والته‌ر بنیامین
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: رۆژان سه‌یفور
ئه‌و وتاره‌ی كه ده‌كه‌وێته به‌رچاوی خوێنه‌رانه‌وه، وتارێكه به‌پێنوسی واڵته‌ربنیامین له‌ئه‌ندامانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت كه له كتێبی تیۆری ره‌خنه‌یی و كۆمه‌ڵگادا چاپكراوه. كتێبه‌كه، كۆمه‌ڵێك له‌وتاره هه‌ڵبژێردراوه‌كان به‌تایبه‌ت گرنگترین وتاره‌كانی ئه‌ندامانی (دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵایتی یه‌كان) ی ئه‌ڵمانیایه كه له‌ساڵی 1923 دا له‌فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیادا دامه‌زرا و دواتر به‌قوتابخانه‌ی فرانكفورت ناوبانگی په‌یداكرد. ئه‌ندامانی دامهزراوكه به رابه‌ری ماكس هۆركهایمه‌ر به‌ومه‌به‌سته‌ی كه به‌توانایه‌كی فیكری زیاتر و هۆكاری تیۆری به‌هێزتر به‌ره‌نگاری ناره‌حه‌تیه‌كانی دركه‌وتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی ببنه‌وه،
زۆرینه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بهدووخاڵی بنه‌ڕه‌تی یه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، سه‌ره‌تا وه‌رگرتنی را له چه‌مكی ره‌خنه‌ی ماركس له نیزامی سه‌رمایه‌داری و دووه‌میش پێداچونه‌وه له تیۆری شۆڕشی ماركسی، به‌ڵام ئه‌بێ له ته‌وه‌ری سه‌نته‌ری ئه‌ندێشه‌و رایه‌كانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرتدا به دوای تیۆری ره‌خنه‌ییدا بگه‌ڕێین كه ئهیبستێتهوه به‌لێكۆڵینه‌وه، خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی راستیه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان كه ماركس و شوێنكه‌وتووه‌كانی (ئهرتێدێكس) ئه‌و یاخود ئه‌وانیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه و لێیان غافڵ بوون یان نرخێكی وایان بۆ دانه‌ده‌نان.
چه‌مكی (تیۆری ئابوری) له‌ساڵی 1937 بویه باو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌كه سه‌ركه‌وتنی هیتله‌ر و هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نازیه‌كان له ئه‌ڵمانیادا وڵاتانی خۆیانیان جێهێشتبوو و كۆچیان كردبوو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م چه‌مكه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا جۆرێك له‌قاڵبی تیۆریك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی شوێنكه‌وته و بڕواپێكراوانی خۆیان له هه‌ڵه باو و زۆره‌كانی ماركسیزمی ئهرتێدێكس و فه‌رمی داده‌نرا، له‌هه‌مانكاتدا پۆشه‌رێك بوو بۆ شاردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی شۆڕش و به‌ڵێنه رادیكاڵه‌كانیان له‌شوێنێكدا كه له‌گه‌ڵ هه‌رجۆرێك له‌ئاره‌زووی شۆڕشدا شه‌ڕوململانێی هه‌بوو، به‌ڵام (تیۆری ره‌خنه‌یی) به‌سه‌ر سه‌ختیه‌وه به‌رده‌وام بوو و خۆی جێگیركرد و زۆر زوو به‌هه‌وڵه‌كانی تیۆرسینی وه‌ك كارڵ گرۆنبێرگ، ماكس هۆركهایمه‌ر، هێربێرت ماركوزه، ئیریك فرۆم، تئودۆر ئادۆنۆ، واڵته‌ر بنیامین، لئۆلور ڤنتاڵ، فرێدریش پۆلۆك، هه‌ربه‌م شێوه‌یه دواتر یۆركن هابرماس (خوێندكاری ئادۆنۆ و هۆركهایمه‌ر) و هه‌ندێكی تریش كهبهردهوامییان به‌نه‌ریتی تیۆری ره‌خنه‌یی دا وه‌ك تیۆرێكی گشتگر و جیهانگیر له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگاوه دورستبوو.
تیۆری ره‌خنه‌یی لهرهوهندی گه‌شه‌یدا گه‌شته شوێنێك كه به لایه‌نگری زۆرێك له لێكۆڵه‌ره‌وانی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌م هه‌نگاوی زۆرگرنگی له ته‌واوكردنی تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆدا ناوه و له‌م رووه‌وه تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌م قه‌رزاری تیۆرسینه رهخنهییهكانه، له‌لایه‌كی تره‌وه له ده‌یه‌كانی دوای شه‌ڕدا به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی زۆری نارازیبوونی زۆرینه له به‌رامبه‌ر دابه‌شكردنی كاری ئه‌كادیمی و دیدگا سه‌ركه‌وتووه‌كان له پسپۆرییه جیاوازه‌كانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زانسته مرۆیی یه‌كاندا، گرنگیدان و حه‌زێكی زۆر بۆ ئه‌لته‌رناتیڤه تیۆری و سیاسیی یه‌كان په‌یدا بوو.
له‌به‌رئه‌وه تیۆری ره‌خنه‌یی له به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له توشبووه‌كان به كۆمه‌ڵگاكانی سه‌رده‌م دا جۆرێك له میتۆدی چه‌ند پسپۆڕی بۆ شیكردنه‌وه‌یان ده‌خاته‌ڕوو، كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له تێڕوانینه جیاوازه‌كان، لایه‌نه‌كانی مێژوو، ئابوری سیاسی، كۆمه‌ڵناسی، تیۆری فه‌رهه‌نگی، فه‌لسه‌فه، زانستهسیاسیی یه‌كان و مرۆڤ ناسی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بڵاویی پیسپۆڕی یه‌كانی زانكۆكان لاده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه بابه‌تی جۆراوجۆرتر و فراوانتر بخاته به‌رده‌م بایه‌خ پێدانه‌وه.
تیۆری ره‌خنه‌یی كه‌له‌راستیدا دژهتهنێكه له‌به‌رامبه‌ر میتۆدی به‌شی نارهخنهیی له‌زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كانی سه‌رده‌مه‌دا، شوێنگره‌وه‌یه‌كی به‌هێزی بهسودترو له‌لایه‌نی سیاسیشه‌وه لێهاتوتر و شیاوتر له‌جیاتی میتۆدی باو‌و مۆده‌ی رۆژدا پێشكه‌ش ده‌كات، میتۆدی وه‌ك ئێكزیستانسیالیزم و دهركهوتهناسی، دوای گونجان گه‌رایی و پۆست مۆدێرنیزم و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه جیاوازه‌كانی ئایدیالیزمی ئومانسیتی كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك له‌قاڵب و ریزی نوێ دا ده‌درێنه خه‌ڵك.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م میتۆدانه، تیۆری ره‌خنه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی تێڕوانین یاخود دیدگای نارههایی گه‌رایی بڕوای وایه كه سه‌ربه‌خۆیه له‌هه‌موو شێوازه‌كانی زوڵم و سه‌ركوتكردن و هه‌روه‌ها به‌ڵێن و سه‌رسپاردن به‌ئازادی، خۆشبه‌ختی و رێكخستنی عه‌قلانی كۆمه‌ڵگا له نیگه‌رانی یه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌و ده‌ژمێردرێن.
ئه‌م تیۆره له‌هه‌مانكاتدا بهخۆدورگرتن لهجیاكردنهوه له نێوان زانسته‌مرۆیی یه‌كان و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كاندا، جۆرێك تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌مادار پێشكه‌ش ده‌كات كه له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه ئه‌زمونی یه‌كان له دونیای هاوچه‌رخدا، خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه تیۆری ره‌خنه‌یی كه به زۆری ئیلهام هێنه‌ره له سونه‌تی دیالێكتیكی هیگڵ و ماركس به‌رده‌وام له‌ناو پێداچونه‌وه و كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌دایه.
له‌وێوه كه بێگومان تیۆرێكه خودرهخنهیی له‌به‌رئه‌وه له لایه‌نێكی روون و سهریحدا كارلهسهرناوهڕۆكی تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، واته رێك به‌پێچه‌وانه‌ی تیۆره باوه‌كانی پۆست مۆدێرنه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌شه‌و نادیار ههمووگرفتهكانی بیر و فیكر ده‌گرنه به‌رده‌م ره‌شه‌بای هێرش و ره‌خنه‌وه، جگه له‌مه تیۆری ره‌خنه‌یی له به‌رامبه‌ر هه‌موو گرفته زیاده‌ڕۆ و رێژهگهراكاندا، له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێكی ئازادی به‌خشه بۆ رێكخه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسی.
هه‌ڵبه‌ت دیدگاكان و بابه‌ته سیاسی یه‌كانی قوتابخانه‌ی فرانكفورت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌رهێنراو بوو، ره‌خنه‌گرتنی ئه‌ندامه‌كانی له‌كۆمه‌ڵگای ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو پابه‌ندی تیۆرێكی جێگیرسهبارهت به‌شۆڕش نه‌بوون، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان دروستكرد كه‌ده‌كرێ ناوی به (دیدگا ره‌خنه‌یی یه‌كان) له‌باره‌ی چۆنایه‌تی ناجێگیر و نادیاری مێژوو، كۆمهڵگاو داهاتوو ببرێ، بۆ نمونه هه‌رئه‌م وتاره كه‌جێگه‌ی موناقه‌شه‌یه و پارادۆكس و واڵته‌ر بنیامین، كه‌له‌سه‌رده‌می خۆیاندا جهنجاڵێكی زۆریان هه‌ڵگیرساندبوو، بنیامین له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌دات به‌ڕه‌وتی دیاری سه‌ركه‌وتوی فاشیزم و هه‌روه‌ها به ئه‌ركه دیاره‌كانی ماركسیزمی ئه‌رتۆدۆكس وه‌ستا و له‌سه‌ر (بڕاوه‌یی و نادوری كردن له بنهمادانهر له‌سه‌رمایه‌داری به سوسیالیزم و له‌كۆتایی نیل و به ئه‌نجام گه‌یشتنی نیزامی به‌رینی كۆمۆنیستی) له‌به‌رامبه‌ریدا بوه‌ستێ. ئه‌و له‌گه‌ڵ دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆكردنه‌وه هێڵی یه‌كان له وته‌زای پێشكه‌وتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان و له هه‌مانكاتدا به‌ئاگایی لهرێگره هاوچه‌رخه‌كان له سه‌ر رێگه‌ی گۆڕانكارییه ئازادی به‌خشه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی بیرهێنانه‌وه‌ی رابردوو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و نه‌هێشتنی كێشه‌كان و ره‌نجه‌كانی رابردوو ده‌كاته‌وه، به بڕوای ئه‌و ئه‌م بیرهێنانه‌وه‌یه و رامانه له‌كێشه‌كان و ره‌نجه‌كانی رابردوو و له راستیدا هه‌مان شته كه ده‌توانێ سه‌رچاوه‌ی ئیلهامبه‌خشی شه‌ڕ له‌دژی زوڵم و سه‌ركوتكردن له‌كاتی (ئێستا) دا بێت، هه‌رله‌به‌رئه‌مه به‌بڕوای ئه‌و ئه‌م وێنه‌ی باپیرانی به بهندهبووه كه باشترین پاڵنهروبزوێنهر بۆ به‌رده‌وامی به‌دواداچوون له‌رێگه‌ی ده‌ستكه‌وتنی ئازادی دا فه‌راهه‌م ده‌كات، نه‌ك وێنه‌ی نه‌وه ئازادبووه‌كان.
له‌به‌رئه‌وه هه‌رجۆره جوڵانێك بۆ پێشه‌وه و داهاتوو پێویستی به رامانێكه له‌پشت سه‌ر و رابردوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه داهاتووی وه‌ستاو له سه‌ر ئازادبوون، له‌كۆتایی دا له سه‌ر بنه‌مای دۆزینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی رابردوو وه‌ستاوه.
خاڵێكی تر جه‌خت و گرنگی پێدانێكه كه بنیامین بۆ خوداكان و سوننه‌ته ئاینی یه‌كان له پێكدادانی ئازادكه‌ری مێژوو و رۆڵی دیاریكردنی بڕوا به‌ده‌ركه‌وتنی رزگاركه‌ر و چاوهڕوانگهرایی له پێكدادانی نهتهوهدورخراوهكان و ئازارپێگه یشتووه كاندایه و ته‌نانه‌ت پێویستی سوودمه‌ندبوونی مه‌تریالیزمی مێژوویی له خزمه‌تگوزاری خوداكان بیرده‌خاته‌وه، چونكه ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته‌دایه كه مه‌تریالیزمی مێژوویی ده‌توانێ لایه‌نی هه‌میشه براوه‌بێت له شه‌ڕه‌كاندا، ئه‌مانه خاڵ گه‌لێكن كه به‌داخه‌وه له زۆرینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان وشیكردنهوهئهنجام دراوه‌كاندا سه‌باره‌ت به بیروباوه‌ڕ و به‌رهه‌مه‌كانی بنیامین له‌به‌رچاو نه‌گیراون.
بنیامین ئه‌م وتاره‌ی له‌ساڵی 1940 دا نوسیوه، واته له‌كاتێكدا كه هێرشه بروسكهئاساكانی ئۆتۆمبیلی شه‌ڕی نازی هه‌موو ئه‌وروپای هێنابووه له‌رزین و ترسه‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه به بوونی په‌یامی روخێنه‌ر و وێرانكه‌ری ته‌كنه‌لۆژیای گه‌وره‌ی شه‌ڕكه‌ر هه‌موو ده‌سكه‌وته مێژوویی یه‌كانی شارستانیه‌تی مرۆیی و میراتی گه‌وره‌ی فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای خستبووه به‌رده‌م له‌ناوچوون و هه‌ڕه‌شه‌ی جیدیه‌وه، مۆدێرنیته‌ی به‌كاره‌ساتێكی بێ پایان داده‌نا و له‌م رووه‌شه‌وه له زۆربه‌ی تیۆره گه‌شبینه‌كانی له‌باره‌ی مێژووه‌وه به‌چاوێكی گاڵته‌پێكردن و سوكایه‌تی پێكردنه‌وه ده‌ڕوانی.
بینیامین له‌چاو ئه‌ندامه‌كانی تری قوتابخانه‌ی فرانكفورتدا له‌وانه ماركوزه له (فه‌لسه‌فه و تیۆری ره‌خنه‌یی) دیدگای ره‌خنه‌یی تری له‌باره‌ی فه‌رهه‌نگ، مێژوو و شارستانیه‌تی رۆژئاوا پێشكه‌ش ده‌كات و به گومانكاری و ره‌خنه‌كاری یه‌وه له به‌رامبه‌ر قه‌یران وئۆپۆزسیۆنێكی نائاشتیخواز به‌شێوازی دستهڵاتخوازو، خۆئازاردهرو دژبه مرۆڤایه‌تی ئه‌و (فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تی رۆژئاوا) وه‌ستا.
به‌بڕوای ئه‌و فه‌رهه‌نگ به‌زاراوه‌ی بهرزوبهرینی رۆژئاواش له‌راستیدا شتێك نییه جگه له داپۆشه‌رو هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیا بۆ ترساندن به‌ربه‌ریه‌ت، به‌ڕای ئه‌و (مێژوو) شتێك نییه جگه له ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ری یه‌كان و كتێبی یاداشتی پۆسال له‌پێ و سوڵتهخوازهكان و ئه‌وه كه هه‌ر، رزگاركهران بوون كه مێژوویان نوسیه‌وه و نیزامه فیكری و ئه‌ندێشه‌یه‌كی دیاریكراویان بۆ رێنوێنی‌كردن و به‌ڕه‌وایی ده‌رخستنی نیزامه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی خۆیان كه‌شف كرد.
یه‌كسه‌ر دوابه‌دوای چاپ و بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م وتاره، بنیامین ناچاربوو له‌گه‌ڵ گروپێك له هاورێیان و لایه‌نگرانی خۆی له فه‌ڕه‌نسای ژێرده‌سته‌ی نازی یه‌كانیش هه‌ڵبێت، به‌ڵام له‌سنوری ئیسپانیادا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی فاشیسته‌كان گرفتار نه‌بێ، ده‌ستی دایه خۆكوژی هاوكات ئه‌م له‌خۆبوردوویی و هه‌ڵچوونی ئه‌و بووه هۆی ئه‌وه‌كه پایه‌دارانی سنوری ئیسپانیا بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری و بهێڵن ئه‌ندامانی تری گروپه‌كه‌ی بنیامین له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆیان به‌ره‌و ئازادی به‌رده‌وامبن.
هه‌ژده تێز له‌فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا
باس له جۆرێك له مرۆڤی ئالی كرا كه به‌توانا و لێهاتووی ته‌واوه‌وه توانای ئه‌نجامدانی باری شه‌تره‌نجی هه‌بوو و ده‌یتوانی ههرجوڵهیهكی ركه‌به‌ره‌كه‌ی به‌دژه جوڵه‌ی گونجاو وه‌ڵامبداته‌وه، مرۆڤێكی داپۆشراو به جلكی توركی به قلیانێكهوه به‌لالێویه‌وه، دانیشتووه له‌به‌رامبه‌ر روته‌ختی شهترهنجێكدا كه لهسهرمێزێكی گه‌وره دانراوه، كۆمه‌ڵێك لهئاوێنهكان ئه‌و ترسه دروستده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مێزه له‌هه‌موولایه‌كه‌وه شه‌فاف و بینراوه، به‌ڵام له‌راستیدا مرۆڤی قه‌زه‌می كورش كهشهترهنج بازێكی لێهاتوو خیبرهبوو له‌ناو رۆبۆتدابوو و چه‌ند تاڵێكی ته‌ناف ده‌سته‌كانی رۆبۆتی ده‌خسته جوڵه‌وه، ده‌توانرێ جۆرێك لهنوسخهی دووه‌می فه‌لسه‌فی بۆ ئه‌م ئامێره وێنابكرێ. رۆبۆتێكی ناونراوبه (ماتریالیزمی مێژووی) كه بڕیاره هه‌میشه براوه‌بێت.
ئه‌م رۆبۆته به‌ئاسانی ده‌توانێ ركهبهرێك بێت بۆ هه‌مووان، به‌و مه‌رجه كه سوودمه‌ند بێت له خزمه‌تگوزاری خواوه‌نده‌كان، ئه‌و خواوه‌ندانه‌ی كه گومان ده‌كرێ ئه‌مڕۆكه بێ گیان بوبێ و ئه‌بێ لهبهرچاولاببرێ.
به‌بڕوای لوتس1 یه‌كێك لهدهركهوتووترین تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی سروشتی مرۆڤ له‌پاڵ خودویستی له‌راده‌به‌ده‌ر له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تدا، ئازادی له ئیره‌یی و ئاره‌زویه‌ك كه كاتی ئێستا له‌چاو داهاتوو ده‌ری ده‌خات، بڕێك تێرامان له‌م باسه‌دا پیشانمان ده‌دات كه وێنه‌یه‌ك له خۆشبه‌ختی له‌زه‌ینی خۆماندا هه‌مانه، به‌ته‌واوی له‌ژێركاریگه‌ری ره‌نگی رۆژانێكه كه ره‌وه‌ندی هه‌ستی، ئێمه‌ی ته‌سلیمی ئه‌و كردووه. ئه‌و خۆشبه‌ختی یه‌ی كه ده‌توانێ هه‌ستی ئیره‌یی له‌ئێمه‌دا بهئاگابێنێ ته‌نیا له‌و هه‌وادا كه‌هه‌ڵی ده‌مژین، له ناو كه‌سانێكدا كه‌ده‌توانین له‌گه‌ڵیاندا قسه‌بكه‌ین و له نێوان ژنان و پیاوانێكدا هه‌ن كه خۆیان به‌ته‌واوی ته‌رخانكردووه بۆ مرۆڤایه‌تی، ئه‌م خاڵه له‌باره‌ی دیدگا‌و تێڕوانینی ئێمه سه‌باره‌ت به رابردوو، كه به نیگه‌رانی مێژوو ده‌ژمێردرێت باوه‌رپێكراوه.
رابردوو لقێكی تێپه‌ڕی له‌گه‌ڵدایه كه به‌وهۆیه‌وه به‌ره‌و رزگاری و نه‌مری رێنوێنی ده‌كرێت، رێكه‌وتنێكی سونبول ئامێز له‌نێوان نه‌وه‌كانی رابردوودا و نه‌وه‌ی ئێستادا هه‌یه، هاتنمان بۆ ئه‌م جیهانه خاكی یه زۆریش دوور له چاوه‌ڕوانی نه‌بوو، هه‌روه‌ك نه‌وه‌كانی رابردوو ئێمه‌ش توانایه‌كی پێشبینی لاوازمان هه‌یه، هێزێك كه رابردووش خوازیاری ئه‌وه، ئه‌م خواسته ناتوانرێ و ناكرێ به‌كه‌می سه‌یری بكرێت یان به‌ساده‌یی لێی تێپه‌ڕین، ئه‌مه خاڵێكه كهماتریالیستهكانی مێژوو له‌ئاستی دا وه‌ستانیان هه‌یه.
نوسینه‌وه‌ی رووداوه‌كان كه به بێ وه‌رگرتن و وه‌ده‌رخستنی رووداوه‌كان یان به‌بێ ئه‌وه كه كه‌مترین جیاكاری له‌نێوان رووداوی گرنگ و ناگرنگ دا بكرێ ته‌نیا وه‌ك توتی ئه‌وانه به‌له‌به‌ر ئه‌ڵێنه‌وه، له‌سه ربنه‌مای ئه‌م راستیه كارده‌كات كه : شتێك كه هه‌رگیز روی نه‌داوه نابێ وه‌ك ونبووی مێژوو ناوزهدبكرێ، بێ گومان ته‌نیا مرۆڤه رزگارهكان دانه‌دانه‌ی ساته‌كانی رابردووشیاوی بیرهێنانه‌وه و شایه‌تی بۆدانه، دانه‌دانه‌ی چركه‌ساتێك كه مرۆڤ تیایداژیاوه و خستویه پشتی سه‌ریه‌وه به‌شێوه‌ی ده‌ربڕین و به‌ڵگه‌ی حوكمی رۆژدا ده‌رده‌هێنرێت و ئه‌و رۆژه رۆژی پاداشت و دادوه‌ری كۆتایی یه.
(سه‌ره‌تا به‌دوای خۆراك و پۆشاكی خۆتانهوهبن، دواتر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خودا به‌سه‌رتاندا داده‌بارێت) (هیگڵ، 1807).
پێكدادانی چینایه‌تی كه‌هه‌میشه بۆ مێژوونووسان له ژێركاریگه‌ری ئه‌ندێشه‌كانی ماركسدا باسده‌كرێ، شه‌ڕێكه بۆ شتهخاو و ماددی یه‌كان كه‌به‌بێ ئه‌و هیچ شتێك پاكژنهكراوه و مه‌عنه‌وی بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌م شتانه له‌شێوه‌دا دهستكهوتانێك نین كه ده‌كه‌ونه ده‌ست تا سه‌ركه‌وتوان له‌م رێگه‌یه‌وه بوونی خۆیان له‌پێكدادانی چینایتی دا پیشان ده‌ده‌ن و له ره‌وتی ئه‌م پێكدادانه‌دا ئه‌وان خۆیان له‌شێوه‌ی ئازایه‌تی، دلێری، هه‌ڵسوكه‌وت، زیره‌كی، لێهاتووی، كارامه‌یی، ئازایه‌تی ئه‌خلاقی و ته‌نانه‌ت هێزی جه‌سته‌یی پیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌م كارانه هێزێكی كادرانهوهی كاریگه‌ریان هه‌یه‌و به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتنه‌كانی رابردوو و ئێستای دادوه‌ره‌كان و فه‌رمانڕه‌واكان ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌ی كه گوڵه‌كان به‌رووی هه‌تاودا روخساریان ده‌كه‌نه‌وه، رابردووش له ژێر كاریگه‌ری جۆرێك له رونكردنهخۆر له هه‌وڵ و كۆششدایه بۆ ئه‌وه‌ی روخساری به‌رووی ههتاوێكدا وه‌رگێرێ كه له كاتی ده‌ركه‌وتن و هه‌ڵهاتنه له‌ئاسمانی مێژوودا ماتریالیستێكی مێژووی ئه‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆڕانكاری و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌شی و نادیاره‌دا وه‌ستان و ئاگایی ته‌واوی هه‌بێت.
وێنای راستی رابردوو به‌وه له‌ناوده‌چێ ته‌نیا ده‌توانرێ رابردوو به وێنایه‌ك دابنرێت كه بۆ چركه‌ساتێك كه ده‌توانرێ دیاری بكرێ، ده‌ربكه‌وێ و ئیتر هه‌رگیز دووباره نه‌بینرێته‌وه (راستی هیچ كات لێمان هه‌ڵنایه‌ت)، له‌تێڕوانینی مێژوویی مێژوگهرێتی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی گوتفریدكالر2 ده‌رخه‌ری خاڵێكی دیاره كه ماتریالیزمی مێژوویی له‌وخاڵه‌دا به سه‌ر مێژووگهرێتیدا سه‌رده‌كه‌وێ، چونكه ههروێنایهك له‌رابردوو كه ئێستا ئه‌وه وه‌ك یه‌كێك له‌نیگه‌رانی یه‌كانی خۆی به‌فه‌ڕمی نه‌ناسێت، ترسی ئه‌وه هه‌یه‌كه به‌شێوازێكی هه‌ڵنه‌گه‌ڕاوه له‌ناوبچێ (هه‌واڵ و زانیاری باش و به‌سوود كه مێژوونووسی رابردوو به‌لێدانی دڵهوهدهیهێنێ بۆی هه‌یه دروست له‌و ساتی داماڵینی دابێت كه ئه‌و قسه‌ده‌كات، ون ببێت).
به لێكدانه‌وه‌ی رانكه3 ده‌ربڕینی مێژوویی رابردوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مانای پاڵپشتی ئه‌و (به‌هه‌مان شێوه كه له‌راستیدا بوو) نییه، به‌ڵكو به‌مانای پاراستنی یاده‌وه‌رییه‌كه كه له ساته‌كانی مه‌ترسیدا ده‌رده‌كه‌وێ، ماتریالیزمی مێژوویی ده‌یه‌وێ وێنایه‌ك له رابردوو بپارێزێ كه به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو (پێشبینی نه‌كراو) وه‌ك چرایه‌كی روناك له‌به‌رده‌م دیده‌ی مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێ.
مه‌ترسیش هه‌م له ناوهڕۆك و پێكهاته‌ی سوننه‌ت و هه‌میش له‌سه‌ر وه‌رگره‌كانی كاریگه‌ری داده‌نێ، هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌دان : گۆڕان بۆ ئامێر و ئاله‌تی ده‌ستی چینه‌كانی دادوه‌ری.
لهههرسهردهمێكدا ئه‌بێ له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوننه‌ت له‌هه‌ندێ ئاشتی گه‌رایی كه پێده‌چێ به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وێ، دووربخرێته‌وه، مه‌سیح (دجال) یش ده‌رده‌كه‌وێ، ته‌نیا مێژوونووسێك توانای بڵاوه‌پێكردنی بزیسكه‌ی ئومێد به رابردووی هه‌یه كه به‌هێز وه‌ڵام درابێته‌وه كه ته‌نانه‌ت مردووه‌كانیش له‌حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی دوژمن‌دا له ئاسایش‌دا نابن و ئه‌م دوژمنه هه‌روا سه‌ركه‌وتووه.
بڕوانه تاریكی و سه‌رمای ترسێنه‌ری ئه‌م جیهانه خاكی یه
كه ئاوازی ئه‌و له‌گه‌ڵ فه‌قیری و نه‌هاتی دا له‌م قوڵاییه‌دا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه
(برشت، ئۆپێرای سه‌پولی)
به‌بڕوای فوستل دوكولانژ4 مێژوونوسانێك كه له ئاره‌زووی زیندوكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی سهردهمێكدان، ئه‌بێ هه‌رشتێك له‌باره‌ی سه‌رده‌مه‌كانی پێش مێژوو ده‌زانن له‌زه‌ینی خۆیاندا نه‌یهێڵن، رێگایه‌كی باشتر بۆ ده‌رخستنی تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی شێوازێك كه ماتریالیزمی مێژوویی كه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵدا گرێداوه، نییه، ئه‌م شێوازه له‌راستیدا جۆرێك له‌پرۆسه‌ی هاوهه‌ستی كه خوازراوی ئه‌و جه‌سته ئاساییه یان پۆشه‌ری دڵه كه له‌وه‌رگرتن و پاراستنی وێنای بنه‌ڕه‌تی مێژووی كه هه‌رچه‌ند كاتێك وه‌ك بزیسكهیهك له‌دڵی تاریكی دا ده‌دره‌وشێته‌وه، نائومێده. خوانهناسهكانی سه‌ده‌كانی ناوین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان به هۆكاری بنه‌ڕه‌تی دڵته‌نگی و گۆشه‌گیری داده‌نا.
فلۆبه‌ر5 كه ناسراوی یه‌كی ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌بوو، له شوێنێكدا ده‌نوسێ، چه‌ند تاكێكی دیاریكراو ده‌توانن پێشبینی بكه‌ن كه ژیانه‌وه‌ی دووباره‌ی ئیمپراتۆرێ گه‌وره‌ی كارتاژ چه‌ندێك ده‌توانێ خه‌مبار و خه‌فه‌ت هێن بێت .
چۆنایه‌تی ئه‌م خه‌م و خه‌فه‌ته مێژووییه كاتێك خۆی به‌روون تر پیشان ده‌دات كه بپرسین شوێنكه‌وته‌كانی مێژووگه‌رایی له‌گه‌ڵ چ كه‌سێكدا به‌كرده‌وه هه‌ستی هاوڕێی و هاودڵی یان هه‌یه، وه‌ڵامه‌كه زۆر روونه : له‌گه‌ڵ كه‌سی سه‌ركه‌وتوودا و ته‌واوی دادوه‌ر و فه‌رمانڕه‌واكانیش میراتگری سه‌ركه‌وتووه‌كانی پێش خۆیانن، لێره‌وه هاودڵی و هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتوودا به‌سوودی دادوه‌ر و فه‌رمانڕه‌واكان كۆتای دێت، كه‌سانێك كه له دیدگایه‌كی ماتریالیستی یه‌وه له مێژوو ده‌ڕوانن، ده‌زانن واتای ئه‌م قه‌سه‌یه چی یه، ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه به‌درێژایی مێژوو سه‌ركه‌وتووبوون ئه‌مرۆش له‌لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنی دادوه‌ر و فه‌رمانڕه‌واكانی ئێستا كه به سه‌ر هه‌موو بێچاره‌كان و په‌ككه‌وته و له‌كاركه‌وتووه‌كان حوكم ده‌ده‌ن، به‌شدارن، وه‌ك كاربهستی سوننه‌تی، ته‌نانه‌ت ماڵ و ده‌ستكه‌وت و موڵكی به‌تاڵان براو لهرهوهندی سه‌ركه‌وتن و گهشتنهلوتكهی دادوه‌ره تازه‌كاندا رۆڵێكی ریشه‌ییان هه‌یه، ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌گه‌نجینه‌ی زه‌خیره‌ی فه‌رهه‌نگی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، له‌كاتێكدا كه مێژوونووسی ماتریالیست بهوهسواس و ئاگایی یه‌وه لێیان ده‌روانێ، چونكه گه‌نجینه فه‌رهه‌نگی یه‌كان كه ئه‌و گرنگی پێده‌دا به‌بێ جیاكاری هه‌ڵگری خوازهیهكن كه ئه‌و ناتوانێ بێ ترس و په‌روا رامان و بیركردنه‌وه‌ی تیادابكات، چونكه ئه‌م گه‌نجینانه نه‌ك ته‌نیا قه‌رزاری هه‌وڵ و كۆششی بیر و توانایه‌كی گه‌وره‌یه كه ئه‌وانیان دروستكردووه به‌ڵكو زه‌حمه‌ت و هه‌وڵی هاوچه‌رخه ونبووه‌كانی ئه‌وان ده‌ژمێردرێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌شارستانیه‌ت نییه كه له هه‌مانكاتدا به‌ڵگه‌ی به‌ربه‌ریه‌ت و ترسان نه‌بێت و دروست به‌و هۆیه‌وه كه وه‌ها به‌ڵگه‌یه‌ك لهبهربهریهتهوه جیانی یه.
شێواز یاخود چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی له‌خاوه‌ن موڵكێكهوه، بۆ یه‌كێكی تریش له‌ژێركاریگه‌ری ئایینی بهربهریهتدایه، له‌به‌رئه‌وه مێژوونوسێكی ماتریالیستیش تا ئه‌ندازه‌یه‌كی گونجاو خۆی لێ دورده‌خاته‌وه.
په‌یامی ئهوبهپێچهوانهی حه‌زی ده‌روونی یه‌وه، تێڕامان و ئارامی لهمێژووداو سڕینه‌وه‌ی زیاده‌كان و رازاندنه‌وه و پاكژكردنی ئه‌وه، سوننه‌تی بێ ئومێده‌كان سته‌م دیده‌كان و نه‌ته‌وه سهركهوتوكراوهكان فێرمان ده‌كات كه ئه‌و (حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌ی) كه تیایدا ده‌ژین جیانیه، به‌ڵكو یاسایه ئێمه ئه‌بێ بگهینهچهمك یاخود هه‌ڵگرێك له‌مێژوو كه له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م تێڕوانینه دابێت، له‌وحاڵه‌ته‌دا به‌روونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه په‌یامی ئێمه دروستكردنی حاڵه‌تی له‌ناكاوی راسته‌قینه‌یه، ئه‌م كاره به‌ره‌ی ئێمه له‌پێكدادان له‌دژی ههمووشێوازهكانی ئیستیبداد، دیكتاتۆری فاشیزم و تۆتالیتاریزم به‌هێز ده‌كات.
هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆچی فاشیزم شانس یاخودبواری ده‌رخستنی خودی هه‌یه ئه‌وه‌یه‌كه دژه‌كانی له ژێر ناوی پێشكه‌وتن له‌گه‌ڵیدا به‌پله‌ی قاعیده‌یه‌كی مێژوویی به‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن، ئه‌م درۆ یان ئاواره‌ییه باوه كه شتانێك كه ئێمه له‌حاڵه‌تی ئه‌زموون كردنیان داین (هێشتا) له‌سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا بواردراون، درۆیه‌كی فه‌لسه‌فی نییه ئه‌م سه‌ره‌تای ناسین نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه كه ناسین ئه‌وه‌بێت كه ئه‌و تێڕوانینه بۆ مێژوو كه هۆكاری په‌یدابوونی ناسینی باسكرا‌و ئه‌بێ ناگونجاوبێت بۆ دیفاع كردن.
( باڵه‌كانم ئاماده‌ی فڕینن حه‌زده‌كه‌م بگه‌ڕێمه‌وه دواوه
ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می ناسهردهم دا ده‌مامه‌وه چانسی كه‌مێك چاره‌نوسم ئه‌برد)
(گرهاردشۆلم، درودێك لهفریشتهوه)6
تابلۆیه‌كی وێنه به‌ناوی فریشته‌ی نوێوه7 به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی ونبووی سویسری پۆل كۆلی8 فریشته‌یه‌ك پیشان ده‌دات وه‌ك بڵێی مه‌به‌ستی راكردنی هه‌بێت له شتێك كه به به‌هێزی له حاڵه‌تی بیركردنه‌وه و تێڕاماندایه، چاوه‌كانی بڕیوه‌ته خاڵێك ده‌می كراوه و باڵه‌كانی كراوه‌ته‌وه، ئه‌م تابلۆیه له‌راستیدا وێنه‌یه‌كه له فریشته‌ی مێژوو، روخساری رووی له رابردووه، ئه‌و شوێنه‌ی كه تیایدا ئێمه زنجیره‌یه‌ك له په‌یوه‌ستی بوونی رووداوه‌كان ده‌بینین، ئه‌و ناخۆش و به‌ڵای تاكێك ده‌بینێ كه دوابه‌دوای یه‌كه‌وه خراپه‌و وێران كاری به‌رهه‌م دێنێ، و ئه‌وان بۆ خواره‌وه و بۆ لای پێیه‌كانی ده‌هێنێ، له‌كاتێكدا كه فریشته ئه‌یه‌وێ بمێنێته‌وه، مردووه‌كان له خه‌وی گرانی مێژووبه ئاگابێنێته‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه كه به درێژایی مێژوو ورد و تێكچڕژاون، دووباره دروست و كامڵیان بكاته‌وه.
به‌ڵام زریانێك له‌لایه‌ن به‌هه‌شته‌وه له‌حاڵه‌تی هاتندایه، زریانه‌كه بهوههاتوندی وتوڕه‌یی یه‌كه‌وه له‌نێوان باڵه‌كانی فریشته‌دا خۆی حه‌شارداوه كه ناتوانێ باڵه‌كانی داخات (كۆبكاته‌وه) ئه‌م زریانه به هه‌موو هێزێكی فریشته‌وه كه پشتی له داهاتووه به‌ره‌و ئه‌و (داهاتووه) پاڵ ده‌نێ، به بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كاردانه‌وه له‌لایه‌ن فریشته‌وه هه‌بێت، له‌كاتێكدا كه زۆرینه‌یه‌كی گه‌وره له به‌رهه‌م و پاشماوه‌ی وێرانه‌و روخاوه‌كان له بهرامبهریدان، روویان له ئاسمانه، ئه‌م زریانه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه به پێشكه‌تن ناوی ده‌به‌ین.
ئه‌و پێكهاته و ووتارانه‌ی كه گروپی ئه‌هلی روهبانیهت له‌بابی تێرامان و ئه‌ندێشه بۆ راهیبه‌كانی خۆیان پێشنیارده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك بوو كه ئه‌وانی له دونیا و كاروباری دونیا دور ده‌خسته‌وه، ئه‌ندێشه و بیركردنه‌وه‌یان كه لێره‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین لهسهرنحێكی هاوشێوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و له‌راستیدا خوازیار و سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ سه‌رنج و پێكهاته‌كانی سه‌ره‌وه‌دا هه‌یه، له‌چركه ساتێك‌دا كه سیاسه‌تمه‌داران جێ باوه‌ڕی دهژكانی فاشیزم له‌كاركه‌وتوو و شكست خواردوو بوون و به‌خیانه‌ت به‌ئامانجه‌كانی خۆیان مۆری قبوڵیان له نه‌توانین و سه‌رنه‌كه‌وتنی خۆیان دا‌و ئیعترافیان پێكرد، دروست له‌م چركهساتهدایه كه وه‌ها سه‌رنجێك فریای ئه‌وان ده‌كه‌وێ تا ئه‌م سیاسه‌ت مه‌داره، دونیاگهرایانه له‌و ته‌ڵانه كهخیانهتكارهكان ئه‌وانیان تیادا تووش كردووه ئازادبكه‌ن.
سه‌رنجه‌كانی ئێمه له‌و بیره‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن كه ئیمانی ته‌واو و سه‌رسه‌ختی سیاسه‌تمه‌داره‌كان به باس (پێشكه‌وتن) بڕواپێكردنیان به (پێگه‌ی توده‌یی) خۆیان و له‌كۆتایی دا ته‌سلیم بوونی بێ مه‌رج یان پاڵدانی نۆكه‌رانی ئه‌وانه به ده‌زگایه‌كی دهستبهسهردانهگیرا، به سێ لایه‌نی هاوبه‌شی ده‌ركه‌وته‌یه‌ك ده‌ژمێردرێن، سه‌رنجه باسكراوه‌كان ده‌رخه‌ری نرخێكی زه‌به‌نده كه بیری ناسراوی ئێمه ئه‌بێ له به‌رامبه‌ر كۆكردنه‌وه‌یه‌كی مێژوودا بێت كه له هه‌ر جۆره به‌ركه‌وتن یان هاوكاری به‌شێوه‌ی بیركردنه‌وه كه ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه پابه‌ندن پێوه‌ی دوری ده‌كات.
رێكه‌وتن و گونجان كهبهشێ له‌جیابونه‌وه‌ی ره‌وتی ناسراو به‌سۆسیال دیموكراسی9 لهئهڵمانیادابوو، هه‌رله سه‌ره‌تای كاره‌وه نه‌ك ته‌نیا له تاكتیكه سیاسی یه‌كانی ئه‌م ره‌وته‌دا به‌ڵكو لهدیدگاكان و شوێنه‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وێ.
یه‌كێك له هۆكارهه بنه‌ڕه‌تی یه‌كانی كه‌وتن و له ناوچونی دواتری ئه‌م حیزبه هه‌رئه‌م گونجانه ناچارییه بوو، هیچ شتێك به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌م زه‌مینه كه چینی كرێكاری ئه‌ڵمانیا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ره‌وته‌كه‌دا ده‌چووه پێشه‌وه، نه‌بوو بووه هۆی فه‌ساد (خراپه‌كاری) ئه‌و. چینی كرێكاری ئه‌ڵمانیا پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای به كه‌وتنی ره‌وتێك ده‌زانی كه‌وای ده‌زانی له‌گه‌ڵیدا هاوڕێ یه، به‌ڵام هه‌ر له‌م خاڵه‌وه ئه‌م ترسه دروست بوو كه كاركردن له كۆمپانیایه‌كدا كه واپێده‌چوو به‌ره‌و پێشكه‌وتن بازاڕ په‌یدابكات، جۆرێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی یاخود سه‌ركه‌وتنی سیاسی به‌دواوه‌بوو ئه‌خلاقیاتی پروتستانی كۆن په‌یوه‌ندیداره به‌كاری دووباره له شكڵێكی نامه‌زهه‌بی دا له‌ناو كرێكاره ئهڵمانیاییهكاندا زیندووكرایه‌وه له به‌رنامه‌ی گۆتادا10 بهپێناسهیهك له وته‌زای كار وه‌ك (سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندی و فه‌رهه‌نگه‌كان) پێشوه‌خت نیشانه‌كانی ئه‌م تێكچوونه به‌دی ده‌كرێت، ماركس به گومانی خراپ و رارایی كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا په‌یدای كرد، له ره‌خنه‌یه‌ك دا له‌سه‌ری نوسی (كه‌سێك خاوه‌نی هیچ شتێك جگه‌له هێزی كاری خۆی نی یه‌و شتێك جگه له هێزی كاری خۆی له بهردهستد انیه، ناچاره‌و ئه‌بێ ببێته كهنیزی كههسانێك كه‌خۆیان كردۆته خانه‌دان) به‌ڵام ئه‌م په‌رێشانی فیكری یانه به‌رده‌وام و فراوان بوو، و له‌به‌رئه‌وه جۆزێف جین11 رایگه‌یاند كه كار رزگاركه‌ری سه‌رده‌می مۆدێرنه.. چاكبوون.. دۆخی كار و كرێكار ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌ك ده‌خولقێنێ كه توانای كردنی هه‌ندێ كاری هه‌یه كه تا ئێستا هیچ رزگاركه‌رێكی تر هه‌رگیز توانای ئه‌نجامدانیان نه‌بووه.
ئه‌م وه‌ده‌ست خسته روكاری و عامیانه‌ی ماركسیستی له‌باره‌ی گرنگی كاره‌وه، ئه‌م پرسیاره‌ی بێ وه‌ڵام به‌جێدێڵێ كه ئه‌نجامی كار كه هیچ كات له‌به‌رده‌ستی كرێكاراندا نه‌بووه و هێشتاش نییه، چ سودێكی بۆ حاڵی كرێكاران هه‌یه و یان چۆن ده‌توانرێ ئه‌وه بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی كرێكاران به‌كار بیرێ؟ ده‌ستكه‌وتی باسكرا‌و بێ گومان پێشكه‌وتن له‌زه‌مینه‌ی ده‌سته‌ڵات له‌چاو سروشتدا ده‌بینێ و نه‌ك رێره‌وی دواكه‌وتنی و هه‌ره‌سی كۆمه‌ڵگا، ئه‌و به‌شه له تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی هونهرسالاری یه‌ك پیشان ده‌دات كه دواتر له ره‌وتی ده‌ركه‌وتن و لوتكهگیری فاشیزمدا روبه‌رویان بووبوویه‌وه، له‌نێو ئه‌مانه‌دا چه‌مك یاخود كۆكردنه‌وه‌یه‌ك له سروشت هه‌یه كه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ چه‌مكی ئه‌و له نێوان سوسیالیسته خه‌یاڵاوی یه‌كانی به‌ر له شۆرشه سه‌رانسه‌رییه‌كان له (1848) جیاوازی هه‌یه.
وه‌ده‌ست خستنی نوێ له كار له‌راستیدا به‌جۆرێك له وه‌به‌رهێنانی كرێكاران كۆتایی دێت، له‌هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌ده‌ست خستنه پۆزیڤیستهدا وێنازهینی یه‌كان و خهیاڵكردنهكانی فۆریه12 كه به‌زۆری كه‌وتوونه‌ته بهرگاڵتهپێكردنهوه به‌شێوه‌یه‌كی بڕواپێنه‌كراو، بڕواپێكراو لۆجیكی ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڕای فۆریه له‌ئه‌نجامی كاری داهێنه‌ری پێكه‌وه‌یی، له‌جیاتی مانگێك چوارمانگی شه‌و هێڵی زه‌وی روناك ده‌كه‌نه‌وه سه‌هۆڵه‌كان لهجهمسهرهكانهوه دورده‌كه‌ونه‌وه ئاوی ده‌ریاكان تامی سوێری خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئاژه‌ڵانی دڕنده ده‌كه‌ونه گوێڕایه‌ڵی كردن له مرۆڤه‌كان ئه‌م هه‌مووه جۆرێك له كار به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌ن كه له توانایاندایه به‌بێ داگیركاری سروشت مهخلوقاتێك كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له‌دڵی سروشتدا له‌كاركه‌وتوو و به‌تاڵ ماونه‌ته‌وه، ئازادبكات و سروشت له هه‌موو ئه‌مانه به‌تاڵ بكاته‌وه، سروشت كه به‌لێكدانه‌وه‌ی دێتیزكن ( به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی له‌به‌رده‌ستدایه) له‌راستیدا وته‌یه‌كه ته‌واوكاری وههدهستهاتووی ئیعترافێكه له وته‌زای كار.
(ئێمه پێویستمان به‌مێژوو هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤی كه‌مته‌رخه‌می گه‌نده‌ڵ له‌باخی مه‌عریفه‌دا پێویستی پێیه‌تی ) (نیچه: سودوه‌رگرتن و خراپ سوودوه‌رگرتن له‌مێژوو).
ئه‌م نه‌ك تاك یان تاكانه به‌ڵكو چین وزوڵملێكراوی به‌رهه‌ڵستكاره كهبهسهرمایهو گه‌نجینه‌ی مه‌عریفه‌ی مێژوویی داده‌نرێت، ماركس ئه‌وه‌به كۆتاترین چینی راكێشراو بۆ به‌نده‌یی و تۆڵه‌سێن داده‌نێ كه په‌یامێكی ترسناكی ئازاد به‌خش به‌ناوی نه‌وه‌ی سه‌ركوتكراوی مێژوو به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌م بڕوایی كهبهدهركهوتنی گروپی سپارتاكۆس13 نوێ بوونه‌وه‌ی ژیانێكی كورتی په‌یداكرد، هه‌ربه‌وشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌و دژایه‌تی سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیادا روبه‌رووبونه‌وه، ئه‌وان له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا كارێكیان كرد كه به‌كرده‌وه ناوی بلانكی14 دیارنه‌ما، هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌نگێكی ره‌سه‌ن و ئاوازێكی توندبوو كه لهسهدهیهكی پێشتره‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، ره‌وتی سۆسیال دیموكراسی به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌لومه‌رج و پێگه گونجاوه‌ی كه هاتبووه پێشه‌وه هه‌ستا به‌وه‌ی كه رۆڵی رزگاركه‌ری نه‌وه‌كانی داهاتوو بداته چینی كرێكار و له‌م رێگه‌یه‌وه هێزی به‌توانا و گه‌وره‌ی به‌ره‌و شیكردنه‌وه برد، ئه‌م كاره بووه هۆی ئه‌وه كه‌چینی كرێكار عه‌شق و رقی خۆیان له‌بیربكه‌ن، چونكه له‌پشت ئه‌م وته‌وه وێنایو باپیرانی بهبهندهكراو هه‌یه نه‌ك نه‌وه‌كانی رزگاربوو.
(رۆژ به‌رۆژ ئامانجه‌كانی ئێمه روونتر و خه‌ڵك وشیارتردهبن) (ویلهێلم دێیتزكن – مه‌زهه‌ب و سۆسیال دیموكرات).
تیۆر و ته‌نانه‌ت زیاتر له‌وه‌ش كاربهستی سوسیال دیموكراسی له‌گه‌ڵ چه‌مكی (پێشكه‌وتن) كه نه‌ك ته‌نیا پابه‌ند به راستی نه‌بوو، به‌ڵكو بانگه‌شه‌ی ره‌هایی هه‌بوو گرێدراون و به یارمه‌تی ئه‌و شكڵیان گرتووه.
چه‌مكی پێشكه‌وتن به‌و شێوه‌ی كه له زه‌ینی سۆسیال دیموكراته‌كاندا وێناكرابوو به‌ر له هه‌ر شتێك، پێشكه‌وتنی خودی مرۆڤ بوو (هه‌ڵبه‌ت نه‌ك به‌دڵنیایی و پێشكه‌وتنه‌كان له‌زه‌مینه‌ی توانایی و زانیاری مرۆڤدا). له‌قۆناغی دووه‌مدا وتهزایهكی بێ سنور و سێیه‌م ئه‌وه كه پێشكه‌وتنی به‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا كه ناتوانرێ خۆتی لێپهراوێز بخه‌یت و توانای به‌رگریكردنی نییه، ئه‌مه شتێكه كه خۆبه‌خۆ ره‌وتێكی راست یان لولپێچ ده‌بڕێت، هه‌ڵبه‌ت هه‌ریه‌ك له هه‌ڵگره سێ لایه‌نه‌ی سه‌ره‌وه جێگه‌ی توێژینه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن بووه و له جێگه‌ی خۆیدا شوێنی گفتوگۆ‌و ره‌خنه‌ن، به‌ڵام كاتێك كه بارودۆخ ئاڵۆز و په‌شێو بێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا ره‌خنه‌كان ئه‌بێ له‌م هه‌ڵگرانه فراوانتربڕون و جه‌ختكردنه‌وه و ووردبونه‌وه له رووی هاوبه‌شی ئه‌ودا بكرێ، چه‌مكی (پێشكه‌وتنی مێژووی) ی مرۆڤ ناتوانرێ له ره‌وتی پێشكه‌وتنی ته‌واوكاری ئه‌و له زه‌مینه‌ی كاتی چونیه‌كی بێ نرخ جیاكرده‌وه، ره‌خنه‌یی چه‌مكی (ره‌وتی) پێشكه‌وتنی ته‌واوكاری ئه‌بێ بنه‌مای هه‌رجۆره ره‌خنه‌یه‌ك له‌خود بچێته چه‌مكی پێشكه‌وتنه‌وه.
(خواست و بنه‌مای هه‌رشتێك ئامانجه)(كارل كراس، سخن منقلوم، به‌رگی یه‌كه‌م)
مێژوو بابه‌تێكی بونیادی یه كه شوێنه‌كه‌ی زه‌مینه‌ی كاتی چونیه‌كی بێ‌نرخ نیه، به‌ڵكو شوێن یاخود پێگه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مێكه پڕبووه له‌بوونی سه‌رده‌می ئێستا.15
له‌م رووه‌وه به‌رای روبسپیری رۆمی كۆن رابردوویه‌ك بوو پڕ له سه‌رده‌می ئێستا، كه ئه‌و ئه‌وه‌ی له‌دڵی رێكخراوی مێژوو ده‌رهێنابوو، شۆڕشی فه‌ره‌نسا خۆی به ئه‌ندازه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی دووباره‌ی شارستانیه‌تی رۆم دهرخستبووهوه، ئه‌م شۆڕشه هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه مۆده هۆكاری ژیانه‌وه یاخود گه‌ڕانه‌وه بۆ جۆری پۆشاكی رابردوو له‌زه‌ینی سهردهمیاندایه، هۆكاری ژیانه‌وه‌ی رۆمی كۆن بوو، مۆد وه‌ها هه‌ستێكی بۆنی تیژی هه‌یه كه بابهتهگرنگهكان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خزانه له مه‌یدانێكدا شكڵ ده‌گرێ كه تیایدا چینی حوكمڕان فه‌رمان ده‌رده‌كات، ئه‌م خزانه له‌كه‌شی كراوه‌ی مێژوودا، خزانێكه دیالێكتیكی له‌درك پێكردنی ماركس له (شۆڕش) له‌سه‌ری وه‌ستاوه، ئاگایی چینه‌كانی شۆڕش به‌وپێیه‌ی كه سورن له سه‌ر تێكدانی ریزبه‌ندی مێژوو.
تایبه‌تمه‌ندی باڵی ئه‌م چینانه له چركه‌ساتی كرداری ئه‌واندا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت شۆڕشه گه‌وره‌كان هه‌ریه‌كه تهقویمێكی نوێ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كه‌مین رۆژی ههرتهقویمێك رۆڵێكی دوربینی ده‌گێڕێ، كهوهبیرهێنانهوهی رۆژه مێژووی یه‌كانی له‌ئه‌ستۆدایه و له‌بنه‌ڕه‌تیشدا هه‌رئه‌م رۆژه‌یه كه له سه‌ره‌تای پشووه‌كاندا ده‌رخه‌ری رۆژه‌كانی بیره‌وه‌ری و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رووداوهگرنگهكانه، دووباره بونهوهكان و گه‌ڕانه‌وه‌كان ده‌پارێزێ، له‌به‌رئه‌وه رۆژ ژمێره‌كان وه‌ك كاتژمێر ناپێون، رۆژ ژمێره‌كان یاده‌وه‌ری ئاگایی مێژوویهكهن كه له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوودا كه‌مترین نیشانه‌یه‌ك له‌ئه‌وروپادا نه‌گه‌شتبووه ته‌ختی نمایش له‌ره‌وتی شۆڕشی جوندا له‌سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسادا له‌پاریس رووداوێك رویدا كه پیشانی دا كه ئه‌م ئاگایی یه هێشتا زیندووه.
له‌یه‌كه‌مین ئێواره‌دا شه‌ڕی ئاشكرا روویدا كه به‌شێوازێكی هاوكات و سه‌ربه‌خۆ له‌یه‌ك له‌چه‌ندین خاڵی پاریسه‌وه به‌رووی كاتژمێره‌كان له‌سه‌ر بورجه‌كانی شار ئاگركرایهوه، شایه‌تحاڵێك، ئه‌ندێشه‌كانی خۆی له‌قاڵبی ده‌سته‌واژه رێكخراوه‌كانی (مگوم) خواره‌وه‌دا وه‌های روونكردۆته‌وه:
چ كه‌سێك ده‌یتوانی ئه‌مه بڕواپێبكات!
بهئێمهوترا كه‌له‌به‌رده‌م ههربورجێكدا
نوێیه‌كان
وه‌ك بڵێن توڕه و په‌ریشان له‌زه‌مانه
بۆ وه‌ستاندنی تێپه‌ڕینی كات
و ره‌وره‌وه‌ی رۆژه‌كان
و به‌تاریكی داكێشانی رۆشنایی رۆژ،
به‌رووی كاتژمێره‌كانی سهربورجهكان
ئاگریان كرده‌وه.
ماتریالیستی مێژووی ناتوانێ به‌بێ وێناكردنی تێگه‌یشتنێك له‌ئێستا كه‌سه‌رده‌می دانراونییه، به‌ڵام كات له‌زه‌مینه‌ی ئه‌ودا جێگیر ده‌وه‌ستێ و له‌كارده‌خرێ كارێك به‌رێ بكات، چونكه وێناكردنی باسكرا‌و ئێستا به‌كاتێك داده‌نێ كه مێژوونوس تیایدا سه‌رگه‌رمی نوسینی مێژووه.
مێژووگهرێتی وێنه‌یه‌كی پایه‌دار، ئه‌زه‌لی له رابردوو پێشكه‌ش ده‌كات، له كاتێكدا كه ئه‌زموون و سیمایه‌كی نوێ و تایبه‌ت به‌تاك له‌رابردوو به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، ماتریالیستی مێژووی خۆی له په‌راوێزخراوه‌كانی داستانه باسكراوه‌كان یاخود چیرۆك چنینهكانی (هه‌بوونه‌بوو) ی مێژووگهرێتی ئازادبكات و ئه‌وه بۆ كه‌سانی تر جێده‌هێلێ وه‌ها مێژوونوسێك له كۆنتڕۆڵی هێزی خۆیدایه، مرۆڤێكه كه ده‌توانێ ریزبه‌ندی مێژوویی له‌یه‌ك بپچڕێنێ.
خاڵی لوتكه‌ی پهلهاوییشتنی مێژووگهرێتی به‌روونی ده‌توانرێ له زه‌مینه‌ی مێژووی جیهانی دا ببینرێ له‌كاتێكدا كه مێژووی ماتریالیستی به‌هۆی شێوازناسی به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی مێژووگهرێتی و جۆره‌كانی تری نوسینی مێژوویی جیاوازی هه‌یه.
مێژووی جیهانی داماڵراوه له‌هه‌ر جۆره چه‌كێكی به‌رگری تیۆری، شێوازناسی ئه‌وه زیادبوونێكه، له‌م شێوازناسی یه‌دا لێشاوێكی به‌رفراوان له‌زانیاری یه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كان له‌پاڵ یه‌كتردا و له‌سه‌ریه‌ك كه‌ڵه‌كه ده‌كرێن تاكاتی چونیه‌كی بێ‌نرخ پڕبكه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا كهشێوازناسی نوسینی مێژووی ماتریالیستی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروستكه‌ر و ژێرخان وه‌ستاوه، بیركردنه‌وه نه‌ك ته‌نیا هه‌ڵگری ره‌وت و لێشاوی ئهندێشهكانه، به‌ڵكو ده‌بێته‌هۆی وه‌ستانیشیان، شوێنێك كه بیركردنه‌وه و ئه‌ندێشه‌ی له‌ناكاو له په‌یكه‌رێكدا كه باوه‌شی په‌رێشانی یه‌كان و رووداوه جیاوازه‌كانه، له‌ره‌وت و لێشاوی خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه، وه‌ها لێدانێك له‌م پهیكهرهدهدات كه له قاڵبی جه‌وهه‌ری تاكێتی دا روون ئه‌بێته‌وه، روانگه‌ی ماتریالیستی مێژووی بۆ باسێكی مێژوویی ته‌نیا له حاڵه‌تێكدایه كه نیشانه‌كانی كۆتایی گه‌یشتنی رووداوه‌كان و راستیه‌كان ببینێ، یان به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر، له‌ره‌وتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه بۆ رابردوویه‌كی سه‌ركوتكراو نیشانه‌كانی یه‌ك مه‌رج و پێگه‌ی شۆڕش دیاری ده‌كات.
ئه‌و بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی تایبه‌تدا له‌زه‌مینه‌ی هه‌مووانی و به‌رده‌وامی مێژوو، ده‌رهێنانه‌وه‌ی ژیانێكی تایبه‌ت له‌دڵی سه‌رده‌مێك یان كارێكی تایبه‌ت له‌دڵی كارێكی ژیانی دا له‌مێژووی رابردوو و ئه‌وكات دركپێكردنی باسی مێژوویی جێبایهخدا راده‌مێنێ.
به‌وه‌رگرتنی ئه‌م شێوازهكاری ژیانی له‌دڵی كاری تایبه‌تدا سه‌رده‌مان زه‌مینه‌ی كاری ژیانی دا و له‌كۆتاییدا هه‌موو ره‌وتی مێژوو له‌دڵی، سه‌رده‌ماندا ده‌پارێزرێن و ده‌سڕێنه‌وه.16 میوه‌ی به‌رهه‌م هاتوو له‌ئه‌نجامی دركپێكردنی مێژوویی كاتێ وه‌ك وه‌ها تۆوێكی بایه‌خدار و به‌ڵام داماڵراو له‌تام و چێژێكی تایبه‌تی له‌دڵی خۆیدا ونكردووه. ژینگه ناسێكی هاوچه‌رخ ده‌نوسێ : (له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مێژووی ده‌ركه‌وتنی ژیانی كه‌ره‌سه ئالی یه‌كان له‌گۆی زه‌وی دا، ژماره‌ی پوچی په‌نجاهه‌زار ساڵه‌ی بوونی مرۆڤی بیركه‌ره‌وه17 هاوتای دووچركه له‌كۆتای شه‌و و رۆژێكی 24 كاتژمێری داگیرده‌كات . له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پێوه‌ره مێژووی مرۆڤی شارستانی ته‌نیا پێنج یه‌كی كۆتا چركه‌ی كاتژمێری كۆتایی داگیر ده‌كات ).
(ئێستا) كه‌وه‌ك نموونه‌ی سه‌رده‌می (به‌ڵێندراو) هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رازاوه و كورت له‌خۆده‌گرێ، رێك هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ بایه‌خ، برواپێكراوی و پله‌ی مێژووی مرۆڤ له‌جیهاندا.
قوتابخانه‌ی مێژووگهرێتی خۆی جیاواز له دروستكردنی په‌یوه‌ندی یه‌كی هۆكاری له‌نێوان چركه‌ساته جیاوازه‌كان له‌مێژوودا سنوردارده‌كات، به‌ڵام هیچ راستیه‌ك ناتوانرێ به‌روونی به‌وهۆیه‌وه كه به (هۆكار) ده‌ژمێردرێت، بهراستیهكی مێژووی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، سه‌رده‌مێك به‌مێژووی هه‌زاران ساڵ نێوانیان هه‌بێت، مێژنوونوسێك كه ئه‌م بابه‌ته به‌خاڵی گه‌وره‌یی خۆی ده‌زانێ، ئیتر قسه‌یه‌ك لهبهدوایهكدا هاتنی رووداوه‌كانی هاوشێوه‌ی دانه‌كانی ته‌سبیح ناكرێ. به‌ڵكو رێكخستنێك ده‌بینێ كه سه‌رده‌می ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مێكی دیاریكراوی پێشیندا رێكخراوه، له‌به‌رئه‌وه وه‌ده‌ست خستنێك (ئێستا) وه‌ك سه‌رده‌می ئێستا پێشكه‌ش ده‌كات، كه به‌لایه‌نه‌كانی سه‌رده‌می به‌ڵێن دراوه‌وه ته‌واو ده‌كرێ.
ئه‌ستێره‌ناسێك كه‌له‌دوای سه‌رده‌مه‌وه په‌ی به نهێنی یه‌كانی ده‌به‌ن به‌دڵنیایی یه‌وه كات به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌ركه‌وته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یان به‌تاڵدا ئه‌زموون ناكه‌ن، هه‌ركه‌سێك كه ئه‌م خاڵه‌ی له‌بیربێت، ره‌نگه بتوانێ بیدۆزێته‌وه كه چۆن سه‌رده‌مانی رابردوو له‌یاده‌وه‌ری یه‌كاندا ئهزموونكراون، واته رێك به‌شێوه‌یه‌كی تاك، ئه‌زانین كهیههودی یه‌كان له‌هه‌رجۆره به‌دواداچونێك، شیكاركردن و پرسیاركردن له باره‌ی داهاتوو رێگریان لێكراوه.
به‌ڵام ته‌ورات و كتێبهبانگهشهكارهكانی له‌لایه‌نی بیرهێنانهوهوه ئه‌وه‌یان فێری شوێنكه‌وته‌كانی خۆیان ده‌كرد، ئه‌م فێربوونه‌ی داهاتووه‌ی له‌خه‌رمانه‌ی مانگی سیحری و نهێنی ئامێزی ئه‌و ده‌رده‌هێنێ، خه‌رمانه‌یه‌ك كه هه‌موو كه‌سانێك كه‌بۆ روون بونه‌وه و ئاگایی په‌یداكردن روو له‌م ئه‌ستێره‌ناسانه ده‌كه‌ن، لهبهرامبهرئهوهدا سه‌ری ته‌سلیم بوونی بۆ داده‌نه‌وێنێ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه داهاتووو بۆ یه‌هودییه‌كان به‌شێوه‌ی سه‌رده‌می چونیه‌كی بێنرخدا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ههرچركهیهك له‌كات بۆ ئه‌وان رێرهوێكه كه له هه‌رساتێك رزگاركه‌ری هاتوو بۆی هه‌یه لێیه‌وه بێته ژووره‌وه.
په‌راوێزه‌كان
1.رۆدۆلف هه‌رمان توماس (1811- 1817) فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی، دژی تیۆری (هێزی ژیانی) ئه‌و لهبناغهدانانی زانستی ده‌رونناسی فیزیۆلۆژیكدا رۆڵێكی زۆری بینی، وه‌ك فه‌یله‌سوفیش ده‌ستی دایه رێكخستنی نیزامێك له‌باره‌ی ئایدیالیزمی كۆتاناسی هیمه‌ت.
2. گوتفرێد كالر (1890 – 1819) شاعیر و چیرۆكنوسی سویسری، زمانی ئه‌ڵمانیایی.
3. لئۆپۆلدفۆن رانكه (1886 – 1795) مێژوونووسی ئه‌ڵمانیایی، بناغه‌دانه‌ری قوتابخانه‌ی نوێ له مێژوونووسیندا كه وه‌ك قارههمانێكی نه‌خشاندنی مێژوو به‌پێی سه‌رچاوه مادی یه‌كان له‌جیاتی ئه‌فسانه، گێڕانه‌وه و سوننه‌ت، ناوبانگی داوه‌ته‌وه.
4.فۆستل دۆكولانژ، نومادیش (1889 – 1830) مێژوونووسی گه‌وره‌ی فهڕهنساكه خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی بۆ مێژوو سه‌ده‌كانی كۆن و ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه.
5. گۆستاڤ فلۆبر (1880 – 1821) چیرۆك نوسی واقیع گه‌رای فه‌ڕه‌نسایی.
6. Gruss vom angelus ، گرۆشۆلم گرهارد شۆلم (1897-1982) لێكۆڵهروئهدیبی یه‌هودی، له‌دایكبووی به‌رلین، ئه‌و خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر فراوانی له‌زه‌مینه‌ی عیرفان و ته‌صه‌وفی یه‌هودی و زانستی نوێ و گێڕانه‌وه‌كانی یه‌هود ئه‌نجامداوه، خوێندنه‌وه‌كانی ئه‌وبووه هۆی ئه‌وه‌كه بابه‌تی لایه‌نه باسكراوه‌كان به‌شێوه‌ی بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه و زانكۆیی ده‌ربێت، ئه‌و زیاد له (500) وتار و كتێبی نوسیوه.
7. angelus navus .
8. پۆل كۆلی (1879-1940) نیگار كێش و وهونه‌رمه‌ندی مۆدێرنستی سویسری نوێنه‌ری قوتابخانه‌ی مۆدێرنی ئه‌ڵمانیا، كه به‌هاوكاری قاسیلی كاندینسكی (1944-1866) نیگاركێشی گه‌وره‌ی روسی و فرانتس مارك (1880-1916) نیگركێشی ئه‌ڵمانیایی، قوتابخانه‌ی ئینتزاعی ئه‌ڵمانیای به‌ناوی blaue reiter بناغه‌ی بۆدانا.
9. ده‌سته‌واژه‌ی سۆسیال دیموكراسی له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوودا مانا لێكدانهوهوبهكاربردنی جیاوازی هه‌بوو، ماركس و ئه‌نگلس لهبهرههمهسهرهتایی یه‌كانی خۆیاندا، سۆسیال دیموكراسی یان به‌شێك له‌حیزبی دیموكراتیك یان حزبی كۆماری خواز كه‌كه‌م تازۆر په‌یوه‌ندی یان له‌گه‌ڵ سۆسیالیزمدا هه‌بوو، ناوزهددهكرد له‌فه‌ڕه‌نسادا له‌دژایه‌تی ئیتیلافی بورجوازی دوای شۆڕشی 1848 ئیتلافێكی نوێ له‌نێوان ورده بورجوازهكان و كرێكاراندا دروست بوو كه به‌حیزبی سۆسیال دیموكراتیك ناونرا، له‌ماوه‌ی ده‌یه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا به‌تایبه‌ت له‌ئه‌ڵمانیاو نه‌مسادا حیزبه چه‌په‌كان له‌چینی كرێكار دروست بوون كه خۆیان به‌حیزبه‌كانی سوسیال دیموكراتیك ناونابوو، ئه‌م حیزبانه لهرهوهندی كامڵبوونی خۆیاندا له‌حیزبی توده‌یی یه‌كاندا خۆیان دۆزیه‌وه و له‌گه‌ڵ كێشه‌و گرفتی تیۆری و زانستی جیاوازدا رووبه‌رووبونه‌وه له‌وانه بڕیاردان له‌بابه‌ت به‌شداری یان به‌شداری نه‌كردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا، ئهنجومهنهلۆكاڵی یه‌كان، مانگرتنه‌كان و زۆرێك كێشه‌ی تر كه‌له‌كۆتایی یه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا تادهیهی یه‌كه‌م سه‌ده‌ی بیسته‌م جێگه‌ی گفتوگۆ و جه‌ده‌لی سۆسیال دیموكراته‌كان و رابه‌ره دیاره‌كانی چه‌پ وه‌ك كارل كائوتسكی، رزالوكزامبۆرك، رۆدێڵف هیڵفردنیك و ئه‌وانی تربوو، له رابه‌رانی دیاری ره‌وتی سۆسیال دیموكراسی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا كه دیدگا‌و بۆ چونهكانیان تاساڵهكانی ده‌ركه‌وتنی فاشیزم و نازیزم باسده‌كرا ده‌توانرێ ده‌ست راكێشین بۆ كه‌سانێك وه‌ك ئاگۆست ببل، كائۆتسكی، لۆلزامبۆرگ، هیڵفردینگ، ڤیكتور ئادله‌ر و ئۆتۆبائره.
10. له‌ساڵی 1875 له‌شاری كوتا له‌ناوچه‌ی ئهرفۆرتی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات كۆنگره‌یه‌ك سازكراكه كه‌تیایدا دوحیزبی سۆسیالیستی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ یهكدایهكیان به‌ڕابه‌ری فێردیناند لاسال و ئه‌ویتر به‌رابه‌ری كارل ماركس وویلیهم لیبكنشت، پێش نوسی به‌رنامه‌ی كۆنگره‌ی كۆتاكه له‌لایه‌ن لاسال و لیبكنشت ئاماده‌كرابوو، دواتر رووبه‌رووی ره‌خنه‌و هێرشی توندبویهوه له‌لایه‌ن ماركسه‌وه له له‌نده‌ن.
11. جۆزیف دیتزگن (Jiseph Dietzgen) (1828-1888) فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی.
12. چارلز فۆریه (charles fourier) (1772-1837) سوسیالیستی خه‌یاڵی فه‌ڕه‌نسا.
13. گروپێكی چه‌پ گه‌را كه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن كارل لیبكنشت و رزالوكزامبۆرگ له‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هێڵی مشی لایه‌نگری له‌شه‌ڕی حیزبی سۆسیالیستی ئه‌ڵمانیاوه، دامه‌زرێنرا، ئه‌م گروپه دواتر چونه ناوحیزبی كۆمۆنیستی ئه‌ڵمانیاوه.
14. لۆئی ئاگۆست بلانكی (1805-1881) له‌رابه‌رانی سۆسیالیستی فه‌ڕه‌نسا كه له‌ره‌وتی شۆڕشه‌كانی ساڵه‌كانی 1839 و 1848 و 1871 رۆڵێكی گرنگی بینی، له‌یه‌كه‌مین لایه‌نگران و پشتیوانانی ئاشكرای دیكتاتۆری پرۆلیتاری داده‌نرێ.
15. ده‌سته‌واژه‌ی هگڵ (aufh eben) كه هه‌ڵگری مانای سێ لایه‌نه‌یه پاراستن، به‌رزكردنه‌وه، سڕینه‌وه.
16. homo sapiens