سه‌باره‌ت به ته‌سه‌ووف و ته‌ريقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و مه‌شايخی هه‌ورامان
ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و مه‌ولانا خالید و شێخی سیراجوددین
وه‌رگێڕ: عوسمان نه‌قشبه‌ندی
نه‌قشبندی، ڕێ و ڕه‌وشت (ته‌ریقه‌ت)ێكه كه خراوته پاڵ خواجه « بهاءالدّین نقشبند بخارایی(791 ـ 717 كۆچی) »، به‌ڵام ناتوانین بڵێین به‌هائه‌ددین بنیات دانه‌ری ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌یه، چونكه له ڕاستیدا ته‌ریقه‌كه‌ی ئه‌و، هه‌ر درێژه‌ی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گانه، ئه‌و ڕێ و ڕه‌وشت و سلووكه‌ی كه خواجه یووسفی هه‌مه‌دانی(535 ـ 440 كوچی) و خواجه عه‌بدولخالقی غوجده‌وانی(575 ـ493 كوچی) دایان مه‌رزاندبوو.
خواجه بهائوودین، كه ناوبانگی «شاهی نه‌قشبه‌ند»ه ، له سه‌یید ئه‌میری كولاله‌وه ته‌ریقه‌تی وه‌رگرتوه و له پاشان، بوو به زیندووكه‌ره‌وه و ڕاستكهرهوهی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان و به‌م جۆره، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوو به كۆ كراوه‌ی ده‌رز و فێر كاریی‌یه‌كانی «عبدالخاق غجدوانی» و «بهاءالدّین بخارایی».
ئه‌م ته‌ریقه‌ته به ماوه‌ێیكی زۆر كه‌م له ”ماوراءالنهر” و ”خوراسان”دا په‌ره‌ی سه‌ند و له پاش به‌هائه‌ددین جێنشینهكانی ئه‌و علاءالدّین عطار (فه‌وت 802 كۆچی) و محمّد پارسا(فه‌وت 822 كوچی) و یعقوب چرخی(فه‌وت 851 كوچی) ده‌ستیان كرد به ئیرشاد كردن و ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوو له بڵاوه‌پێدانی ته‌ریقه‌ته‌كه‌دا و له دوای ئه‌وانیش، خواجه«عبیدالله احرار» (895 ـ 806) سه‌ری هه‌ڵدا كه ناودارترین و دسه‌ڵاتدارترینی شێخه‌كانی چه‌رخی ته‌یموور خانی ناودار به «له‌نگ»ه و ئه‌م ته‌ریقه‌ته له چاخی ئه‌حراردا، گه‌یشته چیای ده‌سه‌ڵات و ناوبانگ و په‌ره‌سه‌ندن.
بناغه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له سه‌ر سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ر(د.خ) و شه‌ریعه‌ت و دووره په‌رێزی له بیدعه دامه‌زراوه و داكۆكی ئه‌كات له سه‌ر ئه‌وه و و هه‌ر ئه‌م خاڵه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیهانی ئیسلامدا په‌ره بستێنێ و به تایبه‌ت ببێ به ڕه‌وشتی سۆفیانه‌ی زانایان و ئه‌دیبان و فیقهـ زانانی ئیسلام و له‌وانه، شێخی «ابن‌حجر هیتمی»(974 ـ 909)، وتوویه‌تی: :« الطریقة العلیة السالمة من كدورات جهلة الصوفیه، هی الطریقة النقشبندیة» واته: « ئه‌و ته‌ریقه‌ی كه له خه‌وش و خاڵ و ناله‌باریی‌یه‌كانی سۆفیه نه‌زانه‌كان، خاڵی و دووره، هه‌ر ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندیه».
یه‌كیك له گه‌وره‌كان و مورشیده‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی كه له چه‌رخی ئه‌ودا نه‌قشبه‌ندی زۆر بلاو بووه‌وه، « مولانا شاه غلامعلی عبدالله دهلوی»ه (1240 ـ 1158) . له سه‌رده‌می ئیرشادی شاعه‌بدوڵڵادا، خواناس و زانای گه‌وره‌ی كورد «ضیاءالدین ابوالبهاء مولانا خالد ذو‌الجناحین شهرزوری» (1242ـ 1193) به رێنوێنی كردنی یه‌كێك له موریده‌كانی ئه‌و له سالی 1222 كوچی‌دا ئه‌چێ بۆ ”دیهلی” له هیندستان و له پاش یه‌ك ساڵ به وه‌رگرتنی ته‌ریقه و ئیجازه‌ی ئیرشاده‌وه ئهگڕێتهوه بو كوردستان و ده‌ست ئه‌كات به ئیرشاد و بڵاو كردنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌و له‌و كاته‌وه، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ـ كه تا ئه‌و سه‌رده‌مه له كوردستاندا ئه‌ونده ناوبانگ و بڵاوه‌ی نه‌بووه ـ به جوریك بڵاوه ئه‌كات و په‌ره ئه‌ستێنێ كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران و زانایان و له‌وانه، مامۆستاكانی مه‌ولانا خالیدیش، ئه‌بن به ئۆگری.
له پاش مه‌ولانا خالید، خه‌لیفه‌كانی له ناوچه جۆر به جۆره ئیسلامیه‌كاندا، ده‌ستیان كرد به ئیرشاد و به‌ره‌و پێش بردنی ته‌ریقه‌ته‌كه. «شیخ عثمان سراجالدّین نقشبندی» یه‌كێكه له جیگه‌داره زۆر به‌ناوبانگه‌كانی مه‌ولانا خالید و سالی 1995 كوچی له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌ی هه‌ورامانی كوردستانی به‌شی عیراقدا، پێی ناوته ئه‌م جیهانه و له پاش باڵق بوون، ده‌ستی بردوه‌ته خوێندنی ئایینی و هه‌ر له سه‌رده‌می لاویه‌تیه‌وه، ئۆگری سۆفیه‌تی و خواناسی بووه و له پاڵ خویندن‌دا، خه‌ریكی سولووكیش بووه و چاوه‌ڕی بووه به خزمه‌تی پیاوێكی ته‌واوی ته‌واو بار هینه‌ر(كامل مكمّْل) بگات هه‌تاكوو ته‌ریقه‌تی لێ وه‌ربگری و له‌و كاته‌دا، مه‌ولانا هات بو ”به‌غداد” و شێخی «سراجالدّین» ته‌ریقه‌تی لێ وه‌رگرت و وه‌ك هه‌وه‌ڵین خه‌لیفه‌ی مه‌ولانا خالید، سالی 1228 كۆچی له سلیمانیدا ئیجازه‌ی خه‌لیفایه‌تی و ئیرشادی له ده‌ستی ئه‌و ئه‌ستاند.
شێخ عوسمان، پاش چه‌ند ساڵ گه‌رایه‌وه بۆ ”هه‌ورامان” و له زێده‌كه‌ی خۆیدا ـ كه ئێسته شاریكی ئاوه‌دان و گه‌وره‌یه و شوێنه زیاره‌تی موریدان و دڵسوزانه ـ و هه‌ندێ جاریش له وڵاته‌كانی ده‌ور و به‌ریدا، ده‌ستی دایه به‌ر ئیرشاد و هه‌تا كاتێ له دونیا ده‌رچوو (ساڵی1283 كوچی)، له سه‌ر ئه‌و حاڵه مایه‌وه.
شێخ عوسمان پیاوێكی خواناس و دڵ بێ‌دار و زانا و له دونیا دوور بوو و ئه‌مه و ئه‌و هێزه زۆره‌ی له كار و باری ڕوحیدا هه‌بووی، بوون به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساڵه‌كانی ئیرشادیدا، كه‌سانێكی هۆگری زۆر له دوورترین شوێنه‌كانی كوردستان و ئێران و عیراق و وڵاته ئیسلامیهكانیترهوه بۆ وه‌رگرتنی ته‌ریقه و په‌روه‌رده بوون بێن بۆ لای تا راده‌یه‌ك كه 80 كه‌س زیاتر له زانایان و ئه‌دیبه‌كان و سه‌ییده‌كانی ئه‌و شوێنانه، پله‌ی خه‌لافه‌تیان لێ وه‌رگرت كه له‌وانه‌ن: شاعیر و خواناس و كهلامزانی به ناوبانگی كورد، «سید عبدالرّحیم مولوی تاوگوزی (1300ـ 1221 كوچی) » ناسراو به مه‌وله‌وی، ئه‌دیب و زانای پایه‌به‌رز مه‌لا حامیدی بێسارانی (كاتبالأسرار) و زانای گه‌وره مه‌لا ئه‌حمه‌د نۆدشی.
شێخی سیراجه‌ددین، شه‌ش كوڕی هه‌بووه كه چواریان پله‌ی جێنشینی و ئیراشدیان به ده‌س هێناوه و هه‌ر وه‌ك باوكیان، ته‌مه‌نی خۆیان خستوه‌ته پێناوی خزمه‌ت كردن به خواناسی و زانیاری و شه‌ریعه‌ت و سه‌دان سه‌د كه‌سیان گه‌یاندوه‌ته پله‌ی ته‌واوه‌تی و كه‌ماڵ . ناوی ئه‌و گه‌ورانه، به پێی ساڵی به دنیا هاتن و ئیرشادیان، به‌م جۆره‌یه:
شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددین،شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بولوه‌فا، شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخئهحمهد شهمسوددین.
له پاش كوڕه‌كانی شێخ عوسمان، كوڕه‌زاكانی و هه‌روایش، ئه‌و كوڕه زازایانه‌ی كه پله و پایه‌ی ئیراشادیان هه‌بووه، له شوێنه‌كه‌ی باوكیان و له شوێنه‌كانی‌تردا، ده‌ستیان داوه به‌ر ئیرشاد كه ناودارترینیان به پێی مێژووی له دایك بوونیان، به‌م جۆریه:
شێخ عه‌لی حوساموددین (1358 ـ 1278) كوڕی شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددین ، شێخموحهممهد نه‌جموددین (1337 ـ 1280) كوڕی شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین (1373 ـ 1280) كوڕی شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ موحه‌ممه‌د عوسمانسراجوددینی دووهه‌م (1417 ـ 1314) كوری شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین.
سه‌رچاوه‌كان:
- قدسیه؛ كلمات و سخنان بهاءالدّین نقشبند(مؤسس طریقت نقشبندی)، نوشتة خواجه محمّد بن محمّد پارسا‌ی بخارائی، با مقدّمه و تصحیح و تعلیق:احمد طاهری عراقی؛ كتابخانة طهوری، تهران،آذرماه 1354.
- بر پهنةیاد ؛ یادنامة شیخ محمّدعثمان سراجالدّین نقشبندی به همراه ترجمة تفسیر تین و نمونة آثار و اشعار شیخ؛ گردآوری و تنظیم: عثمان نقشبندی، انتشارات كُردستان،سنندج، 1379.