Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / تابلۆكەی مۆنالیزا

تابلۆكەی مۆنالیزا

بۆچی تابلۆكەی مۆنالیزا ئەو ناوبانگەی دەركرد  و نهێنی نادیارییەكەی لەچیدایە ؟
یوسف حاجی یونس

manalizasaa
“مۆنالیزا” یان “جیوكاندۆ” ئەو تابلۆیەیە لە یەك كاتدا هەڵگری  جوانی و بلیمەتی  و نادیارییە، یەكێك لە  تابلۆ بەناوبانگەكانە بە تێپەڕبوونی سەدەكان، زۆر كەس هەوڵی دزینی داوە، لەكاتێدا زۆر كەسی تر بە دوای دۆزینەوەی نهێنیەكەیدا گەڕاون! هەرچەندە گەورە هونەرمەندەكان سەرسام و بیركەرەوە بوون لەو ووردبینیەی كە ئەم وێنەیەیی پێكێشراوە،هەروەها مەودای بلیمەتی “لیۆناردۆ داڤینچی” و شارەزاییەكەی لە كێشانی وێنەكەدا، بەڵام تەنها ئەمە نیە كە ئەمرٍۆ جیهانی  بەگشتی سەرسامكردوە، بەڵكو مەتەڵی  خانم “مۆنالیزا” بەنادیاری هەروەها مایەی بیركردنەوەیە لێی ، هیچ راستیەكی روون و راشكاو نیە وامانلێبكات باوەڕ بە ناسنامەكەی بكەین، تەنها قسەیە و نهێنیەكەشی هەركەسەو بە ئارەزووی خۆیەتی ، كەواتە نهێنی جوانی مۆنالیزا چییە، بۆچی ئەم تابلۆیە ئەو ناوبانگە فراوانەی بەدەستهێناوە.
بۆچی مۆنالیزا بەناوبانگ بوو ، نهێنیە نادیارییەكەی چییە ؟
تابلۆی مۆنالیزا كێیە؟
•    “تابلۆی مۆنالیزا” یەكێك لە كارەكانی هونەرمەندی شێوەكاری ئیتاڵی “لیوناردۆ داڤینچی”ە كە شیوازێكی ناوازەی لەجۆری دروستكرنەكەیدا بەكارهێناوە  ئەویش وێنەگرتنی ژنێكە لە پێشەوە و لە لاوە لەیەك كاتدا (واتا ٣/٤ ی پێشەوە لەهونەری وێنەگرتندا ) كە نیمچە شێوەیەكی سێ دووری پێداوە ، ووردەكاری زۆری لە تابلۆكەدا دەرخستوەو بۆتەهۆی ئەوەی كە تابلۆیەكی  بەناوبانگ بێت بە تێپەربوونی كات تا ئەمڕۆ.
•    داڤینچی لە ساڵی ١٥٠٣ ی زایندا وێنەكێشانی تابلۆكەی دەستپێكردوە و ساڵی  ١٥١٠ دا تەواوی كردووە ، بەرزی تابلۆكە نزیكەی ٧٧ سانتیمەتر و پانیەكەی نزیكەی ٥٣ سانتیمەترە ، بە تابلۆیەكی بچوك دادەنرێت لەچاو تابلۆكانی تری ئەو سەردەمەدا ، شوێنی ئێستای لە مۆزەخانەی لۆڤەرە لە پاریس-ی پایتەخی فەرەنسا .
مۆنالیزا كێیە ؟
•    خانمی وێنەكێشراو لە تابلۆی  “جیوكاندۆ” دا تاكو ئەمڕۆ بە نهێنی ماوەتەوە ، هیچ كەسێك نیە بە روخساریا بزانێت بەدیاریكراوی ئەو كەسە كێیە ، هەندێك دەڵێن دایكێتی هەندێكیش دەڵێ، هەڵقوڵاوی خەیاڵی خۆیەتی  یان ژنێكی رێبوار بووە و چۆتە زەینیەوە .
•    بەڵام مێژوونوسەكان بە تەواوی پشتیوانی تیۆرێكی جیاواز  دەكەن ، مێژوونوسی ئیتاڵی “جوزیبی بالاتی” نزیكەی ٢٥ ساڵ بەردەوام بووە لە گەڕان بەدوای مەتەڵی مۆنالیزادا، گەڕاوە بە نا و بەڵگەنامە و گرێبەستە هاوسەرگیریەكانی ئەو كاتەدا، تا گەیشتە ئەوەی مۆنالیزا كەسێكی راستەقینە بووە و داڤینچی باش ناسیوێتی ،ئەویش “مادۆنا لیزا دی ئەنتۆنیۆ ماریا جیراردینی”  ژنی ” فرانسیسكۆ دیل جیۆكۆندۆ”ی یەكێك لە بازرگانە ئیتاڵیەكانی ئاوریشم بووە كە پەیوەندیەكی پتەویان لەگەڵ لیۆناردۆ داڤینچیدا هەبووە ، ساڵی ١٠٥٣ داوای لێكردووە كە تابلۆی وینەیەكی ژنەكەی بۆ بكات.
نهێنی جوانیەكەی مۆنالیزا چییە ؟
•    گرنگترین شت كە تابلۆی مۆنالیزا لەوانەی تر جیادەكاتەوە زەردەخەنە شاراوەكەیەتی كە روخساری مۆنالیزای جوان كردووە ، شیكردنەوەی ئە خەندەیە تا ئێستاش شاراوەیە،سەرباری زۆریئەو تیۆرانەی  كە  لەبارەیەوە هەبووە وتویانە ئەوە زەردەخەنەی دایكێتی هەندێكیش وتویەتی ئەوە پەیوەندی بە سۆزە ئاڵۆزیەكەی مۆنالیزاوە هەیە لەو كاتەدا، كەسانێكیش وتویانە لیۆناردۆ قەرەقۆزیكی بەكرێگرتووە كە بە درێژایی كات ئەوخەندیەی لەلا بهێڵێتەوە.
•    بەڵام تەنها ئەمە تابلۆكە ناوازە ناكات ، ئەو شێوازەی كە لیۆناردۆ لە وێنەكێشانەكەدا بەكاریهێناوە لەوكاتەدا ئەویش نەزانراو بووە، بەڵكو یەكێكیش بووە لە تەكنەلۆجیای شۆرشی وینەكێشانی تابلۆ كەسییەكان ، چونكە وێنەكێشەكان راهاتبون لەسەر وێنەكشانی كەسەكان لە یەك لاوە ئەمەش وای لە تابلۆكە دەكرد ئاسایی بێت و هیچ  ژیانی تیا نەبێت ، بەڵام دافینچی هونەری سێ دوریی بۆ یەكەمجار  بەكارهێنا، لەدوایدا كۆمەڵێك هونەرمەند لاساییان كردەوە وەك “رافائیل”.
•    هەروەها مۆنالیزا یەكەم تابلۆ بوو كە بە تەكنیكی تەماوی وێنەكێشرا بێت ، كاتێك سەیری جلەكانی خانمەكە دەكەیت هیچ روونی و راشكاویەك نا بینیت و هەست دەكەیت لێڵە و كۆمەڵێك رەنگەو تێكەڵكراوە و دیمەنە داواكراوەكە دەبەخشێت ئەمەش پێچەوانەی ئەوە بو كە ئەوكاتە باو بوو.
•    كاتێك سەیری پشتەوەی مۆنایزا دەكەیت تەكنیكێكی تر دە بینین ، ئەویش بەدواداچونی لیۆناردۆیە بۆ دیمەنەكە تا هەستكردن بە قوڵی بینین  ببەخشێت و نەك تەنها روكەشی بینین بێت ، ئەوەش بەدیدەكرێت زۆر وردبونەوەو لێڵی و تەماوی دەردەخات تا زیاتر  قوڵتر بێت و دورترین ماوە پیشان بدات لە وێنەكێشانی پشتەوەدا.
گواستنەوەی تابلۆكە
•    ئەووترێت هۆكار لە پشت وەرنەگرتنی تابلۆكە لەلایەن فرانسیسكۆوە ئەوەیە لیۆناردۆ كاتێكی زۆری پێچووە لە وێنەكێشانیدا، هەروەها لەلای لیۆناردۆ ماوەتەوە و وڵاتانی گێڕاوە تا بلیمەتی خۆی لە وێنەكێشاندا نمایش بكات، بەڵام ئەم گوێزانەوانەو چەندین جار گۆرینی چوارچێوەكەی دەبێە هۆی خراپ بوونی بەشێكی زۆری تابلۆكە ئەم تێكچونانەش لە تابلۆ لاساییكراوەكاندا هەستی پێدەكرێت.
•    یەكەم كەس كە ئەم تابلۆیەی  كڕی  شا فرانسیسی یەكەم بوو لە ساڵی ١٥١٦ دا ، لە سەرەتادا لە كۆشكی “شاتوفونتابلو” دانراوە پێش ئەوەی بگوێزرێتەوە بۆ كۆشكی “ڤێرسای” دوای شۆرشی فەرەنساش گواستراوەتەوە بۆ ژوورە تایبەتەكەی “ناپلیۆن” و پاشان بۆ مۆزوخانەی “لۆڤەر” لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا.
دزینی تابلۆكەو گەڕاندنەوەی
•    ساڵی ١٩١١ گەنجێكی بە رەچەڵەك فەرەنسی كە ناوی “بیرۆجی” یە توانی تابلۆكە بدزێت ، ئەمەش لە كاتی چاككردن و  گۆرینی تابلۆكان دا ، بۆماوەی دووساڵ شاردوێتیەوەو  دواتر فرۆشتویەتی بە هونەرمەندیكی ئیتاڵی كە ناوی ” ئەلفرێدۆ جیری”یە.
•    كاتێك جیری زانی ئەمە تابلۆ ئەسڵیەكەیە دەسەڵاتی ئیتاڵیای  ئاگادار كردەوەو ئەوانیش گەنجەكەیان دەسگیر كردو تابلۆكەشیان لە مۆزەخانەی “بوفێر گالێری” دانا، ئەم كارە ئیتاڵیەكانی زۆر دڵخۆش كرد.
•    كاتێك فەرەنسا بەم هەواڵەی زانی جەندین دانوستانیان لەگەڵ ئتاڵیا كرد بۆ گەڕاندنەوەی تابلۆكە، تا گەیشتبوە ئەوەی پەیوەندی نیوان ئەو دو وڵاتە ببچرێت تا لە كۆتایدا توانیان تابلۆكەو دزەكەشی بگەڕێننەوە بۆ فەرەنسا.
•    لە كاتی دادگاییكردنیدا ” بیرۆجی” وتی بۆیە ئەو تابلۆیەم دزیوە چونكە لە خۆشەویستەكەی چووە ماوەیەك ئەبێت كۆچی دوایی كردووە ، دادگا حوكمی یەك ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

سەرچاوە:

لماذا-اشتهرت-لوحة-الموناليزا-ما-سره-www.limaza.com/
موناليزا-https://ar.wikipedia.org/wiki/

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …