ئەمڕۆ لە مێژوو دا
21 ئه‌بریل
رووداوه‌كان:
753 پ.ز: دروستكردنی شاری رۆما له‌سه‌ر ده‌ستی رومولوس ورموس.
1509: هنری هه‌شته‌م چووه سه‌ر عه‌رشی ئینگلته‌ره دوای وه‌فاتی باوكی (هنری حه‌وته‌م).
1519: هرنان كورتیس گه‌شته شاری (فیراكروز)ی مه‌كسیكی.
1612: توكوگاوا ئییه- یاسو بڕیارێكی ده‌ركرد كه ئاینی مه‌سیحی قه‌ده‌غه‌كرد له‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی یابانه‌وه.
1702: سه‌رۆك هۆزی (ئه‌كو) ئهسانو ناگانوری هه‌ستا به هه‌وڵی كوشتنی (كیرا یوشیناكا) له قه‌ڵای (ئیدو) كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و رووداوه‌ی كه ناسرابوو به سامورای چل و حه‌وته‌م.
1800: خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی شۆڕشگێڕانی خه‌ڵكی میسر له شۆڕشی دووه‌می قاهیره‌دا و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه جه‌نه‌ڕاڵ كلیبه‌ر به مهدفهعهكانی ده‌سه‌ڵاتی گرت به‌سه‌ر قاهیره‌دا و گه‌ڕه‌كه‌كانی سوتاند.
1839: هێزی سوپای عوسمانی له دیجله و فورات په‌ڕینه‌وه و خاكی ژێرده‌ستی هێزی سوپا و ده‌سه‌ڵاتی (محمد علی پاشا) والی میسریان داگیركرد، له‌ئه‌نجامدا هێزه‌كانی سوپای میسر به‌سه‌ركردایه‌تی (ئیبراهیم پاشا)ی كوڕی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
1910: كۆچی دوایی ڕۆماننووسی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (مارك توین) له ویلایه‌تی كرنكیك، كه له‌دایك بووی مانگی (9/1835)ه له ویلایه‌تی میسوری.
1918: كوشتنی فڕۆكه‌وانی شه‌ڕكه‌ر (مانفردفۆن ریچهوفن) له فه‌ره‌نسه له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
1919: یه‌كه‌م شۆڕشی شێخ مه‌حمودی نه‌مر دژی ئینگلیز ده‌ستیپێكرد.
1921: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی تایبه‌ت به رێكخستنی ئازادی ترانزێت.
1926: بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژووی شاری سلێمانیدا كچانی كورد شان به‌شانی كوڕانی كورد ڕوویان له قوتابخانه كرد.
1926: له‌دایك بوونی شانشینی به‌ریتانیا (ئه‌لیزابێتی) دووه‌م له (له‌نده‌ن) وه له‌ساڵی (1953)دا تاجی پاشایه‌تی له‌سه‌ركرا ناوی ته‌واوی (ئه‌لكسه‌نده‌ر مایا) كچی شانشینی (جۆرجیا)شه‌شه‌م بووه، به‌ناوی (لینین)ناوزه‌ند بووه.
1934: كۆتایهاتنی بنیاتنانی په‌یكه‌ری (هاچیكو) له گۆڕه‌پانی وێستگه‌ی شیبویا.
1941: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئینتیدابی فه‌ره‌نسی له سه‌ر سوریا (تاج ا‌لدین الحسنی)یان دانا به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له ژێر ركێفی ئینتیدابدا.
1960: كردنه‌وه‌ی شاری (به‌رازیلیا) وه‌ك پایته‌ختی به‌ڕازیل له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك (جوسیلینو كوبیچیك).
1961: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی ده‌ركرد به كۆتایی هاتنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه چاودێری (تنجانیقا) كرابوو كه ئێستا له ته‌نزانیایه له ساڵی 1946ز ، و ته‌نجانیقا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت له ژێر ركێفی گه‌لانی به‌ریتانیادا.
1961: هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی (شارل دیگۆل) له كۆده‌تای جه‌زائیردا.
1967: سوپا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست له یۆنان.
1978: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی راوكردنی ده‌ریایی یابانی/ سۆڤیه‌تی.
1979: داگیركردنی شاری (نه‌غه‌ده) له لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی نوی بۆ یارمه‌تی توركه‌كانی شاری نه‌غه‌ده له دژی كورد و ژماره‌یه‌ك كورد كوژران و ماڵه‌كانیان تاڵانكران.
1981: كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكی (رونالد ریگن) ره‌زامه‌ندی نواند به فرۆشتنی فڕۆكه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت/ ئه‌واكس به سعودیه.
1982: میسر ناوچه‌ی (شرم الشیخ)ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ژێر ركێفی خۆی كه به‌شێك بوو له (سینا) له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی ئاشتی نێوان میسر/ئیسرائیل.
1985: هێزه‌كانی سوپای عێراق هێرشیان كرده سه‌ر گوندی (كه‌په‌نك ره‌ش)ی بناری (قه‌ره‌چوغ)ی قه‌زای (مه‌خمور)ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، له ئه‌نجامدا 8 پێشمه‌رگه‌ی (ی ن ك) شه‌هیدكران، له‌وانه (مه‌جیده سوور) و (ئه‌حمه‌ده سوور) و (د. هه‌مزه)بوون.
2003: نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری كارگێڕی عێراقی نوی دوای سه‌دام حسێن (جی گارنه‌ر) گه‌شته به‌غداد و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی به‌غدادی به‌سه‌ركرده‌وه.
2004: ته‌قینه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی هاتوچۆ له سعودیه كه بووه هۆی وه‌فاتی 4 كه‌س و برینداربوونی 145 كه‌س.
2004: له ئاكامی زنجیره‌یه هێرش بۆسه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس له به‌سره (70) كه‌س كوژران و (150) برینداربوون.
2008: تیرۆریستان وێستگه‌ی كاره‌بای شه‌نگاریان ته‌قانده‌وه.
له‌دایكبوون:
1652: میشیل رول، زانای فیزیای فه‌ره‌نسی.
1729: ژنه ئیمبراتۆر كاسرینی مه‌زن، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی روسی.
1816: چارلوت برونتی، رۆماننوسی ئینگلیزی.
1837: فریدریك بایر، سیاسه‌تمه‌داری دانیماركی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1908ز.
1864: ماكس فیبه‌ر، ئابووریناسی ئه‌ڵمانی.
1882: بیرسی و‌لیامز بریجمان، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1946ز.
1889: بول كاریر، زانای كیمیای سویسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1937ز.
1910: فه‌رید ئه‌تره‌ش، گۆرانیبێژی سوری/ میسری.
1915: ئه‌نتۆنی كوین، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1926: شاژنه ئه‌لیزابیسی دووه‌م، شاژنی شانشینی یه‌كگرتوو.
1928: روشدی مه‌هدی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1933: به‌تریك ئیگناتیۆس زكای یه‌كه‌م عیواس، به‌تریكی ئه‌نتاكیه و هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی سریانی ئهرسۆزكس.
1934: فاروق سوبحی گه‌یلانی، پارێزه‌ری ئه‌رده‌نی.
1954: جیمس مورسن، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1970: عه‌لا قاسم، ئه‌كته‌ری سوری.
1971: سه‌عد مینه، ئه‌كته‌ری سوری.
1973: خورخی دی سیلفا، ئه‌كته‌ری مه‌سكیكی.
1975: براین جی وایت، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1979: جیمس مكافوی، ئه‌كته‌ری ئوسكوتله‌ندی.
1979: توبیاس لیندروس، یاریزانی تۆپی پێی سویدی.
وه‌فات:
1073: ئه‌سكه‌نده‌ری دووه‌م، پاپای كه‌نیسه‌ی رۆمانی كاسۆلیكی.
1142: بیار ئه‌بیلار، نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی.
1509: مه‌لیك هنری حه‌وته‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1699: جان راسین، شانۆنوسی فه‌ره‌نسی.
1719: فیلیپ دی لاهیر، زانای فه‌ره‌نسی له بیركاری و زانستی فه‌له‌ك.
1910: مارك توین، نوسه‌ری ئه‌مریكی.
1918: مانفرد فون ریچتهوفن، فڕۆكه‌وانی شه‌ڕكه‌ری ئه‌ڵمانی.
1938: محه‌مه‌د ئیقباڵ، شاعیر و فه‌یله‌سوفی ئیسلامی.
1945: فالته‌ر مودل، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئه‌ڵمانی.
1946: جون مینارد كینز، ئابوریناسی ئینگلیزی.
1964: سه‌لاح سه‌رحان، ئه‌كته‌ری میسری.
1965: ئیدوارد فیكتۆر ئهبلتۆن، زانای فیزیای ئینگلیزی و وه‌رگی خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1947ز.
1971: فرانسوا دوفالیه، سه‌رۆكی هایتی.
1986: سه‌لاح جاهین، شاعیر و نیگاركێشی میسری.
1989: ئه‌میره دوكهی، دوا ئه‌میره‌ی ئیمبراتۆریه‌تی كۆریا، له بنكه‌ی سگانگ له كۆشكی چانگدوگ و له ته‌مه‌نی 76 ساڵی، له هونگیرنگ به خاك سپێردرا.
1996: جه‌وهه‌ر دۆداییڤ، سه‌رۆكی چیچان.
1997: سه‌ید مكاوی، ئاوازدانه‌ری میسری.
2010: خوان ئه‌نۆنیۆ سامارانش، حهوتهمین سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
یادی دامه‌زراندنی شاری رۆما
21 تا 28/ 4 هه‌فته‌ی جیهانی كوتان.
PUKmedia حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی