به‌شی یه‌که‌م
د. ئاسۆس محه‌مه‌د مه‌لا قادر
سه‌رچاوه سه‌ره‌کیه‌کانی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) له نێوان ساڵانی ۱٥۰۰- ۱۳٤. ب.ز بریتین له‌و ده‌قه مێخیانه‌ی به زمانی ئه‌که‌دی (بابلی ناوه‌ڕاست) نووسراون .زمانی ئه‌م ده‌قانه کاریگه‌ریه‌کی ڕاستوخۆی شێوه‌زاری ناوچه‌که‌یان پێوه دیاره و کاریگه‌ری زمانی ئاخێوه‌رانی ناوچه‌که‌یان له‌سه‌ره، که به زمانی خوری دواون. ئه‌م ده‌قانه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له هه‌ریه‌که له نوزی (یۆرگان ته‌په) و که‌رکوک و ته‌ل فه‌خار دۆزراونه‌ته‌وه. له توێژینه‌وه‌یه‌کی پێشوماندا که به زمانی ئه‌ڵمانی بڵاوکراوه‌ته‌وه، هه‌وڵمانداوه ئه‌م سه‌رچاوانه بخه‌ینه به‌ر دیده‌ی توێژه‌ران. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ند نموونه‌یه‌ک وه‌ک مشتێک له خهرواڵێکی ئه‌م سامانه ده‌وڵه‌مه‌نده، که پڕه له وانه‌ی گرنگی مێژوویی بخه‌ینه‌ڕوو.
له ڕاستیدا ئه‌م ده‌قانه به‌بێ ڕکخستنهوه و پۆڵێنکردنیان وه‌ک چێشتی مجێو‌ر وان و خوێنه‌ر ناتوانێت به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ سودیان لێوه‌ربگرێت. ئینجا هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌ران و هه‌م خوێنه‌رانیش بتوانن سود له‌م ده‌قانه وه‌ربگرن، پێویسته ئه‌م ده‌قانه به‌سه‌ر ئه‌رشیف و جۆر و شوێنی نووسینیان و نووسه‌ره‌کانیان و ناوه‌ڕۆکه‌کانیاندا پۆڵێنبکرێن.
ئه‌رشیفی شیلوا-تێشوپی کوڕی تێخیپ-تیلا و ئه‌رشیفی وولو له نموونه زه‌ق و به‌رچاوه‌کانی پۆڵێنکردنی ئه‌م ده‌قانه‌ن. بێجگه له‌م ئه‌رشیفانه‌ش، ئه‌رشیفی تایبه‌ت به شاره‌کانیش هه‌ن، که ده‌کرێت له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌دا ڕێکبخرێنه‌وه. نموونه‌ی ئه‌م دۆسیانه‌ش بریتین له دۆسیه‌ی شاره‌کانی وه‌ک: ئهپێناش، ئهڕشالیپێ، ئهرتیخێ و هتد…
ده‌قه‌کانی هه‌ریه‌که له نوزی و گردی فه‌خار و که‌رکوک به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌سه‌ر ئه‌م جۆرانه‌ی خواره‌وه‌دا دابه‌ش ده‌بن:
۱) به‌یاننامه ۲) خشته‌ی باناندنه‌وه ۳) دۆزی دادگا ٤) نووسراو له باره‌ی کۆیله و به‌نی ٥) کۆنووس (پڕۆتۆکۆل) ٦) بارمته ۷) ڕیزبه‌ندی ناوی که‌سی ۸) دابه‌شکردنی ده‌غڵ و دان و خوارده‌مه‌نی ۹) ڕاده‌ستکردن و وه‌رگرتن ۱۰) ڕاسپارده ۱۱) جۆری کۆنووسی فڵانکه‌س “وه‌های گوت” ۱۲) نامه ۱۳) خشته‌ی برایه‌تی ۱٤) ئاڵوگۆڕی و گۆڕینه‌وه ۱٥) به‌خشین ۱٦) ماره‌یی و ماره‌بڕین ۱۷) یاداشتنامه ۱۸) ڕێکه‌وتنامه و پێکهاتن ۱۹) ناوتێڵانه: ماره‌یی و جیازی ڕه‌ختی بووک.
(M. Maidman, A Socioeconomic Analysis of a Nuzi Family Archive, 1976; A. Fadhil, BaF 6, 1983; Asoss M. Qader, Personennamen der Keilschrifttexte aus Tall al-Fakhar, 2012).
شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ده‌ق و خشته‌کان
یه‌که‌م: نوزی
نوزی بریتیه له ناوی شارێکی کۆن له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله و به 16 کم ده‌که‌وێته باشوری ڕۆژئاوای که‌رکوکی ئێستا (ئه‌ڕاپخا)وه. ئه‌م شوێنه له‌سه‌ر گاسوری سه‌رده‌می ئه‌که‌دی کۆن و یۆرغان ته‌په‌ی ئێستا هه‌ڵکه‌وتوه. شاری نوزی له نێوان 1500 -1340 به‌ر له‌زاین بره‌وی هه‌بوه نزیکه‌ی 5000 خشته‌ی به مێخی نووسراوی لێدۆزراوه‌ته‌وه.
دووه‌م: گردی فه‌خار
یه‌کێکی دیکه له سه‌رچاوه‌کانی نووسینه‌وه‌ی مێژووی وڵاتی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) له نێوان ساڵانی ۱٥۰۰-۱۳٥۰ به‌ر له زاین بریتیه له ناوه‌ڕۆکی ده‌قه مێخییه‌کانی گردی فه‌خار ، كه له گردی فه‌خاری باشوری که‌رکوکدا دۆزراونه‌ته‌وه. ناوی کۆنی گرده‌که بریتیه له کوڕوخانی. چه‌نده‌ها ده‌ق له‌م شوێنه دۆزراونه‌ته‌وه،که بوارمان پێده‌ده‌ن ته ونى مێژووی ڕامیاری، ئابوری و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) بته‌نین. هه‌روه‌ک ده‌قه‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی شاری کوڕوخانی (ته‌ل فه‌خار) چوارچێوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پاشانشینی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) خوری بوونه و نووسه‌ره‌کانیشیان به زمانی ئه‌که‌دی ئه‌م ده‌قانه‌یان نووسیووه و زاراوه‌ی زمانی خوریشیان خستۆته ناو نووسینه‌کانه‌وه[1].
سێهه‌م: که‌رکوک
به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ کنه‌وپشکنینێکی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له شاری که‌رکوکدا ئه‌نجام نه‌دراوه. که‌وابوو ئه‌و ده‌قه مێخیانه‌ی له که‌رکوک دۆزراونه‌ته‌وه به ڕێکه‌وت بووه. به هۆی داڕمانی لایه‌کی قه‌ڵای که‌رکوکه‌وه خشته‌ی نووسراو به نووسینی مێخی ده‌رکه‌وتن، که مێژووه‌که‌یان ده‌گه‌ڕایه‌وه نێوان سه‌ده‌ی چوارده و پازده. ئینجا دوای ئه‌وه له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا له ڕێگه‌ی بازرگانی که‌ل و په‌لی شوینه‌واری و کۆنینه‌دا به مۆزه‌خانه جیاوازهجیهانیهکانی وه‌ک له‌نده‌ن، پاریس به‌رلین و سانت پوترس بۆرگدا په‌رش و بڵاوبوونه‌وه. ئه‌م ده‌قانه بریتین له پاشماوه‌ی ئه‌رشیفی وولو. کاتارینا گرۆش ئه‌م ده‌قانه‌ی له (K. Grosz, (CNI 5, (1988) بڵاوکردۆته‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه هه‌م خوێندنه‌وه و هه‌م وه‌رگێڕانی ده‌قه‌کانیش هه‌ڵه و په‌ڵه و که‌م و کوڕی تێدایه. گه‌واهی ئه‌م هه‌ڵانه‌ش بریتیه له دووباره خوێندنه‌وه و به‌راوردکاری ئه‌م ده‌قانه له مۆزه‌خانه‌ی لوڤه‌ر له پاریس له‌لایه‌ن گێڕنۆت ڤلهلمهوه
( G. Wilhelm, SCCNH 7 (1995) 129-133).
هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م ده‌قانه پێویستیان به خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی نوێ هه‌یه
(Asoss M. Qader, Arrapha (Kirkuk) 2013, 12).
شوێنی نووسینی ده‌قه‌کان
هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌قانه له هه‌ریه‌که له نوزی (یۆرگان ته‌په) و کوڕوخانی (ته‌ل فه‌خار) و ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به چاو پۆشین له‌م سێ شوێنه‌ی ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌وا هه‌روه‌ک له خشته مێخیه‌کاندا ئاماژه‌ی پێدراوه، شوێنی بنچینه‌یی نووسینی ئه‌م ده‌قانه شاره جیاوازه‌کانی سنوری پاشانشینی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) بووه.
(A. Fadhil, BaF 6, 1983; J. Fincke, RGTC 7/10 (1993); Asoss M. Qader, Personennamen der Keilschrifttexte aus Tall al-Fakhar, 2012).
نووسه‌ری خشته و ده‌قه‌کان
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نووسه‌ره‌کان ناوی خۆیان له‌سه‌ر ده‌قه‌کان ده‌نووسن. وا دیاره کۆنترین نووسه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه که‌سێک بووبێت به ناوی ئاپیل-سین. ئه‌م ئاپیل-سینه که ناوه‌که‌ی ئه‌که‌دیه و دواتر خه‌ڵکی دیکه له‌وه‌وه پیشه‌ی نووسه‌ری فێربوونه، له‌وانه‌یه له بنه‌چه‌که‌وه خه‌ڵکی وڵاتی بابل بووبێت و دواتر نووسه‌رانی دیکه‌ی خوری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی فێری ئه‌که‌دی کردبێت. له‌م ئاپیل-سینه به دواوه، به چاوپۆشین له هه‌ندێک له نووسه‌ره‌کان، ئه‌وا ناوی نووسه‌رانی وه‌چه‌کانی دواتر خورین.
(D. Stein, Das Archiv des Silwa-tessup, 9, G. Wilhelm (Hrsg.) 1993, Fig. XL; W. Mayer, AOAT 205 I, 1978; Asoss M. Qader, Personennamen der Keilschrifttexte aus Tall al-Fakhar, 2012; I. G. Gelb / P. M. Purves / A. A. MacRae, Nuzi Personal Names (OIP 57) 1943)
ناوه‌ڕۆکی چه‌ند نموونه‌یه‌کی ئه‌م ده‌قانه
به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانین له چوارچێوه‌ی ئه‌م بهرکۆڵهدا به‌شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ بپڕژێنه سه‌ر پۆڵینکردن و شه‌ن و که‌وکردنی ئه‌م ده‌قانه، ئه‌وا لێره‌دا ته‌نها وه‌ک مشتێک له خه‌رواڵێک چه‌ند ده‌قێک وه‌ک نموونه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یه‌که‌م: به‌یاننامه
ئه‌م به‌یاننامانه بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێکی جیاواز به کاردههێندران. لێره‌دا هه‌ولده‌ده‌ین چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌م به‌یاننامانه بهینهڕوو.
یه‌کێک له‌م نموونانه شێوازی به شودان و ژن هێنان له وڵاتی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) دا له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ڕونده‌کاته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه، که‌سێک ئافره تێک ده‌کاته خوشکی خۆیی و ئافره‌ته‌که‌ش دواتر کچه‌که‌ی خۆی له به‌ناو براکه‌ی ده‌بانێنێته‌وه و ئینجا ئه‌ویش له دوا جاردا کچه‌که له به‌رامبه‌ر ماره‌ییه‌کی دیاریکراودا به مێرد ده‌دات. به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی ناوبراو Asoss M. Qader, Arrapha Kirkuk, 2013, HSS 19, 7 ئافره‌تێک به ناوی پوکولی کچی ئێنشاکو له‌به‌رده‌می شایه‌تحاڵه‌کاندا دان به‌وه‌دا ده‌نێت، که کابرایه‌ک به‌ناوی خانیوی کوڕی ئاریپ-شالی هاتۆته بازاڕ و له‌وێدا به ویستی دڵی خۆی کابرا ئه‌م ئافره‌ته‌ی کردۆته خۆشکی خۆی. دواتر کابرا کچی ئافره‌ته‌که له خۆی ده‌بانێنێته‌وه و ده‌یکات به کچی خۆی. ئینجا دواتر کابرای گۆرین ئه‌م کچه، که ناوی بالتیم نینوه له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک بارهکهر جۆدا به ژن ده‌داته کابرایه‌کی تر.
دووه‌م: باناندنه‌وه
یه‌که‌م: باناندنه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌خێوکردن و خزمه‌کردن له کاتی پیری و پهکهوتهییدا
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه مێخيیانهی له که‌رکوک و نوزی (یۆرگان ته‌په) و گردی فه‌خار دۆزراونه‌ته‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه پێش وه‌خته خه‌میان له‌وه خواردووه، که که‌سانێک بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک پیربوون و به‌ساڵاچوون و تووشی په‌ککه‌وته‌یی بوون، به‌خێویان بکه‌ن. سه‌رباری ئه‌وه مه‌رجێکیشیان ئه‌وه‌بووه، که دوای مردن پرسه و سه‌ره‌خۆشیان بۆ دابنێن و دواتریش ئاگایان له ژن و منداڵه‌کانیان بێت. له‌م پێناوه‌شدا که‌سی خاوه‌ن پێداویستی یان که‌سی وه‌جاخ کوێر که‌سێکی دهباناندنهوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته کوڕی. وه‌ک نموونه‌یه‌کی ئه‌م جۆره گرێبه‌ستانه‌ی باناندنه‌وه لێره‌دا ئاماژه به خشته‌ی Asoss M. Qader, 2013, 140= HSS 19, 39= AdŠ 607 ) ده‌ده‌م، که تیاییدا پایی-تێشوپی کوڕی خانایا کینینی کوڕی ئالکیا ده‌بانێنێته‌وه و پشکه میراته‌که‌ی خۆی ده‌داتێ. تا ئه‌و کاته‌ی بانێنه‌ر له ژیاندا مابێت، ئه‌وا پێویسته کینینی به خێوی بکات و ڕێزی بگرێت. هه‌ر کاتێکیش بانێنه‌ر مرد و گیانی ده‌رچوو ، ئه‌وا پێویسته که‌سی بانێندراو شین و زار و لاوانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامبات و پرسه و سه‌رخۆشی بۆ دابنێت. دوای به جێهێنانی ئه‌م مه‌رجانه، ئه‌وا که‌سی بانێندراو سهربسته له‌وه‌ی ژن و منداڵی بانێنه‌ر بۆ هه‌ر کوێیه‌ک ببات، که خوی حه‌زی لێیه‌تی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ئه‌رکانه‌ی جێبه‌جێ نه‌کات، ئه‌وا به گوێره‌ی یاسا و ڕێساکانی ئه‌و کاتی وڵاتی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن. واته: که‌له‌پچه و کۆت ده‌خه‌نه قاچی و هێمای کۆیلایه‌تی له‌سه‌ر سه‌ری داده‌نێن و ده‌یخه‌نه کونجی به‌ندیخانه‌وه. سزای په‌یمان شکاندنیش بۆ هه‌ریه‌کێکیان بریتیبووه له چه‌ند مهنهیهک زێڕ و زیو[2].
له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که “سزای مرۆڤه به‌ڵێن شکێنه‌کان به گوێره‌ی یاسا و ڕێسایی پاشانشینی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) به کۆیلهکردنیانبووه”.
دووه‌م: باناندنه‌وه به مه‌به‌ستی کڕین و فرۆشتن و ئاڵوگۆڕی
یه‌کێک له دیارده ئابووری و کۆمه‌ڵایتیه باوه‌کانی شانشینی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) له نێوان ساڵانی ۱٥۰۰-۱۳٤۰ پێش زایندا، بریتی‌بوو له باناندنهوهی ده‌وڵه‌مه‌ندێک له‌لایه‌ن خاوه‌ن زه‌وی و زارێکه‌وه، که پێویستی به پاره هه‌بوو و ناچاربوو زه‌وییه‌کانی بداته که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که. ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ش به گوێره‌ی گرێبه‌ستێک خۆی له جێگه‌ی کوڕی فرۆشیاره‌که داده‌نا و ده‌بووه میراتگری و ئینجا ده‌وڵه‌مه‌نده‌که به نرخێکی که‌م ده‌بووه میراتگری فرۆشیاره‌که. به‌م پێوودانگهش میراتگری ده‌وڵه‌مه‌ند، موڵک و سامانی زۆری که‌ڵه‌که‌که ده‌کرد. نموونه‌یه‌کی زه‌ق و به‌رچاوی ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) بنه‌ماڵه‌ی وولوبووه, كه لێره‌دا ناوه‌ڕۆکی یه‌کێک له‌و گرێبه‌ست و به‌ڵگه‌نامانه‌ی باناندنه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو (YBC 5141), که تیاییدا وولوی ناوبراو بانێندراوهتهوه. وولوی کوڕی پوخی-شێنی ده‌بێته کوڕی موشتێیایی کوڕی کێنێنا. موشتێیا به ویستی دڵی خۆی ده‌ستبه‌رداری هه‌موو کێڵگه و زه‌وی و زاره‌کانی ده‌شت و خانووه‌کانی ناو شاری ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) ده‌بێت و ده‌یاندا به وولو. له به‌رامبه‌ریشدا وولو ٤۷ مینه مس و چه‌ند باره جۆیه‌ک و دوو سه‌ر مه‌ڕ ده‌دا به موشتێیا. نه لایه‌ن کڕیار بۆی هه‌یه له گرێبه‌سته‌که پاش گه‌ز بێته‌وه و نه لایه‌نی فرۆشیار. ئینجا ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر لایه‌نێکیش په‌شیمان بوویه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت بڕی یه‌ک مینه زیو و یه‌ک مینه زێڕ بدات به لایه‌نه‌که‌ی تر. دوای ڕادستکردنی بڕه نرخی خانووبه‌ره و زه‌وی و زاره‌کان و پێوان و دیاریکردنی ڕووبه‌ری زه‌وی و کێڵگه‌کان، ئینجا کۆمه‌ڵێک شایه‌ت ناویان تۆمار ده‌کرێت و وته و کرداره‌کان پشت ڕاست د ه‌که‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له وانه گرنگه‌کانی مێژوو.
نموونه‌یه‌یه‌کی دیکه‌ی باناندنه‌وه )تبَنَّى) ده‌ریده‌خات، که لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له سه‌ر پێدانی کێڵگه‌یه‌ک, که جێگه‌ی چوار باره که‌ر بنه تۆوه به باوکی ئه‌و دوو کوڕه‌ی بانێندراونهوه، ڕێک ده‌که‌ون. هه‌ر که‌سێکیش سه‌رپێچی ڕێکه‌وتننامه‌که بکات، ئه‌وا ده‌بێت یه‌ک مه‌ن زیو و یه‌ک مه‌ن زیڕ (ته‌ڵا) وه‌ک سزا بدات[4]
سێهەم: باناندنەوە بە مەبەستی بەشودانی ژنێک و بەبووکدانی
نموونەیەکی سەرنجڕاکێشی باناندنەوەی ئافرەت بە مەبەستی بە شودان و بەبووکدانی لەلایەن کەسی بانێنەرەوە لە خشتەی (HSS 19, 87) دا دەردەکەوێت. بە گوێرەی ئەم خشتەیە کابرایەک بەناوی ئومپیایی کوڕی ماننو لەگەڵ کابرایەکی دیکەدا ڕێک دەکەوێت، کە ناوی پائیکوی کوڕی ئاریخ-خەرپێیە. بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنە ئومپیا خوشکەکەی بەناوی تێشمانی وەک کچ و بووک لە پائیکوی ناوبراو دەبانێنێتەوە. لەبەرامبەردا پائیکو ڕاستەوخۆ بڕی ٣٠ شێقل زیو دەداتە ئومپیا و بڕی ١٠ شێقل زیو‌یش لە پائیکو دەمێننەوە هەتاوەکو ئەو کاتەی پائیکو، کە لێرەدا وەک خەزور خۆی دەنوێنێت، مێردێک بۆ تێشمانی دەدۆزێتەوە. بەڵام دۆزینەوەی مێردێک و مارەکردنی لە کەسێک مەرجی ڕادەستکردنی ١٠ شێقل زیوەکە بە جێناهێنن، بەڵکو مەرجی سەرەکی ڕادەستکردنی ١٠ شێقلەکە بریتیە لەوەی پێویستە کچەکە واتا تێشمانی پێویستە شەوی بووکێنی لەگەڵ مێردەکەیدا بەسەرببات، ئینجا ئەو کات پائیکو ١٠ شێقلەکە دەداتە ئومپیا. تێشمانی کچە هاوڵاتیەکی وڵاتی ئەڕاپخا (کەرکوک) بووە و هەربۆیەش پائیکو بە شو نایدات بە کۆیلەیەک بەڵکو دەیداتە هاوڵاتیەکی ئەڕاپخا (کەرکوک). (Asoss M.Qader, Arrapha / Kirkuk, 2013, 135-136). لایەنێکی دیکەی کۆمەڵایەتی هەروەک لەم خشتەیەدا دەردەکەوێت، بەرپرسیارییەتی ئەستۆپاکی لە ئەستۆی لێخوازراو (برا) دا بووە و هەر نەنگی و گازندەیەک بهاتبایە سەر کچەکە دەبوایە لێخوازراو یەکلاییانبکاتەوە و هیچ گلەیی و گازندە و سکاڵایەک لەسەر کچەکە نەهێڵێت. هەردوو لایەن پێویستە پابەندی گرێبەستەکە بن و هەرلایەنێک گرێبەستەکە پێشێلبکات، ئەوا پێویستە مەنە زێڕ و زەک مەنە زیو بدات.
سێهه‌م: ڕاسپارده (وه‌سێتنامه)
لێره‌دا ئاماژه به ڕاسپارده‌ی باوکێک بۆ کوڕه‌که‌ی ده‌ده‌م، که پێش نزیکه‌ی ۳٥۰۰-۳۳٤۰ ساڵ به‌ر له ئێستا له وڵاتی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) نووسراوه. ئه‌م ده‌قه و چه‌ندین ده‌قی دیکه‌ی هاوشێوه‌ى ئه م ده قه لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی وڵاتی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) ده‌خه‌نه ڕوو. به گوێره‌ی ڕاسپارده‌که باوکه‌که هه‌موو ئه‌و سامانه‌ی له دوای به‌جێ ده‌مێنێت ده‌دا به کوڕه گه‌وره‌که‌ی به‌و مه‌رجه‌ی خزمه‌تی بکات. کوڕه بچووکه‌که‌شی بارنج ده‌کات و له هه‌موو شتێک بێ به‌ری ده‌کات. ئه‌گه‌ربێت و کوڕه گه‌وره‌که ئاگای له باوکی نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌ویش بارنج ده‌کات و که‌سێکی دیکه له بری کوڕه‌کانی ده‌بانێنێته‌وه[3].
چواره‌م: دۆزی دادگا و دادگایی‌کردن
لێره‌دا ئاماژه به دۆزێکی گرنگی دادگایی‌کردن ده‌ده‌م، که له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانین له ماف و په‌یوه‌ستییه‌کانی هاوڵاتیانی خانیگالبات به به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌ڕاپخا بگه‌ین. (له باره‌ی مافی هاوڵاتیانی ئهڕاپخاوه بڕوانه (Asoss M. Qader, Arrapha (Kirkuk) 2013)
مێژووی ئه‌م ده‌قه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێوان ۳٥۰۰-۳۳٥۰ ساڵ به‌ر له ئێستا. ده‌قه‌که بریتیه له دۆزێکی دادگا و تیايیدا مافی هاوڵاتیانی خانیگالبات له پاشانشینی ئه‌ڕاپخا (که‌رکوک) دیاری ده‌کرێت[5].
کۆنووسێکی دیکه‌ی دادگا دۆخێکی سه‌رنجڕاکێشی ڕێکه‌وتنی نێوان ژن و مێردێک له‌باره‌ی ماره‌ییه‌وه ده‌رده‌خات. مێژووی ئه‌م دۆزه‌ی دادگا ده‌گه‌ڕێته‌وه نێوان ساڵانی ۱٥۰۰ – ۱۳٥۰ ی پێش زاین. وا دیاره زاوا (مێرد) که‌رێک، گاجوتێک و ۱۰ شێقل زیوی وه‌ک ماره‌یی دابێت به خێزانه‌که‌ی (هاوسه‌ره‌که‌ی) . ئه‌مه‌ش لایه‌نێکی سه‌رنجڕاکێشی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ته‌ل فه‌خاری باشوری که‌رکوک واڵا ده‌کات[6].
[1] Asoss M. Qader, Personennamen der Keilschrifttexte aus Tall al-Fahhar, 2012 (https://www.hethport.uni-wuerzburg.de/Nuzi/)
[2] بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: Asoss M. Qader, Arrapha Kirkuk) 2013, 140)
[3] سه‌رچاوه‌ی ده‌قه مێخییه‌که:HSS 19, 9
[4] Asoss M. Qader, Arrapha (kirkuk) von Anfängen bis 1340 v. Chr. nach Keilschriftlichen Quellen, Würzburg 2013.
[5] بۆ درێژه بڕوانه: Asoss M. Qader, Arrapha (Kirkuk) von Anfängen bis 1340 v.Chr. nachkeilschriftlichen Quellen,Würzburg 2013
[6] Al- Rawi, Studies in the commercial Lifeof an Administrative Area of Eastern Assyria in the Fifteenth Centuary B.C, unpublizierte Diss, 473.
Figure 1: HSS 19, 39
Figure 2:
wêneke birîtiye le nimuneyek: țuppi marūti
AASOR 16, 021Author(s)Speiser, Ephraim A. & Pfeiffer, Robert H.Publication date1936.
Figure 3: HSS 19,9
Figure 4 EN 9/1, 41
Figure 5: JEN 328, Asoss M. Qader, 2013
[1] Asoss M. Qader, Personennamen der Keilschrifttexte aus Tall al-Fahhar, 2012 (https://www.hethport.uni-wuerzburg.de/Nuzi/)
[2] بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: Asoss M. Qader, Arrapha Kirkuk) 2013, 140)
[3] سه‌رچاوه‌ی ده‌قه مێخییه‌که:HSS 19, 9
[4] Asoss M. Qader, Arrapha (kirkuk) von Anfängen bis 1340 v. Chr. nach Keilschriftlichen Quellen, Würzburg 2013.
[5] بۆ درێژه بڕوانه: Asoss M. Qader, Arrapha (Kirkuk) von Anfängen bis 1340 v.Chr. nachkeilschriftlichen Quellen,Würzburg 2013
[6] Al- Rawi, Studies in the commercial Lifeof an Administrative Area of Eastern Assyria in the Fifteenth Centuary B.C, unpublizierte Diss, 473.
[7] E. R. Lacheman, 1962 HSS 19, 70.