:نوسینی نیهاد عوزێر سەعید پێشهكی ئەم توێژینەوەیەمان باس لەگۆڕانکاریە ئابووریەکان و بنەمالەی ئەیوبی و باسکردنی کەسایەتی سەلاحەدینی ئەیوبی لەخۆ دەگرێت، کە تێیدا باس لە بازارەکان دەکەین کە چۆن توانیویەتی گۆڕانکاری لە بازارەکان بکات و چۆن بازاری رێکخستۆتەوە،ھەروەھا باس بەرھەمە کشتوکالیەکان و بەرووبوومی ئاژەڵی و پیشەسازی دەکەین دواتر باس لە داھاتەکانی …
Read More »کۆمەڵگەی کوردی لە روانگەی شەرەفخانی مێژوونووسەوە
د. ئیسماعیل مەحموودی پوختەی توێژێنەوە: شەرەفخانی بەدلیسی لە کۆتایی ساڵانی سەدەی شانزە بەنووسینی شەرەفنامە، مێژوونووسیی کوردی دەسپێکرد. شەرەفنامە هەڵگری مێژووی بەسەرهاتی بنەماڵە دەسەڵاتەدارەکوردییەکانی سەردەمی خەلافەتی عەباسی تا کۆتایی ساڵی(٧-١٥٩٦) واتە تا سەرەتای سەفەوییەکانە. شەرەفنامە لە ئەساسدا درێژەی هەمان نەرێتی میژوونووسییسونەتی واتە مێژوونووسیی سیاسی و عەسکەری و بنەماڵییە. بەڵام پێشەکییەکەی شەرەفنامە سەبارەت بە مرۆڤی کورد وکۆمەڵگەی کوردی دەتوانێت تا ڕادەیەک ئەم بەرهەمە مێژووییە لەبەرهەمە مێژووییەکانی هاوچەرخ و پێش خۆی جیا بکاتەوە و وەکدابڕانێک لەو نەرێتە مێژوونووسییە پێناسەبکرێت. ئەم وتارە دەیەوێت پاش ئاماژەدان بە ڕوانگەی شەرەفخانسەبارەت بە مێژوو و هەروەها ڕەوشتی میژوونوووسیشەرەفخان، تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی کوردی و مرۆڤی کوردلە ڕوانگەی ئەم مێژوونووسەوە ڕوون و شی بکاتەوە. ئەم وتارە پێیوایە لە ڕوانگەی شەرەفخانی بەدلیسیەوە، ئاییینیبوون، غیابی عەقڵانییەت، پەرتەوازەیی، غیابی ئەندیشەییەکگرتن، ویستی یەکتر کوژی، بیرنەکردنەوە لە داهاتوو، گرنگیدانی بە نازناوی ئازایەتی و ڕێگەپێنەدان بۆ دامەزرانیدەسەڵاتی کوردی ، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی کورد وکۆمەڵگەی کوردیین کە لەم وتارەدا بە شێوازی شیکاری گوتاردەخرێنە بەر باس و توێژێنەوە. وشەسەرەکییەکان: مێژوونووسیی کوردی، شەرەفخان، شەرەفنامە، کۆمەڵگەیکوردی، شیکاری گوتار. پێشەکی: هەزارەی دووەم– لە ساڵژمێری ئیسلامیدا– سەرەتای دەرکەوتنیمێژوونووسی کوردستان و مێژووی دەسەڵاتە کوردییەکانە. «شەرەفنامە“یان میژووی موفەسسەڵی(تێروتەسەلی) کوردوستان» یەکەمین مێژووی کوردستانە کە لە ساڵی(١٥٩٦/١٠٠٥ ) و لە سەر دەستی شەرەفخانیبدلیسی(١٦٠٣-١٥٤٣ ) نووسراوە. هەزار ساڵ ئامادە نەبوون و غیاب لە ڕەوتی مێژوونووسی، شتیکنییە کە بکرێ چاوی لێ داخرێت و بە ئاسانی بە سەریدا تێپەڕێتو دواهات و دەرنجامەکانی ڕوون نەکرێتەوە و خوێندنەوەیان بۆنەکرێت، درێژە کێشانی گوتاری بە گاڵتەجاڕ کردن و پەراوێزخستنی کورد، تێکەڵ کردنی ڕابردووی بە وەهم و ئەفسانە، پەرەپێدانی هەڵوێستی بێدەنگی بەرامبەر بە مێژووی کورد، کێشەیساغ کردنەوە و پەردە هەڵدانەوە لە سەر ڕابردوو و قەیرانیناسنامەی ئەمرۆی ئینسانی کورد و کۆمەڵگەی کوردی، لە ڕیزیبەرچاوترین دەرنجامەکانی ئەم غیابەیە کە شەرەفنامەویستووییەتی