ئیتر وایه، هه‌ندی كه‌س گه‌مه‌كه‌ی لێئهبی به‌ڕاست و ئه‌كه‌وێته مشت‌ومڕ! هه‌یشه تا ختووكهینهدهی پێناكهنی! گه‌مه‌ی فه‌لسه‌فه چه‌ندین چه‌رخ مروڤایه‌تیی به‌جۆره‌ها مشتومرهوه خه‌ریككرد كه‌ئه‌گه‌ر به‌هه‌موویان ده‌ریایه‌كی لیپڕكهی، به‌ڕاده‌ی ئه‌و موبایله‌ی ئه‌وه‌نده‌ی چوار په‌نجه‌یه راژه‌ی مروڤایهتییان نه‌كردوه.مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ته‌كنه‌لوجیا ته‌نگی به فه‌لسه‌فه هه‌لچنیوه.
ئنجا ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك بگه‌رێینه دواوه ئه‌بینین ئه‌و هه‌موو پایه‌به‌رزو خوینده‌وارو پروفیسورانهی ئهفلاتونئاسا خۆیانكردۆته شاگردی به‌شیر وه‌ك شاگردیهكهی ئه‌فلاتون بۆ سوكرات، شهپولیكی وه‌همیان بۆ به‌شیر موشیر دروستنه‌كردوه وه‌ك به‌ریز سواره نه‌جمه‌دین له نووسینیكیدا وتوێتی! ئه‌وانه كه وتویانه به‌شیر موشیر فهیلهسووفبوه، راستییان دركاندوه.بۆ فه‌لسه‌فه‌ش بروانامه‌ی به‌رزو خوینده‌واریی زۆر مه‌رج نیه.زوربه‌ی په‌ندی پیشینانی میلله‌تان كه ئهچنهخانهی فه‌لسه‌فه‌وه بیرۆكه‌ی نهخویندهوارهكانیانه، فه‌یله‌سووفه ناوداره‌كانی جیهان وه‌ك سوكرات، ئه‌فلاتون، ئه‌ره‌ستو، دیكارت، هیگل، نیتشه، شوبنهاوه‌ر، فیورباخ، سارته‌ر، فوكو، پوپه‌ر، ماركس، راسل و هتد هه‌موویان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز نه‌بوون.هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ره‌كانیش.ئیسلام به‌وه‌وه شانازی ئه‌كات كه په‌یامبه‌ره‌كه‌ی نهخویندهواربوه!
من نازانم كی و چۆن سوكرات و به‌شیری به یه‌ك چواندوه.ئه‌شی ئه‌وه لهوهوهبی كه بیروكهكانی هه‌ردوكیان خهلكیتر نووسیویانه‌ته‌وه.وه‌ك ئه‌فلاتوون و زه‌ینه‌فون بۆ سوكرات و نه‌به‌زو ژیر‌و زوریتر بۆ به‌شیر.یا به‌وه‌ی هه‌ردوكیان دژی چهواشهكاریبوون (سه‌فسه‌ته) .یابهوهی هه‌ردوكیان دژی رژیمبوون.یابهوهی هه‌ردوكیان رژیمی دیكتاتوری له‌ناویبردن.جباوازی نیوانیشان ئه‌وه‌یه كه ئه‌فلاتونی زیره‌كترین شاگردی سوكرات به خۆی و به بۆماوه‌ی وهستاكهشیهوه نه‌گه‌یشته وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ی دنیا چۆن دروستبوه؟؟ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی وت: (خودا دنیای دروستكردوه‌و دوایی بیریچوتهوه!!) كه به‌م وته‌یه ریسه‌كه‌ی خۆیانی كردوتهوه به خوری! به‌لام فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به‌شیر كه دوایی دیمه سه‌ری، ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێكاوه.
تا ئیستا فه‌لسه‌فه گه‌لی بوا ری گرتوته خۆ، وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی: (مادی، نامادی، زانست، زانین، ئاین، په‌روه‌رده، ده‌رونی، بیركاری، شیكاری، میژوو، یاسا، زمان، سیاسه‌ت، فیزیك، فه‌لسه‌فه‌ی فه‌لسه‌فه واتا دوای فه‌لسه‌فه‌و هتد) رای فه‌یله‌سوفه‌كانیش به‌رامبه‌ر ئه‌م بوارانه به‌پێی سنووری جوگرافیان یا به‌پێی دیدگایان، جیاوازن له یه‌كدی و كۆَكنین له‌سه‌ر یه‌ك را!وه‌ك:فه‌لسه‌فه‌و فه‌یله‌سوفه‌كانی: (گریكی، روژههلاتی، چینی، یابانی، هیندی، ئنگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئه‌لمانی، روسی، ئیسلامی، بوزی وهتد) .
به‌لام گرنگی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به‌شیر له‌چاو ئهوانیكهدا له‌م دوو خاله‌دا چڕئهبیتهوه:
1-له‌هه‌موو ئه‌و فهلسهفانهیتر جیاوازه.
2-هه‌موانیش له‌سه‌ری كۆكن.
ئیستا دیمه سه‌ر گه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌كه، یا لیكدانه‌وه‌ی ئه‌و دوو خاله:
فه‌لسه‌فه‌ی به‌شیر فه‌لسه فهی پێكه‌نینه.به‌لی پیكه‌نین.پیكه‌نین لایه‌نیكی گرنگه له ژیانی مروڤدا.پیكه‌نین زه‌رده‌خه‌نه ئه‌خاته سه‌ر لێوان، خۆشی ئه‌باته ناو دڵان، رهوینهری په‌ژاره‌یه، بۆ نه‌خۆشی چاره‌یه…دوو خه‌سڵه‌تی كه‌سێتی كه له بنچینه‌دا دژ به‌یه‌كن (ساویلكهیهتی و بلیمه‌تی) له پێكهاته‌ی به‌شیر موشیردا هاوته‌ریب و گونجاو بوون.به‌شیر له‌باری ئاسایی‌دا كه‌سێكی ساده‌و ساویلكهبوو.له‌كاتی خه‌وو خه‌یالدا: فه‌یله‌سوف، جه‌وامیر، ئازا، سیاسه‌تكار هۆنیار، سهرۆكبوو.ئه‌و خه‌وو خه‌یالی لائهبوو به راستی.گهلیجار كه‌سایه‌تییه بلیمه‌تییه‌كه‌ی كه‌له‌كاتی خه‌وو خه‌یالدا ئه‌كه‌وته كار، تاچهندرۆژیك یا چه‌ند مانگیك بهرینهئهدا.ئه‌و كه ئه‌یوت له تارانه‌وه به پاپور چووم بۆ ئه‌نكه‌ره! خۆی وایئه‌زانی ئه‌وه راستبوه.بهدرۆینهبوو.ئه‌شێ له خه‌ویا یا به خه‌یال ئه‌و گه‌شته‌ی كردبی.جا ئه‌گه‌ر كه‌سیكی نه‌شاره‌زا له پێكهاته‌ی به‌شیر بیوتایه ئه‌مه راستنیه چونكه له‌نیوان تاران و ئه‌نكه‌ره‌دا ده‌ریا نیه، ئه‌و ئه‌م قسه‌یه‌ی زور به‌لاوه سه‌یربوو! ئه‌یوت تۆ عهجیبیت َ من خۆم چووم! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر ره‌خنه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وامبوایه، به‌شیر وه‌ك كه‌سیكی بیئهقڵ سه‌یری ئه‌كردو پێیئهوت تۆ خه‌زنه‌ی زانستنیت تۆ خه‌زنه‌ی ئه‌وه‌یت!هه‌ی دیماغ: من باسی ئیستا ناكه‌م باسی سه‌فه‌ربه‌ر ئه‌كه‌م!.(ئالێره‌دا كهسیتییه ساویلكهكهی سه‌ری ههلئهدا) و ئه‌یوت: بۆچی من نازانم ئیستا ئه‌و ده‌ریایه نیه!؟
من جاریك له له‌نده‌ن چوومه موزه‌خانه‌یه‌ك، له گۆشه‌یه‌كدا وینه‌و هیلكارییهكی بزواو هه‌بوو پیشانی ئه‌دا كه هه‌موو 25 هه‌زار سال جاریك، وشكانی زه‌وی، هه‌مووی لهیهكئهداتهوه، واتا هه‌موو كیشوه‌ره‌كان یهكئهگرنهوهو هه‌موو ده‌ریاكانیش یه‌كئه‌گرنه‌وه، جاریكیكهش له‌ماوه‌ی 25 هه‌زار سالیكهدا له‌یه‌كتر جیائهبنهوهو كیشوه‌ره‌كان و ده‌ریاكان دروستئهبنهوه! پێكه‌نین گرتمی و له‌به‌رخۆمه‌وه وتم كێئهلی ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ریا خهیالیهكهی به‌شیر نیه كه ئیستا وشكیكردوه!!
به‌شیر موشیر چه‌ندین داستانی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌می بۆئهگیراینهوه كه خۆی تیایاندا زاپتقوماندانیبوه وجهامێری و ئازایه‌تی و بلیمه‌تی و جه‌ربه‌زه‌یه‌تی سه‌رسورهینه‌ری تیادیون، ئیستا كه ئه‌وانه‌م بیرئهكهویتهوه دیسان پیكه‌نین ئهمگری و ئه‌لێم: كێئهلی ئه‌و پالهوانیتیانهی هه‌ندی له سه‌ركرده‌كانی كورد له چیاكاندا كه ئیستا بومانئهكیرنهوه یا پیمانئهفروشنهوه، وه‌ك خه‌ونه‌كانی به‌شیر نیه!؟ له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازیه‌دا كه به‌شیر وایئه‌زانی راستبوه و ئه‌مان چاك ئه‌زانن هه‌میشه له هێڵه‌كانی دواوهبوون!
به‌وجوره جیاوازیی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به‌شیر له‌وه‌دایه كه هیچكام له فه‌یله‌سوفه‌كانی جیهان له‌ده‌رگای فه‌لسه‌فه‌ی پیكهنینیان نه‌داوه، وه‌ك كاراكته‌ر یكی ئه‌و بواره‌ش، پێش دونكیشوت كه‌وتوه به جیاوازی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه زیندوهكهی ئه‌و دونكیشوتی كرد به كهسیتییهكی جیهانی به‌لام له‌ناو كورده‌كه‌ی ئیمه‌دا هیشتا فه‌لسه‌فه‌ی به‌شیری پرسیاره!! جیاوازییهكیكهی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به‌شیر له‌وه‌دایه كه ئه‌م به خۆڕسكی دروستكه‌ری ماك و گه‌وهه‌ری پیكهنینبوو نه‌ك پیكه‌نینی ده‌سكرد، واتا خۆی بۆپیكهنین ئه‌و شتانه‌ی نه‌ئه‌وت، به‌لای خویه‌وه راستبێژی (جد یات) بوون، به‌لام ئه‌بوون به هۆكاری پیكه‌نین!كه‌واته فهیلهسوفیتیهكهی ئه‌و له كهسیتیه بلیمه‌تیه خهیالیهكهیدابوه.
جیاوازیی سێهه‌میش ئه‌وه‌یه (وه‌ك له خالی دوه‌می سه‌ره‌وه وتمان) هه‌موان له‌سه‌ری كۆكن به‌هه‌موو بیروباوه‌ره‌كانی چه‌پ و راست و ناوچه‌كانی ئه‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری كوردستان و بگره هه‌ند ێك له رۆشنبیره‌كانی جیهانیش وه‌ك: كارل دانینگهر له‌ڤیه‌نا، خاتو هیلگاو خاتوڤیلتراو خاتو هونهلوره له به‌رلین، مادام برونزینۆ له ژنێڤ، خاتو ئیرمگارد له میونشن بۆنموونه.ئه‌وانه‌و ئیمه‌ش هه‌موو بلیمه‌تی و فه‌یله‌سوفی و جهوامیری و قیبله‌ی ئامال و سهركردهیهتیه خه‌یاڵیه‌كه‌ی به‌شیر موشیرمان قبوڵه هه‌رچه‌نده خۆی جارجار ئه‌یوت هیشتا میلله‌تی كورد نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ر كرده‌یه‌كی وه‌ك منی هه‌بێ! ئه‌وه‌بو نه‌به‌ز پێیوت: هیتله‌ریش وتوێتی گه‌لی ئه‌لمان هیشتا نه‌گه‌یشتوته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك منی هه‌بێ.ئوستادیش سه‌رێكی بوئهلهقێنی و ئه‌لی: ئه‌ویش ههقیبو!!
كه‌واته شاگردهكانی به‌شیر جامی به‌تالیان نه‌كردوه به مه‌ركانه‌ی پڕ وه‌ك له پرسیاره گومڕاكهدا هاتوه.به‌شیر موشیر هه‌ر كه‌سایه‌تیه خهیالیهكهی خوی ده‌ریایه‌كی پڕی فه‌لسه‌فه‌ی پیكهنینبوو.
دیارده‌كه‌ش دیارده‌ی گه‌وره‌كردنی نه‌خوینده‌وار نه‌بوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌یه‌و روشنبیرهكانی ده‌ربار سڵاوات له‌دیار نه‌خوێنده‌وار ئه‌ده‌ن!جیاوازیی به‌شیرو سه‌ركرده نهخویندهوارهكانی ئه‌مڕۆ له‌وه‌دایه: به‌شیر بهخهیاتیهكهی ده‌وله‌مه‌ندبوو به‌لام كه دوكانه‌كه‌ی كرده یانه‌یه‌كی بچكوله بۆ كوردایه‌تی، هه‌ژاركه‌وت، به‌لام ئه‌و سه‌ركرده نهخویندهوارانهی به جووتێ سۆله‌وه خۆیانكوتایه ناو راپه‌رینی خه‌لك،
بوونه ده‌وله‌مه‌ندی راده‌به‌ده‌ر!دواشانازییهكیش كه ئه‌بی میژوو بۆ به‌شیر موشیری بنووسێ ئه‌وه‌یه ئه‌و مروڤه ساویلكه نه‌خوێنده‌واره كوردپه‌روه‌ره بۆ كورد ژیا‌و بۆكورد مرد.