Home / ناوداران / ویلیام شکسپیر (شاعیری نیشتیمانی ئینگلتەرا)

ویلیام شکسپیر (شاعیری نیشتیمانی ئینگلتەرا)

william-shakespeare

ویلیام شکسپیر (شاعیری نیشتیمانی ئینگلتەرا)

ویلیام شکسپیر یەکێکە لە گەورە شاعیر و نوسەر و شانۆنووسی مێژوی مرۆڤایەتی و ئەدەبی جیهانی، ئەم شاعیرە بە (شاعیری نیشتیمانی ئینگلتەرە) ناسراوە زۆر کاتیش بە (شاعیری ئافۆنی داستانی) ناودەبرێت .
لەدوای چوارسەد ساڵ لە کۆچکردنی هێشتا بەرهەمەکانی بە زیندوی لەسەر تەختەی شانۆ ماونەتەوە ، تاکو ئێستا شانۆییەکانی پڕ بینەرترین و پڕ داهاتن ، شکسپیر، وەك پاشای بواری شانۆ و شیعر لەلایەن ئەدیبان و ڕەخنەگرانەوە ناوزەند دەکرێت.
شاعیر  لە ساڵی ١٥٦٤ لە شاری سترادفور ئابون ئافون لە ئینگلتەرا لە دایك بووە، سێهەم منداڵی خێزانەکەی بووە ، ژیانی منداڵی بە ناخۆشی بە ڕێکردوە ئەویش بەهۆی لەدەستدانی باوکی لە ساڵی ١٥٧٥، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ژیانی هاوسەری لەگەڵ لەگەڵ خانمێك بەناوی (هاتاوای) پێک هێناوەو بۆتە خاوەنی سێ منداڵ.

لەگەڵ ئەوەی دەستپێکی سەرەتای نوسینی شکسپیر ئاشکرا نیە، بەڵام ڕەخنەگران پێیان وایە ژیانی ئەدەبی شاعیر لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری لەندەنەوە دەست پێدەکات کاتێك وەك نووسەر و ئەکتەر لەگەڵ کۆمپانیایەکی نواندن بەناوی (پیاوانی لۆرد چامبلین) دەستی بەکارکردن کردووە.
ڕەخنەگران و توێژەرانی ئەدەبی ژیانی ئەدەبی شکسپیر بەسەر سێ قۆناغدا دابەش دەکەن :
قۆناغی یەکەم : لە سەرەتای دەستپێکی ژیانی ئەدەبی شاعیرەوە دەست پێدەکات تا ساڵی ١٥٩٤ ، لەم قۆناغەدا شکسپیر بەرهەمەکانی ( هێنریی شەشەم، تیتۆس، ئەندرونیکوس،…)ی نوسیوە.
قۆناغی دووەم لە ساڵی ١٩٥٥ دەست پێدەکات تا ساڵی ١٦٠٠، لەم قۆناغەدا شاعیر بەرهەمەکانی (خەونی شەوی هاوین، بازرگانی ڤینیسیا، ڕۆمیۆ و جولێت،…هتد)ی نوسیوە .

قۆناغی سێهەم لە ساڵی ١٦٠٠ دەست پێدەکات تا ساڵی ١٦٠٨ بەردەوام دەبێت ، لەم قۆناغەدا شاعیر بەرهەمەکانی (هاملێت، ئوتیللۆ، لیر پاشا،….هتد)ی نوسیوە.

ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی شکسپیر بەسەر شانۆی تراژیدیا، کۆمیدیا، شانۆی مێژووی و تراژیکۆمیدی دابەشدەبن.

دیارترین شانۆییەکانی شکسپیر:
شکسپیر خاوەنی ٣٢ شانۆ نامە و ١٥٨ سۆناتایە لەگەڵ چەندین قەسیدەی شیعری ، بەڵام دیارترین شانۆنامەکانی شکسپیر بریتیە لە :
هاملێت: هاملێت یەکێکە لە شانۆییە تراژیدی و کلاسیکیەکانی ئەدەبی ئینگلیزی، ڕەخنەگران ئەم شانۆییە بە جوانترین شانۆی شکرسپیر دادەنێن، لوتکەی هونەری شکسپیر دەنوێنێت ، زۆرترین گفتوگۆی لەبارەوە کراوە بەتایبەت مۆنۆلۆگە بەناوبانگەکەی کە دەڵێت “من هەم یان نیم”.
ئەم شانۆییە لە ساڵی ١٦٠٢ نمایش کراوەو یەکێکە لە درێژترین و بەناوباگترین شانۆییەکان ، شانۆییەکە باس لە شازادەی دانیمارك ( هاملێت) دەکات ، کە لە خەونیدا باوکی ڕایدەسپێرێت تۆڵە لە بکوژەکانی بکاتەوە لەوێوە ڕوداوەکان دەستپێدەکەن تا لەکۆتایدا هاملێت، هەموو ئەندامانی ئەو خێزانە دەکوژێت کە هۆکاری مردنی باوکی بوون.

بازرگانی ڤینیسیا: بازرگانی ڤینیسیا : ئەم شانۆییە لە ساڵی ١٥٩٦ بۆ ١٥٩٨ نوسراوە ، باس لە بازرگانێکی ئیتاڵی دەکات بەناوی ئەنتۆنیۆ، ناوەڕۆکی شانۆییەکە باس کردنە لە خۆشەویستی پارە و سامان و تۆڵەکردنەوە.

ڕۆمیۆ و جۆلێت: ئەم شانۆییە تا ئێستا بە هێمای خۆشەویستی و وەفاو عەشق دادەندرێت، یەکێکە لەو شانۆنامەنای تەختەی شانۆکای جیهانی داگیر کردووە.
شانۆییەکە باس لە دوو خێزانی ئاست بەرز دەکات لە فیورینای ئیتاڵیا دروستبونی پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوان دوو ئەندامی ئەو خێزانەدا. شانۆیەکە تراژیدیاو لەهەمانکاتدا ڕۆمانسیە.

خەونی شەوی هاوین: ئەم شانۆییە کۆمیدی خەیاڵیە باس لەباوکێک دەکات کە داوا لە دادوەر دەکات کوڕەکەی لە سێدارە بدات بەو هۆیەی بە ویستی ئەو هاوسەرگیری نەکردووە ، دادوەر بە شێوەیەکی زیرەکانە ماوەی چوار ڕۆژ دادەنێت بۆ کوشتنی ، بەڵام کۆتای چیرۆکەکە بە هاوسەرگیری کۆتای دێت.

لەگەڵ ئەمانەشدا شانۆییەکانی ( یۆلیۆسی قەیسەر، شەوی دوازدەهەم ، زریان) دیارترین بەرهەمەکانی نوسەرن.

مردنی شکسپیر:
شکسپیر لە ٢٣ی نیسانی ١٦١٧لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەست داوە.

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …