چەند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی خه‌باتی سـیاسی كورد 1929
هێشتا هه‌زاران لاپه‌ڕه لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی له باره‌ی كورد‌و كوردستان له ئه‌رشیفی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان‌و وڵاتانی دیكه‌ش هه‌ن، كه كورد ده‌ستی بۆ نه‌بردوون‌و خوێنده‌وارانی كورد هیچیان له‌باره‌وه نازانن، به‌ڵام لێره‌و له‌وێ هه‌وڵی جۆراوجۆر هه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و نووسراو و دۆكیۆمێنتانهو وه‌رگێرانیان بۆ زمانی كوردی.
كاك سه‌ربه‌ست كه‌ركوكی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا كۆششێكی به‌رچاوی كردووه‌و لێكۆڵینهیهكی جوانی كردووه به ناونیشانی (چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی خه‌باتی سیاسی كورد، ساڵی 1929) كه له دوو توێی كتێبێكدا به هه‌مان ناونیشان چاپی كردووه.
لێره‌دا كوردستانی نوێ بە روخسەتی نوسەری کتێبەکە به‌شێك له باسه‌كه ده‌خاته‌وه به‌رچاوی خوێنه‌ران بۆ گەرانەوە بۆ بینینی تەواوی باسەکە و بەڵگەنامەکان دەتوانن کتێبەکە بخوێننەوە.
2-2
قۆناغی سێیه‌م:
سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه به هه‌ندێ نووسین‌و وتاری رۆژنامهییو (مناقشه)ی توندی ناو مه‌جلیس (په‌رله‌مان) ده‌ستی پێكرد، وه‌ك:
بهرهنگاریكردنهوهی مه‌عروف جیاووكی(مه‌ندوب)ی هه‌ولێر، له دانیشتنی 526 ی رۆژی 13/2/1930، له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی قسه‌و بۆچوونه‌كانی(تۆفیق السویدی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی.
هه‌ڵمه‌ته قاره‌مانه‌كانی (محه‌مه‌د به‌گی جاف‌و سه‌یید ئه‌حمه‌دی خانه‌قاو سه‌یید محه‌مه‌د جه‌باری(كه‌ركوك)و ره‌مزی ئه‌فه‌ندی فه‌تاح‌و حه‌مه‌ئاغای ئه‌وره‌حمان ئاغا‌و میرزا تۆفیق قه‌زازی (سلێمانی)و مه‌عرووف جیاووكو ئه‌حمه‌د به‌گی ئهعیانو ئیسماعیل به‌گی ره‌واندزی هه‌ولێر) له رۆژانی 8/8/1930و 9/8/1930و10/8/1930، كه تیایاندا، ئه‌و چالاكوانانه‌ی كوردایه‌تی به هاوكاری‌و پشتیوانی هاولفهكانیان، توانیان سیاسه‌تی خۆدزینه‌وه‌ی (مه‌ندوبی سامی)و خۆگێلگردنی (جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری) ی وه‌كیلی سه‌رۆك وهزیرانو ناحه‌زانی ویست‌و داخوازییه دێرینه‌كانی كورد، ریسوا‌و شه‌رمه‌زار بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته، هه‌ر له رۆژانی سه‌ره‌تای ئه‌و قۆناغه‌دا بوو، كه ئاراسته‌ی كاری به‌رزكردنه‌وه‌ی مهزبهتهو یادداشته‌كانی ئه‌م جۆره خه‌باته‌ی كورد، له‌گه‌ڵ به گۆڕتربوونیان، گۆڕانی ئاشكرایان به‌سه‌ردا هات، ئیتر بڕیاردرا كه ئه‌و هه‌وڵانه به گشتی ئاراسته‌ی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی گهلانو(سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی ئینتداب) بكرێن‌و داخوازییهكانیش له ئاستی داخوازی سه‌ربه‌خۆیی ژێر ئینتدابی بریتانی كه‌متر نه‌بن.
هه‌ڵبه‌ته، ئه‌و یادداشتو (عه‌ریزه‌و مهزبهت)انه، به ژماره‌یه‌كی فره زۆر، ئاراسته‌ی ئه‌و دوولایه‌نه ده‌كران‌و نوسخهشیان ده‌درا به مه‌كته‌بی (مه‌ندوبی سامی)و(سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق). بۆیه چاكه لێره‌دا وه‌كو نموونه ئاماژه به ناو‌و مێژووی هه‌ندێ له‌و هه‌وڵانه بكه‌ین:
1-مه‌زبه‌ته‌ی ئه‌شرافی سلێمانی له 8/7/1930.
2-عه‌ریزه‌ی ئه‌حمه‌د به‌گی تۆفیق به‌گ له 18/7/1930.
3-مه‌زبه‌ته‌ی عه‌شایری پشده‌رو جاف له 20/7/1930.
4-مه‌زبه‌ته‌ی ژنانی سلێمانی له 24/7/1930.
5-عه‌رزو حاڵی سه‌رانی ئێڵو عه‌شیره‌ته‌كانی جاف‌و ههمهوهندو داوده‌و شوان‌و پشده‌رو هه‌ورامان له 24/7/1930دا.
6-مه‌زبه‌ته‌ی (هیئه‌تی وهتهنیهیه)ی سلێمانی، له‌هه‌مان مانگدا.
7-عه‌ریزه‌ی كۆمه‌ڵه(جه‌معیه‌تی)ی نیشتمانی مه‌ركه‌زی، دانیشتوانی باكووری كوردستان له31/8/1930.
8-مه‌زبه‌ته‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فیدو سی سه‌رۆك عه‌شیره‌تی كورد له 9/10/1030.
10-عه‌ریزه‌ی جافه‌ر سانو (19) كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی كورد له 14/10/1930.
11-مه‌زبه‌ته‌یه‌كی تری شێخ مه‌حموود له 21/3/1931.
12-دوو یادداشتی تۆفیق وه‌هبی به‌گ له 14/3/1931و 19/4/1921 به ئیمزا‌و پشتیوانیكردنی (1192+800) كه‌سایه‌تی كورد‌و كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون.
له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌كتیكه نوێیه، ته‌كتیكی زۆركردنی ژماره‌ی عه‌ریزه‌و نامه‌و مهزبهتهكان، ئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و به‌رزتر له‌بری (تهشهبوپات)ی ناو عێراق‌و (مه‌ندوبی سامی) هه‌روه‌ها به‌رزكردنی ئاستی داخوازییه‌كان، له مافه رۆشنبیریی‌و ئیدارییهیكانهوه به‌ره‌و داوای سه‌ربه‌خۆیی له‌ژێر ماندێتدا، هه‌ندێ جموجوڵی فریودانی كورد، كه‌وته ناو دوو لایه‌نی(مه‌ندوبی سامی)بریتانی له به‌غداو هه‌روه‌ها لایه‌نی حكوومه‌تی عهرهبزهدهی مه‌له‌كی عیراقه‌وه.
به‌تایبه‌تی له‌و ئان‌و ساتانه‌دا كه هه‌ندێ هۆی وه‌كو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هانی بریتانیای ده‌دا كه بۆ پهلهاویشتنێكی تری به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری گه‌وره‌تر له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانی تری خوارووی سنووری عیراق، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، په‌یماننامه‌ی ئاماده‌كراو بۆ ئیمزای عیراق‌و بریتانیا ده‌بێت سه‌ربگرێت:
1-دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌ناو (كۆمپانیا نه‌وتی توركی-تی.پی.سی) له ناوچه‌ی باوه‌گوڕگوڕی نزیك شاری كه‌ركوك له رۆژی15/10/1927 دا‌و په‌یداكردنی ئومێدی دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتێكی بێ سنوور له‌و ناوچانه‌دا، شایانی باسه بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئیمپریالیستان، هه‌ر زووبه‌زوو له پاش مسۆگه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ولایه‌تی مووسڵ، به‌و شێوه‌یه خۆیان ده‌یانویست، ناوی كۆمپانیاكه‌یان یه‌كسه‌ر گۆڕی بۆ (كۆمپانیای نه‌وتی عێراق-ئای پی.سی).
2-مسۆگه‌ركردنی په‌یمانی كارتیلی ئیستعماریی نه‌وت، به‌ناوی رێكه‌وتنی گروپی 1928The 1928 Group Agreement
له‌نێوان ئه‌م كۆمپانیانه‌ی خواره‌وه: Angio-PERSIAN-Royal Dutch/Shell,The Comagnie Francoise Des
Petroles/Total,Near East Development Corporation
له بۆ هێرشی بهكۆمهڵییان بۆ سه‌ر سه‌رچاوه ستراتیجییه‌كان(وه‌ك نهوتو فۆسفاتو پۆتاسیۆم‌و خوێ) ی ناوچه‌ی نێوان كه‌ناڵی سوێس و سنووری ئێران، ئه‌و په‌یمانه پاشان ناوه‌كه‌ی گۆڕدراو كرایه (په‌یمانی هێڵه سووره‌كه): The Red line Agreement
په‌یمانه‌كه له پاش گفتوگۆیه‌كی شارراوه‌ی دوورودرێژ، له شاری (ئۆستیندا)ی به‌لجیكا له رۆژی 31/7/1928 مۆر كرا، تێیدا بڕیاری ئه‌وه درا كه نه‌وتی خاوی ده‌رهێنراوی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه له‌هه‌ر كوێی ئه‌و ناوچانه‌دا-جگه له كوێت-ده‌ربهێنرێت، به رێژه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌بێ دابه‌ش بكرێن، (ئه‌و چوار كۆمپانیانه هه‌ریه‌كه‌و 23.7%و مسته‌ر (كالۆستا گۆڵبهنكیان)یش رێژه‌ی 5% وه‌ربگرێت.
3-ده‌ركه‌وتنی ئه‌و راستییه‌ی كه له ناوچه‌ی (ئه‌حسا)ی رۆژهه‌ڵاتی دورگه‌ی عه‌ره‌بیشدا، گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وت هه‌یه، كه‌سایه‌تی ئیستعماریی (ستیڤن ههمسلی لۆنگگریك) كه ماوه‌یه‌ك له عێراقدا به‌رپرسی گه‌وره‌و بڕیارده‌ر بوو، وه‌ك كارمهندو نوێنه‌ری (ئا.پی.سی) هه‌وڵی ده‌دا كه جێگه‌و ڕێگه‌یه‌كی مسۆگه‌ر بۆ په‌لوپۆی كۆمپانیاكه‌یان له (ئه‌حسا)شدا په‌یدا بكات.
4-كاریگه‌ری ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری ساڵانی 1929-1930، به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی بریتانی، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خهرجو بودجه‌ی داگیركردنی عیراق، وه ترسی حكوومه‌تی له‌نده‌ن له دروستبوونی ئاژاوه‌و برسێتی‌و بێكاری له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا. كه‌مال مه‌زهه‌ر بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی بریتانیا، له لاپه‌ڕه 96 ی كتێبی(صفحات من تاریخ العراق المعاصر) دا ئاماژه به‌م حاڵه‌ته نه‌گه‌تیڤانه‌ی ناو بریتانیا ده‌كات:
-له بێ پاره‌یی، نرخی كاڵاكان له 34%كه‌م بوونه‌وه.
-ژماره‌ی بێكاران، گه‌یشتبوونه 3 ملیۆن بێكار!
-ئه‌وانه‌ی له كاره‌كانیاندا مابوونه‌وه‌و دهرنهكرابوون، 20% مووچه‌یان كهمكرابۆوه.
-داهاتی ساڵانه‌ی قوماشی ئینگلیزی له ساڵی 1929 دا 730 ملیۆن پاوه‌ند بووه، به‌ڵام دابه‌زیوه‌و به‌هه‌زار حاڵ له 1932دا گه‌یشتۆته 365 ملیۆن پاوه‌ند.
-رۆژانه له لهندهنو شاره گه‌وره‌كانی تردا، چه‌ندین مانگرتنی كرێكاری‌و خۆپیشاندانی گه‌وره هه‌بووه، كه ناونراون (رێپێوان‌و خۆپیشاندانه‌كانی برسییه‌كان).
له‌وه‌ش زیاتر، له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسی وڵاته‌كه‌دا، دوو رێچكه‌ی سیاسی‌و فیكری(فیكره‌ی حیزبی فاشی‌و فیكره‌ی گروپی كۆمۆنیستی) به ئاشكرا‌و به‌رچاو ته‌شه‌نه‌یان كردبوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ری بریتانی له هه‌ڵبژاردنی 1939دا ده‌نگیان نه‌دا به سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو(ستانلی بالدوین)ی نوێنه‌ری حیزبی(پارێزگاكان) وه به ئومێدی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ قه‌یرانی ئابووری، ده‌نگیان دا به(رامزی ماگدۆناڵد)ی حیزبی كرێكاران.
یادداشته‌كانی تۆفیق وه‌هبی به‌گ
شایانی ئاماژه‌كردنه، ده‌شێ مهزبهتهكانی ئه‌م زاته كوردپه‌روه‌ره، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه، به گه‌وره‌ترین كاریگه‌رترین‌و رێك‌و پێكترین هه‌وڵی ئه‌و سه‌رده‌می قهڵهمو موراجهعاتانه بژمێردرێن:
1-له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری نه‌بوون مۆركی عه‌شیره‌تێك یا ناوچه‌یه‌كیان به سه‌ره‌وه بێت‌و نامه‌ی(تهسهبوپ) یش نه‌بوون، به‌ڵكو راپۆرتی داوا‌و داخوازیی نه‌ته‌وه‌یی بوون.
2-له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه نووسرابوو، كه قاڵبووهی ناو كاری ئیداری‌و قانونی‌و زانستی‌و دبلۆماسی بوو، واته به زمانێكی وه‌ها زانستی‌و دبلۆماسیی نووسرابوو، كه جیاواز بوو له هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تر.
3-نووسه‌ره‌كه‌ی، به ئیمزا‌و به به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر، نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردی كردووه‌و فراوانترین و به‌ربڵاوترین پشتیوانی‌و هاودهستهیی ئه‌و زه‌مانه‌ی له پشتا بووه.
4-نامه-پرۆگرامی گشت لایه‌نه بوون، چه‌ندین خاڵ‌و ریزبه‌ندی وه‌كو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یان له‌خۆ گرتبوو: ((سه‌لماندنی جیاوازییه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب-زمان‌و جیاوازی زمانی كوردی-كورد‌و بهڕێوهبهرایهتیو كاری په‌رله‌مانی- دانیشتوانی كورد-قانون‌و نیزام-كاری په‌روه‌رده‌و (مه‌عاریف)-كاری ئاوهدانیو كشتوكاڵی-بارودۆخی له‌شساغی-په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد‌و ئاسوریو هه‌روه‌ها داخوازی‌و راسپارده‌كان)).
رۆڵی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌م خه‌باته‌دا
رۆژنامه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌ی(ژیان)و رۆژنامه‌نووسانی وه‌ك (عه‌لی عیرفان-به‌ڕێوه‌به‌ری ژیان، حوسێن حوزنی موكریانی-خاوهندو سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری زاری كرمانجی‌و مسته‌فا شه‌وقی-خاوه‌ندی گۆڤاری په‌یژه) وه‌ك ئۆرگانه‌كانی به‌رپرسی ئاراسته‌كردنی خه‌باتی ئه‌م قۆناغه ره‌فتاریان ده‌كرد، به هه‌موو پێوانه‌یه‌كی پێشه‌نگایه‌تی،خه‌ریكی ئه‌م كاره گرنگانه بوون:
1-بۆ هاندان‌و بره‌ودان به رووحییه‌تی به‌دواچوونی كوردایه‌تی، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هه‌واڵ‌و دهنگو باسه‌كانی شێخ مه‌حموودیان بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له پاش پێكهاتنی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی (ماندێتی) به‌ریتانیادا.
2-په‌یتاپه‌یتا رێنمایی ئه‌وانه‌یان ده‌كرد، كه ده‌یانویست ببنه نوێنه‌ر(مهبعوپ)ی كورد له (مه‌جلیسی تأسیسی/په‌رله‌مانی عیراق) ی‌دا. له‌وه‌ی كه ده‌بێ هه‌ڵگری چ جۆره خهسڵهتو ره‌فتارێ بن. بۆ نموونه له (ژیان)ی ژماره 102ی 16/2/1928 له وتارێكدا به ناونیشانی (حهقبێژێك) دا هاتووه‌و ده‌ڵێت: ((بۆ راوه راوی بوون به مه‌بعوس واته بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان/س.ك): مه‌بعوس ئه‌بێ میلله‌ت په‌روه‌ر بێ/صاحبی ئهخلاقو وجدانو ره‌حم بێ/ عالمو زبانزان بێ، مه‌وقعی ئیجتماعی لای میلله‌ته‌كه‌ی ببێ، مهنفهعهتپهرست نه‌بێ، له ئیحتیاجاتی میلله‌ت چاونهپۆشی، به پهبات بێ، روحی خۆی فیدای مه‌نفه‌عه‌تی میلله‌ت بكات‌و بتوانێ مجاده‌له(گفتوگۆ‌و مناقه‌شه/س.ك) له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه تهحصیلدیدانه (خاوه‌ند بڕوانامه/س.ك) بكات كه له‌و مه‌جلیسه (په‌رله‌مان/س.ك) دا موجاده‌له‌و سه‌عی (خهباتو گفتوگۆ/س.ك) بۆ وه‌ته‌نی خۆیان ئه‌كه‌ن، چونكه هه‌موو ئه‌یزانین له‌و مه‌جلیسه‌دا حهیاتو مهمات به‌ش ئه‌كرێ‌و..هتد)
2-ره‌خنه‌گرتنی توند له نوێنه‌ره كورده‌كانی مه‌جلیس، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كهمتهرخهمو بێ هه‌ڵوێست بوون.هه‌ڵبه‌ته نموونه‌ی ئه‌م جۆره وتاره ره‌خنه‌ییانه له (ژیان)دا زۆر بوون، به‌ڵام ئێمه هه‌ر به چه‌ند كورته‌یه‌ك واز ده‌هێنین.
له (ژیان)ی 103ی مێژووی 23/2/1928 هاتووه: ((ئه‌مڕۆ لیواكانی كورد دواكه‌وتووی هه‌موو عیراقه، ئه‌مه‌ش به واسیته‌ی (به‌هۆی) مهبعوسهكانمانهوه بوو، چونكه ئه‌و مهبعوسانه كه له ئه‌وه‌ڵ ده‌وره‌دا ئینتخابمان كردن، هه‌موو نا، فه‌قه‌ت به ئهكپهریهت، هیچ ئهوسافێكی مهبعوسیان تیا نه‌بوو، پیاوی ئه‌و مه‌جلیسه نه‌بوون. هه‌ر یه‌كێكیان بۆ مه‌نفه‌عه‌ت (به‌رژه‌وه‌ندی) ی خسوسی خۆیان. مه‌نفه‌عه‌تی میلله‌تیان واز لێهێنابوو) له وتارێكی تردا له ژماره 64 ی 4/4/1929 دا ده‌ڵێت : (موقابیل به‌م وه‌زیفه موهیمهیه (گرنگه) تان‌و له حاڵێكا كه ئه‌زانن میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌مه‌نده دواكه‌وتووه‌و ئه‌بێ فهوقهلحهد (بێ سنوور) سه‌عی(هه‌وڵ) بۆ بكرێت، كه‌چی مه‌عه‌لئه‌سه‌ف(به‌داخه‌وه) هه‌تاكو ئێستا نه له مه‌جلیسدا و نه له خاریجه‌وه به نهشریاتو تهشهبوپات كه‌س خدمهتێكی له ئێوه نه‌دیو فهعالیهتێكتان نه‌نواندو ته‌ئمیمی یه‌كێ له مه‌قاسید(ویسته‌كان)ی میلله‌تتان نه‌كرد.))
4-هاندانی خه‌ڵكان به گشتی‌و (ئه‌شراف) ی شاره‌كان‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان، بۆ بهدواچوونو پشتیوانیكردن له‌هه‌موو ههوڵو ته‌قه‌لایه‌كی رۆشنبیرانی كوردپه‌روه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه.
5-وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر وتار‌و نووسینێكی رۆژنامه‌كانی به‌غدا، كه له دژی كورد ده‌نووسران، بۆ نموونه:
-وه‌ڵامی غه‌زه‌ته‌ی (العراق)، كه ئاكامی كورده‌كانی به ئاكامی ئه‌رمه‌نییه‌كانی توركیا شوبهاندبوو، شایانی باسه، كاتێ نوسخه‌یه‌ك له‌و عهریزهیهی سه‌ره‌تای نیسانی 1929 نوێنه‌رانی كورده‌وه، بۆ بڵاوكردنه‌وه ره‌وانه‌ی غه‌زه‌ته‌ی (العراق) كرابوو، العراق، له‌بری ئه‌وه‌ی بڵاوی بكاته‌وه، له‌سه‌ر وتاری خۆیدا به هه‌ڕه‌شه‌وه نووسیبووی كه ((كورده‌كان ته‌ڵه‌بی وا بكه‌ن، وه‌كو ئیدیعای ئه‌رمه‌نییه‌كانی لێدێت كه موقابیل به توركیا كردیان‌و نه‌تیجه به‌م حاڵه گه‌یشتن)) (واته ئه‌گه‌ر كورد داوای وا بكه‌ن، ئێمه‌ی عه‌ره‌ب به ده‌ردی قه‌تلوعامی ئه‌رمه‌نیان ده‌به‌ین/س.ك) له وه‌ڵامی ئه‌و سندانه، قوزه‌ڵقورت ده‌رخواردی غه‌زه‌ته‌ی (العراق) درا، (ژیان) له ژماره 167 ی مێژووی 15/4/1929 له وه‌ڵامدا گوتبووی: ((رجا له ئه‌ولیای ئومور ئه‌كه‌ین تكا له به‌رپرسانی باڵای وڵات ده‌كه‌ین/س.ك) ئه‌گه‌ر ئه‌یانه‌وێت ئه‌م دوو میلله‌ته به‌یه‌كه‌وه بژین، نابێ مه‌یدان بده‌ن شتی وا بنووسرێ، چونكه غهتهكانی كوردیش مه‌جبور ئه‌بێ، موقابیل به هه‌موو تهعهروزێك(هێرشێك) نه‌ك مونافهعه(به‌ره‌نگاری) به‌ڵكو هجوم بكات) به‌ڵام له‌وه ده‌چێت له‌و سهرهتاییانهشدا (ئه‌ولیای ئومور) ی عیراقی عه‌ره‌بی، هه‌ر خۆیان هه‌وێنی پرۆسه‌ی پشتگوێ خستن‌و په‌راوێزكردنی كورد بوون، ئه‌وه‌تا زه‌كی ئه‌رسوزی له لاپه‌ڕه 308ی كتێبه‌كه‌یدا، به شانازییه‌وه وه‌كو نموونه ئه‌م وته سه‌یره‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی عیراقێكی فره نه‌ته‌وه، ده‌هێنێته‌وه كه له یه‌كێ له دیداره‌كانی ساڵی بیستا فه‌رموویه‌تی:
((پێویسته له‌سه‌رمان به‌ره‌و برایه‌تی سروشتیی بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ره‌و هاوپه‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییمان (واته به‌ره‌و عه‌ره‌ببون /س.ك) كه هه‌ر خۆی كۆڵه‌كه‌ی ئه‌و برایهتییهمانه)).
6-بڵاوكردنه‌وه‌ی دهنگو باسی ههوڵو ته‌قه‌ڵا باشه‌كان‌و ره‌خنه‌و قسه‌كانی نائیبه كورده‌كان له مه‌جلیسی تأسیسیدا، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گرتن له هه‌ڵوێستی نه‌باشی هه‌ندێكی تریان وه‌ك:
-بۆچوونه‌كانی مه‌عروف جیاووك له 19/2/1930
-بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی (ئه‌مین زه‌كی به‌گ) و ره‌خنه‌كانی له حاڵه‌تی په‌روه‌رده‌و (مه‌عاریف)و ئیهمالكردنی لیوا كوردییه‌كان. (ژیانی ژماره 118 ی 21/6/1928).
-ره‌خنه‌گرتن له هه‌ڵوێستی نا كوردانه‌ی نوێنه‌ری كورد(داود حه‌یده‌ری-كوڕی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی حه‌یده‌ری) كه گوایه له‌ناو مه‌جلیسدا، له دژی داخوازییه‌كانی (ئه‌مین زه‌كی به‌گ) قسه‌ی كردووه‌و هه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه، ژیان ژماره 68 ی 31/5/1927.
خه‌باتی دامه‌زراندنی یانه‌و كۆمه‌ڵه(جه‌معیه‌ت)ه‌كان له شاره‌كاندا
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنی بازنه‌كانی خهباتو قۆناغی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌و له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری پێویستی وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چالاكوانانی كوردایه‌تی لایان زه‌روری بوو كه ده‌بێ بۆ سه‌رخستنی كاره‌كان، یانه‌و كۆمه‌ڵه‌یان نه‌ك هه‌ر له سلێمانی، به‌ڵكو له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا هه‌بێت:
1-بۆ به جهماوهرییكردنی هه‌نگاوه‌كانی خهباتهكهو گه‌یاندنی دهنگو هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كان به هه‌موو ده‌ڤه‌رێكی كوردستان.
ب-بۆ رێكخستنی هه‌وڵه‌كان‌و ئاراسته‌كردنی مهركهزییانو تا راده‌یه‌كیش ده‌ربازبوون له هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی ئه‌م ئهشرافو ئه‌ویتر. قۆناغه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی قۆناغی خه‌باتی سیاسی‌و قهڵهمو په‌یوه‌ندیكردن بوو، نه‌ك قۆناغی شۆڕشی چه‌كداریی، بۆیه هه‌ر به خورسكیی ئه‌م پێداویستیانه بوونه واقیعی كار:
-خه‌بات له شاخ‌و لادێكانه‌وه، ده‌بوو بێنه‌وه ناو شاره‌كان.
-نووسینی عه‌ریزه‌و نامهنووسینو هه‌وڵی دبلۆماسی‌و هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ پشتیوانیكردنی(نائیبهكان)ببوونه سه‌رمه‌شقی كار‌و ئه‌ركی پێویست.
-هه‌وڵه‌كان له ئاره‌زوو و هاندانی تاكه‌كه‌سییه‌وه، ببنه كاری به‌كۆمه‌ڵیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك.
-پێشه‌نگایه‌تی راسته‌قینه‌ی جووڵاندنهوهكان، ببنه ئه‌ركی كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی ئه‌فه‌ندی بوون‌و تا راده‌یه‌ك سه‌ریان له كاری یاسایی‌و گه‌مه‌ی سیاسهتو جموجوڵی ئینگلیز‌و كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ده‌رده‌چوو.
ب-بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زانی ویست‌و داخوازییه‌كانی كورد بروبیانوویان نه‌مێنێت، كه گوایه ئه‌م جوڵانه‌وانه، ئه‌م كوردایه‌تییه، ته‌نیا پیشه‌و كه‌فوكوڵ‌و ئاره‌زووی چه‌ند كه‌سانێكه.
ج-بۆ دروستكردنی جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی رێكخراوه‌یی، نه‌ك هه‌ڕه‌مه‌كی، له‌گه‌ڵ كورده‌كانی تر له ده‌ره‌وه‌ی باشووری كوردستان، بۆ نموونه: په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیبوون به ڕێگه‌ی د. شوكری محه‌مه‌د سه‌گبان، كه ئه‌و كاته دانیشتووی به‌غدا بوو.
چ- دروستكردنی بازنه‌كانی دۆست په‌یداكردن بۆ كێشه‌ی كورد، چه‌شنی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌و روسیا. یا دروستكردنی بازنه‌كانی ئالیكاریو هاوكاری‌و رێكخستن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی(داشناق)ی ئه‌رمه‌نی به مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپی، وه‌ك: بینین‌و دیداری (ئاراس ئاوانیسیان) نوێنه‌ری داشناق، كه هاتبوو بۆ به‌غدا بۆ بینینی نوێنه‌ری كوردان، بینینی(واهین پاپازیان) سه‌ركرده‌یه‌كی (داشناق) بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به حكوومه‌ته‌كه‌ی یۆنان‌و ئیتالیا.
بۆیه هه‌ر دوابه‌دوای دامه‌زراندنی (مه‌كته‌بی زانستی)و (جه‌معیه‌تی زانستیی كوردان) به ههوڵو هیمه‌تی (ئه‌حمه‌د به‌گی تۆفیق به‌گ) ی موته‌سه‌ریفی سلێمانی، له به‌هاری 1926 دا به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ده‌سته به‌ڕێزه دامه‌زرێنرا: (ره‌فیق حیلمی، ره‌مزی فه‌تاح، فایه‌ق به‌گ، مارف به‌گ، جه‌مال بابان) له شاره‌كانی تریشدا هه‌ندێ له‌م جۆره هه‌وڵانه دران:
1-له كه‌ركوك له رۆژی 21/6/1926 دا، به سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه، جهمعیهتێك به‌هه‌مان ناوه‌وه دامه‌زرێنرا: (مه‌لا قادری ئه‌فه‌ندی ئه‌وقاف(موده‌ریس)- سه‌رۆك، مسته‌فا ئه‌فه‌ندی جێگری سه‌رۆك، عبدالخالق ئه‌فه‌ندی كوڕی شێخ حوسێن نه‌قشبه‌ندی (ئه‌سیری)- جێگری سه‌رۆك، ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی، قادر ئه‌فه‌ندی حه‌سه‌ن به‌لوه، عیزه‌ت ئه‌فه‌ندی تۆفیق ئیا) هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌كی پشتیوانی جهمعیهتهكهش له‌م ناوانه ده‌ستنیشانكران (ره‌فعه‌ت به‌گی داوده، حه‌سه‌ن به‌گی داوده، محه‌مه‌د خورشید داوده، شێخ عیزهدینهفهندی تاڵه‌بانی، شێخ حه‌سیبی تاڵه‌بانی، شێخ جه‌میلی تاڵه‌بانی، سه‌یید خه‌لیل ئاغای كاكه‌یی، سه‌یید سلێمان ئاغای كاكه‌یی، سه‌یید عه‌لی ئاغای كاكه‌یی…هتد)
2-هه‌ر له‌و مانگه‌دا، له پردی (ئاڵتون كۆپری) به سه‌رۆكایه‌تی (ساڵح ئاغای محه‌مه‌د والی ئاغا) لقێكی جهمعیهتهكهی كه‌ركوك دامه‌زرێنرا ده‌سته‌یه‌ك بۆ لقه‌كه ده‌ستنیشانكرا لقه‌كه په‌یوه‌ندی به‌تینی له‌گه‌ڵ هه‌ولێرو سلێمانی دروست كرد.
3-له هاوینی هه‌مان ساڵدا، له ره‌واندزیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، یانه‌یه‌ك به ناوی (یانه‌ی هۆشیاری) به سه‌رپه‌رشتی (سه‌یید ته‌هاو ئه‌مین به‌گی رهواندزیو محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی مدیر مال) دروستكرا.
4-دروستكردنی (هه‌ئیه‌ی وهتتهنیه) له شاری سلێمانی، شایانی باسه ئیتر ئه‌م ده‌سته‌یه له‌و ساڵانه‌دا وه‌كو چه‌قی كار‌و مه‌ڵبه‌ندی بڕیاری ههنگاونانهكان، كه‌وته چالاكی‌و هه‌ر به‌و چاوه‌ش، چ له‌لایه‌ن هۆشیارانی كورد‌و چ له‌لایه‌ن ناحهزانیشهوه،ته‌ماشا ده‌كرا.
ده‌ستكه‌وته‌كان
له پاش ئه‌م هه‌موو هه‌وڵانه، هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی مێژوویی بۆ كورد هاته باسكردن‌و نووسین‌و بڵاوكردنه‌وه، كه چهندانێكیان هه‌ر قسه‌ی ڕووت‌و دیكۆركردنی داخوازییه راسته‌قینه‌كان بوون، وه ئه‌وانی تریش به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت بوون، به‌ڵام نه‌یان ده‌توانی وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی كورد به گشتی‌و هی چالاكوانانی كوردایه‌تی بده‌نه‌وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و دهستكهوتانهن كه شایانی باس كردنن:
1-وه‌كو نیشانه‌ی دوو گه‌ل، دروشم‌و ئاڵای عێراق گۆڕدراو دوو ئه‌ستێره‌یان تیا دانرا. یه‌كێكیان هێما بوو بۆ گه‌لی كورد.
2-سه‌ردانه‌كانی وه‌فدی حكوومه‌تی مه‌له‌كی به سه‌رۆكایه‌تیی (جه‌عفه‌ر پاشای عه‌سكه‌ریی) وه‌ك وه‌كیلی نوری سه‌عیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق‌و هه‌روه‌ها كاپتن هۆڵتی وه‌كیلی(مه‌ندوبی سامی)بۆ شاره‌كانی كه‌ركوك‌و سلێمانی‌و هه‌ولێر، له مانگی هه‌شتی 1930.
3-بڕیاری حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی بریتانی، بۆ ده‌ركردنی هه‌فته‌نامه‌یه‌ك به ناوی (كه‌ركوك)به دوو زمانی توركمانی‌و كوردی.
4-بڕیار درا كه قوتابخانه (مه‌كته‌ب) كانی لیواو ناوچه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن دائیره‌یه‌كی (مه‌عاریف) ی تایبه‌ت به ناوی (مه‌عاریفی كوردستان)ه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێن.وه مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و دائیره‌یه له كه‌ركوك دانرا. سه‌ره‌تا مامۆستا نوری به‌رزنجی (به‌ڕێوه‌به‌ری مدرسه الفچل ی به‌غدا) كرا به مودیر عامی ئه‌و مه‌عاریفه. شایانی باشه كه مامۆستا ره‌فیق حیلمیش ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و (مدیریه‌ت)ه بووه. هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م بڕیاره‌دا، كۆمه‌ڵێ كتێبی قوتابخانه‌كان (له بابه‌ته‌كانی دین‌و علوم‌و جوگرافیا‌و هه‌نده‌سه) وه‌رگێڕدرانه سه‌ر زمانی كوردی. قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندی (پانهوی) له شاری كه‌ركوك بۆ هه‌موو لیوا كوردییه‌كان كرایه‌وه. له‌گه‌ڵ چه‌ندین قوتابخانه‌ی كچان له شاره گه‌وره‌كاندا ئینگلیزهكاو كه‌سانێكی وه‌كو ستێڤن همسلی تا له عیراقیش ده‌ركران هه‌ر پێیان گوناه بوو كه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به هی كوردستان بزانن بۆیه ناویان نابوو:
Kurdish General inspector of Education for North-eastarn iraq
5-وه‌كو گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی بۆ كورده‌كان خۆیان، هه‌ندێ كه‌سایه‌تی كورد كرانه به‌رپرسی باڵا وه‌ك:
-تۆفیق وه‌هبی له ئایاری 1930 دا كرا به موته‌سه‌ریفی سلێمانی.
-عبدالحمید عبدالمجید ئه‌فه‌ندی كرا به موته‌سه‌ریفی هه‌ولێر.
–ساڵح زه‌كی به‌گ، كرا به (معاونی مدیر عامی وه‌زاره‌تی) ناوخۆ. ئه‌م پله‌یه كه كرده‌ی ئینگلیزه‌كان بوو، خۆشبه‌ختانه به‌م ناوه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌زانی:
Kurdish Assistant Director General in The ministry of the interior
6-سه‌ردانه‌كانی مه‌لیك غازی و سلێمانی‌و هه‌ولێر له ته‌مموزی 1930 دا.
7-به پێی مادده‌ی 17 قانونی ئه‌ساسیی(یه‌كه‌م ده‌ستووری عیراق) له رۆژی 23/5/1931 قانونی ژماره 74 سه‌باره‌ت به (زمانه ناوچه‌ییه‌كان) ده‌ركرا. تێیدا زمانی كوردی بووه زمانی ره‌سمی له خوێندن‌و له ده‌زگاكانی (عه‌دلیه) ی لیواو ناوچه كوردییه‌كان.
8-له‌وانه‌ش زیاتر، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره 14521 ی (ئیف 370) ئینگلیز، ده‌رده‌كه‌وێت كه 24/4/1930 (مه‌ندوبی سامی) بۆ وه‌زاره‌تی كۆڵۆنییهكانی له‌نده‌ن، پێشنیاری كردووه‌و پێی چاكبووه كه سنووری كوردستانی عێراق، تا دیاله‌و كوت فراوان بكرێت.