ململانێی كه‌نیسه و زانست
نوسینى:
د.راغب السرجانى
وه‌رگێرانى:
گۆران حكیم
هه‌رگیز ئاین رێگرنه‌بووه له فێربوونى زانست، ئه‌م زانسته تیۆرى بێت یاخود په‌راكتیكى بێت، به‌ڵام ئایین (ئاینى كلێسه) رێگرێكى ته‌واو توند بوو له فێربوونى زانست له كۆمه‌ڵگاكانى ئه‌وروپا پێش شۆرشه نوێكه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له بیر‌و هۆشی خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى موسلمانان فێربوو بوون كه ئایین رێگرى سه‌ره‌كیه له فێربوونى زانست له كۆمهلگاكهیان.
كه‌نیسه‌ى ئه‌وروپی له‌سه‌ده تاریكه‌كانى زۆر دڵ ره‌ق بوو به‌رامبه‌ر زانایان، هه‌موو هۆكارێكى ریشه‌كێش ده‌كرد بۆ به‌رز بوون و داهێنان و گهرِانى زانستى، به‌هیواى ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى گه‌ڵ و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و خه‌ڵكه‌دا بگرێت، بۆ به‌رده‌وام بوون له كهڵكهكردنى ماڵ و سامان، بۆ به‌رده‌وام بوون له ده‌ركردنى فه‌رمانى چاره‌نووس سازه‌كان، بۆ به‌رده‌وام بوونى له ده‌ركردنى بریارى لێ خۆش بوون بۆ به‌نده تاوانباره‌كان(سكوت غفران).
ململانێى كه‌نیسه و زانست
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ململانێ له نێوان زانست و كه‌نیسه دروست بوو له ئه‌وروپا، له‌سه‌ده‌ى ۱۶ز جوله‌ى زانست به‌ره‌و به‌هێزى ده‌چوو، ئه‌مه سه‌ری كێشا بۆ شۆرشى زانستى له ئه‌وروپا و كوده‌تا به سه‌ر كه‌نیسه.
ئه‌و چیرۆكانه گه‌ڵێك زۆرن كه‌وا گوزارشت له سته‌مكارى كه‌نیسه‌ى ئه‌وروپی ده‌كات به شێوه‌ێك كۆتایی نایه‌ت. دادگایی (كۆپرنیكس و گالیلیۆ) هه‌رگیز له یاد ناكرێت، وه چه‌ندانى تر وه‌ك ئه‌وان له دادگاكانى كه‌نیسه بریارى له سێداره‌دانیان و سووتاندنى كتێبه‌كانیان درا.
دادگایی كۆپرنیكس
كۆپرنیكس له ساڵی 1543ز رایگه‌یاند كه‌وا زه‌وى ده‌سورێته‌وه به ده‌وری خۆیدا له ماوه‌ى24 كات ژمێر به‌مه‌ش دیارده‌یی شه‌و و رۆژ دروست ده‌بێت، وه ته‌نها یه‌كجار له ماوه‌ى ساڵێك به ده‌ورى خۆردا دهسورِێتهوه، به‌مه‌ش دیارده‌ى چوار وه‌رزى ساڵ دروست ده‌بێت، رۆژ چه‌قی گه‌ردوونه نه‌ك زه‌وى كه لهمهوپێش بروا وابوو، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه كارهست بوو له سه‌ده‌كانى 16ز له ئه‌وروپا، كه‌نیسه سه‌رى سورِما بوو لم دۆزینه‌وه‌یه كه پێوانه‌ى ده‌كرد به پێوانه‌كانى ئینجیل، كه پێچه‌وانه‌ى بیروباوه‌ره‌كانى كه‌نیسه بوون، وه له‌گه‌ڵ هه‌سته دیاره‌كانى مرۆڤ بوون، وه له‌گه‌ل ده‌قه ئاینیه پیرۆزه‌كانى كه‌نیسه پێچه‌وانه بوون.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه كه‌نیسه برِیاریدا به‌شه‌ر كردن له‌گه‌ڵ كۆپرنیكس، وه له‌ناوبردنى و تۆمه‌تباركردنى به كوفر، داواى كوشتنى ده‌كرد، وه داواى سوتاندنى كتێبه‌كان و توێژینه‌وه‌كانى ده‌كرد، كه‌نیسه نه‌یتوانى گهرینگى ئه‌م راستیه بزانێت ته‌نها له دواى مردنى نه‌بێت به سالانێكى زۆر.
دادگایی گالیلۆ
گالیلۆ به‌هۆى بهرِاست دانانى كۆپرنیكس، كه رۆژ چه‌قی گه‌ردوونه، رایگه‌یاند كه مانگ راوه‌ستاو نیه، به فه‌رمانى پاپا به هۆكارى پیرى و تێكچوونى ته‌ندروستى به سزادانى به بهنكردنى له ماله‌كه‌ى خۆێدا تا مردنى.
به‌هه‌مان شێوه كه‌نیسه زانا(برونو)ى له سێداره‌دا به سوتان له گۆره‌پانى گشتى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌یوه‌ت زه‌وى له جوله‌دایه، وه گومان بردنى به هه‌بوونى دوو زه‌وى تر .
دادگاكانى پشكنین له دژى زانایان
ئه‌مانه‌ى باسمان كرد مشتێك بوون له غهرمانێك، نموونه‌ى زۆر زیاتر هه‌یه، دادگاكان كۆتاى پێنه‌هات ته‌نها به دادگاى كردنى(كۆپرنیكس و گالیلیۆ) به‌ڵكو گه‌یشته دانانى دادگاكانى پشكنین (محاكم تفتیش)له دژى زانایان.
ئه‌م دادگایه له ماوه‌ی ته‌مه‌نێكى كورتدا نزیكه‌ى (۹۰۲۳) زانای دادگایكرد به زۆر سزایی جیاواز له سالانى نێوان (1481ز-1499ز) واتا ته‌نها له ماوه‌ى ۱۸ ساڵدا ئه‌م ژماره زۆره، به‌هه‌مان شێوه بریاریدا به حه‌رامى خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كانى(جیوردا ندیردا، و نیوتن) و فه‌رمانى كردبه سوتاندنى كتێبه‌كانیان، به كردنى كتێبه‌كان سوتێندران له‌لایه‌ن(كاردینال ئاكمنیس) له شارى غه‌رناته به نزیكى ۸۰۰۰ كتێب ده‌ست نووس مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له‌به‌ر هه‌بوونى رهیی جیاواز له دژى كه‌نیسه تێیاندا.
سه‌ده‌كانى تاریكى …….سه‌ده‌كانى ناوهرِاست.
ئه‌م وێنه ترسناك و ناشرینه له كۆمه‌لگاى ئه‌وروپا به‌رده‌وام بوو به درێژایی چه‌ند سهدهێك، ناونرا سه‌ده تاریكه‌كان یاخود سه‌ده‌كانى ناوهرِاست، ئه‌م بیر و باوره له بیرى زانایان و فه‌یله‌سوفه‌كانى وه‌ك(دیكارت و ڤۆلتێر) و خه‌ڵكى به‌گشتى چه‌سپا كه‌وا هیچ رێگاێك بۆ زانست و داهێنان نیه، ته‌نها به له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاتى كه‌نیسه نه‌بێت، به سرِینهوهى ئاین به ته‌واوى له دڵه‌كان، روویان له ئیلحاد و بێباوهرِى كرد به شێوهێكى ته‌واو.
جیاكردنه‌وه‌ى ئاین له ده‌وڵه‌ت
با ئاشكرا و به رِاشكاوى دژایه‌تى كتێبى پیرۆز ته‌ورات و ئینجیل ده‌كرا، له‌به‌ر هه‌بوونى دژ به یه‌ك له‌گه‌ڵ رِاستیهكانى زانستیه‌كان، له‌به‌ر باوهرِ بوونیان كه‌وا ئایین دژى زانست و زانایه، كه ئه‌مه‌ش به‌ردێك بوو له‌سه‌ر بیرى زانایان.
له پاش ئه‌م بانگه‌وازى ئازاد بوونى عه‌قلیان ده‌كرد له دژى ده‌قه سه‌ره‌كیه‌كانى ئایین، به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه بوو كه عه‌قڵ ده‌توانێت هه‌ست به رِاستیه زانستیه‌كان بكات، ده‌توانێت جیاوازى له نێوان چاك و خراپه‌دا بكات.
په‌رله‌مانى نیشتیمانى یارمه‌تیده‌رى ئه‌م ئازادیه بوو، به برِیارى ساڵى ۱۷۹۰ز، ئه‌م بریاره بووه هۆى شكانى پشتى كه‌نیسه، به‌وه كه پیاوه ئاینه‌كانى ناچاركرد به‌وه‌ى كه‌وا ملكه‌چ بن بۆ ده‌ستورى مه‌ده‌نى، له دواى ئه‌م بریاره له فه‌ره‌نسا ته‌واوى ئه‌وروپاى گرته‌وه، به‌م شێوه‌یه ده‌ورى كه‌نیسه و پاپا له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سیاسه‌ت و زانست كۆتایی هات، تا به ته‌واوى چووه نێو چوار دیواره‌كانى كه‌نیسه و، بوو به ته‌نها ئامۆژگارى.
سه‌رچاوه‌كان
[1] انظر ول ديورانت: قصة الحضارة، ترجمة محمد علي أبو درة 30/273. [2] انظر ول ديورانت: قصة الحضارة، ترجمة محمد علي أبو درة 30/279،269. [3] انظر ول ديورانت: قصة الحضارة، ترجمة محمد علي أبو درة 30/300. [4] الإمام محمد عبده: مقاومة النصرانية للعلم في التاريخ نقلاً عن كتاب البابا والإسلام للدكتور يوسف القرضاوي. [5] الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب والأحزاب المعاصرة، إعداد الندوة العالمية للشباب الإسلامي فصل بعنوان الكاثوليك بتصرف. شوقي أبو خليل: سقوط غرناطة ص98 بتصرف. [6] الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب والأحزاب المعاصرة، إعداد الندوة العالمية للشباب الإسلامي فصل بعنوان الكاثوليك بتصرف. [7] المرجع السابق فصل بعنوان الكاثوليك.