Home / هاوپۆلنه‌كراو / ئەدەبیاتی کورد لەسەدەی ۲۰دا

ئەدەبیاتی کورد لەسەدەی ۲۰دا

ئەدەبیاتی کورد لەسەدەی ۲۰دا

islahweb-6410-1342957527

مرۆڤ ناتوانێ گرینگی دەوری چاپەمەنی لە پێشکەوتنی زمانی کوردیدا بەرچاو نەگرێت و ئێمەش لێرە رێز لە هەوڵی ئەو کەسانە بگرین که ئەو گۆڤار و رۆژنامانەیان لە هەلومەرجێکی دژواردا بڵاوکردۆتەوە. ئەم چاپەمەنیانە لە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد سەرچاوەیان دەگرت و یەکەم رۆژنامە بەناوی “کوردستان” لە ساڵی ۱۸۹۸ لە قاهیرە بە دەستی گروپێکی کوردی دوورخراوەی سەر بە “مقداد مەدحەت بەدرخان”، بڵاوبووەوە.
سەرکەوتنی شۆرشی (تورکە گەنجەگان)، سەردەمێکی نوێی لە رۆژنامەگەری کوردی دەستپێکرد. کوردە ناسیۆنالیستەکان، گۆڤاریان لە ئەستەمبۆڵ، بەغدا، ورمێ و مەهاباد بڵاودەکردەوە.
ئەم چاپەمەنیانە، خەباتێکی درێژیان بۆ رزگاربوون لە ئازار و مەینەتیەکانی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی ئێران و تورکیا، بەرێوە دەبرد:
دەستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیهانی و ئەنجامەکانی، رەوشی کوردەکانیان گۆری.
کوردەکان تا ئەو کاتە، لە بوژانەوەیەکی کلتوریدا بوون، بەڵام پاش شەر، سەرەرای ئەو نارەزایەتیانەی کە دەریان بری، بینیان کە لەنێوان چوار دەوڵەت- نەتەوەی نوێدا دابەشکراون. تورکیا و ئێران، عێراق و سوریا بەناو سەربەخۆبوون، بەڵام لە باری سیاسیەوە پەیڕەوی سیاسەتی جیهانی زلهێزەکان بوون. کەوابوو، لەو کاتە بەدواوە، پێشکەوتنی زمانی کوردی و بەرهەمهێنانی ئەدەبی کوردی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پەیوەست بوو بە ئەوەی کە چەنده ئازادی لەلایەن ئەم چوار دەوڵەتەوە بە کورد دەدرێت. بەم پێیە، ئێمە دەتوانین سێ قۆناغی جودا بۆ پێشکەوتنی ئەدەبیاتی کوردی دابنێین:
قۆناغی یەکەم: ۱۹۲۰-۱۹٦۰، قۆناغی دووەم: ۱۹٦۰-۱۹۸۰، قۆناغی سێیەم: ۱۹۸۰ تا ئەمرۆ.

قۆناغی یەکەم (۱۹۲۰-۱۹٦۰): دەوڵەتی عێراق کاتێک لەژێر چەتری پارێزگاری بەریتانیادا بوو، مافێکی کلتووری زۆری بە کورد داو هەرچەند تەنها لە سەدا ۱۸ی حەشیمەتی کورد لە عێراق دەژیان، بەڵام ناوەندی ژیانی کلتووری کورد بۆ عێراق گوێزرایەوە و پاش ساڵەکانی ۱۹۲۰، پێشکەوتنی خۆی درێژە پێدا. کورد لە گۆشەگیری هاتەدەرەوە و بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا، گەوهەری بنەرەتی شعرەکەی گۆڕانی بەسەر داهات، شاعیری بەتوانای کورد، گۆران (نازناوی عەبدوڵا سلێمان، ۱۹۰٤-۱۹٦۲) بوو بەگرنگترین داهێنەری دابڕان لە نەریت و پێی لەسەر ئەو رێبازانە داگرت کە لە فۆلکلۆری زارەکی نزیک بوون. لەم قۆناغەدا، شعر و پەخشان ئازادانە بڵاودەبوونەوە. پرسی کۆمەڵایەتی ڕەنگدانەوەیان هەبوو و شاعیران سەرکەوتنێکی سیاسی نوێیان بەدەستهێنا.
هەتا ساڵەکانی ۱۹۲۰، شاعیرانی کلاسیک و کەسایەتیە ئەدەبییەکانی کورد، هەروەک هەموو خەڵکی موسڵمانی غەیره عەرەبی ناوچە، ئەلف و بێی عەرەبی – فارسیان بەکاردەهێنا، پاش جەنگی یەکەمی جیهانی، کوردەکانی عێراق هەوڵیاندا ئەلف و بێی خۆیان بکەن بەلاتینی، بەڵام ئەو هەوڵانە کە لەلایەن لێکۆڵەرانی کورد وەک “تۆفیق وەهبی” لێکۆڵەرانی بیانی وەک “ڤلادمێر مینۆرسکی” و “سی جی ئیدمۆنز” پشتیوانیەکی یەکجار زۆری لێکرا، بەهۆی نەیاریە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان هەرەسیهێنا.
کوردەکانی عێراق، هاووڵاتی وڵاتێکی عەرەبی بوون و ناچاربوون زمانی عەرەبی فێربن و بچنە ناو ژیانی رۆشنبیری عەرەبەوە. لەم قۆناغەدا ئەلف و بێی عەرەبی لە سەرەتادا لەلایەن کەسایەتیە ئەدەبیەکانی عێراق و پاشان لەلایەن کەسایەتیە ئەدەبیەکانی ئێران بەکارهێنراو لەو کاتە بەدواوە، لەناو قوتابخانە، ڕۆژنامە، گۆڤار و چاپەمەنیەکانی دیکەدا سوودی لێ وەردەگیرا. لە ئەلف و بێی عەرەبیدا، دەنگە تایبەتەکانی زمانی کوردی بە هەندێک نیشانەی تایبەت کە لە سەروو و خوارووی هەندێک پیت دادەنرێن، دیاری دەکرێت. ئەمرۆ زمانی کوردی زۆرتر بە ئەلف و بێی عەرەبی، لاتینی و سیریلیک دەنووسرێت. ئەم سیستەمانە هەموو، لە نیشانگەلی تایبەت کەڵک وەردەگرن بۆ ئەوەی دەنگە تایبەتەکانی زمانی کوردی دەستنیشان بکەن. بەهەرحاڵ نووسەرەکانی قۆناغی ۱۹۲۰-۱۹٦۰؟ هەوڵیان دا لە رێگای لابردنی ووشە بیانیەکان، زمانی کوردی پاراو بکەنەوە. لەم قۆناغەدا، سەرەرای زۆر بوونی سەختی و زەحمەتیەکان، ئەدەبیاتی کوردی بووژایەوە. ئەدەبیاتی پەخشانی کورد بەردەوام لە گۆڤارەکاندا بڵاودەکرایەوە. ناوەرۆکی بەرهەمە نوێیەکان، بەشێوازێکی گەرموگوڕ گەشەی کرد و باسی پرسی کۆمەڵایەتی وەک مەسەلەی ژنان، پەروەردە و خێزان یان خەبات لە دژی نادادپەروەری و چەوساندنەوەی جوتیاران دەکرا. یەکێک لە نموونە بەرچاوەکانی ئەو رەوتە، شاعیر و نووسەری کورد، ئیبراهیم بوو.
کودەتای سەربازی “عەبدولکەریم قاسم” لە تەمموزی ۱۹٥۸ روویدا. عەبدولکەریم قاسم کۆمارێکی نوێی لەسەر بنەمای یەکسانی و یەکێتی کورد و عەرەب راگەیاند. ئەم یەکسانی رێز لێگرتنە لە کیانی کورد، کاریگەریەکی یەکجار زۆری لەسەر پارچەکانی تر کوردستان، کە کورد لەوێ بەرەسمی نەناسراوبوون و هیچ مافێکی نەتەوەیان نەبوو، کرد.
لە یەکێتی سۆڤیەت، کورد سەرەرای ئەوەی کە ژمارەیان کەم بوو (کەمتر لەدوو لە سەدی حەشیمەتی گشتی کورد)

، “حەمید بۆزئەرسەلان) و هەندێ نووسەرانی دیکە ‌لە رێگای چاپ و بڵاوکردنەوەی هەندێک گۆڤاری کورتخایەن بەزمانی کوردی و تورکی، چالاکیان دەکرد. ئەمە لە حاڵێک دابوو کە لە کاتێک هەردوو کودەتا سەربازییەکەی ۱۹۷۰ و ۱۹۸۰ سەرکوتێکی سیاسی توندیان بە شوێنەوە بوو و حەشیمەتی کورد بە کۆمەڵ دوورخرایەوە، رۆشنبیرانی کورد دەستیان کرد بە گەشەکردن. جارێکی دی زمانی کوردی بە توندی قەدەغەکراو رۆشنبیرانی کورد کەوتنە بەر ئەزیەت و ئازار.

لە ساڵی ۱۹۸۰ تا ئەمرۆ:
گەلێ لە رۆشنبیرانی کورد لە تورکیا چوونە دەرەوەیان هەڵبژارد و پەنایان برد بۆ ووڵاتانی رۆژئاوا و لەوێ دەستیانکرد بە شۆرشی ئەدەبیاتی کرمانجی کە بەدرێژایی چەند سەدە لە تورکیا و سوریا بەتوندی قەدەغە کرابوو. رۆشنبیرانی کورد بە پشتیوانی دەیان هەزار کۆچبەری کورد، یەکیانگرت و توانی خۆیان بۆ پێشخستنی زمانی کوردی خستەگەڕ. کەوابوو ئەدەبیاتی تاراوگە بەرەبەرە پێشکەوت. شاعیران نوسەران لە سەرەتادا، بەرهەمەکانی خۆیان لە ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی لە سوید، بڵاودەکردەوە. دەسەڵاتدارانی سویدی لەژێر ناوی سیاسەتی هاندانی پێشکەوتنی کولتووری کۆمەڵگا کۆچبەرەکان، بودجەیەکی چاپ و ‌بڵاوکردنەوەی زۆریان بۆ هاوڵاتیانی کورد (پێدەچێت بە گشتی ۱۲ هەزار کەس بن) تەرخانکرد و چەندین رۆژنامە، گۆڤار و بڵاڤۆک، لە کۆتایی ساڵەکانی ۱۹۷۰ سەریانهەڵدا. بەم پێیە لەبەر ئەوەی کە داهێنانی ئەدەبی هاندرا، نووسەران، شاعیران و ڕۆژنامەنووسانی کرمانج بوژانەوە. لە ماوەی ۲۰ ساڵی رابردوودا، نزیکەی ۳۰ کتێبی جۆراوجۆر بڵابووەنەتەوە کە زۆرترین ژمارەی بەرهەمی ئەدەبی کوردیە لە دەرەوەی عێراق بڵاوبووبێتەوە.
“مەحمود باکسی” یەکەم ئەندامی بیانی دەستەی بەرێوبەری یەکێتی نووسەرانی سویدە، “محمد ئوزون”یش کە نووسەرێکی گەنج و بلیمەتی کوردە، جێگای خۆی لەنێو ئەم گرووپە بژاردەیەدا کردۆتەوە. لە ساڵی ۱۹۸۳، ۱۲ کەس لە رۆشنبیرانی چالاکی کورد، “پەیمانگای کورد لە پاریس”یان وەک یەکەم پەیمانگای کەم وێنە لە جۆری خۆی لە رۆژئاوادا، دامەزراند. پاش ۱۰ ساڵ گەلێ لە رۆشنبیرانی کوردی دانیشتووی وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ئەوروپا، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا، تەڤلی ئەم پەیمانگایە بوون بۆ ئەوەی پشتیوانی لەم پەیمانگایە بکەن لە پێناو پاراستن و پێشخستنی زمان و کلتوری خۆیان. لەدوای ئەوەش، هەندێک ناوەندی کلتوری دیکە لە برۆکسیل (لە ۱۹۸۹) و زوریخ لە (۱۹۹۱) و وڵاتانی دیکە دامەزراون.
لە ئێران، هیواو چاوەروانیەکی زۆر بەرووخانی حکومەتی شا لە ساڵی ۱۹۷۹ هاتە ئاراوە، حیزبە سیاسیە کوردیەکان کە خوازیاری خود موختاری بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، لەنێو بەرنامەکانی خۆیاندا، جێگایەکی گرینگیان بۆ کلتوری کورد تەرخانکرد. بەهەر حاڵ، هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی (کۆماری) ئیسلامی سەبارەت بە مافی کولتووری نەتەوە غەیرە فارسەکان لە مادەی ۱۱ی یاسای بنەڕەتی ۱۹۷۹دا، راگەیەنرا.
کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ۱۰ ساڵی رابردوو(۱) هەندێک هەنگاوی لە بواری کولتووری کوردا هەڵگرتووە، هەرچەند کە ئەم هەنگاوانە لە وەڵامدەری خواستی حیزبە سیاسیەکانە و نە وەڵامدەری خواستی خەڵکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە. لە ئەمەشدا دەبێت ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی گۆڤاری کلتووری (سروە) لە ساڵی ۱۹۸٥ بەم لاوە لە ورمێ و بەرێوەچوونی یەکەمین کۆنگرەی کلتوور و ئەدەبیاتی کورد لە ۲٥-۲۷ی خەرمانانی ۱۹۸٦ لە مەهاباد بکەین کە ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر و رۆشنبیرانی کورد لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریان تێداکرد.
بەهەرحاڵ ئەو هەوڵانە هەموو بێ سوودن، لەبەرئەوەی کە ئەو کتێبە کوردیانەی بڵاودەبنەوە ناوەرۆکەکەیان بەتوندی لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیەوە سانسۆر دەکرێت. هەروەها هیچ رۆژنامە یان هەفتەنامەیەک مۆڵەتی نیە بە زمانی کوردی بڵاوبێتەوە و هێشتا هیچ پەروەردەیەک بەزمانی کوردی لە قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئارادا نیە. زێدەباری ئەمەش هیچ وانەیەک لەسەر زمان، ئەدەبیات، مێژوو و شارستانیەتی کوردستان لە زانکۆکانی ئێراندا ناگوترێتەوە.
لە ساڵی ۱۹۹۱، لەژێر گوشاری کوردە دیموکرات و رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ، دەوڵەتی تورکیا بەڵێنی دا ئەو ئاستەنگ و کەند و کۆسپانەی کەماوەی ۷۰ ساڵە لەسەر کلتوور و زمانی کوردی دانراون، هەڵگرێ. پاشان رۆشنبیرانی کورد لە دەوری ناوەندی چاپ و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیە خۆشەویست و بلیمەتەکانی کورد و بوونی هەموو چەشنە هەڕەشە و تەنگ و چەڵەمەیەک، کوردەکان یەکیانگرتووە بۆ ئەوەی کە رۆژنامە، هەفتەنامە، گۆڤار و مانگنامەی خۆیان بڵاوبکەنەوە. ئێستا ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە ‌وەک “دەنگ سۆسیال یایینلاری”، “دیموکراسی یایینلاری”، “کۆمەڵ” و ژمارەیەکی زۆری دیکە، بەزمانی کوردی و تورکی لەسەر مەسەلە جۆراوجۆرەکان و فرەچەشنەکانی ژیانی کوردان (لە مێژوو و کۆمەڵناسیەوە بگرە هەتا رێزمان) بەرهەم بڵاودەکەنەوە. ئەم دەزگایانە، ئەو وتار و کتێبانە کە لە

شوێنەکانی دیکە لەبارەی مێژوو، ئەدەبیات و ژیانی کۆمەڵایەتی کوردان بڵاودەبێتەوە، وەردەگەرێنە سەر زمانی کوردی یان تورکی. لە مانگانەی دواییدا، پێدەچێ بە سەدان کتێب بڵاوبووبنەوە.

پەراوێز:
۱-مەبەست دەساڵ پێش بڵاوبوونەوەی ئەو بەرهەمەیە کە ساڵی (۱۹۹۳)

سەرچاوە: کلتوور و ناسنامەی کورد
نووسینی: فیلیپ کرینبروک – کریستیەن ئالیسۆن

About زريان احمد

Check Also

پێگەی ئافرەت لە شارستانیەتی یۆنانی کۆندا

ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح هەروەک لای هەموومان زانراوە کە کۆمەڵگای یۆنانی کاریگەری بەسەر بیرکردنەوەکانی تەواوی کۆمەڵگاکانی …