Home / مێژووى جیهان / چیرۆكی دەركردنی سەدام لەماڵەوەو خۆشەویستی لەگەڵ كچێكی گوندەكەیان

چیرۆكی دەركردنی سەدام لەماڵەوەو خۆشەویستی لەگەڵ كچێكی گوندەكەیان

بسيرس

چیرۆكی دەركردنی سەدام لەماڵەوەو خۆشەویستی لەگەڵ كچێكی گوندەكەیان

ئاراس عوسمان

(بەشی یەكەم)

ماوەیەكی زۆرە خەریكم لەگەڵ چەندین قۆناغ و ژیانی سیاسی و حكومرانی و كۆمەڵایەتی و زۆرشی دیكەی سەدام حسێن سەرۆككۆماری پێشووی عێراق كۆدەكەمەوەو لێرەوە بەچەند بەشێك بەكورتی بڵاوی دەكەمەوە.سەدام لەباسكردنی قۆناغی منداڵی و ژیانی خۆیدا دەگێرێتەوە كە “هەرگیز هەستم بەمنداڵی خۆم و ژیانم نەكردوەو هەمیشە تەنیا بووم و هاورێم نەبووەو ئەوكاتەشی لەگەڵ دایكم دەژیام ژیانمان ئەوەندە ناخۆش بوو بەبێ‌ ئاو و كارەبا هەمومان لەیەك ژوری ماڵەكەی دایكم دەژیاین و هەمو ئەمانەش بێئومێدیان نەكردم و فێری خۆراگرییان كردم لەبەردەم ناخۆشیەكانی ژیاندا”.

سەدام لەتەمەنی 26 ساڵی بیر لەژیانی هاوسەرگیری دەكاتەوەو لەگەڵ ساجیدەی كچی خاڵی ماڵێكی نوێ‌ دروست دەكات و حزبەكەشی هەمان ساڵ گوروتین دەدەنە خۆیان و كودەتا بەسەر دەسەڵاتی عەبدول كەریم قاسمدا دەكەن‌و تەختی پاشای و دەگرنە دەست‌و دەگەرێت بۆ تكریتیەكی خۆیان و بۆ ئەمەش ئەحمەد حەسەن بەكر كەئەو دەمە فەرماندەیەكی سوپا‌و خەڵكی شارەكەی خۆیان بوو (تكریت) كردیانە سەرۆك وەزیران ‌و عەبدول سەلام عارفیش دەبێتە یەكەم سەركۆمار. بەڵام سەدام زۆر چێژ لە ژیانی هەم هاوسەرگیریەكە و هەم كودەتاكەی نابینێت و دوای 300 رۆژ لەحكومرانی كودەتای پێچەوانەوە ئاراستەی بەعسیەكان دەكرێتەوەوە هەموو دەسەڵاتەكانیان لێوەردەگیرێتەوە، دیسان جارێكی دیكە سەدام و هاوبیرە بەعسیەكانی كودەتایەكی سەركەوتوو ئەنجام دەدەن لە 17 ی تەمموزی ساڵی 1968 دەستبەجێ ئەحمەد حەسەن بەكر دەكرێتە سەرۆككۆمار و سەدامیش بۆ جێگری سەرۆك و بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی‌ دیاری دەكرێت و عەبدول رەحمان عارفیش لەسەر كار لادەبەن‌.

سەدام لەتەمەنی 26 ساڵی بیر لەژیانی هاوسەرگیری دەكاتەوەو لەگەڵ ساجیدەی كچی خاڵی ماڵێكی نوێ‌ دروست دەكات و حزبەكەشی هەمان ساڵ گوروتین دەدەنە خۆیان و كودەتا بەسەر دەسەڵاتی عەبدول كەریم قاسمدا دەكەن‌و تەختی پاشای و دەگرنە دەست‌

ناوی تەواوی سەدام حسێن عەبدولمەجید ئەلتكریتی بوو، لە28/4/1937 لەخێزانێكی شوان‌و ئاژەڵدار لەدایك بووە، باوكی سەدام شەش مانگ پێش لەدایك بونی سەدام كۆچی دوایی كرد. پاش ماوەیەكیش برا گەورەكەی سەدام لە تەمەنی 13 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی دەكات. هەڵبژاردنی ناوی سەدام لەلایەن (سوبحە توڵفاح)ی دایكیەوە بوو، ئەم ناوەش بەواتی ئەو كەسەی توانای بەرەنگاربونەوەی هەیە، دایكی سەدام ژیانی تەنیان جێدەهێلێت و روو لەپرۆسەی زەواجێكی دیكە دەكات و لەگەڵ كەسێك بە ناوی ئیبراهیم ئەلحەسەن ماڵی دووەم دروست دەكاتەوە بەو هۆیەشەوە ئاو دەكەنە ژێر سەدام و بەتەمەنی سێ‌ ساڵیەوە بۆ پەروەردەكردنی دەینێرنە ماڵی خاڵی بەناوی خەیروڵا توڵفاح .

پاش ماوەیەكی كەم خاڵی سەدام دەخرێتە زیندانەوەو بەگومانی ئەوەی بەشداری كردووە لەكۆدەتایەكدا كە سەرئەنجامەكەی بەشكست كۆتای هات، جارێكی دیكە سەدام بۆ دەگەرێتەوە لای دایكی و زڕباوكی تازەی كە ئیبراهیم ئەلحەسەن دەگرێتەوە. سەدام ئێستا بەتاقانەی نەماوەتەوەو تا ئەو چۆتە ماڵی خاڵی و گەراوەتەوە دایكی و ئیبراهیم سێ‌ زڕبرایان بۆ سەدام هێناوەتە ژیانەوەوە كە ئەوانیش (بەرزان و وەتبان و سەبعاو) بوون و كاتێك سەدام گەورە دەبێت لەگەڵیان و دەگاتە سەرۆككۆماری عێراق پۆستی گەورە گرنگ دەبەخشێتە ئەم سێ‌ زڕبرایەی.

خاڵی سەدام خەیروڵا توڵفاح چانسی ئازادكردنی بۆ دەردەكرێت و ساڵی 1947 لە زیندان ئازاد دەكرێت‌و بەدرێژای ئەو ماوەی خاڵی لەزیندان بوو زرباوكەكەی زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ سەدام دەكات و سەدامیش ئەم ئازاد بونە دەكاتە دەرفەتێك بۆ گەرانەوەی بۆ ماڵی خاڵی لەتكریت و هەر لەوێش رێگای خوێندنی سەرەتای دەگرێتەبەر و تەواوی دەكات و ، بۆ قۆناغەكانی دیكەی خاڵی بریاردەدات ماڵەكەی بەرێتە ناوی كەرخی لەبەغدا و و سەدامیش درێژە بەخوێندنەكەی دەدات و كاری سیاسیش دێتە سەر رێگای و بۆیە خرا پەنجە نەرم دەكات لەگەڵ هەندێك لە بزوتنەوە ناسیۆلیستەكانی عەرەب .

ووتەکان
خاڵی سەدام خەیروڵا توڵفاح چانسی ئازادكردنی بۆ دەردەكرێت و ساڵی 1947 لە زیندان ئازاد دەكرێت‌و بەدرێژای ئەو ماوەی خاڵی لەزیندان بوو زرباوكەكەی زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ سەدام دەكات و سەدامیش ئەم ئازاد بونە دەكاتە دەرفەتێك بۆ گەرانەوەی بۆ ماڵی خاڵی

لەتەمەنی 20 ساڵی خۆی دەخاتە پاڵ حیزبی بەعس بەهاوكاری خەیروڵای خاڵی تێكەڵی سوپا دەبێت و هەلی شارەزابونی سەربازی دەقۆزێتەوەو تا دەبێتە جێگری سەرۆككۆمار و لەوكاتەدا خەیروڵای خاڵی دەكاتە والی بەغداد. دواتر سەدام سەودای تیرۆركردن دەكەوێتە مێشكیەوە كە ئەوكاتە تەمەنی تەنیا 22 ساڵ دەبێت پیلانی تیرۆركردنی عەبدول كەریم قاسم لەخەیاڵی خۆی دەكێشێت و دواتر ئەنجامەكەی بە شكست كۆتای دێت و سەدامیش بریندار دەبێت و بۆ خۆ قوتاركردنی لەعێراق دەرگای سووریای بۆ دەخرێتە سەرپشت و دوای ماوەیەك رێگای رۆیشتنە قاهیرەی میسر دەگرێتەبەر و سەرئەنجام خوێدندنی ئامادەیی لەوێ‌ تەواو دەكات و دەچێتە كۆلێژی یاسایی.

سەدام بەردەوام بەدوای خەونی دەسەڵاتەوە دەبێت و كەڵكەڵەی لاوازكردنی پێگە و جموجوڵەكانی كورد و كەسی یەكەم عێراق تەنگی پێهەڵدەچنێت كە ئەودەمە تەمەنی بۆتە 38 ساڵ كە دەكاتە 1975 و ئاورێك بەلای شایی ئێران دەداتەوە بۆ گەیشتنی بەخەون و ئامانجەكان و هەوڵی بەستنی پەیمانێك دەدات كە ئەویش پەیماننامەی جەزایر بوو لەگەڵ شایواژووی كردو . دوای چوار ساڵ و لە 1979 كۆشكی پاشایەتی چوارەم سەرۆككۆماری لەسەر خۆی تاپۆكرد و ئەحمەد حەسەن بەكری ناچار كرد رێگای رۆشتنە ماڵەوە بگرێتەبەر و دەستلەكاربكێشێتەوە.

سەدام حكومرانیەكەی لەسەر كورسی سەرۆككۆماری عێراق لەساڵی 1979ەوە دەستیپێكردووە تاكو شەوی 13/12/2003 بوو، دواتر لەلایەن سەربازانی لیوای یەكەمی فیرقەی پیادەی چواری هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا، لە پرۆسەیەكدا بە ناوی (بەرەبەیانی سور) لەنزیك تكریت دەستگیركرا. هەرچەندە سەرۆكی پارێزەرەكانی سەدام لەچاوپێكەوتنێكدا ئەم بەرواری دەستگیركردنە بەناڕاست دەزانن و دەڵێت”پێشتر سەدام دەستگیركراوە”. هەروەها دوای ماوەی چەند ساڵێ لە نێو قەفەز و زیندانەكانی عێراق مایەوەو پاشان لە شاری بەغدا لە ڕێكەوتی ٣١ی دێسمبەری ساڵی( ٢٠٠٦) لەسێدارەدرا.

ووتەکان
سەدام تەنیا حكومرانی و حیزبەكەی كارەسات نەبوون بۆ عێراق، بەڵكو لەو سەردامانەی ئەودا خەڵكانێك لەخۆشەویست بووبێت یان لەترسا و لەبرسا بووبێت ناوی منداڵەكانیان ناودەنا (سەدام)، حكومرانی عێراق كەوتە دەستی هێز و كەسایەت و لایەنە شیعەكان و بەو هۆیەشەوە هەركەسێك ناوی (سەدام)بووە كێشەی گەورەیان بۆ دروستكردووەو بگرە تاكو كوشتنیش رۆیشتووە

سەدام تەنیا حكومرانی و حیزبەكەی كارەسات نەبوون بۆ عێراق، بەڵكو لەو سەردامانەی ئەودا خەڵكانێك لەخۆشەویست بووبێت یان لەترسا و لەبرسا بووبێت ناوی منداڵەكانیان ناودەنا (سەدام)، حكومرانی عێراق كەوتە دەستی هێز و كەسایەت و لایەنە شیعەكان و بەو هۆیەشەوە هەركەسێك ناوی (سەدام)بووە كێشەی گەورەیان بۆ دروستكردووەو بگرە تاكو كوشتنیش رۆیشتووە، بەشێك لەو هاوڵاتیانە باسیان لەوەكردبوو كە بەهۆی ناوەكەیان ژیانیان لە مەترسیدایە.لەو چوارچێوەیەدا هەندێك لەو هاوڵاتیانەی عێراق كە كە ناویان حوسێن باسیان لەوەكردووە كە “باوكمان پێشتر ئەم ناوە نەگبەتەی لێناوین چونكە سەدام تازە هاتبوە سەر كورسی و دواتر چەندین تاوانی كوشتن و لەناوی بردنی هاوڵاتیانی ئەنجامدا، ئیتر ئێمەش بەهۆ ئەو ناوەوە خەڵك بەئاشكرا پێیان دەگوتین “رقمان لێتە”.

رۆژنامەنوسەكانیش بێبەری نەبوون لەناولێنانیان بەناوی (سەدام)ەوەو یەكێكیان باسی لەوە كردبوو كە كاتێك دەچمە شوێنێك ئەگەر بزانم كەس نامناسێت، ناوی خۆم دەگۆرم. دوو مانگیش دوای روخانی حكومەتەكەی سەدام، نزیكەی 200 كەس داوایان كردبوو كە لایەنی پەیوەندیدار ناوەكانیان بۆ بگۆرێت لەسەر تەسكەرەكانیان تاكو ژیانیان سەلامەت بێت و دووربن لە رووبەرووبونەوە كۆمەڵایەتی و سیاسیەكان.

سەدام عاشقی كچێك دەبێت و چیرۆكەكەی دەكاتە رۆمانێك، بەڵام لەساڵی 2000 پێگەیەكی ئەلیكترۆنی بەزمانی ئینگلیزی پروپاگەندەی فرۆشتنی رۆمانێكی سەدام بڵاوكردەوە ، ناوەرۆكی چیرۆكەكە باسكردنە لە خۆشەویستی نێوان كچێكی گوندنشین و پاشایەك بەناوی “زەبیبە و پاشا” لەناواخنی رۆمانەكە مەبەستی گوندێكی ناوچەی (تكریت)ە و لە 160 لاپەڕە پێكهاتووە. گیرانەوەی چیرۆكەكە بەوجۆرەیە كە پاشاكە عاشقی ئافرەتێكی گوندنشین دەبێت بەناوی زوبەیبە و لە كاتی سەردانی شەوانەیدا كاتێك دەچێتە نێو كۆشكی پاشا، لەكاتی گفتوگۆكردن باس لە ئایین و خۆشەویستی و نیشتیمان پەروەری و رۆڵی گەل بۆ پاشا دەكات. مەبەست و ناوەرۆكی رۆمانەكەی باسی چیرۆكی ئەو پاشا و كچە سەدام دەیگەرێنێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا كە بەقسەی ئەو بەسەر یەكێك لە سەرۆكەكانی عێراقدا هاتووە. بەپێی لێكداوەكان لەئەسڵدا ئەم چیرۆكە بەسەر خودی سەدام هاتووە.

تێبینی/ لەبەشەكانی دیكە چیرۆك و رووداوی زۆر گرنگی دیكەی تێدایە و هەوڵەدەم لێرەوە ان شاالله بڵاوی بكەمەوە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …