عبدالكریم سروش
وه‌رگێڕانی: ئه‌رخه‌وان سه‌یفور ئه‌سكه‌نده‌ر
ابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌ستمان، هزری فه‌لسه‌فه‌ی خوالێخۆش بوو شه‌ریعه‌تی یه ده‌رباره‌ی میژووو، مامۆستای به‌ڕێز جه‌نابی دكتۆر ته‌وه‌سولی له‌گوته‌كانیدا كه‌پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ی به‌شوێنگه‌ی(فه‌لسه‌فه‌ی میژوو) كرد له‌كۆی مۆدێلی ئه‌ندازه‌یی ئایینناسی خوالێخۆش بوو دكتۆر شه‌ریعه‌تی و ئه‌وه‌ی كه‌یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی ئایدۆلۆژیای ئیسلامه له‌بیری خوالێخۆش بوو شه‌ریعه‌تی دا، فه‌لسه‌فه‌ی میژوووه.
شه‌ریعه‌تی لهبهشهجیاوازهكانی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیداقسهی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی میژووه‌وه كردووه. كه‌من هه‌وڵ ئه‌ده‌م كۆی ئه‌م به‌شانه بخهمهپاڵ یه‌كتر و ڕایه‌كی پێكه‌وه گونجاوی لێ بخه‌مه‌ڕوو.
به‌رله‌وه‌ی بگه‌م بهڕاوبۆچونهتایبهتهكانی شه‌ریعه‌تی سه‌باره‌ت به‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوو وفه‌لسه‌فه‌ی میژوووی ئیسلام، به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ند شتێك بڵێم له‌باره‌ی خودی ئه‌م هونهولقه له‌زانست و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كهئێستاههیه ویاخود تاسه‌رده‌می خوالێخۆش بوو دكتۆر شه‌ریعه‌تی هه‌بووه، بۆئه‌وه‌ی پێشهكیهكی پێویست و ڕۆشنگهرهوهبێت بۆ بابه‌ته‌كه‌ی دواتر.
فه‌لسه‌فه‌ی میژووو هونه‌رێكه بۆشی كردنه‌وه‌ی میژووو لهشوێنگهیهكهوه كه‌زانستی میژووو له‌و شوێنهگهیهدا لهمیژووو ناڕوانێت، واته ئه‌گه‌ر زانستی میژووو بۆشی كردنه‌وه‌ی میژووو به‌س بوایه، پێویستمان به‌فه‌لسه‌فه‌ی میژووو نه‌ده‌بوو. كه‌سانێك كه‌ڕویان كردۆتهفهلسهفهی میژوووهو هونه‌رێكی وه‌هایان له‌پاڵ زانستی میژوووداداناوه، پاڵنه‌ره‌كه‌یان ئه‌وه‌بووه كه‌زانستی میژووو، بۆ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كهلهمیژووودا ڕوئه‌دات، به‌س نییه. میژووو نووسه‌كان گوتویانه یه‌كه‌م كه‌س كه گوزارشتی فه‌لسه‌فه‌ی میژوووی به‌كارهێنا، ڤۆڵتێربوو به‌ڵام لای ڤۆڵتێر فه‌لسه‌فه‌ی میژووو به‌ومانا فراوان و تاڕاده‌یه‌ك پێناسه‌كراو ووردبینی كراوه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ هه‌یه، نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
فه‌لسه‌فه‌ی میژووولای ڤۆڵتێر بریتی بوو له‌شیكردنه‌وه‌ی میژووو ونهگواستنهوهی ڕووداوه‌كان به وشكی، ده‌رهێنانی میژووو له ڕاگواستنهوهو نه‌خشاندنی ڕووداو به‌پوختی و ڕووكردنه هۆكارهكۆمهڵایهتیهكان بۆباشتر تێگه‌یشتنی ڕوداوه‌كانی میژووو.
له‌وانه‌یه یه‌كه‌م كه‌س كه‌زیاد له‌هه‌ر فه‌یله‌سوفێكی تر له‌ڕۆژئاوادا ناوی ده‌ركرد بێت لهبڵاوكردنهوهو بونیادنانی فه‌لسه‌فه‌ی میژووودا، فه‌یله‌سوفی ناوداری ئه‌ڵمانی، فریدریك هیگڵ بووبێت. هیگڵ كه‌سێك بوو كه‌بۆیه‌كه‌م جار قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی لهمیژووودا پێشكه‌ش كرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ڕوبكهینه ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ته‌نانه‌ت زۆربه له‌پێشتر له‌و پێشكه‌وتووتر ئه‌ژمار ده‌كرێ و ناوی ببه‌ین ئه‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆفهرههنگی خۆمان، واته عه‌بولره‌حمان ئیبن خه‌لدونی تونسی له‌سه‌ده‌ی نۆهه‌می زایینی‌دا. به یه‌كه‌م فه‌یله‌سوفی میژوودانرا له‌فه‌رهه‌نگی ئیسلامی‌دا، ئه‌مه‌ش نازناوێكی ناڕاست و نادروست نییه. ئیبن خه‌لدون یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ئاماژه‌ی بههزرێك ولقێك كرد به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی میژووو. بۆچونی ئه‌و سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ی میژووو ئه‌وه‌بوو كه ناتوانرێ ته‌نهابه ژیرییه‌كی ڕووت باوه‌ڕ به‌هه‌بوونی شتێك بكه‌ین و بوون وهاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌وشته بۆناومیژوو قبوڵ بكه‌ین. بۆنمونه ئه‌وه‌ی كهمرۆڤێك چجوارباڵی هه‌بێت ویاخود له‌كاتێكی كه‌مدا، دورییه‌كی زۆر ببڕێت بابه‌تێك نییهكه ئه‌قڵ شایه‌تی بداتبۆدوركهوتنهوه لێی .
ئه‌قڵی فه‌لسه‌فی، بونی مرۆڤێك كه چوارباڵی هه‌بێت قبوڵ ده‌كات و ئهوهبهمهحاڵی ئه‌قڵی نازانێت، به‌ڵام میژوو نوسێك ناتوانێت وه‌ها ڕوداوێك بهێنێته ناومیژووهكهی خۆیه‌وه. ڕێ نیشانده‌رێكی تر پێویسته بۆمیژوونوس تاڕوداوه میژووییه‌كانی پێ بپێوێت بۆئه‌وه‌ی كه‌ده‌توانێت میژوویی ببێت وتوانای ڕودانی ئاسایی هه‌بێت، بهێنێته ناو میژوو وئه‌وه‌ی كه‌ناتوانێت، نه‌یهێنێت.
ئیبن خه‌لدون به‌م واتایه فه‌لسه‌فه‌ی میژووی بونیادنا. فه‌لسه‌فه‌ی میژووی ئیبن خه‌لدون له ڕاستیدا جۆره كۆمهڵناسیهكی تاڕاده‌یه‌ك قوڵه كه‌بووه به‌پاشكۆی زانستی میژوووهو، وه‌ك پێوانه یه‌ك و بێژنگێكه بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی گێڕانه‌وه میژووییه‌كانی میژوونوسان و جیاكردنه‌وه‌ی بۆچونه ڕاسته‌كانیان له‌بۆچونه ناڕاسته‌كانیان. هه‌وڵی ئیبن خه‌لدون یه‌كه‌م هه‌نگاو بوو كهنرا له‌لایه‌ن بیرمه‌ندێكی ئیسلامیه‌وه بۆڕێكخستنی نوسینه‌وه‌ی میژوویه‌كی زانستی. ڕێگای ئیبن خه‌لدون تاڕاده‌یه‌ك بێ شوێن كهوتهمایهوهو میژوونوسه موسوڵمانه‌كان، بێجگه له‌هه‌ندێكی كه‌م، په‌یڕه‌وی ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌ویان نه‌كرد و دواتر، به‌درێژایی سه‌ده‌كانی 19و 20، ئیبن خه‌لدون له‌لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كانه‌وه دۆزرایه‌وه‌و به‌رهه‌مه‌كانی وهرگێڕدرانهسهر زمانهجیاجیاكان و دوای سه‌رنجدانی ئه‌وروپیه‌كان بوو بۆ به‌رهه‌مه‌كانی، كه ورده ورده له‌جیهانی عه‌ره‌ب و دواتر له‌نێوان ئێمهداناسراوبهرههمهگرنگهكهی ئه‌وكه (مقدمه)یهلهسهر میژووو، كرابهفارسی. چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كۆمه‌ڵه میژووییهكهشی له‌شه‌ش به‌رگدا به‌فارسی چاپ و بڵاوكرایه‌وه. كه‌واته فه‌لسه‌فه‌ی میژووو لای ئیبن خه‌لدون جۆره نهخشدانێكی لێكۆڵهڕهوانهی میژوووه، كه‌تیایدا كه‌س میژوو نوس ته‌نها پشت نابه‌ستێت به‌ڕاست بوون و درۆبوونی، ته‌نها باوه‌ڕی خود له‌سه‌ر ئه‌وه دانامه‌زرێنێ كهبێژهری هه‌واڵ، كه‌سێكی باوه‌ڕپێكراو بووه یاخود نا، به‌ڵكو پێوانه‌یه‌كی تریش له‌خۆده‌گرێ كه‌بریتیه لهزانستێك به‌ناوی (علم عمران). ئیبن خه‌لدونیش جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویست بونی ئه‌م زانسته و، ئه‌م زانسته‌شی بونیادناو له‌شوێنگه‌ی بێژنگ وپێودانگێكی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری یهكجارزۆر كاریگه‌ر خستیهبهردهستی میژووونوسان.
به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی میژوو به‌واتای نوێی وشه‌كه ئه‌وه‌نییه كهئێمهلای ئیبن خه‌لدون ئه‌یبینین یاخود ته‌نانه‌ت لای ڤۆڵتێر، كه‌بۆیه‌كه‌م جار – به‌وشێوه‌یه‌ی كهگوتم- گوزارشتی فه‌لسه‌فه‌ی میژووی به‌كار هێنا. فه‌لسه‌فه‌ی میژووو به‌واتای نوێ ی وشه‌كه‌و له‌جیهانی نوێ‌دا، ئه‌بێ به‌وه‌ی بزانین كه‌له هیگڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. له فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا ئێمه گهڵاڵهیهكمان بۆمیژوو هه‌یه و میژوو بهكۆمهڵهیهكی ده‌زانین كهبهشهكانی په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كترییه‌وه هه‌یه، هه‌ر ڕوداوێك بێ كه‌ڵك و پڕ‌و پوچ ڕونادات و ئه‌وه‌ی كه‌ڕویداوه، وه‌ك ئهوگهڵاڵهیهی كهبهنۆرهی خۆی كۆتێك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وڕوداوانه‌ی كه‌دواتر ڕووئه‌ده‌ن به‌جۆرێك كهههرڕوداوێك ڕێگه‌ی پێنادرێ له‌ئاینده‌دا ڕوبدات و كاری فه‌یله‌سوفی میژوو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه وسه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش – ئه‌گه‌ر بتوانیت پێشبینیه‌كی ڕێژه‌یی ئهوڕهداوانهبكات كهلهداهاتودا ڕوئه‌ده‌ن و تاڕاده‌یه‌ك وێنه‌كردنی چه‌ماوه‌ی ڕێڕه‌وی میژووو كهلهڕابردووهوه ده‌ستی پی َكردووه، ئێستاش ده‌خاته‌ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه و بهسهرداهاتوشدا ده‌چه‌سپێنرێ، ڕێك وه‌ك هۆنراوهیهكه كه‌شاعیرێك ده‌ی هۆنێته‌وه. جیاوازی هه‌یه له‌نێوان په‌خشانێك كهنوسهرێك ده‌ی نوسی و هۆنراوه‌یه‌ك كه شاعیرێك ده‌ی هۆنێته‌وه. په‌خشان كۆت وبه‌ند ناكاته ده‌ستی نوسه‌رو، نوسه‌ر له‌پله‌ی ده‌ربڕینی مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆیدابهتهواوی ئازاده، به‌ڵام كێش (وزن) ده‌ستی شاعیر ده‌به‌ستێته‌وه، سه‌جع وقافیهش (سه‌روا) ده‌ستی ده‌به‌ستێته‌وه و له‌ڕووی نه‌خشاندنی واتا و هه‌ڵبژاردنی وشه‌كاندا، ئازادییه‌كانی لێ ده‌ستێنێته‌وه.
وته‌یه‌كی كێش وسهروادار و ووته‌یه‌كی په‌رته‌وازه هناڕێكخراو، هاوشێوه‌ی دوجۆری ڕاڤه‌كردنی میژوون. وێنه‌یه‌كی میژوووی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌یه كه میژوو وه‌ك نوسراوێكه كهئهڵێی خودا ده‌ینوسێت و ئه‌وله هه‌ڵبژاردنی وشهكاندائازاده وئه‌توانێت هه‌ر ڕوداوێك دروست بكات له‌م میژوودا. ولهم ڕوه‌وه، هه‌ركه‌سێك له‌میژوودا ئه‌توانێت هه‌ركارێك بكات و لهوانهیهجیهان و میژوو به‌هه‌ر ئامارێكدابڕوات. هیچ كۆتێك له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی میژوو نییه، هیچ ڕێڕه‌وێك بۆ میژوو دیارنیه كراوه، هیچ گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ میژوو نییه وڕوداوهكان، له‌ئه‌وپه‌ڕی ئازادیداگهشت ده‌كه‌ن و كه‌سی میژوونوس ئهوڕێڕهوه ده‌بینێ وبه‌و شێوه‌یه‌ی كه‌پێویسته له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ده‌یگێڕێته‌وه. به‌ڵام فه‌یله‌سوفی میژوو وههاوێناكردنێكی بۆمیژوونییه. ئه‌وه‌ی كهنبۆچی وێناكردنێكی وه‌هایان نییه؟ ئه‌ویش گریمانانه‌ی له‌كوێ هێناوه ؟ به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ وه‌ها گریمانه‌و وێناكردنێكی هه‌یه كه‌ئه‌ڵێ میژووو هۆنراوه‌یه‌ك خودادهی هۆنێته‌وه، نه‌ك كتێبێكی په‌رته‌وازه كهدهینوسێت، ڕوداوه‌كان پێشتر ده‌ست بژێر كراون و ههرڕوداوێك له‌هۆنراوه‌ی میژوودا جییان نابێته‌وه. ههروشهیهك له‌پاڵ ههروشهیهكی تردا ناوه‌ستێ وبه‌گشتی میژوو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی واتاداره. كاتێك كه‌سێك وه‌ك نوسه‌ر، له‌پله‌ی هه‌ڵبژاردنی وشه‌كاندا ئازادی ڕه‌های هه‌بێت، نوسینه‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك بێ واتادهبێ واته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆتێكی مانادارنهكاته ملی وشه‌كان، ههروشهیهك له‌هه‌ركوێ یه‌ك وه‌ربگرێت و له‌پاڵ وشه‌كانی تردادای بنێت، په‌خشانێكی بڵندوباڵادههێنێتهبون، به‌ڵام تێگه‌یشتن له‌واتاكه‌ی به‌ڕێكه‌وت نه‌بێت ڕوو نادات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ربنه‌مای
هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌ك بێت، هه‌م سودلهواتاكهی وه‌رده‌گیرێ و هه‌م كێشی (وزن) ده‌بێت و ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه كه‌له شوێنگه‌ی ئهوهدایهههر وشه‌یه‌ك له‌و هۆنراوه‌یه‌دا جێ ی نابێته‌وه.
فه‌یله‌سوفی میژوو له‌واتا نوێیه‌كه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا، له‌بناغه‌وه په‌یوه‌سته بههزرێكی وه‌ها و باوه‌ڕی بهگهڵایهكی وه‌ها هه‌یه بۆمیژووی مرۆڤایه‌تی. ئه‌وباوه‌ڕی وایه خودا یاخود هه‌ر هێزێكی تر، بهوچاودێری كردنه‌ی له‌سه‌ر میژووی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌تی، به‌ڕاستی وه‌ها میژوو ئاڕاسته‌ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌ك ڕوداوه‌كانی تێدا ده‌گونجێنێت یاخود به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێك له‌ڕوداوه‌كان وه‌لاده‌نێ وڕێگه‌ی ڕودان و هاتنه ناوه‌وه‌ی نادات كهلهئاكام وكۆتایی میژوودا، كاتێك كه‌سێك سه‌یری ئه‌م كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه ده‌كات به‌شێوه‌ی غه‌زه‌لێك یاخود قه‌سیده‌یه‌كی درێژیاخود هۆنراوه‌یه‌كی كێش وسهروادار ده‌بینێت، هۆنراوه‌یه‌ك كه‌وشه‌كانی به‌وردی هه‌ڵبژێردراوه وبهمیناگهری* له‌پاڵ یه‌كدا دانراون و بهسهركۆی ئه‌وانه‌دا كێش و واتایه‌ك زاڵه. كه‌واته هزری گه‌ڵاڵه بونی میژوو وهۆنینهوهی قه‌سیده‌ی میژوو له‌ژێر چاودێری به‌دیهێنه‌رێكی داهێنه‌ردا، هزری سه‌ره‌كی فه‌لسه‌فه‌ی میژووه وهه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌تیۆری فه‌لسه‌فه‌ی میژوویان له‌م جیهانه‌دا هێناوه‌ته‌بوون و باوه‌ڕیان پێی بووه، ئه‌گه‌ر چی ڕونیان كردبێته‌وه ویاخود نهیانكردبێتهوه، زۆر تاكهم بۆچونێكی وایان لهمێشكداههبووه.
ئه‌م هزره له‌به‌رهه‌مه‌كانی هیگڵدا، زۆر ئاشكرایه واته هیچ گومانێك نییه كه‌ئه‌و وههاگهڵاڵهیهكی بۆ میژوو كردوه. ئه‌وباوه‌ڕی وایه بونه‌وه‌رێك بونی هه‌یه به‌ناوی ڕۆحی ڕههایاخود هزری ڕه‌ها و ئه‌م هزره ڕه‌هایه وه‌ك تۆمارێكه له‌حاڵی كرانه‌وه‌دایه وبهكرانهوهی، میژووی مرۆڤه‌كان دروست ده‌بێ. ئێمه‌ی مرۆڤ، قاره‌مانه‌كان، كارگوزاره‌كان، پاڵه‌وانه‌كان و زاناكان له‌ڕاستیدا هه‌مومان كۆمهڵهئهكتهرێكین كه‌ئه‌و هزره ئێمه‌ی ناچار به‌ڕۆڵ بینین كردووه.
ئێمه نازانین چ گه‌ڵاڵه‌یه‌ك له‌میژوودا پیادهئهكرێت وچ وێنه‌یه‌كی تیادهكێشرێت، به‌ڵام ورده‌ورده به‌و كارانه‌ی كه‌ده‌ی كه‌ین (واته ئه‌وكارانه‌ی كهپێیانهوه سه‌رقاڵ ده‌بین)، ئهوگهڵاڵهو وێناكردنه به‌كارده‌برێت و دێته‌دی به‌و هۆیه‌وه بو كههیگڵ فه‌لسه‌فه میژووه‌كه‌ی خۆی ناوناوه ( ئه‌قڵ له‌میژوو)دا. به‌باوه‌ڕی ئه‌و، میژوو بریتیه له جوڵه‌ی ههبویهك به‌ناوی (هزر) كهبهڕێ كه‌وتوه و به‌ده‌ستی مرۆڤه‌كان كۆمهڵهكارێك ده‌كات و گه‌ڵا ڵهیهك دێنێته ئاراوه‌و ساغی ده‌كاته‌وه، ئهمهههمان ئهومیژووهیه واته له‌ڕاستیدا، په‌رش وبڵاوییهك كهئێمهله ڕه‌فتاری مرۆڤه‌كاندا ده‌یبینین و ئه‌و جۆراوجۆرییه زۆره‌ی كهلهمیژوودا هه‌یه و ئه‌وڕوداوه به‌ڕوكه‌ش بێزاركه‌رو دژیهكانهی كه تیایداههن، له‌ژێر سێبه‌ری یه‌كپارچه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی له‌میژوودا، یه‌كده‌گرن و ده‌ست ده‌ده‌نه ده‌ستی یه‌كتر و وه‌ك وێنه‌یه‌كی مینیاتۆر**، به‌شه‌جیاوازه‌كانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌مه‌قسه‌ی هیگڵهو به‌وشێوه‌یه‌ی كهدهیزانین بۆ چونێكه كه‌ئێمه‌ش له‌نێوان عاریفهكانماندا هه‌مانبوه. خوا لێ‌خۆش بو حهمیدعنایت، وه‌رگێڕی كتێبی ئه‌قڵ له‌میژوودا، به‌یتێكی مه‌سنه‌وی له‌سه‌ره‌وه‌ی پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا نوسیوه‌و به‌ڕاستی جوانترین هه‌ڵبژاردنی كردووه.
این جهان یك فكرت است ازعقل كل
عقل چون شاه است وصورتها رسل(1)
ئه‌م هزره‌ی مه‌وله‌وی هه‌مان هزری هیگڵه، هه‌روه‌ها هزری هیگڵ هه‌مان هزری مه‌وله‌وییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌زانین و به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه كه هیگڵ هزره‌كانی مه‌وله‌وی خوێندۆته‌وه و لهكتێبهكهیداناوی بردوه‌و به‌ته‌واوی ئاشنای به‌رهه‌م وبیرو بۆچونه‌كانی بوهیهكێك له‌گرنگترین بۆچونه‌كانی مه‌ولانا ئه‌مه‌یه كه (این جهان یك فكرت است ازعقل كل) واتهدهبێ وێناكردنی ئێمه ئه‌وه‌بێت، خودا كهئهقڵی ههمهكیه (عقل كل)، بیرده‌كاته‌وه بیركردنه‌وه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی شتهكانداوێنادهكرێن وئه‌م وێناكردنه هه‌مان میژووی مرۆڤایه‌تیه. دوای هیگڵ كه‌سانێكی تر به‌ده‌ربڕینی خۆیان، ئه‌و ئایدیالیزمه‌ی هیگڵیان قبوڵ نه‌كرد و سودیان له‌كۆمه‌ڵه هێزێكی تروهرگرت بۆ گهڵاڵهپێدان به‌په‌رش وبڵاوییهكانی میژووی مرۆڤایه‌تی ویه‌كخستنی ئه‌و جۆراو جۆرییانه‌ی ماركسیزمه، به‌ڵام جگه له ماركسیزم، قوتابخانه‌ی شپنگلهرو قوتابخانه‌ی تۆینبیش هه‌روان. قوتابخانهگهلێكی بچوكی تریش هه‌ن ولێرهولهوێ دروست بوون و هه‌وڵیاندا بۆئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌ك له‌میژوودا بده‌نه ده‌ست.
گهڵاڵهپێدان بهمیژوو، كۆمهڵهكهیهكی دیكه‌ش هه‌یه. بهوڕنكردنهوهی كه‌ئێمه له‌ڕاڤه‌كردنی ڕه‌فتاری مرۆڤه‌كان لهكۆمهڵگاومیژوودا، هه‌ندێ كات سه‌رنجی ڕه‌فتاری یه‌ك به‌یه‌كی مرۆڤه‌كان ده‌ده‌ین ولهم كاته‌دا هه‌رگیز ناتوانین له‌په‌رش وبڵاوی ڕزگارمان بێت، له‌ڕاستیدا هه‌ركه‌سێك، بۆچونی هزرێكه، میسالیهتێك، ههدهفێك، حهسرهتێك و كۆمهڵهپاڵنهرێكی هه‌یه. ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی سه‌رنجی هه‌ر مرۆڤێك بدرێت، جیهانێكی كه‌وتووه لهسوچێكداو، مرۆڤێكی تر له‌پاڵیدایه، ئه‌ویش جیهانێكی تره وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ ئه‌م جیهانانهبكهین به‌یه‌ك، هیچ دومرۆڤێك نه‌ك له‌ڕوی بایۆلۆژی ونه‌ك له‌ڕوی ڕۆحی و ده‌رونیه‌وه، به‌هیچ شیچوهیهك وه‌ك مرۆڤێكی ترنییه. ئه‌م په‌رش وبڵاوی وجۆراو جۆرییهترسناك و سه‌رسوڕهێنه‌ر و یه‌كجار زۆر وشایه‌نی كه‌م نه‌بونه‌وه‌ی كه‌له‌نێوان مرۆڤه‌كاندایه، وه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت یه‌ك به‌یه‌كی مرۆڤه‌كان بخاته ژێر لێكۆڵینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌په‌رش و بڵاوی وپه‌رتی دا ده‌مێنێته‌وه و هیچ كات ناتوانێت ئه‌م جیابونه‌وه‌یه بگۆڕێت به‌كۆمه‌ڵ و بگاته یاسایه‌ك، یاخود حوكمێكی گشتی. بۆئه‌وه‌ی ئێمه ڕزگارمان ببێت له‌م په‌رش وبڵاوییه، فه‌یله‌سوفانی میژوووكۆمهڵناسان، فه‌یله‌سوفه‌كانی زانستی مرۆڤایه‌تی وزاناكانی زانستی مرۆڤایه‌تی بیریان لهڕێگاچارهیهك كردۆته‌وه و ئهوڕێگاچارهیهش ئه‌مه‌یه كه سودله چه‌مكه گشتیه‌كان وه‌ربگرن. لهڕاستیدامن، به‌شێوه‌یه‌كی هێمایی ئاماژه‌به گه‌شتی میژوویی هزرلهزانستی مرۆڤایه‌تی و میژوودا ده‌كه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌بمه‌وێت بچمهناو ورده‌كاریه هونه‌رییه‌كانی بابه‌ته‌كه‌وه. من هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ناونیشانی پێشه‌كی، به‌ڵام پێشهكیهكی زۆرپێویست، هێنایه ئاراوه.
