نووسینی: سۆران حه‌مه‌ڕه‌ش
وابزانم لەنزیکی ساڵی ٢٠٠٦ دا بوو و ئەو کاتە ماوەیەکی زۆر بوو کە کتێبی کوردی و بە تایبەت ڕۆمانم نەخوێندبووەوە و ئارەزووی خوێندنەوەی ڕۆمانم نەبوو. بەڵام کاتێک کە لە ڕێگای براده‌رێکه‌وه کتێبی (سینۆهە) م بە زمانی کوردی که‌وته ده‌ست، چیرۆکه‌که هێنده سه‌رنج ڕاکێش بوو، بۆیه به‌وپه‌ڕی تامه‌زرۆییه‌وه کتێبه‌که‌م خوێنده‌وه. بابەتەکە بە شێوەیەک عەوداڵی کردبووم کە دوایی له ڕێگای براده‌رێکه‌وه توانیم به‌شی دووهه‌میشم ده‌ست بکه‌وێت و ئه‌و به‌شه‌شم خوێنده‌وه. لەبەر ئەوەی کە چیرۆکەکە مێژوویی بوو و هەمیشە خۆم ئارەزوویەکی زۆری مێژووم هەبووە بۆیە دەمێکە بوو کە هێندە چێژم لە چیرۆک نەبینیبوو. کتێبەکە بە زمانێکی کوردی پاراو داڕ‌ێژرابوو و به‌سه‌رهاته‌که خوێنه‌ری له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌برد، بەڵام وەک کەسێک کە ئاشنای مێژووی دێرینم، پرسیارێک له‌لام دروست ده‌بوو که چۆن خه‌ڵک له‌و سه‌رده‌مه کۆنه‌دا به هه‌مان شێوه‌ی ئێمه ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌می خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندووه و چۆن زۆر لایه‌نی گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان هه‌ر وه‌ک هی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن. بۆیه هه‌رچه‌نده ئه‌و بابه‌ته، وه‌ک هه‌زاران خوینه‌ری تر کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌رم دروستکردبوو، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه که‌وتبوومه گومانێکه‌وه له‌و بابه‌ته؛ لام سه‌یر بوو که سینۆههیهک زیاتر لە ٤٠٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیابێت بتوانێت به شێوه‌یه‌ک به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی بگێرێته‌وه که نووسینه‌که‌ی له‌ڕووی داڕشتنی ئه‌ده‌بیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مرۆدا هیچ جیاوازیه‌کی نه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌یری هه‌ر بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی بکات که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر نووسرابێت، ده‌بینێت جیاوزییه‌کی به‌رچاو دەرک پێ دەکرێت بە بەراورد بە بابه‌تی ئه‌مڕۆ. بۆ نموونه شکسپیر که نزیکه‌ی پێنج سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر شتی نووسیوه، ده‌بینرێت زمان و شێوه‌ی داڕشتنی کاره‌کانی زۆر له زمان ودارشتنی نووسینی ئه‌م سه‌رده‌مه جیاوازن یان ئه‌و شیعره‌ی که نالی نووسیویه‌تی له شیعری ئه‌م سه‌رده‌مه جیاوازه. به‌ڵام بابه‌ته‌که‌ی سیۆنۆهه، له ڕووی داڕشتنی ئه‌ده‌بی و هه‌ڵسه‌نگاندنییه‌وه بۆ باری کۆمه‌ڵایەتی و سیاسیی سه‌رده‌مه‌که‌ی، وا ده‌رده‌که‌وت که کتوومت که‌سێکی ئه‌مرۆ نووسیبێتیه‌وه . بۆیه هه‌ر که به‌رگی دووهه‌مم ته‌واوکرد بڕیارم دا که کۆپییه ئینگلیزیه‌که بخوێنمه‌وه و خۆم له‌و گومانه ده‌رباز بکه‌م که به‌هۆی نووسینێکه‌وه له‌لام په‌یدا بوو بوو که به‌ته‌واوی کاریگه‌ری له‌سه‌رم دانابوو. دوای گه‌ڕانێكی زۆر هیچم ده‌ست نه‌که‌وت، به‌ڵام کاک سەروەری برام کە ئەو بابەتەم لەگەڵ باس کردبوو و ئه‌ویش ئه‌و بابه‌ته‌ی خوێندبووه‌وه و ئه‌و گومانه‌ی لەلا دروست بوو بوو، ڕۆژێک به ئیمهیل ئاگاداری کردمه‌وه که کتێبه‌که به زمانی ئینگلیزی بۆ فرۆشتن ده‌ستده‌که‌وێت و ناوی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی پێدام که ئه‌و کتێبه‌ی لێ ده‌فرۆشرێت.
ئه‌وه‌ی کە سەرەتا سەرنجی ڕاکێشام ئەوە بوو کە ناونیشانی کتێبه‌که تۆزێک جیاواز بوو و ناوی لێنرابوو “ڕۆمانێکی میسری” (The Egyptian: A Novel)، به‌ڵام هه‌ر هه‌مان مێکا واڵته‌ری نووسه‌ره‌که‌ی بوو و هه‌ر هه‌مان کتێبیش بوو. ئه‌وه‌م پێ سه‌یر بوو! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مان نووسه‌ر نووسیبووی و ناوی رۆمانی لینرا بوو نه‌ک به‌سه‌ر هات. بۆیه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌سڵی کتێبه‌که‌م خوێنده‌وه و بۆم ده‌رکه‌وت که به فینله‌ندی ناوی کتێبه‌که (Sinuhe egyptiläinen) (سینۆهه‌ی میسری) و به ئینگلیزی ناوی کتێبه‌که بریتیه له (The Egyptian: A Novel)، ناوی نووسه‌ره‌که ((Mika Waltari (هه‌ر وه‌ک له وێنه‌کاندا به‌رگی هه‌ردوو ڕۆمانه فینله‌ندییه‌که و تهرجومهکراوهکهی بۆ ئینگلیزی خراونه‌ته‌ڕوو). ده‌گه‌ڕام بۆ ئاماژه‌کردنێک بۆ زمانی هێرۆگڵیفی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌رگێڕی کوردی کتێبی سینۆهه ده‌ڵێت که کتێبه‌که له زمانی میسری کۆنه‌وه تهرجومهکراوهته سه‌ر زمانی فینله‌ندی و هەروەها ده‌ڵێت سینۆهه‌ی پزیشکی میسری، نووسه‌ری کتێبه‌که‌یه و نزیکی پتر له ٤٥٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له که‌نار ده‌ریای سووردا به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی نووسیوه‌ته‌وه.
بەڵام ئەوەی کە ڕووی داوە ئەوەیە کە سینۆهه کاراکته‌ری سه‌ره‌کی چیرۆکێکی مێژوویه و ئه‌و چیرۆکه له ساڵی ١٩٤٥ دا له‌لایه‌ن میکا واڵتهریهوه نووسراوه. میکا واڵته‌ری چیرۆک‌نووس و رۆژنامه‌نووس بووه و وه‌رگێڕی زمانی هیرۆگڵیفی نه‌بووه. ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه، میکا واڵته‌ری، کاتێک ئه‌و ڕۆمانه‌ی له ساڵی ١٩٤٥ دا نووسیوه، بابه‌ته‌که‌ی خێرا بۆ زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان وه‌رگێڕاون و ناوبانگێکی جیهانی بۆ دروست کردووه. میکا واڵته‌ری له‌سه‌ر بناغه‌ی مێژووی کۆنی ناوچه‌ی میسر، سوریا، میسۆپۆتامیا و کریت و به شێوه‌یه‌کی زۆر هونه‌ریانه رۆمانێکی نووسییوه که پێکهاتووه له چیرۆکێکی دروستکراو، کاراکته‌ره سه‌ره‌کی و کلیلی ڕۆمانه‌که‌ی پزیشکێکی میسرییه و ناوی سینۆهه‌ی لێ ناوه و زۆر پسپۆڕانه ئه‌و بابه‌ته‌ی تێکه‌ڵی ڕووداوێکی ڕاستیی مێژوویی ناوچه‌که کردووه. به‌وه‌ش ڕۆمانێکی مێژووی دروستکردووه بێ ئه‌وه‌ی که وورده‌کارییه‌کانی ڕۆمانه‌که هیچ بناغه‌یه‌کی ڕاستی هه‌بێت. به هه‌مان شێوه‌ی ڕۆمانی قه‌لای دمدم که عه‌ره‌بی شه‌مۆ خۆشه‌ویستی و کۆمه‌ڵێک ڕووداوی خه‌یاڵی رۆژانه‌ی خه‌ڵکی تێکه‌ڵی رووداوێکی مێژوویی ڕاستیی کوردستان کردووه و به‌وه سه‌رکه‌وتووانه ڕۆمانی قه‌لای دمدمی نووسیوه. به‌و شێوه‌یه هه‌ر چه‌نده بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی چیرۆکه‌که ڕاستی مێژوویین، به‌ڵام ڕۆمانه‌که بابه‌تێکه که کاراکته‌ره‌کانی میکا واڵته‌ری ڕۆمان نووس، وه‌ک هه‌ر ڕۆمان نووسێکی تر خۆی دایهێناوان.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت که چیرۆکێکی میسری کۆن هه‌یه له سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌کاندا نووسراوه و به ناوی (چیرۆکی سینۆهه) وه‌یه و ئه‌و چیرۆکه له سه‌رده‌می میسریه کۆنه‌کاندا نووسراوه و نزیکی ١٦ په‌ڕه (٥٠٠٠ ووشه ) ده‌بێت. هه‌رچه‌نده میکا واڵته‌ری هه‌مان ناوی ئه‌و کاراکته‌ره‌ی چیرۆکه میسریه کۆنه‌که‌ی هه‌ڵبژاردووه بۆ کاراکته‌ری رۆمانه‌که‌ی خۆی، به‌ڵام بابه‌تی چیرۆکه میسرییه‌که و ڕۆمانه‌که‌ی میکا واڵته‌ری زۆر جیاوازن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌یه‌که‌وه نییه.
ئەمڕۆ لە کوردستان ئەم بابەتە وەک بەسەرهاتێکی ڕاستیی دکتۆرێکی سەردەمی فیرعەونەکان کە خۆی نووسیویەتیەوە بە خەڵک ناسێنراوە، بۆیە ڕووونکردنەوەکە لەسەر من و بڕیاردان لەسەر هەڵسەنگاندنی هەندێک هەڵەی گەورە بۆ خوێنەر بەجێدەهێڵم.
پرسیارەکە ئەوەیە خەتای کێیە کە ئەم هەڵانە دەکرێن؟ بە بۆچوونی من دەگەینەوە هەمان کێشە، ئایا مریشک لە هێلکەیە یان هێلکە لە مریشکە؟ بە دڵنیایی هەردووکیان لەیەکن و ئەوەش وەک بازنەیەکە یەکتری تەواو دەکەن. مەبەستم لەوەیە ئەگەر خوێنەر ووریا تر بێت ئەوا نووسەرەکانیش ووریا تر دەبن و لە هەمان کاتدا ئەگەر نووسەری باشیش هەبێت، خوێنەر ووریا تر دەبێت. بۆیە گرنگە کە بێ مەبەستی دژایەتیکردن و لەکەدارکردنی کەس، بەڵام لە هەڵەکان بێ دەنگ نەبین و دەستنیشانیان بکەین.
Home / مێژووى جیهان / سینۆهە، ڕۆمان (چیرۆک/هەقایەت) ێکی خۆش یان وەک لە کوردستان پێمان گووتراوە، بەسەرهاتێکی مێژوویی راستی؟
Check Also
ئەو ناودارانەی کورد، کتێب و کتێبخانەکانیان سووتێنرا.
گەرمیان حەسەن چیرۆکی سووتاندنی کتێب و کتێبخانەکان دیرۆکێکی زۆر لەمێژە. مرۆڤایەتی بڵێسەی یەکەم پرۆشەی سووتانی …