گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌كوردستان، ولێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست
((توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی شڕۆڤه‌كاریه))
پ.ی.د.مه‌هدی عوسمان هه‌روتی
زانكۆی كۆیه- فه‌كه‌ڵتی په‌روه‌رده به‌شی مێژوو.
Mahdi.haruti@koyauniversity.org
پوخته:
ئه‌و شوێنگه جوگرافیایه‌ی كه‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تێدا ده‌ژیێت وله‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ناوده‌برا به(وڵاتی كوردان) ، به‌درێژایی مێژوو به‌چه‌ندین قۆناغی ئاڵوگۆڕی كه‌ش وهه‌واییدا تێپه‌ڕیوه ،ته‌نانه‌ت كه‌ریگه‌ریشیان هه‌بووه له‌ڕه‌نگڕیژكردنی ئه‌و جوگرافیا كه‌ش وهه‌واییه‌ی ئێستا، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ناوبراودا ئه‌م ناوچه‌یه به‌ره‌وڕووی ژماره‌یه‌ك له‌دیارده‌ی ناجێگیری كه‌ش وهه‌وایی وه‌كو: بای به‌هێز،وگه‌رم {كه‌به بای ژه‌هراوی ناوبراوه} یان هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی زۆر وسه‌رسوڕهێنه‌ری پله‌كانی گه‌رما ، یاخود وشكه‌ساڵی، وبارانی زۆر وبه‌خوڕی زیانبه‌خش… بووه‌ته‌وه. گومانی تێدانیه ئه‌مه‌ش قۆناغێك له‌قۆناغه‌كانی گۆڕانكاریه كه‌ش وهه‌واییه‌كان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی نیشانده‌دات.
ئه‌وه‌ی كه‌سه‌رنجی توێژه‌ری بۆ نووسینی ئه‌م توێژینه‌وه ڕاكێشاوه گرنگی بابه‌تی مه‌ترسی پیسبوونی ژینگه‌و گۆڕانكاریه كه‌ش وهه‌واییه‌كان بوو كه‌ته‌واوی جیهانی ته‌نیوه‌و بۆته باسی گه‌رمی بنكه ئه‌كادیمی وكه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێك له‌مێژووی ڕابردووی ئه‌و دیارده‌و گۆرانكاریانه بدرێته‌وه، ونوكی قه‌ڵه‌می توێژه‌رانی بۆ ته‌رخانبكرێت ولێكدانه‌وه‌ی مێژوویی وجوگرافیایی بۆئه‌نجامبدرێت. بۆیه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌درێت له‌ماوه‌ی زه‌مه‌نی دیاریكراودا ئه‌و ڕووداوه مێژووییه كه‌ش وهه‌واییانه بخرێته ڕوو كه‌جێی تێڕامانی مێژوونووسانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون وخه‌ڵك به‌سه‌رسوڕمانیه‌وه بۆیان ڕوانیوه. له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری هه‌موو ئه‌و رووداوانه به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئاسایی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت كه‌تاچ رادده‌یه‌ك كاریگه‌ری به‌سه‌ر دابه‌شبوونی دانیشتوان،وئابوری، وكۆمه‌ڵایه‌تی … له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا دروستكردووه. هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوانه به‌رچاوڕوونیه‌ك به‌توێژه‌رانی بواری ژینگه‌و كه‌شه وهه‌وا ده‌به‌خشێت، به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت لێكدانه‌وه بۆ ڕێژه‌ی گۆڕانكاریه‌كان له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا بكرێت.
پێشه‌كی :
كه‌شوهه‌واو گۆڕانكاریه‌كانی یه‌كێك له‌وزانست و دیاردانه‌یه كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌لێكۆڵه‌رانی ژینگه‌یی وجوگرافیناسی سه‌رده‌می نوێ ،زانایانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه ، چه‌ندین كتێب ولێكینه‌وه‌ی تایبه‌تیان له‌باره‌وه نوسیووه ، ته‌نانه‌ت له‌یاداشتكردنی ڕووداوه مێژووییه‌كانی مێژوونووسانی ئه‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كاره‌سات گۆرانكاریه كه‌ش وهه‌واییه‌كان تۆماركراون.
گرنگی به‌م بابه‌ته له‌وه‌دایه كه به‌رچاوڕوونیه‌كی باش به‌توێژه‌رانی سه‌رده‌می نوێ ده‌به‌خشێ بۆ لێكۆڵینه‌وكانیان له‌باره‌ی ژینگه وگۆڕانكاریه كه‌شوهه‌واییه‌كان ،وئاست وڕێژه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یان پێده‌به‌خشێت كه‌له‌ڕابردوودا ڕوویانداوه، له‌هه‌مانكاتدا جۆری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ماوه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌خاته ڕوو.
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌ش ئه‌وا پێكهاتووه له‌ده‌روازه‌یه‌ك ودوو ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كی ، كه‌له‌ده‌روازه‌دا به‌كورتی ئاماژه به‌شوێنگه‌ی فه‌له‌كی كوردستان كراوه، له‌ته‌وه‌ره‌ی دوه‌میش ناساندنێك بۆ پێكهاته‌و جۆری سروشت وكه‌شوهه‌وای ناوچه كوردیكان خراوه‌ته ڕوو، هه‌رچی ته‌وه‌ره‌ی دوه‌میشه ئه‌وا به‌جۆرێك له‌كرنۆلۆژیا وكاریگه‌ریه‌كانی هه‌ریه‌كه له‌ڕووداوی ڕه‌گه‌زه‌كانی كه‌شوهه‌وا به‌جیا له‌وڵاتی كوردان كراوه.
ده‌روازه : شوێنگه‌ی فه‌له‌كی كوردستان :
مه‌به‌ست له كوردستان هه‌موو ئه‌و ناوچه و ئاوه‌دانیانه‌یه كه كورد له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا تێیدا نیشته‌جێ بووه، و له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه دابه‌شی چه‌ند هه‌رێمێك ببوون كه له‌لایه‌ن مێژوونووسان و ووڵاتناسان به چه‌ند ناوێكی جیاواز ناوبراون وه‌كو: هه‌رێمی چیا – جه‌زیره – ئه‌رمینیا – خۆزستان – شاره‌زوور –ئاران و ئازه‌ربه‌یجان[1].
به‌گوێره‌ی دابه‌شكردنی جوگرافیناس سهراب بۆ هه‌رێمه‌كان، ناوچه كوردیه‌كان به‌شێكی زۆری ده‌كه‌وێته هه‌رێمی چواره‌م[2]، وه له‌شوێنگه‌ی فه‌له‌كیه‌وه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو هێڵی درێژی 30 – 40 پله له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ، وه 37 – 48 پله له ڕۆژئاواوه[3] ، ووڵاتێكی شاخاویه و كه‌ش و هه‌واكه‌ی له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر جیاوازه، هه‌ر به هۆی ئه‌و شوێنگه‌یه‌وه وای كردووه له پشتێنه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یى نزیك بێت[4] ،به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی هه‌ردوو پلێتی ئێرانی و عه‌ره‌بی به‌یكده‌گه‌ن[5] بۆیه ئه‌مه‌ش وایكردوه ناوچه‌كه به‌ره‌ورووی ژماره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه ببێته‌وه[6].
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی سروشت وكه‌ش وهه‌وای كوردستان
ناوچه‌كانی كوردستان به‌گشتی سیفه‌تێكی شاخاوی هه‌یه،و له گرنگترین چیاكانی و به‌ناوبانگترینی ئاراراته، كه زنجیره چیایه‌كی نیمچه ڕاسته و له باكوور ده‌ست پێ ده‌كات بۆ باشوور[7]، وه هه‌روه‌ها چیای زاگرۆس، وه تۆرۆس كه ده‌كه‌وێته كه‌نداوی ئه‌سكه‌نده‌رۆنه‌وه[8] .
زنجیره چیاكان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وری كوردستانیان داوه ته‌نها له باشووری ڕۆژئاوای نه‌بێت كه له كۆمه‌ڵێك گرد و چه‌ند ده‌شتێك پێك دێت، كه كانیاو و ڕووباریان تێدا هه‌ڵده‌قووڵێت، و پێدا ده‌ڕوات. وه هه‌رچه‌ندی له‌باشووره‌وه به‌ره و باكوور بڕۆین زه‌وی به‌رز ده‌بێته‌وه، وه له ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهه‌ڵات له‌شێوه‌ی زنجیره‌ی ووشكی به‌یه‌كه‌وه نوساون، به‌ڵام له‌نێوانیان ده‌شتی فراوان و پێچاوپێچ هه‌ن كه به‌دار و گژوگیا داپۆشراون[9] .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نها چیاكانى به‌رز نین به‌ڵكو ووڵاته‌كه واته كوردستان به‌گشتی ڕێژه‌ی به‌رزه‌یه‌كه‌ى زۆره كه نزیكه‌ی له نێوان 1000 – 1400 مه‌تره له‌سه‌ر ڕووی ده‌ریاوه[10] .ئه‌وسیفه‌ته شاخاویه‌ش كه‌هه‌یه‌تى بۆته هۆى ئه‌وه‌ى به ناوچه‌یه‌كى باراناوى و به‌فرو سه‌رماو سۆڵى زۆر جیا بكرێته‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و ئاوانه‌ی كه له‌كوردستاندا هه‌ن چه‌ند جۆرێك له‌خۆ ده‌گرن له ئاوی ژێر زه‌وی و ڕووبار و ده‌ریاچه، به‌تایبه‌تیش له هه‌موویان گرنگتر هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فوڕاتن، له‌دوای ئه‌وانیش له ڕووی گرنگیه‌وه زێى گه‌وره و بچووك دێت، هه‌روه‌ها ڕووباری ئاراس ,سیروان یان دیاله كه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵده‌قووڵێت و به‌شی هه‌ره زۆری به كوردستانی باشووردا تێده‌په‌رێت، سه‌ره‌ڕای ڕووباری زرینه له باكووری ئێران كه ده‌ڕژێته ده‌ریای قه‌زووین، له باكووری زاگرۆس هه‌ڵده‌قووڵێت و یه‌كێكه‌له لقه‌كانی ڕووباری ئه‌رزن.له‌هه‌مان كاتیش‌دا چوار ده‌ریاچه‌ی گرنگیش له كوردستاندا هه‌ن له‌مانه: ئورمیه – وان – زریبا كول – ك‌ب. وه له‌ئازه‌ربه‌یجانیش به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردنشین بوون ده‌ریاچه‌ی سوێر هه‌ن وه‌كو:ئه‌رجیش –ئورمیه([11]. یه‌كێكی تر له دیارده سروشتیه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی بوونی ده‌شتایی ڕاست[12]، وبه‌پیت وای كردووه ژیانی كشتوكاڵی تێدا سه‌ركه‌وتوو بێت[13]. به‌تایبه‌تیش گرنگترین ناوچه‌یان ئه‌و به‌شه‌یه كه ده‌كه‌وێته‌باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كه پشت به ئاوی ڕووبار ده‌به‌ستێت، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی حه‌وزی دیجله و فورات، و لقه‌كانی له زابی گه‌وره و بچووك و خاپوور[14]. له‌هه‌مان كاتدا له كوردستان به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی له كشتوكاڵ كردن‌دا پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستێت[15] .
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌ختیه‌ی كه كوردستان هه‌یه‌تی له‌به‌رزی و نزمی و چیا و دۆڵه‌كان و ئاڵۆزی ڕێگاكانی، له‌هه‌مان كاتدا كه‌ش و هه‌واش ده‌بێته یه‌كێكی تر له‌به‌شدار بوونی ئه‌م سه‌ختیانه‌ی دێنه به‌رده‌م ژیانی كورد.هه‌روه‌كو زانراوه كوردستان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كه‌ش و هه‌وای سارد و سه‌رمایه و به‌فری زۆری لێ ده‌بارێت به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر به‌رزایی چیاكانی ، سه‌ره‌رای زریانه به‌فرینه‌كانی كه تووشی ده‌بێت. هه‌روه‌كو له‌باره‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى چیاوه (المقدسى) ده‌ڵێت: ((فی الصیف جنة و روضة و بستان، وفی الشتا‌ء الحطب و الفحم مجان))[16]، واته:له‌هاوین وه‌كو به‌هه‌شت ومێرگ وباغه,وه‌له زستاندا دار‌و خه‌ڵوز بێ به‌رامبه‌ره .به‌فر بۆ ماوه‌ی چوار مانگ تا پێنج مانگ[17] ده‌بارێت كه له‌و ماوه‌یه‌دا كورده‌كان زۆربه‌ى كاته‌كانى ئه‌وماوه‌یه له‌ماڵه‌كانیان له‌ژێر زه‌وی ده‌ژین، كه پارێزگاریان لێ ده‌كات له سه‌رماو سۆڵ، وه هه‌ر له‌و شوێنه‌ش خواردن وپێداویستیه‌كانیان بۆ خۆیان و مه‌ڕو ماڵه‌ته‌كانیان ده‌پارێزن تا ڕه‌وینه‌وه‌ی سه‌رما[18]. هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتدا كه‌ش و هه‌وای كوردستان به‌گه‌رمای به‌رز و به‌هێز ناسراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی(معتدلی شمالی – ناوه‌ڕاستی باكووری)و (خولگه‌ی باكووری یان خولگه‌ی سه‌ره‌تان) وه هاوشێوه‌ی كه‌ش و هه‌وای بیابانی و هه‌موو پێوه‌ره‌كانی له‌ساردى و گه‌رمی و ڕێژه‌ی باران بارین[19]. وه‌گرنگترین ڕه‌گه‌زه‌كانی ئاووهه‌وای كوردستانیش به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: پله‌ی گه‌رما:
تێكڕای پله‌ی گه‌رمای ساڵ له كوردستاندا له ده‌ور و به‌ری (15)پله‌ی سانتیگراد دایه، واته ئاو و هه‌وا له‌ڕووی گه‌رمیه‌وه فێنكه. ئه‌مه‌ش بۆ شوێنگه‌ی جوگرافی ناوچه‌ی فێنكی باكوور ده‌گه‌ڕیته‌وه[20] ئه‌و ژماره‌یه له هه‌ندێ ساڵدا 3–4 پله زیاد ده‌كات، له‌ساڵی واشدا هه‌یه1–2 پله كه‌م ده‌كات[21] .
تێكرای پله‌ی گه‌رمای ساڵ، له‌به‌ر جیاوازی به‌رزی و نزمی له‌ڕووی ده‌ریاوه، و دووری و نزیكی له هێڵی یه‌كسانى و شوێنگه‌ی به‌گوێره‌ى باتۆفی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و دوور و نزیكی له ده‌ریاوه له هه‌موو قوژبنه‌كانی كوردستاندا وه‌كو یه‌ك نیه[22]،تێكڕای جیاوازی نێوان به‌رزترین پله‌ی گه‌رماو نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ساڵێكدا، تێكرای پله‌ی به‌رزی گه‌رما 30 پله له‌سه‌روو سفره‌وه‌یه، تێكڕای نزمی پله‌ی گه‌رما 20 پله له‌ژێر سفره‌وه‌یه. واتا جیاوازی نێوان به‌رز و نزمی پله‌ی گه‌رمای ساڵانه (50)پله‌یه[23].
دووه‌م: با:
له كوردستاندا له‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵكردن و په‌یدا بوونه‌وه با به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌ى سه‌ره‌كیدا دابه‌ش ده‌كرێت كه هه‌رده‌سته‌یه‌كیش به‌جیا له چه‌ند جۆرێكی تایبه‌تی پێك دێن[24]، وه‌ك:
أ-باگشتیه‌كان: مه‌به‌ست له‌مانه هه‌موو ئه‌مانه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن و به‌سه‌ریدا دێن و تێ ده‌په‌ڕن.
نمونه‌ی ئه‌مانه‌نه‌ش:بای شه‌ماڵ: كه له‌زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی ساڵدا هه‌ڵده‌كات وله‌باكووری ڕۆئاواوه به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڕوات , ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه چیاكانى كوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ى ڕه‌وتی باكان هه‌ڵكه‌وتوون، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا، جیاوازیه‌كی زۆر له‌فشاردا هه‌یه، بنكه‌ی فشاری نزمی كه‌رتی ئاسیا، له‌هاویندا له باكووری ڕۆژئاواى هیندستان دایه، له‌به‌ر ئه‌وه بای شه‌ماڵ به‌ره‌و ئه‌و ناوچه فشاره نزمه ده‌چێ و ناتوانێ بۆ ناوچه‌كانی دیكه بچێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه، بنكه‌ی فشاری به‌رز هه‌یه به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاویه‌كاندا. بای شه‌ماڵ له‌وه‌رزی پایز و زستان و به‌هار هه‌ڵده‌كات و هه‌مان ئاراسته‌یشى هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه بنكه‌ی فشاری نزم له‌كه‌نداو دایه و بنكه‌ی فشاری به‌رزیش له‌ناوچه شاخاویه‌كاندایه[25] .
هوره بای پێچه‌وانه: هوڕه له‌زستاندا له‌ده‌ریای ناوه‌نده‌وه به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵات دێ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌كه بنكه‌ی فشاری نزم له‌كه‌نداودا كۆبۆته‌وه و بۆلای خۆی ڕای ده‌كێشێ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕووی چیاكان له‌باكووری ڕۆژ ئاواوه به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵاته[26]. بای هوڕه باران له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێ، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هه‌ڵده‌كات ووشكانیه، هه‌ربۆیه كه له هاویندا هه‌ڵده‌كات گه‌رم و ووشكه و له‌زستانیشدا سارد و ووشكه[27] .
ب- با خۆماڵیه‌كان: هه‌موو ئه‌و بایانه‌ن كه له‌زستاندا یاخودله هاویناندا له‌یه‌كێ له‌ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن. هۆكه‌شی بۆ جیاوازی پله‌ی گه‌رماو فشار ده‌گه‌ڕێته‌وه. ناوی بایه‌كانیش به ناوی ئه‌و شوێنانه‌وه ناو ده‌برێن كه لێوه‌ی هاتوون، هه‌ندێك له‌و با خۆماڵیانه‌ش وه‌كو: ڕه‌شه‌با[28] – قه‌هره – سام – كوێره – هیدیكه… [29] .
سێیه‌م: باران:
كوردستان وه‌كو ئاماژه‌ی بۆ كرا سارده و بارانی زۆره، و به‌فر و شه‌خته‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی به‌رزایی زۆری به‌فر له‌سه‌ر چایاكانی ده‌مێنێته‌وه[30] . به‌تایبه‌تی بارانی له‌وه‌رزی زستاندا زۆره، وه ئاوی باران و به‌فره تواوه‌كانیشی به‌نێو دۆڵ و ده‌شت و لاپاڵی چیاكاندا ده‌ڕوات و ده‌گات به ڕووباری دیجله و فوڕات و ده‌بێت به‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و دوو ڕووباره.
له‌ئه‌نجامی سروشتی شاخاوی كوردستان و جیاوازی له‌پله‌كانی گه‌رما، هه‌روه‌ها بۆته هۆی ئه‌وه‌ش كه جیاوازی له‌رێژه‌ی باران بارین له‌ناوچه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌دا هه‌بێت.بۆ نمونه له‌ده‌شته‌كاندا پله‌ی گه‌رما زیاد ده‌كات و ڕێژه‌ی باران بارین له‌نێوان 200 بۆ 400ملم ده‌بێت، له‌و زه‌ویانه‌ش كه ده‌وره دراون به زنجیره چیاكان ڕێژه‌ی باران بارینی ساڵانه‌نزیكه‌ی له‌نێوان 700بۆ 2000 ملم ده‌بێت[31] .
شایه‌نى باسه تێكڕای باران بارین له كوردستاندا (600 ملم)ه(. وه سه‌رچاوه‌كه‌شی به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ تۆفانه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه هه‌رچه‌نده تۆفانه‌كان زیاتر بن ئه‌وه‌نده باران زیاتر ده‌بارێت، و به پێچه‌وانه‌وه‌ش باران كه‌م ده‌بارێت. واتا ڕێژه‌ى باران له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكی تر جیاوازه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باران بارین له‌ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاست، له‌چاو باشوور زیاتره[32] ، وه له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا له‌چاو ده‌شتاییه‌كاندا دوو تا سێ جار زیاتره. واتا جیاوازیه‌كی زۆر له‌ڕووی ڕێژه‌ى بارانه‌وه له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا هه‌یه[33] .
چواره‌م: به‌فر:
ساڵانه له كوردستاندا به ده‌یان سانتیمه‌تر به‌فر ده‌كه‌وێت، هه‌ندێك ساڵ له هه‌ندێ ناوچه‌دا ڕێژه‌ى له یه‌ك مه‌تر زیاتره. گه‌لێك شوێن هه‌ن به‌درێژایی ساڵ به‌فریان لێ ناڕه‌وێته‌وه هه‌روه‌كو چۆن ووڵاتناس (ابن حوقل) له‌باسى شارى حلوان ئاماژه‌ى بۆده‌كات[34]. یان وه‌كو لوتكه‌ی چیاكانی ئارارات، قه‌ندیل، كوه‌ره‌نگ، كه‌بیره كوه و هه‌ڵگورد[35] ….
له‌ناوچه شاخاوى وكوێستانه‌كاندا به‌فر له‌مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا مانگی مارت ده‌مێنێت، واتا ماوه‌ی مانه‌وه‌ى به‌فر پێنج مانگه. له‌م ماوه‌یه‌دا ژیان زۆر سه‌خت ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له گونده‌كاندا، ئه‌ویش له‌به‌ر نه‌بوونی هۆیه‌كانی ژیانه. به‌تایبه‌تى له‌ناوچه شاخاویه‌كانیشدا ، ڕێگاوبان به‌ته‌واوی ده‌گیرێت و هه‌موو ساڵێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 43 ڕۆژ به‌فر ده‌بارێت، ئه‌م بارینه‌ش له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی تر ده‌گۆڕێت[36] .
ڕۆژه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوبات، له‌ڕۆژه‌كانی مانگه‌كانی دیكه، زیاتر به‌فری لێ ده‌بارێت، چونكه له‌و دوو مانگه دا كوردستان زیاتر كه‌وتۆته ژێر كارتێكردنى بای ساردى سیبیریاوه. هه‌روه‌ها تۆفه گه‌رمه‌كانى كه‌نداو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنكه‌ی فشاری به‌رز، له‌م مانگانه‌دا كۆ ده‌بنه‌وه و ناتوانن بگه‌نه‌ناوه‌ڕاست و باكووری كوردستان[37] .
ئه‌وانه‌ی تا ئێره باسكران ناساندنێكی گشتی سروشت و ئاو و هه‌وای كوردستان بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو كاریگه‌ری هه‌ریه‌ك له‌مانه چ دیارده سروشتیه‌كان(به‌رز و نزمیه‌كان) بێت یان ئاو و هه‌وا بێت له‌سه‌ر دروست كردنی نه‌هامه‌تی و كاره‌سات بۆ ژیانی تاكی كوردی ئه‌وا هه‌ریه‌كه وكۆمه‌ڵێك نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتیان دروست كردووه له‌به‌رده‌م ژیانیدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه به هۆی ئه‌و هه‌موو جۆراو جۆریه‌ی كانزاییه‌ی كه له‌خاكی كوردستان هه‌یه گه‌لێك جار وای كردووه ئه‌و ئاوه‌ی له كانیاوه‌كان ده‌رده‌چێت یان به‌ڕووباره‌كاندا تێ ده‌په‌ڕێت تووشی ژه‌هراوی بوون بێت و خه‌ڵكێكی زۆر تووشی نه‌خۆشی یان هه‌ندێك جار مردنیش بكاته‌وه، هه‌روه‌كو(ابن الوردی) له‌باسی شاری نوسه‌یبین ئاماژه به‌بوونی كانزای ئاسنی ژه‌هراوی ده‌كات و ده‌ڵێت: ((هه‌رگیانله‌به‌رێك پێی زامدار بێت ڕاسته‌و خۆ ده‌مرێت))[38]، ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌می هۆشیاری خه‌ڵكه‌كه به‌تایبه‌تیش ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ناوچه‌ی تره‌وه ده‌هاتنه ئه‌و ووڵاته، یان له‌ناوچه‌یه‌كی كوردستان بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌چوون و شاره‌زایی ته‌واویان له‌و ناوچانه‌دا نه‌بوو كه بۆی ده‌چوون، به‌نمونه هه‌روه‌كو له‌یه‌كێك له ڕووداوه‌كاندا كه مێژوو نوس(ابن الفوطی) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات له ساڵی 629ك/ 1232 ز له‌و كاته‌ی كه مه‌ترسی شالاوی مه‌غۆله‌كان نزیك ده‌بێته‌وه، و خیلافه‌تی عه‌باسی سوپا ئاماده ده‌كات و ده‌ی نێرێت، به‌یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ولێر(سوڵتان مظفرالدین كوكبری 586 – 630ك/ 1190 – 1233ز) و چه‌ند میرێكی تر كه هه‌وڵی به‌رگرتنی هاتنی مه‌غۆله‌كان ده‌ده‌ن، ئینجا له‌و كاته‌ى سوپای به‌رگریكار سه‌ربازگه‌كه‌ی له‌یه‌كێك له دێیه(گونده‌كان)ی ڕۆژئاوای شاره‌زووور به‌ناوی (مۆغان) داده‌مه‌زرێنێت. به‌هۆی پیسی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه، سوپای مظفر ا‌لدین و ته‌نانه‌ت خۆیشی تووشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده ده‌بن، ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وه‌سێتی دانانی جێگره‌وه بكات[39]. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌سه‌ربازانی سوپاكه‌ی به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌مرن,و ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش پاشه‌كشه كردن ده‌بێت له‌ناوچه‌كه و ناتوانێت ئامانجه‌كانی به‌ته‌واوی بپێكێت [40].
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مێژوونووسه‌ى ڕووداوه‌كه‌ى یاداشت كردووه به‌هیچ جۆرێك ئاماژه به جۆری نه‌خۆشیه‌كه یان نیشانه‌كانی ناكات. به‌ڵام ده‌كرێت بوترێت كه به هۆی هۆكارى تووش بوونی نه‌خۆشیه‌كه، كه دیاری ده‌كات ئه‌ویش ئاوی پیسه له گوندی مۆغان[41]. ده‌بێت جۆری نه‌خۆشیه‌كه كۆلێرا بێت، یان مه‌لاریا و گرانه‌تا وتیفۆد بێت. هه‌روه‌ها دیسان ده‌كرێت هۆكارێكی تر نزیكترمان بخاته‌وه له راستیه‌كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كورت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌رباز مردوون ده‌بێت نه‌خۆشیه‌كه كۆلێرا بووبێت یانیش ژه‌هراووی بوون[42]. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێت بوترێت ئه‌و جۆره سروشت و كه‌ش و هه‌وایه‌ی له كوردستاندا هه‌یه سه‌ره‌ڕای لایه‌نه باشه‌كانى چه‌ندین لایه‌نی خراپ له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌كاریگه‌ری ته‌واوی كردۆته سه‌ر ژیانی دانیشتووانه‌كه‌ی ئینجا ئه‌م كاریگه‌ریانه یان به‌هۆی پیس بوونی ئاوه‌كه‌ی بێت وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد، یاخود دوا كه‌وتنی باران بارین وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 574ك/ 1180ز له دیاربكر و جه‌زیره‌ی ئیبن و عومه‌رو شام[43]، یان هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 620ك/ 1223 ز له‌جه‌زیره ڕوویدا[44]. یانیش به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما[45] ،یاخود پیس بوونی كه‌ش و هه‌واكه‌ی( كه‌وه‌ك زانراویشه میكرۆب به‌گه‌رمی ته‌شه‌نه ده‌كات)، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن گه‌ریده‌كانه‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه كه هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان هه‌واكه‌ی یارمه‌تیده‌ره بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌مانه‌ش وه‌ك شاره‌كانی هه‌مه‌دان[46]، ره‌ئسولعه‌ین”سه‌رووكانى”، نوسه‌یبین[47]، حوسنكێفا”حه‌سكێف”، موسڵ[48] .
ئه‌وه‌تا هه‌روه‌كو (الاصطخری) له‌باره‌ی ئاووهه‌وای شاری نوسه‌یبین ده‌ڵێت:(( په‌تاداره، و زۆری نه‌خۆشی و په‌تالێیه))[49]، یان وه‌ك (ابن حوقل) ده‌رباره‌ی هه‌وای حوسنكێفا ده‌ڵێت:(( هه‌وای ناخۆشه و په‌تاداره، به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی هاویندا))[50]. (القزوینی)یش له‌وه‌سفی ئاو و هه‌وای موسڵ ده‌ڵێت:(( وه‌رزی پایزی گه‌رمه بۆیه ساڵێك سه‌لامه‌ت و ساڵێكی په‌تاداره (نه‌خۆشی به‌خشه) و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك تیایدا ده‌مرێت))[51].
هه‌روه‌ها به‌هۆی ناجێگیرى له ڕێژه‌ی باران بارینی ساڵانه[52]، كه به‌هۆی زۆر بوونی ئاو زیان به مرۆڤ و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان[53]،یان به‌ركشتوكاڵ كه‌وتووه[54] ، یاخود له‌ئه‌نجامی مانه‌وه‌ی ئاوه‌كه نه‌خۆشی وه‌ك مه‌لاریا، و گرانه‌تا، و كۆلێره و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تر بڵاو بۆته‌وه[55] ، ته‌نانه‌ت به‌هۆی به‌رده‌وامی باران بارین كار و كاسبی پیشه‌گه‌ران وجوتیاران وه‌ستاوه[56] ، یان هه‌ندێ جار زیانی باران بارین و به‌فری كوردستان په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌شی به‌تایبه‌تی شاری به‌غدا كه به‌هۆی بارانی زۆر و توانه‌وه‌ی به‌فری سه‌ر چیا‌و دۆڵه‌كانی كوردستان و تێكه‌ڵ بوونی به ئاوی دیجله و فورات و دروست كردنی لافاو تیایاندا، و له ئه‌نجامیشدا ئه‌و شاره به‌شێكى زۆرى ژێر ئاو كه‌وتووه[57].
شایانی باسه هه‌ر به‌هۆی به‌فر بارینی زۆره‌وه زۆر جاری وا هه‌بووه زیانی زۆر به‌ر كشتوكاڵ كه‌وتووه، و بووته هۆی برسیه‌تی و گرانبوونی نرخی كاڵاكان، هه‌روه‌كو (الغسانی) له ڕووداوه‌كانی ساڵی 624ك/ 1227ز له‌ناوچه‌كانى موسڵ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات[58] . وه یاخود جاری وا هه‌بووه به‌هۆی به‌فره‌وه ڕێگاكانی بازرگانی و هاتو چۆ گیراون. به‌تایبه‌تی ڕێگای نێوان شاری حلوان له‌گه‌ڵ به‌غدا[59] .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه زۆرجار ڕوویداوه كه بارینی به‌فری زۆر به‌سوود گه‌ڕاوه بۆ خه‌ڵكی كوردستان یان ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێته نێوانیان له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیان، و پاراستوونی له‌مه‌ترسی ده‌ره‌كی و هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی دوژمنكارانه. وه‌كو ئه‌و شكسته‌ی سوڵتانی خوارزمی علا‌ء ا‌لدین محمد كوڕی خوارزم شا(596 – 617ك/ 1199 – 1220ز) له‌ساڵی 614 ك / 1217 ز توشی هات له‌شاری هه‌مه‌دان له‌ئه‌نجامی هه‌وڵدانی بۆ هێرش كردنه سه‌ر به‌غدا و له‌كاتی تێپه‌ڕینی به هه‌مه‌دان، به‌هۆی ئه‌و به‌فر و زریان وسه‌رماوو سۆڵه‌ی به‌ره‌وڕووى سوپاكه‌ی بۆوه به‌شی هه‌ره زۆری له‌نێو چوون و ئه‌وه‌ی مایه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سوڵتای ناوبراو پاشه‌كشه‌یان كرده‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان[60].
هه‌ر ئه‌و جۆره كه‌ش و هه‌وا سارده‌یه وای له‌شاعیرانیش كردووه له‌باره‌یه‌وه بڵێن:
النار فی همذان یبرد حرّها
و البرد فی همذان دا‌ء مسقم[61].
هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی سیفاتی بای به‌هێز و گه‌رم یان خۆڵاوی زۆربه‌ی جار زیانی گه‌وره‌ى گه‌یاندووه به كشتوكاڵ و باری ته‌ندروستی مرۆڤ و گیانله‌به‌ران. یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری دروست كردووه به‌هۆی كه‌می هۆشیاری ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك [62].
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م:گرنگترین گۆڕانكاریه كه‌شوهه‌واییه كاره‌ساتباره‌كانی كوردستان له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست:
له ناوچه كوردیه‌كان له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست گۆڕانكاریه كه‌شوهه‌واییه كاره‌ساتباره‌كان كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى گشتى جێده‌هێڵن، ئینجا به‌هۆى له‌ناوبردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى ده‌ستى كار بێت یان له نێو بردنى كێڵگه كشتوكاڵیه‌كان بێت، به تایبه‌تیش وه‌ك ده‌زانین كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له‌و سه‌رده‌مه‌دا كشتو‌كاڵى بوو، ئاژه‌ڵدارى و شینایى كردن به كۆڵه‌گه‌ى ژیانى داده‌نرا،بۆیه ته‌نانه‌ت بچوكترین گۆرانكاریى له جۆرى كه‌ش و هه‌وادا ، كاریگه‌رى ده‌بوو له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵكه‌كه.
له‌و كاره‌ساته سروشتیه كاریگه‌رانه‌ش له‌سه‌ر ئابوورى كوردستان بریتى بوون وشكه‌ساڵى به‌هۆى كه‌مبارانیه‌وه، كه ئه‌مه‌ش واته له ناوچوونى كشتوكاڵ و له ئه‌نجامه‌كه‌شى بریتى بوو له كه‌مى و گرانى و قات و قڕى خواردن دواتریش برسیه‌تى واته مردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى مرۆڤ و گیانله‌به‌ران، سه‌ره‌راى ئه‌مه له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر به هۆى بارانه‌وه گه‌لێك جار پێچه‌وانه‌كه‌شى هه‌ر زیانى گه‌وره بوو بۆ كورده‌كان یان دانیشتوانى كوردستان واته بارینى بارانى زۆر دیسان زیانبه‌خش بوو بۆ مرۆڤ و كشت‌وكال و بوارى تر‌ى ژیان ، له كاره‌ساته‌كانى تریش بریتى بوون له به‌فرى زۆر‌و ته‌زره‌و …
یه‌كه‌م: لافاوو سێڵاوی زیانبه‌خش
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و سیفاته سروشتى وئاووهه‌واییانه‌ى خاكى كوردان هه‌یه‌تى له به‌رزونزمى و سه‌ختى، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌ره‌و ڕووى كۆمه‌ڵێك له سێڵاو و لافاو بۆته‌وه.
ئه‌وه‌تا هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى له ساڵى (511ك/1117ز) كاتێك بارانێكى زۆر و به‌لێزمه ده‌بارێت له ناوچه‌كانى هه‌ولێرو شه‌نگاردا ده‌بێته هۆى دروستكردنى سێلاوێكى زۆر به‌خووڕ له‌و ناوچانه، به‌تایبه‌تیش له شه‌نگار خه‌ڵكێكى زۆر و كشتوكاڵێكى زۆر، ته‌نانه‌ت ده‌رگاى شاره‌كه‌ش[63] ده‌كه‌وێته ژێر لێشاوه‌كه‌ى و ڕایده‌ماڵێت[64] ، ئه‌وه‌تا له كاتى شه‌ودا گوندێك كه‌وته به‌ر ئه‌و لافاوه[65]و دواتر ڕووداوى بردنى منداڵێكى بچووكى نێو بێشكه كه ئه‌و سێڵاوه ڕایماڵیوه و پاشان له لقى دار زه‌یتونێك گیرى خواردووه‌و وه‌ستاوه له دواتر به زیندوویى ڕزگاركراوه[66]، له زۆربه‌ى سه‌رچاوه مێژووییه‌كانى سه‌ده‌ى ناوه‌ڕاست و ئیسلامى ده‌نگى داوه‌ته‌وه[67]. ئه‌مه‌ش واته خانوو و شوێنى نیشته‌جێ بوونى ئه‌و شاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌و له‌نێوچوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى كێڵگه كشتو‌كاڵى و ڕه‌زو باخه‌كانى كه به‌شێكى زۆرى كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاولكارى ئه‌م دیارده‌یه[68] .
هه‌ر له‌و ساڵه‌و له باسى ئه‌و سێڵاوه‌دا كه ئاماژه‌ى بۆكرا مێژوونووس(العظیمی) ناوى شارى هه‌ولێریش ده‌بات كه كه‌وتبێته به‌ر ئه‌م زیانه‌و ته‌نانه‌ت شوێنێكى زۆریش گوایه له شاره‌كه داڕماوه، به‌تایبه‌تى له شوره‌ى شاره‌كه‌و خانووبه‌ره‌و كۆشك و ته‌لار. به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى باس له مردنى میرى شاره‌كه ده‌كات به‌و سێڵاوه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به شوراى شاره‌كه‌ش وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كاته ده‌كه‌وته به‌شى باشورى شاره‌كه، واته شارى هه‌ولێر ته‌نها به‌شى باشورى شوراى هه‌بوو[69]، بۆیه به گوێره‌ى پێكهاته‌ى به‌رزونزمى شاره‌كه ده‌كرێت بوترێت ئه‌و سێڵاوه به به‌شى باشورى شاره‌كه‌دا تێپه‌ڕیووه، به‌تایبه‌تى ئه‌و شوێنه‌ى كه له سه‌رده‌مى ئێستادا باخى گڵكه‌ندى لێیه وله‌سه‌ده‌كانى ناوه‌راستدا به (به‌ست) ناوبراوه، كه شوێنێكى نشێو‌و نه‌ویه‌وله‌زستان وبه‌هاردا سێڵاوو باراناوى پێدا ده‌ڕوات له‌هه‌مان كاتدا كۆشكى میر وشوره‌ى شاره‌كه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا به گوێره‌ى هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ى نوێ ده‌كه‌وته ئه‌و ناوچه‌یه[70] .
وه له ساڵى (551ك/1156ز) له شارى (اشنه) شنۆ سێڵاوێك ڕوویداوه‌و شاره‌كه‌ى خاپوركردوه[71]. له ساڵى (569ك/1173ز)دا سێڵاوێكى تر له ناوچه‌كانى موسڵ و به‌غدا ڕوویدا له ئه‌نجامى بارینى ته‌زره‌یه‌كى ده‌نك گه‌وره كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى دوو هه‌زار خانوو[72]، و چه‌ندین شوێنى نیشته‌جێ بوون و كێڵگه‌و گوند‌و ته‌نانه‌ت گۆڕستانیش وێران بكات و خه‌ڵك له ترسان كۆچیان كرد بۆ بیابان[73]، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ش ڕووبارى دیجله‌و فوڕاتیش زیادیان كرد‌و وێرانكاریه‌كه‌یان زیاتر كرد[74] .
له ساڵى (640ك/1242ز) ئه‌مجاره سێڵاوێك دیسان له ئه‌نجامى بارانى به‌لێزمه له ناوچه‌یه‌ك له سه‌رووى تكریت كه ناسراوه به (درب سنجار) ڕوویداو گه‌یشته نێو شاره‌كه‌و چه‌ندین خانووبه‌ره‌و بازاڕ و دوكان و حه‌مامى داڕماند[75]، به‌تایبه‌تى حه‌مامێكى به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ى ناوى داڕوخاندو چه‌ندین خه‌ڵك له ئه‌نجامى ئه‌و سێڵاوه‌دا مردن، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین زیانى ئابورى كه به‌ر بازاڕه‌كه كه‌وت كه كه‌وتبوه ژێر ئاوه‌كه[76]. گومانیشى تێدانیه به گوێره‌ى ئه‌وه‌ى باس له‌وه ده‌كرێت له سه‌رووى شاره‌كه‌وه ئه‌م دیارده‌یه دروست بووه ده‌بێت له ناوچه كوردیه‌كانه‌وه بۆى هاتبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌كو دیاره چیاى حه‌مرین و به‌رزاییه‌كانى ده‌كه‌وێته سه‌رووى شارى تكریت.
وه له ڕووداوه‌كانى ساڵى (647ك/1249ز) باس له سێڵاوێكى تر‌ى گه‌وره ده‌كرێت بۆ سه‌لامیه {ی گوندێكی سه‌ر به‌شاری موسڵ}، خه‌ڵكێكى زۆرى له‌ناوبرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى تێكدانى كشتوكاڵ و كاولكردنى بازاڕ و سامانى ئاژه‌ڵى كه گوایه هه‌مووى ژێر ئاو خستووه، ته‌نانه‌ت زیانه گیانیه‌كانى به (3000)سێ هه‌زار مرۆڤ مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن[77]. به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌و ده‌قه تێبینى ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه شارى موسڵ توشى ئه‌و سێڵاوه نه‌بووه بۆیه ده‌بێت له ناوچه‌ى (زاب) واته (مه‌به‌ستى له كه‌ڵه‌ك)ه هاتبێت. هه‌روه‌ها به گوێره‌ى ده‌قه‌كه ئاماژه به كوژرانى ئه‌و ژماره زۆره له نێوچونه‌ى ئه‌و هه‌موو بازاڕ و كێڵگه‌یه كه بێگومان گوندێك نابێت ئه‌و هه‌موو ژماره زۆره خه‌ڵك و بازاڕ‌و كشتوكاڵه‌ى هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌كرێت بوترێت كه ته‌نها ئه‌و زیانه به‌ر ئه‌و گونده نه‌كه‌وتووه به‌ڵكو له‌گه‌ڵى هه‌موو ئه‌و گوند‌و ناوچانه‌ش كه كه‌وتوونه‌ته ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و ده‌وروبه‌رى به‌یه‌كه‌وه ئه‌م زیانه‌یان به‌ركه‌وتووه كه ئاماژه‌ى بۆكرا[78] .
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ى باسكران جۆرێكى تر‌ى سێڵاوى به زیان بۆ خه‌ڵكى كورد بریتى بوو له‌وه‌ى كه له ناوچه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ڕوویان ده‌دا، به‌ڵام زیانى زۆریان به دانیشتوانه كورده‌كه‌ى ده‌گه‌یاند كه تێیدا نیشته‌جێ بوون. ئه‌وه‌تا هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى له ساڵى (716ك/1316ز) له ئه‌نجامى ئه‌و باران و ته‌زره زۆره‌ى له شام بارى، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى وه‌كو حه‌مس و حه‌ماو حه‌له‌ب[79]، و دواتر نه‌توانینى هه‌ڵمژینى له لایه‌ن زه‌ویه‌وه سێڵاوێكى گه‌وره‌ى لێهاته ئاراوه‌و ناوچه‌یه‌كى زۆرى توشى زیان و داڕمان كرد، به‌تایبه‌تیش له شارى حه‌مس كه كوردێكى زۆرى له یه‌كێك له گونده‌كانى ئه‌و شاره خسته‌به‌ر لێشاوه‌كه‌ى و سه‌ره‌ڕاى داڕماندنى خانووه‌كانیان و له‌ناوبردنى كێڵگه كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵه‌كانیان ژماره‌یه‌كى زۆریشى لێكوشتن[80]. كه دواى ڕه‌وینه‌وه‌ى سێڵاوه‌كه به‌شێكى زۆریان به لق و پۆپى داره‌كانه‌وه لكابوون[81]. هه‌روه‌ها له ساڵى (718ك/1318ز) بۆ دووه‌م جار له سه‌لامیه‌و شه‌و به‌ك سێڵاوێكى گه‌وره ڕوویدا[82]، بێگومان ده‌بێت زیانى زۆرى نابێته‌وه.
