Home / مێژووى جیهان / نهێنی سێگۆشەی بەرمۆدا

نهێنی سێگۆشەی بەرمۆدا

دیار سوڵتانی

سێگۆشە‌ی بەرمۆدا نھێنیە‌کە‌‌‌ لە‌ نھێنیە‌ نادیارە‌کانی سروشت کە‌ سە‌دە‌ھا ساڵە‌ خە‌ڵک سە‌ری سوڕماوە‌ لێی، وە‌تا ئێستاش یە‌کێکە‌ لە‌ سە‌رسوڕھێنە‌رە‌کانی سروشت کە‌لە‌ گۆڤار رۆژنامە‌ و تە‌لە‌فزیون باسی دە‌کرێت.

سێگۆشە‌ی بەرمۆدا بە‌شێکە‌ لە‌ زە‌ریای ئە‌تڵە‌سی کە‌ بە‌ھە‌زارە‌ھا کە‌شتی و فڕۆکە‌ی لێ بزر بووە،‌ بە‌بێ ئە‌وە‌ی ھیچ شتێک بە‌جێ بێڵن لە‌دوای خۆیان، ھە‌تا ئێستاش کە‌س نە‌یتوانیوە‌ بە‌ تە‌واوە‌تی ھۆی بزربونی ئە‌و شتانە‌ بزانێت لە‌و سێگۆشە‌یە‌دا.

زۆر شوێنی نهێنی لە جیهاندا ئاشکرا کراوە بۆ نمونە بەشێك لە نهێنییەکانی ناوچەی ۵۱ی سەر بە دەزگای CIA ئەمریکا.
نهێنییەکانی نێوو دەزگا سیخوڕییەکان.
بەشێك لە هەڕمەکانی میسڕ.
بەشێك لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان.
مرۆڤی فەزای کە پێی دەوترێت ئالێنس.
زۆرشتی دیکە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا. بەڵام تائێستا مرۆڤ نەیتوانیوە هیچ لە بارەی سێگۆشەی بەرمۆداوە ئاشکرا بکات بەرێژەیەکی کەم نەبێت نهێنی لەسەری بڵاوکراوەتەوە ، تەنها ئەوە نەبێت کە ڕوسیا و سین و وڵاتە دژەکانی ئەمریكا کە پێیان وایە کە سێ گۆشەی بەرمۆدا قوڵای نهێنییەکانی ئەمریکاو جیهانی دەرەوەیە چونکە توێژەری ئەمریکی (مییر ڤیرلاچ) ئاشکرای کردووە کە دوو هەرەمی گەورە لەناو سێگۆشەی بەرمۆدا هەیە کە سێ هێندەی هەرەمە گەورەکانی میسڕە.

رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی لە نوسینێکیدا دەڵێت، بۆ ماوی سێ مانگ لە شوێنێکی بەرزدا بەنهێنی خۆم و کامێراکەم چاودێری چروپڕی سەر سێگۆشەی بەرمۆدام دەکرد کە ئەوەندەی چاوم بیبینێت و زومی کامێراکەم بڕی بکات، دواجار توانیم بەچاوەکانی خۆم تەنێکی فڕیویی دەفری ببینم لە بەرەبەیاندا لە ناو سێگۆشەی بەرمۆدا هاتە دەرەوە بۆ ماوەیەکی کاتی لەسەر ئەوەکە وەستاو پاشان وەك تیشك دیار نەما. ڕۆژنامەنوسەکە ئەڵێت تەنها شت دڵخۆشی کردبم ئەوە بوو کە وتم دواجار زومی کامێراکەم توانی گرتەی ڤیدێۆیی ئەو دەفرە فڕیوە بگرێت، بەڵام تووشی شۆك بووم چونکە کە سەیری گرتە ڤیدێۆکەم کردەوە هەموو قسەکانی خۆمی تەجیل کردبوو کە بە هێواشی قسەم دەکرد دەمووت ئەوە دەفری فڕیوی فەزای و هەڵم دەدا بەشان و باڵیدا لە پشتی کامێراکەمەوە کەچی ئەوەی جێی سەرسوڕمانە گرتە ڤیدیۆکە دەفرەکەی تێدا دەرنەدەکەوت و چەند جارێکی دیکە سەیرمکردەوە بەهامان شێوە قسەکانم تەجیل کرابوو بەشێکی زۆری سێگۆشەکەی جوان تەسویر کردبوو، کەچی دەفرە فڕیوە فەزاییەکەی تێدا دەرنەدەکەوت. رۆژنامەنوسەکە دەڵێت توشی قەلەقی بووم وتم ئاخۆ تۆبڵێیت توشی گرفتی نەخۆشی نەبووبم !!! چونکە بەچاوی خۆم دەفرە فریوە فەزاییەکەم بینی هاتە دەرەوە، بەڵام لە گرتەی نێوو کامێراکەدا هیچ دەفرێك بوونی نەبوو.

دەیان حالەتی دیکەی لەم شیوەیە بوونی هەبووە کە تائێستا هەموو ئەو کەسانە لە شۆکدا دەژین هەمیشە بیری لێ دەکەنەوە.

کاتێک کە‌ باسی ( سێگۆشە‌ی بەرمۆدا ) دە‌کرێت وە‌ک ئە‌وە‌ وایە‌ کە‌باسی چیرۆکێکی خەیاڵی بکە‌یت، بە‌ڵام جیاوازییە‌کە‌ی ئە‌وە‌یە‌ کە‌ سێگۆشە‌ی بەرمۆدا ڕاستییە‌کی حاشا هەڵنەگرەو شتێکی واقعیە،‌ ‌چە‌ندە‌ھا جار گوێمان لێ بووە‌ لە‌ زۆر جێگا کە‌ باسی سێگۆشەی بەرمۆدا دە‌کرێت کە‌ بە‌گە‌ورە‌ترین تە‌حە‌دی ئە‌وسە‌ردە‌مە‌ دادە‌نرێت کە‌ بە‌رو ڕوی مرۆڤ دە‌بێتە‌ووە‌ .

شوێنی جوگرافی سێگۆشە‌یی بەرمودا دە‌کە‌وێتە‌ رۆژئاوای زەریای ئەتلەنتی لە‌ باشوری ویلایە‌تی فلۆریدا لە‌ ولایە‌تە‌ یە‌کگرتوە‌کانی ئە‌مریکا، خۆی لە‌خۆیە‌وە‌ ئە‌و شوێنە‌ شێوە‌یە‌کی سێگۆشە‌یی ئە‌ھێنێت، سێگۆشە‌ی بەرمۆدا لە‌ ساڵی ١٩٥٤ دۆزرایە‌وە‌ کاتێک کە‌چە‌ند فرۆکە‌یە‌ک تیایدا بزربوون کاتێ فڕین بە‌سە‌ریدا، وە‌ دیار نە‌مان لە‌و کاتە‌وە‌ بە‌و ناوە‌وە‌ ناسراوە‌ ، وە‌ھە‌ندێکیان پێی دە‌ڵێن ( جزر الشیطان ) سێگۆشە‌ی شە‌یتان .

لە‌شوێنێکی دیاری کراوە‌ لە‌ باکوری رۆژئاوای زە‌ریای ئە‌تلسی کە‌ پێی دە‌ڵێن ( بحر سارجاسو ) کە‌ بە‌شێوە‌یە‌کی زۆر گە‌ورە‌ لە‌سە‌ر ئاوە‌کە‌ی ھە‌موی بە‌ قە‌وزە‌ گرتووە‌ کە‌ پێی دە‌گوترێت سارجاسام کە‌ بە‌شێوە‌یە‌کی گە‌ورە‌ گە‌ورە‌ کە‌ سە‌ر ئاوە‌کە‌ی گرتوە‌ کە‌ڕێی لە‌ ھاتوچۆی کە‌شتی و پاپۆرە‌کان گرتووە.

وە‌ دە‌ریای ( سارجاسو ) بێ دە‌نگیە‌کی زۆری لێ دە‌بینرێت کە‌ دە‌ریایە‌کی مردووە‌ ھیچ جوڵە‌ی نیە‌ کە‌ کە‌شتی وانە‌کان چە‌ندە‌ھا ناویان لێ ناوە‌ وە‌ک ( دە‌ریای ترسناک ) یان ( قە‌برستانی ئە‌تلنتی ) ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی ئە‌و شتانە‌ی کە‌ بینیویانە‌ لە‌کاتی گە‌شتکردن لە‌ناو ئە‌و دە‌ریایە‌ ….وە‌ دە‌رکە‌وتووە‌ چە‌ندە‌ھا کە‌شتی لە‌ناو ئە‌و دە‌ریایە‌ بزر بووە، کە تا ئێستا بە‌ھە‌زارە‌ھا ھە‌یکە‌ل و لاشە‌ی مرۆڤی تێدایە دە‌رنە‌ھێنراون .

تائێستا لە سێگۆشەی بەرمۆدا زیاتر لە‌ ٥٠ کە‌شتی وون بون و دیار نە‌مان.
ھە‌ندێک لە‌ کە‌شتی وانانە‌کان توانیویانە بنکە‌ی کە‌شتیوانان ئاگادار بکە‌نە‌وە‌ بە‌ماوە‌یە‌کی زۆر کە‌م لە ‌ون بونیان، بە‌ڵام ئە‌و نامەو ئاگادارکردنەوانە‌ زۆر ناڕون بووە، کە‌س تێ نە‌گە‌یشتووە لێیان.

وە‌ ئە‌و کە‌شتیانە‌ زۆربە‌ی دە‌گە‌رێتە‌وە‌ بۆ ولایەتە یە‌کگرتووە‌کانی ئە‌مریکا، یە‌کە‌میان کە‌شتی ( انسرجنت ) کە‌ ٣٤٠ کە‌سی لە‌سە‌ر بووە، کە سێگۆسەی بەرمۆدا لەخۆیدا گومی کردن.

دووھە‌م غەواصە‌ی ( اسکوریبون ) کە‌ ٩٩ کە‌شتیوانی تێدا بوو لە‌ساڵی ١٩٦٨.

کە‌شتی ئینگلیزی ( اتلنتا ) ژمارە‌ی سەرنشینەکانی ٢٩٠ کە‌س بوون.

لە‌ساڵی ١٩١٨ زاینی کە‌شتی ئە‌مریکی ( سایلکوب ) ژمارە‌ی ئە‌وانە‌ی کە‌ لە‌سە‌ر کە‌شتییە‌کە‌ بوون ٣٠٩ کە‌س بوون .

دیاردە‌ی وونبوونی فڕۆکە‌ ئە‌م دیاردە‌یە‌ گە‌یشتە‌ زەریای ئەتلەنتی کاتێک کە‌ بە‌ئاسمانی سێگۆشەکەدا دەفرین لە ساڵی ١٩٤٥ زاینی لە‌ قاعیدە‌ی لودیردیل لە‌ ولایە‌تە یە‌کگرتوە‌کانی ئە‌مریکا پێنج فڕۆکە‌ بۆ مە‌شقکردن چوون بە‌ ئاسمانی سێگۆشەی بەرمۆدا، ژمارە‌یان (5) فڕۆکە‌وان بوون لە‌گە‌ڵ (8) یاریدە‌دە‌ری فڕۆکە‌وانە‌کان، کە‌ تا ئاستێک شارە‌زاییان ھە‌بوو لە‌ بارە‌ی فرۆکە‌وانیە‌وە‌.
‌سە‌رۆکە‌کە‌یان ناوی ( تشارلزتیلور ) بوو، کاتێک کە‌ لە‌ بنکە‌وە‌ چاوە‌رێی بروسکە‌یان دە‌کردن بۆ گە‌ڕانە‌وە‌ و نیشتنەوەیان، بەڵام ئەوەی جیگای سەرسورمانە بروسکە‌یە‌کیان نارد بۆ بنکە کە لە‌ سە‌رۆکە‌کە‌یانەوە نیردرابوو ( ملازم تشارلز تبلور ) کە‌ ئە‌ڵێت: ( ئێمە‌ لە‌حالە‌تێکی زۆر خراپین، ئێمە‌ لە‌ ژێر خە‌ت دە‌رچووین و ناتوانین زە‌وی ببینین و ناتوانین دە‌ستنیشانی شوێن و جێگامان بکە‌ین، وابزانم ئێمە‌ وونبووین لە‌ ئاسمان ، ھە‌موو شتێک لامان لێڵە‌ و ھیچ نابینین و نازانین بۆ کوێ دە‌چین ) … دوای ئە‌وە‌ ھیچیان لێ نە‌بیستراوە‌ تا هەنوکە.

‌لە‌و فڕۆکانە‌ی کە‌ون بوون‌ لە‌ساڵی ١٩٤٥ زاینی دوو فرۆکە‌ی ئە‌مریکی وون بووە‌.

لە‌ ساڵی ١٩٤٨ زاینی فرۆکە‌ی بەریتانی ( ستارتیجر ) وون بوو کە‌ ٣١ کە‌س لە‌سە‌ر بوو.

لە‌ساڵی ١٩٥٦ زاینی فرۆکە‌ی دە‌ریایی ئە‌مریکی وون بوو کە‌ ١٠ کە‌س بوون .

پرسیار : ئایا کاتێکی دیاریکراو ھە‌یە‌ کە‌ کارە‌ساتی وون بوون روودە‌دات لە‌ سێگۆشە‌ی برمودا ؟؟ ؟؟

زۆربە‌ی ئە‌و رووداوانە‌ کە‌ رویان داوە‌ لە‌ سێگۆشە‌ی بەرمۆدا، لە‌ ٣ مانگی دیاریکراو رویان داوە‌ لە‌مانگی (١/١۲/۱١) ئە‌ویش کاتی پشوی (مە‌سیحیە‌کان)ە‌ لە‌ کاتی (کریسمس) بۆیە‌ ناویان ناوە‌ ( وە‌رزی وون بوون ).

وە‌ھە‌ندێکیان وا لێک ئە‌دە‌نە‌وە‌ کە‌ راکێشانێکی موگناتیسی ھە‌یە‌ لە‌ناو دە‌ریایە‌کە‌ ئە‌وە‌ی بە‌سە‌ری دا، بروات بۆ ناخی زە‌ویە‌کە‌ رای دە‌کێشێت کە شوێنێکە وەك ناوچەی ۵۱ی ئەمریكا هەموو شتێك کۆنترۆڵکراوە تێیدا ..

یاخود لە ماوەی سەدەی رابردوودا، بە دەیان لێکۆڵینەوە لە رێگەی پرۆژەی نێودەوڵەتی فراوان هەوڵیانداوە بۆ دۆزینەوەی ئەو نهێنییە، بەڵام بێ ئەنجام بوون. ئایس ئاندەرسون، توێژەری کەشوهەوا لە توێژینەوەیەکدا دەڵێت:”پێنج سێگۆشەیی لە بەیەکگەیشتنی ئۆقیانووسەکان هەن، لە هەموویان ترسناکتر سێگۆشەی بەرمۆدایە، کە ئاستی ئاوەکە بۆ 25 مەتر بە ستوونی قوڵە و ئاوەکانی لە دەوری وەکو قەڵخانێکی لیتین”.

مییر ڤیرلاچ، پرۆفیسۆرێکی ئەمریکییە باس لەوە دەکات کە دوو هەرەمی زۆر گەورە لە شووشەی کریستالی لە ئاوی بەرمۆدا هەیە، ئەو هەرەمانەش سەرچاوەیەکی بە پیتی وزەن، چونکە لە نێویدا تایبەتمەندی عەمبارکردنی تەنی کارەبایی هەیە.

مییر ڤیرلاچ بە رۆژنامه‌نووسانی راگەیاندووە، کە‌ قه‌باره‌ی‌ ئه‌و دوو هه‌ره‌مه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ به‌رمۆدا سێ‌ هێنده‌ی‌ هه‌ره‌می‌ خۆفۆن له‌ میسر.

گرێمانەکەی مییر ڤیرلاچ ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی كه‌ له‌ دوورگه‌ی‌ به‌رمۆدا كیشوه‌ری‌ ئه‌تله‌نتیس کەوتۆتە ‌ژێر ئاوه‌وه‌ و لە ماوەکانی پێشوو ئه‌و دوو هه‌ره‌مه‌ به‌شێك بوونە له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با له‌و كیشوه‌ره‌دا.

ئەگەر لە نەخشەكان دا، بۆ ئەم شوێنە بگەڕێت، بێ چارە هیچ وێنەیەكی ئەو شوێنەت دەستناكەوێت‌و جگەلە سێگۆشەیەكی تۆخی رەنگ ئاوی نەبێت، بەرمۆدا دەكەوێتە (بەشی خۆرئاوای ئۆقیانوسی ئەتلەس) بە تەنیشت كەناری ولایەتی فلۆریدا لە ولایەتی نەتەوەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبەر ئەوەی ناونراوە (سێگۆشەی بەرمۆدا) لە سێگۆشەیەك پێكدێـت كە هەر لایەكی نزیكەی هەزارو 500 كیلۆمەتر دەبێت‌و سەرجەم ئەو شوێنە نزیكە 1،140،000 كم‌و لە 300 دورگە پێك دێت، بەڵام تەنها 30 لەو دورگانە خەڵكی تێدا دەژیت‌و ئەو 30 دورگەیە شوێنێكی گونجاوی خۆشە بۆ گەشتیاران‌و ئەو كۆمەڵە دورگەیە بە ناوی (بەرمۆدا) ناسراوە.

زانایان چی لە بارەی بەرمۆداوە دەڵێن
لەپاش چەندین ساڵ چاودێری‌و پشكنینی چواردەوری (سێگۆشەی بەرمۆدا)، زانایان چەندین زانیارییان لەسەر ئەم سێگۆشەیە بڵاوكردووەتەوە.

یەكێك لە زاناكان دەڵیت: سێگۆشەی بەرمۆدا خاڵی ناوەراستی زەوییە، بۆیە هەموو هێزێكی زەوی‌و وزەی راكێشەر لەوێوە دەستپێدەكات.

هەندێكی دیکە لە زانایان دەڵێن: جێگای هەندێك لە بونەوەرەکانی جیهانی دەرەوەیە کە بەئینگلیزی پیان دەوترێت (Aliens) واتا (ئالێنس) كەس زانیاری لەسەر ئەو بونەوەرانە نییە تەنها موخابەراتی (CIA) نەبێت، چونکە لە ناوچەی ۵۱ی ئەمرکا ئالێنسەکان بونیان هەیەو ینراون، ئەویش موخابەراتی (کەی جیبی) ڕوسیا توانی دوای چەندان ساڵ سیخوڕی هەندێك بەڵگەی ڤیدێۆی ناوچەی ۵۱ی بڵاو کردەوە کە ئەندامانی سی ئای ئەی لەگەل ئالێنسەکان لە ناوچەی ۵۱ی ئەمریکا گفتوگۆ دەکەن.

هەندێكی دیکە لە گرنگترین ئەو زانیاریانەی كە كۆمەڵێك زاناو توێژەر ئاشكرایانكردووە:

1- لەبەر ئەوەی سێگۆشەی بەرمۆدا شوێنێكی مەترسیدارەو كەس ناتوانێت لێی نزیك بێتەوە، زانای بواری (ئۆقیانوسەكان) بەناوی (د. مییر فیرلاج) توانی لە رێگای (شەپۆلی سۆنار) ـەوە، 2 هەرەمی زەبەڵاح لە قوڵایی 2000 مەترەوە بدۆزیتەوە کە بەندە لەسەرەوە ئاماژەم داوە بە دۆزینەوەی هەرەمەکان کە ئەمەش یەکێکە لەو بەڵگانەی کە ئەوەیە ئالێنسەکان لە هەرکوێیەك بنکەی خۆیان دروستبکەن بۆ مانەوەیان لە شێوەی هەڕەمی دروستی دەکەن. وەک هەرەمەکانی میسر.
دوای چەندین توێژنەوە لەسەر ئەو دوو هەرەمە توانرا بزانرێت ئەو دوو هەرەمە لە (كریستاڵ) دروستكراوەو قەبارەكەی 3 ئەوەندەی هەرەمی خوفۆی میسر دەبێت.

2- سێگۆشەی بەرمۆدا، باشترین شوێنە بۆ دانانی هێلكەی (مار) هەر بۆیە چەندین جۆری مار هەیە لە ئەوروپاو ئەمریكا كۆچ دەكەن بۆ ئەم سێگۆشەیەو تا بگاتە دەریای (سارجاسو) بۆئەوەی هێلكەكانی لەوێ دابنێت، دواتر مارە گەورەكان (دەتۆپن) و پاشان هێلکەکان دوای ماوەیەك هەڵدێن و مارەکان لەناویانەوە دێنە دەرەوە ئەوەی جێگای شۆك و سەرسوڕمانە کە تۆی خوێنەر توشی دەبیت ئەوەیە ئەم مارە تازە لە هێلکە هاتووانە خۆكارانە دەگەڕێنەوە شوێنی دایكیان‌، بەشەرتێك ئەو هێلکانە لە سێگۆسەی بەرمۆدا دانراون و پاشان ئەو مارەی هێلکەکان دادەنێت دوای کردنی هەموو هێلکەکان خۆی دەمرێت، کەچی مارە تازە بووەکان یەکسەر بەڕێ دەکەون بەرەو زێدەی دایکیان بێ سەرلێشێوان دەچنەوە هەمان شوێن کە داکیان تیایدا ژیاوە !!!!!!!

3- زۆرجار گومانەکانت دەگەنە بن بەست کە سێگۆشەی بەرمۆدا شتێکی سروشتی نییە، بۆ دەبێت ئەو کەشتی و فڕۆکانەی کە بەرمۆدا لە خۆیدا نقومی کردوون تائێستا ئەسەری نییە، کەچی بە پێجەوانەوە چەندین كەشتی دیکە هەن لە مێژووی ونبونیاندا کە داخلی سێگۆشەی بەرمۆدا بووەو هیچ لە سەرنشینەكانی نەماون‌ كەس نەیزانیوە چییان بەسەر هاتووە، بەڵام گرنگترینیان كەشتی (روزالی) كە تایبەت بوو، بە وڵاتی فەڕەنسا كاتێك دەکەوێتە ناو خاڵی سێگۆشەکە کە ئیتر هیچ ئەملاو ئەولای تیانییە دەبێت بەرمۆدا لەخۆیدا نقومی بکات و ئەسەری نەمێنێت ئەمجارە نقومبوون نەبوو کەشتییەکە وەك خۆی بەسەر ئەوەکەوە لە بەرمۆدا مابویەوە هەموو كەلوپەلی سەرنشینەكانی هیچ شتێكی بەسەر نەهاتبوو، تەنها ئەوە نەبێت سەرنشینەکانی ناوی نەبێت کە تا ئەم ساتە بەندە ئەم بابەتە لەسەر بەرمۆدا دەنوسم بۆ تۆی خوێنەری ئازیز ئەسەریان نییەو بەرمۆدا لەگەڵ بێدەنگی خۆی ئەوانیشی بێدەنگ کرد، هەر وەك ئەوە وابووە كە سەرنشینەكانی چەند كاتژمێریك بوبێت کەشتییەکەیان جێ هێشتبێت باش دوزینەوەی کەشتییەکە.

باشە بالەوە گەڕێین کە عیلم و لێکۆڵینەوەو زانست دەربارەی بەرمۆدا مرۆڤ چی لەبارەیەوە ئاشکرا کردووە. با بێینە سەر مەسەلەی دین، ئایا (پێغەمبەری ئیسلام و دینەکەی)د.خ هیچی لەو بارەیەوە باس کردووە.

ئاینی ئیسلام‌و سێگۆشەی بەرمۆدا

ئایا ئاینی ئیسلام لە رێگای قورئان‌ یان لە وتەكانی پێغەمبەر (د.خ) هیچ دەربارەی بەرمۆدا باسکراوەو وترابێت.

سێكۆشەی بەرمۆداش یەكێكە لەو نهێنانەی كە لەلایەن ئینسانەكانەوە نەزانراوە جگەلە چەند زانیارییەكی كەم نەبێت، بەڵام دەگوترێت لە ئایینی ئیسلام دا، باسکراوە بەندە ئەو سەرچاوانەی کە ئاینی ئیسلام و پێغەمبەر باسی کردووە دەربارەی بەرمۆدا کە ئەمڕۆ زانایانی ئیسلامی عەرەب دەڵێن ئاماژەکان هەمووی باس لە بەرمۆدا دەکات بۆم هێناون بۆ ئەوەی غەدرنەکەین، چونکە بەندە ئاماژەم لەسەرەوە داوە بە لێکۆڵینەوەی چەندان زانای ئەوروپی دەی خۆ دەبێت بزانین لە عالەمی ئیسلامیشدا دەربارەی بەرمۆدا چۆن شیکار دەکرێت.

لە ڕیوایەتێکدا
(جابر) ی كوڕی عەبدوڵڵا، دەڵێت: پێغەمبەر (د.خ) وتی: “عەرشی ئبلیس لەسەر دەریایە بەردەوام پۆلێك دەنیرێت بۆ ئەوەی خەڵكی توشی فیتنە بكەن، بەرێز ترینەكانیان ئەوانەن كە زۆرترین فیتنە لە نێوان ئینسانەكاندا بڵاودەكەنەوە”.

ئبلیس كاتی خۆی لە بەهەشت (مار) ی بەكارهێنا بۆ خەڵەتاندنی (ئادەم‌و حەوا)، ئێستایش بەڵگەی بەردەوامبوونی پەیوەندی نێوان مارو شەیتان لە وتەیەكی پێغەمبەر (د.خ) بوونی هەیە.

لە ڕیوایەتێکی تردا
باوكی سەعید، دەڵێت: پێغەمبەر (د.خ) بە كوری صائدی وت:چی دەبینیت، وتی: عەرشێك لەسەر دەریا دەبینم‌و لە دەوروبەری مار هەیە، پێغەمبەر (د.خ) وتی: راستت وت ئەوە عەرشی ئبلیسە.

پێشتریش باسمان كرد كە زانایان ئەوەیان دەرخستووە كە (مار)ێكی زۆر لە ئەوروپاو ئەمریكا لەرێی دەریاوە ئەچن بۆ سێگۆشەی بەرمۆدا.

پێغەمبەر (د.خ) لە چەندین وتەی خۆی دووپاتی بوونی مەملەكەتی شەیتان ‌و جنۆكە دەكات، لەسەر دەریا كە بەسەرۆكایەتی (ئبلیس) بەرێوە دەبرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ناو شونی ئەو دەریایەیی نەوتووە.

لێرەدا پرسیارێك دروست دەبێت، ئایە بۆ پێغەمبەر (د.خ) شوێنی ئەو دەریایەیی بۆ ئێمە باس نەكردوە؟

لەوەیە لەبەر یەكێك لەم هۆكارانە بێت:

لەراستیدا، لەوەیە مەملەكەتی (ئبلیس) لە شوێنێكی نەزانراوبێت.

یاخود، جیهانی جنۆكە جیهانێكی نەبینراوەو پێغەمبەر (د.خ) نەیویستووە خەڵك خۆی بەشتێكەوە سەرقاڵ بكات‌و لە كۆتاییدا هیچ سودێكی بۆیان نەبێت یان توشی كێشەیان بكات.

هەروەها لە سەرچاوە ئیسلامیەكاندا باس لەوەدەكرێت كە (ئبلیس) مەملەكەتەكەی بۆیە لەسەر دەریا دروستكردووە، چونكە (خودا)ی گەورە پێشتر (عەرش)ەکەی خۆی لەسەر دەریا بووە پێش دروستكردنی (زەوی ‌و ئاسمانەكان).

ئبلیس بۆ عەرشەكەی لەسەر دەریا دروستكردووە
ئەم بابەتە پێویستە لەسەرەتاوە بۆتان باس بكەم.

خودای گەورە (سومیا)ی باوكی جنۆكەی پێش (ئادەم)ی باوكی مرۆڤ بە (2000) ساڵ دروستكردوە، خوای گەورە بە (سومیا)ی وت: داواكاریت چییە؟ سومیا وتی: “داوای ئەوە دەكەم كە ببینین‌ و نەبینرێین.
لەسەر زەوی شاراوە بین، هەمیشە بە گەنجی بمێنینەوە خودای گەورە داواكەی (سومیا)ی باوكی جنۆكەی قبوڵکرد لەسەر زەوی نیشتەجێبوون، بەمشیوەیە جنۆكە یەكەم بەندەی خودا بوون لەسەر زەوی.

(سەرچاوە وتەكانی ابن عباس)

ئەوە جێدەهێڵم بۆ ئێوە

ئێستە تەواوی بۆچوونەکان و تەواوی لێکدانەوەکان گەیشتن بە قۆناغێکی دیکە ھەمووان تووشی شۆک بوون کاتێک کەشتییەکی ٩٠ ساڵ پێش ئێستە کە لە سێگۆشەی بەرمۆدا ون بوو بوو لە کەناراوەکانی وڵاتی کۆبا دەرکەوتەوە.

لە ساڵی ١٩٢٥ کەشتی “ئێس ئێس کۆد تو باک سی” لە سێگۆشەی بەرمۆدا بەیەکجاری ون بوو و ھەرچەند سۆراغی زۆری کرا، بەڵام ھیچ شوێنەوارێکی دەرنەکەوت.

لەکۆتایدا هەندێك زانیاریتان بۆ دەدەمێ لەسەر 9 شوێن وەکو سێگۆشەی بەرمۆدا مەترسیدارە
……………………………………………
– چیای سوپەر ستیشن.. ئەم چیایە پرە لە ئاڵتون..لە ساڵی ١٨٠٠ دۆزرایەوە تا ئێستا هەر کەسێک چووە نەگەڕاوەتەوە..
– باشوری ئەتلانتیک…ئەم شوێنە وەکو سێگۆشەی بەرمودا وایە.. هەر کەسێک ئەچێتە ئەوێ ناگەڕێتەوە..هاتوچۆ بۆ ئەم شوێنە ‌قەدەغەکراوە…

– ڕووباری ئەنجیکونی…ئەم ڕووبارە لە ساڵی ١٩٣٠ گوندێکی داپۆشی..

– دەریای شەیتانەکان…یان دەریای ئەژدیها..دیاری کراوە لە یابان..چەن شەیتانێک نیشتەجێی ئەم دەریایەن هەر بەلەمو پاپۆڕێک یاخود فرۆکەیەک
بەسەریدا بڕوا گەڕانەوەی نیە!لە ١٩٥٠ تیمێکی فڕۆکەی یابانی بۆ تەحقیق کردن چوونە ئەوێ بەڵام ئەوەی بینیان سێگۆشەیەک بوو لە کارەبا
درووستکرابوو کەلەلایەن خۆیانەوە بە ئامێری قسەکردن بیسترابوو..لەو کاتەیا فڕۆکەکان تێکشکان..

– زۆنگاوی بایگلەو..لەم زۆنگاوەدا إرۆکەیەکی فەزایی ئەبینرێت…کە لە شاری “ئەتا”یە… لە ساڵی ١٩٩٤ دووکەس دۆزیویانەتەوە و هەر ئاژەڵێک
چووە بە لای ئەو زۆنگاوەدا زۆنگاوەکە ڕای کێشاون…

سێگۆشەی میشیگان….لە ناوەڕاستی ڕووباری میشیگانە…سێگۆشەی شەیتانەکان ئەمەش! شەیتان هێمای سەرەکی سێگۆشەیە..هەربۆیە ماسۆنی هێماکەی سێگۆشەییە…
لە بەناوبانگترین ڕووداوەکانی ئەم سێگۆشەیە ئەوەیە کە
کاپتن دۆنەر لە ساڵی ١٩٣٧ وە کاپتن دۆنەر جۆرج و مکفرالند…لەسەر ڕێگە بوون واشنگتن..ئەوان ئەبوایە بەسەر سێگۆشەکەیدا بڕۆشتنایە..لێرەدا فڕۆکەکانیان تێک ئەشکێن
و ئەکەونە خوارەوە بی هیچ هۆیەک..

-گ وندی سان لویسی… لەم گوندە فرۆکەی فەزایی ئەبنرێت..ئافرەتێک بە ناوی جودی میسۆلاین… لەسەر ماڵەکەی شتێکی درووستکرد کە وەک تەلیسکۆپ وابوو..٥٠ فڕۆکەی بینی!..

– سیگۆشەی بینگتۆن..سێرکە سێگۆشەیەکی تر..لە ڕۆژهەڵاتی ڤێرمۆنت دۆزریاوە..لە سالێ ١٩٥٠ گروپێکی ڕاوکردن چوونە ئەو ناوچەیە بۆ ڕاوکردن..کاتێک ویستان بە ناو ئەو
ئاوەدا بپەڕنەوە کەسیان نەگەڕانەوە..

– سێگۆشەی بریج واتەر..ئاگاداربە… دووربکەوەرەوە لە سێگۆشە..لە ناوەڕواستی ماساسوچێست دیاری کراوە..لە باشوری شاری بۆستن لە ئەمریکا..لەم ناوچەیە شتی سەیر بینراوە!!

لە ساڵی ١٩٧٠ کۆمەڵێک ڕاپۆرت کۆ کرایەوە لەسەر ئەو ناوچەیە کە شتی سەیر و دڕندە بینراوە…لە ساڵی ١٩٧٦ ڕاپۆرتێک نێردرایە حاکمی ئەو شارە کە شتێکی زەبەلاح
بە شێوەی تارمایی و چاوێکی شین بینیوه‌وه‌.

13895121_1166322596723721_7730682543038522929_n

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …