كوڕه‌كانی به‌درخان پاشا (1806-1869) میری میرنشینی بۆتان له ساڵی 1899 له ئه‌سته‌نبوڵ
دانیشتووه‌كان له ده‌سته راسته‌وه:
1- به‌حری به‌درخان به‌گ: له ساڵی 1880دا یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی شێخ عه‌بدوڵڵای نه‌هری داوه. دوایین پله‌ی قایماقم بووه.
2- عه‌لی شامیل به‌درخان پاشا (1855-1908): فه‌رمانداری سوپا و کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت.
3- ئه‌مین عالی به‌درخان (1851-1926): جێگری سه‌رۆکی جه‌معیه‌تی ته‌عالی کوردستان و سه‌رۆکی جه‌معیه‌تی ته‌شکیلاتی ئیجتماعی بووه. باوکی سوره‌یا و جه‌لاده‌ت و كامه‌ران به‌درخانه.
وه‌ستاوه‌كان له ده‌سته راسته‌وه:
1- كامل به‌درخان به‌گ (1869-1934): پله و پایه‌ی به‌رزی هه‌بووه و به رێگای رووسه‌کان هه‌وڵی رزگارکردنی کوردستانی داوه.
2- میقداد میدحه‌ت به‌درخان به‌گ (1858-1915): دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له 1898 و موته‌سه‌ریفی ئه‌یاله‌تی دێرسیم له 1910-1913.
3- حه‌سه‌ن فه‌وزی به‌درخان به‌گ (1867-1925): پله‌ی قایمقام بووه و یه‌کێک بووه له ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌کانی جه‌معیه‌تی ته‌عالی کوردستان.
4-موراد ره‌مزی به‌درخان به‌گ (1870-1941): بچووكترین كوڕی به‌درخان پاشایه. له ره‌نگ و شێوه‌دا به ته‌واوی وه‌ک به‌درخان پاشای باوکی بووه. یه‌کێک بووه له ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌کانی جه‌معیه‌تی ته‌عالی کوردستان.
دوو سه‌رنج:
1- تا ئێستا له هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی و تورکیدا به هه‌ڵه ئه‌م وێنه‌یه به ساڵی 1880 تۆمارکراوه. دوای لێکۆلینه‌وه‌و به‌دواچوونی وردم بۆ که‌سانی ناو وێنه‌که و ته‌مه‌ن و ژیانیان راستی ده‌رکه‌وت که ئه‌م وێنه‌یه و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م 7 برایه و وێنه‌گرتنیان به‌یه‌که‌وه له ساڵی 1899 له ئه‌سته‌نبوڵ بووه.
2- دانیشتووی یه‌که‌می ده‌سته راست تا ئێستا به هه‌ڵه به میقداد به‌دخان داده‌ندرا، به‌ڵام راستیه‌که‌ی ئه‌مه به‌حری به‌درخان به‌گه و له ناو راوه‌ستاوه‌کاندا دووه‌مین که‌س له ده‌سته راسته‌وه میقداد به‌درخانه.
رێناس نه‌ورۆزی