ئاڤار جەبار
خوای گه‌وره ئنیسانی كردۆته جێ‌نشین وئه‌ركی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی خستۆته سه‌رشان،وه‌په‌یامی ژیانی بۆناردوین هه‌تاوه‌كو به‌پێی ئه‌و په‌یامه ژیان بكه‌ین ،هه‌ركات مرۆڤ له‌په‌یامی خودا لایدا ئه‌وكاته به‌هێز لاواز ده‌خوات وله‌ناوی دبات،بۆیه له‌سه‌رجه‌م یاساده‌سكرده‌كان و شارستانیه‌ته‌كاندا پیاو زوڵمی له‌ئافره‌ت كردوه،ئه‌م سته‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا هه‌موولایه‌ك نه‌گه‌رێنه‌وه بۆپه‌یڕوه‌كردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
1- ئافره‌ت له‌لای یۆنانی كۆن:ئه‌ثینی یه‌كان كه‌له‌سه‌رده‌می خۆیاندا له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر پێشكه‌وتووتر بوون-ئافره‌تیان وه‌ك كه‌ل و په‌لێكی بێ بایه‌خ حسێب ده‌كردوو وه‌ك و شت ومه‌ك له‌بازاردا ده‌یانفرۆشت ،پێیان وابوو ئافره‌ت زاده‌ی شه‌یتانه‌و پیس و قێزلێكراوه هه‌مووشتێكیان لێقه‌ده‌غه‌كردبوو ته‌نها رێگایان ده‌دانێ كه‌مناڵ به‌خێوبكه‌ن و كار‌و باری ناوماڵ جێبه‌جێ بكه‌ن!!(1)
ئافره‌ت بێبه‌ش كرابوو له‌خوێندن،به‌شداری نه‌بوو له‌كاروو با كۆمه‌ڵایه‌تی،سه‌ربه‌ستی و ئازادی نه‌بوو له‌كارو له‌سامان،پیاو به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌یتوانی له‌هه‌ركاتێكدا ته‌ڵاقی بدات ،به‌ڵام ئافره‌ته‌كه بۆی نه‌بوو داوای ته‌ڵاق بكات ،ئه‌رستۆ له‌كتێبی (السیاسه)ده‌ڵێ:سروشت هیچ ئاماده‌كاریه‌كی هۆش وبیری به‌ئافره‌ت نه‌داوه تاوه‌كو شت فێرببێ،بۆیه ته‌نها په‌روه‌رده‌بكرێن له‌سه‌ر كارووباری ماڵ و منداڵ له‌ئامێزگرتن.(2)
2- ئافرت له‌ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانیدا :له‌ده‌ستوره‌كانی رۆمانی ،ئافره‌ت ته‌نها شوێن كه‌وته‌ی پیاوا بووه‌و هه‌روه‌ك یه‌كێكی كه‌م ئه‌ندام ته‌ماشاده‌كرا ،هیچ جۆره مافێكی نه‌بووه.له‌كاتی به‌شوودانیدا ئه‌وگرێبه‌ندیه‌ی ده‌كرا له‌نێوان ژن وپیاو ناووی(په‌یمانی سالاری)بوو،واته‌پیاوه‌كه گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتداره به‌ته‌نها.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌رۆما به‌ستراوبریاردرا كه‌وا ئافره‌ت بوونه‌وه‌رێكی بێ نه‌فس وگیانه،له‌رۆژی دوایی هیچ پاداشتی نیه،ئافره‌ت پیسه،نابێ گۆشت بخوات،نابێ پێبكه‌نێ،بۆی نیه قسه‌بكات،له‌هه‌ندێ سه‌رده‌مدا تاوه‌كو قه‌ده‌غه‌ی قسه كردنی لێ بكه‌ن،ده‌میان به(قوفڵ)وكلیل ده‌به‌سته‌وه(3)
3- ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگای هندیدا:له‌وكۆموڵگایه‌دا ئافره‌ت وه‌ك كه‌نیزه‌ك سه‌یرده‌كرا،پیاوهه‌بوو ژنه‌كه‌ی له‌سه‌رقومار ده‌دۆراند هه‌ندێ جار ژنێك چه‌ند مێردی هه‌بوو،ژن ئه‌گه‌ر مێردی بمردایه وه‌ك زینده‌به‌چاڵ كرابێ مێردی نه‌ده‌كرده‌وه‌و خه‌ڵك گاڵته‌یان پێده‌كردو قسه‌ی سوكیان پێ ده‌گوت،ده‌بوایه‌تاده‌مرێ هه‌رله‌ماڵه‌مێرده‌كه‌ی بوایه‌و خزمه‌تی كه‌سوكاره‌كه‌ی بكردایه،ژن هه‌بوو دوای مردنی مێرده‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و خه‌فه‌تی ژیان یه‌كسه‌ر خۆی ده‌سوتاند،ئه‌م خۆسوتاندنه له‌ناو چینه نه‌جیبزاده‌و بنه‌ڵه‌ئورستوكراتیه‌كان ببوه به‌نه‌ریتێكی باو‌و په‌سه‌ند وچاك وبه‌ناوی(ستا)ده‌ناسرا پێیان وابوو ژن ئه‌گه‌ر خۆی یسوتێنێ وه‌فاداری بۆمێرده‌كه‌ی ده‌نوێنێ.(4)
4- ئافره‌ت لای یه‌هودیه‌كان:یه‌هودیه‌كان ئافره‌ت تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌هۆكاربووه بۆده‌ركردنی ئاده‌م له‌ناو به‌هه‌شت(5).جوله‌كه‌كان ده‌رباره‌ی بێ نوێژی ئافره‌ت زۆر زیاده‌ره‌وییان ده‌كرد،له‌به‌شی پانزه‌ی ته‌وراتدا هاتوه ده‌ڵێ:هه‌ركه‌سێك ده‌ستبدا له‌ژنێكی بێ‌نوێژ پیس ده‌بێت،هه‌ركه‌سێك ده‌ست بدا له‌پۆشاك ونوێنی ده‌بێ پۆشاكه‌كانی بشواو حه‌مام بكا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شائه‌ورۆژه تائێواره هه‌ربه‌پیسی ده‌مێنێته‌وه!هه‌ركه‌سێك ده‌ست بدا له‌و‌شت ومه‌كانه‌ی كه‌ئافره‌ته بێ نوێژه‌كه له‌سه‌ری داده‌نیشێ ده‌بێ پۆشاكه‌كانی بشواو حه‌مام بكا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا تائێواره هه‌ربه‌پیسی ده‌مێنێته‌وه،خۆئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌بێ نوێژه‌كه‌دا رابكشێ وده‌سته ملانی بێ بێ‌نوێژی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ئه‌وكابرایه‌ش كه‌له‌گه‌ڵی دا نووستوه:حه‌وت رۆژ پیسی یه‌كه‌ی له‌كۆڵ نابێته‌وه،هه‌ربه‌ره‌ومافورێك ئافره‌تی بێنوێژله‌سه‌ری داده‌نیشێ پیس ده‌بێ.(6)
5- ئافره‌ت له‌لای مه‌سیحیه‌ت:له‌سفر ته‌كوینی په‌رتوكی پیرۆزدا ئافره‌ت به‌شه‌یتان ده‌داته قه‌ڵه‌م وده‌یكات به‌فریوده‌ری ئاده‌م بۆگوناهكاری وده‌ڵێت له‌كاتێكدا دوو گوناهی ئه‌نجام داوه،یه‌كه‌میان گوێ گرتنیه‌تی بۆوته‌یه‌ك كه‌وته‌ی په‌روه‌ردگار نی یه ودووه‌میان فریودانی ئاده‌م،له‌به‌رئه‌وه سزایان وه‌كو یه‌ك نییه،هه‌ردووكیان ده‌ركران له‌به‌هه‌شت به‌ڵام حه‌واء سزایه‌كی تریشی بۆزیاد كرا،كه(به‌ئازاروئه‌شكه‌نجه مناڵت ده‌بێت)یان ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی مناڵ بوونه(7)
پاپا تیره ده‌ڵێ:چه‌ند دڵخۆشه ئه‌وكه‌سه‌ی خوا كورێكی پێده‌دات،چه‌نده به‌دبه‌خته ئه‌وكه‌سه‌ی خوا ته‌نها مێینه‌ی پێده‌به‌خشێ(8)
له‌ساڵی(589)ز له‌برێ هه‌رێمی فه‌ره‌نسادا كۆر‌و كۆبوونه‌وه به‌ستران بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ئافره‌ت،ئایه ئاده‌میزاده یان ئاده‌میزاد نییه؟كۆتایی باسه‌كه‌شیان به‌وه‌هێنا كه‌بریاریاندا ئافره‌ت ئاده‌میزاده،به‌ڵام بۆ خزمه‌تی پیاو دروستكراوه.
له‌ئینگلته‌ره‌شدا مه‌لیك هنری هه‌شته‌م فه‌رمانێكی ده‌ركرد به‌ره‌سمی ته‌ماشاكردن وخوێندنه‌وه‌ی ئینجیلی له‌ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌كرد،له‌لایه‌كی تره‌وه تاساڵی (1850)ز به‌گوێره‌ی قانوونی ئینگلیزی ئافره‌ت به‌هاوڵاتی نه‌ده‌ژمێردرا،مافی كه‌سایه‌تی خۆیشی پێ نه‌ده‌درا،ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه‌شی نه‌بوو كه‌خاوه‌نی پۆشاكی خۆیشی بێ،ئه‌وماڵ و داراییه‌ی كه‌به‌ئاره‌قی ناوچاوان په‌یدای ده‌كرد نه‌یده‌توانی به‌ئاره‌زووی خۆی خه‌رجی بكات!!(9)
6- ئافره‌ت له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا:ئافره‌ت له‌سه‌رده‌می پێش ئیسلامدا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا زۆربێ رێز‌و سوك سه‌یرده‌كراو هیچ نرخی نه‌بوو،وه‌ك میرات ده‌براو چه‌ندین مامه‌ڵه‌ی ناشرینی له‌گه‌ڵ ده‌كرا
ئه‌گه‌رپیاوێك بمردایه‌و ژنی له‌دوا به‌جێ بمایه كورێكی پیاوه‌كه كه‌له‌وژنه نه‌بوایه،یان خزمێكی تری پیاوه‌كه،خێرا كراسێكی ده‌دابه‌سه‌ر ژنه‌كه‌داو ده‌بووه خاوه‌نی،ئه‌گه‌ر بیویستایه ماره‌ی ده‌كرد به‌بێ ماره‌یی ،ئه‌گه‌ربیوستایه به‌شووی ده‌داو ماره‌یه‌كه‌ی بۆخۆی وه‌رده‌گرت وهیچی نه‌ده‌دابه‌ئافره‌ته‌كه،یان نه‌یده‌هێشت شووبكاته‌وه‌به‌خه‌ڵكی تر مه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه به‌ومیراته‌ی له‌مێرده‌كه‌ی بۆی ماوه‌ته‌وه،یان هی ترهه‌ی بووه،خۆی بكریایه‌وه(10)
له‌پێش ئیسلامدا داب ونه‌ریتی هه‌ندێ خێلی عه‌ره‌ب وابوو پێیان شه‌رم بووكچیان هه‌بێ،بۆیه:كه‌كچیان ده‌بوو به‌زیندوی ده‌یانخسته گۆره‌وه.(11)
ئافره‌ت له‌سه‌رده‌می نه‌زانیدا له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه ژیانیان له‌وپه‌ری خراپیدابوو ،یه‌كێكی تر له‌زوڵمانه‌ی له‌ئافره‌ت ده‌كرا ئه‌وه‌بوو،پیاوكاتێك له‌ژنه‌كه‌ی توره‌ده‌بوو زیهاری له‌ژنه‌كه‌ی ده‌كردوو نه‌ده‌چو به‌لایدا به‌جۆرێك ئه‌وژنه نه‌ئازادبوو تاشویه‌كی تربكاته‌وه ،نه‌مێرده‌كه‌ی ده‌چووبه‌لایدا،
وه‌ك له‌ئه‌سباب نوزولی چایه‌ته‌كانی سه‌ره‌تای سوره‌تی مجاده‌له هاتوه، عائیشه ده‌ڵێت:گوێم له‌خه‌وله‌ی كچی ثه‌عله‌به‌بوو كه‌شكاتی له‌مێرده‌كه‌ی ده‌كرد لای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ده‌یگوت:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا!گه‌نجی بردم له‌گه‌ڵیا پیروخه‌رۆبوم،چه‌ندمناڵم لێی بوون.ئێستاپیربووم له‌سك وزا وه‌ستاومه‌وه زیهاری لێ كردم،خودایه!من شكاتی خۆم لای تۆده‌كه‌م(12)
7- ئافره‌ت له‌ئیسلامدا: وه‌ك ده‌بینین ئافره‌ت هیچ مافێكی نه‌بوو له‌پێش ئیسلام له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا ئافره‌ت ده‌چه‌وسایه‌وه له‌هه‌رشوێنه‌و به‌جۆرێك،ئه‌وه ئیسلام بوو مافی به‌ئافره‌ت دا.ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئافره‌تی ئازادكردوه‌و رێزی لێگرتوه،وه‌له‌روی مرۆڤ بوونه‌وه هیچ جیاوازیه‌ك نیه‌له‌نێوان پیاووئافره‌تداوهه‌ردوكیان له‌یه‌ك دایك وباوك كه‌وتونه‌ته‌وه‌و كه‌سیان له‌ویتر به‌رێزتر نیه (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً)النساء-1 واته:ئه‌ی خه‌ڵكینه له‌خه‌شم وناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارزن كه‌ئێوه‌ی له‌تاكه نه‌فسێك دروست كردوه،هه‌رله‌ونه‌فسسه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌دی هێناو له‌ودوانه پیاوان وژنانی زۆری خستۆته‌وه.( ته‌فسیری ئاسان)
ئاینی ئیسلام مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری به‌ئافره‌ت دا‌و به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی به‌شوو نادرێت (لا تنكح الأيم حتى تستأمر ولا تنكح البكر حتى تستأذن قالوا يا رسول الله وكيف إذنها قال أن تسكت)واته:ئافره‌تی بێوه‌ژن به‌شوو نادرێت،تاوه‌كو پرسی پێ نه‌كرێت و خۆی بڕیارنه‌دات،كچیش به‌شوو نادرێت تاوه‌كو داوای ڕێگه‌پێدانی لێ نه‌كرێت،ئه‌وجاپرسیان له‌پێغه‌مبه‌ر: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم)ڕێگه‌پێدانی كچ چۆن ده‌بێت؟ئه‌ویش فه‌رمووی:به‌وه ده‌بێت كه‌بێ ده‌نگ بێت وقسه نه‌كات.
هه‌روه‌ها جارێك كچێك هاته خزمه‌تی وگله‌یی له‌وه‌ده‌كرد كه‌باوكی به‌ناچاركردن داویه‌تی به‌شوو،ئه‌ویش پێی ناخۆش بوو،پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم)سه‌رپشكی كرد.(13)
له‌سه‌ر پیاوپێویستكراوه به‌جوانی وبه‌رێزه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری مامه‌ڵه‌بكات ورێزی لێبگرێت،)وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا(النساء -19 واته:له‌گه‌ڵ ئافره‌تان مامه‌ڵه‌ی چاكه‌بكه‌ن و بۆیان باش بن،ئه‌گه‌ر به‌دڵیشتان نه‌بوون هه‌ربۆیان باش بن ئومێد وایه ئه‌وه‌ی كه‌ئێوه به‌دڵتان نییه‌و ڕقتان لێیه‌تی خودای گه‌وره خێروبێرێكی باشی تێدا كۆبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌فه‌رموده‌دا هاتوه: (خيركم خيركم لأهله ، وأنا خيركم لأهله)باشترینتان باشترنتانه بۆخێزانی وه‌من باشترنتانم بۆخێزانم.
په‌راوێزه‌كان
1-پوخته‌ی ئاینی ئیسلام ،ملا محمود گه‌ڵاڵه‌یی ،لا 635
2-تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئافره‌تان،د.ابراهیم طاهر،به‌رگی یه‌كه‌م،لا 48-49
3-هه‌مان سه‌رچاوه‌و به‌رگ،لا 48
4-به‌داروخانی موسوڵمانان جیهان چ زیانێكی لێكه‌وت،ن،ئه‌بولحه‌سه‌نی نه‌ده‌وی ، و.ئارامی گه‌ڵاڵی ،لا 89
5-تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئافره‌تان،به‌رگی یه‌كه‌م، د.ابراهیم طاهر،لا 45
6-ته‌فسیری ره‌وان،ملا محمود گه‌ڵاڵه‌یی،به‌رگی یه‌كه‌م،جوزمی دوو،لا 148-149
7-ئافره‌تان له‌قورئاندا ،به‌رگی دووه‌م، ئا.ژیان حه‌مه ئه‌حمه‌د ،لا 12
8- تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئافره‌تان،به‌رگی یه‌كه‌م، د.ابراهیم طاهر،لا35
9-پوخته‌ی ئاینی ئیسلام ،طباره، و.ملا محمود گه‌ڵاڵه‌یی،لا 636
10- ته‌فسیری ره‌وان،ملا محمود گه‌ڵاڵه‌یی،به‌رگی دووه‌م،جزمی 4، لا 20
11- ته‌فسیری ره‌وان،ملا محمود گه‌ڵاڵه‌یی،به‌رگی پانزه،جزمی 30 ،لا 44
12-ته‌فسیری ره‌وان،ملا محمود گه‌ڵاڵه‌یی،به‌رگی چوارده‌یه‌م،جزمه 28 ،لا 5
13-ئافره‌ت له‌شارستانیه‌تی ئیسلامی دا، د.علی جمعه محمد، و.امجد محمد زاهد ،لا 96-97