Home / مێژووى جیهان / مێژووی سەرۆك کۆمارەکانی ئێران

مێژووی سەرۆك کۆمارەکانی ئێران

مێژووی سەرۆك کۆمارەکانی ئێران

seroki_iran

مێژووی ئەو وڵاتەی کە نیزیک بە سەد ساڵە ناوی ئێرانی بەسەر دا بڕاوە، چ پێش  سەد ساڵ و چ تا سەرکەوتنی راپەرینی گەلانی ئێران و بە تاڵانی بردنی ئەو ڕاپەرینە لە لایەن ئاخوندەکانەوە(٢٢ ی ڕیبەندانی ساڵی ١٣٥٧) لە لایەن پادشا و بنەمالەکانەوە بەڕێوە برابوو.seroki_iran_6

دوای دەست بە سەر داگرتنی  دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین ، خومەینی  و حکوومەتی کاتیی مهندس بازرگان ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ ، واتە کەمتر لە دوو مناگ دوای سەرکەوتنی ڕاپەڕین هاتن لە فێڵێک دا ڕێفۆراندۆمی نەوعی نیزامی نوێی ئێرانیان خستە بەردەم خەڵک و تەنیا ٢ بژاردەیان دیاری کردبوو کە: ڕێژیمی سەڵتەنتیت دەوێ یان کۆماری ئیسلامی؟ سروشتی بوو کە خەڵک  سەڵتەنی نەدەویست و بە دوای نیزامێکی نوێ دا دەگەران وتەنانەت ئامانجی ڕاپەرینی گەلانی ئێرانیش هەر  هێنانە سەرکاری ڕێژیمێکی دێمۆکراتیک بوو.  بەڵام ئەوەی کە لە مێژوو دا بۆ بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد و بەتایبەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە خاڵی پڕشنگدار تۆمار کراوە  ئەوەیە کە ، حیزب داوای لە خەڵک کرد کە بایکۆتی ئەو ڕیفراندۆمە بکەن، چوونکی ئەوە نیزامێکی تاقی نەکراوی مەترسیدارە و لە وەها نیزامێک دا ئامانجەکانی راپەرین بەڵاڕی دا دەبردێن. هەرچەند ئەوکاتی هوروژمی چەپ و ڕاستی ئێرانی بۆ سەر حیزب و بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد و لە سەرووی هەمووانەوە ڕێبەری ناوداری کورد دوکتۆر قاسملوو  لە چەشنی خۆیدا شوێنیستی و دوژمنکارانە بوو، بەڵام دواتر ئەو هەلوێستەی کورد  سەلماندی کە هەڵوێستێکی مێژوویی و زانستیانە بووە.

 

یەکەم سەرۆک کۆمار

seroki_iran_6
بەنی سەدر

 

یەکەم هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران دا لە ١٦ ی ڕێبەندانی ١٣٥٨ دا بەڕێوە چوو و دوکتۆر عبدالحسن بنی صدر(لەدایک بووی ٢ ی خاکەلێوەی ١٣١٢ هەمەدان) وەک یەکەمین  سەرۆک کۆمار لە مێژووی  ئێران دا هەڵبژێرا و دوای دەست بەکار بوونی و ماچ کردنی دەستی خومەینی، بە  سیفەتی سەرۆک کۆمار و  “فرماندە کل قوا”  دەست بە کار بوو. هیندەی پێ نەچوو خومەینی پەشیمان کرایەوە و پۆستی دووهەمی(فرماندەهی کل قوا)ی  لێ ئەستاندەوە و کردی بە سەرۆک کۆمارێکی ڕووتی بێ دەسەڵات تا سەرەنجام لە ٣١ ی جۆزەردانی ١٣٦٠ لە ژێر فیشاری ڕەفسەنجانی و خامنەی و ….. سەرۆکایەتیی بەندی سەدر بە دەنگی مەجلیس کۆتایی پێ هێنرا و ئەویش هەڵاتە  پاریس کە تا ئێستاش هەر لەوێ یە. سەرۆک وەزیرانی سەردەمی بەنی سەدر ڕەجایی بوو.

 

دووهەم سەرۆک کۆمار

seroki_iran_5
ڕەجایی

 

دوای بێ کیفایەت زانینی بەنی سەدر و کۆتایی هێنان بە سەرۆکایەتیی ئەو، هەڵبژاردن کرا بۆ سەرۆک کۆمار و لەو هەڵبژاردنە دا کۆنە گورووهبانێکی هیزی هەوایی بوو بە سەرۆک کۆمار کە تەمەنی سەرۆکایەتیی ئەو  کەمتر لە مانگێک بوو.

محمد علی رجایی (لەدایک بووی ٢٥ ی جۆزەردانی ١٣١٢ ی قەزوین) وەک دووهەمین سەرۆک کۆماری ئێران لە هەڵبژاردنی ١١ی گەلاوێژی ١٣٦٠ دا بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێرایەوە و دوای کەمتر لە مانگێک و لە ٨ ی خەرمانانی هەمان ساڵ دا بە هۆی تەقاندنەوەی دەفتەری سەرۆ کۆماری و ئەنجومەنی وەزیران رەجائی و سەرۆک وەزیرانی ئەوکات جواد باهنر  کوژران. کە جگە لە رەجایی باقی سەرۆک کۆمارەکانی ئێران لە ژیان دا ماون .

ئەوەش بڵێێن کە دوای بەنی سەدر و هەتا ئێستاش نە خومەینی  ونە خامنەیی “فرماندەهی کل قوا” یان نەداوە بە هیچ یەک لە سەرۆک کۆمارەکان.

 

سێهەم سەرۆک کۆمار

seroki_iran
خامنەیی

 

لە کاتێک دا خامنەیی بە هۆی دانانی بۆمب لە دەزگایەکی زەبت لە مینبەری پێش نوێژی مزگەوت لە جومعەیەکی تاران  بە  توندی بریندار ببوو ، هەڵبکاردن بۆ سێهەمین سەرۆک کۆمار کرا.

سەید عەلی خامنەیی (لەدایک بووی ٢٤ ی پووشپەڕی ١٣١٨ مشهد) کە ئەوکات عەبای موبارەکی آیە….  پێ نەبرابووە و “حجت الاسلام ” بوو ،لە  هەڵبژاردنی١٠ ی ڕەزبەری ١٣٦٠  دەنگی هێنا و بوو بە سەرۆک کۆمار وبۆ ماوەی ٨ ساڵ  و تا مردنی خومەینی وەک سەرۆک کۆمار مایەوە.

لە دوای مردنی خومەینی تا ئێستا ئەرکی جورم و جینایەتەکانی ئەو ئاخوندەی وە ئەستۆ گرتووە و بە ئەمانەتەوە درێژە دەدات.  خامنەیی هەم دەرچووی حەوزەی عیلمیەیە و هەم لە زانکۆی پاتریس لۆمۆنبای رووسیە خوێندنی تەواو کردووە .

سەرۆک وەزیرانی  دەورانی خامنەیی میر حسین موسوی بوو  کە ئیدی دوای ئەو سیستەمی سەرۆک وەزیران لە نیزامی ئاخوندی دا نەمایەوە.

 

چوارەم سەرۆک کۆمار

seroki_iran_2
ڕەفسەنجانی

 

لە سەردەمی مردنی خومەینی و  دیاری کردنی خامنەیی وەک ڕێبەر، پۆستی سەرۆک کۆماری هەر بە خامنەیی بوو، کە لە ٦ ی گەلاوێژی ١٣٦٨ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کرا و لەوێ دا علی اکبر هاشمی رفسنجانی(لە دایک بووی ٣٠ خەرمانانی ١٣١٣ ی رفسنجان کرمان) بە زۆرینەی دەنگ بوو بە سەرۆک کۆمار بۆ دوو دەوری ٤ سالە  واتە هەشت ساڵ.

ڕەفسەنجانی دەرچووی حەوزەی عیلمیەیە و لە نیزیکانی خومەینی و خامنەیی .

 

پێنجەم سەرۆک کۆمار

seroki_iran_3
خاتەمی

 

لە ٢ ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٦ دا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کرا و سەرۆک کۆمارێکی ڕیاکاری فێڵباز هەڵبژێرایەوە بە ناوی سید محمد خاتمی(لەدایک بووی ٢١ ی ڕەزبەری ١٣٢٢  اراک)  و بۆ ماوەی ٨ ساڵ سەرۆک کۆمار بوو.

خاتەمی ماستەری لە ئاڵمان وەرگرتووە.

 

شەشەم سەرۆک کۆمار

serok_irani6
ئەحمەدی نەژاد

 

محمود احمدی نژاد ( لە دایک بووی ٦ی  خەزەلوەری ١٣٣٥ آرادان) لە هەڵبژاردنی ٣ ی پووشپەڕی ١٣٨٣ و لە دەوری دووهەم دا وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێرا و دەورانی کۆمێدی دەستی پێکرد.

ئەحمەدی نەژاد دوو دەوری ٤ سالە واتە هەشت ساڵ سەرۆک کۆمار بوو و ئەمڕۆ کۆتایی بە سەرۆکایەتیەکەی هات. خوێندنی ئەو سەرۆک کۆمارە شیاوەی نیزامی ئیسلامی  دوکتۆرایەکی تەزویرە .

 

هەفتەم سەرۆک کۆمار

seroki_iran_7

سەرۆک کۆماری نوێ حسن فریدون(حسن روحانی) ( لە دایک بووی ٢١ی خەزەلوەری ١٣٢٧ سرخە ، سمنان) لە هەڵبژاردنی جۆزەردانی ئەمساڵ د اهەڵبژێرا و ئەمڕۆ ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٢ حوکمەکەی لە لایەن خامنەیی یەوە سادر کرا و دەست بەکار بوو.

رووحانی دوکتۆرایەکی گوماناوی هەیە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە دەورانی هەکام لەو سەرۆک کۆمارانە کۆمەڵێک جینایەت، تێرۆر، وێرانی و سەرکوتی لە خۆید اتۆمار کردووە.

سەرۆکایەتیی بەنی سەدر شەڕ بە دژی نەتەوەی کورد . ڕەجایی بەو تەمەنە کورتەی درێژەدەری  سیاسەتەکانی بەنی سەدر بوو.

لە دەوراننی  هەشت ساڵەی خامنەی دا ، قەتلوعامی چەندین ئاوایی کوردستان، ئیعدامی هەزاران کەسی ئۆپۆزیسیۆن و بەتایبەتی ساڵی ١٣٦٧ ، درێژەی شەڕی ئێران و عێراق ، تێرۆری زۆر کەس لە ناوخۆ و دەرەوە، سەرکوتی هەموو ئازادییەکان لە ئێران و………..

دەورانی ڕەفسەنجانی سەرکوت، ئیعدام و بەتایبەتی تێرۆر لە دەرەوەی ولات کە دوو ڕێبەری ناوداری کورد شەهیدان دوکتۆر قاسملوو و دوکتۆر شەڕەفکەندی و هاوڕێیانیان لە نێو ئەو تێرۆرکراوانە دابوون.

دەورانی خاتەمی زۆرترین میدیا داخران، قەتلە زنجیرەییەکان، سەرکوتی خوێندکاران لە ١٨ ی پووشپەڕ دا، تێرۆر لە دەرەوە و ناوەوە ، پەرە پیدانی کێشەی ئەتۆمی .

دەورانی ئەحمەدی نەژاد، کەلە رەقی، کۆمێدی، تێرۆری ناوخۆ، سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان، داخرانی گۆڤار و رۆژنامەی زۆر، ئیعدامی هەزاران کەس، دەرپەراندنی هەزاران مێشک لە وڵات، وەک هەموو تەمەنی کۆماری ئیسلامی درێژە دان بە دەست تێوەردانی وڵاتانی دیکە، پشتگیریی هەمە لایەنەی تێرۆریزم و بەشار ئەسەد ، کێشانی وڵات بۆ ژێر خەتی فەقر لە ئەسەر پەرەپیدان و کار بۆ بەدەست هێنانی جەکی ناوەکیی کە دونیای ڕۆژئاوا گەماۆریەکی توندی خستۆتەوە سەر ئیڕان و خەڵک هەژار بووە، گرانی وبێکاری لە ئەوپەڕی خۆیدایە،  و گۆشەگیریی چەند قاتی ڕێژیم لە دونیا دا.

دەورانی ڕووحانی  کە دەست پیدەکا، دەورانی سەرۆک کۆامرێکە کە تەواوی تەمەنی کۆماری ئیسلامی شاهیدی بەشداریی ئەو زاتە ناموبارەکەیە لە جینایەت و سەرکوت دا.

با چاوەڕوان بین .

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …