چوار شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 8 2025
Home / مێژووی ئیسلام (page 8)

مێژووی ئیسلام

تایبه‌ت به‌ مێژووی ئیسلام

ڕه‌چەڵەكی ئومەوییەكان

ڕه‌چەڵەكی ئومەوییەكان نيازنجيب محمد ڕه‌چەڵەكی ئومەوییەكان دەگەڕێتەوە سەر ئومەوییەی كوڕی عبدوشەمسی كوڕی عەبدومەنافی كوڕی قوسەی كوڕی كیلاب , قوسەی باپیرە گەورەیان توانی دەسەڵاتی مەككە و كاروبارەكانی بگریتە دەست كە نزیكەی سێ‌ سەدساڵ هەندێك ئەڵێن پێنج سەدساڵ لە دەست هۆزی خوزاعەدا بووە . بەم جۆرە قوسەی دەسەڵاتی ئاینی كاتی مەككەی لە …

Read More »

ئومەویەكانی ئەندلوس دامەزراندنی خیلافەت وهۆكارو ئەنجامەكانى

ئومەویەكانی ئەندلوس دامەزراندنی خیلافەت وهۆكارو ئەنجامەكانى نيازنجيب محمد دوای ئەوەی عبدوڕەحمان ناسر لە ئەندەلوس دەسەڵاتی گرتەدەست , وای دەبینی نازناوی ئەمیر كەپێشینەكانی خۆی بۆیان بەجێ هێشتبوو لە ئاست خواستە گەورەكانیدانیە وخۆی بەشیاوی نازناوی خیلافەت ئەزانی زیاتر لە دەوڵەتێكی لێك هەڵوەشاوی خیلافەتی عەباسی لە بەغداو دەوڵەتێكی گیرۆدەو نالەباری وەك دەوڵەتی فاطمی(*) …

Read More »

كۆنگرەی ئەرزرۆم و سێواس

كۆنگرەی ئەرزرۆم و سێواس نووسينى: فارووق محمد محمد أمين كۆنگرەی ئەرزڕۆم: لە20ی حوزەیرانی ساڵی 1918دا لە ئەماسیا كۆبونەوەیەكی نهێنی بۆ هەندێك لە سەر لەشكرەكانی سوپا بە سەركردایەتی مستەفا كەمال بەسترا، تیایدا ئاماژەكرا بەوەی كە سوڵتان‌و حوكمەتەكەی هەوڵدەدەن بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی نیشتیمانی كە لەوڵاتدا پەرەی سەندبوو و بەهاوكاری دوژمنان دژی سەربەخۆیی …

Read More »

ئه‌نتالیا، مێژووی‌ چه‌ند شارستانییه‌تێك ده‌گێڕێته‌وه‌ ‌

ئه‌نتالیا، مێژووی‌ چه‌ند شارستانییه‌تێك ده‌گێڕێته‌وه‌ ‌ ژینۆعه‌بدولڵا- ئه‌نتاڵیا ده‌كرێت بوترێت یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین سامانه‌ نیشتمانییه‌ پڕ بایه‌خ وكاریگه‌رییه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ سیاسیی، ئابوریی،كۆمهڵایه‌تیی،كلتوریی، ئه‌ده‌بیی، هونه‌ریی و زانستییه‌كان له‌ وڵاتانی خۆرههڵاتی ناوه‌راست و ئه‌وروپادا، شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌ دێریینه‌كانن كه‌ له‌ هه‌زاران ساڵه‌وه‌ بۆ وڵاتانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ باسكران ماونه‌ته‌وه‌ و به‌ بابه‌تگه‌لێكی‌ شارستانیی گرنگ  داده‌نرێن …

Read More »

چەمکی شورا لە مێژووی ئیسلامدا

چەمکی شورا لە مێژووی ئیسلامدا گفتوگۆ: شۆڕش ئه‌نوه‌ر له‌م گفتوگۆیه‌دا مامۆستا كامه‌ران بابانزاده‌ بیرمه‌ندى ئیسلامى پێی وایە زانایان ‌و فه‌رمانڕه‌وایان له ‌مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ورده‌كارییه‌كانی (شوورا) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ‌پێشى وایه‌ كه‌ شوورا بنچینه‌یه‌ بۆ پێشكه‌وتن ‌و قووڵكردنه‌وه‌ی پایه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه ‌ده‌بێ شوورا له‌و چه‌قه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات كه‌ …

Read More »

ئایا زانا موسڵمانەکان چیان داهێناوە ؟!

ئایا زانا موسڵمانەکان چیان داهێناوە ؟! ئەمەی لێرە باسی ئەکەم چەند داهێنانێکی موسڵمانانە کە لە سەدەی زێڕین کردوویانە و دایان هێناوە و بەو سەدانەیان دەوت (سەدە رووناکەکان) یان (سەدە زێڕینەکان) کە چەندەها داهێنانیان کردووە وە زۆربەی لەمێژوودا ناویان زڕانراوە و بزر کراوە 1- جابری کوری حەیان یەکەم کەس بووە کە …

Read More »

سەرچاوەكانی توێژینەوە لە مێژووی ئیسلامی

نیهاد جه‌لال حبیب الله پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز 2013 – 1434 سەرچاوەكانی توێژینەوە لە مێژووی ئیسلامی ئەوەی پێشتر قسەمان لەسەركرد, تەنها دروستكردنی هەست‌و بەرپرسیارێتیەكی بوو لەپێناو ئەوەی هەنگاو بنێین بەرەو مێژووی ئیسلامی‌و دواتریش نیشاندانی ئامانجی ئەوكارە بوو, بەومەبەستەی دەرونی كەسانێك ئامادەیی هەبێت بۆ خوێندنەوە‌و ڕامان لە مێژووی ئیسلامی، هەنگاوی دوای …

Read More »

ئیبن خەلەکان.. لە ڕوانگەی شاکارە بەناوبانگەکەیەوە “وفیات الأعیان”

ئیبن خەلەکان.. لە ڕوانگەی شاکارە بەناوبانگەکەیەوە “وفیات الأعیان” یاسین تەها کەس نییە بەدوای زانیاری مێژوییدا بگەڕێت لە سەدە ناوەنجییەکانی ئیسلام و ناچار نەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئیبن خەلەکانی ئەربیلی (1282ز مردووە)، چونکە کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی ناوبراو خاوەن باشترین و بەپێزترین بیبلۆگرافیای ناسینی کەسایەتییەکان و ژیاننامەی ناوداران و مێژووی گشتییە لە …

Read More »

ڕۆژه‌ڵاتناسي زانستێكى له‌مێژينه‌ى به‌كارهێنراو دژى ئيسلام هۆكار و ئامانجه‌كانى.

  هيمداد تةها چه‌مكي ڕۆژهه‌ڵاتناسي, يه‌كێكه له‌و بابه‌ته‌ هه‌ستيارانه‌ى زۆرترين لێكۆڵينه‌وه‌ و قسه ‌و باسي له‌باره‌وه‌ كراوه‌. ئێمه‌ش له‌م لێكۆڵينه‌وه‌‌ كورته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ينه‌ سه‌ر واتاى ئه‌م زاراوه‌يه ‌و مه‌به‌ست و ماناكه‌ى و هه‌مو ئه‌وقسه‌و باسانه‌ى كه‌له‌خۆي ده‌گرێت. بيرمه‌ندان كۆك نين له‌ سه‌ر پێناسه‌يه‌كى دياريكراو بۆ زاراوه‌ى رۆژهه‌ڵاتناسي, هه‌ر بيرمه‌نده‌ به‌ …

Read More »

دادوەرە شەهیدەكە؛ ئیبنوگەچی دەینەوەری

دادوەرە شەهیدەكە؛ ئیبنوگەچی دەینەوەری یاسین تەها* یاقوتی حەمەوی كە لە سەدەی حەوتەمی كۆچیدا ژیاوە، لە ئینسكلۆپیدیا بەناوبانگەكەی خۆیدا (معجم البلدان) ئاماژە بەوە دەكات لەناو گەلانی ئیسلامیدا، رۆڵەكانی هیچ نەتەوەیەك هێندەی كوردەكانی شارەزوور (هەولێر تا هەمەدان) پۆستی قەزاییان وەرنەگرتووە و لە سلكی دادوەریدا كاریان نەكردوە( )، بەڵام زۆر كەم لەم كۆمەڵە …

Read More »