بەشێکی ئەم غیابە پڕبکاتەوە. مێژووی شەرەفنامە بەرهەمی سەردەمی دەسەڵاتیسەفەوییەکانە(۱۷۲۲–١٥٠١) و شەرەفخانیش پەروەردەیکۆشکی شاهی ئەم خانەدانە و بە تایبەت شاە تاماسبیسەفەوییە (۱۵۷۶ -۱۵۲۴). بۆیە دەکرێت بڵێین گوتاری سەفەوییەتا ڕادەیەکی بەرچاو کاریگەری لە سەر پەروەردەو و ڕوانینیشەرەفخان بۆ مێژوو و مێژوونووسی هەبووە و هەر لەم ئاراستەیەدەکرێت بە زمانی شەرەفنامە کە فارسییە ئاماژە بدەێن کە جیالەوە فارسی لەو سەردەمە زمانی باوی نووسێن بووە دەکرێتبڵێین گوتاری زاڵی سەفەوییە و پەروەردەی سەفەوییە ڕۆڵیهەبووە لە سەر نووسینی ئەم میژووە بە زمانی فارسی. سەردەمی سەفەوییە لە مێژووی ئێراندا بە سەردەمی بایەخدان بەمێژوونووسی و مێژوو سازی و گرینگدان بە مێژوونووس –جیا لەپرسی ئاستی مێژوونووسی لەم سەردەمەدا– ناسراوە بۆ نموونەلەم سەردەمە واتە لە ماوەی نزێکی (٣٣٠) ساڵ دەسەڵاتیسەفەوییە، نزیکی چل مێژووی گشتی و خانەدانی نووسراوە(ئارام، ١٣٨٦ :١١-٢ )و گرنگتر ئەوەی هەر لەم سەردەمە شایەتینووسێنی و بەرهەمهێنانی(٣٢) کتێبی مێژوویی لە شێوازیمێژوونووسی ناوچەیی و لۆکاڵیین (سواقب: ١٣٩٢: ٦-٢٤ ) ڕاستە شەرەفخان لە سەرەتای دەسەڵاتی سەفەوییە و شاهتاماسب(1576-1524)واتە دووەمین پاشای سەفەوییە ژیاوەبەس نووسێنی ئەو ڕادەیە لە کتێبی مێژوویی لەو سەردەمەپیشاندەری بایەخی میژوو و مێژوونووسی و مێژوونووس وهەروەها پیشاندەری ئەوەیە پاشاکانی خانەدانی سەفەوییەگرنگییەکی تایبەتیان بە مێژوو و مێژوونووسی داوە. سەبارەت بە نێوەرۆکی کتێبە مێیژووییەکانی ئەو سەردەمەڕاوبۆچوونی جیاواز هەیە بۆ نموونە «ئادەمییەت» مێژووناس ومیژوونووسی هاوچەرخی ئێرانی لەمبارەوە دەڵێیت:«کۆی ئەوکتیبە مێژووییانەی وا لە سەرەدمی فەترەت تا سەردەمیدەسەڵاتی قاجار نووسراوە لە ئەساسدا ئاوینەی گەمژەیی وجەهالەتی ئەدەب زانان و مێژوونووسانە……کەمترین عەیبەی ئەمشێوازە لە مێژوونووسی ئیغراق، زیادەبێژی لە رادەبەدەر، ئاڵۆزنووسی و فرەکاوێژی و فەزڵفرۆشی بێعەقڵانەیە(آدمیت،١٣٤٦:-٢٨٤) ڕۆژهەڵاتناسێکیش بەرهەمەکانیئەم سەردەمە وەک «ڕووداونامەی عەسکەری» و «ئالۆز وماندووکەر» پێناسە دەکات و پێیوایە سەرجەمی ئەو کتێبەمێژوییانەی سەردەمی سەفەوییە «خەسار و گەندەڵ»ن ( براوان، ٤٥ : ١٠٢ ) هەر لەم ئاراستەیە «تەبابایی» توێژەری ناسراویئێرانی، پێوایە سەردەمی سەفەوییە کە هاوکات بووە لە گەڵسەرهەڵدانی فەرهەنگی مۆدێرنیتەی ڕۆژئاوایی، سەردەمیداڕمانی مێژوویی و ئاوابوونی ئەندیشەیە لە ئێران. بۆیە لەدەسەڵاتی سەفوییە « مێژوونووسی وەک زۆربەی دەرکەوتنەکانیڕۆحی ئێرانی نوقمی گەمژەیی و بێ ئاوەزی و چەوتی بوون»( طباطبایی،١٣٨٢:٢٨٥ ) زۆربەی توێژەران لە سەر ئەو بڕوایەن سەردەمی سەفەوییە لەبواری ژمارەی سەرچاوە مێژووییەکان یەکێک لە دەوڵەمەندترینسەردەمەکانی مێژوو نووسی ئێرانە[ ئەگەرچی] بابەتی چییەتیمێژوو و پێناسەی میژوو بۆ ئەوان گرنگ نەبوو و هەموو شتێک لەبازنەی باسی سیاسی و عەسکەری دەخولایەوە (آرام، ١٣٨٦ : ٩-٢٢٨) لەم سەردەمە سێ شێوازی مێژوونووسی گشتی، مێژوونووسیخانەدانی و ناوچەیی باو بووە، لە مێژنووسی گشتی، مێژوونووسبە باسکردن لە سەرەتای مێژووەوە دەسپێدەکات تا ڕووداوەکانیڕۆژگاری خۆی (آژند،١٣٨٠ : ٨) و لە شێوازی خانەدانی تەنیاباس لە خانەدانی دەسەڵاتدار واتە خانەدانی سەفەوییە دەکرێت ولە مێژوونووسی ناوچەیی مێژوونووس ئەولەویەت بە ڕابردووی زێدو ناوچەی خوێ ئەدات و ڕەنگە کەمترین سەردەمێک بێت ئەوندەگرنگی بە مێژووی ناوچەیی درابێت، لەم شیوازە، خوشەویستیزێد، شانازیکردن بە نیشتمان، پەرچەکردار لە ئاست ناوەند، حەزی تاکەکەسی و ویستی دەسەڵاتدارانی ناوچەیی بۆ مانەوەینێو و نیشانیان و هەرەوها دەرس وەرگرتن لە ڕابردوو لە هۆکارەسەرکییەکانی نووسێنی مێژووی ناوچەیین(وسواقب، ١٣٩٢: ٢٦) و «رۆزنتال»ش پێیوایە لە درێژایی مێژووی ئیسلام ئەم چەشنەمیژوونووسینە باو بوو لە بەر ئەوەی بەردەوام نووسەران پێوەندیانلە گەڵ زێد و ناوچەکەیان هەبوو و لەم ڕێگەوە هەست و سۆزیخۆیان لە ئاست زێد و ناوچەیان دەربڕیوە(روزنتال، ١٣٦٦ : ١٧٢) بە گشتی میژوونووسی سەردەمی سەفەوییە لە ئەساسدا تەنیاڕووداونووسیو درێژەی هەمان سونەتی مێژوونووسی ئێسلامی– ئێرانییە کە گرنگی بە ڕەوایەت و نووسێنەوەی ڕووداو لە سەربنەمای ڕووداوی سیاسی و عەسکەریی و بنەماڵەیی دەدرێت و بەواتاییەک مێژووی ئەم سەردەمە مێژووی سیاسی و عەسکەرییە وجێگەیەک بۆ مێژووی فەرهەنگی و کۆمەڵاییەتی نییە و هەروەهابوونناسی مێژوونووسانی سەفەوییە درێژەی هەمان بوونناسیتەقدیرخوازانە(چارەنووس خوازانه) و موعودگەرانە وبلیمەتخوازانەیە و گرنگتر ئەوەی فەلسەفەی مێژوو لە سەر بنەمای فەلسەفەی ئیلاهیاتی و مەشیەتگەرانەیە( ویستی خودایی) (آرام، ١٣٨٦ : ١٦) …
Read More »پەیوەندی کورد بە شۆڕشی زەنجەوە
گەرمیان حەسەن شۆڕشی زەنج لە ناوەڕاستی سەدەی سێیەمی کۆچی و سەدەی نۆی زاینی(255-270کۆچی)دەرکەوت و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی نزیک بوو لە ئابووری و کۆمەڵایەتی نەک سیاسی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە دژوارەی کە تێیدا دەژیان لەو سەردەمە. شۆڕش وردە وردە دەستی کرد بە بڵاوبوونەوە، تا درێژبوویەوە و فراوانبوون تا ئەو ناوچەیەی گرتەوە کە …
Read More »جوگرافیای مێژووی ناوچەی «جیبال» جوگرافیای کوردستان لە سەرچاوە ئیسلامیەکاندا
د. ئیسماعیل مەحموودی روونکردنەوەی جوگرافیای مێژوویی کوردستان ، پێویستی بە توێژینەوە لە سەر هەندێک لەو دەستەواژانەی وەک جزیرە، جیبال، ماد هەیە کە لە لایەن مێژوونووسان و جوگرافیانووسە سەرچاوە مێژووییە کۆنەکاندا باسیان لێوەکراوە چوونکەی وشەی کوردستان وەک وشەیەکی جوگرافیایی بۆ یەکەم جار لە لایەن “حەمدوڵڵای مستەوفی” و لە ساڵی ٧٤٠ی ک.م، …
Read More »كورتهیهك له مێژووی ئێڵی مهلكیشی(مهلهكشایی)
