ئەمرۆ لە مێژوو
هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە روویداوە لە سالانى رابردوو بە درێژایی مێژوو.
1- 11/7/1952 ز، کۆچی دوایی مێژوونوسی ناودارى کورد(محمد على عەونى) لە شاری قاهیرە لە میسر.
2- 11/7/1921ز، ئەنجوومەنى وەزیرانى ئێراق بریاریدا بە پشتگیری فەیسەل وەک پادشای ئێراق و، هەروا کورد سەربەستى تەواوى هەبێت لە بەشدارى ئێراق و جیابوونەوە لێی بە راپرسی، بەڵام شاری کەرکوک دژی شانشین وەستان و پارێزگاى هەولێر و سلێمانى بەشداریان نەکرد و موسلیش بە هەمان شێوە دژی ئەم راپرسیە وەستان.
3- 11/7/1925ز، کۆمیتەى نێودەواەتى ئاکامى لێکۆلینەوەکەى بلاوکردەوە کە ویلایەتى موسل بکەوێتە ژێر کۆنتروڵى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماوەى25 ساڵ و لە هەمان کات زمانى کوردى زمانى رسمی بێت و ویلایەتەکە ئیدارەى کورد بیگێرێ.
4- 11/7/1941ز، ئەلیسر کیناهان کرنوالس، لە نامەیەکیدا شاڵاوى بردە سەر شێخ محمود بەهۆی راگەیاندنى سەربەخۆیی کوردستان دژی دەسەلاتى شای ئێراق و بەریتانیا.
5- 11/7/1962ز، بۆ یەکەمجار لە جیهان پەخشی تەلەفزیۆنى ئاسمانى کرا لە رێگەى مانگى دەستکرد.
6- 11/7/1965ز، پارتى دیموکراتى کوردستانى/ تورکیا دامەزرا بە سەرکردایەتى(فائق یۆجاغ).
7- 11/7/1948ز، لە دایکبوونى بیریاری گەورەى ئیسلامى (پێشەوا محمد عەبدە).