Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئەمڕۆ لە مێژوو دا

ئەمڕۆ لە مێژوو دا

ئەمڕۆ لە مێژوو دا

1460636544205

 

ڕووداوه‌كان:
69: فیتلیوس بوو به‌ ئیمبراتۆرى ئیمبراتۆریه‌تى رۆمانى و ئه‌وه‌ش دواى شه‌ڕى (بدریاكم)ى یه‌كه‌م.
1509: پاپا یۆلیۆسى دووه‌م به‌ردى بناغه‌ى كاتدرائى قه‌دیس بوترسى له‌ ڤاتیكان دانا.
1895: مۆركردنى رێكه‌وتننامه‌ى شیمونوسیكى كه‌ چین تیایدا دانینا به‌ سه‌ربه‌خۆیى كۆریا و هه‌ندىَ له‌ هه‌رێمه‌كانى گه‌ڕانده‌وه‌ له‌وانه‌ تایوان بۆ یابان و ره‌زامه‌ندى نواند له‌سه‌ر كێشانى خه‌رجی بۆ چاكسازى.
1919: له‌ باره‌گاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌رتانیا له‌ له‌نده‌ن كۆنگره‌یه‌ك گرێدرا به‌ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا (لۆرد كیرزن) كه‌ نوێنه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جه‌نگ و دارایى و هیند به‌شداریان تێداكرد له‌باره‌ى دانیشتوانى ویلایه‌تى موسڵ.
1939: راگه‌یاندنى دامه‌زراندنى كۆمارى گواتیمالا.
1946: رۆشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسیه‌كان له‌ سوریا و كۆتایى هاتن به‌ ئینتیدابى فه‌ره‌نسى بۆ سه‌ر سوریا.
1952: سه‌ربه‌خۆیى كه‌مبۆدیا له‌ فه‌ره‌نسه‌
1956: نوسینگه‌ى پارته‌ كۆمۆنیسته‌كانى جیهان (كۆمفۆرم) هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند كه‌ ڕێكخراوه‌یه‌كى ئومه‌مى پارته‌ كۆمۆنیسته‌كان بوو.
1961: یه‌كه‌مین هێرش بۆ سه‌ر دوورگه‌ى كۆبا راسته‌وخۆ دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕش له‌وىَ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى دژ به‌ سیسته‌مى نوىَ له‌ هاڤانا و به‌ كۆمه‌كى له‌ لایه‌ن ویلایته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ره‌س هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌ركرده‌ى نوىَ (فیدل كاسترۆ)، ئه‌و هێرشه‌ توشى شكستێكى سه‌خت بوو كه‌ ناسرابوو به‌ شه‌ڕى كه‌نداوى به‌رازه‌كان.
1963: مۆركردنى به‌یانى مێژوویى له‌نێوان (میسر و سوریا و عێراق) له‌ كاتژمێر (1)ى به‌یانى و له‌ ڕۆژى (چوارشه‌ممه‌)دا مۆركرا.
1963: مۆركردنى په‌یماننامه‌ى یه‌كیه‌تى سىَ قۆڵى له‌ نێوان میسر و سوریا و عێراق.
1966: هه‌ڵبژاردنى عه‌بدولره‌حمان عارف به‌ سه‌ركۆمارى عێراق له‌ دواى براكه‌ى عه‌بدولسه‌لام عارف كه‌ له‌ رووداوى فڕۆكه‌دا كوژرا.
1980: پچڕانى په‌یوه‌ندى دیبلۆماتى له‌ نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئێران به‌هۆى قه‌یرانى بارمته‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له‌ تاران.
1987: برینداره‌ هه‌ڵاتوه‌كان كه‌ له‌ گوندى شێخ وه‌سانان گازى كیمیایى كرا به‌سه‌ریاندا له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقه‌وه‌ رفێنران و كۆمه‌ڵكوژ كران.
1988: روودانى شه‌ڕى رزگاركردنى فاو، كه‌ شه‌ڕى كۆتایى جه‌نگى عێراق ئێران بوو.
1991: هێرشى پ.ك.ك بۆسه‌ر سوپاى عێراق له‌ زاخۆ، ده‌سكه‌وت 8ئاربیجى، 1601 كڵانشیكۆف، 4تۆپى ئاسمانى، چه‌ندین جبه‌ خانه‌و سوتانى 57ئۆتۆمبێل و كوژرانى چه‌ند سه‌ربازێك.
1992: لیژنه‌ى نه‌خشه‌كێشانى سنورى كوێت/عێراق دانینا به‌ نه‌خشه‌ى كۆتایى سنووره‌ وشكانیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
1993: وه‌فاتى سه‌رۆكى توركیا تۆرگۆت ئۆزال، و سه‌رۆكى په‌رله‌مان بولات كیندوروك به‌ بریكارى ئه‌و پۆسته‌ى گرته‌ ده‌ست.
2000: كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى زانستى سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ى كوێت بۆ پێشكه‌وتنى زانستى به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌میرى ده‌وڵه‌تى كوێت شێخ جابر ئه‌حمه‌د سوباح و سه‌رۆك كۆمارى لوبنانى ئیمیل له‌حود.
2000: نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان ئاماده‌ى ئه‌و كۆنگره‌ جیهانیه‌ بوو كه‌ له‌لایه‌ زانكۆى ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن له‌ژێر ناوى (كورد و گه‌ڕان به‌دواى ناسنامه‌دا) به‌سترا.
2004: تیرۆركردنى سه‌ركرده‌ى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى عه‌بدولعه‌زیز ره‌نتیسى له‌سه‌ر ده‌ستى سوپاى ئیسرائیلى.
2007: لیژنه‌ى باڵاى فتواى كوردستان پێكهات.
2008: به‌یاننامه‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌ دامه‌زراندنى هه‌ردوو پارێزگاى (حه‌لوان) و (6ى ئۆكتۆبه‌ر) له‌ میسر.
2008: ده‌ركردنى یه‌كه‌مین ژماره‌ى رۆژنامه‌ى (زه‌ نه‌شیونال) به‌ زمانى ئینگلیزى له‌ (ئه‌بو زه‌بى).
2013: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌ى سه‌ماد له‌ ویستن ته‌كساس كه‌ بووه‌ هۆى وه‌فاتى نزیكه‌ى 15 كه‌س، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ دواى دوو رۆژ بوو له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى بۆستن به‌ڵام هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ هه‌ر به‌ نادیار مایه‌وه‌.
2014: سه‌رۆكى جه‌زائیرى كۆتایى هاتوو به‌ ویلایه‌ته‌كه‌ى (عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌) بۆ چواره‌م جار ویلایه‌تى سه‌رۆكایه‌تى برده‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیدا، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ توانى 82%ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
2014: ئاژانسى (ناسا)ى ئه‌مریكى رایگه‌یاند كه‌ هه‌ساره‌یه‌كى دۆزیوه‌ته‌وه‌ به‌ ناوى (كیبلر 186ف) كه‌ سه‌ر به‌ هه‌ساره‌ى مریشكه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆره‌وه‌.

