Recent Posts

خەباتگێڕو نووسەری مەزنی كورد دوكتۆر نوورەدین زازا 1919-1988

ئا: كەریم شارەزا نوورەدین زازای خەباتگێڕی كورد پەروەر‌و نووسەری لێهاتوو لە ڕۆژی 20ی ئەیلوولی 1919دا، لە شاری (مادەن)ی نێوان دیاربەكر(ئامەد)‌و (عەزیزیە)ی كوردستانی باكوور لەدایك بووە، خوێندنی سەرەتایی لە 1929دا تەواو كردووەو بۆ پایزی ئەو ساڵە چۆتە شاری دیاربەكرو خوێندنی ناوەندیی دەستپێكردووەو ئەو قۆناغەو قۆناغی ئامادەیی لەو شارە مەزنەی كوردستان تەواو …

Read More »

ئافرەتی رووناكبیری هۆشیاری كورد نەجیبە خانی جەلیل زادە 1917 – 1999

ئا: كەریم شارەزا نەجیبە خانی جەلیل زادە كچە گەورەی مەلا محەمەدی كۆیی، زاناو شاعیری ناسراو بە (مەلای گەورە)، لە ڕۆژی 8/9/1917 دا لە گەڕەكی بایزاغای شاری كۆیە، شاری ئەدەب‌و هونەرو خەباتی كوردایەتی چاوی ژیانی هەڵێناوە. مەلای گەورە باوكی مەلایەكی زاناو شاعیرێكی شیعری نەتەوایەتی‌و كۆمەڵایەتی لێهاتوو بووە. لەو كاتەی كە خەڵكی …

Read More »

نیشتمانپەروەری ناسراوی كورد عەونی یوسف 1908-1988

ئا: كەریم شارەزا نیشتیمانپەروەرو پارێزەری یاسا ناس‌و وەزیری كورد مامۆستا عەونی یوسف لەساڵی 1908دا لەشاری هەولێری دێرین چاوی ژیانی هەڵێناوە. ئەم زاتە كوڕی یووسف ئەفەندی قازی هەولێر بووە. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەستی بە خوێندنی دەرسی ئایینی‌و زمانی عەرەبی كردووەو دوای فێربوونی بنچینەی خوێندنەوەو قورئانی پیرۆز، لەساڵی 1921دا چۆتە قوتابخانەی …

Read More »