ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له‌چیای برادۆست له‌ناوچه‌ی بارزان، كهشوێنهواری ئیسكه په‌یكه‌ری مرۆ
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له‌چیای برادۆست له‌ناوچه‌ی بارزان، كهشوێنهواری ئیسكه په‌یكه‌ری مرۆڤی نیاندرتالی لێدۆزراوه‌ته‌وه، ته‌مه‌نی له(45-60) هه‌زار ساڵ ده‌بێ، له‌كوردستانی كۆندا سوئیهكان له‌ناوچه‌ی سورباتۆ له‌ناوه‌ڕاستی هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین كه‌ده‌سه‌ڵاتیان ماوه‌یه‌ك تا ناوچه‌ی ئور كشاوه
ڤی نیاندرتالی
لێدۆزراوه‌ته‌وه، ته‌مه‌نی له(45-60) هه‌زار ساڵ ده‌بێ،
له‌كوردستانی كۆندا سوئیهكان له‌ناوچه‌ی سورباتۆ له‌ناوه‌ڕاستی هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین كه‌ده‌سه‌ڵاتیان ماوه‌یه‌ك تا ناوچه‌ی ئور كشاوه. لۆلۆییه‌كان له‌ناوچه‌ی میزۆپۆتامیاو به‌تایبه‌تی ده‌شته‌كانی زه‌هاوو شاره‌زوور كه‌له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان به‌و ناوچانه‌یان ده‌گوت وڵاتی زاموا. له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین لۆلۆییه‌كان خودان ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزبوون پایته‌خته‌كه‌یان شارێك بوو به‌ناوی خمازی
له ناوچه‌كانی باكورو رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی لۆلۆییه‌كان نێوی ده‌وڵه‌تێكی دیكه دێ به‌ناوی گۆتی یان گۆتیه‌كان، كه‌ئه‌وانیش له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌م و هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین ناویان دێت كه‌توانیویانه بۆ ماوه‌ی سه‌دساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراقیش بكه‌ن. كاشیه‌كان له‌ناوه‌راستی هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزیان دروست كردووه له‌كوردستان ده‌سه‌ڵاتداربوون و له‌ساڵی 1595 – 1162 پ.ز حوكمی وڵاتی بابلیان كردووه و زۆر شوێنه‌واری شارستانیان له‌پاش به‌جێماوه.
میلله‌تانی دیكه‌ی به‌ناوبانگ له‌كوردستان ناویان هاتووه‌و ده‌سه‌ڵاتیان پێكهێناوه وه‌ك میتانییه‌كان و تۆرانییه‌كان و ماننایه‌كان. به‌ڵام میدیه‌كان له‌میلله‌تانی به‌ناوبانگی كوردستانی كۆنن و توانیویانه له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین دا ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره ئاوا بكه‌ن كه‌به‌هاوكاری كلدانیه‌كان له‌ساڵی 612 پ.ز ده‌وڵه‌تی ئاشوریان له‌ناوبردووه‌و شاری نه‌ینه‌وای پایته‌ختیان كۆنترۆڵ كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی بۆچوونی هه‌ندێك له‌توێژه‌ران میدیه‌كان باپیر‌و بنه‌چه‌ی كوردانن بۆیه ساڵی دامه‌زراندنیان له‌ساڵی 700پ.ز به‌سه‌ره‌تای ساڵی كوردی دانراوه.
كاردۆخیه‌كان كه‌له‌ناوچه‌كانی بۆتان بوونیان هه‌بووه. له‌لای به‌شێك له‌توێژه‌ران به‌باپیره گه‌وره‌ی كوردان داده‌نرێن، زه‌ینه‌فۆن نووسه‌ری به‌ناوبانگی یۆنانی پاش شكستی سوپاكه‌ی له‌شه‌ڕێكی ناوخۆی هه‌خامه‌نیشه‌كاندا له‌گه‌ڵ (10)هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی یۆنانی به‌زێدی كاردۆخیه‌كاندا تێپه‌ڕیوه‌و له‌ساڵی 401پ.ز زۆر زانیاری شایسته‌ی له‌باره‌یانه‌وه تۆماركردووه. هه‌روه‌ها له‌ساڵانی دواتردا كوردستان رووداو‌و گۆڕانكاری زۆری به‌خۆوه دیوه وه‌كو شه‌ڕی گوگمێر له‌نزیك هه‌ولێر له‌نێوان سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی و سوپای هه‌خامه‌نشیه‌كان له‌ساڵی 331پ.ز. دواتر كوردستان به‌زۆری له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌كانی ئه‌شكانی و حدیاب و ساسانی و بیزه‌نتی و (رۆمه‌كان) دابووه.
-رەسەنی کورد:
نەتەوەێ کورد دەچێتەوە سەر کۆنترین نەتەوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست کە بە لانکی شارستانیەتی کۆن دەناسرێ. لە بەر ئەوەی تائێستاش لێکۆڵینەوەێ پێویست لە سەر میژووی کورد نەکراوە، زۆر بیروڕای جێاواز لە سەر رەسەنی کورد‌و پەرەئەستاندنی میژوویی کورد هەێە. هێندێک لە ” مێژوونووسان” بە ئەنقەست راستییە مێژوویەکان بەراوەژوو نیشان دەدەن، بۆ ئەوەێ بە هێنانەوەی هێندێ بەڵگەێ بێ ئەساس ئیسبات بکەن کە کورد لە رەگەزی سامیە یان تورکە. هێندێکی تر خزمایەتی نێوان زمانی فارسی و کوردی و ئەوە کە هەردوو زمانەکە دەچنەوە سەر لقی زمانە ئێرانیەکان دەکەنە بەڵگەێ ئەوە کە کورد بە فارس دابنێن. بە کورتی دان بە بوونی کورد وەک نەتەوەیکی سەربەخۆ دانانێن و پەرەستاندنی مێژوو بەرەوەژوو نیشان دەدەن .
ئەمرۆ زانست دەری خستوە کە کورد لە تۆرەمای عەشیرەتاکانی زاگرۆسە (گۆتی و لوولوویی و هی تی ) کە لە رۆژگاری کۆن دا لە ماڵبەندی چیاکانی زاگرۆس نیشتەجی بوون و لە گەڵ عەشیرەتەکانی (هیندو ئورووپای) کە لە هەزارەێ دووهەمی پێش زایین دا هاتوونە ئەو مەڵبەندە تێکەڵاو بوون. بەڵگە مێژووییەکانی سەردەمی ئەکاد دەری دەخەن کە عەشیرەتی لوولوویی و گۆتی ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین پێوەندییان لە گەڵ ئەکادییەکان دامەزراندوەو تەنانەت چەند کەسێکیش لەو دوو عەشیرەتە لە دەوڵەتی ئەکاددا فەرمانرەواییان کردوە.
لە سەر ریشەێ وشەێ ” کورد” یش ناکۆکی هەێە . هندێک دەیبەنەوە سەر وشەێ کوردخۆی کۆن کە گەزنفون باسی کردوە، و هندێکی تر دەیبەنەوە سەر کورتیەکان کە نزیک گۆلی ورمێ ژیاون. گەزەنفون ساڵی چوارسەدی پێش زایین لە کتێبی بە ناوبانگی خۆی دا “ئاناباس” (گەرانەوە) ئازایەتی کوردخوییەکان باس دەکاو بە دریژی باسی ئەو شەڕە دەگیرێتەوە کە لە کاتێک دا بە سەرکردەیی دە هەزار سەربازی یوونانی لە ئیرانەوە بۆ یونان گەراوەتەوە ، لە گەڵی کردوون.
٢-کورد لە رۆژگاری کۆن دا :
ئەو بروایە بە هێزە کە کوردەکان نەوەێ مادەکانن (میدیاکان) و تاریخەکەشیان بە گرتنی شاری نەینەوا دەست پێ دەکا،کە لە ساڵی ٦١٢ ی پێش زایین بە دەستی کیاکسار پادشای مادەکان گیرا.
لە سەردەمی ئیمپراتوری ماد لە سەدەێ حوتەمی پێش زایین دا ، کە وڵاتێکی بەرینی گرتبوە نەجیب زادەکانی ماد دەسەڵاتیکی زۆریان پەیدا کرد بە چەشنیکی بێ وینەش دەوڵەمەند بوون. نابونید فەرمانرەواێ بابل نوێنەرانی نەجییب زادەکانی مادی بە ” پادشا” ناو دەبرد. هەتا نەجیب زادەکان دەوڵەمەندتر دەبوون، بۆرەپیاوی عەشیرەتەکان هەژارتر دەبوون و ژمارەێ کۆیلەکان زیادی دەکرد. زیاتر بوونی جیاوازی سامان و زۆربوونی کۆیلەکان بوو بە هۆیێ ئەوە کە یەکیەتیی عەشیرەتی ماد تێک بچێ و ببێ بە دەوڵەتێکی کۆیلەداری. هەرچەند لە بەر خەیانەتی بەشێکی زۆر لە نەجیب زادەکانی ماد ئیمپەراتۆرێ ماد لە ساڵی ٥٥٠ی پێش زایین دا سەری بۆ حکوومەتی پارسەکان نەوی کرد، بەڵام کوردەکان لە چیا سەختەکان دا سەربەخۆیی خۆیان هەر پاراست ، گەزەنفون لە کتێبی ئاناباس دا دەڵی ” کوردخۆییەکان کە لە چیاکان دەژین، هیچ کاتێک چە بۆ دەسەڵاتی کسارکەس ” خەشایارشا” و چە بۆ دەۆڵەتی ئەرمەنی سەریان شۆر نەکردەوە”.
وا دیارە لە رۆژگاری ساسانییەکانەوە لە سەدەێ حەوتەم پێش هاتنی عەرەبەکان کورد بەو ناوە ناسراوە، ئەو وەختەش تا رادەیەک هەر لە دەوروبەری ئەو ماڵبەندەدا نیشتەجێ بووە کە ئێستا پێ دەبێژن کوردستان.
١-عەرەبەکان حکومەتی ساسانیەکانیان رووخاند کە یەکێک لە گەورەترین بنەماڵەکانی پادشایەتیی ئێران بوو. دوای ساسانیەکان هەتا هیرشە سەختەکای مۆغوول چەند بنەماڵەێ تر پادشایەتیان کرد، لە هەمووان گرنگتر شەدادی یەکان بوون کە بنەماڵەێ پادشایەتی خۆیان ساڵی ٩٥١ لە باکووری کوردستان دا دامەزراند.
دوای ئەوان مەروانیەکان هاتن لە نۆسەدو نەوەد تا هەزاروشەسوونۆ کە فەرمانرەوایی دیاربەکرو چەند شاریکی ئەرمەنستانیان بە دەستەوە بوو. یەکێک لە پڕ شانازیترین فەسڵەکانی مێژووی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراس خەباتی سەرکەوتووی “سەلاحەدینی ئەیوبی ” دژی هێرشی سەلیبییەکانی ئەورووپایە. سەلاحەدین ئیمپراتورێکی دامەزراند کە میسر‌و سوریا‌و بین النهرینی داگرتبوو.حکومەتی ئەیوبیەکان هەشتاو یەک ساڵ درێژەێ هەبوو( هەزارو سەدو شەستو نۆ- تا هەزارو دوسەدو پەنجا)کە گەورەتریب بنەماڵەێ پادشایەتیی ئەو سەردەمە بوو. لەو رۆژەوە هەتا هێرشی مۆغولەکان کوردەکان کە زۆر شەرکەرو ئازا بوون، زۆر جار خزمەتی گەورەیان بە حوکمرانە بێگانەکان دەکرد.بەڵام پاش هاتنی موغولەکان سیاسەتێکی زۆر چەوت بەرامبەر بە کوردەکان دەست پێکرا.کە بریتی بوو لە بە کارهێنانی خزمەت و قارەمانەتیی کورد بۆ شەرو هەرای دژی نەتەوەکانی تر، و بە گژیەکتر داکردنی عەشیرەتە کوردەکان. ئەم سیاسەتە تا ئەمرۆش هەر بەردەوامە ، هەرچەند رۆژبەرۆژ کەمتر سەرکەوتوە.
سێ هێرشی گەورە وەزعی دانیشتوانی کوردستان و ئاسیای نزیکیان تا رادەیەکی زۆر شپرزە کرد،هاتنی تورکەکانی سەلجووقی ساڵی ١٠٥١،و موغوول ساڵی ١٢٣١، و تەیمووری لەنگ ساڵی ١٤٠٢، یەک لە دوای یەک بوونە هۆی داگیر کردن و ویرانکردنی وڵاتەکەو زۆر گیر‌و گرفتی ئابووری و کۆمەڵایەتیی گەورەیان پێک هینا کە تا ماوەیەکی دوور چارەسەر نەکران