ئه‌لفرێد ڕۆزنبێرگ … ئه‌و پیاوه‌ى هیتله‌رى دروست كرد
ن: عه‌بدول ڕه‌حمان ته‌ها
سه‌رچاوه: ساسه پۆست
ئا: به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح
ڕه‌نگه ناوى ڕۆزنبێرگ هێنده‌ى ناوى كه سانێكى وه‌ك گۆبڵز، هیمله‌ر، نێو و نێوبانگى نه‌بێت به‌ڵام هه‌ر وه‌ك دواتر ده‌ر ئه‌كه‌وێت، ڕۆڵى ڕۆزنبێرگ زۆر مه‌ترسیدارتر بوو به‌و پێیه‌ى كهنوسین و كتێبه‌كانى بیرى زۆرێك له سه‌ركرده نازییه‌كانى دڕاشتهوه ولهسهروشیانهوه هیتله‌ر.
شه‌ڕێكى به‌ڵگه‌نامه‌یی
ساڵى 1945 له دواى شه‌ش، ساڵ شكست له نازییه‌كان نزیك ئه‌بێته‌وه. هاوپه‌یمانان له ڕوبارى ڕاین ئه‌په‌ڕنه‌وه، دواتر به بێ ئه‌وه‌ى هیچ بێته سه‌ر ڕێگه‌یان ئه‌ڵمانیا داگیر ئه‌كه‌ن. هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان فه‌رمانیان بۆ هات ئه‌و به‌ڵگانه بپارێزن كه ده‌كه‌وێـته ده‌ستیان تا دواتر به‌كارى بهێننه‌وه له‌دژى نازییه‌كان له دادگادا. كاتێك كه نازییه‌كانیش هه‌ستیان به‌و مه‌ترسیه كرد ده‌ستیان كرد به سوتاندنى به‌ڵگه نامه گرنگ و هه‌ستیاره‌كان. به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كان له‌برى ئه‌و كاره هه‌ڵسان به شاردنه‌وه و هه‌ڵگرتنى به‌ڵگه نامه‌كان له دارستان، كانه به‌رد، قه‌ڵا و كۆشكه‌كاندا، یه‌كێكیش له‌و كۆشكانهش كۆشكی (بانز Schloss Banz) بوو.
زۆرى نه‌خایاند تا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بتوانن یه‌كێك له‌و كه‌سانه بگرن كه كارى بردنى كارى هونه‌رى بوو، ئه‌و كه‌سه ناوى (كێر ڤۆن بیههر)بوو، ئه‌م كه‌سه به‌درێژایی ماوه‌ى جه‌نگ سه‌رقاڵى بردنی كارى هونه‌رى بوو له فه‌ڕه‌نسا، به‌لجیكا و هۆڵندا. به‌ر له ئازادكردنى پاریس، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بۆ كۆشكی بانز هه‌ڵهاتن به چه‌ند تۆنێك له‌كارى هونه‌رى یه‌وه.
كاتێك كه هاوپه‌یمانه‌كان له كۆشكى بانز نزیك بونه‌وه، ڤۆن بیههر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وت: ئه‌گه‌ر ڕێگه بده‌ن كه بمێنێته‌وه، سامانێكى زۆر پڕ به‌هایان بۆ ئاشكرا ئه‌كات. ئه‌مه‌ریكیه‌كان به ڕوكه‌ش ڕ‌ازى بون. ڤۆن بیههر له‌گه‌ڵیان چو بۆ پێنجه هه‌مین نهۆمى ژێر زه‌مینی كۆشكه‌كه. له پشت دیوارێكى ساخته‌وه، ئه‌مه‌ریكیه‌كان تۆنێك به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى نازییهكانیان دۆزییه‌وه. ئه‌و به‌ڵگه نامه نهێنییانه تایبه‌ت بون بهئهلفرێد ڕۆزنبێرگ كه گرنگترینیان بیره‌ورییه تایبه‌ته‌كانى ڕۆنبێرگ بوو.
ئه‌هریمه‌ن
له‌نێو گه‌وره پیاوه‌كانى هیتله‌ر، ته‌نها سێ كه‌سیان بیره‌وه‌رییه‌كانیان له دواى خۆیان به‌جێهێشت كه بریتی بون له هه‌ر یه‌ك له: جۆزێف گۆبڵز وه‌زیری ڕاگه‌یاندن، هانز فڕانك فه‌رمانڕه‌واى پۆڵنداى داگیر كرا‌و و ڕۆزنبێرگ. سه‌ركرده‌كانى تر به خودى هیتلهریشهوه نهێنییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برده ناو گۆڕه‌وه.
ڕۆزنبێرگ یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه سه‌ره‌تاییه‌كانى پارتى نازى، ته‌واوى شه‌ڕه‌كانى نازییه‌كانى بینیوه و تا كۆتایی شه‌ڕى كردووه، به‌شدارى كردوه له هه‌ڵبژاردنى هیتله‌ر وه‌ك سه‌ركرده، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌تى باڤارى دا به‌شدارى كردووه، له ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستى پارتى نازی دا بونى بووه تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دۆڕاندنى جه‌نگ.
ڕۆزنبێرگ پایه‌به‌رز ترین تیۆریسیۆنى نازییه‌كان بوو. تیۆرییه‌كانى له‌لایه‌ن هیتله‌ره‌وه گوێى لێى ئه‌گیرا. هیتله‌ر به‌رجه‌سته‌كه‌رى زیندوى تیۆرییه‌كانى ڕۆزنبێرگ بوو كه ئه‌گه‌ر هیتله‌ر نه‌بوایه ، تیۆرییه‌كانى ڕۆزنبێرگ له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ى كتێبخانه‌كان نه‌ده‌هاتنه خوارێ.
ڕۆزنبیرگ له ساڵى 1920 كینه و ڕقی دژ به شۆڕشی یه‌كێتى سۆڤێت له هۆشی هیتله‌ردا چاند به بیانوى ئه‌وه‌ى كه ئه‌وه جۆرێكه له پیلانگێڕى جیهانى جوله‌كه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه هیتله‌ر تیۆرییه‌كه‌ى ڕۆزنبێرگ به‌كار بهێنێت وه‌ك پاساوێك بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ له‌دژى یه‌كێتـى سۆڤێت.
ئه‌فسانه‌ى سه‌ده‌ى بیسته‌م
هاوشانى كتێبه به‌ناوبانگه‌ى هیتله‌ر (نه‌به‌ردى من)، كتێبی (ئه‌فسانه‌ى سه‌ده‌ى بیسته‌م) ى ڕۆزنبێرگیش ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى گێڕا له دروست كردنى بیرى نازیزیم. له ڕێگه‌ى ئه‌م كتێبه و چه‌ند كتێبێكى دیكه‌ى ڕۆزنبێرگ، ڕێگه خۆشكرا بۆ ئه‌نجامدانى هۆڵۆكۆست له‌دژى جوله‌كه‌كان.
ساڵى 1936 ڕۆزنبێرگ له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌نوسێت: هه‌ر كاتێك كه بیر له‌وه ئه‌كه‌مه ئه‌و جوله‌كه مشه خۆرانه چی‌یان به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هێنا ، تۆڕهییهكى زۆر دام ئه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه دڵم ئه‌داته‌وه ئه‌وه‌یه كه من ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شانم بوو ئه‌نجامم دا بۆ ئاشكرا كردنى ئه‌و ناپاكییه.
له نوسینه‌كانیدا ڕۆزنبیڕگ، بیرۆكه‌ى كۆنى له‌مه‌ڕ ڕه‌گه‌ز و نهژادهكانى له بیریارانى دیكه وه‌رگرتوه و له سیسته‌مێكى سیاسی‌دا دایڕشتۆته‌وه. ڕۆزنبێرگ له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا شانازى به‌وه‌وه كردووه كه نازییه‌كان له نوسینه‌كانیدا ئاڕاسته‌و و ئامرازه‌كانى شه‌ڕیان دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆدۆڵف هس – فه‌رمانده‌ى سه‌ربازگه‌ى ئاوشفیتز كه تیایدا نزیك به ملیۆنێك مرۆڤ له‌ناو بران – ئه‌ڵێت ئه‌وه وشه‌كانى هیتله‌ر، گۆبڵز و ڕۆزنبێرگ بون كه له ڕ‌وى ده‌رونییه‌وه ئاماده‌یان كردووه تا به ئه‌ركه‌كه‌ى هه‌ستێت.
قه‌شه‌ى گه‌وره
دواى كۆتایی هاتنى جه‌نگ ، لیژنه‌یه‌كى سه‌ربازى كۆبونه‌وه بۆ دادگاییكردنى پڕ مه‌ترسیدارترین تاوانباره‌كانى نازیزم له دادگایی نۆرمبێرگ. یه‌كێك له‌وانه‌ى كه دادگایی كرا كه‌سێك بو به ناوى هانز فریخته كه یه‌كێك بوو له كه‌سه دیاره‌كانى وه‌زاره‌تى ڕاگه‌یاندن. له كاتى دادگایی كردنه‌كه‌ى دا فریخته به‌م شێوه‌یه باس له ڕۆزنبێرگ ئه‌كات : به بۆچونى من ڕۆزنبێرگ كاریگه‌رییه‌كه‌ى قوڵى له‌سه‌ر هیتله‌ر دانابوو. بایه‌خى ڕۆزنبێرگ له بیرۆكه‌كانیدا بو. ئه‌وى جێگه‌ى داخه ئه‌وه‌یه كه بیرۆكه جوانه‌كانى ڕۆزنبێرگ پیاده‌كرا.
دادیارێكى ئه‌مه‌ریكى له كاتى دادگایی كردنه‌كه‌ى ڕۆزنبێرگ دا ، ناوبراوى به “گه‌وره قه‌شه‌ى ڕه‌گه‌زى باڵاده‌ست” ناوزه‌ند كردوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بنه‌ماى بیرى نازیزم كه باس له سه‌روه‌رى نه‌ژادى ئاریایی ئه‌كات به‌سه‌ر نهژادهكانى دیكه‌دا. لیژنه‌ى دادگاییه‌كه، ئیدانه‌ى ڕۆزنبێرگ یان كرد به ئهنجدامدانى تاوان دژ به مرۆڤایه‌تى و دواجار له 16تشرینی یه‌كه‌مى ساڵى 1946 له سێداره درا.
به مه‌به‌ستى تێگه‌یشتن له‌وه‌ى كه چی له‌و سه‌رده‌مدا ڕویداوه، زۆرێك له مێژونووسهكان لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه نامانه‌ى كه له ئه‌ڵمانیا دۆزرایه‌وه. دواى تێپه‌ڕ بونى چوار ساڵ به‌سه‌ر كۆتایی هاتنى دادگاییه‌كه‌ى نۆرمبێرگ، به‌ڵگه نامه‌كان نێردران بۆ ئه‌مه‌ریكا و دواتر گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام بیره‌وه‌رییه‌كانى ڕۆزنبێرگ هیچ كات نه‌نێردرا بۆ واشنتۆن. دواى تێپه‌ڕ بونى چوار ساڵ به‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى له ژێر زه‌مینى كۆشكه‌كه‌دا ، بیره‌وه‌رییه‌كانى ئه‌هریمه‌ن دیار نه‌مان.