سه‌رده‌مێك زانستی مرۆڤایه‌تی بریتی بوو له لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌كی مرۆڤه‌كان، به‌ڵام له‌شوێنێك به‌دواوه زاناكانی كۆمه‌ڵناسی، چه‌مكه گشتیهكانیانداهێنا بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌یارمه‌تی ئهوچهمكانه هه‌ڵبێن له‌و جۆراوجۆری وپه‌رش وبڵاوی و ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه‌له‌نێوان مرۆڤه‌كاندایه و یاسابونیاد بنێن، ئێمه چه‌مكی (فه‌رهه‌نگ) ده‌ناسین كهلهباوترین وشه‌كانه له‌نێوانماندا.
فه‌رهه‌نگ چییه؟ ئایا فه‌رهه‌نگ بریتیه له‌بیركردنه‌وه‌كانی من یان بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌وانی تر؟ ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌فه‌رهه‌نگ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان نییه له‌ڕووه تاكهكهسیهكانیانهوه، فه‌رهه‌نگ چه‌مكێكی گشتیهكهههموو مرۆڤه‌كانی وڵاتێك دهكهونهژێرسێبهری كاتێك ئێمه ده‌ڵێین( فه‌رهه‌نگ)، مه‌به‌ستمان هیچ كه‌سێكی تایبه‌ت نییه. فه‌رهه‌نگ چه‌مكێكی دا هێنراوه،داهێنانی كۆمهڵناسهكانه، هیچ كه‌س فه‌رهه‌نگی نه‌بینیوه، هیچ كات ده‌ستی لێ نادرێ، وناشدرێ به‌هیچ تاكه‌كه‌سێك، به‌ڵام شتێكهكه لهڕاستیدابوون و ڕاستێتی هه‌یه. كاتێ ئێمه ده‌ڵێین ( شارستانیه‌ت) مه‌به‌ستمان چییه؟ شارستانیه‌ت، هزریاخودشتێكی تهنیاینیه، چه‌مكێكی گشتی یه كهبونیادمان ناوه ولهناخیداو لهژێرسێبهریدا دیارده‌و بۆچون وبه‌رهه‌می جۆراوجۆرمانداناوه. یاخود كاتێك ده‌ڵێین هه‌ڵئاوسان، ئه‌وه‌ش چه‌مكێكی گشتیه، واته‌هیچ یه‌ك له‌مانه كورت ناكرێنه‌وه له‌یه‌ك ڕوداو یه‌ك شت‌دا. ئه‌وكاته له‌زانستی مرۆڤایه‌تیدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌یارمه‌تی ئه‌م چه‌مكه گشتیانه، ئه‌وڕوداوانه ئاشكرا‌و ڕونبكه‌نه‌وه كهلهكۆمهڵگاو میژوودا ڕوئه‌ده‌ن. زانستی مرۆڤایه‌تی له‌وكاته‌وه هه‌نگاوی نابۆپلهی به‌زانستی بوون، كه‌توانی له‌ڕوی شیكردنه‌وه تاكهكهسیهكانهوه خۆی ڕزگاربكات وچه‌مكه گشتیهكاندابهێنێت و ئه‌م چه‌مكه گشتیانه به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست بكات و لهناخیاندایاسا هه‌ڵێنجێت. ئه‌م یاسایانه، حوكمی زۆربه‌و زۆرینه یان هه‌یه واته وانییه كهلهههموحاڵهتهكاندا و له‌باره‌ی یه‌ك به‌یه‌كی تاكهكهسهكانیشهوه، ڕاست بێت، ئه‌وانه له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ڕاستن وبه‌م هۆیه‌وه‌یه ئه‌م زانسته ئه‌توانێت پێش بینی بكات و ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه‌بدات و له‌سه‌ر ئه‌وبنه‌مایه ئه‌توانرێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی به‌رنامه‌دانانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت. ئه‌مه كارێكه كهلهزانستی مرۆڤایهتیدابهبهردهوامی ڕویداوه‌و ڕوئه‌دات. بۆنمونه ئێمه ئاشنای چه‌مكی (چین)ین كه‌له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوو وكۆمه‌ڵناسی ماركسیزمیدا پاڵپشتی سه‌ره‌كییه، به‌ڵام پاڵپشتی ته‌واویش نییه. ههرزانستێك له‌زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، هه‌ڵگری كۆمهڵهچهمكێكی گشتین. له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژووشدا پرسێكی وههابونی هه‌یه. له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژووشدا میژوونوسان هه‌وڵیانداوه ئه‌م جۆره چه‌مكه گشتیانهدابهێنن وبه‌سود وه‌رگرتن له‌م چه‌مكه گشتیانهو ده‌رهێنانی زانستی میژوو له‌ده‌ستی زه‌یدو عمرو، ڕوداوهمیژوویهكان ئاشكرا‌و ڕونبكه‌ینه‌وه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆئیبن خه‌لدون. چه‌مكێكی گرنگ كه ئه‌و دایهێنا بریتیه له‌ده‌مارگیری (عصبیه)كه ئه‌توانرێ به‌شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵ به‌پشو درێژی و به‌كورتی وه‌ریبگرین به (هاوپه‌یوه‌ندی) به‌بڕوای ئه‌و ده‌مارگیری (عصبیه)، جوڵێنه‌ری میژووه‌و زۆربه‌ی ئه‌وشتانه‌ی كهلهمیژوو وكۆمهڵگاكانداڕویانداوه ئه‌نجامی شتێكهبه ناوی ده‌مارگیری (عصبیه). به‌ڵام ده‌مارگیری (عصبیه)چییه؟ ئایائهتوانرێ ئه‌م چه‌مكه له‌سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی مرۆڤه‌كان پیاده‌بكرێت و بگوترێ فڵان كه‌س ده‌مارگیری (عصبیه)هه‌یه یاخودنا؟ ده‌مارگیری (عصبیه)وه‌ك هێزێكی گشتی داهێنانێكی گریمانه‌یی له میژوودا به‌ڕێ كه‌وتووه وكاری خۆی ئه‌نجامداوه. نمونه‌ی كۆمه‌ڵه فه‌یله‌سوفێكی تر ده‌هێنینه‌وه، ئه‌زانین كههیگڵ، چه‌مكێكی تری به‌ناوی (عه‌قڵ )داهێناوه‌و یارمه‌تی لێ وه‌رگرت بۆ ڕونكردنهوهی ڕوداوهمیژووییهكان یاخود تۆینبی كهشهریعهتی له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژووه‌كه‌ی خۆیدا زۆر باسی كردووه –چه‌مكێك ده‌خاته ڕوو به‌ناوی (مه‌یدان خوازی- تحددی) كهلهمیژوودا ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌بێته‌هۆی زنجیره‌ی جوڵانه‌وه‌ی ڕوداوه‌كان(2)ئه‌گه‌ربۆ لای ماركسیش بڕۆین له‌ویشدا كۆمهڵهچهمكێكی وه‌ك ماتریالیزمی میژوویی، چین، هێزی به‌رهه‌م هێنه‌رو په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رهه‌م هێنانمان هه‌یه. ههمووئهمانهچهمكی گشتین واتایه‌ك به‌یه‌كی تاكه‌كان تیابدا به‌شدارنین به‌ڵكو به‌شێك لهبونهوهرههن كهههڵسوڕێنهری شانۆی میژوون.
ئه‌م گه‌ڵاڵه فه‌لسه‌فیه گه‌ورانه‌ی میژوو له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دان. كه‌ته‌واو جیاوازن له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی ئیبن خه‌لدون و ڤۆڵتێردا- وپشتی بهدوكۆڵهكه به‌ستوه : كۆڵه‌كه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كهمیژوو گه‌ڵاڵه‌ی هه‌یه وه‌ك هۆنراوه‌یه‌ك كه‌ده‌ی هۆننهوه وكۆڵهكهی دووه‌م ئه‌وه‌یه كهچهمكه گه‌وره‌و گرنگه‌كان كۆمه‌ڵێكن كه‌به‌بێ گوێ پێدان به‌ئیراده‌ی تاكه‌كه‌سی مرۆڤه‌كان، هه‌ڵسوڕێنه‌ری شانۆی میژوون. كاتێك ئه‌ڵین چین واتهبونهوهرێكی گه‌وره كه‌بونی هه‌یه‌و میژوو به‌ره‌وپێش ده‌بات وڕازی بون و ناڕازی بونی چه‌ند كه‌س – كه‌له‌م چینهداههن – له‌وه‌ی كه‌كاریگه‌ری دانێن تیایداكاریگهری نییه، یاخود هێزێك به‌ناوی ده‌مارگیری (عصبیه)هه‌یه‌و ئه‌ویش له‌میژوودا كاری خۆی ده‌كات. له‌به‌رامبه‌ر كۆمهڵهشیكرنهوهو وێناكردنێكی وه‌ها له‌میژوودا، نابێت كه‌سێك ههڵاوێردهكان (استپنائات) بخاته‌ڕو. چونكه هه‌موو فێڵی فه‌لسه‌فه‌ی میژوو له‌م پله‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه گیرۆده‌ی ئه‌و هه‌ڵاوێرده (استپنائات) تاكه‌كه‌سیانه نه‌بێت و میژوونهسپێرێته ده‌ست ئیرادهتاكهكهسیهكان وئارهزوهكانیان.
ئاشكراترین و ناسراوترین جۆری ئهوفهلسهفه میژووییه‌ی كه‌ئێمه پێی ده‌ڵێین فه‌لسه‌فه‌ی تیۆری میژوو، هه‌رئه‌وه‌بوو كه‌له‌ڕێگه‌ی ماركسیزمه‌وه لهجیهاندابڵاو بویه‌وه و له‌وڵاتی ئێمه‌شدا (ئێران، وڵاتی نوسه‌ر) زیاتر كهوتهژێرلێكۆڵینهوهو قسه‌له‌سه‌ر كردن، ئه‌و وێناكردنه‌ی كه‌له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوو له‌وڵاتی ئێمه (ئێران، وڵاتی نوسه‌ر) ولهئهدهبیاتی ئایینی ونایینی ئێمه‌دا دروست بوو له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه لهوێناكردنێك كهلهماركسیزدالهفهلسهفهی میژوودا هه‌بووه. چ ئه‌وكاتانه‌ی كه‌دكتۆر شه‌ریعه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی میژووی ده‌وته‌وه و چ ئه‌وكاتانه‌ی كهموتهههری كۆمهڵگاو میژووی ده‌نوسی، هه‌ردوكیان تێڕوانینیان بۆ ئه‌ونمونه ماركسیهههبووه وهههردوكیان ڕه‌خنه‌گری ئهونمونهیهبوون له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا. هه‌ڵبه‌ت هه‌ركامیان به‌ڵگه‌ی خۆیان هه‌بوو وبه‌دوای ئامانجێكی دیاریكراودا ده‌ڕۆشتن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدابهرههمی ئه‌وان له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا به‌هه‌مان نمونه‌ی ماركسیزمی بونیادنرابوو. هه‌ڵبه‌ت ئهمهشتێك نییه كهتهنیاله وڵاتی ئێمهدادروست بووبێت، به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له‌هه‌ركوێ كه‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوو له‌جیهانی نوێداهاتهئاراوه به‌هۆی ئه‌و بڵاوبونه‌وه فراوانه‌ی هزری ماركسیزمی، بونیادنرا و لهسهرنموی ماركسیزمی بوو. بۆئه‌وه‌ی من ئاماژه‌م به‌جۆراوجۆری نمونه‌كان كردبێ دهتانگێڕمهوه بۆكتێبێك به‌ناوی ( لۆژێكی ئیمانداران له‌ماركسیزم)دا. ئه‌م كتێبه بهرلهشۆڕش بڵاوبویه‌وه‌و كتێبێكی لێكۆڵینه‌وه‌یی باش بوو. نوسه‌ری ئه‌م كتێبه گه‌ڵاڵه‌یه‌كی زۆرزیرهكانهی خستۆته‌ڕوو و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌رده‌می خودی ماركسداو له‌نێوان هاوچه‌رخه‌كانی ئهودافهلسهفهگهلێك بۆمیژوو هه‌بوون وماركس بۆ بونیادنانی گه‌ڵاڵه‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی خۆی له‌میژوودا، چهندبهشێكی له‌هه‌مووئه‌و نوسینهفهلسهفیانه به‌قه‌رز وه‌رگرتوه.
نوسهرلهكتێبهكهی خۆیدا ئاماژهدهكات بههۆنراوهیهكی خوالێخۆش بوو حه‌كیمی بهزهواری له‌لایه‌نی بیركردنه‌وه‌وه :
الفكرحركه الی ای المبادی
ومنمبادی إلی المرادی
واتای ئه‌م دێڕه ئه‌وه‌یه كه‌بیركردنه‌وه بریتیه له‌وه‌ی كه‌له‌و بارودۆخه‌ی كه‌ئێستا هه‌مانه بڕۆین به‌ره‌و بنه‌ماكان و پێشهكیهكان ودواتر لهبنهماكانهوه بڕۆین بهرهومهبهست و ئامانج. ههرهزرێك دوجوڵهلهخۆدهگرێ : یه‌كێكیان ڕۆشتن به‌ره‌و بنه‌ماكان و دواتر ڕۆشتن لهبنهماكانهوه بهرهومهبهست، له‌تێڕوانینی نوسه‌ره‌وه، ماركسیش له‌پله‌ی بونیادنانی فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا دوجوڵهی وای كردوه. ماركس مه‌به‌ستێكی هه‌بوو ومه‌به‌ستی ئهوئهوهبوو كهفهلسهفهیهكی جوڵێنهربهێنێتهئاراوه، بۆئه‌وه‌ی به‌كه‌ڵكی چینی كرێكاربێت. بۆئهمهڕۆشت بۆبنهماكان واته بۆئهوفهلسهفانهی كهلهمیژوودا هه‌بوون له‌سه‌رده‌می خۆیداو له‌وێوه ڕۆشت بۆمهبهستهكهی خۆی، واتهئهوبهشانهی كه‌ده‌یتوانی لێیان وه‌ربگرێت وه‌ری گرت وئه‌وانه‌ی پێكه‌وه كۆكرده‌وه‌و قوتابخانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی له‌میژوودا بونیادنا. ئه‌م قوتابخانه فه‌لسه‌فیه‌ی ماركس، تێكڕابنهمای ماتریالیستی هه‌بوو له‌بنه‌مادا بونیادی ماركسیزم به‌نده له‌سه‌ر(ماتریالیزمی میژوویی)، و كاری ئه‌ویشی كردنه‌وه‌یه‌كی ماتریالیزمی وفه‌لسه‌فیه بۆمیژوو. له‌م فه‌لسه‌فه‌ی میژووهدائهوهی كه‌گرنگه ئه‌وه‌یه كهدهتوانرێ یاسادانێین بۆمیژوو، ئه‌توانرێ پێش بینی بكرێت‌و ئه‌توانرێ گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ماددی میژوو واتهگهڵاڵهیهك كهلهمیژووی ماددی ده‌ره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت – بدۆزێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و پێكهاته‌یه تاڕاده‌یه‌ك پێشبینی داهاتوو بكرێت. به‌كورتی، ئهوبۆچونهلهفهلسهفهی میژوودا كاتێك هاتهفهرههنگی وڵاتی ئێمه، تاڕاده‌یه‌ك كه‌وته‌ژێر نمونه‌وه‌رگرتن وبهشێوهیهك كه‌ده‌ڵێم، كه‌م تازۆر فه‌لسه‌فه‌كانی دیكه‌ی میژوو له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌وه‌دروست بووه. (3)
به‌ڵام خوالێخۆش بوو دكتۆر شه‌ریعه‌تی چۆن فه‌لسه‌فه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه؟ ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رهه‌مه‌كانی خوالێخۆش بوو شه‌ریعه‌تیدا ئاشكرایه، ئه‌وه‌یه كه‌باوه‌ڕی به‌بونی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك هه‌یه لهمیژووداو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نكۆڵی له‌م خاڵهناكات. بابه‌تێكی تر ئه‌وه‌یه خاڵێكی نامۆ له‌به‌رهه‌مه‌كانی خوالێخۆش بوو دكتۆر شهریعهتیداههیهو پێویسته سه‌رنجی بدرێت، ئه‌وه‌یه‌كه ئهوبهڕاشكاوی ده‌یگوت كه‌ده‌ڵێین فه‌لسه‌فه‌ی میژوو، بۆئهوهیهكه هێشتابه ته‌واوی میژوو نهبۆتهزانست و ئه‌گه‌ر میژوو به‌ته‌واوی ببێته زانست ئیتر ناوی فه‌لسه‌فه‌ی لێ نانێین، ڕونهكهئهم وته‌یه‌ی شه‌ریعه‌تی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆقوتابخانه‌ی ئۆگست كۆنت، فه‌لسه‌فه فه‌لسه‌فه‌یه چونكه هێشتا زانستێكی لێڵ و ناڕونه‌و بنهماوڕێگایهكی ڕونی نییه و، تیایداحوكمهكان به‌گومانه‌وه ده‌رده‌بڕدرێن وز به‌ڵگه‌یه‌كی پته‌و وبههێزیان لهدواوهنییه. له‌تێڕوانینی كانته‌وه ههمووزانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌ڕۆن بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه زانستی بوون، كه‌له‌وێدا ڕوناكی و ڕۆشنایی هه‌یه، به‌ڵام به‌رله‌وه، پله‌ی منداڵێتی، تاریكی و ناڕونیهكه قۆناغێكه پێویسته له‌میژوودا و ده‌بێت ئه‌م قۆناغی تاریكیه تێپه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و قۆناغهڕوناكیه.ئه‌م ده‌ڕبڕینه كه سه‌رده‌می ڕۆشنایی یاخودڕۆشنگهر رییه له‌میژووی ئه‌روپادا، پڕاوپڕ به‌و واتایه‌یه كه ئهورپاله سه‌رده‌می تاریكیه وه ده‌رهاتوه‌و، یاخود هه‌مان سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و سه‌ده‌كانی تاریكی، سه‌رده‌می به‌ر لهڕۆشنگهرییه. وه‌ك ئهمدابهش بونه‌ی كهلهمیژووی ڕۆژئاوادا له‌لایه‌ن ئۆگست كۆنتهوه بۆی كراوه له‌میژوودا زانست شێوه‌ی خۆی گرتوه به‌و واتایه‌یه كه‌زانست، به پێویستی ده‌بێت لهتونێل یاخود ڕێگه‌یه‌كی تاریكه‌وه تێپه‌ڕێت، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م سه‌رده‌مه تێپه‌ڕی و سه‌رده‌می ڕۆشنایی گه‌یشت، له‌وێدایه كه‌ئێمه ده‌گه‌ینه زانست.
له‌تێڕوانینی ئۆگست كۆنتهوه، فه‌لسه‌فه ( پێش زانسته)ه، سه‌رده‌می منداڵێتی وتافی منداڵی زانسته‌و كاتێك بووبه زانست وگه‌یشته به‌زانستی بوون، ئێمه وازلهفهلسهفه ده‌هێنین و پێویستمان پێی نابێت و تێكڕای فه‌لسه‌فه له خۆیه‌وه داده‌ڕوخێت. وه‌ها ده‌ربڕینێك سه‌رسوڕهێنه‌ر وشایه‌نی تێڕامانه له به‌رهه‌مه‌كانی شه‌ریعه‌تیدا له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه به‌گشتی و فه‌لسه‌فه‌ی میژوو به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بونی هه‌یه، به‌ڵام پێویسته بزانین ئه‌وكه‌سانه‌ی تر كهزاراوهی فه‌لسه‌فه‌ی میژوویان به‌كارهێناوه چ ماركس، چ هیگڵ، چ تۆنیبی، شپنگله‌ر، شیلهرو كه‌سانێكی تریش كهخوالێخۆش بوو شه‌ریعه‌تیش ناویانی بردوه- فه‌لسه‌فه‌ی میژوویان به‌و واتایه بهكارنهبردوه، ئه‌وان حسابی زانستی میژوویان له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژووجیادهكردهوه. خولێخۆش بوشهریعهتی به‌ئاشكرا په‌یڕه‌وی له‌ڕێبازه پۆزهتیڤیزمیهكهی ئۆگست كۆنت كردوه و ناونانی فه‌لسه‌فه‌ی میژووو به‌فه‌لسه‌فه، به‌هۆی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه نه‌بوو كهگوتم به‌ڵكو به‌هۆی نه‌بڕاوه‌یی و تاریك بون و جێگیرنه‌بونی میژووه‌وه بووه.
خاڵێكی ترسهبارهت به‌ده‌ربڕینی (چاره‌نوسی زاستی میژووو)ه(4)، كهشهریعهتی به‌كاری ده‌هێنێ. ئه‌م ده‌ربڕینه، ده‌ربڕینێكه شایه‌نی سه‌رنجدانه، وشه‌ی چاره‌نوس وشه‌یه كهلهفهرههنگی ئیسلامی وه‌رگیراوه‌و وشه‌ی زانستی به‌مانای زانستی ئه‌زمونی، وشهیهكهكهپهیوهسته به‌فه‌رهه‌نگی نوێ وه و واتایه‌كی نوێ ی هه‌یه. واده‌رده‌كه‌وێ شه‌ریعه‌تی له‌م ناونانه‌دا هه‌وڵیداوه دوشت به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه : یه‌كێكیان به‌زانستی بوونی میژوو، دووه‌میان گرێدانی چه‌مكی میژووبهچهمكێك به‌ناوی چه‌مكی چاره‌نوس كه‌ئێمه ئهووشهیهمان له‌فه‌رهه‌نگی ئیسلامیداههیه. له‌ڕاستیدا خوالێخۆش بوو شه‌ریعه‌تی ویستویه‌تی به‌م ناو نانه ده‌ری بخات یاخود لانی كه‌م ئه‌و واتایه بگه‌یه‌نێت كه‌هه‌مان ئه‌وشته‌یه كهلهواتای چاره‌نوسدا شاراوه‌یه. له‌ڕاستیدا، ئه‌و ویستویه‌تی بڵێت ئه‌وه‌ی ئاین به‌ناوی چاره‌نوس ده‌یڵێت هه‌مان ئهوشتهیهكه فه‌رهه‌نگی نوێ له‌ژێرناوی یاساداری زانستی ناوی لێ ده‌بات. ئه‌گه‌ر له ڕاستیدا تێڕوانینی شه‌ریعه‌تی ئه‌وه‌بێت – كهدهربڕینهكانی دوانزو دیكه‌ی ئه‌و وخودی ئه‌و ناونان و تێوردانانه، جیاوازی نه‌كردوه لهدوڕوی مه‌عریفه‌دا یه‌كێكیان مه‌عریفه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه و ئه‌ویتریان مه‌عریفه‌ی زانستی ویاساداری زانستی یه، وبهنادروستی ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه تێكه‌ڵ كردووه.
ئێمه دوجۆر یاساداریمان هه‌یه: یه‌كێكیان یاساداری فه‌لسه‌فی و ئه‌ویتریان یاساداری زانستی. چاره‌نوس به‌وشێوه‌یه‌ی كهلهمهعریفه ئاینیهكانداپێمان گه‌یشتوه و هه‌موو بابه‌ته‌كانی به‌كارهێنای ئه‌م وشه‌یه ده‌لاله‌ت ده‌كاته سه‌رئه‌وه‌ی كه، ئه‌گه‌ر ده‌لاله‌ت بكاته سهرواتایهك، واتای خۆسه‌پاندنی فه‌لسه‌فه‌ی میژوو ویاساداری فه‌لسه‌فه‌ی میژووه. یاساداری زانستی میژوو، ئه‌گه‌رچی دژایه‌تی نییه له‌گه‌ڵ یاساداری فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا، به‌ڵام پڕاوپڕی نییه و له‌م ڕوه‌وه پێكهاته‌ی چاره‌نوسی زانستی میژوو، پێكهاته‌یه‌كی ناهه‌وسه‌نگ ودژیهك دێته‌به‌رچاو.
ئێستا ده‌پرسین بۆچی خوالێخۆش بوو دكتۆر شه‌ریعه‌تی ئه‌وكاره‌ی كرد؟ له‌وانه‌یه وه‌ڵام ئه‌وه‌بێت كهبهگهڵاڵهو واتایه‌كی تایبه‌تدان به‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوو وفه‌لسه‌فه‌ی میژوو به‌واتای پێش زانستدانان، جگه لهمهڕێگایهكه نامێنێته‌وه واتهبهباوهڕنهبون به‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوو – به‌سه‌رنجدانی ئه‌وه‌ی كهبهچهمكێكی تێپهڕیو وله‌ناو چومان زانیوه- ته‌نها چاره‌نوسی زانستی میژوومان بۆده‌مێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كه كهخوالێخۆش بوو شه‌ریعه‌تی تێیپه‌ڕاندووه.
خاڵێكی تركه پێویسته لێردا زیادی بكه‌ین ئه‌وه‌یه كهشهریعهتی باوه‌ڕی بهیاساداری زانستی میژوو هه‌بوه واته ئه‌وبه وردی به‌دوای ئامانجێكیدا ده‌ڕۆیشت كه‌كه‌سانێك له‌زانستی میژوودابهدوای دا ده‌ڕۆیشتن، به‌ڵام ئهوكێشهیهكی هه‌بوو واتهههمان ئهوكێشهیهی كهماركسیزمهكان هه‌یانبوو و هه‌وڵیاندا ڕێگا چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزنه‌وه. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه چۆن ئه‌توانرێ كهیاساداری یاخود سه‌پاندنی زانستی – یاسایی میژوو سازش بده‌ین به‌هه‌ڵبژاردنی مرۆڤه‌كان؟ بهرلهمهباسی كۆمه‌ڵه چه‌مكێكی وه‌ك شارستانیه‌ت، فه‌رهه‌نگ وچین و ئهوتێڕوانینانهمان كردكهداهێنراون بۆئه‌وه‌ی گرنگی نه‌ده‌ن به‌ئیراده‌ی تاكه‌كه‌سی مرۆڤه‌كان. ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت له‌پله‌ی كۆمه‌ڵناسی و مرۆڤناسی میژووناسیدایك به‌یه‌كی مرۆڤه‌كان بهێنینه ناوباسهكهوه، به‌هیچ شوێنێ نه‌گه‌ین، وناگهین به هیچ حوكمێكی گشتی و ناتوانین هه‌نگاوێك بنێین. ته‌نها ڕێگایه‌ك بۆ بونیادنانی زانست ئه‌وه‌یه كهفێڵێ بكه‌ین و ڕێگاچاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆئه‌وه‌ی گوزه‌رمان نه‌كه‌وێته ئه‌م ئیرادانهوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌مان كرد و چه‌مكه گشتیه‌كانمان خسته‌ڕو، وسه‌ودای پێش بینیه بڕاوهكانمان لهمێشكمانداپهروهردهكرد، كێشه‌یه‌ك دێته ڕێمان كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین پرسی ئازادی هه‌ڵبژاردنی مرۆڤه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین؟
لهبیرمانهكه تروتسكی ده‌یگوت( ئه‌ی كرێكاران ! ئێمه بڕیاری سهركهوتنمانداوه. هه‌ڵهاتنی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی وه‌ك هه‌ڵهاتنی خۆری به‌یانی بڕاوه‌یه) و ئه‌زانین كه‌ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌وزۆر كاریگهربو بۆهاندانی كرێكاران بۆجوڵه. به‌هه‌مان شێوه‌كه خوالێخۆش بوو سه‌ید جه‌مالودین ئه‌سه‌د ئابادی لهبهرگریهكیدا لهقهزاوقهدهر ئاماژهبهم بابه‌ته ده‌كات وده‌ڵێت ئهمهباشترین جوڵێنهربوه له‌شه‌ڕدا. به‌هه‌رحاڵ چ بڵیین قه‌زاوقه‌ده‌رو چاره‌نوس، چ بڵێین سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی كرێكار‌و چ پێشبینی زانستی وزانستی میژوو، ماهیه‌تی كاره‌كه‌یه كێكه و كۆتا كاریگه‌ری ئه‌و ماهیه‌ته هیچ جێگه‌ی شك وگومان نییه لهخرۆشانی مرۆڤه‌كان وهاندانیان له‌سه‌ركاری كاریه له‌مه‌یدانی شه‌ڕی ژیاندا به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م مه‌یدانه‌دا سه‌ركه‌وتبن، له مه‌یدانێكی تردا ڕوبه‌ڕوی كێشه‌یه‌كی تر ده‌بینه‌وه واته گومانێكی دیۆئاساییهكجارگهورهو به‌هێز له‌به‌رامبه‌رمان سه‌رده‌ردێنێ كه‌بریتیه لهدیۆی گومانی سه‌پاندن. چۆن ئه‌توانین مرۆڤه‌كان بانگهێشت بكه‌ین بۆشه‌ڕ به‌ڵام له‌پێشتر بڵێین كهئهنجامهكان، دیاریكراون ؟ ئه‌مه‌چ بانگهێشتێكه؟ ئه‌م قسهیهوهك سه‌پاندنه وتیایدا، هه‌ڵبژاردنێك (اختیار) بونی نییه. چونكه له‌ڕاستیدا ئێمه و تومانه ( ئه‌ته‌وێ به‌رهه‌ڵستی بكه، ناته‌وێ به‌رهه‌ڵستی مه‌كه، ئه‌م ئه‌نجامه ههرلهمیژوودا ڕوئه‌دات ) ئه‌م ده‌ربڕینه (بته‌وێ ونهتهوێ ) زۆرگرنگه.
ئێمه دوجۆر پیپَشبینیمان هه‌یه : ئه‌گه‌ربڵێین ( ئه‌گه‌ر وابكه‌ین، وا ده‌بێت وئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین، وانابێت ). ئه‌م پێش بینیه مه‌رجداره وتیایدا (بته‌وێ و نه‌ته‌وێ ) یشی تیانییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێین میژوو، چ ئێمه بمانه‌وێت وچ نه‌مانه‌وێت ئێمهدهبات بۆئه‌و ڕێگه‌یه، به‌و واتایهیهكهخۆمان ڕوبه‌روی كێشه‌یه‌كی گه‌وره كردۆته‌وه و ئه‌وكێشه‌یه ئه‌وه‌یه‌كه ده‌ستی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر، دێوی میژوودا به‌ستۆته‌وه.
بۆئه‌وه‌ی توانای چاره‌سه‌ركردنی گومانی سه‌پاندنمان هه‌بێت، كۆمهڵهڕێگه چاره‌یه‌ك هه‌یه‌له نوسینه‌كانی خوالێخۆش بوو شهریعهتیشدایهكێك له‌م ڕێگه‌چارانه هه‌یه. (5) كه‌به‌نده به‌راوردیان ده‌كه‌م. ڕێگه‌چاره‌كانی شه‌ریعه‌تی وایه : ئهوئهڵێت شاره‌زایی له‌یاساكانی زانستی میژوودا وه‌ك شارهزایهله یاساكانی زانسته‌كانی ههربونهوهرێكی تره‌و جیاواز ییهكیان نییه. ئێمه وه‌ك ڕووه كناسێك، وانییهكهبه ده‌ستی بهستراویدابنیشین و بڵێین ئێستا كه‌ئه‌م ڕووه‌كه، كۆمهڵهیاسایهكی هه‌یه وبتهوێ ونهتهوێ وای لێ دێ وبۆنمونه میوهگهلێك ده‌دات یاخودنایدات، سهو ده‌بێ یاخود وشك ده‌بێ، كه‌واته ئێمه هیچمان به‌ده‌ست نییه. واناكهین به‌وردی و به‌سود وه‌رگرتن له‌یاساكانی ڕوهكزانی ده‌توانین ڕوه‌كه‌كان ببوژێنینه‌وه یاخود له‌ناویان ببه‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكدا، یاساگه‌لێك زاڵه به‌ڵام به‌و واتایه نییه كه‌ئه‌م یاسایانه ده‌ستی ئێمه یان لهكاركردندابهستۆتهوه. شه‌ریعه‌تی ناڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی یاساكان هه‌ن، كه‌واته ده‌بێ بهههڵچویی لهسوچێكدادابنیشین له‌به‌رئه‌وه‌ی یاساكانی كاری خۆیان ده‌كه‌ن و ئێمه چ بمانه‌وێت و چنهمانهوێت كاره‌كه ئه‌نجام ئه‌درێت. به‌بڕوای ئه‌وكاتێك ئێمه بوین به‌كه‌سێكی كه‌شناسی وزانیمان كه‌هه‌وا كۆمهڵهیاسایهكی هه‌یه، له‌چ كاتێكداباران ده‌بارێت، له‌چ كاتێكدا به‌فرده‌بارێت، له‌چ كاتێكداههوا گه‌رم ده‌بێت، باههڵدهكات و هتد، له‌وكاته‌دا، هه‌ندێ كات ده‌توانین بارانی ده‌ستكردیش دروست بكه‌ین و ئه‌گه‌ر نه‌كرێت، لانیكه‌م، چه‌ترێك هه‌ڵده‌ده‌ین به‌سه‌رماندا، به‌هه‌رحاڵ به‌ده‌ست به‌ستراوی نامێنینه‌وه و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین وه‌هه‌روه‌ها لهههمووگۆڕهپانهكانی زانستی تر… لهمیژووشدا، ئه‌گه‌ر ئێمه یاساكانی جوڵه‌ی میژوومان زانی، ئه‌توانین له سه‌پاندن (جه‌بر) ڕزگاربین. بۆچی ئێمه بڵێین میژوو به‌ڕێ ی خۆیدا ده‌ڕوات ویاساگهلێك به‌سه‌ریدا زاڵه و گرنگی به‌ئیراده‌ی ئێمه نادات ؟ بۆچی گرنگی به‌ئیراده‌ی ئێمه نادات ؟ من یاساكانی میژوو به‌كارئه‌هێنم و سه‌رده‌كه‌وم و ئه‌گه‌ر به‌كاریان نه‌هێنم سه‌رناكه‌وم. له‌سه‌رئه‌م بنهمایهههم ئه‌توانی تێبینی و قبوڵی یاسادار بونی میژوو بكرێت و هه‌م ئه‌توانرێ به‌شێوه‌یه‌كی شیاوسودیان لێ وه‌ربگیرێت وبگه‌ینه مه‌به‌ست.
به‌ڕای به‌نده ئه‌م چاره‌سه‌ره، چاره‌سه‌رێكی سه‌رنه‌كه‌وتوه و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی پرسه‌كه نییه. چونكه ئه‌گه‌ر له‌ژێرناوی ئه‌وه‌ی كهدهگوترێ چاره‌نوسی زانستی یاخود سه‌پاندنی میژوو ڕاست بێت، ئێمه ڕزگارمان نابێت لێ ی و ده‌ربڕینی سه‌پاندنی میژوو كه‌له‌قوتابخانه ماركسیزمیهكاندا دروست بوو، به‌هیچ فێڵێك شایه‌نی چاره‌سه‌ركردن نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شێك لهبنهمان بگۆڕێت. سه‌باره‌ت بهنهمایش كردنی ڕوهكزان و ئه‌وه‌ی كهڕوبهڕو بنه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی میژوو وه‌ك ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕوهكزانه له‌گه‌ڵ یاساكانی ڕوهكزانی وهه‌روه‌ها ئه‌م نه‌مایش كردنه‌ش هه‌ڵه‌یه. سه‌باره‌ت به‌دره‌خت به‌و هۆیه‌وه ئێمه ئه‌توانین یاساكانی په‌یوه‌ندیدار بهدرهختهوه به‌كاربهێنین كه‌خۆمان له‌ده‌ره‌وه‌ی دره‌ختین، ئێمه كۆمه‌ڵه بونهوهرێكین جیالهدرهخت، له‌به‌رامبه‌ر دره‌خت راده‌وه‌ستین، یاساپهیوهندیدارهكان به دره‌خت دهدۆزینهوهو، شاره‌زایان ده‌بین، وبهكاریان ده‌هێنین و ده‌گه‌ینه مه‌به‌سته‌كه‌مان به‌ڵام له‌میژوودا حاڵی ئێمه وانییه. ئێمه به‌شێكین له‌دره‌ختی میژوو ونه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی دره‌ختی میژوو ووهستاولهبهرامبههر میژووداو به‌كاربه‌ری یاساكانی میژوو.
ئێمه‌خۆمان له‌ناو میژووداین، ئێمه‌وه‌ك خانه‌كانی له‌شی ڕوهكێكین نه‌ك وه‌ك ئهوكشتیارانهی یاخود ئهوباخهوان و كشتیارهی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی دره‌ختدا ڕاده‌وه‌ستێ و له‌به‌رامبه‌ر درهختداهێزوداگیركاری به‌كارده‌بات. حاڵی ئێمه له‌میژوودا به‌م شێوهیهنییه، ئێمهلهناومیژووداین و وه‌ك میژووین، ئێمه خانه‌كان و به‌شه‌كانی میژووین و پێوانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ میژوونادروستهو وه‌ك پێوانه‌ی باخه‌وان له‌گه‌ڵ درهختدانییه. باخه‌وان و دره‌خت دو زینده‌وه‌رن، به‌ڵام ئێمه ومیژوو دوزیندهوهرنین، ئێمه خودی میژووین. میژووشتێك نییه جگه له‌ڕه‌فتاری نوسراوی ئێمه‌ی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان له‌ناوبچن خودی میژووی مرۆڤایه‌تی له‌ناوچووه.
خاڵێكی تر ئه‌توانرێ بگوترێ بابه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی میژووی خوالێخۆشبوو دكتۆر شه‌ریعه‌تییه. ئه‌وه‌یه‌كه ئهوفهلسهفه وه‌رگیراوه لههزره ئیسلامیه‌كان. گه‌ڵاڵه‌كانی خواڵێخۆش بو دكتۆر شه‌ریعه‌تی له فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا، ده‌قاوده‌ق وه‌رگیراوه له‌چیرۆكێكی قورئانی (6).
به‌ڕێز ته‌وه‌سولی گوتویه‌تی كه خواڵێخۆش بو دكتۆر شه‌ریعه‌تی ئه‌م چیرۆكه میژووییه‌ی ته‌ئویل كردووه و لایه‌نێكی سیمبوڵداریداوهتێ ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌پێویسته تێڕامانمان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ڕاستی كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێكی وه‌ها، بنه‌مای چیرۆكێكی ئاده‌م لهقورئاندا، بهگومانێكی زۆربه‌هێز، لایه‌نێكی سیمبوڵداری هه‌یه و كوڕه‌كانی ئاده‌م كههابیل و قابیلن بێ گومان هه‌رئه‌م بارودۆخه‌یان هه‌یه. به‌ڕاست زانینی ئه‌م چیرۆكه، كێشه‌گه‌لێكی زۆر ده‌نێته‌وه. هه‌ندێك ویستویانه له‌ڕێگه‌ی بهسیمبوڵ زانینی ئه‌م چیرۆكه وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن و له‌ناوی ببه‌ن. ئه‌وه‌ی كه‌ئایا به‌ڕاستی ئینسانی و ئیبلیسی بووه، ئهمركراوهبه سوجده‌و تاسوجده كه به‌دیهاتن (تكوینی )بووه یاخود دینداهێنان (تشریعی)، به‌هه‌شتێك كهئادهم تیای دابوو له‌كوێ بووه، ئه‌و ئاسمانه له‌كوێ بووه، ڕه‌وتی داهێنان (هبوگ) ڕهوتیداهێنان، خواردن له‌دره‌ختی قه‌ده‌غه‌كراو واتای چی بووه‌و… هه‌موو ئه‌م پرسیارانهبۆ ڕاڤه‌كاران پرس وكێشه‌و دژواری بووه و ئه‌وان هه‌وڵیانداوه به‌جۆرێك چاره‌سه‌ری بكه‌ن. ڕێگا چاره‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌بووه كه‌بڵێین ئه‌وانه سیمبوڵ بوون و هه‌واڵی شته‌كانی دیكه‌یان گه‌یاندوه.
خولێخۆش بوو دكتۆر شه‌ریعه‌تی، نه‌ك به‌به‌ڵگه‌ی قورئانی به‌ڵكو به‌به‌ڵگه‌ی به‌شێك له‌و خاڵانه‌ی كهلهچیرۆكهكاندا هاتون، هابیل و قابیلی به‌نوێنه‌ری چینێك و سه‌ده‌یه‌ك زانیوه‌و فه‌لسه‌فه‌ی میژووی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بونیاد ناوه. ئهودژیهك بونی دیالێكتیكی نێوان هابیل و قابیلی به‌داینه‌مۆی جوڵێنه‌ری میژوو وبنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی میژوو ده‌زانێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر من ئه‌مه‌به ده‌ربڕینی نه‌مایشێكی جوان و زۆرباش بزانم وئه‌گه‌ر له‌ڕوی ڕاڤهكارییهوه ڕه‌خنه لهخوالێخۆش بوو شه‌ریعه‌تی نه‌گرم وسیمبوڵ بونی ئه‌م چیرۆكه قبوڵ بكه‌م، به‌كارهێنانی ئه‌م دهربڕینانهو به‌شێوه‌ی دوو هێزی به‌رده‌وام ڕۆیشتوو له‌میژووی مرۆڤایهتیشدابهبێ كێشه‌یه‌و جێ ی گفتوگۆ له‌سه‌ر كردن نییه. به‌ڵام بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌م گهڵاڵهدانانه له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا، كارێكی وه‌ها گرنگ نییه واته ئه‌نجامێكی زۆر مان ناداتێ. له‌ڕاستیدا هابیلیهكان واته چاكه‌كان و قابیلیهكان واته خراپه‌كان. میژوو، شانۆی شه‌ڕی خراپ و چاكه‌كانه.
به‌وته‌ی مه‌وله‌وی:
انبیاو باد شنان برمی تنندپس ملایك رب سلم می زنند
كین چراغی راكه هست او نور كارازپف ود مهای دزدان دوردار
دزدو قلاب است خصم توربس زین دوای فریادرس، فریادرس !(7)
ئه‌وه‌ی كهلهمیژوودا، په‌یامبه‌ران و دوژمنه‌كانیان به‌یه‌كتردا ده‌چوون و خراپه‌كان له‌گه‌ڵ چاكه‌كان لهدوبهرهكی بهردهوامدابون، خاڵێكی باشه و هه‌ڵبه‌ت شه‌ریعه‌تی دوناوی قورئانی – ئیسلامیشی هه‌ڵبژاردوه و ئه‌م ناوه‌ی له‌سه‌رئه‌م دوبهرهكیهدایناوه، به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه، یه‌كه‌م خاڵێكی زۆر ده‌رناخات، دووه‌م ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی میژووه‌كه‌ی دكتۆر شهریعهتیداناكۆك وناتهبایه.
گه‌ڵاڵه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی میژوو به‌و جۆره‌ی كهشهریعهتی پیشانمان ده‌دات، بۆپێش بینی لهمیژووداو هه‌بونی یاساگه‌لێكی زانستی میژووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی وه‌ك هابیل و قابیلمان هه‌بوه و ئه‌مانه‌له شه‌ڕو دوبه‌ره‌كی ههمیشهییدابوون و ته‌نانه‌ت به‌وتنی ئه‌وه‌ش كه‌له كۆتاییدا هابیلهكان سه‌رده‌كه‌ون، چه‌ند خاڵێكی وه‌ها سه‌باره‌ت بهمیژوو فێرنابین (8). و بۆئێمه‌ش پێشبینیه‌كی ئه‌وه‌نده زانستی نایه‌ته‌دی سه‌باره‌ت بهمیژووو. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بێده‌نگه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كهلهكوێ، له‌چ كۆمه‌ڵگایه‌كدا، له‌چ قۆناغێك له‌میژوودا، چ كه‌سانێك سه‌رده‌كه‌ون یاخود سه‌رناكه‌ون، چ كۆمهڵهقۆناغێكمان ده‌بێت، چ ڕێگایه‌ك ده‌بڕین. من ناڵێم نابێت ئه‌م گه‌ڵاڵه بخرێته‌ڕو به‌ڵكو ئه‌ڵێم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنا كردنه‌ی كه خولێخۆش بوو شه‌ریعه‌تی خۆیداویهتیه ده‌ست له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا، ئه‌م گهڵاڵًهكهم وكوڕی هه‌یه گهرئهوهی كه‌وه‌ك ده‌ربڕینه‌كانی خودی ئهوبڵێین ئه‌مه هێشتا فه‌لسه‌فه‌ی میژووه واته نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌و ڕون نییه، واته هێشتا وه‌ڵامێكی ڕونمان ناداته‌وه، ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین تاكه سێكی تر له‌میژوودا، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی هابیل و قابیل به‌زانستی بكات واته بگاته شوێنێك كه‌شێوه‌ی یاسایه‌كی بڕاوه‌ی میژوویی وه‌رگرێت و بتوانرێ له‌ناخیه‌وه كۆمه‌ڵه پێش بینیه‌كی ڕونی میژوویی ده‌ربهێنرێت. مه‌گه‌ر وههاقسهبكهین، ئه‌گینا له‌شێوه‌ی ئێستای دادهستكهوتێكی وه‌های بۆمان نابێت.
به‌ڵام شه‌ریعه‌تی یهكتاپهرستیشی به‌بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی میژووی ئیسلام زانیوه و به‌قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی، چه‌ند لایه‌نێكی تری داوه به‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوو.
لهبنهمادایهكێك لهقسهگرنگ ودیارهكانی خوالێخۆش بوو شه‌ریعه‌تی كه‌زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌بوو كهیهكتاپهرستی ته‌نها گه‌ڵاڵه‌یه‌كی كه‌لامی و فه‌لسه‌فه‌ی – باوه‌ڕداری نییه واته به‌پوختی به‌و واتایهنییه كهخودایهكێكه و دوان نییه، وههادهربڕینێك ساده‌كردنی بیری یه‌كتاپه‌رستیه. یه‌كتاپه‌رستی ده‌ركه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، میژووی، ده‌رونیه. ئێمه له‌میژوودا یه‌كتاپه‌رستی و نایهكتاپهرستیمان هه‌یه. ده‌بێ لهكۆمهڵگاومیژوودابه دوای یهكتاپهرستیدابگهڕێیین. یه‌كتاپه‌رستی ته‌نها كارێكی زه‌ینی نییه كه‌بڵێین هه‌ندێك باوه‌ڕیان هه‌یه كه‌خودا یه‌كێكه و هه‌ندێك هاوه‌ڵ بۆخودادادهنێن و باوه‌ڕیان وایه چهندخوایهك هه‌یه وهه‌ندێكیش له‌بنه‌ڕه‌تدا خودایان نییه. ئه‌بێت یه‌كتاپه‌رستی ئاشكرایی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ره‌كی هه‌بێت. ئه‌مه قسه‌یه‌كه شه‌ریعه‌تی به‌چه‌ندان جار ده‌ی وته‌وه وهه‌وڵی ئه‌دا له‌میژوودا كاری پێ بكات. ئهوبڕوای وابوبناغهی میژوو، یه‌كتاپه‌رستیه (9). به‌و واتایه‌ی كه‌یه‌كه‌م میژوو له‌كۆمه‌ڵگای بێ چین و بێ جیاوازی وبێ جیاوكی یه‌وه ده‌ستی پێ كردوه واته لهیهكتاپهرستیهوه ده‌ستی پێ كردووه و دووه‌م – ئه‌مه‌یان به‌ڕێز شه‌ریعه‌تی نه‌ی وتوه به‌ڵام دژیهكیش نییه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كانیدا- له‌باوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی و شیركێشه وه‌ده‌ستی پێ كردووه، هه‌م كۆمه‌ڵگاكان و هه‌م باوه‌ڕه‌كان خراونه‌ته‌ڕو، واته هاوه‌ڵدانان لهپێشترنییه له یه‌كتاپه‌رستی نه‌له‌ڕوی باوهڕهوهو نه‌له‌ڕوی كۆمه‌ڵگاشه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ری داپله دووه. به‌واتایه‌كی تر، كۆمه‌ڵگاكان و مرۆڤه‌كان له‌سه‌ره‌تادا دوبهرهكییان پێكهوهنهبووه و گه‌لێك بوون پێكه‌وه ( كان الناس امه واحده) (10) به‌ڵام دواتر به‌ش به‌ش بوون. ئه‌م جیاوازییانه نه‌ژادی و چینایه‌تی و موڵكدارێتی و هتد دواتر له‌نێوان خه‌ڵكدا ڕویدا. له‌م ڕوه‌وه بونیادی كۆمه‌ڵگان، له‌دیدی بیر‌و باوه‌ڕه‌وه، یه‌كتاپه‌رستیه وهاوه‌ڵدانان دژایه‌تی ده‌كات ولهكۆتایشدا به یه‌كتاپه‌رستی كۆتایی دێت(11).
قسه‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ریعه‌تی ئه‌وه‌یه كههاوهڵدانی بیر‌و باوه‌ڕی له‌سه‌ربنه‌مای هاوه‌ڵدانانی كۆمه‌ڵایه‌تیه واته كاتێك هاوه‌ڵدانان كهوتهكۆمهڵگایهك وجیاوازی له‌نێوان چینه‌كان و خهڵكداڕویدا، ئه‌م جیابونه‌وه به‌ره‌به‌ره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مرۆڤ بڵێت به‌ناچاری له‌به‌ڕێوه‌بردنی جیهاندا چه‌ند خوایه‌ك ده‌ستیان هه‌یه و به‌م شێوه‌یه چه‌ند خودایی، ده‌بێته تیۆرێكی په‌سه‌ند كرا‌و. ئه‌مه‌ش توخمێكی تره له‌ڕوی گهڵاڵهدانانی فه‌لسه‌فه‌ی میژووی خوالێخۆش بو دكتۆر شه‌ریعه‌تی. له‌م ڕوهوهكه یه‌كتاپه‌رستی له‌ڕوی بیروباوه‌ڕه‌وه لهپێشتربووه لههاوهڵدانان، هه‌موو مه‌عریفه ئاینیه‌كان پشتگیری بۆچونه‌كه‌ی خوالێخۆش بو شه‌ریعه‌تی ده‌كه‌ن و له‌وه‌دا كه یه‌كتاپه‌رستی كۆمه‌ڵایه‌تی واتهبهیهكبونی نه‌ته‌وه‌كان له‌پێشتر له‌به‌ش به‌ش بونی مرۆڤه‌كان، ده‌توانین ئه‌وه‌نده‌ش قبوڵ بكه‌ین و ئه‌و بۆچونه‌ش، پشتگیری كراوه‌به، پشتگیرییه‌كانی ئاین وقورئان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كههاوهڵدانانی بیروباوه‌ڕی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوه‌ڵدانانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میژووییه(12) ئه‌مه هزرێكی ئهزمونیهو تیۆرێكی فه‌لسه‌فه‌ی نییه‌و پێویسته تاقیكردنه‌وه ببێته میژووی تادهركهوێت له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی و میژووی سه‌ركه‌وتو ودێته دره‌وه یاخود نایه‌ته‌ده‌ره‌وه.
چهندپرسیارو وه‌ڵامێك
له‌وانه‌یه به‌م شێوه ڕه‌هایه قسه‌كردن سه‌باره‌ت به‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوو ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ڕاستی بونیاد نه‌نرابێ، ئایا وابیرناكهنهوه باوه‌ڕكردن بههزرێكی (نێوانی) كه‌هه‌م لهبۆچونهكهی ئێوه‌وه نزیك بێت وههم لهخۆگهی بیر‌و باوه‌ڕی دكتۆر شه‌ریعه‌تی بێت، په‌سه‌ندبكرێت و باشتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاستی بێت؟ سهرهتامن چیرۆكێك بۆ ئێوه ده‌گێڕمه‌وه ودواتر ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره. لهبیرمهیهك دوساڵی مابو بۆشۆڕش، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوم، ئه‌نجومه‌نه ئیسلامیه‌كان، كۆبونهوهودانیشتنی ساڵانه‌یان هه‌بوو كهبهندهش له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووم. له‌وێش باسی فه‌لسه‌فه‌ی میژوو خرابویهڕو وبه‌نده‌ش له‌وێ هه‌ندێ خاڵم باس كرد یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه‌یه‌كێك لهبراكان له‌وێدا پرسی ومنیش بیرمه و بۆڕونكردنهوهی باسه‌كانی ئهمرشۆشمان شیاوه، ئه‌وه‌یه كه ئهوفهلسهفهی میژووه‌ی كه‌ده‌ی خهینهڕوبهكهڵكی ناوبهندینخانهكانیش دێ یاخودبۆدهرهوهی بهندینخانهكانه ؟ ئه‌وكاته زۆرێك له‌گه‌نجه موسڵمان و شۆڕشگێڕه‌كان و لایه‌نگرانی خوالێخۆش بو دكتۆر شه‌ریعه‌تی له‌زینداندا بون و باوه‌ڕیان به‌فه‌لسه‌فه‌یه‌كی میژووی هه‌بوو كهلهبهندینخانهكاندا ڕێ پیشانده‌ری كاره‌كانی ئه‌وان بووه و ئۆمێدی ده‌دایه به‌ر ههڵستكارییهكانی ئه‌وان و ئه‌و له‌منی پرسی ئه‌وه‌ی كه‌من ئه‌ڵێم گونجاوه له‌گه‌ڵ ئهوفهلسهفهی میژوووه و به‌كه‌ڵكی ئه‌ودێت یاخود نا؟ دكتۆر شه‌ریعه‌تی خۆی له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا ئاوڕی له‌م خاڵهداوهتهوهو له‌په‌راوێزی یه‌كێك له‌كتێبه‌كانیدا گوتویه‌تی كه‌من كارم نییه بهوئهدێشهفهلسهفیانهی په‌یوه‌ستن بهمیژووهوه، ئه‌وانه‌ی كه پوخت فه‌لسه‌فین، من تاڕاده‌یه‌ك ئه‌هلی كاری ڕه‌سه‌ن و پراگماتیزمم (13) به‌ڵام نه‌ك ئهوپراگماتیزمهی كهویلیام جێمز ئه‌یڵێت، كه‌مێك لهوهجیاوازه ومن زیاتر ئاوڕ له‌وه ئه‌ده‌مه‌وه كه‌ئه‌نجامی زانستی ئه‌داته ده‌ست نه‌ك به‌ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌تیۆری ڕوتن. ئهمهتیۆری خوالێخۆش بو شه‌ریعه‌تیه به‌ڵام به‌نده ئه‌مه‌وێت ئیوه ئاوڕێك لهوهبدهنهوه كه‌هیچ كاتێك به‌ئاسانی هزر وه‌رمه‌گرن، له‌هه‌ر كهسێكهوهبێت ئه‌م یه‌كه‌م مه‌رجی بوون بهلێكۆڵهره، ئێمه ڕێزی ته‌واو له دكتۆر شه‌ریعه‌تی ده‌گرین به‌ڵام به‌ڕێز بونی كه‌سێك، جێگه‌ی به‌ڵگه ناگرێته‌وه و جێگه‌ی خاڵی به‌ڵگه هێنانه‌وه پڕناكاته‌وه.
خوالێخۆش بو دكتۆر شه‌ریعه‌تی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا خستۆته‌ڕو، ئهوگهڵاڵهیهكهم تا زۆر هه‌مان ئهوشتهبوو كه‌من له‌م نوسراوه‌دا ده‌رم بڕی. ولهوتارێكی یه‌ك كاتژمێری یاخود دوو كاتژمێری‌دا ناتوانرێ له‌مه‌زیاتر بوترێ. خالێك كه‌ده‌بێ بیهێنمه‌وه بیرتان ئه‌وه‌یه كهلهپرسهئهقڵی وزانستیهكاندامیانڕهوی بونی نییه. پێشنیاری میانڕه‌وی له‌سه‌ر بونیادی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نادروست وه‌ستاوه، میانه‌ڕه‌وی تایبهتهبهكاره كرداری و ئه‌خلاقیه‌كان نه‌ك كاره ئه‌قڵیه‌كان. ئێمه ناتوانین لهكارهئهقڵیهكاندابڵین كه‌سانێك كه‌باوه‌ڕیان بهخواههیه كه‌مێك ڕاست ده‌كه‌ن و كه‌سانێك كه‌باوه‌ڕیان پێی نییه كه‌مێك ڕاست ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش نابێت كه دروشم به‌رز بكه‌ینه‌وه بژی حیزبی ئێرانی نوێ، كه‌مێكیش بژی حزبی خه‌ڵك ! له‌پله‌ی لێكۆڵینه‌وه ئهقڵیهكاندا، سنورداری ورد هه‌یه به‌به‌ڵگه‌وه ومیانه‌ڕه‌وی نییه.
سه‌باره‌ت به‌تیۆری دكتۆر شه‌ریعه‌تی له‌به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی میژووشداباوهڕم به‌ڕه‌چاوكردنی میانه‌ڕه‌وی نییه و بۆچونی خۆم به‌ڕاشكاوی ده‌ربڕی. دیسان ده‌یڵێمه‌وه تیۆری فه‌لسه‌فی میژووی خوالێخۆش بو دكتۆر شه‌ریعه‌تی تیۆرێكی شه‌رمن و ئاڵۆزه. ئهوهیچ ده‌زگایه‌كی گونجاو و له‌باری له‌م باره‌وه نه‌خستۆته‌ڕو. هه‌ڵبه‌ت به‌شێك له‌قسه‌كانی ئه‌و، تۆكمه‌ن، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك به‌رهه‌می كرداری نییه و ئهوبهشانهشی كه ئه‌كرێت به‌رهه‌می كرداری هه‌بێت، تۆكمهییان نییه‌و له ناخیشیدا، ئه‌وه‌نده گونجاو ولهبارنییه. له‌م ڕووه‌وه ده‌بێ تێكڕا فه‌لسه‌فه‌ی میژووی دكتۆر شه‌ریعه‌تی به‌به‌شێك بزانین له‌به‌شه لاوازه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه له‌كۆی ده‌زگا هزرییه‌كانی ئه‌ودا. به‌شێك كه زۆر كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و نه‌كه‌وتۆته ژێر تێڕامانێكی جدییه‌وه، به‌ڵام هه‌ست بهپێویستیهكهی كراوه‌و له‌سه‌ر بونیادی ئه‌م پێویسته تیۆری بۆدانراوه و كۆمه‌ڵه بۆ چونێكیش خراوه‌ته ڕو كهخوالێخۆش بوو شه‌ریعه‌تی نه‌یویستوه زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوه‌ستێت. خودی ئه‌ویش ئه‌وه‌ی به‌ڕاشكاوی نوسیوهكه من نامه‌وێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوه‌ستم، له‌ڕاستیدا گه‌ڵاڵه‌كه‌ی ئه‌و بهپردێكدائهنرا كهبهخێرای بهسهریداتێپهڕی بۆئه‌وه‌ی بگاته مه‌به‌ستێكی تر.
له‌گه‌ڵ ئهودهربڕینانهی ئێوه، ئه‌ركی سه‌رپشكی (اختیار) مرۆڤ چییه؟
سه‌رپشك بونی مرۆڤ بۆئێمه، بنه‌ڕه‌تیه. ههردهزگایهكی فه‌لسه‌فی كهسهرپشك بون بخاته ژێرگومانهوه كه‌م وكوڕی لهدهزگایهدایه نه‌ك لهسهرپشك بونی مرۆڤدا. ئێمه كۆمهڵهپێوهرێكمان هه‌یه ناتوانین ئه‌و پێوه‌رانه بخه‌ینه‌لاوه. ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی كه‌ئێمه بۆسهرپشكی هه‌مانه، زۆر سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تیه بۆمان و به هیچ نرخێك ناتوانرێ له‌ده‌ستی بده‌ین. مه‌وله‌وی ئه‌ڵێت ئیمه هیچ ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌كانیش ده‌ركی توانای سه‌رپشك بون ده‌كه‌ن. كاتێك وشترهوانێك به‌دار لهوشترهكهی ده‌دات ئهمدارهناچاره، به‌ڵام وشتره وانه‌كه ناچارنییه و سه‌رپشكه له‌م ڕوه‌وه كاتێك وشتره‌كه لێدان ده‌خوات، په‌لاماری داره‌كه نادات به‌ڵكو په‌لاماری وشتره‌وان ده‌دات. كاتێك وشتره‌وان ئه‌دات لهوشترێك، ئهووشتره حه‌زبه ئازاردانی وشترهوانهكه ده‌كات.
خشم اشتر نیت باان چوب اوپس زمختاری شتر بردهاست بو(14) وشتریش به‌شێك لهسهرپشك بونی به‌ركه‌وتوه و ئه‌زانێت كێ سه‌رپشكه. ئه‌مه شتێكه كهئاژهڵهكانیش ده‌ركی ده‌كه‌ن ئێمه ناتوانین بنه‌مایه‌ك كهبنهمایهكی یه‌كجار زۆر گرنگه، لهكاربخهین به‌دڵنیایی ئه‌وده‌زگا فه‌لسه‌فیه‌ی كهدروستی ده‌كه‌ین، پێویسته لهوكۆمهڵه بنه‌ڕه‌تیانه بپارێزرێت. تێكدانی ئه‌مانه تێكدانی ده‌زگایه له‌م ڕوه‌وه ههرفهلسهفهیهك بۆمیژوو بخه‌ینه‌ڕو، ئه‌بێ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بێت كهسهرپشك بونی مرۆڤ تیایدازیانی به‌رنه‌كه‌وێت، شهرپشك بوون گاڵته‌ی پێ نه‌كرێت وبپارێزرێت. خوالێخۆش بو شه‌ریعه‌تیش كه‌وتم به‌و ئاشكراییهی كه‌وتم، هه‌وڵیداوه ئهوهبپارێزێت.
ئایا فه‌لسه‌فه‌ی میژوو به‌ده‌ربڕینی خوالێخۆش بو موته‌هه‌ری شاره‌زاییه له‌گۆڕانكارییه‌كانی كۆمهڵگاله قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر؟
من قسه‌م له‌باره‌ی خوالێخۆش بو موتهههرییهوهنهكرد ولێرهشدابهمهستی درێژدادڕیم نییه. خوالێخۆش بو موته‌هه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی میژووی به‌شاره‌زای لهتهواوكاری كۆمه‌ڵگاكان ده‌زانی. ئه‌م پێناسه‌یه كه‌م وكوڕی زۆری هه‌یه. ئه‌وسێ جۆر میژووی خستۆته‌ڕو: میژووی گێڕانه‌وه، میژووی ئه‌قڵی، میژووی فه‌لسه‌فی یاخود فه‌لسه‌فه‌ی میژوو. میژووی گێڕانه‌وه هه‌مان وێنه‌كردنی ڕوداوه‌كانه. میژووی ئه‌قڵی، به‌ده‌ست هێنانی ڕێ وڕه‌سم و یاساكانی میژووه. جگه له‌دوانه فه‌لسه‌فه‌ی میژووش بونی هه‌یه كهشارهزاییه لهتهواوكاری كۆمه‌ڵگاكان، ئه‌و(شاره‌زایی لهتهواوكاری كۆمه‌ڵگاكان ) ناوده‌نێ (فه‌لسه‌فه‌ی میژووو)، به‌ڵام نه‌ك ئه‌م ناونانه، ناونانێكی ڕاسته، نه‌ك واتای فه‌لسه‌فه‌ی میژوو به‌پێویستی ئه‌به‌سترێنه‌وه بهكۆمهڵگاوه و نه‌هه‌موو كۆمه‌ڵناسان باوه‌ڕیان به ته‌واوكاری كۆمه‌ڵگا هه‌یه. ئهمدابهش كردنه له‌ڕوه جیاوازه‌كانه‌وه كه‌م وكوڕی هه‌یه. به‌ڵام لێره‌دا ده‌رفه‌تی شی كردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچونهوهو به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی تردا.
خوالێخۆش بو موته‌هه‌ری سه‌باره‌ت بهمیژوو و كۆمه‌ڵگا، به‌وشێوه‌یه‌ی كهگوتم، په‌یڕه‌وی له‌هه‌مان نمونهتاكهكه كردووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ی ماتریالیزمی میژوو په‌سه‌ندناكات و له‌جیاتی ئه‌وه‌دا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی خستۆته‌ڕو به‌ناوی گه‌ڵاڵه‌ی ( فگرت) و گوتویه‌تی كه (فگرت)،داینه‌مۆی جوڵێنه‌ری میژووو هۆكاری به‌ره‌وپێش بردنهلهمیژوودا.
ئه‌وه‌ی كهئهتوانرێ به‌كورتی بگوترێ ئه‌مه‌ی، كهگهڵاڵهی فگرت یه‌كه‌م گه‌ڵاڵه‌ی تاكڕه‌وانه‌یه و ئه‌و چه‌مكه گشتیه‌ی تیانییه، كه‌باس كرا‌و دووه‌م خودی تیۆری فگرت به‌گشتی تیۆرێكی لاوازه وكه‌م وكوڕی زۆری هه‌یه كه‌ده‌بێ بخرێته ژێرشی كردنه‌وه. سه‌رجه‌م گه‌ڵاڵه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی میژووی موته‌هه‌ری نهلهپێناسهو نهلهناوهرۆكدا، په‌سه‌ندناكه‌م. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وكۆمه‌ڵه ڕهخنهیهكیشی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی میژووی كه‌سانی دیكه، ئینشاالله ڕۆژێك ئهوخاڵانهبهكورتی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و تێروته‌سه‌ل باس ده‌كه‌م.
په‌راوێزه‌كان
1- مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی، هه‌مان، جلدی دووه‌م، دێڕی 979.
2- شه‌ریعه‌تی تیۆری هێرش و به‌رگری تونیبی ده‌خاته ژێرتێڕامان : ( تونیبی باوه‌ڕی وایه كهتێكڕا جوڵه‌ی میژوو له‌سه‌ربنه‌مای دوحاڵهت (هێرش) و (به‌رگری) یه. ئه‌م هێرش وبهرگریه – كه‌حاڵه‌تی سه‌پاندنی یه‌ك به‌دوای یه‌كی هه‌یه- ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه جۆره فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌ك دروست ببێت، گه‌شه‌بكات، لاواز وپیرببێت و له‌به‌رامبه‌ر هێرشی فه‌رهه‌نگ، كۆمهڵگایاخود شارستانیه‌تی تردا، له‌ناوبچێت ودواتر شارستانیه‌ت وكۆمهڵگاو فه‌رهه‌نگه نوێیه‌كه دیسان ڕه‌وتی خۆی به‌ئاڕاسته‌ی گه‌شه، ته‌واوێتی، پیری و مردن، تێپه‌ڕێنێت و دیسان بكه‌وێته به‌رامبه‌ر هێزێكی گه‌نج ونوێ. ئه‌م (هێرش)و (به‌رگری) یهههم هۆو هه‌م هۆكاری جۆڵه‌ی میژوو ده‌رده‌خات و هه‌م له‌خۆیه‌وه شێوه‌ی جوڵه‌ی میژوو دیاری ده‌كات ( م ێ17، ص ص 51، 52 ).
3- من له‌بیرم ناچێت كه‌به‌شێك لهكهسانهی كهبیركردنهوهی ئیسلامیان هه‌بووه كاتێك ده‌یانویست فه‌لسه‌فه‌ی میژوو بونیاد بنێن گهڵاڵهدانانیان ئه‌و بوكه ده‌یانگوت له‌جیاتی دیكتاتۆری پرۆلیتاریا‌دا كه‌له‌كۆتایی میژووه‌وه دێت، ئێمه دیكتاتۆری لێقهوماوانمان ده‌بێت واته ده‌ربڕینه كه‌یان ده‌گۆڕی، به‌ڵام مانا‌و چونیهكیان هه‌مان بوو، یاخود له‌جیاتی ئه‌وبێ چینیه‌ی كه‌له‌كۆتایی میژوودا دێت و پێشبینی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزمیه. ئێمه، بۆنمونه، كۆمه‌ڵگای یه‌كپارچه‌دا ده‌نێین و یاخود له‌جیاتی هێزگه‌لی تر كهلهمیژوودا هه‌ن، ئیمه هێزگه‌لێكی تر كه‌ناوی ترمان لێ ناوندادهنێین و به‌م شێوه‌یه هه‌وڵیان ئه‌دا كهگهڵاڵهیهك له‌فه‌لسه‌فه‌ی میژوودا بخه‌نه‌ڕو.
4- ئه‌توانین له‌مه‌به‌ستی شه‌ریعه‌تی تێبگه‌ین سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی زانستی میژوو له‌م ڕستانه‌وه : ( ئیراده‌ی خودا، كه له‌شێوه‌ی یاسای زانستی له‌سروشت و له‌میژوودا باڵاده‌سته‌و (تقدیری الهی ) كه‌به‌شێوه‌ی – تقدیری زانستی، ده‌رده‌كه‌وێ..)(م 1، 19، ص 295) (میژوو، دروستكه‌ری چۆنیه‌تی مرۆڤه)…(و ناتوانێت شێواندن و بێ سودی و به‌ڕێكه‌وت و بێ ئاڕاسته وله دهستدهری هۆكاری بون و یه‌كپارچه‌یی خودی و خوێندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و كۆمه‌ڵگاكان و ڕوداوه‌كانی ڕابردو، خودی میژوونییه به‌ڵكو نمونه گه‌لێكی به‌شی و لهبهرشاون (عینی) كهمیژوونوس له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی كهیاساگهلی زانستی میژوو بدۆزیته‌وه، یاساگه‌لی زانستی كه‌هه‌م مرۆڤ ده‌ناسێنێت و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و چۆنیه‌تی پێكهاتنی وههم ئێستا وداهاتوی جۆری مرۆڤ وچاره‌نوسی میژووی ئه‌و و تایبه‌ت به‌مرۆڤی بهئاگاو هۆشیار – كهمیژوو فێری كردوه و یاساكانی جوڵه‌و گۆڕان و پێكهاتنی كۆمهڵگاو شارستانیه‌ت و جۆری مرۆڤ كامانه‌ن و ئه‌نجامی چ هۆیه‌ك – ئهوتوانایی و ناسین ده‌دات كه‌ئه‌توانێت به‌چ ته‌كنیكێك ئیراده‌ی خۆی هۆشیارانه بسه‌پێنێت به‌سه‌ر جه‌بری زانستی دهسهرَتدار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و هۆكاره‌كانی گۆڕان و گهشهوداڕوخان و گه‌شه‌سه‌ندن چه‌قبه‌ستنی شۆڕشه‌كه‌ی. وبهپهی بردن به (چاره‌نوسی میژوویی) كۆمه‌ڵگای خودی (چاره‌نوسی ئازادی ) خۆی بكاته جێگره‌وه‌ی ). (م ێ، 11، ص ص 77، 76).
5- له‌تێڕوانینی شهریعهتیهوه، میژوونوس (… هه‌وڵ ئه‌دات تایاساگهلی زانستی میژووبدۆزێتهوهو یاساگه‌لی زانستی كه‌هه‌م مرۆڤ ده‌ناسێنێت وكۆمهڵگای مرۆڤایه‌تی و چۆنیه‌تی پێكهاتنی وههم ئێستا وداهاتوی جۆری مرۆڤ وچاره‌نوسی میژووی ئه‌و، وبه‌تایبه‌ت مرۆڤی هۆشیار)…(ئه‌و توانایی و ناسین ده‌دات كه‌به‌چ ته‌كنیكێك ئه‌توانێت ئیراده‌ی خۆی هۆشیارانه بسه‌پێنێت به‌سه‌ر سه‌پاندنی زانستی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و هۆكاره‌كانی گۆڕان و گهشهوداڕوخان و گه‌شه‌سه‌ندن و چه‌قبه‌ستنی شۆڕشه‌كه‌ی وبهپهی بردن به ( چاره‌نوسی میژووی) كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی،(چاره‌نوسی ئازادی)خۆی بكاته جێگیره‌وه‌ی وبهشێوهیهی كهلهڕوهكزانی و زینده‌وه‌رزانی وسروشتزانی دابه دۆزینه‌وه‌ی یاساگه‌لی ژیان و جوڵهزاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریانداو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌وه‌ك هه‌میشه تێكشكاو و ناچاری سه‌پاندنی سروشت بێت، سه‌پاندنی سروشت له‌به‌ر به‌كارهێنان و هه‌ڵبژاردنی خۆیدا ده‌كوژێت، به‌شاره‌زایی له‌میژوو سه‌پاندنی میژوو كۆنترۆڵ ده‌كات ). (م ێ 11،ص77).
6- سه‌یری چیرۆكی ئاده‌م بكه‌ن ! له‌چیرۆكی ئادهمداقسهی له‌سه‌ر جۆری مرۆڤه)… (به‌ڵام له‌كوێ وه ده‌ست پێ ده‌كات ؟ له‌شه‌ڕی قابیل و هابیله‌وه…) چیرۆكی قابیل و هابیل (فه‌لسه‌فه‌ی میژوو)ده‌رده‌خات. (م ێ، 16،ص15).
7-مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی، هه‌مان ده‌فته‌ری چواره‌م، دێڕه‌كانی 27تا29.
8-سته‌مه‌كان، تاوانه‌كان، جهورهكان، ههمووداستان وڕوداوی (نیوه‌و ناته‌واوی میژووی مرۆڤایه‌تیه. ئه‌م چیرۆكه بهسودیدادپهروهری وڕاستی كۆتای ده‌هێنێ به‌زمانی سته‌م و گه‌نده‌ڵی و كاری خراپ. ئهمهباوهڕی منه. (م ێ19،ص292). تاكۆتایی دونیا ئه‌مه‌ش كاتێكه كهقابیل بمرێت و سیسته‌می هابیلی جارێكی تر جێگیرببێت. (م ێ16،ص62).
9-یه‌كتاپه‌رستی به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی میژوو و وه‌ك بابه‌تێكی به‌ره‌یه‌كی دیاریكراوی له‌جوڵه‌ی میژووداوله شه‌ڕی به‌رده‌وامی میژووی مرۆڤایه‌تیدا خراوه‌ته‌ڕوو.(16، ص141) یه‌كتاپه‌رستی ئیسلام )..( وه‌ك یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی میژووه(19، ص316)
10- قورئانی پیرۆز، سوره‌ی به‌قهره، ئایه‌تی 213.
11- میژوو ده‌ری ده‌خات كه‌له‌پشت ئه‌م هه‌مووه هاوه‌ڵ بۆدانا نه‌وه یه‌كتاپه‌رستی شاراوه‌یه. (م ێ16، ص228)
12- هاوه‌ڵ بۆدانان له‌هه‌موو شێوه‌كانیدا : بت په‌رستی، په‌رستنی هه‌موو جۆره‌كانی، چه‌ند خودایی، كردن به‌سیان (تپلیپ) و كردن به‌دوان (پنویت) ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه لههاوهڵدانی میژووییدا. (م ێ16، ص232) خواكانی هاوه‌ڵ بۆدانان دره‌وشانه‌وه‌ی هاوه‌ڵ بۆدانانن. ئه‌وان لهئاسمانداڕوناكی و ڕهنگدانهوهیهكن لهخوداكانی زه‌وی كهلهسهرزهوی و لهپهیوهندگییان له‌گه‌ڵ خهڵكدابه هۆیه‌وه زیاد ده‌كه‌ن و ئاراسته ده‌كرێن. م ێ16، ص225).
13- به‌ڵام من زیاتر خۆم سه‌رقاڵی ئه‌وپرسانه ده‌كه‌م، پرسی دینی وزانستی و قوتابخانه جیاوازه‌كان – كهدیاربێت چ كه‌ڵكێكی بۆئێمه هه‌یه‌و واته ئه‌گه‌ر پرسێك له‌مه‌زهه‌ب، زانسته‌كان و هونهروئهدهبیاتدا هه‌بێت كه‌زۆر قوڵ و جوان و به‌نرخ بێت – له‌ڕوی لۆژێكی، زانستی وفهلسهفیهوهو، به‌ڵام ئێستا به‌كه‌ڵكی ئێمه نه‌یه‌ت وتهنهازهینی زانستی ڕۆشنبیران یاخود زاناكان تێهر بكات گه‌ڵاڵه ناكه‌م نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌دژی ئه‌وه‌م به‌ڵكو باوه‌ڕم به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی كارههیه-نه‌ك به‌واتای ویلیا‌م جێمزیش و نمونه‌ی ئه‌وانه. هه‌رچیه‌ك له‌كردار تێپه‌ڕێت به‌كه‌ڵكی بێ كاره‌كان دێت – به‌م واتایه سه‌یری هه‌موو پرسه‌كان ده‌كه‌م – به‌ڵام باوهرشم وانییه كه‌هه‌ر شتێك كهئهمڕۆبهكهڵكی كۆمه‌ڵگای ئێمهنایهت، بێ كه‌ڵكه(پڕوپوچه)، به‌ڵكو گهڵالهكهی ده‌ست به‌جێ نییه. م ێ16، ص155).
14- مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی، هه‌مان، ده‌فته‌ری پێنجه‌م، دێڕه‌كانی 3050، 3051.
وه‌رگێڕاوه له‌كتێبی : ( عبدالكریم سروش، لهشهریعهتیهوه، تاران، صراگ 1384، ص223، 197. )
*میناگهری : هونه‌ری به‌كارهێنانی ڕه‌نگ و وێنه له‌سه‌ر كاشی یاخود كانزا.
**میناتۆر : زۆر جوان و خنجیلانه.
سه‌رچاوه مالپه‌ری كۆچ