رۆشنخوازی له هزری موعته‌زیله‌دا
دیدار عثمان
07/25/2017
ئاینى ئیسلام, مێژووى ئاینەکان
3,863 Views
نووسه‌ر : ئیبراهیم ئه‌لحه‌یده‌ری |
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی |
خه‌مڵین و گه‌ڵاڵه بوونی هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناسنامه‌ی ئایینی به ههمهجۆر سیمبوڵهكانییهوه، به تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤ و خودا، نێوانی تاك و جڤاك، نێوانی باوهرِ و به‌رپرسایه‌تی، هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه بوونی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ر له رێی قورئان و سوننه‌ته‌وه، به یه‌ك جار روویان نه‌دا، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا په‌ره‌یان سه‌ند، كه هاوشان بوون له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئیسلام له وڵاتانی جۆربه‌جۆردا. ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ش وابه‌سته‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه و یه‌كێتیی هزری ئیسلامی بوو، له لای خۆشییه‌وه كاری له گه‌شه كردنی زانستی كه‌لام كرد، كه (ئه‌م زانسته) هه‌ر له به‌رایی په‌یدا بوونییه‌وه گرێدراوی كۆمه‌ڵگای فره كولتوور بوو، یه‌كه‌م له به‌سرا و پاشان له به‌غدا گه‌شه‌ی كرد، به هه‌مان شێوه كاری له په‌ره‌سه‌ندنی زانین و فه‌لسه‌فه و زانسته‌كانیش كرد. به گوته‌ی محه‌مه‌د ئه‌ركۆن، (كهلامناسی) گه‌شه سه‌ندنی هزر “ئه‌نترۆپۆلۆژیای ئیسلامی”ی هێنایه به‌رهه‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی له لای (ئیبن هه‌دیل ئهلعهللاف)دا ده‌یبینین، هه‌روه‌ها له ریزبه‌ندی هزری موعتهزیلهشدا، كه به یه‌كه‌مین بزووتنه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانی له مێژووی ئیسلامدا داده‌ندرێن.
وێرِای وێكچوونی ئه‌و مه‌یلی رۆشنخوازانهی كه له سه‌رده‌می رێنیسانس له ئه‌وروپادا په‌یدا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌یله رۆشنخوازییهی له سه‌ده‌كانی ناڤین‌دا له لای بیرمه‌ندانی عه‌ره‌ب و موسڵماناندا په‌یدا بوو، له سه‌رمان پێویسته كه جیاوازی له نێوانی دوو ره‌وتی هزریدا بكه‌ین، كه له سه‌ده‌كانی ناڤینه‌وه تا ئهمرِۆ له‌گه‌ڵ یه‌كدا له ململانێدان. ره‌وتی یه‌كه‌میان خۆی له مه‌یلی (سه‌نتراڵی لاهووت)دا ده‌بینێته‌وه، دووه‌میشیان (مه‌یلی مرۆیی)ـه، كه له خوددا خۆی چرِ كردووه‌ته‌وه. ره‌وتی یه‌كه‌میان له لای بیرمه‌ندانی موسڵمان به‌رجه‌سته بوو، ده‌قی پیرۆزی ئایینیشی بۆ خۆی كرده چاوگ (مه‌رجه‌ع). هه‌رچی دووه‌میانه، ئه‌وه له لای فه‌یله‌سووفانی عه‌ره‌ب و موسڵماناندا به‌رجه‌سته بوو، ئه‌فلاتوون و ئهرستۆشی بۆ خۆی كرده چاوگ (مه‌رجه‌ع).
هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا سه‌رده‌می رێنیسانسی ئه‌وروپا بوو، كه زاتی ئه‌وه‌ی كرد له‌گه‌ڵ لاهووتناسیدا دابرِان دروست بكات و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویش بۆ فه‌لسه‌فه به‌دی بهێنێت، له كاتێكدا مه‌یلی مرۆییانه‌ی عه‌ره‌بی-ئیسلامی نه‌یتوانی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی خۆی له چاوگی ئایین به‌ده‌ست بهێنێت. فه‌یله‌سووفانی مه‌زنی وه‌ك فارابی و ئیبن روشد، له دوایین وێستگه‌دا هه‌ر ملكه‌چی مه‌یلی ئایین بوون. جا بۆیه، وه‌ك ئه‌ركۆن ده‌ڵێ، سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریی ئه‌وروپا یه‌كه‌مین سه‌رده‌مه كه سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی بۆ عه‌قڵ به‌دی هێنا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌قڵدا.
گرفتی عه‌قڵی عه‌ره‌بی
سه‌نتراڵه گرفتێك كه به سه‌ر هزر یان عه‌قڵی عه‌ره‌بیدا زاڵه، ناته‌با بوونه له‌گه‌لڕ ده‌قی ئایینی‌دا، جا ئه‌و ده‌قه هه‌ر چییه‌ك بێت. بۆیه له سه‌رمان پێویسته جیاوازی له نێوان سێ ره‌وتی بنهرِهتیانهدا بكه‌ین، كه ئه‌م سه‌نتراڵه گرفته‌یان دیاری كردووه، ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: ره‌وتی نه‌ریتی كه ده‌ڵێ نه‌قڵ وه‌پێش عه‌قڵ كه‌وتووه.
دووه‌م: ره‌وتی عه‌قڵانی كه ده‌ڵێ له پێشدا عه‌قڵ دێت، به بێ ئه‌وه‌ی نه‌قڵیش ره‌ت بكاته‌وه یان زاتی ئه‌وه بكات پشتی تێ بكات.
سێیه‌میش: ره‌وتی سۆفیگه‌ری كه پشت به ئه‌زموونی رۆحی و رازی شاراوه‌ی ناخ و لێكدانه‌وه‌ی ره‌مزی بۆ ده‌ق ده‌به‌ستێت.
ره‌وتی یه‌كه‌م له هه‌موو پره‌نسیپه‌كانی ئیسلامدا خۆی ده‌نوێنێت كه ملكه‌چی هه‌ڵوێستی نه‌ریتین، كه تێیدا عه‌قڵ سه‌باره‌ت به‌و ده‌بێته ئامرازێكی حازر به‌ده‌ست بۆ ده‌ق، له مه‌یلی مرۆییشه‌وه دووره، بۆیه متمانه كردن به مرۆڤ و به هزری داهێنه‌رانه‌ی و به پێشكه‌وتن له لای ئه‌و (ره‌وته) كزه، تا سه‌ده‌ی نۆزده‌میش هه‌ر روو له دارِووخان و داته‌پین بوو، كه ئیدی عه‌ره‌ب و موسڵمانان به هێدمه‌ی نوێخوازیی ئه‌وروپا به‌خه‌به‌ر هاتن.
هه‌رچی ره‌وتی دووه‌مه، كه ده‌ڵێ عه‌قڵ وه‌پێش نه‌قڵ كه‌وتووه، ئه‌وا له چاخی ناوهرِاستدا بوو به نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی-ئیسلامی، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌كی هێور هه‌یه بۆ كاروانی عه‌قڵ و عه‌قڵانیزم له ئیسلامدا و چۆنیه‌تی پێكهاتنی ئه‌م عه‌قڵه و گه‌شه كردن و كار كردن و كاریگه‌ریی ئه‌و له په‌ره‌سه‌ندنی شارستانیه‌تی عه‌ره‌ب-ئیسلام و گه‌شه كردنی رهوتهكهشدا. له سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریی ئیسلامدا، له هزری ئیسلامی‌دا عه‌قڵ پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو، كه له ده‌قه‌كانی پاشتردا نموونه‌ی نییه. هه‌رچه‌نده له رووی دارِشتنی زمانه‌وه، قورئان زۆر جیاوازه له‌و دارِشتنانهی كه له كهلامناسی و فه‌لسه‌فه‌دا هه‌ن، كه چه‌مكی عه‌قڵ له قورئاندا “عه‌قڵی و ئه‌زموونی”یه، نه‌ك “عه‌قڵێكی سارد و سرِی راماناوی یان نیشانه‌ده‌ری سه‌لمێنه‌ر”. ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له قورئاندا هاتوون له نموونه‌ی “ئایا ته‌ماشا ناكه‌ن؟” یان “ئایا عه‌قڵتان پێ ناشكێت؟”، واتای ئه‌وه نییه كه بانگه‌شه بۆ به‌كار هێنانی عه‌قڵ ده‌كه‌ن، یان چه‌مكه شرۆڤه، یان شرۆڤه‌ی لۆژیكیانه بۆ دیارده‌كان، به‌ڵكوو ئه‌م جۆره شرۆڤه‌یه دواتر په‌یدا بوو، واته له پاش ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی گریك (یۆنان) هاته نێو جیهانی ئیسلامه‌وه، ئه‌مه‌ش قۆناغی دووه‌مه كه تێیدا عه‌قڵانیزم په‌یدا بوو و گه‌شه‌شی كرد، كاتێك بۆ یه‌كه‌مین جار عه‌قڵی ئیسلامی راسته‌وخۆ رووبهرِووی عه‌قڵی فه‌لسه‌فی و زانستیانه‌ی گریك بووه‌وه، ئه‌میش له رێی ململانێ له‌گه‌ڵ و له دژی مه‌عریفه‌ی ئه‌فسانه‌یی سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌م شته‌ش هزری سه‌ربه‌خۆی شیكارانه‌ی موعته‌زیله به‌رجه‌سته‌ی كرد، كه به‌راییه‌كانی په‌یدا بوونی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیی گه‌ڵاڵه كرد.
موعته‌زیله و پرسی ئایین
گه‌ڵاڵه كردنی پرسی ئایین له لای موعته‌زیله مۆركێكی روونی عه‌قڵانیی هه‌یه، كه به‌ند نییه ته‌نیا به تاك و ته‌نیایی خودا، به‌ڵكوو هاته سه‌ر باسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و برِوا و ره‌وشتیش، چی دی نه‌قڵ وه‌ك ته‌وه‌ری مه‌عریفه نه‌مایه‌وه، به‌ڵكوو عه‌قڵ بووه ئه‌و ته‌وه‌ره، ئه‌مه‌ش له راستیدا بووه وه‌رچه‌رخانێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له هزری عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا، كه ئیدی له‌وه به دواوه مرۆڤ زاتی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، تێكرِای گه‌ردوون بخاته به‌ر حوكمی عه‌قڵ و برِیارهكانی ئه‌وه‌وه، هه‌ردوو جیهانی دین و دنیاش به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی رێك بخات. جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر عه‌قڵ، وابه‌سته‌ی جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر ئازادی بوو، عه‌قڵێك نییه بێ ئازادی، ئازادییهكیش نییه بێ عه‌قڵ، عه‌قڵیش له واقیع حاڵی ده‌بێت، ئازادییش واقیع به گوێره‌ی عه‌قڵ دهگۆرِێت یان دووباره گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كاته‌وه.
ئه‌م قسه‌یه‌ش واته پره‌نسیپی سه‌ربه‌خۆیی عه‌قڵ، كه به هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت جیاوازی له نێوانی هه‌ق و ناهه‌ق، چاكه و خراپه‌دا بكات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بایه‌خه به‌راییه كه ده‌درێته عه‌قڵ، واته وه‌ڵامێكی راسته‌وخۆیه بۆ بیركردنه‌وه‌ی نه‌ریتی، كه ده‌ڵێ مرۆڤ ناتوانایه له‌وه‌ی به ته‌نیا به عه‌قڵ و توانای مرۆیی خۆی بگاته راستی و چاكه. به‌م شێوه‌یه موعته‌زیله ئایین و سیاسه‌تیان له یه‌كدی جیا كرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان پێیان وا بوو كه له نێوانی عه‌قڵ و ئاییندا ناكۆكییه‌ك نییه. (ئه‌بوو حه‌ییان)ی ته‌وحیدی نموونه بوو بۆ رۆشنبێرێكی ئازاد له هه‌موو بن دهستییهك، كه گوزارشتی له رووبه‌رێكی فراوان له رای ئازاد كرد، هه‌روه‌ها بناغه‌ی “نوێخوازی”یه‌كی دانا، (ئه‌و نوێخوازییهش) له كه‌شێكی عه‌قڵیی وادا په‌یدا بوو، كه ئازادی و بوێرییه‌كی زۆری تێدا بوو. باوهرِی ته‌واویشی به‌وه هه‌بوو، كه ملهورِیی ده‌سه‌ڵات زۆر جار له ملكه‌چی و ده‌ست به‌ردانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به تایبه‌ت چینی نووسه‌ران كه بریتی بوون له ئه‌نتلجنسیای ئه‌و سه‌رده‌مه.
ته‌وحیدی، بووه ئه‌ندامی یه‌كێك له بزووتنه‌وه نهێنییه‌كانی به‌غدا و به‌شداریی له نووسینی “نامه‌كانی برایانی سه‌فا”شدا كرد، كه هه‌وڵێكی رۆشنگه‌رانه بوو، ئامانجی گۆرِینی كۆمه‌ڵ بوو له رێی كولتوور و زانست و فه‌لسه‌فه‌وه. به‌م جۆره (نامه‌كانی برایانی سه‌فا) شێوه‌ی نموونه‌ییانه‌ی رۆشنبیری فه‌یله‌سووفی پێشكه‌ش كرد، (ئه‌و رۆشنبیره‌ی) نهگلاوهته خزمه‌ت كردنی سوڵتانه‌وه.
هه‌رچی (ئیبن حه‌زم)ـه، پێی وا بوو به‌كار هێنانی عه‌قڵ له كاروباری دنیایی به شێوه‌یه‌كی لۆژیكی، چاره‌سه‌ر كردنی گه‌وره‌ترین و ئاڵۆزترین كێشه مسۆگه‌ر ده‌كات، چونكه مرۆڤ به عه‌قڵی خۆی له هه‌موو گیاندارانی دی جیا ده‌بێته‌وه، كه به سایه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌توانێت هه‌موو خه‌مێك له بیركردنه‌وه‌ی خۆی ده‌ربكات، هه‌روه‌ها زاڵ بوون به سه‌ر لادانی (چهوتییهكانی) مرۆڤ، راستهرِێی (ژیانه).
(ئیبن مهسكهوێ) كه ساڵی 1030ی.ز كۆچی دوایی كردووه، به فه‌یله‌سووف و دیرۆكنووسێكی مه‌زن داده‌ندرێت، گه‌لێك زانیاری و زانینی هه‌ر له زانستی قورئان و فه‌رمووده‌وه تا ده‌گاته فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتوونی كۆ كرده‌وه، سه‌رباری شاره‌زاییه‌كه‌ی له كولتووری كۆنی وێژه و فه‌لسه‌فه‌ی ئێران. كتێبه‌كه‌شی “پوخته كردنی ره‌وشت” به گرنگترین كتێبی ئه‌و داده‌ندرێت، چونكه به‌ره‌نجامی ساڵانێكی دوور و درێژی خوێندن و توێژینه‌وه و رامانه، هه‌روه‌ها سیسته‌مێكی پته‌وی بینای فه‌لسه‌فیانه‌شی پێك هێنا، كه پرۆگرامێكی په‌روه‌رده‌یی لێ كه‌وته‌وه، (ئه‌و پرۆگرامه)ش بناغه‌یه بۆ رهوشتناسییهك كه له سه‌ر میتافیزیك و گه‌ردوونناسی رۆنراوه.
نموونه‌ی ئه‌م فه‌یله‌سووفانه، سه‌رگه‌رمانه كاریان كرد بۆ قووڵ كردنه‌وه‌ی هزری كراوه‌ی مرۆیی به‌ره‌و زانسته‌یلی دنیایی و عه‌قڵی، هه‌روه‌ها فراوان كردنی بازنه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی (ئه‌و هزره) له رێی میتۆدكارییهكی وێژه‌ییانه‌ی ستاتیكایی دڵگیره‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌بوو حه‌ییانی ته‌وحیدی، كه ناوی لێ نرا “فه‌یله‌سووفی ئه‌دیبان و ئه‌دیبی فه‌یله‌سووفان”، كردی. ئه‌و به وشكی قسه له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه ناكات، وه‌ك ئیبن روشد و فارابی كردیان، به‌ڵكوو ئه‌و به شێوه‌یه‌كی تهرِ و پاراو و زیندوو، به شێوازێكی به‌رزی وێژه‌یی، قسه‌ی كرد.
ره‌وتی سێیه‌میش، ره‌وتی میللیی سۆفیگه‌ری بوو، كه له زه‌مینه‌یه‌كی سیاسیی یاخییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و گه‌شه‌ی كرد، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی رۆحی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مبه‌ر به ره‌وشی باوی جڤاكی و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رووبهرِوو بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌میش (ده‌سه‌ڵات) به گوشار و زۆره‌ملێی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، (ئه‌و ره‌وته‌ی) چه‌واشه كرد و كردییه گۆشه و ئه‌ڵقه‌ی ده‌روێشایه‌تیی دابرِاو له ره‌وتی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. سۆفیگه‌ریی میللی (جه‌ماوه‌ری) له جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاو بووه‌وه، زۆر گرووپ و سیسته‌م و ته‌ریقه‌تی سۆفیانه په‌یدا بوون، هه‌ر یه‌كه‌شیان رێكاری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ جیهادی دژ به نه‌فس. به‌ڵام داته‌پینی پله به پله‌ی هزر و كردار، سۆفیگه‌ریی فه‌لسه‌فیانه‌ی كرده ته‌نیا سرووتگهلی چه‌ق به‌ستووی تێكه‌ڵ به زۆر له بیدعه و جادووگه‌ری و خورافه.
كاریگه‌ریی نهرێنانهی ده‌روێشایه‌تی له ماوه‌ی داته‌پینی شارستانیدا به روونی ده‌ركه‌وت، كاتێك هه‌ندێك گرووپی سۆفیگه‌ر، هه‌ڵوێستی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی لایه‌نگر به حكوومهتگهلی ملهورِیان گرته به‌ر، پاشان هه‌مان جۆره هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئیستیعمار (كۆلۆنیالیزم) نواند، هه‌روه‌ك له سه‌رده‌می كۆتایی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، هه‌روه‌ها له مه‌غریب عه‌ره‌بیدا ده‌یبینین.
شكست خواردنی بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی-ئیسلامی هه‌ر ته‌نیا وابه‌سته‌ی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی نییه، به‌ڵكوو به جیا بوونه‌وه‌ی تیۆری له كاری كرداره‌كی، كه چینی ناوه‌ند و رۆشنبیر گرتبوویه ئه‌ستۆ، كه ده‌بوو پره‌نسیپه‌كانی رۆشنگه‌ری و عه‌قڵانیه‌ت له سه‌ر شانی خۆی هه‌ڵبگرێت، بێ په‌روا یان ماندوون درێژه به كاروانه‌كه‌ی بدات، به‌ڵام هه‌ر كه (ئه‌و چینه) ده‌گاته ده‌سه‌ڵات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می (مه‌ئموون)دا رووی دا، پشت له پره‌نسیپ و بیر و بۆچوونی شۆرِشگێرِانهی خۆی ده‌كات، كه ئه‌ویش (واته ئه‌و چینه) له لای خۆیه‌وه كه‌وته سه‌ركوت كردنی نه‌یارانی، له‌و پره‌نسیپانه‌ی هه‌ڵی گرتوون و ئه‌و قسانه‌ی له گوتاره‌كانیدا گوتوونی و ئه‌وانه‌ی له كتێبه‌كانیدا نووسیونی، ژیوان ده‌بێته‌وه. محه‌مه‌د بن عه‌بدولمه‌لیك ئهلزهیات، كه بیر و بۆچوونی موعته‌زیله‌ی ده‌گوته‌وه و گوته‌كانی ئه‌وانی كرده رێرِه، كاتێك گه‌یشته ده‌سه‌ڵات وه‌ها گۆرِا، بوو به جه‌للادێكی دڵرِهق كه خه‌لافه نموونه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وی به خۆوه نه‌دیوه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه دهگهرِێتهوه، كه عه‌قڵ هه‌ر وه‌ك برِوایهك مایه‌وه و له بهراییگهلی دووره گومانی شه‌رعییه‌وه ده‌ستی پێ ده‌كرد، به واتای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌ر به ئه‌فسانه‌یی و دوور له ئه‌زموون و كاری كرداره‌كی و پرسیاری به‌رده‌وام مایه‌وه.
لۆژیكت ناسی تۆ زه‌ندیقی!
گواستنه‌وه‌ی شارستانیه‌تی عه‌ره‌ب-ئیسلام له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژاوا و ئه‌نده‌لوس، له پاڵ ئه‌و فاكته‌رانه‌ی دی كه قسه‌مان له‌باره‌یانه‌وه كرد، یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ئاوا بوونی مه‌یلی مرۆیی و عه‌قڵانی و گۆرِانی هه‌ڵوێستی هزری و فه‌لسه‌فی، نه‌مازه له پاش ئه‌و نسكۆیه‌ی رووبهرِووی فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵانی بووه‌وه له پاش ئه‌و هێرشه‌ی غه‌زالی له كتێبی “پووچیی فه‌یله‌سووفان”دا كردییه سه‌ر رۆڵی عه‌قلڕ و عه‌قڵانیزم له كه‌له‌پووری ئیسلامدا و زاڵ بوونی ده‌قی چه‌ق به‌ستوو و رهسهناندنی (ئه‌و ده‌قه)، هه‌روه‌ها زاڵ بوونی ره‌وتی ناعه‌قڵانی، كه ده‌بێته مایه‌ی بچووك كردنه‌وه‌ی به‌های عه‌قلڕ و عه‌قڵانیزم و گهرِاندنهوهی شكۆ بۆ لۆژیكی ئه‌رستۆ، كه ئیدی (ئه‌و لۆژیكه) پشت گوێ خرا و زاڵ كردنی هه‌ڵوێستی ئایین، كه پێی وایه عه‌قلڕ ناتوانێ سه‌ربه‌خۆیی هزری به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه هه‌ر ده‌بێ له خزمه‌تی ده‌قی ئاییندا بێت كه قابیلی ره‌خنه و گفتوگۆ نییه، چونكه نوێنه‌رایه‌تیی وه‌حی (ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه هاتووه‌ته خوارێ) ده‌كات. ئه‌و گوته‌یه‌ی (سیووتی)ش بڵاو بووه‌وه كه ده‌ڵێ “لۆژیكت ناسی، تۆ زه‌ندیقی”، لۆژیك ده‌بێته مایه‌ی بزواندنی هزر و گومان و بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و ره‌خنه، ئه‌مه‌ش (به برِوای سیووتی) رێ بۆ كفر و خوانه‌ناسی خۆش ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت داخستنی ده‌رگای بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی عه‌قڵانی، هه‌روه‌ها داخستنی ده‌رگای پێوان و ئیجتیهاد، نه‌ته‌وه (موسڵمانان)ی خسته نێو ته‌ڵه‌زگه‌یه‌كی شارستانییه‌وه و (فیقه)یشی كرده ئامرازێكی ده‌سته‌مۆ كردن له ده‌ستی مه‌لایانی ده‌ربار و وهعزدهرانی سوڵتان. به‌م جۆره سه‌ركێشییه‌كه‌ی عه‌قڵی ئیسلامی له درێژه‌دان به رووبهرِوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه وه‌ستا، كه ئه‌وسا باڵی به سه‌ر كۆمه‌ڵدا كێشا بوو، ئه‌مه‌ش بواری به گوێرِایهڵیی كوێرانه و ملكه‌چی دا، كه هۆشیاریی ئه‌فسانه‌یی چه‌سپاند و پرۆسه‌ی داكشان به‌ره‌و چاخی داوكهوتن و تاریكیی ئاسان كرد.
ژێده‌ر:
1- ابراهيم الحيدري، النقد بين الحداثة وما بعد الحداثة، دار الساقي، بيروت 2012.
2- ابراهيم الحيدري، صورة الشرق في عيون الغرب، دار الساقي، بيروت 1996.
3- محمد اركون، نزعة الانسنة في الفكر العربي، دار الساقي، بيروت 1989.
4- محي الدين اللاذقاني، آباء الحداثة، لندن 1996.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ماڵپهرِی (ایلاف) به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو بووه‌ته‌وه. |
2017-07-25