراوه‌ی هـۆنه‌راندا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی هـه‌یه. که له سـه‌لمێنه‌ری پله و پایه‌ی ئه‌م مرۆڤه‌یه له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا. مه‌خابن ژن به پێی کولتووری هاورده‌ی عه‌ره‌ب دوایی تووشـی نه‌هـامه‌تی، سـه‌رکوتکردن و بێمافی ده‌بێت.
هـه‌ڵپه‌ڕکێی ڕه‌شـبه‌ڵه‌ک که ڕه‌گی له ناخی مێژوو دایه، به‌ڵگه‌ی هاوسـانی ژن و پیاو ده‌گه‌یه‌نێت که له هه‌ڵسـووڕانی و به‌رده‌وامکردنی ژن و پیاو پێکه‌وه پێویسـتن، که ئه‌م دوو بوونه‌وه‌ره ده‌سـت له نێو ده‌سـتی یه‌کتر، شـان به شـان له یه‌ک ڕیزی هـه‌ڵپه‌ڕکێدا له ئه‌وپه‌ڕی مێژووه‌وه تا ئێستا دوور له کێشـه‌ی نامووسـی که‌منرخی ژن، خنچکه‌و به‌زم و شـادیان گێڕاوه.
له کتێبی ( زه‌رده‌شـت له کولتووری کورده‌واریدا ) ی هـاوار به‌هـمه‌نی وه‌رگیراوه.