جگه له‌مانه‌ى باسكران ناوچه كوردیه‌كان له بوونى لافاویش بێ به‌ش نه‌بووه له هه‌ندێك ناوچه‌ى كه نزیكن له ڕێڕه‌وى هه‌ردوو ڕووبارى دیجله و فوڕات، به‌تایبه‌تى له‌و كاتانه‌ش كه بارانى زۆر باریوه یان به‌فرى سه‌ر چیاكان زوو تواونه‌ته‌وه. له‌كوردستانى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست زۆربه‌ى جاربه‌هۆى بارینى بارانى زۆر هه‌ندێك ناوچه ڕووبه‌ڕووى لافاو بوونه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى له ئاوى ڕووباره‌كانیش نزیك بن وه‌ك شارى هه‌ولێر، ئه‌م جۆره‌شیان هه‌یه كه له ئه‌نجامى زیادبوونى ڕێژه‌ى ئاوى ڕووباره‌كان ڕوویداوه، به‌تایبه‌تى له شارى موسڵ. ئینجا ئه‌مه‌ش زیانه‌كانى هه‌ندێك جار به‌ر ناوچه كوردیه‌كه خۆى كه‌وتووه، و زۆربه‌ى جاریش په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانى خواروو له واست و به‌غدا[83]و به‌سڕا به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوچه كوردیه‌كان زیاتر شاخاوین و كه‌نارى ڕووباره‌كانى به‌رزه، به‌ڵام كاتێك ده‌گاته ناوچه‌كانى خوارووى وه‌كو به‌غدا كه‌ناره‌كانى له هه‌ندێ شوێن به‌هۆى نیشته‌نى و قوڕ و لیته‌وه نزمتر ده‌بێته‌وه له ئاوه‌كه، بۆیه له كه‌مترین گۆڕانكارى له ڕێژه‌ى ئاوه‌كه زیان به ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێ. كه ڕووداوى له‌و جۆره‌شمان یه‌كجار زۆر له سه‌رچاوه‌كان له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه[84].
له گرنگترین لافاوه‌كانیش كه له ناوچه كوردیه‌كان ڕوویانداوه وه‌ك ئه‌وه‌ى (ابن الاثیر) له باسى ڕووداوه‌كانى ساڵى (516ك/1118ز) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات له جه‌زیره كه یه‌كێك له قه‌ڵاكانى به زۆربه‌ى خانووه‌كانیه‌وه ژێر ئاو خستووه[85] ،وه له ساڵى (521ك/1127ز) لافاوێك له شارى جه‌زیره‌ى ئیبنوعومه‌ر ڕوویدا به‌هۆى زیادكردنى ئاوى ڕووبارى دیجله له‌و كاته‌دا كه خه‌ریك بوو قه‌ڵاى شاره‌كه هه‌مووى ژێر ئاوبخات[86] . هه‌روه‌ها له ساڵى (557ك/1165ز) لافاوێك له ناوچه‌ى باكور له كه‌نارى فورات له كركر ڕوویدا سه‌ره‌ڕاى زیانه زۆره ڕاسته‌وخۆكانى بووبه‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كیش كه خه‌ڵكێكى زۆرى كوردى ئه‌و ناوچانه‌ى كوشت، به‌تایبه‌تى له گوندى (الیوس-ئالیناس)و سیبابرك زیاتر له (1000) یه‌ك هه‌زار كه‌سى كوشت، وه هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا چوار گوندى كوردى به ته‌واوى مندالأ وگه‌وره وپیاو وئافره‌ته‌وه له‌ناوبرد، وه‌كو یاداشت كراوه: ((دوو ڕۆژ نه‌خۆش ده‌كه‌وتن و ده‌مردن))[87]. یاخود ئه‌و لافاوه‌ى له ساڵى (569ك/1173ز) له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى ئه‌تابه‌گیه‌كان له موسڵ و دیاربه‌كر و جه‌زیره له ئه‌نجامى بارینى بارانێكى زۆر كه چل ڕۆژى خایاند رویدا[88] ، كه به گوته‌ى (ابن الاثیر) وه‌ك شایه‌تحاڵێك له‌و چل ڕۆژه‌دا ته‌نها دووجار خۆریان بینیووه[89]، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى خانوو و كۆشك و ته‌لارێكى زۆر بڕوخێنێت، و خه‌ڵكێكى زۆریش تێدابچێت[90]، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى كیڵگه كشتوكاڵیه‌كان كه به‌شێكى زۆریان له‌ناچوون بۆیه ئه‌مه‌ش برسیه‌تى و گرانیه‌كى زۆرى لێهاته ئاراوه[91]. دواتریش نه‌خۆشی[92]
له‌و لافاوه گه‌وره‌و دیارانه‌ى كه سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردوه ئه‌و لافاوه‌یه كه هه‌ر له ئه‌نجامى باران بارینى زۆره‌وه له ساڵى (646ك/1248ز) له شاره‌كانى وه‌كو هه‌ولێرو موسڵ و به‌غدا به گشتى ماوه‌یه‌كى زۆر به‌رده‌وامى هه‌بوو تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى كه هه‌موو به‌ست و ڕێگاو بانه‌كان و جۆگه‌و ڕووباره‌كان ئاویان له‌سه‌ر ده‌ڕۆیى و خه‌ڵك زۆربه‌ى له كار‌و كاسبى كه‌وت[93]، ته‌نانه‌ت وه‌كو (ابن الفوطی) ده‌ڵێت: ((نه‌توانرا داچاندن ئه‌نجام بدرێت، و گونده‌كان ژێر ئاوكه‌وتن و قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌شێكى و قه‌ڵاى (كه‌رخینی-كه‌ركوك)یش توشى داڕمان بوو، ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕاى ڕوخانى خانوویه‌كى زۆر له ناوچه كوردیه‌كان[94]. هه‌روه‌ها هه‌ردوو زێى گه‌وره‌و بچووك پڕ بوون له ئاو[95]، به‌مه‌ش ئاوى ڕووبارى دیجله‌ش زۆر زیادیكرد و په‌نگاوى دایه‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ كاریكرده سه‌ر شارى به‌غداو ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌كه‌وتنه سه‌ر ڕێڕه‌وه‌كه‌ى، به‌تایبه‌تى شارى ناوبراو وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه زۆرترین زیانى گیانى و ئابورى له‌مه‌دا به‌ركه‌وت[96] . كاریگه‌رى لافاوه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ى كه شاعیران شیعرى له باره‌وه تۆمار بكه‌ن ئه‌وه‌تا وه‌ك ده‌ڵێت:
(( تلقیت دجله لــــما طغت وخاف البریة مــــــــــن مائها
بوجه یتشابه بدر السما ء وكف حكت جود أنوائها
فلما رأتك رأت عالــــــــــــما بطب المصالح مـــــــن دائها
فولت حیا‌ء كـما تنزوی القبیحة من جنب حسنائها))[97].
وه له ساڵى (647ك/1249ز) وه‌ك دیاره به گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان هه‌ر له‌و كاته‌ى سێڵاوى سه‌لامیه‌ى سه‌ر به موسڵ ڕوویداوه ئاماژه به بوونى زیاده‌ى ئاو یان لافاو ده‌كه‌ن له شارى جه‌زیره‌ى ئیبنوعومه‌ر كه گوایه به جۆرێك ئاو زیادى كردووه كه خه‌ریك بووه بگات به سه‌رووى شوراكانى شار,و شاره‌كه‌ش ژێر ئاوبخات[98]. گومانى تێدانیه ئه‌م دوانه واته سێڵاو و لافاو یه‌ك سه‌رچاوه بوونه به‌پێى ئه‌وه‌ى شارى جه‌زیره‌ى ئیبنوعومه‌ر له سه‌روو تره له شارى موسڵ و ڕووبارى دیجله‌ش سه‌ره‌تا به شارى جه‌زیره‌دا ده‌ڕوات و دواتر ده‌گات به موسڵ، وه هه‌ردوو ناوچه‌ش وه‌ك دیاره به‌هۆى ڕووبارى دیجله توشى ئه‌و كاره‌ساته بوونه، واته ده‌كرێت بوترێت له یه‌ك كات و به یه‌ك هۆكار كه ڕووبارى دیجله‌یه كه زیادیكردووه كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌م لافاوه، یان سێڵاوه. هه‌روه‌ها له ساڵى (653ك/1255ز) دیسان له ئه‌نجامى بارانى زۆر له موسڵ و به‌غداو هه‌ولێر هه‌ردوو ڕووبارى دیجله‌و فورات ئاوه‌كه‌یان زۆر زیادیكردو بووه هۆى ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى زۆرى وه‌ك عانه‌و حه‌دیسه‌و به‌غداو كوفه ژێر ئاو بكه‌وێت و توشى زیانى گه‌وره بێن له ڕووى گیانى و ئابوریه‌وه. به‌تایبه‌تى له عانه‌و حه‌دیسه پازده تاوه‌ر له شوراكه‌ى ڕووخاوه جگه له خانووه‌كان كۆمه‌ڵێك داڕماون، له هه‌مان كاتدا له كوفه‌ش چه‌ندین خانوو ڕووخاوه‌و ئاویش گه‌یشتۆته مه‌زارگه‌ى عه‌لى كوڕى ئه‌بى تالیب، و مزگه‌وتى كوفه‌و ڕه‌زو باخه‌كان و زیانى زۆرى پێ گه‌یاندون بۆیه نرخیش به‌رزبۆته‌وه. هه‌روه‌كو ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت ته‌نها له موسڵدا پازده ڕۆژ، و له هه‌ولێریش بیست و پێنج ڕۆژ به به‌رده‌وامى باران باریووه[99].
سه‌ره‌ڕای ئه‌و لافاوانه‌ی باسكران هه‌ندێكجار ئه‌ستێره‌ناسان پێشبینیشیان كردووه بۆ رووداوی لافاوی گه‌وره وخه‌ڵكیان توشی دڵه‌ڕاوكێی زۆركردووه ئه‌وه‌ته هه‌روه‌كو له‌ڕووداوه‌كانی ساڵی 489ك ڕایانگه‌یاند كه‌به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی بورجی حوت گوایه تۆفان هه‌ڵده‌ستێ[100].
دوه‌م: بای به‌هێز
سه‌باره‌ت به باى به‌هێز ئه‌وا ئه‌ویش له لایه‌ن سه‌رچاوه‌كان به‌جۆرى كات و شوێن ڕه‌نگه‌كه‌ى و جۆرى زیانه‌كه‌ى جیاكراوه‌ته‌وه‌و تۆماركراوه[101]، به‌تایبه‌تى ناوچه كوردیه‌كان كه جێگاى مه‌به‌ستى توێژینه‌وه‌یه له ماوه‌ى نێوان سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست چه‌ند بایه‌ك هه‌ڵیان كردووه، هه‌روه‌كو ئه‌و بایه‌ی كه‌باسده‌كرێت له‌ساڵانی 234ك و 245ك هه‌ڵیكردوه‌ته سه‌ر موسڵ وسنجار-شه‌نگار وبه‌غدا وبه‌سڕه وهه‌مه‌دان له‌یه‌ك كاتدا وكشتوكاڵی ئه‌و ناوچانه‌ی سوتاندووه[102]، واته وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ بای هوڕه بووه كه‌به بای ژه‌هراویش ناوبراوه[103] بۆیه زیانی به كشتوكاڵ گه‌یاندووه. وه‌له ساڵی 398ك دا بایه‌كی ره‌ش له‌داقوق هه‌ڵیكردوه وژماره‌یه‌كی زۆر له‌دار خورما وزه‌یتونی له‌زه‌ویدا هه‌ڵكێشاوه وخانوه‌كی زۆریشی ڕوخاندوه وخه‌لكێكی زۆریشی كوشتووه[104]. دوای ئه‌وه له‌ساڵی 425ك بایه‌كی ڕه‌ش به‌سه‌ر شاری نوسه‌یبیندا هه‌ڵیكردووه ڕه‌زو باغێكی زۆری له‌ناوبردوه له‌جۆری توو وگوێز وترێ وته‌نانه‌ت كۆشكێكی سه‌ره‌و ژێر كردووه، ئینجا له‌گه‌ڵیدا بارانێكی به‌خوڕو به‌ئاو باریوه له‌شێوه‌ی ده‌ست وپه‌نجه‌دا و لافاوێكی گه‌وره‌شی لێدروستبووه[105].
(العظیمی) له ڕووداوه‌كانی ساڵى (518ك/1124ز) ئاماژه به‌بایه‌كى به‌هێزده‌كات كه به شیزه‌ر تێپه‌ڕیووه‌و گه‌یشتۆته حه‌ماو له‌وێ بۆ جه‌زیره له ڕێگایدا چه‌ندین دره‌ختى له‌ژێره‌وه ده‌رهێناوه و زیانى زۆرى به ڕه‌زو باخ و كشتوكاڵ گه‌یاندوه[106]. یان وه‌ك (ابن الاثیر) ده‌یخاته ڕوو له ساڵى (522ك/1128ز) بایه‌كى به‌هێز و ڕه‌ش هه‌ڵى كردۆته سه‌ر موسل ,خۆڵى سۆریشى له‌گه‌ل خۆى هێناوه، و له ئاسماندا له‌گه‌ڵى ستوونێك ده‌ركه‌وتووه له شێوه‌ى ئاگر، خه‌ڵك توشى ترس و دڵه‌ڕاوكێى زۆر بوونه‌ته‌وه، و ده‌ستیان كردووه به ته‌وبه‌كردن له خراپه‌كارى و پاڕانه‌وه له خودا[107]. هه‌روه‌ها له ساڵى (573ك/1177ز) بایه‌كى ڕه‌شى به‌هێز له وڵاتى قفجاق هه‌ڵى كرد‌و گه‌یشت به ته‌فلیس، و دواتر بۆ هه‌مه‌دان و ئه‌سفه‌هان و كرمان، و له ڕێگایدا چه‌ندین خانوو و شوێنى نیشته‌جێ بوونى مرۆڤه‌كانى ڕووخاندوه، و ژماره‌یه‌كیشى له ئاژه‌ڵانى وه‌كو چێڵ ومه‌ڕ وووڵاغ كوشتووه[108]. گومانى تێدا نیه ئه‌م بایه یه‌كێك بووه له بایه هه‌ره به‌هێزه‌كان بۆیه ئاوا توانیویه‌تى ئه‌م هه‌موو زیانه بدات.
له‌ساڵى (575ك/1179ز) دیسان بایه‌كى ڕه‌ش و تاریك له جه‌زیره‌و عێراق هه‌ڵیكردووه له كاتى نیوه‌ڕۆژدا به ته‌واوى تاریكى داهێناوه خه‌ڵك یه‌كترى به باشى نه‌بینیوه، هه‌روه‌كو (ابن الاثیر) شایه‌تحاڵى ئه‌و كاته‌و دانیشتووى شارى موسڵه، ده‌ڵێت: ((له‌به‌ر تاریكى نوێژى عه‌سرو شێوان وخه‌وتنانمان به مه‌زه‌نده كردووه))[109]، واته ئه‌وه‌نده تاریك بووه كاته‌كانیان له یه‌كتر جیانه‌كردۆته‌وه. هه‌ربۆیه له‌به‌ر ئه‌مه خه‌ڵك ترساون و وایان لێكداوه‌ته‌وه كه كۆتایى به ژیانى دونیا دێت، و ده‌ستیان كردوه به ته‌وبه‌و پاڕانه‌وه له خودا. دیاره تاریكیه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌تۆزو خۆڵێكى زۆرى له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵگرتووه‌و تارمایى وتاریكى لێ كه‌وتۆته‌وه .ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بووه به گوته‌ى ناوبراو تاكو چاره‌كى یه‌كه‌مى شه‌و تێپه‌ڕیوه(2009: 11/222)، و له درێژه‌ى گوته‌كانیشى ده‌ڵێت: ((خه‌ڵك له شوێنه‌كانى ده‌وروبه‌ریشى ده‌هاتن هه‌مان دیارده‌یان باسده‌كرد))[110], واته: ئه‌م بایه ڕه‌شه گشتى بووه. هه‌ربۆیه‌ش له‌كورده‌واریدا به باى توند‌و تۆزاوى ده‌گوترێت (ڕه‌شه‌با).
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه بارودۆخ له ساڵى (582ك/1186ز) به‌وه گه‌یشتووه كه ئه‌ستێره‌ناسان به‌هۆى چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكه‌ن كه له‌و ساڵه‌دا به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى پێنج یان شه‌ش یاخود حه‌وت هه‌ساره له بورجى میزان، بایه‌كى به‌هێز هه‌ڵده‌كات و ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى ژیانى سه‌ر زه‌وى[111], بۆیه ئه‌م بانگه‌شه‌یه به جۆرێك ته‌شه‌نه‌ى كرد كه له زۆربه‌ى جیهان بڵاوبوویه‌وه[112]، و خه‌ڵكێكى زۆر خه‌ریكى هه‌ڵكۆڵینى زه‌وى و دابینكردنى شوێن و خواردن بوون له نێو چیا‌و ئه‌شكه‌وته‌كان[113]، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌م گوتانه به‌ڕاست نه‌گه‌ڕان و هیچ بایه‌كى له‌و جۆره‌ى ده‌یانووت هه‌ڵى نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه له لایه‌ن زۆرله مێژوونووسانى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ى بۆكراوه[114]. له ساڵى (674ك/1276ز) گێژه‌لوكه‌و بایه‌كى به‌هێز هه‌ڵیكرده سه‌ر موسل و هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریان، و خۆڵ و تۆزێكى سۆرى زۆرى بڵاوكرده‌وه، و ته‌واو ماوه‌ى بینینى كه‌م كرده‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌سێك نه‌یده‌توانى یه‌كێكى تر ببینێ له نزیكه‌وه له سه‌عات (3)سێ تاكو (9)نۆ واته له دواى نوێژى نیوه‌ڕۆ تاكو نوێژى خه‌وتنان، له نێو خه‌ڵكیش ترسێكى زۆر بڵاوبۆوه له‌وه‌ى نه‌وه‌كو له‌ناویان ببات و كۆتایى به ژیانیان بێنێ. بۆیه هه‌ڵاتن بۆ چۆل و ده‌شتایى ده‌ره‌وه‌ى شار تاكو بایه‌كه هێزه‌كه‌ى نه‌ما ئینجا گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان[115].
جۆرێكى تر له با كه به ژه‌هراوى به‌ناوبانگ بوو له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كه مه‌به‌ستیان لێی باى گه‌رم بوو، ئه‌ویش دیسان زیانى زۆرى گه‌یاندووه به گیانى مرۆڤ و ئاژه‌ڵان و كشتوكاڵ و سه‌ره‌ڕاى ترس و دڵه‌ڕاوكێ، ئه‌وه‌تا هه‌روه‌كو ئه‌و بایه‌ى كه له ساڵى (775ك/1373ز) هه‌ڵى كردۆته سه‌ر شه‌نگار زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان باسى لێوه ده‌كه‌ن وبه‌بایه‌كى ژه‌هراوى ناوى ده‌به‌ن كه گوایه زۆربه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى كوشتووه[116]، و گه‌ڵاى داره‌كانیشى سوتاندووه[117]. كه‌ئه‌م حاڵه‌ته له‌كورده‌واریدا (به‌هوڕه )ناوده‌برێت .
سێیه‌م: به‌فرو ته‌زره‌و سه‌هۆڵبه‌ندان:
ئه‌مانه‌ش سێ دیارده‌ى دیار‌و كاریگه‌رى كه‌ش و هه‌وایین كه له زۆربه‌ى كات له كوردستاندا ده‌بنه هۆى نانه‌وه‌ى كاره‌ساتى سروشتى و به زیانى زۆر بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى ته‌واو ده‌بن، به‌تایبه‌تى به‌فر كه هه‌روه‌كو به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانى وڵاتى ناوبراو پێیه‌وه به‌ناوبانگن.
ئه‌وه‌تا هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى له ساڵى (529ك/1134ز) له شارى مه‌ڵاتیه به‌فرێكى سۆر بارى به‌هۆى بوونى خۆڵ وتۆز له‌هه‌وادا, كه له لایه‌ن مێژوونووس(مارمیخائیلى سریانى) به هێماى كاره‌سات لێكدراوه‌ته‌وه.هه‌ر له دواى ئه‌وه له ساڵى (532ك/1137ز) له 26ى كانونى دووه‌م زستانێكى سه‌خت ده‌ست پێده‌كات و له ئامه‌د و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر به‌فرێكى یه‌كجار زۆر ده‌بارێت ، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له باڵنده‌و گیانله‌به‌ران ده‌مرن جا له سه‌رمان بێت یان له‌به‌ر ده‌ست نه‌كه‌وتنى خۆراك، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارى شاره‌كه بڕیارى ئه‌زیه‌ت نه‌دان و پێدانى خۆراكیان بۆ ده‌رده‌كات تاكو مانگى نیسان و ڕه‌وینه‌وه‌ى به‌فره‌كه، به‌تایبه‌تى له‌و كاتانه‌ى په‌نا دێنن بۆ شوێنه ئاوه‌دانیه‌كان به خه‌ڵك و مرۆڤ[118].هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا به‌هۆى ئه‌و به‌فره زۆره‌ى له ناوچه‌كانى حلوان و هه‌مه‌دان ده‌بارێت ڕێگاى نێوان حلوان و به‌غدا به ته‌واوى ده‌گیرێت[119]. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ند جارێك ئه‌و بارودۆخه له‌وناوچانه دووباره ده‌بۆوه[120]. له ساڵى (547ك/1152ز) له وه‌رزى زستان و به‌هاردا به‌فرێكى یه‌كجار زۆر بارى ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ى كه پێشوتر به‌فرى لێنه‌ده‌بارى ئه‌ویشى گرته‌وه به ڕێژه‌ى به‌رزایى دوو زیراع-باڵ، وه به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى له به‌هاردا بارى ڕه‌نگى سۆربوو به‌هۆى تۆز‌و غوبارى كه‌ش و هه‌واى ئه‌و كاته. وه یه‌كێك له‌و ناوچه كوردیانه‌ش شارى مه‌ڵاتیه بوو كه له‌و وه‌رزه له مانگى ئازار به ڕێژه‌یه‌ك به‌فرى لێ بارى كه وه‌كو مارمیخائیلى سریانى ده‌ڵێت: ((هه‌رگیز كه‌سێك له‌و شێوه‌یه زۆره‌ى نه‌بینى بوو، و گوێى لێ نه‌ببوو))[121]. ئه‌مه‌ش بێگومان زیانى زۆرى ئابورى و گیانى ده‌نایه‌وه به‌تایبه‌تى له گرتنى ڕێگاكان و بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیدا.
ئه‌مه‌و جگه له‌و به‌فربارینه گشتیانه‌ى كه له یه‌ك كاتدا زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ده‌گرته‌وه وه‌ك مارمیخائیل ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات له ساڵى (568ك/1173ز) به‌فرو بارانێكى زۆر و سه‌رما زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سوریا‌و (كوردستان)-جه‌زیره,و(نێوان دوو ڕووبار‌و ئاشور) و فارس و ئه‌رمینیاو فه‌له‌ستین و میسرى گرته‌وه‌و خه‌ڵكێكى زۆرى له‌ناوبرد، و به‌شێكى زۆریشى توشى نه‌خۆشى و برسیه‌تى كرد له ئه‌نجامى له‌ناوبردنى كێڵگه كشتوكاڵیه‌كان[122].
به هه‌مان شێوه مێژوونوسى سریانى ناوبراو به‌بێ ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه به وردى دیارى بكات له ڕووداوه‌كانى ساڵى دواتر واته له (569ك/1174ز) باس له به‌فربارینێكى گشتى و گه‌وره‌ى كاره‌ساتبار ده‌كات له به‌شێكى زۆرى سه‌ر ڕووى زه‌وى، و هه‌موو چیا‌و دۆڵ و ده‌شته‌كانى داپۆشیوه، وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو ناوچه‌كانى باكورى گرتبۆوه تاكو وڵاتى هیند، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ((له‌و شوێنانه‌ى كه پێشوتر به‌فرى لێنه‌ده‌بارى له‌م بارینه‌دا چوارده بست باریوه))[123].
ئینجا به‌هۆى ئه‌م دیارده كه‌ش و هه‌واییه‌وه خه‌ڵك و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و كێڵگه‌یه‌كى زۆر له‌ناوچوون به‌هۆى داڕمانى خانوه‌كان له‌به‌ر كۆبوونه‌وه‌ى به‌فرى زۆر له سه‌ری یان داڕمانه به‌فرینه‌كانى (ڕه‌نوو) سه‌ر ڕێگاكان و یاخود زریانه به‌فرینه‌كان، و ئه‌وانه‌ى تریش كه‌مابوونه‌وه نه‌یانده‌توانى له نێوان یه‌كتردا هاتووچۆ بكه‌ن له گوندێك یان شارێك یان ماڵێك بۆ یه‌كێكى تر، ته‌نانه‌ت له ماڵه‌كان به ته‌واوى گه‌مارۆ درابوون و خه‌ریكى پاڕانه‌وه بوون، بۆیه ژیان به ته‌واوى وه‌ستابوو، هه‌روه‌ها به دواى خۆیدا ساردیه‌كى ئه‌وتۆشى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو كه هه‌موو ڕووبار‌و كانى و جۆگه‌له‌كان به‌هۆى سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه بیبه‌ستێ و ماسى ژێر ئاویش له‌ناوببات، شایه‌نى باسه ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بوو تاكو مانگى نیسانى ئه‌و ساڵه ئینجا وورده وورده به‌فر توایه‌وه[124]و خه‌ڵك ده‌ستیان كرده‌وه به ژیان و كار‌و كاسبى. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئابلۆقه سه‌ربازیه‌ى مه‌لیك عادلى ئه‌یوبى له ساڵى (606ك/1209ز) خستیه سه‌ر شارى شه‌نگار و بووه هۆى ئه‌زیه‌ت و ئازارێكى زۆر بۆ شاره‌كه به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك نوسه‌رى نادیارى خاوه‌نى كتێبى (تاریخ الرهاوی) ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات بۆ ماوه‌ى چل ڕۆژ به‌فر باریوه له ناوچه‌كه‌و هه‌موو ماڵ و ڕێگاوبانه‌كانى پڕكردوه‌و به‌دواى خۆشی‌دا سه‌رمایه‌كى زۆر به‌هێزى هێناوه، بۆیه سه‌ربازانى سوپاى ناوبراویان به ته‌واوى شپڕزه كردووه‌و ناچار بوون كه په‌یماننامه‌ى ئاشتى ببه‌ستن له‌گه‌ل خه‌ڵكى شه‌نگارو پاشه‌كشه بكه‌ن[125]، واته به‌فرو سه‌رماو سۆڵه بۆته هۆى ڕزگاركردنى خه‌ڵكى شه‌نگار له‌و مه‌ترسیه‌ى كه به‌ره‌و ڕوویان ده‌بۆوه له ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و تاڵانكارى سه‌ربازان. به هه‌مان شێوه‌ى ئه‌و ڕووداوه له ساڵى (614ك/1217ز) له ئه‌نجامى به‌فربارین و زریانێكى گه‌وره‌ى به‌فرینى له ناوچه‌كانى هه‌مه‌دان، ئه‌و سوپایه به‌هێزو ژماره زۆره‌ى كه هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كان به چوار سه‌د هه‌زار، یان پێنج سه‌د هه‌زار یاخود شه‌ش سه‌د هه‌زار [126]،مه‌زنده‌ى ده‌كه‌ن، علا‌ءالدین محمد خوارزمشا كوڕى تكشى سوڵتانى خوارزمى كه هێنابوویه ناوچه‌كه له پێناو هێرشكردنه سه‌ر به‌غداو خیلافه‌تى عه‌باسى[127] به‌هۆى ئه‌و دیارده كه‌ش و هه‌واییه‌وه كه بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژو شه‌و به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌كو یه‌كێك له شاعیران له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
((نثر السحاب من السما‌ء دراهما وكسا الجبال من الحواصل ملبسا
والـــــــــریح بــــارده الهبوب كانها انفاس مــــن عشق الحسان وأفلسا))[128].
شایه‌نى باسه سوپاى ناوبراو به‌و هۆیه‌وه به ته‌واوى تێكشكا [129]، و ژماره‌یه‌كى زۆر له سه‌ربازان و ئه‌سپ و وڵاخ مردن و له كۆتاییدا ژماره‌یه‌كى كه‌میان ڕزگاریان بوو و پاشه‌كشه‌یان كرد له ناوچه‌كه[130]. له 10ى ئازارى به‌رامبه‌رى 20ى ره‌بیع الاول له ساڵى (624ك/1225ز) (ابن الاثیر) باس له بارینى به‌فر ده‌كات دوو جار به دواى یه‌كدا له‌ناوچه‌كانى موسل و هه‌موو عێراق، و هه‌ر خۆشى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه –زۆر جێگاى سه‌رسوڕمان بوو و له‌و شێوه‌یه نه‌بیسترابوو- و گوڵى هه‌موو داره‌كانى وه‌كو باده‌م و قه‌یسى و هه‌ڵوژه‌و به‌هێ و هی دیكه‌ى له‌ناوبرد[131]. ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ى له ئه‌نجامى برسیه‌تیه‌كى گه‌وره له ساڵى (718ك/1318ز) كاتێك نزیكه‌ى چوار سه‌د خێزان له شارى هه‌ولێر له پێناو ڕزگاربوون له‌و برسیه‌تیه و به‌ده‌ست هێنانى بڕێك خواردن بڕیارى كۆچكردن ده‌ده‌ن بۆ ناوچه‌كانى دیكه. به‌تایبه‌تى به ئاراسته‌ى شارى مه‌راغه ده‌ڕۆن به‌ڵام به‌هۆى دابارینى به‌فرو سه‌رمایه‌كى زۆر به‌سه‌ریاندا له ڕێگا هه‌موویان ده‌مرن[132].
هه‌رچى تایبه‌تیشه به ته‌زره ئه‌وه له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا چه‌ند ڕووداوێك تۆماركراون وه‌ك ئه‌وه‌ى له ساڵى (514ك/1120ز) (ابن القلانسی) له باره‌ى یه‌كێك له ڕووداوه‌كانى شارى ماردین ده‌ڵێت: ((ده‌گێڕنه‌وه له باره‌ى ماردین كه ته‌زره‌یه‌كى گه‌وره لێی باریوه، له شێوه‌یدا نه‌بووه‌و نه‌بینراوه كه ئه‌وه‌نده‌ى ئاژه‌ڵى له‌ناوبردووه‌و زۆربه‌ى كشت‌وكال و داره‌كانى تێكداوه))[133]. واته مه‌به‌ست لێی بارینى ته‌زره‌یه‌كى گه‌وره‌و به‌وڕێژه زۆره له‌م شاره‌دا باریووه و گێڕدراوه‌ته‌وه به‌ده‌ماوده‌م له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه. له ساڵى (623ك/1225ز) باس له بارینى ته‌زره‌یه‌كى زۆر ده‌كرێت له شارى موسل و چه‌ندین زیانى ئابوورى ناوه‌ته‌وه[134]، هه‌روه‌ك (ابن الاثیر) كه شایه‌تحاڵى ئه‌و ڕووداوه‌یه له شاره‌كه ده‌ڵێت: ((ته‌زره‌یه‌كى زۆرى لێ بارى و كشتو‌كاڵى خه‌ڵكه‌كه‌ى تێكدا‌و له ناوى برد… و گیانله‌به‌رێكى زۆریشى كوشت))[135]. ئینجا له باره‌ى كێشى ته‌زره‌كه چه‌ندین گوته‌ى جیاواز هه‌یه له‌وه‌ى به ئه‌ندازه‌ى ڕه‌تلێك یان دوو سه‌د درهه‌م یاخود هى تر… بووه، بۆته هۆى نانه‌وه‌ى برسیه‌تى و گرانى نرخى خۆراك. هه‌رچه‌نده به‌ئاشكرا زیاده‌ڕۆیى له‌م گێڕانه‌وانه‌دا هه‌ستى پێده‌كرێت به‌تایبه‌تى له باره‌ى كێش و ئه‌ندازه‌كه‌ى به‌ڵام ده‌كرێت بوترێت كه ڕووداوه‌كه ڕاستیه‌كى تێدا هه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى شایه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بده‌ن. هه‌روه‌ها له ساڵى (755ك/1354ز) دیسان باس له كه‌وتنى ته‌زره‌یه‌كى گه‌وره ده‌كرێت له شارى موسل ونوسه‌یبین كه هه‌ر ده‌نكێكى به ئه‌ندازه‌ى هێلكه‌ى مریشكێك بووه[136]. واته به گوێره‌ى ئه‌م گوته‌یه كێشى ده‌نكه‌كان ده‌بێت زیانى زۆرى به خه‌ڵك گه‌یاندبێت. هه‌روه‌ها له‌ساڵی 834ك ئاماژه به‌بارینی ته‌زره‌یه‌كی زۆر وقه‌باره گه‌وره‌ی به‌قه‌د هێلكه‌ی مریشك ده‌كرێت كه كشتوكاڵ ومه‌ڕومالاتێكی زۆری له‌ناوبردووه[137].
هه‌رچى تایبه‌تیشه به سه‌رماو سه‌هۆڵبه‌ندان ئه‌وا دیسان چه‌ندین ڕووداو تۆماركراون له‌و باره‌یه‌وه. ئه‌وه‌تا وه‌ك ئه‌وه‌ى له زستانى ساڵى (517ك/1123ز) باس له سه‌رمایه‌كى به‌هێزو سه‌خت ده‌كرێت كه چل ڕۆژى خایاندووه، و به‌هۆیه‌وه ڕووبارى فورات و چه‌ند ڕووبارێكى تر توشى سه‌هۆڵبه‌ندان بووه‌و به‌ستوویه‌تى، و خه‌ڵك به‌سه‌ریدا هاتووچۆیان كردوه وه‌كو زه‌وى و وشكایى. دواتر شه‌ش سال دواى ڕووداوى ناوبراو دیسان له ساڵى (523ك/1129ز) زستانێكى زۆر توند‌و تیژ هه‌ڵیكردوه‌و ژماره‌یه‌كى زۆر له مه‌ڕو ماڵات و گیانله‌به‌رانى كوشتووه[138]. هه‌رله‌وه‌رزى زستاندا سه‌رمایه‌كى زۆر سه‌خت له ساڵى (557ك/1108ز) هاتۆته پێش و له‌به‌ر ساردیه‌كه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له ئاژه‌ل و گیانله‌به‌رو باڵنده له‌ناوچوون[139].
دواى ئه‌مه له ساڵى (568ك/1172ز) له ئه‌نجامى بارینى باران و به‌فرێكى زۆر سه‌رمایه‌كى گشتى به‌هێز هه‌ڵیكردووه‌و به‌شێكى زۆرى له به‌رهه‌مى ڕه‌زو باخه‌كان له‌ناوبردووه[140].
ئینجا جگه له‌مانه گه‌لێك جار سه‌رماو سه‌هۆڵبه‌ندان گه‌یشتۆته ئاستێك كه ئه‌و گه‌رماوانه‌ى كه له ژێر زه‌وییه‌وه‌ش ده‌رده‌چن توشى به‌ستان و به سه‌هۆڵ بوون ببن، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى له ساڵى (623ك/1226ز) ڕوویدا كه ئاوى گه‌یاره‌ى نزیك موسل بیبه‌ستێت له‌به‌ر ساردى كه‌ش و هه‌واى ئه‌و كاته، كه به سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین ڕووداوى ئه‌و سه‌رده‌مه لێكدراوه‌ته‌وه[141]، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاوێكى كبریتى و گه‌رم بوو، و شتى له‌و جۆره نه‌بینراوه له پێشوتردا.
یازده ساڵ دواى ئه‌مه له ساڵى (634ك/1236ز) به‌هۆى سه‌ختى كه‌ش و هه‌وا كشت‌وكال به‌شێكى زۆرى ووشك بوو و له ناوچوو بۆیه گرانى بڵاوبوویه‌وه، وه هه‌ر له‌و كاته‌شدا ڕووبارى فوڕات دووباره بوو به به‌سته‌ڵه‌ك[142]. به‌هه‌مان شێوه له ساڵى (646ك/1248ز) كه‌ش و هه‌وا به جۆرێك ساردبوو له شارى موسل، خه‌ڵك نه‌یانده‌توانى له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، و به ته‌واوى كاروبارى خه‌ڵك په‌كى كه‌وت ته‌نانه‌ت كه‌ناره‌كانى دیجله بۆ قوڵایى (3)سێ باڵ به‌ستاى و بوو به سه‌هۆڵ[143]. كه بێگومان ئه‌مه‌ش زیانى كشتو‌كاڵى و پیشه‌یى یان به گشتى ئابورى گه‌وره‌ى لێده‌كه‌وته‌وه.
هه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى ڕووباره‌كان بۆ چه‌ند جارێك ئاماژه‌ى بۆكراوه كه ڕوویداوه، ئه‌وه‌تا ڕووبارى فورات له ساڵى(763ك/1361ز) بۆ جارێكى تریش ده‌بێت به به‌سته‌ڵه‌ك و ڕێبواران به پیاده به‌سه‌ریدا گوزه‌ریان كردوه[144]، یان وه‌ك (ابن إیاس) ده‌ڵێت: ((گه‌شتیاران به باره‌كانیانه‌وه به‌سه‌ریدا هاتووچۆیان كردوه))[145]. ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له سه‌رچاوه‌كاندا به شێوه‌ى گشتى چه‌ند جارێك باس له هه‌ڵكردنى سه‌رماو سۆل كراوه. وه‌ك ئه‌وه‌ى له ڕووداوه‌كانى ساڵى (700ك/1300ز) له سه‌ره‌تاى ئازارى ڕۆژى 19ى جماد الاخره(البرزالی) ئاماژه به سه‌رمایه‌كى سه‌خت ده‌كات[146]به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ى دیارى بكات.
جگه له‌وه‌ى كه هه‌ندێك جار باس له نه‌خۆشیه‌ك ده‌كرێت به ڕوونى هۆكاره‌كه‌ى ده‌ناسرێت كه سه‌رماى به‌هێزى ناوچه‌كه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له ساڵى (726ك/1325ز) ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى كه بریتیه له تاو كۆخه‌و هه‌ڵامه‌ت له ماردین بڵاوده‌بێه‌وه‌و ده‌گات به شام[147]، هیچ گومانى تێدانیه ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه له كه‌ش و هه‌واى سارده‌وه دروست ده‌بێت.
به گوێره‌ى ئه‌مانه‌ى باسكران ده‌كرێت بوترێت كه به‌فرو ته‌زره‌و سه‌هۆڵبه‌ندان كاره‌ساتى سروشتین له‌به‌ر قه‌باره‌ى ئه‌و زیانانه‌ى به خه‌ڵك و خانوبه‌ره‌و كشت‌وكال وسامانى ئاژه‌ڵیان ده‌گه‌یه‌نێت، وایان لێده‌كات بێ ده‌سه‌ڵات بن له سنوردانان بۆ كاریگه‌ریه‌كانى له‌به‌ر پێشبینى نه‌كردنیان بۆ ڕوودانى و جیانه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ورانه‌ى كه به‌فر یان ته‌زره‌و یاخود بارانى هه‌ڵگرتووه به ته‌نها.
چواره‌م: بروسك و هه‌وره تریشقه:
ئه‌م دیارده‌یه‌ش چه‌ند ڕووداوێكى له باره‌وه تۆماركراوه كه جێگاى سه‌رسوڕمانى مێژوونووسان و خه‌ڵكى ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، یان به‌هۆى ئه‌و ترس و لێكدانه‌وه‌ى كه بۆیان كراوه، به‌ڵام به به‌راورد به ڕووداوه‌كانى تر زۆر به كه‌مى شتى له باره‌وه نووسراوه. ئه‌وه‌تا یه‌كێك له‌و ڕووداوانه‌ى له ئه‌نجامى بروسك كه‌وتۆته‌وه كه ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه له‌ناوچه‌كانى موسل له ساڵى (524ك/1129ز)، كه به‌شێكى زۆرى له شاره‌كه سوتاندو خه‌ڵكێكیش ڕایان كردوه[148]. وه ئه‌مه له لایه‌ن به‌شێكى زۆرى سه‌رچاوه‌كان به ئاگر باران ناوبراوه[149]،ته‌نانه‌ت ابن العبری ده‌ڵێت:((له‌گه‌ڵ بارینی باران كۆلیه ئاگر باریوه))[150]،واته :به‌ته‌واوی به‌ئاگر باران وه‌سفی ده‌كات كه‌گومانی تێدا نیه هه‌وره بروسكه‌كه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌مى ئاستى هۆشیارى و ڕ‌ۆشنبیرى خه‌ڵكى ئه‌و سه‌رده‌مه له باره‌ى بروسك به‌مجۆره ته‌عبیری لێكراوه.
یه‌كێكى تر له‌و جۆره ڕووداوانه له باره‌ى بروسكه‌وه ئه‌وه‌یه كه مارمیخائیلى سریانى له ساڵى (535ك/1130ز) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: له كاتى به‌یانیدا بروسكێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕوویداو بووه هۆى كوژرانى دوو ئافره‌ت له شارى مه‌ڵاتیه، كه یه‌كێكیان له‌سه‌ربان بوو، و ئه‌وى تریان له بازاڕى شاره‌كه، له‌گه‌ل كوشتنى چه‌ند باڵنده‌یه‌ك[151].
له ڕووداوه هه‌ره گرنگه‌كانى كه به هۆى بروسك و هه‌وره‌تریشقه‌وه كه‌وتۆته‌وه، به‌تایبه‌تیش بروسك، ئه‌و ئاگره گه‌وره‌یه له ساڵى (564ك/1115ز) له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شارى ئامه‌د به‌ربوو له كاتى شه‌ودا، هه‌روه‌كو (مه‌تێ ره‌هاوى) ده‌ڵێت: ((ئه‌گه‌رچى هه‌وڵى زۆر درا كۆنتڕۆڵى ئاگره‌كه بكرێت له لایه‌ن دانیشتوانه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر به‌هێزى و گه‌وره‌یى ئاگره‌كه نه‌توانرا،و ته‌نانه‌ت گه‌یشت به به‌شى سه‌ره‌وه‌ى مزگه‌وته‌كه‌و به ته‌واوى هه‌مووى سوتاند))[152]. له ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى شه‌شدا وه‌كو ئاماژه‌یه‌كى به‌په‌له باس له بوونى بومه‌له‌رزه‌و بروسك و هه‌وره تریشقه‌ى زۆر ده‌كرێت له ناوچه‌كانى هه‌رێمى چیا‌و جه‌زیره‌و شام و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر، كه خه‌ڵكى توشى ده‌رده‌سه‌رى زۆر كردوه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى به ووردى ئه‌م ڕووداوانه دیارى بكه[153]. وه له مانگى ئابى (623ك/1226ز) (ابن الاثیر) ئاماژه به بوونى بروسك و هه‌وره‌تریشقه و بارانێكى زۆر ده‌كات كه ڕێگاو بانه‌كانى پڕكردووه له ئاو، جگه له شارى موسل كه خۆى شایه‌تحال بووه ده‌ڵێت: ((له شام و جه‌زیره‌و عێراق و دیاربه‌كرو چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر هه‌مان دیارده ڕوویداوه))[154].
پێنجه‌م: وشكه‌ساڵى:
وشكه‌ساڵی ونه‌بارینی بارانیش یه‌كێك له‌ودیارده‌و گۆڕانكاریه كه‌شوهه‌واییانه‌یه كه‌له‌چه‌ند ساڵێكدا دوباره بۆته‌وه ونه‌هامه‌تی زۆری به‌سه‌ر دانیشتوانی كوردستاندا هێناوه له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ، هه‌روه‌كو ئه‌و ڕووداوه‌ى كه مێژوونووس(ابن الاثیر) له ساڵى (512ك/1118ز) ده‌یخاته‌ڕوو، بارانى پێویستى كشتوكاڵكردن نه‌باریوه بۆیه دانه‌وێڵه له زۆربه‌ى وڵاتان نه‌ماوه یان كه‌م بۆته‌وه، و نرخه‌كان زیادیان كردوه. به‌ڵام له هه‌موو ناوچه‌یه‌ك زیاتر عێراق به‌و ڕووداوه كاریگه‌ر بووه[155](2009: 10/254). هه‌ر له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى شه‌شى كۆچی‌دا به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به ساڵه‌كه‌ى بكرێت (ابن المستوفی) له كتێبى (تاریخ اربل) ئاماژه به كۆچكردنى بنه‌ماڵه‌یه‌كى كورد ده‌كات به ناوى كه‌سایه‌تى (ابومحمد أمیری كوڕى به‌ختیارى كوڕى خل كوڕى محمد كوڕى عبدالله) له (مركور) مه‌رگه‌وه‌ڕ كه ناوچه‌یه‌ك بوو ده‌كه‌وته نێوان شارى ئورمیه‌و شنۆ له كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات به‌هۆى گرانى و برسیه‌تى و قات و قڕى بۆ شارى شنۆ دواتریش بۆ هه‌ولێر[156](بڕوانه:1980: 1/51-52). هه‌روه‌ها له ساڵى (517ك/1123ز) دیسان له زۆربه‌ى وڵاتان نرخ به‌رزبوویه‌وه و گرانى هاته ئاراوه، به‌تایبه‌تیش له عێراق كه نرخى یه‌ك (كاره – 97،5كغم)[157]ى ئارد به شه‌ش دینار‌و ده قیرات بوو، به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر مردن[158] له‌به‌ر ده‌ست نه‌كه‌وتنى خۆراك به ئاسانى. هه‌روه‌ها ساڵێك دواتر واته له (518ك/1124ز) نه‌بارینى باران و وشكه‌ساڵى له موسل و جه‌زیره‌و دیاربه‌كرو عێراق و شام و ژماره‌یه‌كى زۆر له وڵات كه‌مبوویه‌وه، و نرخى خۆراك له هه‌موو شوێنێك به‌رزبویه‌وه[159]. به گوته‌ى (العظیمی): ((خه‌ڵك ناچاربوون یه‌كتر بخۆن))[160]. واته ئه‌گه‌ر بویسترا بووایه له هه‌ر شوێنێك خۆراك به‌ده‌ست بێنن نه‌ده‌توانرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌هامه‌تیه‌كه گشتى بوو. هه‌روه‌ها (ابن القلانسی)یش پێیوایه هۆكارى ئه‌و برسیه‌تى و گرانیه بریتى بووه له‌وه‌ى: ((له زستانى ئه‌و ساڵه‌دا باران نه‌باریووه…و له كانونى یه‌كه‌م و دووه‌م و زۆربه‌ى شوبات كشت‌وكال له نێوچووه))[161]. شایه‌نى باسه ئه‌م بارودۆخه بۆ ماوه‌ى ساڵێك به‌رده‌وامى هه‌بوو واته له ساڵى (519ك/1125ز) كۆتایى پێهات[162]. كه گومانى تێدانیه ده‌بێت به بارینى باران و كۆتایى هاتنى وشكه‌ساڵیه‌كه كۆتایى پێهاتبێت.
دیسان هه‌مان بارودۆخ له ساڵانى (534ك/1139ز) و(543ك/1148ز) دوباره بوویه‌وه ئه‌وه‌بوو له‌ڕووداوى یه‌كه‌میان به‌هۆى نه‌بارینى باران قات و قڕیه‌كى به‌هێز دروست بوو له جه‌زیره‌و عێراق و فارس و خۆراسان و شام و خه‌ڵكى توشى برسیه‌تى و ده‌رده‌سه‌ریه‌كى زۆركرد[163]، به‌تایبه‌تیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دیارده‌كه ناوچه‌یه‌كى زۆرى ده‌گرته‌وه.به‌ڵام له ساڵى (543ك/1148ز) به‌هۆى ئه‌وشكه‌ساڵیه كه‌تاكو كانونى یه‌كه‌مى ساڵى دواترى خایاند[164]. گرانیه‌كى كاریگه‌ر بڵاوبوویه‌وه له ناوچه‌كانى وڵاتى چیا‌و جه‌زیره‌و خۆراسان و ئه‌سفه‌هان و فارس و شام و مه‌غریبى ئیسلامی[165]. ئه‌مه‌و جگه له تێنوێتى مرۆڤ و ئاژه‌ل و باڵنده‌كان[166].
پێنج ساڵ دواتر له ساڵى (548ك/1100ز) به‌هۆى نه‌بارینى باران له هه‌رێمى جه‌زیره به‌ره‌و ڕووى برسیه‌تى زۆر بوونه‌وه به‌تایبه‌تى شارى ڕوها بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌م باره ناله‌باره‌دا ژیا تا له ساڵى دواتر كۆتایى هات[167]. وه به شاتحاڵى (ابن الجوزی)و (ابن الاثیر) له ساڵى (574ك/1178ز) به‌هۆى نه‌بارینى باران له وڵاتانى وه‌كو جه‌زیره‌و دیاربه‌كرو نوسه‌یبین و موسل و چیا‌و خه‌ڵات و شام و عێراق و میسر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه گرانیه‌كى گه‌وره هاتۆته ئاراوه[168]، جۆ له‌ناوچه‌كانى موسل هه‌رسێ مه‌كوك به‌دینارێكى ئه‌میرى فرۆشراوه[169]، ئه‌مه‌و چه‌ندین نرخى جۆراو جۆرى تر له ناوچه جیاوازه‌كان[170]، بۆیه خه‌ڵكه‌كه وه‌كو چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌م بارودۆخه به به‌رده‌وامى نوێژه بارنه‌یان ده‌كرد[171]. ئه‌مه‌و جگه له تێنوێتییه‌كى زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما به‌هۆى نه‌مانى شێى زه‌وى، و ئه‌و كشتوكاڵه‌ى هه‌شبوو ووشك بوو بۆیه ئه‌مه باره‌كه‌ى زیاتر ئاڵۆزتركردبوو[172].
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه مێژوونوس (ابن الاثیر) هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له ناوه‌ڕاستى به‌هار باس له بارینى باران ده‌كات به‌تایبه‌تى له شارى جه‌زیره‌ى ئیبنوعومه‌ردا له ئه‌نجامى گێڕانه‌وه‌ى به‌سه‌رهاتێك كه خۆى ئه‌و كاته له‌و شاره‌یه. درێژه‌ى ڕووداوه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: ((كاتێك چووم بۆ جه‌زیره له پێناو بینینى پیاوێكى زاناى پیاوچاك بۆ بیستنى هه‌ندێك له فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامى خوداى له‌سه‌ربێ) كه ئه‌و كاته له مانگى ڕه‌مه‌زان و ناوه‌ڕاستى وه‌رزى به‌هاردا بووین، خه‌ڵك له‌وپه‌ڕى گرانى دابوون و ده‌پاڕانه‌وه(له خودا) له پێناو بارینى باران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئه‌و كاته ده‌نكێك باران نه‌باریبوو، بۆیه له‌و كاته‌دا له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك كه‌س چاوه‌ڕێى زاناكه‌مان ده‌كرد مرۆڤێكى توركمانى كه سیماى برسیه‌تى پێوه دیار بوو هاته لامان وه‌ك بڵێى له گۆڕ هه‌ڵسابێته‌وه وابوو، گریاو شه‌كواى برسیه‌تى خۆى كرد، بۆیه ئێمه هه‌موومان گریاین له‌گه‌ڵى، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێكمان نارد تاكو نانى بۆ بكڕێت، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌مى و نه‌بونى زۆر دره‌نگ گه‌ڕایه‌وه. هه‌ر له‌و كاته‌شدا هه‌ور له ئاسماندا په‌یدابوو، و باران بارى و خه‌ڵك هاواریان لێ هه‌ڵسا له خۆشیان، پیاوه توركمانه‌كه‌ش دواى هێنانى نانه‌كه به‌شێكى خوارد‌و به‌شه‌كه‌ى تر‌ى برد‌و ڕۆیشت))[173]، بۆیه لێره‌وه وشكه‌ساڵى كۆتایى پێهات. له ساڵى (575-576ك/1180ز) له هه‌ولێر وموسل و جه‌زیره وبه‌شێكى زۆرى جیهان دیسان له‌به‌ر نه‌بارینى باران و دواتر گرانبوونى نرخ به‌تایبه‌تى له‌هه‌لێر برسیه‌تى وگرانى زۆرى بۆ خه‌لك هێناوه‌و ناچارى كردوون كه گه‌ڵاى دار وچه‌ندین شتى حه‌رامكراوى وه‌ك لاشه‌ى مردوو بخۆن شایه‌نى باسه ئه‌م بار‌و دۆخه تاكو ساڵ 599/1202ز خایاندووه[174], له ناوچه‌كانى موسڵیش خه‌ڵكێكى زۆر ڕژاونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى شار له پێناو نوێژه‌بارانه‌و دواتر كێشه‌ى ئه‌من و ئاسایشى زۆرى لێكه‌وتۆته‌وه به‌تایبه‌تى له شارى موسل، كه هۆكارى ئه‌و وشكه‌ساڵى و گرانیه‌یان به زۆربوونى تاوان و سته‌م لێكداوه‌ته‌وه، بۆیه به ژماره‌یه‌ى زۆر هێرشیان كردۆته سه‌ر مه‌یخانه‌و مه‌یفرۆشان وزیانى زۆریان پێ گه‌یاندوون , دواتر چه‌ند كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌و ڕووداوه كه‌وتۆته‌وه[175].
له ساڵى (621ك/1224ز) له ئه‌نجامى كه‌مى باران و نه‌بوونى به شێوه‌ى پێویستى كشت‌وكال وبارینى به شێوه‌ى پچڕپچڕى و به‌شێكى كه‌م له به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان پێڕاگه‌یشتن كه به‌شى دانیشتوانى نه‌ده‌كرد، وه له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ئه‌م ڕێژه كه‌مه هێرشێكى كللۆى كرایه سه‌رو ئه‌ویش نه‌مایه‌وه بۆ خه‌ڵك[176]، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى وه‌ك هه‌ولێر وموسل و جه‌زیره‌و دیاربه‌كر و عێراق نرخه‌كان زۆر زیادیان كرد‌و خواردن كه‌م بویه‌وه‌و ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، وه له هه‌موو ناوچه‌كانیش زیاتر كه له‌و كاته‌دا زه‌ره‌رمه‌ند بوو شارى موسل و جه‌زیره بوون[177]، كه قات و قڕیه‌كى گه‌وره‌ى تێدا هاته ئاراوه. هه‌ر له پێناو ئه‌مه له لایه‌ن موسڵمان و مه‌سیحیه‌كان هه‌وڵى زۆرى پاڕانه‌وه له خودا‌و به‌خشین و ڕۆژوو نوێژه بارانه ئه‌نجام ده‌درا[178]. هه‌روه‌ها له ساڵى دواتردا واته (622ك/1225ز) به‌شایه‌تحاڵى (ابن الاثیر) برسیه‌تى و گرانى وقات و قڕییه‌كى ئه‌وتۆ له شارى موسل و هه‌موو هه‌رێمى جه‌زیره‌و عێراق و شام هاته ئاراوه، كه خه‌ڵك مردوو وسه‌گ و پشیله‌یان ده‌خوارد، گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك ژماره‌ى ئه‌و گیانله‌به‌ره حه‌رامكراوانه ته‌واو كه‌مببۆوه، و نرخى هه‌موو جۆرێك له خۆراك زیادى كردبوو. به‌تایبه‌تى دانه‌وێڵه كه هه‌ر مه‌كوكێك و چارگێك له گه‌نم به دینار‌و قیراتێك ده‌فرۆشدا كه‌چى خۆى مه‌كوكى به ده درهه‌م بوو، وه برنج مه‌كوكى به دوازده درهه‌م بوو، بوو به په‌نجا درهه‌م، وه گۆشت و ته‌نانه‌ت سلق و گێزه‌رو شه‌ڵغه‌میش كه هه‌ر پێنج ڕه‌تڵى به درهه‌مێك ده‌فرۆشرا، ئه‌مه‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌ل به نرخى جیاوازى تر..[179]. ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بوو تاكو سه‌ره‌تاى هاوین و به هۆیه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر كۆچیان كرد بۆ ناوچه‌ى دیكه له‌مانه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ى (احمد كوڕى عزى كوڕى عربى كوڕى جمیل كوڕى نبیل كوڕى هندام ابوالعباس الموسلی الربعی) كه خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى خه‌ڵكى موسل بوون و پیشه‌یان نانه‌وابوو به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و گرانى و برسیه‌تیه كۆچیان كرد بۆ وڵاتى میسر[180].
شایه‌نى باسه ئه‌وه‌ى ئه‌م گرانی و برسیه‌تیه جیاده‌كاته‌وه له‌وانى تر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ى كات به‌هۆى وشكه‌ساڵى ئه‌م بارودۆخه ڕووده‌دات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بارانیش وه‌ك مێژوونوسى ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات به‌رده‌وام بووه به‌ڵام خۆراك كه‌م بووه. ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ناوبراو خۆى ئه‌و گرانیه‌ى به سه‌رسامیه‌وه وه‌رگرتووه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌شى به هۆكارێكى تر ناكات كه بووبێته هۆى ئه‌م بارودۆخه، بۆیه ده‌كرێت بوترێت خۆى هۆكاره‌كه دیارنه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هێرشى كللۆو هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى بوایه باسى ده‌كرد، بۆیه له‌وانه‌یه به هۆكارى بردنى خۆراك بێت بۆ ناوچه‌ى دیكه‌ى ده‌وروبه‌ریان، یاخود كه زۆرجار ڕوویداوه له كاتى برسیه‌تى نێردراوه بۆ به‌غداو شام یان حه‌له‌ب، یاخود به‌هۆى بازرگانى بێت و فرۆشرابێت به ناوچه‌ى تر.
له ساڵى (623ك/1226ز) ئاماژه به بوونى زنجیره‌یه‌ك گرانى و قات و قڕى ماوه درێژ ده‌ركرێت له شارى ماردین، كه به ته‌واوى خه‌ڵكه‌كه‌ى شپڕزه‌كردوه‌و ژماره‌یه‌كى زۆریان لێ مردوون و بۆته هۆى كاولكارى زۆرى ناوچه‌كه[181]. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له شارى موسل و زۆربه‌ى هه‌رێمى جه‌زیره باران نه‌باریوه له پێنجى شوبات بۆ دوازده‌ى نیسان، ته‌نها به ڕێژه‌یه‌كى كه‌م نه‌بێت له ژماره‌یه‌ك گوند، بۆیه به‌رهه‌م كه‌م بووه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هێرشى كلۆ بارینى ته‌زره‌ى گه‌وره‌ى به‌دوادا هاتووه‌و ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مه‌شى خستۆته مه‌ترسیه‌وه وبۆته هۆى گرانى [182] (. له ساڵى (624ك/1226ز) گرانى به‌رده‌وامى هه‌بوو له هه‌رێمى جه‌زیره‌و شام، و نرخه‌كان له زیادو كه‌مبوونه‌وه‌دا بوون[183]، به‌ڵام كه باران له هه‌موو مانگى شوبات و ده‌ڕۆژ له ئازار نه‌بارى گرانیه‌كه زیادى كرد به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌نم هه‌ردوو مه‌كوك به دینار و قیراتێك له موسل فرۆشرا، و جۆ هه‌ر سێ مه‌كوك به دینار‌و قیراتێك فرۆشرا، وه هه‌موو شتێك له‌و ساڵه‌دا له گران بووندا بوو[184]. ته‌نانه‌ت له به‌هاردا هه‌ر له‌و ساڵه ئه‌مجاره گۆشتى مه‌ڕ كه‌مبوویه‌وه‌و نرخى زیادى كرد له هه‌ر شه‌ش یان حه‌وت ڕه‌تڵ به‌یه‌ك قیرات، بۆیه ڕه‌تل به دوو حه‌ببه[185]. ئه‌گه‌رچى وه‌ك (ابن الاثیر) ده‌ڵێت: ((ده‌بوو له به‌هاردا وه‌ك باوه نرخى گۆشت هه‌رزان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌و وه‌رزه‌دا كورد‌و توركمانه‌كان له‌و كاته‌دا له كوێستانه‌كانیان كۆچ ده‌كه‌ن بۆناوچه‌ى زۆزان و مه‌ڕ به نرخى هه‌رزان ده‌فرۆشن))[186].
جێگاى باسه ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بوو تاكو ساڵى دواتر واته (625ك/1227ز) ئینجا نرخه‌كان داده‌به‌زێت، به‌هۆى پێڕاگه‌یشتنى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى به‌تایبه‌تى دانه‌وێڵه‌ى گه‌نم و جۆ كه ڕێژه‌ى ده‌ستهات زۆر باش بوو، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا نرخه‌كان نه‌گه‌یشتنه‌وه ئاستى به‌رله‌گرانیه‌كه، به‌ڵكو گه‌نم هه‌ر پێنج مه‌كوكى به دینارێك، و جۆ هه‌ر حه‌ڤده مه‌كوكى به دینارێك فرۆشرا[187]. هه‌روه‌ها له ساڵانى (628ك/1230ز), و(660ك/1261ز) ,و(694ك/1294ز) به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى باران بارین له هه‌رێمى جه‌زیره‌و شام و میسر‌و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاواى جیهانى ئیسلامى كه‌بێگومان كوردستانیشى ده‌گرته‌وه،نرخه‌كان زیادیان كرد‌و برسیه‌تى هاته ئاراوه و خه‌ڵك چه‌ندین شتى حه‌رامكراویان خواردووه, وژماره‌یه‌كى زۆریش له خه‌ڵك له برساندامردو [188]. له ساڵى (717ك/1317ز) له شارى ماردین برسیه‌تى و گرانى بڵاوبوویه‌وه بۆیه بازرگانه‌كانى شار‌و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵك كۆبوونه‌وه‌و به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و وڵاتى شام له‌م پێناوه‌دا، واته بۆ به‌ده‌ستهێنانى خۆراك، به‌ڵام له ڕێگادا له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ته‌ته‌ره‌كان كوژران و تاڵان كران[189]. له هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ى له باره‌ى گرانى و برسیه‌تى و قات و قڕى خرانه‌ڕوو گرنگتر و كاریگه‌رتر ئه‌وه‌یانه كه له ساڵى (718ك/1318ز) به‌سه‌ر ناوچه كوردیه‌كانى وه‌ك هه‌ولێر و موسل و دیاربه‌كر[190]، و ماردین و میافارقین و جه‌زیره‌و شه‌نگارو چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تردا هاتووه كه خه‌ڵكه‌كه‌ى ناچار به خواردن و كڕین و فرۆشتنى منداڵان و مرداره‌وه بوو و شته حه‌رامكراوه‌كان بوون[191]، ئاماژه به‌وه دراوه كه پیاوێك منداڵه‌كه‌ى به ژه‌مێك نان فرۆشتووه و خواردوویه‌تى و به‌هۆیه‌وه ده‌مرێت[192]. ته‌نانه‌ت له پێناو قوتى سك زۆر جار ئافره‌تان ناچاربوون خۆیان به مه‌سیحى ڕابگه‌یه‌نن ئه‌گه‌رچى موسڵمانیش بون تاكو له بازاڕه‌كاندا بیانكڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كڕینى موسڵمان حه‌رام بوو [193].
ئه‌م نه‌هامه‌تى و برسیه‌تیه به‌ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ر بووه كه له لایه‌ن زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان قسه‌و باسى دورودرێژى له باره‌وه تۆماركراوه، ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌ر شارێك به ته‌نیا بخه‌ینه‌ڕوو به‌و جۆره ئاماژه‌ى بۆكراوه كه, له شارى ماردین نرخى ڕه‌تڵى نان به پێوانه‌ى دیمه‌شقى له سێ درهه‌م بۆ چوار‌و هه‌ندێك جاریش هه‌ر ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، و خه‌ڵكێكى زۆریان مردن و هه‌ندێكیان منداڵه‌كانیان ده‌فرۆشت[194]. بۆیه ڕێژه‌ى مردوان له‌و شاره‌دا به پازده هه‌زار مردوو مه‌زه‌نده ده‌كرێت[195]. له شارى جه‌زیره‌ى ئیبنوعومه‌ردا له سه‌ره‌تاى ئه‌و ساڵه‌دا پازده هه‌زار كه‌سیان به‌هۆى ئه‌و برسیه‌تیه، و نه‌خۆشیه‌وه مردن، سێ هه‌زار منداڵیان فرۆشتووه به ته‌ته‌ره‌كان[196]، به نرخى په‌نجا درهه‌م بۆ ده درهه‌م[197] له شاره‌كه‌دا ته‌نها بۆنى لاشه‌ى مردوو بۆگه‌ن ده‌هات به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بونیان له‌سه‌ریه‌ك، و سه‌گ لاشه‌ى مردووه‌كانیان ده‌خوارد. هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ى مانگێك نوێژى هه‌ینى ڕاگیراوه[198]. له شارى میافارقین زۆربه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى مردن به‌و هۆیه‌وه و هه‌ر كه‌سێك به بازاڕه‌كاندا گوزه‌رى كردایه ته‌نها شه‌ش دوكانیان كراوه بوون[199]. یه‌كێكیش نه‌بوو وتارى هه‌ینى بخوێنێته‌وه[200].سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانى موسڵیش ئه‌وا به گوێره‌ى گوته‌ى (النویرى): برسیه‌تى و گرانى و قات و قڕى تیایدا زۆر به‌هێزتر بوو له ماردین، به‌تایبه‌تى له فرۆشتنى منداڵان، ته‌نانه‌ت واى لێهاتبوو كه زۆر له ماڵه‌كان چۆل ببوون له خه‌ڵكه‌كه‌ى دواى ئه‌وه‌ى زۆربه‌یان یه‌كتریان ده‌فرۆشت، و لاشه‌ى مردوه‌كانیشیان ده‌خوارد. ده‌گێڕنه‌وه كه یه‌كێك كوڕێكى خۆى فرۆشتوه به‌دوازده درهه‌م، كه‌چى له كاتى خۆیدا ته‌نها له خه‌ته‌نه‌كردنى په‌نجا دینار خه‌رج كراوه[201].
له شارى هه‌ولێریش هه‌ر له‌و ساڵه‌دا واته 718ك/1318ز خه‌ڵكه‌كه‌ى له برسان هه‌موو گژوگیاو ته‌نانه‌ت گه‌ڵاى دار‌و لق و پۆپه‌كانیان خواردووه، له‌گه‌ل لاشه‌ى مرداره‌وه‌بوو، بۆیه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به ناچارى و له پێناو ده‌ستكه‌وتنى قوتى سكیان كۆچیان كردووه، ئه‌وه‌تا كۆمه‌ڵێكیان له خه‌ڵك كه نزیكه‌ى چوار سه‌د خێزان ده‌بوون كۆچیان كرد به‌ره‌و شارى مه‌راغه، به‌ڵام له ڕێگادا به‌فریان به‌سه‌ردا بارى و هه‌موویان مردن[202]. ئه‌مجاره ژماره‌یه‌كى زیاتر له جاران له شار‌و گونده‌كان و جوتیاران له شێوه‌ى گروپێك له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك له سه‌ربازانى مه‌غۆله‌كان كۆچیان كرد، كاتێك گه‌یشتن به (عه‌قه‌به) ته‌ته‌ره‌كان له خواره‌وه‌ى ناوچه‌كه جێیان هێشتن و نه‌یان هێشت له‌گه‌ڵیان سه‌ربكه‌ون له‌به‌ر كه‌مى خۆراك بۆیه به كۆمه‌ل و زۆربه‌یان مردن[203]. به شێوه‌یه‌كى گشتى له‌و شاره‌دا واته هه‌ولێر له ئه‌نجامى ئه‌و بارودۆخه‌دا له ڕێژه‌ى پازده هه‌زار ماڵ كه دانیشتووى شاره‌كه بوون ته‌نها پێنج سه‌د مال مایه‌وه[204]، ئه‌وانیش هه‌موویان بێ هێزو هه‌ژارو نه‌دار بوون[205]. كێڵگه كشتو‌كاڵى و گونده‌كانیش زۆربه‌یان خاپووبون[206]به‌هۆى كۆچ ومردنى زۆرى جوتیاران[207].