له‌دایكبوون:
1878: سالحه‌ قاسین، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى.
1907: سوعاد ئه‌حمه‌د، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى.
1941: سه‌عید ترابیك، ئه‌كته‌رى میسرى.
1948: یان هامر، مۆسیقارى چیكى.
1951: هورست هروبریچ، یاریزان و راهێنه‌رى تۆپى پێى ئه‌ڵمانى.
1952: فوئاد هاشم، رۆژنامه‌نوسى كوێتى.
1958: عه‌بدولحه‌كیم قتیفان، ئه‌كته‌رى سورى.
1959: شون بین، ئه‌كته‌رى ئینگلیزى.
1962: جیمس لیجروس، ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1967: هنرى ئیان كوسیك، ئه‌كته‌رى ئوسكوتله‌ندى.
1972: جینیفر گارنه‌ر، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1974: فیكتۆریا بیكام، ژنه‌ گۆرانیبێژى ئینگلیزى.
1975: رامى وه‌حید، ئه‌كته‌رى میسرى.
1976: ناسر ده‌روێش، یاریزانى تۆپى پێى كوێـتى.
1987: رى كوانگ هیوك، یاریزانى تۆپى پێى كۆریاى باكور.

وه‌فات:
1790: بنجامین فرانكلین، سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌مریكى.
1892: ئه‌لكسه‌نده‌ر ماكینزى، سه‌ره‌ك وه‌زیرانى كه‌نه‌ده‌.
1942: جن بیرین، زاناى فیزیاى فه‌ره‌نسى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى فیزیاى ساڵى 1926ز.
1959: ئارسه‌ر سیسیل ئه‌لبورت، پزیشكى باشورى ئه‌فریقیا و دۆزه‌ره‌وه‌ى (متلازمه‌ ڕلبورت).
1976: هنریك دام، زاناى فیزۆلۆجیا و كیمیاى زینده‌یى دانیماركى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى پزیشكى ساڵى 1943ز.
1986: هێمن موكریانى، شاعیرى كورد.
1986: مارسیل داسولت، سه‌رمایه‌دار و دروستكه‌رى فڕۆكه‌ى فه‌ره‌نسى.
1993: تۆرگۆت ئۆزال، سه‌رۆكى توركیا.
2003: جف شیل، زاناى بیلۆجیاى گه‌ردیله‌یى به‌لجیكى.
2004: عه‌بدولعه‌زیز ره‌نتیسى، سه‌ركرده‌ى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى.
2007: حسن ڕبو السعود، مۆسیقارى میسرى.
2008: ئیمى سیزیر، شاعیر و نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارى فه‌ره‌نسى.
2011: ناسر خه‌رافى، سه‌رمایه‌دارى كوێتى.
2014: گابریل گارسیا ماركیز، رۆماننوس و رۆژنامه‌نوسى كۆڵه‌مبى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌ب.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنى سه‌ربه‌خۆیى له‌ سوریا.
رۆژى دیلى فه‌له‌ستینى.

PUKmedia   حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى

About زريان احمد

Check Also

خوێنده‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یماننامه‌ی هاوكاری و دۆستایه‌تی تاشناقی ئه‌رمه‌نی و پارتی خۆییبوون له‌ 1927 – 1930

گۆڤاری مێژووناسی گۆڤارێكی مێژوویی وەرزییە —————————— ژمارە (1) به‌هاری 2022، ساڵی یەكەم خاوەنی ئیمتیاز/ پ.د. …