كورتهیهك له مێژووی ئێڵی مهلكیشی(مهلهكشایی) نووسینی: حوسێن بڵباس ناسینی مێژووی ههر نهتهوهێیك كاریگهرییهكی ههر مهزنی ههیه لهسهر جوانترین ناسینی پێكهاتهكانی كۆمهڵایهتی و كلتوری له ناو جڤاك و كومهڵگهدا. رێزدانان و یهكگرتوویی، بوێری، هاودهنگی، له تایبهتمهندیهكانی ئێڵ یان هۆزن، كه پابهند بوون بهم شتانه ههوێن و بنهمای ههست و سۆز وبیری …
Read More »جەنگێڪ ڪە موسڵمانانی ناچارڪرد گۆشتی مردووەڪانیان بخۆن!تا دواجار سوارچاڪێڪی ڪورد بوو بە فریادڕەسیان
یوسف نوری. لە ڕێکەوتی 19ی تەمووزی ساڵی 998ز، جەنگی ‘ئافامیا’ ڕوویدا لەنێوان ئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتی و دەوڵەتی فاتیمیدا، کە زنجیرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی بوو، لەنێوان هەر دوو هێزەکەدا بۆ دەستبەسەرداگرتنی باکوری “سوریا” و میرنشینی حەمدانیدەکانی “حەلەب”. دواجار فەرماندەی سووپای بیزەنتین(دامیان دالاسین) لە هێرشێکدا بۆ سەر قەڵای “ئامافیا” زیاتر لە 2هەزار پیاوی لەبەردەم …
Read More »مێژووی ھەولێر
ئامادەکردنی: لوقمان جلال بازید مێژووی شاری ھەولێر کۆنە و تائێستا دیار نییە بۆکەی دەگەڕێتەوە بەپێی گێڕانەوەکانبێت مێژووەکەی بۆ نزیکەی (٦٠٠٠) ساڵ بەر لە زایینەوە نشینگەیەکی ئاوەدان دەگەڕێتەوە و تا ئەمرۆش ھەر بەردەوامە.لە ساڵەکانی (٢٣٧١ تاوەکوو ٢٣١٦ پێش زایین) بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی داھات و فرە سامانێتی دەڤەرەکە، پەلاماری ھێرشەکانی سەرگۆنی ئەکەدی …
Read More »خەسرەو خانی ئەردەلان بۆچی پاشایەتی ئێرانی قبوول نەکرد؟
سارا ڕەحیمقۆناغی چوار-بەشی مێژووزانكۆی سۆرانکورد لەو نەتەوە دێرینانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە بە درێژایی مێژوو لە سەر خاکی باب وباپیرانی خۆی ژیاوە. هەتا دوژمن هێرشی نەکردبێـتە سەری و خاکی لێ داگیر نەکردبێ ئەم قەت کەڵکەڵەی شەڕ و داگیرکردنی خاکی دراوسێکانی لە سەردا نەبووە. هەمیشە جوامێرانە و دڵپاکانە رێزی لە دوژمنانی لاوازی …
Read More »سەد ساڵ دووای لۆزان ئایه کورد لۆزان لەبار دەبات وەک چۆن تورک بەسەر سیڤەری هێنا ؟؟
ڕزگار کوردی پێشەکی چارەگی یەکەمی سەدەی بیستەم لەمێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، قۆناغێکی زۆر گرینگ و چارەنوس ساز و پڕ ڕوداوی گرینگ و گەورە بوون لەمێژووی ناو چەکە کە لەماوەیەکی زۆر کەمدا زۆر بەخێرای سیما و ئەدکاری ناوچەکەیان سەراوبن گۆڕی ، بێگومان بۆ مێژووی کورد ئەم ماوەیە بە یەکێک لە …
Read More »بنەماڵەی کوردانی ‘قەیمەری’
یوسف نوری قەیمەریەکان’ لە خانەدانانی کوردن ، لە ناوچەکانی “جەزیرە”وە تا دەشتەکانی “موسڵ” نیشتەجێ بوون، زۆربەی مێژوونووسان بنەچەیان دەگەرێنەوە بۆ کوردانی “هەکاری”، ناوەکەشیان لە قەڵای “قەیمەر”ەوە هاتووە. لە سەردەمی ‘ئەییوبیەکان’دا باسی ‘قەیمەریەکان’ کراوە. دادوەر و مێژوونووسی کورد (ئیبن خەلکان) لە کتێبی _وفيات الأعيان_ باسی لێوەکردوون و زۆرێك لە شازادەکانی ناساندووە، …
Read More »