هه‌رچى تایبه‌تیشه به بارودۆخى خه‌ڵكى شه‌نگار له‌و نه‌هامه‌تیه ئه‌وه كه‌مێك باشتر بوون، و نه‌گه‌یشتن به‌و ئاسته‌ى منداڵیان بفرۆشن یان لاشه‌ى مرداره‌وه‌بوو بخۆن، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا سه‌ره‌تاى نه‌هامه‌تى و برسیه‌تیه‌كه له شارى شه‌نگارو دیاربه‌كره‌وه ده‌ستى پێكرد به‌هۆى نه‌بارینى باران و وشكه‌ساڵى و له هه‌مان كاتدا هێرشى كللۆ، و دواتر كاولكاریه‌كانى سوپا‌و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى مه‌غۆلیش سه‌ربارى هه‌موو ئه‌مانه[208] به‌یه‌كه‌وه گه‌وره‌ترین زیانى گیانى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تییان له ناوچه كوردیه‌كاندا، ئه‌م بارودۆخه‌ش درێژه‌ى كێشا بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ[209]، هه‌رچه‌نده (البرزالی) ده‌ڵێت:(( له مانگى ڕه‌جه‌ب و شه‌عبان و ڕه‌مه‌زانى هه‌مان ساڵ واته له (718ك) هه‌وال هات كه مردن كه‌مبۆته‌وه له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى ناوبران به‌هۆى برسیه‌تیه‌كه، به‌ڵام گرانى نرخ هه‌ر به‌رده‌وام بوو له موسل و عێراق، كه‌چى شه‌نگار و ماردین خواردنیان تێدا هه‌رزان بوو، واته نرخ هاته خواره‌وه))[210]، بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئه‌و گۆڕانكاریانه بوه، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كه‌ى تاكو چوار سال به‌رده‌وام بووه.
شایه‌نى باسه هه‌موو ئه‌و زانیاریه مێژوونوسى ناوبراو له كه‌سایه‌تیه‌كى خه‌ڵكى شارى هه‌ولێرى وه‌رگرتووه كه ناوى (عزالدین الحسن كوڕى أحمد كوڕى ژفر الاربلی الصوفی الطبیب) ـه. گرنگى ئه‌و زانیاریه‌ش له‌وه‌دایه كه مێژوونووس ڕاسته‌وخۆ له شایه‌تحاڵى نێو بارودۆخه‌كه‌ى وه‌رگرتووه، به‌ڵام وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: كورتى كردۆته‌وه[211]، واته ئه‌گینا ئه‌و نه‌هامه‌تیه زۆر زیاتر بووه له‌وه‌ى ئێستا وه‌كو زانیارى هه‌یه.
له‌ماوه‌ى هه‌ردوو ساڵى (751,743ك/1342 ,1350ز)یش له شارى موسل و به‌غدا و هه‌موو وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵات له خۆراسان و فارس و ئازه‌ربه‌یجان و دیاربه‌كرو ته‌بریز به گشتى گرانیه‌كى به‌هێز هاته‌ئاراوه كه باوك و كوڕ یه‌كتریان ده‌خوارد، و گۆشتى مرۆڤ له بازاڕه‌كان به ئاشكرا ده‌فرۆشرا وخه‌ڵكێكى زۆر له‌ناوچوون[212]، هه‌روه‌ها یه‌ك ڕه‌تل نان به هه‌شت درهه‌مى زیوین ده‌فرۆشراو، مرداره‌وه‌بوو ده‌خوراو زۆربه‌ى گیانله‌به‌رانى بارهه‌ڵگر له‌نێو چوون[213]،به‌تایبه‌تى گرانى یه‌كه‌میان بارودۆخه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ به‌رده‌وامى هه‌بوو[214].
به‌هه‌مان شێوه له ساڵى (783ك/1381ز) گرانى له نرخ له شارى موسل و شاره‌زوور و به‌غدا هاته ئاراوه‌و زیانى زۆرى به‌و ناوچه‌یه گه‌یاند[215]. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ى باسكران دیارده‌ى خۆڵبارینیش یه‌كێك بوو له‌و دیارده كه‌ش و هه‌واییانه‌ى كه ناوه ناوه هه‌ڵیده‌كرده سه‌ر ناوچه‌كانى كوردستان و سه‌ره‌ڕاى زیانى زۆرى ترس و دڵه‌ڕاوكێى زۆریشى ده‌نایه‌وه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى له ساڵى (673ك/1274ز) له ناوچه‌كانى موسل ڕوویدا له به‌ره‌ى قیبله‌وه ده‌ستى پێكرد و هه‌موو لایه‌كى گرته‌وه، ته‌نانه‌ت ڕێگاكان به ته‌واوى نادیاربوون و خه‌ڵك له شار چوونه ده‌ره‌وه، و ده‌ستیان كرد به پاڕانه‌وه تاكو خۆڵبارینه‌كه ڕه‌ویه‌وه[216]. ئه‌مه‌و چه‌ندین ڕووداو و كاره‌ساتى تر‌ى جۆراو جۆر…
شه‌شه‌م: دیارده‌و ڕووداوه سروشتیه‌كانی تر…:
مه‌به‌ست له كاره‌ساته‌كانى تر وه‌كو مانگ گیران و ڕۆژگیران و ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى نه‌یزه‌ك و چه‌ند دیارده‌یه‌كى تر‌ى سروشتى و فه‌له‌كیه. به‌تایبه‌تى وه‌ك دیاره زانایان یان خه‌ڵكى گشتى له‌به‌ر په‌یوه‌ندى هه‌بوونى ئه‌و دیاردانه به وه‌رزى باران و سه‌رماو گه‌رماو ژیانى ڕۆژانه و كار‌و پیشه‌یان به به‌رده‌وامى چاودێرى ئه‌م دیاردانه‌یان كردووه[217]،وگه‌لێك جاریش زیاده‌ڕه‌ویان تێداكردووه به‌مردن یان كاره‌سات لێكدانه‌وه‌یان بۆكردووه[218]. بۆیه توێژه‌ر لێره‌دا پێى وایه پێویسته ژماره‌یه‌ك له‌و دیاردانه بخاته‌ڕوو كه له سه‌رچاوه‌كاندا ئاماژه‌یان بۆكراوه وه‌ك: مێژوونووسان له‌ساڵی 448ك [219], وه‌له ساڵى (503ك/1109ز) ئاماژه به ده‌ركه‌وتنى هه‌ساره‌یه‌كى كلكدار ده‌كه‌ن له به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسمان و له (8ى ژی القعده) تاكو كۆتایى (ذی الحجه) ماوه‌ته‌وه[220]. وه(العظيمی) ئه‌م دیارده‌یه‌ى به‌هۆكارى مردنى هه‌موو خاوه‌ن تاوانێك لێكداوه‌ته‌وه[221].كه‌ده‌كرێت بوترێ به‌شێكى زۆرى ئه‌م بۆچوونانه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ كاریگه‌رى ئاین له‌سه‌ر بیر‌و هزرى ئه‌و سه‌رده‌مه‌و كه‌متر توانینى هه‌زم كردنى رووداوه‌كانى نێو په‌رتووكه ئاینیه‌كان, به‌هۆى دواكه‌وتوویی ئاستى زانست وزانیارى بۆیه هه‌وڵیان داوه به‌دیل- به‌رامبه‌رێكى له‌نێو ئه‌فسانه‌دا بۆ بدۆزنه‌وه .هه‌ر (ابن الاثیر) له (14ى سه‌فه‌رى) ساڵى (511ك/1117ز) ئاماژه به مانگ گیرانى ته‌واو ده‌كات[222]، وه له ساڵى (526ك/1131ز) هه‌ساره‌یه‌كى كلكدار ده‌ركه‌وت[223]. به‌هه‌مان شێوه له مانگى شه‌والى ساڵى (539ك/1144ز) له به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسمان هه‌ساره‌یه‌كى كلكدار ده‌ركه‌وت و تاكو ناوه‌ڕاستى (ذی القعده) مایه‌وه‌و ئینجا بزربوو، به‌ڵام له لاى ڕۆژئاواوه ده‌ركه‌وته‌وه[224].حه‌وت ساڵ دواى ئه‌مه له ساڵى (546ك/1097ز) دوباره ئه‌ستێره‌یه‌كى كلكدار له ڕۆژئاوا ده‌ركه‌وت و پازده ڕۆژ مایه‌وه له ئاسماندا[225]. هه‌روه‌ها له مانگى ڕه‌مه‌زانى ساڵى (571ك/1175ز) به شایه‌تحاڵى (ابن الاثیر) كه ئه‌و كاته له جه‌زیره‌ى ئیبنو عومه‌ر بووه ڕۆژگیرانى ته‌واو ڕوویداوه[226]. یه‌كێكى تر له‌دیارده فه‌له‌كیه‌كانى كه‌ڕوویانداوه بریتى بووه له‌وه‌ى له ساڵى (573ك/1177ز) نه‌یزه‌كێك به ئاسماندا ڕۆیشتووه‌و ده‌نگێكى گه‌وره‌ى لێ‌دروست بووه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ى سه‌عاتێك ماوه‌ته‌وه له ئاسماندا[227]، وه له ساڵى (574ك/1178ز) مانگ گیران و ڕۆژگیران هه‌ردووكیان ڕوویداوه[228].
به‌هه‌مان شێوه له ساڵى (589ك/1193ز) و(599ك/1202ز) دوو هه‌ساره‌ى گه‌وره وئه‌ستێره‌یه‌ك ته‌قینه‌ته‌وه‌و به یه‌كتریان داداوه، و ده‌نگێكى گه‌وره‌یان لێ په‌یدابووه له‌ئاسماندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، و ڕووناكیه‌كه‌یان ڕۆناكى له مانگ و خۆر بڕیووه ,خه‌ڵكێكى زۆریان ترساندووه[229]. ئه‌مجاره له ساڵى (619ك/1222ز) هه‌ساره‌یه‌كى كلكدار له به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسمان ده‌ركه‌وت و به‌ره‌به‌ره هه‌ڵكشا تاكو به‌ره‌ى ڕۆژئاوا[230]. له (15ى سه‌فه‌رى) ساڵى (622ك/1225ز) مانگ گیرانى ته‌واو ڕوویداوه[231]، وه له ساڵى (637ك/1239ز) هه‌ساره‌یه‌كى كلكدارى درێژ له ڕۆژئاواى ئاسمان ده‌ركه‌وت و چه‌ند ڕۆژێك مایه‌وه‌و بزر بوو[232]. وه له ساڵى (655ك/1257ز) مانگ گیران و ڕۆژگیران ڕووید[233].
ئه‌نجام:
دوای تێڕامان وهه‌ڵسه‌نگاندنی كۆی ئه‌و گۆڕانكاری وڕووداوه كه‌ش وهه‌واییانه‌ی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له‌كوردستان ڕوویانداوه توێژه‌ر ده‌گات به‌وه‌ی كه:به‌هۆی جۆراوجۆری به‌رزونزمی وكه‌شوهه‌واوهه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنی جوگرافی كوردستان به‌ره‌وڕووی ئه‌و ژماره زۆره‌ی گۆڕانكاری كه‌ش وهه‌وایی وكاره‌ساتی جیاواز بۆته‌وه.
زۆرترین زیانی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش به‌ردانیشتوان وخه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه كه‌وتووه ,به‌تایبه‌تیش له‌كاتی وشكه‌ساڵی ونه‌بارینی باران ،كه‌لێدانێكی پشتشكێنی له‌كشتوكاڵ وئابوری كورده‌كان ده‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاودێری به‌شی هه‌ره‌زۆری كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته‌ی پێكده‌هێنا.
واته به‌گشتیه‌كه‌ی هه‌ریه‌ك له‌هۆكاره كاره‌ساتباره‌كان دیارده‌و ده‌رئه‌نجامی دیاری هه‌یه ،كه‌دیارترینیان بریتیه له‌برسیه‌تی وبڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری ونه‌داری له‌نێوان خه‌ڵك ،له‌هه‌ندێ بواریش ده‌بێته هۆی كۆچ ومردنی به‌ژماره زۆری دانیشتوان ،به‌هۆی كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ڕووداوه كاره‌ساتباره كه‌ش وهه‌واییه‌كان ومردنیان به‌هۆیه‌وه ،یاخود به‌ناڕاسته‌وخۆ له‌برسان ، وله‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وپه‌تای كاریگه‌ر به‌و ڕووداوانه.
له‌كۆتاییدا توێژه‌ر ده‌گات به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌رده‌می نوێ وئێستادا ده‌خرێته دڵی خه‌ڵك له‌وسه‌رده‌مانه‌شدا كه سه‌ده‌كانی ناوه‌راسته ناجێگیری له‌باری كه‌شوهه‌وادا هه‌بووه‌و كۆمه‌ڵگه به‌درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵیدا ژیاوه‌و تاوناتاوێك توشی گۆڕانكاری كه‌ش وهه‌وایی وچه‌ند كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی بۆته‌وه.
په‌راوێز و لیستی سه‌رچاوه‌كان:
[1] ) محمد امین زكی: خلاصة تاریخ الكرد وكردستان،ت:محمد علی عونی،بیروت:2003،ص14 .
[2] )مه‌به‌ست له‌هه‌رێمی چواره‌م :ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه‌له خاكی چین- تبت ده‌ستپێده‌كات وتاكو به‌شێك له‌ئه‌نده‌لوس ده‌گرێته‌وه(القزوینی،2011: ص283)؛ سهراب: كتاب عجائب الاقاليم السبعة إلى نهاية العمارة وكيف هيئة المدن واحاطة البحار بها وتشقق انهارها معرفة جبالها وجميع ماوراء خط الاستواء والطول والعرض بالمسطرة والحساب والعدد والبحث على جميع ماذكر، فينا: 1929م، 23-30 ؛ الادریسی: نزهة المشتاق في اختراق الافاق، القاهرة: 2010،ج2/ص654-655.
) عبدالرحمن قاسملو،كردستان والاكراد، بيروت: د.ت،ص12.[3]
) محمد صفی ا‌لدین:قشرة الأرض (دراسة جيومورفولوجية)، القاهرة: 1960،ص352؛ عادل عوض: هندسة الزلازل والبيئة العمرانية،عمان-الاردن 1995،ص60. [4]
) عادل عوض:هندسة الزلازل،ص61.[5]
) بڕوانه:مه‌هدی عوسمان هه‌روتی،نه‌هامه‌تی وكاره‌ساته‌كانی كوردستان له‌سه‌ده‌كانی 6-7ك/12-14ز،هه‌ولێر:2015.[6]
)محمد عبدو علی: جبل الكرد(عفرين) دراسة تاريخية+إجتماعية-توثيقية، سليماني: 2009،ص31. [7]
) محمد عبدو علی: جبل الكرد(عفرين)،ص31 ؛ ابراهیم محمد علی مرجونة- سحر سید عبدالعزیزسالم، تاريخ الاكراد..دراسة تاريخية حضارية في ظل الخلافة العباسية،اسكندرية: 2010،ص87 ؛ حمدی عبد المجید السلفی-تحسین ابراهیم الدوسكی: عقد الجمان في تراجم العلما‌ء والادباء الكرد والمنسوبين إلى مدن وقرى كردستان،الشارقة: 2008،ج1/ص12. [8]
[9] ) ابراهیم محمد علی مرجونة- سحر سید عبدالعزیزسالم، تاريخ الاكراد،ص88.
[10] ) عبدالرحمن قاسملو،كردستان والاكراد،ص13.
11)بڕوانه: عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان ،هه‌ولێر:2012،ل61-76 ؛ ابراهیم محمد علی مرجونة- سحر سید عبدالعزیزسالم، تاريخ الاكراد،ص91-92.
[12] ) یسری الجوهری:1979،243.
[13] ) ابن حوقل:صورة الأرض-المعروف ايضا ب- كتاب المسالك والممالك والمغارز والمهالك، ليدن: 1939م،ص368 ؛ القزوینی: آثار البلاد وأخبار العباد، بيروت: 2011م،ص291.
[14] ) احمد سوسة: في ري العراق(نهر الفرات)، بغداد: 1945،ج1/ص3؛ ابراهیم محمد علی مرجونة- سحر سید عبدالعزیزسالم، تاريخ الاكراد،ص93
[15] ) هادی رشید الجاوشلی: المظاهر الاقتصادية في تراث منطقة كردستان، بغداد: 1987،ص24 .
[16] ) كتاب أحسن التقاسيم في معرفة الاقاليم، ليدن: 1906م،ص384.
[17] ) عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل47-48.
[18] ) ابراهیم محمد علی مرجونة- سحر سید عبدالعزیزسالم، تاريخ الاكراد،ص105-106.
[19] ) عبدالرحمن قاسملو،كردستان والاكراد،ص14؛ ابراهیم محمد علی مرجونة- سحر سید عبدالعزیزسالم، تاريخ الاكراد،ص106.
[20] )شاكر خصباك: الاكراد (دراسة جغرافية اثنوغرافية)، بغداد: 1972،ص46.
[21] ) شاكر خصباك: الاكراد،ص44.
[22] )ئازاد محمد امین:ئاووهه‌وای لۆكاڵی ،هه‌ولێر:2010،ل56-66؛ عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل41-42.
[23] ) عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل43.
[24] ) عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل53.
[25] ) شاكر خصباك: الاكراد،ص49-50؛ ئازاد محمد امین:ئاووهه‌وای لۆكاڵی ،ل70-75 ؛ عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل53.
[26] )بڕوانه: ئازاد محمد امین:ئاووهه‌وای لۆكاڵی ،ل70-75.
[27] ) عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل54.
[28] ) شاكر خصباك: الاكراد،ص50.
[29] ) عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل54.
[30] )ابن حوقل :صورة الارض،ص368 ؛المقدسی:احسن التقاسیم،ص394.
[31] ) ئازاد محمد امین:ئاووهه‌وای لۆكاڵی ،ل89-98.
[32] ) شاكر خصباك: الاكراد،ص50-51،53،59.
[33] ) عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل47-48.
[34] )صورة الارض،ص368.
[35] ) عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل54.
[36] ) ئازاد محمد امین:ئاووهه‌وای لۆكاڵی ،ل100 ؛ عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل54-55.
[37] ) عبدالله غفور:جوگرافیای كوردستان،ل55.
[38] ) عجائب البلدان، تحقيق: أنور محمود زناتي، القاهرة: 2011م،ص67.
[39] ) الحوادث الجامعة والتجارب النافعة في المائة السابعة، تحقيق: مصطفى جواد، بغداد: 1932م،ص28-29 ؛عباس العزاوی: شهرزور-السليمانية اللوا‌ء والمدينة (يبحث في اللوا‌ء وتاريخيه ومدنه وعشائره وسائر احواله الثقافية وغيرها)، بغداد: 2000،ص129.
[40] )ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص29.
[41] ) ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص28-29.
[42] ) ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص29 ؛ عباس العزاوی:شهرزور،ص129.
[43] ) كتاب الروضتين في اخبار الدولتين النورية والصلاحية، بيروت: 2002م،ج3/ص12.
[44] )ابن نضیف الحموی: تاريخ المنصوري تلحيص الكشف والبيان في حوادث الزمان، تحقيق: أبوالعيد ودو، مشق: 1980م،ص98.
[45] )ابن الفرات: تاريخ ابن الفرات، دار الطباعة الحديثة، (البصرة: 1969م)، مج4، ج2/ص206.
[46] )المغربی: النجوم الزاهرة في حلي حضرة القاهرة (القسم الخاص بالقاهرة من كتاب المغرب في حلي المغرب)، تحقيق: حسين نصار،القاهرة: 2000م، ص263.
[47] )ابن الفرات :تاریخ ابن الفرات، مج4-ج2،ص206 ؛الغسانی: العسجد المسبوك والجوهر المحكوك في طبقات الخلفاء والملوك، تحقيق: شاكر محمود عبدالمنعم، بيروت، بغداد: 1975م،ص244.
[48] ) ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص407.
[49] ) المسالك والممالك، تحقيق: محمد جابر عبدالعال الحسيني،القاهرة: 1961م،ص76.
[50] )صورة اڵارض،ص202.
[51] )القزوینی: آثار البلاد وأخبار العباد، بيروت: 2011م،ص261.
[52] )شاكر: الاكراد،ص233.
[53] )الذهبی: دول الاسلام، تحقيق: حسن اسماعيل مروة، بيروت: 2006م،ج2/ص74.
[54] ) بروانه:ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص229؛ محمد جواد العبوسی: محاضرات في مشكلات التقدم الاقتصادي في العراق(القطاع الزراعي)،عابدين: 1958.
[55] )المجهول : تاريخ الرهاوي، ت: الاب البير أبونا، بغداد: 1986م،ص187.
[56] ) ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص229.
[57] ) ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص277؛ شیخ الربوة: كتاب نخبة الدهر في عجائب البر والبحر، بطربورغ: 1865م،ص17-18؛ احمد سوسة: فيضانات بغداد في التاريخ(بحث في تاريخ فيضانات أنهر العراق وتأثيرها بالنسبة لمدينة بغداد والتدابير المتخذة للوقاية من خطر الغرق في مختلف عصور المدينة، بغداد: د.ت،ج3/ص354-359.
[58] )العسجد المسبوك،ص429.
[59] )الراوندی: راحة الصدور واية السرور في تاريخ الدولة السلجوقية، ت: ابراهيم امين الشواربي-عبدالنعيم محمد حسنين-فؤاد عبدالمعطي الصياد، القاهرة: 2005مص328؛ همزة كاكة ياسين، حلوان لة سةردةمى خةلافةتى عةباسى تا رِوخانى ميرنشينى عةننازى(132-511ك/750-1117ز)- ليَكؤلَينةوةيةك لة ميَژووى سياسى و شارستانى، هه‌ولێر:2013،ل27.
[60] )النسوی: سيرة السلطان جلال الدين منكبرتي، تحقيق: حافظ أحمد حمدي،القاهرة: 1953،ص64.
[61] )یاقوت الحموی: معجم البلدان، بيروت: 2010،ج5/ص413.
[62] )الخزنداری: تاريخ مجموع النوادر مماجرى للأوائل والاواخر(616-693هـ)، تحقيق: عمر عبدالسلام التدمري، بيروت: 2005مص336؛ البرزالی: المقتفي على كتاب الروضتين المعروف بتاريخ البرزالي، تحقيق: عمر عبدالسلام التدمري ،2006: ج1-ق1/326؛ الذهبی: دول الاسلام،2/194.
[63] )الذهبی: العبر في خبر من غبر، تحقيق: صلاح الدين المنجد،الكويت: 1966م،4/23؛ الیافعی: مرآة الجنان وعبرة اليقظان في معرفة مايعتبر من حوادث الزمان، بيروت: 1997م،3/152.
[64] ) تاريخ العظيمي –أو- تاريخ حلب، تحقيق: ابراهيم زعرور، دمشق: 1984م،ص368؛ العمری: – مسالك الابصار في ممالك الامصار، تحقيق: مهدي النجم، بيروت: 1971م)، حوادث سنة (161-540هـ)،36/310؛ الدواداری: كنز الدرر وجامع الغرر (الدرة الزكية في اخبار الدولة التركية)، تحقيق: أو لرخ هارمان، معهد الالماني للاثار، مطبعة لجنة التأليف والترجمة والنشر، (القاهرة: 1971م)، ج6/481.
[65] )الیافعی: مراة الجنان،3/152.
[66] ) العظيمي :تاريخ العظيمي،ص368.
[67] ) العظيمي :تاريخ العظيمي،ص368؛ عمادالدین الكاتب الاصفهانی، البستان الجامع لجميع تواريخ اهل الزمان ,تحقيق:عمر عبدالسلام تدمرى,صيدا-بيروت:2009، ص321.
[68] )بروانه:الیافعی: مراة الجنان،3/152-153.
[69] ) تاريخ العظيمي،ص368؛ یاقوت الحموی:معجم البلدان،1/137-138؛ محسن محمد حسین:هه‌ولێر له‌سه‌رده‌می ئه‌تابه‌گییاندا،و:عوسمان علی قادر،هه‌ولێر:2010، ص238-246
[70] ) محسن محمد حسین:هه‌ولێر له‌سه‌رده‌می ئه‌تابه‌گییاندا، ص238-246.
[71] )ابن المستوفی: تاريخ اربل المسمى نباهة البلد الخامل بمن ورده من الاماثل، تحقيق: سامي بن السيد خماس الصقار، بغداد: 1980مق1/52.
[72] )ابن كثیر: البداية والنهاية، تحقيق: عماد زكي البارودي- خيري سعيد،القاهرة: 2008م،8/397 ؛ابی عمر محمد الزغبی: الحوادث العظام في تاريخ أمة الاسلام(ويليه ذكر الاشرار من تراجع الفجار)، القاهرة: 2010،ص131.
[73] )ابن الجوزی: المنتظم في تواريخ الملوك والأمم, تحقيق: سهيل زكار، (بيروت: 1995م10/516.
[74] ) ابن الجوزی: المنتظم في تواريخ الملوك والأمم،10/515-516؛ابن كثیر البدایة والنهایة،8/397.
[75] )ابن الفوطی: الحوادث الجامعه،ص155؛ الغسانی: العسجد المسبوك،ص506.
[76] ) ابن الفوطی: الحوادث الجامعه،ص155؛ الغسانی: العسجد المسبوك،ص506.
[77] )ابن الجزری: المختار من تاريخ ابن الجزري،ص218؛ الذهبی: تاريخ الاسلام ووفيات المشاهير والاعلام، تحقيق: عمر عبدالسلام التدمري، بيروت: 1997م،ص46.
[78] ) مها سعيد حميد: الكوارث والاوبئة في الموصل خلال العصر العباسي، دراسات موصلية، العدد(33)، (الموصل: 2011)ص6.
[79] ) ابن حبیب:تذكرة النبيه في ايام المنصور وبنيه، تحقيق: محمد محمدأمين، (القاهرة: 1976م)،2/74.
[80] )ابن حبیب:تذكرة النبیه،2/74؛ النویری: نهاية الارب في فنون الادب، تحقيق: نجيب مصطفى فواز-د.حكمت كشلي فواز، منشورات محمد علي بيضون، دار الكتب العلمية، (بيروت: د.ت)،مج32-ج32/178.
[81] )النویری: نهایة الارب،مج32-ج32/ص178.
[82] )ابن كثیر: البدایة والنهایة،9/305.
[83] )الدواداری: كنز الدرر وجامع الغرر(الدر المطلوب في اخبار ملوك بني ايوب)، تحقيق: سعيد عبدالفتاح عاشور، دار احياء الكتب العربية، (القاهرة: 1972م)، ج7/ص187-188.
[84] )بروانه:ابن حجر العسقلانی: انباء الغمر بابناء العمر، (بيروت: 1986م)1/80.
[85] ) الكامل في التاريخ، (بيروت: 2009)،10/282؛ سوادی عبد محمد: الاحوال الاجتماعية والاقتصادية في بلاد الجزيرة الفراتية(خلال القرن السادس الهجري الثاني عشر الميلادي)، (بغداد: 1989)ص206.
[86] )ابن الاثیر: الكامل،10/301؛ النویری:نهایة الارب،27/86.
[87] )المجهول:تاریخ الرهاوی،ص187-188؛ ابن العبری: تاريخ الزمان، دار الزمان، ط2، (بيروت: 2005م)،ص178.
[88] )الذهبی:دول الاسلام،2/74؛ ابن كثیر: البدایة والنهایة،8/397.
[89] )الكامل،11/198؛ ابن كثیر: البدایة والنهایة،8/397.
[90] )ابن الجوزی المنتظم،10/517.
[91] )ابن الاثیر: الكامل،11/198؛ ابن كثیرك البدایة والنهایة،8/397؛ احمد تتوی: تاريخ آلفي (تاريخ هزار ساله اسلام)، مصحح: غلام رضا طباطبايي مجد، (تهران: 1382)،5/3294.
[92] )ابن كثیر: البدایة والنهایة،8/397.
[93] )ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص229؛ زبیر بلال: اربيل في ادوارها التاريخية، (النجف: 1970)ص191.
[94] )ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص229؛ الغسانی : العسجد المسبوك،ص565؛ علی عادل: أربل في الفترة (630-874هـ/1233-1469م)-دراسة سياسية حضارية، اطروحة دكتوراه، جامعة صلاح الدين-كلية الآداب، (أربيل: 2006)ص231.
[95] ) زبیر بلال: اربيل في ادوارها التاريخية، ص191.
[96] ) ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص229؛ زبیر بلال: اربيل في ادوارها التاريخية، ص191.
[97] ) ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص231-232.
[98] )ابن الجزری: المختار من تاريخ ابن الجزري،ص218.
[99] ) ابن الفوطی: الحوادث الجامعة،ص277؛ الغسانی : العسجد المسبوك،ص608-609؛ علی عادل: أربل في الفترة (630-874هـ/1233-1469م)،ص231
[100] ) ابن الجوزی المنتظم،10/4933؛ ابن كثیر :البدایة،8/270.
[101] )حسن عیسی الحكیم: أنواء بغداد واحوالها الطبيعية في العصر العباسي، الموسوعة الثقافية(، (بغداد: 2004)،ص16-24.
[102] )یاسین العمری: زبدة الاثار الجلية في الحوادث الارضية، وانتخب زبدته، داود جلبي، تحقيق: عماد عبدالسلام رؤوف، مجمع العلمي العراقي، مطبعة الاداب، (النجف: د.ت)،ص163.
[103] )ابی عمر محمد الزغبی: الحوادث العظام في تاريخ أمة الاسلام(ويليه ذكر الاشرار من تراجع الفجار)،(القاهرة: 2010)ص68.
[104] ) ابن كثیر :البدایة،8/94.
[105] )ابن كثیر: البدایة،8/148؛ ابی عمر محمد الزغبی: الحوادث العظام في تاريخ أمة الاسلام،ص113.
[106] )تاريخ العظيمى,ص374.
[107] )الكامل,10/304.
[108] )عمادالدين كاتب:البستان الجامع,ص413.
[109] )الكامل,11/222.
[110] )الكامل,11/222.
[111] )الكرمانى: سلجوقيان وغز در كرمان,مقدمةوتصحيح وتحشية:محمد ابراهيم,ضاث طلرنط يكتا,(تهران:1385) ,ص125-126.
[112] )الكرمانى:سلجوقيان وغز در كرمان,ص125-126؛ ابن تغرى بردى: النجوم الزاهرة في ملوك مصر والقاهرة، مطابع كوستاتسوماوشركاه، (القاهرة: د.ت)6/92-93.
[113] )عماد الدين الكاتب: سنا البرق الشامي (مختصر البرق الشامي في سيرة السلطان صلاح الدين، اختصار: قوام الدين الفتح بن علي البذاري، تحقيق: رمضان ششن، (استانبول: 2004م)ص358.
[114] )السريانى: تاريخ مارميخائيل السرياني، ت: مار غريغوريوس صليبا شمعون، دار ماردين، (حلب: 1996م)ص361-363.
[115] )ابن العبرى:تاريخ الزمان,ص333.
[116] )المقريزى: السلوك لمعرفة دول الملوك، تحقيق: محمد عبدالقادر عطا، (بيروت: 1997م)4/368 ؛ابن اياس: بدائع الزهور في وقائع الدهور، تحقيق: محمد مصطفى، (القاهرة: 1982م),ج1-ق1/ص133.
[117] )ابن حجر العسقلانى: انباء الغمر بابناء العمر، (بيروت: 1986م),1/80؛ ابن قاضى شهبة: تاريخ ابن قاضي شهبة(اختصره من تاريخه الكبير الذي ذيل به على كتب من تقدموه من مؤرخي الشام، الذهبي والبرزالي وابن كثير وغيرهم)، تحقيق: عدنان درويش، (دمشق: 1994م)مج3-ج2/ص437.
[118] ) تاريخ السريانى,ص211-212؛ ابن العبرى تاريخ الزمان,ص150.
[119] )الراوندى: راحة الصدور واية السرور في تاريخ الدولة السلجوقية، ت: ابراهيم امين الشواربي-عبدالنعيم محمد حسنين-فؤاد عبدالمعطي الصياد، (القاهرة: 2005م)ص328.
[120] )بروانه:همزه كاكه:حلوان،ص27.
[121] )السریانی:تاریخ السریانی،ص277.
[122] )السریانی :تاریخ السریانی،ص309.
[123] ) السریانی :تاریخ السریانی،ص312؛ ابن العبری: تاریخ الزمان،ص186.
[124] ) السریانی :تاریخ السریانی،ص312؛ ابن العبری: تاریخ الزمان،ص186.
[125] )ص248-249.
[126] )ابو شامه:الروضتین، مج3-ج5/153
[127] )ابن الاثیر :الكامل،12/155.
[128] )النسوی: سیرة جلال ا‌لدین،ص64.
[129] )ابن الاثیر: الكامل،12/155؛ ابن خلدون: تاريخ ابن خلدون المسمى (كتاب العبر وديوان المبتداء والخبر في أيام العرب والعجم والبربر ومن عاصرهم من ذوي السلطان الاكبر)، (بيروت: 2011م).
[130] ) بۆ زیاتر زانیاری بروانه: النسوی:سیرة جلال ا‌لدین، ص64؛ ابن الاثیر،الكامل 12/ص155.
[131] )الكامل،12/232.
[132] ) البرزالی:تاریخ البرزالی، ج2-ق2/ص303؛ ابن الوردی:تاریخ ابن الوردی،2/258.
[133] )ذیل تاریخ دمشق، تحقيق: آمد روز، (بيروت: 1908م)ص202.
[134] )ابن الجزری:المختار،ص131.
[135] )الكامل،12/229.
[136] )یاسین العمری: زبدة الاثار الجلية في الحوادث الارضية، وانتخب زبدته، داود جلبي، تحقيق: عماد عبدالسلام رؤوف، (النجف: د.ت)ص52.
[137] )یاسین العمری: منية الادباء في تاريخ الموصل الحدبا‌ء، تحقيق: سعيد الديوجي، (الموصل: 1955م)ص166.
[138] )السریانی: تاریخ السریانی،ص174،196.
[139] )الرهاوی :تاریخ الرهاوی،ص164.
[140] )السریانی :تاریخ السریانی ،ص309.
[141] )ابن السباط: صدق الاخبار تاريخ ابن سباط، تحقيق: إ.د.عمر عبدالسلام التدمري، جروس برس، (طرابلس-لبنان: 1993م)،1/288.
[142] )ابن العبری:تاریخ الزمان،ص282.
[143] )بڕوانه: یاسین العمری:زبدة اڵاثار الجلیة فی الحوادث اڵارضیة،ص47.
[144] )ابن حبیب: تذكرة النبيه في ايام المنصور وبنيه،3/248.
[145] ) بدائع الزهور في وقائع الدهورج1-ق1/590.
[146] )البرزالی:تاریخ البرزالی،ج2-ق1/142.
[147] )ابن الجزری: تاريخ حوادث الزمان وانبائه ووفيات الاكابر والاعيان من ابنائه-المعروف بـ(تاريخ ابن الجزري)، تحقيق: عمر عبدالسلام التدمري،(صيدا-بيروت: 2006م)،2/123.
[148] )الذهبی:تاریخ الاسلام،ص21.
[149] )سبط ابن الجوزی: مرآة الزمان في تاريخ الاعيان، مطبعة دائرة المعارف العثمانية، (حيدر آباد الدكن: 1951-1952)، مج8، ق1/132-133؛ الخزنداری: تاريخ مجموع النوادر مماجرى للأوائل والاواخر(616-693هـ)، تحقيق: عمر عبدالسلام التدمري،(بيروت: 2005م)،ص336.
[150] )ابن العبری: تاریخ الزمان،ص143.
[151] )السریانی: تاریخ السریانی،ص223.
[152] ) تاريخ متى الرهاوي(الافرنج الصليبيون، المسلمون، الارمن)، ت: د.محمود محمد الرويضي-عبدالرحيم مصطفى، (عمان-الاردن: 2012م)ص197.
[153] )بڕوانه:مرتضی افندی زاده: گلش خلفا،، ت: موسى كاظم نورس، النجف،د.ت، ص18.
[154] )الكامل،12/221.
[155] )الكامل،10/254.
[156] ) تاريخ اربل المسمى نباهة البلد الخامل بمن ورده من الاماثل، تحقيق: سامي بن السيد خماس الصقار،(بغداد: 1980م)ق1/51-52.
[157] )فالتر هنتس: المكاييل والاوزان الاسلامية ومايعادلها فى النظام المترى,ت:كامل العسلى,الجامعة الاردنية,(عمان:1970)،ص69.
[158] )ابن الاثیر :الكامل،10/288.
[159] )السریانی:تاریخ السریانی،ص180؛ احمد اسماعیل الجبوری: الكوارث الطبيعية وانعكاساتها على الحياة الاجتماعية في ديالى في العصور الاسلامية، مجلة ديالى، العدد(26)، (ديالى: 2007)،ص9.
[160] )تاریخ العظیمی،ص374.
[161] )ذیل تاریخ دمشق،ص212.
[162] )ابن الاثیر: الكامل،10/291.
[163] )احمد تتوی: تاریخ الفی،5/3073.
[164] )السریانی: تاریخ السریانی،ص260-261.
[165] )ابن الاثیر:الكامل،11/69.
[166] )السریانی:تاریخ السریانی،ص261.
[167] )الرهاوی:تاریخ الرهاوی،ص104-105.
[168] )المنتظم,10/555؛ العمرى: مسالك الابصار في ممالك الامصار، تحقيق: مهدي النجم،(بيروت: 1971م)، حوادث سنة (161-540هـ),27/65.
[169] )السريانى:تاريخ السريانى,ص330.
[170] )ابن كثير:البداية والنهاية,8/424.
[171] )ابو شامة:الروضتين,3/12.
[172] ) السريانى:تاريخ السريانى,ص326.
[173] )الكامل,11/218.
[174] )شاهنشاه الايوبى: – مضمار الحقائق و سرالخلائق,تحقيق :حسن الحبشى,(القاهرة:1968),ص3؛ابن المستوفى: تاريخ اربل المسمى نباهة البلد الخامل بمن ورده من الاماثل,تحقيق:بشار عواد معروف- صلاح محمد جراز,(تونس:2013),ق5/214.
[175] )ابن الاثير: الكامل,11/223.
[176] )المجهول:تاريخ الرهاوى,253.
[177] ) مجهول:تاريخ الرهاوى,253؛ابن المستوفى: تاريخ اربل,5/214.
[178] ) مجهول:تاريخ الرهاوى,253-255.
[179] )الكامل,12/220.
[180] ) قلائد الجمان في فرائد شعراء هذا الزمان، تحقيق: كامل سلمان الجبوري،(بيروت: 2005م)مج1-ج1/343.
[181] )ابن الاثير :الكامل,12/223.
[182] )ابن الاثير: الكامل,12/229.
[183] ) ابن الاثير: الكامل,12/232.
[184] ) بن الاثير: الكامل,12/232؛ غامس خضير الدورى: الكوارث الطبيعية واثارها في العراق حتى نهاية الدولة العباسية، اطروحة دكتوراه، جامعة بغداد-كلية الآداب، (بغداد: 1996)ص93.
[185] )الغسانى: العسجد المسبوك,429.
[186] )الكامل,12/232.
[187] )ابن الاثير: الكامل,12/236.
[188] ) عيون التواريخ، تحقيق: فيصل السامر-نبيلة عبدالمنعم داود،(العراق: 1980م)، ج20/303.
[189] )ابن الوردى: تاريخ ابن الوردى,2/258.
[190] )ابن العماد الحنبلى: شذرات الذهب في اخبار من ذهب، دار الكتب العلمية-دار الفكر للطباعة والنشر والتوزيع، (بيروت: د.ت)، 6/47.
[191] )البرزالى:تاريخ البرزالى,ج2-ق2/303.
[192] )ابن حبيب: تذكرة النبيه في ايام المنصور وبنيه,2/89.
[193] )الذهبى: ذيل تاريخ الاسلام ووفيات المشاهير والاعلام، تحقيق: د.عمر عبدالسلام التدمري،(بيروت: 2004م),ص160؛جعفر حسين الخصباك: العراق فى عهد المغول الايلخانين 656-736/1258-1335م .الفتح.الادارة.الاحوال الاقتصادية.الاحوال الاجتماعية,(بغداد:1968),ص288.
[194] ) البرزالى:تاريخ البرزالى,ج2-ق2/303.
[195] )فائزة محمد عزت: الحياة الاجتماعية للكورد بين القرنين(4-9هـ/10-15م)،(أربيل: 2009),ص204.
[196] ) ابن حبيب: تذكرة النبيه في ايام المنصور وبنيه,2/89.
[197] )الذهبى: تاريخ الاسلام,ص160.
[198] )النويرى:نهاية الارب,مج32-ج33/225.
[199] ) النويرى:نهاية الارب,مج32-ج33/225.
[200] )المقريزى:السلوك,3/3.
[201] ) النويرى:نهاية الارب,مج32-ج33/225.
[202] )ابن الوردى:تاريخ ابن الوردى,2/258.
[203] )البرزالى:تاريخ البرزالى,ج2-ق2/304.
[204] )الذهبى:دول الاسلام,2/255.
[205] ) النويرى:نهاية الارب,مج32-ج33/225.
[206] )زبير بلال: اربيل في ادوارها التاريخية,ص216.
[207] ) النويرى:نهاية الارب,مج32-ج33/225؛ البرزالى:تاريخ البرزالى,ج2-ق2/304.
[208] ) البرزالى:تاريخ البرزالى,ج2-ق2/304.
[209] )الذهبى: ذيل تاريخ الاسلام ووفيات المشاهير والاعلام,ص161.
[210] ) تاريخ البرزالى,ج2-ق2/304.
[211] ) تاريخ البرزالى,ج2-ق2/304.
[212] ) خوافى:مجمل فصيحى ,تصحيح وتحشية:محمود فرخ,(مشهد:1339),3/77؛ ابن قاضى شهبة:تاريخ ابن قاضي شهبة,مج2-ج1/316.
[213] )المقريزى:السلوك,3/379؛ نوری عبدالحمید العانی: العراق في العهد الجلائري(738-814هـ/1337-1411م)، (بغداد: 1986),ص228.
[214] ) ابن قاضى شهبة:تاريخ ابن قاضي شهبة,مج2-ج1/316.
[215] ) نوری عبدالحمید العانی: العراق في العهد الجلائري,ص228.
[216] )ابن تغرى بردى:النجوم الزاهرة,7/245.
[217] ) خزعل ياسين مصطفى: الكوارث والظواهر الطبيعية بالاندلس وآثارها على المجتمع في عصري الامارة والخلافة (138-422هـ/757-1030م)، مجلة اداب الرافدين، العدد(54)، (العراق: 2009),ص21.
[218] )بيبرس المنصورى الدوادار: زبدة الفكرة في تاريخ الهجرة، تحقيق: دونالدس. ريتشاردز،(بيروت: 1998م),ص160.
[219] )ابن كثير:البداية والنهاية,8/183.
[220] )الكامل,10/224.
[221] )تاريخ العظيمی,ص364.
[222] )الكامل,10/248.
[223] )العظيمى:تاريخ العظيمى,ص384.
[224] )ابن الاثير: الكامل,11/53.
[225] )الرهاوى:تاريخ متى الرهاوى,ص81.
[226] )الكامل,11/209.
[227] )ابن الاثير :الكامل,11/213.
[228] ) ابن الاثير :الكامل,11/219.
[229] ) ابن الاثير :الكامل,11/51.
[230] )الغسانى :العسجد المسبوك,ص393.
[231] )ابن الاثير: الكامل,11/220
[232] )الغسانى: العسجد المسبوك,ص491.
[233] )ابن السباط: تاريخ ابن السباط,1/373.
لیستی سه‌رچاوه‌كان:
سه‌رچاوه‌ی كۆن:-
ابن الاثير: التاريخ الباهر في الدولة الاتابكية بالموصل، تحقيق: عبدالقادر احمد طليمات ، دار الكتب الحديثة، القاهرة: 1963.
ابن الاثیر: الكامل في التاريخ، راجع نصه وضبطه وقدم له: سمير شمس ، دار صادر، ، بيروت: 2009
ابن الاجدابي: الازمنة والانواء، تحقيق: عزة حسن، وزارة الثقافة والارشاد القومي ،احياء التراث القديم. ، دمشق:1964
الادريسي:نزهة المشتاق في اختراق الافاق،القاهرة: 2010.
الاصطخري:المسالك والممالك، تحقيق: محمد جابر عبدالعال الحسيني، مراجعة: محمد شفيق غربال ، دار العلم، القاهرة:1961
ابن اياس: بدائع الزهور في وقائع الدهور، تحقيق: محمد مصطفى ، ط2،الهيئة المصرية العامة للكتاب، القاهرة:1982.
به‌دليسي:شه‌ره‌فنامه(مێژووی ماڵه میرانی كوردستان، و: هه‌ژار ، په‌خشانگای پانيز، چ6، تهران:2010.
البرزالي:المقتفي على كتاب الروضتين المعروف بتاريخ البرزالي، تحقيق: عمر عبدالسلام التدمري ، المكتبة العصرية، شركة ابناء شريف الانصاري للطباعة والنشر والتوزيع، صيدا-بيروت:2006.
بيبرس المنصوري الدوادار: الامير ركن الدين: زبدة الفكرة في تاريخ الهجرة، تحقيق: دونالدس. ريتشاردز ، مطبعة مؤسسة حسيب درغام وأولاده، بيروت:1998.
ابن تغري بردي: النجوم الزاهرة في ملوك مصر والقاهرة ،مطابع كوستاتسوماوشركاه، القاهرة:د.ت.
ابن الجزري: تاريخ حوادث الزمان وانبائه ووفيات الاكابر والاعيان من ابنائه-المعروف بـ(تاريخ ابن الجزري)، تحقيق: عمر عبدالسلام التدمري ، المكتبة العصرية ، صيدا-بيروت:2006.
ابن الجزري: المختار من تاريخ ابن الجزري المسمى حوادث الزمان وانبائه ووفيات الاكابر والاعيان من ابنائه، اختبار شمس الدين ابي عبدالله محمد بن احمد بن عثمان الذهبي، دراسة وتحقيق: خضير عباس محمد خليفة المنشداوي ، دار الكتاب العربي، بيروت:1988.
ابن الجوزی: المنتظم في تواريخ الملوك والأمم, تحقيق: سهيل زكار ،دار الفكر للطباعة والنشر والتوزيع، بيروت:1995.
حاجي خليفة: ترجمة تقويم التواريخ(سالشمار ووقايع مهم جهان از آغاز افرينش تا سال 1085هـ.ق) ، چ2، تهران:1384.
ابن حبيب:تذكرة النبيه في ايام المنصور وبنيه، تحقيق: محمد محمدأمين ، مطبعة دار الكتب، القاهرة:1976.
-ابن حبیب: المنتقى من درة الاسلاك في دولة ملك الاتراك في تاريخ حلب الشهباء تاريخ حلب انتقاه مؤلف مجهول من مخضرمي رجال القرنين الثامن والتاسع للهجرة، تحقيق: عبدالجبار زكار ، دار الملاح للطباعة والنشر، د.م:1999.
ابن حجر العسقلاني: انباء الغمر بابناء العمر ، ط2،دار الكتب العلمية، بيروت:1986.
ابن حوقل: صورة الأرض-المعروف ايضاب- كتاب المسالك والممالك والمغارز والمهالك ، ط2، مطبعة بريل، ليدن:1939.
ابن خرداذبة: المسالك والممالك ، مكتبة الثقافة الدينية، بورسعيد:د.ت.
ابن خلدون:تاريخ ابن خلدون المسمى (كتاب العبر وديوان المبتداء والخبر في أيام العرب والعجم والبربر ومن عاصرهم من ذوي السلطان الاكبر) ، دار ابن حزم، بيروت:2011.
-ابن خلدون: مقدمة ابن خلدون ، دار ابن حزم, بيروت:1999.
خوافى: مجمل فصيحى ,تصحيح وتحشية:محمود فرخ ، ناشر:كتاب فروشى باستان,چاث طوس,مشهد:1339.
الخياط: المختصر من الكامل في التاريخ وتكملته، تحقيق: عمر عبدالسلام التدمري ، المكتبة العصرية، صيدا-بيروت:2002.
الدواداري: كنز الدرر وجامع الغرر(الدر المطلوب في اخبار ملوك بني ايوب)، تحقيق: سعيد عبدالفتاح عاشور ، دار احياء الكتب العربية، القاهرة:1972.
الذهبي: تاريخ الاسلام ووفيات المشاهير والاعلام، تحقيق: عمر عبدالسلام التدمري ، دار الكتاب العربي، بيروت:1997.
– الذهبي: دول الاسلام، تحقيق: حسن اسماعيل مروة ، دار صادر، ط2، بيروت :2006.
– الذهبي: ذيل تاريخ الاسلام ووفيات المشاهير والاعلام، تحقيق: د.عمر عبدالسلام التدمري ، دار الكتاب العربي، بيروت:2004.
– الذهبي: العبر في خبر من غبر، تحقيق: صلاح الدين المنجد ، مطبعة حكومة الكويت، الكويت:1966.
الراوندي: راحة الصدور واية السرور في تاريخ الدولة السلجوقية، ت: ابراهيم امين الشواربي-عبدالنعيم محمد حسنين-فؤاد عبدالمعطي الصياد ، مجلس الاعلى للثقافة، القاهرة:2005.
الرهاوي: تاريخ متى الرهاوي(الافرنج الصليبيون، المسلمون، الارمن)، ت: د.محمود محمد الرويضي-عبدالرحيم مصطفى ، مؤسسة حمادة للدراسات الجامعية والنشر والتوزيع، عمان-الاردن:2012.
ابن السباط،: صدق الاخبار تاريخ ابن سباط، تحقيق: إ.د.عمر عبدالسلام التدمري، جروس برس، طرابلس-لبنان:1993.
سبط ابن الجوزي: مرآة الزمان في تاريخ الاعيان، ، مطبعة دائرة المعارف العثمانية حيدر آباد الدكن:1952.
السخاوي:الذيل التام على دول الاسلام للذهبي، حققه وعلق عليه: حسن اسماعيل مروة ، مكتبة دار العروبة للنشر والتوزيع-الكويت، دار ابن العماد للنشر والتوزيع، بيروت:1992.
السرياني: تاريخ مارميخائيل السرياني، ت: مار غريغوريوس صليبا شمعون ، دار ماردين، حلب:1996.
سهراب: كتاب عجائب الاقاليم السبعة إلى نهاية العمارة وكيف هيئة المدن واحاطة البحار بها وتشقق انهارها معرفة جبالها وجميع ماوراء خط الاستواء والطول والعرض بالمسطرة والحساب والعدد والبحث على جميع ماذكر، وقد اعتنى بنسخه وتصحيحه: هانس فون مزيك ، مطبعة ادولف هولز هوزن، فينا:1929.
السيوطي: كشف الصلصلة عن وصف الصلصلة، دراسة وتحقيق: محمد كمال الدين عزالدين ،عالم الكتب، بيروت:1987.
الشابشتي: الديارات ,تحقيق: كوركيس عواد ، ط3،دار الرائد العربى, بيروت:1986.
الشافعي: نزهة المقلتين في سيرة الدولتين العلائية والجلالية، تحقيق: سهليل زكار ، دار التكوين للتأليف والترجمة والنشر، دمشق:2008.
ابوشامة: ابوشامة: كتاب الروضتين في اخبار الدولتين النورية والصلاحية، وضع حواشيه وعلق عليه: ابراهيم شمس الدين، منشورات محمد علي بيضون لنشر كتب السنة والجماعة، دار الكتب العلمية، بيروت:2002.
– ابوشامة: تراجم رجال القرنين السادس والسابع المعروف بـ(الذيل على الروضتين)، وضع حواشيه وعلق عليه: ابراهيم شمس الدين ، منشورات محمد علي بيضون لنشر كتب السنة والجماعة، دار الكتب العلمية, بيروت:2002.
ابن شاهنشاه الايوبى: مضمار الحقائق و سرالخلائق,تحقيق :حسن الحبشى,عالم الكتب للطبع والنشر, القاهرة:1968.
ابن شداد: الاعلاق الخطيرة في ذكر امراء الشام والجزيرة، تحقيق: يحيى عبادة ،وزارة الثقافة والارشاد القومي، دمشق:1978.
ابن شداد: تاريخ الملك الظاهر، د.م:1983.
ابن الشعار: قلائد الجمان في فرائد شعراء هذا الزمان، تحقيق: كامل سلمان الجبوري ،منشورات: محمد علي بيضون، دار الكتب العلمية، بیروت:2005.
شيخ الربوة: كتاب نخبة الدهر في عجائب البر والبحر ،مطبعة الاكاديمية الامبراطورية، بطربورغ:1865.
ابن العبري: تاريخ الزمان ، دار الزمان، ط2، بیروت:2005.
-ابن العبری: مخطوطة تاريخ الأزمنة، ترجمة ودراسة وتقديم: شادية توفيق حافظ ، مطبعة الهيئة العامة لشؤن المطابع الاميرية، القاهرة:2007.
ابن العراقي: الذيل على العبر في خبر من غبر، تحقيق: صالح مهدي عباس ، مؤسسة الرسالة، مطبعة جامعة بغداد،بغداد:1989.
العظيمي الحلبي: تاريخ العظيمي –أو- تاريخ حلب، تحقيق: ابراهيم زعرور، دمشق:1984.
ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب في اخبار من ذهب ، دار الكتب العلمية-دار الفكر للطباعة والنشر والتوزيع، بیروت:د.ت.
عمادالدين الكاتب الاصفهاني: البستان الجامع لجميع تواريخ اهل الزمان ,تحقيق:عمر عبدالسلام تدمرى ،المكتبة العصرية,شركة ابناء الانصارى للطباعة والنشر والتوزيع, صيدا-بيروت:2009.
-عمادالدین الكاتب الاصفهانی: سنا البرق الشامي (مختصر البرق الشامي في سيرة السلطان صلاح الدين، اختصار: قوام الدين الفتح بن علي البذاري، تحقيق: رمضان ششن، استانبول:2004.
العمري: مسالك الابصار في ممالك الامصار، تحقيق: مهدي النجم ، دار الكتب العلمية،بیروت:1971.
الغساني: العسجد المسبوك والجوهر المحكوك في طبقات الخلفاء والملوك، تحقيق: شاكر محمود عبدالمنعم، بغداد، دار التراث الاسلامي للطباعة والنشر والتوزيع-بيروت، دار البيان:1975.
ابوالفدا: تقويم البلدان، دار صادر- ، دار الطباعة السلطانية, بيروت،باریس:1840.
ابوالفدا: المختصر في اخبار البشر، تحقيق: محمد زينهم محمد عزب- يحيى سيد حسين، دار المعارف, القاهرة:1999.
ابن الفرات: تاریخ ابن الفرات،البصرة.:1969.
ابن الفوطي: الحوادث الجامعة والتجارب النافعة في المائة السابعة، تحقيق: مصطفى جواد ، المكتبة العربية، بغداد:1932.
ابن قاضي شهبة: تاريخ ابن قاضي شهبة(اختصره من تاريخه الكبير الذي ذيل به على كتب من تقدموه من مؤرخي الشام، الذهبي والبرزالي وابن كثير وغيرهم)، تحقيق: عدنان درويش ، طباعة مشتركة بين: المعهد الفرنسي للدراسات العربية-الجفان والجابي للطباعة والنشر،دمشق:1994.
القزويني: آثار البلاد وأخبار العباد ، دار صادر، ط3،بیروت:2011.
ابن القلانسي: ذيل تاريخ دمشق، تحقيق: آمد روز، مطبعة الاباء السيوعيين، بیروت:1908.
الكتبي: عيون التواريخ، تحقيق: فيصل السامر-نبيلة عبدالمنعم داود ، دار الرشيد للنشر، العراق:1980.
ابن كثير: البداية والنهاية، تحقيق: عماد زكي البارودي- خيري سعيد ، المكتبة التوفيقية للطباعة، دار الكتب المصرية، القاهرة:2008.
الكرماني: سلجوقيان وغز در كرمان,مقدمةوتصحيح وتحشية:محمد ابراهيم ،چاپ گلرنگ يكتا,تهران:1385.
المجهول: تاريخ الرهاوي، ت: الاب البير أبونا ، مطبعة شفيق، بغداد:1986.
ابن المستوفي: تاريخ اربل المسمى نباهة البلد الخامل بمن ورده من الاماثل، تحقيق: سامي بن السيد خماس الصقار، منشورات وزارة الثقافة والاعلام، دار الرشيد بغداد:1980.
ابن المستوفی: تاريخ اربل المسمى نباهة البلد الخامل بمن ورده من الاماثل,تحقيق:بشار عواد معروف- صلاح محمد جراز ، دار الغرب الاسلامى,ق5,تونس:2013.
المقدسي: كتاب أحسن التقاسيم في معرفة الاقاليم ، مطبعة بريل، ط2،لیدن:1906.
المقريزي: السلوك لمعرفة دول الملوك، تحقيق: محمد عبدالقادر عطا، منشورات محمد علي بيضون ، دار الكتب العلمية، بیروت:1997.
ميرخوند: تاريخ روضة الصفا، تهذيب وتلخيص: عباس زرياب ، انتشارات علمي فرهنگي، چاپخانه مهارت، چ2،تهران:1385.
النسوي: سيرة السلطان جلال الدين منكبرتي، تحقيق: حافظ أحمد حمدي ، دار الفكر العربي، القاهرة:1953.
ابن نضيف الحموي: تاريخ المنصوري تلحيص الكشف والبيان في حوادث الزمان، تحقيق: أبوالعيد ودو ، مطبوعات مجمع اللغة العربية، مطبعة الحجاز، دمشق:1980.
النويري: نهاية الارب في فنون الادب، تحقيق: نجيب مصطفى فواز-د.حكمت كشلي فواز ، منشورات محمد علي بيضون، دار الكتب العلمية،بیروت:د.ت.
ابن الوردي: تاريخ ابن الوردي(تتمة المختصر في اخبار البشر) ، دار الكتب العلمية، بیروت:1996.
ابن الوردی :عجائب الدان ویلیه عجائب النباتات والفواكه والحیوانات،تحقیق:احمد محمود الزناتی، القاهرة:2011.
اليافعي: مرآة الجنان وعبرة اليقظان في معرفة مايعتبر من حوادث الزمان ، منشورات محمد علي بيضون، دار الكتب العلمية،بیروت:1997.
ياقوت الحموي: معجم البلدان ،دار صادر للطباعة والنشر، ط8، بیروت:2010.
سه‌رچاوه‌ی نوێ(ژێده‌ره‌كان):-
ابراهيم محمد علي مرجونة-سحر السيد عبدالعزيز سالم: تاريخ الاكراد..دراسة تاريخية حضارية في ظل الخلافة العباسية ،مؤسسة شباب الجامعة، اسكندریة:2010.
ئازاد محمدامين نةقشبةندى: ئاووهةواى لؤكالَى ،چاپخانةى زانكۆى سه‌لاحه‌ددين, هه‌ولێر:2010.
أحمد اسماعيل عبدالله الجبوري: الكوارث الطبيعية وانعكاساتها على الحياة الاجتماعية في ديالى في العصور الاسلامية، مجلة ديالى، دیالی:2007،العدد(26).
أحمد تتوي واصف خان قزويني: تاريخ آلفي (تاريخ هزار ساله اسلام)، مصحح: غلام رضا طباطبايي مجد ، شركة انتشارات علمي وفرهنطي،تهران:1382.
أحمد سوسة: في ري العراق(نهر الفرات) ، مديرية الري العامة، مطبعة الحكومة، بغداد:1945.
– أحمد سوسة ،د.ت، فيضانات بغداد في التاريخ(بحث في تاريخ فيضانات أنهر العراق وتأثيرها بالنسبة لمدينة بغداد والتدابير المتخذة للوقاية من خطر الغرق في مختلف عصور المدينة، بغداد.
بيَوار خنسي: كاره‌سات(كاره‌ساته سروشتى و مرۆييه‌كان، ليكۆلَينه‌وه‌و توێژینه‌وه، و: گه‌رميان محمد أحمد،چاپخانه‌ی گه‌نج ,سلیمانی:2012.
تريفة احمد عثمان البرزنجي: اسهامات العلما‌ء الاكراد في بنا‌ء الحضارة الاسلامية(خلال القرنين السابع والثامن الهجريين(13-14م)(العلوم النظرية) ، دار الكتب العلمية، بیروت:2010.
حسن عيسى الحكيم: أنواء بغداد واحوالها الطبيعية في العصر العباسي، الموسوعة الثقافية(سلسلة ثقافية شهرية تتناول مختلف العلوم والفنون والاداب) ، دار الشؤون الثقافية العامة، بغداد:2004.
جعفر حسين خصباك: العراق فى عهد المغول الايلخانين 656-736/1258-1335م .الفتح.الادارة.الاحوال الاقتصادية.الاحوال الاجتماعية ، مطبعة العانى , بغداد:1968.
حكيم أحمد مام بكر: الكورد وبلادهم عند البلدانيين والرحالة المسلمين(232-626هـ/846-1229م) ، دار الزمان للطباعة والنشر والتوزيع، دمشق:2009.
حمدي عبدالمجيد السلفي-تحسين ابراهيم الدوسكي: عقد الجمان في تراجم العلما‌ء والادباء الكرد والمنسوبين إلى مدن وقرى كردستان ، مكتبة الاصالة والتراث،الشارقة:2008.
خزعل ياسين مصطفى: الكوارث والظواهر الطبيعية بالاندلس وآثارها على المجتمع في عصري الامارة والخلافة (138-422هـ/757-1030م)، مجلة اداب الرافدين، العراق:2009، العدد(54).
زبير بلال اسماعيل: اربيل في ادوارها التاريخية ، مطبعة النعمان، النجف:1970.
سوادي عبد محمد الاحوال الاجتماعية والاقتصادية في بلاد الجزيرة الفراتية(خلال القرن السادس الهجري الثاني عشر الميلادي) ، طباعة ونشر دار الشؤون الثقافية العلمية، بغداد:1989.
شاكر خصباك: الاكراد (دراسة جغرافية اثنوغرافية) ، مطبعة شفيق، بغداد:1972.
عادل عوض: هندسة الزلازل والبيئة العمرانية ، دار البشير للنشر والتوزيع، عمان-الاردن:1995.
عباس العزاوي: شهرزور-السليمانية اللوا‌ء والمدينة (يبحث في اللوا‌ء وتاريخيه ومدنه وعشائره وسائر احواله الثقافية وغيرها)، راجعه وقدم له وعلق عليه: محمد علي القرداغي، مطبعة السالمي، بغداد:2000.
عبدالله غفور:جوگرافياى كوردستان، هه‌ولێر، بلآوكراوه‌ى ئةكاديمياى كوردى، چاپخانه‌ى حاجي هاشم، چ6.
عبدالرحمن قاسملوا،د.ت، كردستان والاكراد، بيروت:2012.
ابي عمر محمد بن عبدالملك الزغبي: الحوادث العظام في تاريخ أمة الاسلام(ويليه ذكر الاشرار من تراجع الفجار) ، دار التقوى للطبع والنشر والتوزيع، القاهرة:2010.
علي عادل حسين: أربل في الفترة (630-874هـ/1233-1469م)-دراسة سياسية حضارية، اطروحة دكتوراه، جامعة صلاح الدين-كلية الآداب، اربیل:2006.
غامس خضير حسن الدوري: الكوارث الطبيعية واثارها في العراق حتى نهاية الدولة العباسية، اطروحة دكتوراه، جامعة بغداد-كلية الآداب، بغداد:1996.
فائزة محمد عزت: الحياة الاجتماعية للكورد بين القرنين(4-9هـ/10-15م) ، مطبعة حاجي هاشم، منشورات الاكاديمية الكردية،اربیل:2009.
فالتر هنتس : المكاييل والاوزان الاسلامية ومايعادلها فى النظام المترى,ت:كامل العسلى ، الجامعة الاردنية,عمان:1970.
فخري الوصيف: في تاريخية الكوارث الطبيعية في العصور الوسطى الاسلامية، مجلة الفسطاط التاريخية، الفسطاط:د.ت.
محسن محمد حسين،هه‌ولێر له‌سه‌رده‌می ئه‌تابه‌كیاندا، و.عوسمان علي قادر ،بلآوكراوةى ئةكاديمياى كوردى، چاپخانةى حاجي هاشم، هه‌ولێر:د.ت.
محمد أمين زكي بك: خلاصة تاريخ الكرد وكردستان(تاريخ الدول والامارات الكردية في العهد الاسلامي)، ت: محمد علي عوني ، الناشر: الجمعية اللبنانية الخيرية، ط2،بیروت:2003.
محمد جواد العبوسي: محاضرات في مشكلات التقدم الاقتصادي في العراق(القطاع الزراعي) ،المطبعة الكمالية، عابدین:1958.
محمد صفي الدين: قشرة الأرض (دراسة جيومورفولوجية) ،الناشر: مكتبة مصر، دار الطباعة الحديثة، القاهرة:1960.
– محمد حمزة محمد صلاح: الكوارث الطبيعية في بلاد الشام ومصر(491-923هـ/1097-1517م)، رسالة ماجستير، جامعة الاسلامية، كلية الاداب، غزة:2009.
م مها سعيد حميد: الكوارث والاوبئة في الموصل خلال العصر العباسي، دراسات موصلية ،العدد(33) ، الموصل:2011.
حمد عبد وعلي: جبل الكرد(عفرين) دراسة تاريخية+إجتماعية-توثيقية ، مديرية الطبع والنشر، مطبعة بينايي،سليمانی:2009.
نظمي زاده مرتضى افندي: گلش خلفا،، ت: موسى كاظم نورس ، مطبعة الاداب، النجف:د.ت.
همزة كاكة ياسين: حلوان لة سةردةمى خةلافةتى عةباسى تا رِوخانى ميرنشينى عةننازى(132-511ك/750-1117ز)- ليَكؤلَينةوةيةك لة ميَژووى سياسى و شارستانى ، لة بلآوكراوةكانى ئةكاديمياى كوردى، چاپخانةى حاجى هاشم، هه‌ولێر:2013.
یاسین العمری: منیة الادباء فی تاریخ الموصل الحدبا‌ء،تحقیق:سعید الدیوجی ،الدار العربیة للموسوعات،بیروت:2013.
یاسین العمری : زبدة الاثار الجلیة فی الحوادث الارضیة،تحقیق:عماد عبدالسلام رؤف ،مجمع العلمی العراقی-مطبعة الاداب،النجف:د.
داونلۆد
گۆڕانكاریه_كانی كه_شوهه_وا له_كوردستان، ولێكه_وته_كانی له_سه_ده_كانی ناوه_ڕاستPDF