نهێنی ئه‌و دانیشتووانه‌ی له مێژوودا ونن
توێژه‌ره‌وان له‌ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واریی له‌سكۆتله‌ندا گه‌نجینه‌یه‌كیان ئاشكرا كردوه كه چه‌ندین پارچه‌ی شوێنه‌واریی تێدایه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆزی (بیكتس) كه 1600 ساڵ پێش ئێستا ژیاون.
له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی كنه و پشكنیندا له سكۆتله‌ندا، زانایانی شوێنه‌وارناسی زانكۆی (Aberdeen) به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر گۆردون نۆبیڵی سه‌رۆكی زانكۆكه، پرۆسه‌ی كنه و پشكنین له شوێنی ئه‌و قه‌ڵایه ده‌ستی پێكرد كه هۆزی (بیكتس)ه‌كانی تێدا ژیاوه .
ئه‌و قه‌ڵایه‌ش له نزیك (Burghhead) له‌سه‌ر كه‌ناری مۆرای، ئه‌م شوینه زۆر وێران بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی داگیركاریی ڤایكینگدا له‌سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نوبیڵ وتی» هۆزی بیكتس زۆر كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر باكوری سكۆتله‌ندا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی هیچ تۆماریكی نووسراویان له‌پاش به‌جێ نه‌ماوه ناتوانرێت هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌وه بزانرێت، هه‌ر بۆیه زانستیی شوێنه‌وار ده‌توانێت ببێته كۆڵه‌كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی وه‌ڵام بۆ هه‌ندێك پرسیار سه‌باره‌ت به ژیان و قه‌ڵه‌مڕه‌و و هه‌ژمون و كولتوری ئه‌و هۆزه».
نۆبیڵ وتیشی»سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆربوو ده‌زانرا (Burghead) شوێنێكی زۆر گرنگه ، به‌ڵام ئێمه گریمانه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه ئه‌م شوێنه به‌ها شوێنه‌وارییه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ئه‌و وێرانكارییه‌ی تووشی ناوچه‌كه بووه له‌ئه‌نجامی دروستكردنی شارێكی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه شوێنه‌وارییه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و كارانه‌ی ئێستا له‌و ناوچه‌یه كردوومانه ده‌ركه‌وتووه گریمانه و گومانهكهمان له شوێنی خۆیدا نه‌بووه».
پێشتریش توێژه‌ره‌وان هه‌مان ڕایان هه‌بوو به‌وه‌ی كه هۆكارێكی پێویست نییه بۆ ئه‌وه‌ی كنه و پشكنینی ورد له‌و ناوچه‌یه‌دا بكرێت، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه ئاشكرا بووه كه ئه‌و ئاگره بابه‌ته شوێنه‌وارییه‌كانی پاراستووه، وه‌ك ده‌رزیی جله‌كان و هه‌ندێك ته‌خته و ئێسكی ئاژه‌ڵه‌كان.
ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ش تیشك ده‌خاته سه‌ر ژیانی (بیكتس)ه‌كان كه له نێوان 270 بۆ 900 هه‌زار ساڵی دوای زایین ژیاون كه زۆر جار وه‌ك كه‌سه ونبووه‌كانی سكۆتله‌ندا ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت.
كاتێك ڤایكینگ له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌شته‌مدا گه‌یشته (Orkney) (بیكتس)ه‌كان له ماڵه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بوون و پیشه‌یان ڕاو و كشتوكاڵ بوو و ماڵه‌كانیان له‌به‌رد دروستكرابوو.
(بیكتس)ه‌كان به‌وه ناسرابوون كه جه‌نگاوه‌ری ئازا و به توانا بوون و كاتێك له‌لایه‌ن رۆمه‌كانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر زۆر ئازایانه به‌رامبه‌ریان وه‌ستاون به‌ر له‌وه‌ی له مێژوودا ون بن،
ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكرێت، له‌كۆتاییه‌كانی چاخی ئاسن و سه‌ره‌تاكانی چاخی ناوه‌راست كۆمه‌ڵێك هۆز له خۆرهه‌ڵات و باكوری سكۆتلهنداد ژیاون ، له ساڵی 839ی زایندا ڤایكنگهكان خێزانی ( بیكتس) یان پاكتاو كرد و له جه‌نگێكی گه‌وره‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و خێزانه‌یان له‌ناو برد.
زانایانی شوێنه‌وار له‌و ناوچه‌یه چه‌ندین ئه‌لقه‌ی برۆنز و ته‌وقه‌ی سه‌ر و چه‌ندین جۆری ڕاگیری كراسی ژنانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و كه‌لوپه‌له دۆزراوانهشهوه توانیویانه چینی ئه‌و هۆزه دیاریی بكه‌ن و ئابوریی و ژیانی ڕۆژانه‌ی دانیشتوانی ئه‌و قه‌ڵا دێرینه‌ش هه‌ڵسه‌نگێنن.
زاناكان له‌و بڕوایشدان كه ژیانی سه‌ره‌تایی ئه‌و هۆزه به ته‌واوی وێران كراوه كاتێك له ساڵی 1805دا شارێكی نوێ له شوێنی (Burghead) دروستكراوه ، به‌ڵام دوباره دكتۆر نۆبیڵ ده‌ڵێت» هێشتا كاته‌كه گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ناوچه‌ی (Burghead) وه‌ربگرین به‌ر له‌وه نهێنییه‌كانی له ناو ده‌ریادا ون بێت.
پێویسته بوترێت: زانایانی شوێنه‌وارناس له‌ساڵی (2015)ه‌وه ده‌ستیان كردووه به كاری كنه و پشكنین، له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین پاشماوه‌ی هۆزی بیكتس و دراوی (ئه‌نگلۆسه‌كسۆنی) سه‌رده‌می ئه‌لفرێدی مه‌زنیان دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌مساڵیش له‌شوێنێكی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌دا دیوارێكی گه‌وره‌ی دارینیان دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌رزییه‌كه‌ی 6 مه‌تره، هه‌روه‌ها بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ته‌خته‌ی سوتاویش كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بووه له به‌شی خواره‌وه‌ی قه‌ڵاكه.
تا ئێستاش كنه‌و پشكنین له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه بۆ زانینی زانیاریی ورد و دروست سه‌باره‌ت به شێوازیی ژیانی هۆزی بیكتس و هۆكاره‌كانی ونبونی ئه‌و هۆزه له ناو لاپه‌ره‌كانی مێژوودا.
سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا