Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / ئایا زانا موسڵمانەکان چیان داهێناوە ؟!

ئایا زانا موسڵمانەکان چیان داهێناوە ؟!

ئایا زانا موسڵمانەکان چیان داهێناوە ؟!

FB_IMG_1489517498551

ئەمەی لێرە باسی ئەکەم چەند داهێنانێکی موسڵمانانە کە لە سەدەی زێڕین کردوویانە و دایان هێناوە و بەو سەدانەیان دەوت (سەدە رووناکەکان) یان (سەدە زێڕینەکان) کە چەندەها داهێنانیان کردووە وە زۆربەی لەمێژوودا ناویان زڕانراوە و بزر کراوە

1- جابری کوری حەیان یەکەم کەس بووە کە ریگای دڵۆپاندنی بەکار هێناوە بۆ جیاکردنەوەی ماددەکان.
سەرچاوە :
http://www.lib.udel.edu/ud/spec/exhibits/alchemy/ia.html
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2- الخوارزمی یەکەم کەس بووە رووبەری شێوەکانی بازنە و چوار گۆشە و سێ گۆشە قوچەکی دیاری کردووە.
سەرچاوە :
http://sufistik.com/banu-musa-tiga-ilmuwan-bersaudara/
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
3- كتێبی (( الجامع بين العلم والعمل النافع في صناعة الحيل )) باس له داهێنانەكانی زانای مسوڵمانی كورد ئەكات (( الجزری )) ئەتوانن لەڕێی ئەم كتێبەوه گشت داهێنانەكانی ببینن ، کە ئەو کتێبەی بووە هۆی دەسپێکی شۆرشی پیشەسازی لە ئەوروپا.
سەرچاوە :
http://www.goodreads.com/book/show/6699891
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
4- زانای گەورە و ناودار (الرازی) یەکەم کەسە کە تاقی کردنەوەکانی لەسەر ئاژەڵان ئەنجام دابێت.
سەرچاوە :
http://www.academia.edu/3197536/Abu_Bakr_al-Razi_on_Animals
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
5- الزهراوی : یەكەم كەس بوو كەنه شتەرگەری ناو سكی كرد ، وه یەكەم كەسیش بوو حەبی كەبسولی دروستكرد له ریخۆلەی پشیله ، به جۆرێ كەقوت ئەدرا دوای ماوەیەك شی ئەبۆوه.
سه رچاوه :
https://www.rcpe.ac.uk/sites/default/files/ex-libris_7.pdf
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
6- زانای گەورە ( ئیدریسی ) دائەنرێ‌ بە دامەزرێنەری زانستی جوگرافیا.
موحه‌ممه‌د ئیدریسی پاش ئه‌وه‌ی‌ پاشای‌ صقلیه‌ی‌ نورماندی‌ “روجری‌ دووه‌م”له‌ساڵی (1139)ز له‌خۆی‌ نزیك كرده‌وه‌ و هاوكاری‌ كرد له‌ دراسه‌كردنی‌ زانستی‌ جوگرافیادا، ئه‌وه‌بوو ئیدریسیش هه‌ستا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی‌ هه‌رچی نه‌خشه‌ جوگرافیه‌كانه‌ و زیاتر له‌ هه‌زار گه‌ڕیده‌ و ده‌ریاوانی‌ بینی‌ و له‌پاش (15)ساڵ توانی‌ كتێبه‌كه‌ی‌ بنوسێت به‌نێوی‌ “نزهه‌ المشتاق إلی‌ اختراق اڵافاق” كه‌ به‌ كتێبه‌كه‌ی‌ ڕوجریش ده‌ناسرێ (The book of Roger) و پێشكه‌شی پاشای‌ بكات كه‌ پێك هاتبوو له‌ (70) نه‌خشه‌ی‌ وردی‌ وڵاتان و جیهان كه‌ پێشتر هیچ جۆره‌ هاوشێوه‌یه‌كی‌ نه‌بوو، له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌واوه‌تی‌ بۆ هه‌ر سێ كیشوه‌ری‌ ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا بكات تاوه‌كو هێڵی كه‌مه‌ره‌یی، ئه‌مه‌ش به‌ 200ساڵ پێش ماركۆ پۆلۆ بوو. هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار پێشبینی‌ كرد بۆ چێوه‌ی‌ زه‌وی‌ و به‌ (22.900)میل پێوانه‌ی‌ كرد كه‌ به‌ پێی زانستی‌ ئه‌مرۆ نزیكایه‌تی‌ زۆری هه‌یه‌ كه‌به‌ (24.902)میل دیاریكراوه‌.
سەرچاوه :

Morocco’s Charif Al-Idrissi, the greatest medieval Arab geographer


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
7- زومرد خاتون خوشكەكەی سەلاحەدین ئەیوبی
“دامەزرێنەری یەكەم نەخۆشخانەی سەربازی” كورد بووە و موسڵمان بووە.
سه رچاوه :
http://www.gilgamish.org/printarticle.php?id=15153
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
8- ئەو دوو كەسەی کیشوەری ئەمریكایان دۆزیەوه پێش كریستۆڤەر

* تشینغ هوو كەبە عەرەبی (ححی محمود شمس)ـە یەكێكە لەدەریاوانە موسڵمانە چینیەكان، لەدایكبوە لەساڵی (1371)ز، لەبنەمالەیەكی موسڵمان بەناوی (ما) لەناوچەی (بوتان) لەباشوری رۆژئاوای چین. چۆتە لای ئەمیری ناوچەی “تشو دی” لەبنەمالەی “مینغ” و كراوەتە ئەمیری دەریاوان (پەكینی ئیستا). له مۆزه خانه ی چین مێژوه كه ی پارێزراوه .

* پیری رێس
یه كی بوه له نه خشه كیشه مسولمانه كان لەدایك بووە لە غالیبولی، كە بنكەیەكی ئیداری دەریایی عوسمانی بوو، بەهاوبەشی لەگەڵ مامی “ریس كمال” بەشداری كردووە لەشەری نێوان عوسمانیەكان لەگەڵ بوندقیە ساڵی 1498ز تاوەكو 1502ز.

پاش سەركەوتنیان لەو شەرە كرایە گەورەی دەریاوانی میسر و هەر بۆیەش هەستا بەنەخشە كێشانی چەندین نەخشەی جۆربەجۆر لە “ولاتی میسر و جیهان و و كیشوەری ئەوروپا” و هەردوو ئەمریكاكە.
سەرچاوه :

Researchers find evidence: Ancient China discovered America thousands of years before Columbus


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
9- موسڵمانەکان یاری شەترەنجیان دانا.
سەرچاوە :
http://www.ruggeromarino-cristoforocolombo.com/13-immagini/199-varia.html
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
10- داهێنانی قەڵەم جاف لەلایەن ( المعز لدين الله ) خەلیفەی فاتیمیەكان بو له ساڵی 953 له میصر داهێنرا كه بڕیاریاندا چیتر پەڕی باڵنده نەكرێتەناو مەرەكەب بەڵكو مرەكه ب بخرێته ناو قەڵەم.
سەرچاوه :
http://computer7000.blogspot.com/2015/06/fountain-pen.html

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

11- داهێنانی شامپۆ لەلایەن موسڵمانێکی هیندیەوە.

سەرچاوە :

Queens Hotel Site of Mahomed’s Baths

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

12- یەکەمجار جەواز سەفەر لەلایەن ( عمری کوری خەتابەوە ) داهێنرا ، کە دەبێ لە نوسراوێك بنوسێت و ئنجا ئەیتوانی سەفەر بکات ، ئەمە لە کاتێکدا بوو کە فیتنە زۆر بوو.

سەرچاوە :
http://saranajjar.blogspot.com/2013/04/blog-post_9850.html

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

13- سوری خوێن ( ابن نفیس ) یەکەم پزیشکی موسڵمان بوو کەباسی سوڕی بچووکی خوێنی کرد.

سەرچاوە :
http://jap.physiology.org/content/105/6/1877

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

14- یەکەم هەڵبژاردن و دەنگ دان لەسەر شێوازی نوێ ، یەکەم هەڵبژاردن کە ژن و پیاو تیایدا بەژداربێت ، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات (خەلیفە) هەڵبژاردنی ( عثمان ) و ( علی ) بوو ڕەزای خوایان لێبێت ، کە لەلایەن ئەندامی شورای ئەو کات ( عبدالرحمنی کوری عەوف )ـەوە سەرپەرشتی کرا

سەرچاوە : کتێبی : چوار خەلیفەکە نوسینی : د.صلاح عبدالفتاح الخالدی.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

15- زانای گەورە و موسڵمان ( الخازنی ) یەکەم کەس بووە کەباسی هێزی کێش کردنی زەوی کردووە.

سەرچاوە :
https://en.wikipedia.org/wiki/Al-Khazini

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

16- داهێنانی ژمارەی ( 0 ) کەلەلایەن موسڵمانەکانەوە داهێنرا

سەرچاوە :
http://forum.watch.ru/showthread.php?p=3188765

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

17- داهێنانی ( ڕۆبۆت ) لەلایەن زانای گەورەو موسڵمانی کورد ( الجزری )

سەرچاوە :
http://inhabitat.com/robotic-elephant-water-clock-designed-in-1206-ad-recreated-in-dubai-shopping-mall/

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

18- داهێنانی مەغسەلی دەست شوشتن لەلایەن زانای گەورە و موسڵمانی کورد ( الجزری )

سەرچاوە :
http://muslimheritage.com/article/al-jazari-mechanical-genius

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

19- داهێنانی پاسۆورد لەلایەن زانای گەورە و موسڵمانی کورد ( الجزری )

سەرچاوە :

How to Create a Really Secure Password

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

20- مەڕیەم ئەستورلابی ، داهێنەری ئەستورلاب و قیبلەنامە و GPS

سەرچاوە :
http://www.truthport.net/islamgold.html

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

21- داهێنانی ( سیواك ) و دەم پاك کردنەوە کە ئێستا پەرەی سەندووە بۆ ( فلچەو معجون ) کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دایهێناوە و بۆتە دەستوری شاری مدینە ، کە پێش پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هیچ قەوم و گەل و هۆزێك دەمی خۆیان پاك نەئەکردەوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

22- زانای گەورە و موسڵمان ( الخوارزمی ) کە یەکەم کەس بووە لە بیرکاری یاسای گشتی لۆگاریتمی داهێناوە ، وە هەرواها یەکەم کەسیش بووە پەیوەندی نیوان ( جەبر ) و ( هەندەسەی ) دۆزیەوە

سەرچاوە :
http://kathyreck.weebly.com/al-khwarizmi—father-of-algebra.html

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

23- لە یەكێ لە دەستنوسەكانی شارستانیەتی ئیسلامی باس لە جلوبەرگی تایبەت بە پارێزگاری لە تەقینەوە و ئاگر كراوە. وەك لە وێنەكەشدا بەدیار دەكەوێ‌ ئەم جلوبەرگە تەنانەت كراوەتە بەر ئەسپەكانیش تاوەكو گیانیان پارێزراو بێت.
سەرچاوه :
http://videosonar.com/2/video/Al-Jazari/x5y4h9.html

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

24- دروست کردنی کاتژمێری فیلی ئاوی لەلایەن زانای گەورە و کوردی موسڵمانەوە ( الجزری ).

سەرچاوە :
https://en.wikipedia.org/wiki/Ismail_al-Jazari

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

25- یاری “بولو” یەكەم یاری موسڵمانەكانە داهێنه ری یارێكه (هارون رەشیده) خەلیفەكانی عەباسیش زۆربەیان تامەزرۆی ئەم یاریە بون.
سەرەتا لە دەورەی هارون رەشیدەوە (170-193)ك ئەم یاریە ئەنجام دراوە .
وه له ساڵی 485 فارسەكان ئەم یاریەیان كرد .
له سالی 1922 ئەم یاریەگەشته ئەرجەنتین .

سەرچاوه :
http://www.cais-soas.com/CAIS/Sport/polo.htm

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

26- کلاو مەندیل یەکەم کەسانێك کە دۆزیانەوە موسڵمانانی سۆدان ئەکرایە سەر کە بە کفنی مردوو بوو.

سەرچاوە :

WordleCh1-50

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

27- یەکەم بیرۆکەی فرۆکە لەلایەن موسڵمان ( عباسی کوری فەرناس ) بوو.

سەرچاوە :

http://www.forgottenislamichistory.com/2013/11/abbas-ibn-firnas-worlds-first-pilot.html?m=1

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

28- یەکەم کەس کە کامێرای دروست کرد لە لایەن زانای گەورەو موسڵمان ( إبن هیثم ) بوو کە سەرەتا ناوی نا ( قمرە )

سەرچاوە :

Who was Ibn al-Haytham

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

29- یەکەم کەس کە مووچەی بۆ مندالی تازە لە دایك بوو دانا ( عمری کوری خەتاب ) بوو ، کە ئێستاش ئەو رووپا لەسەر ئەم رێچکەیە دەرۆن

سەرچاوە : کتێبی : ژیانی خەلفەکانی راشدین نوسینی : د.صلاح عبدالفتاح الخالدی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

30- یەکەم کەس کە هۆکاری خۆرگیران و مانگ گیرانی دۆزیەوە زانای گەورە و موسڵمان ( إبن يونس المصری ) کە لە قاهیرە دیاری کرد لە ساڵی 978 بوو

سەرچاوە :

http://www.muslimheritage.com/article/ibn-yunus-and-pendulum-history-errors

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

About زريان احمد

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …