عارف ڕوشدی
سیاسەتمەدار
سیاسەتمەدار
وه‌رگیراوه له سایتی چاوی كورد
پێشه‌كی
له‌م توێژینه‌وه كورته‌دا، هه‌وڵم داوه ئاماژه به هه‌ندێك هۆی سه‌ره‌كی بكه‌م، كه بوونه‌تە مایه‌ی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی. ده‌وڵه‌تیش وه‌ك توخمه‌كانی دیكه‌ی گه‌ردوون، به چه‌ندین خول و قۆناغی جۆربه‌جۆردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له دروستبوون و گه‌شه‌كردنه‌وه تا پێگه‌یشتن و پیری و داته‌پین، كه ئه‌گه‌ر له كاتی گونجاو‌دا فریای خۆی نه‌كه‌وێت و خۆی نوێ نه‌كاته‌وه، ئه‌وا به‌ره‌و نه‌مان و رووخان ده‌چێت.
هۆیهكانیش سه‌باره‌ت به رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له‌مانه‌دا چڕ ده‌بنه‌وه:
-هۆكاری سه‌ربازی.
-كاریگه‌ریی یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگ.
-قه‌یرانی باڵكان.
-هۆكاری ئابووری.
-ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌ورووپا.
-هۆكاری كارگێڕی.
-دیكتاتۆریه‌تی سیاسی.
-سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌گه‌لی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی.
-هۆكاری باوه‌ڕ، له روانگه‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ی پێگیری خه‌لافه‌تی ئیسلامن.
هیوادارام بیرۆكه‌یه‌كی روونم له‌باره‌ی هۆی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌وه گه‌یاندبێت، كه بۆ ماوه‌ی پتر له شه‌ش سه‌ده‌ی رابردوو حوكمڕانیی كرد.
به‌راییه‌ك
له‌دوای زنجیره‌یه‌ك له شه‌ڕی درێژخایه‌ن له سه‌ده‌ی حهڤدهمهوه، له‌نێوان ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و نه‌یارانی، ته‌رازووی هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ورووپادا شكایه‌وه. به‌م جۆره له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مدا و دوای ئه‌وه‌ی بڕوای ئه‌وه‌ی ئه‌ورووپا باڵاده‌سته، بره‌وی په‌یدا كرد، هێزی عوسمانی به شێوه‌یه‌كی خێرا رووی له داكشان كرد، ئیدی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه ملكه‌چی ئه‌ورووپا بوو. مێژووی دوور و درێژی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و ئه‌گه‌ری رووخانی، له سیاسه‌تی ئه‌ورووپادا بوو به گرفتێكی سیاسی، یان ئه‌وه‌ی پێی گوترا (پرسی رۆژهه‌ڵات).
به‌م جۆره دۆخی سیاسیی عوسمانییه‌كان تا ساڵی 1920 له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌ورووپادا مایه‌وه (1، ل9، 10)، ده‌شكرێ باسی گه‌لێك هۆ بكه‌ین، كه بوونه مایه‌ی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، به‌ڵام ته‌نیا ئاماژه‌دان به‌م هۆكارانه‌ی دادێم به گونجاو زانی، كه روونكردنه‌وه‌یه‌كی گونجاومان له‌باره‌ی ئه‌و فاكته‌رانه پێ ده‌دات، كه بوونه مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی ئیمپراتۆریه‌تێك، كه پتر له شه‌ش سه‌ده حوكمڕانیی كرد.
هۆكاری سه‌ربازی
له‌گه‌ڵ داهاتنی ساڵی 1800ز، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ناوخۆدا لاواز بووبوو، ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی پشتیوانی له سوپای ئاسایی خۆی بكات و كۆنترۆڵی بكات، هه‌روه‌ها سوپا و هێزێكی ئه‌وتۆی ده‌ریاوانیی نه‌بوو، كه بتوانێ به‌ره‌و رووی دوژمنانی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه بوه‌ستێته‌وه.
سوپای وڵاتانی ئه‌ورووپا خاوه‌ن مه‌شقی باشتر و چه‌كی چاكتر و به ژماره‌ش له هێزی عوسمانی زۆرتر بوون. ده‌وڵه‌تی عوسمانی گه‌لێك نه‌یاری به‌هێز ده‌وریان دابوو، ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌دانێكی نه‌بوو، كه نێوماڵی خۆی رێك بخاته‌وه. ئیدی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و سوپایه‌كی نوێ، كاتی ده‌ویست. (2، ل27).
ده‌وڵه‌تی عوسمانی نزیكه‌ی یازده شه‌ڕی ده‌ره‌كیی كرد، له ساڵانی نێوان 1804- 1897ز-دا رووبه‌ڕووی گه‌لێك رووداوی یاخیبوونی چه‌كداری بووه‌وه، ئیدی سوپای عوسمانی له‌بری ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنان بكات، ناچار بوو به بێ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت، بچێته نێو شه‌ڕی بێ بڕانه‌وه، جار دوای جاریش به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و سوپایه ده‌فه‌وتا. (3، ل28).
له ڕاستیدا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له چه‌ندین شه‌ڕی جیهانیدا له‌گه‌ڵ نه‌یارانێك رووبه‌ڕوو بووه‌وه، كه له رووی سه‌ربازییه‌وه باڵاده‌ستتر بوون، له پله‌ی یه‌كه‌میشدا رووسیا ده‌هات. (4، ل37).
ئه‌م شه‌ڕانه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییان تووشی زنجیره‌یه‌ك له شكستی سه‌ربازی كرد، ناچاری كرد گه‌لێك رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه‌ی ناهاوسه‌نگ، به‌ڵكوو نه‌نگ و له‌نگ واژۆ بكات، له‌وانه:
په‌یماننامه‌ی كارلۆفیتز: ساڵی 1699ز، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و، مه‌جه‌ر (هه‌نگاریا)ی راده‌ستی نه‌مسا كرد.
په‌یماننامه‌ی بسارۆفیتز: ساڵی 1717ز، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و، به‌شێكی گرنگی باڵكان (به‌لقان)ی له‌ده‌ست دا.
په‌یماننامه‌ی كوچك كینارچی: ساڵی 1774ز، كه ده‌ره‌نجامی شكسته‌كه‌ی بوو به‌رامبه‌ر به رووسیا.
په‌یماننامه‌ی یاسی: ساڵی 1791ز، كه به‌رامبه‌ر به رووسیا زه‌لیل و ریسوای كرد. (5، ل219).
له ئاكامی شه‌ڕ و شۆڕی زۆری پڕ له بۆغرایی، كه رووبه‌ڕووی بووه‌وه، ئه‌رك و قورساییه‌كی زۆر كه‌وته سه‌ر شانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كه له شێوه‌ی لێشاوێك له زه‌حمه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری به‌سه‌ریدا شكایه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی لاوازبوون و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه و داڕووخانی. ئه‌م ره‌وشه به لای كه‌مه‌وه له كۆتایی سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
هۆی سه‌ره‌كیی ئه‌و پشێوی و بێ سه‌روبه‌رییه‌ی، كه ژیانی له‌نێو ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا له‌و كاته‌دا شڵه‌ژاند، واته باری قورسی ئه‌و ره‌وشه له ئاكامی شه‌ڕی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوو له‌گه‌ڵ ئێران (سه‌فه‌وی) و نه‌مسادا. له‌دوای شكسته‌كه‌یان له (لیبانتۆ)، ئیدی عوسمانی توانای ئه‌وه‌یان نه‌ما باڵاده‌ستیی خۆیان له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست بپارێزن. به‌م جۆره دوایای سپانیا، پێگه‌ی خۆی له ئه‌ورووپادا به‌هێزتر كرد، له فه‌ره‌نساش كالفانیانی لایه‌نگری عوسمانیی سه‌ربڕی. (6، ل70).
عوسمانی له‌دوای ئه‌وه‌ی باڵاده‌ستیی خۆیان له ده‌ریای سپی له‌ده‌ست دا، ئیدی ویلایه‌ته‌كانی باكووری ئهفریقاشیان له‌بن ده‌ست ده‌رچوو. هه‌رچه‌ندی ناوچه‌یه‌كی وشكاییشیان له‌ده‌ست ده‌دا، توانای سه‌ربازیی سه‌ر زه‌وییان له سستی و لاوازیی ده‌دا. بۆیه ده‌بینین، كه له ده‌ریای ره‌شدا ئاماژه‌ی خراپ هه‌ن و په‌یامی لاوازیی عوسمانی ده‌ده‌ن، چی دیكه گهلهكهشتیی عوسمانی توانای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر قۆزاقدا نه‌ما. له‌دوایین 10 ساڵی سه‌ده‌ی شازدهمهدا، قۆزاق هێرشی خۆیان بۆ سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ره‌ش چڕ كرده‌وه، به كه‌شتیی بچووك له رووباری (دهنیبهر)ه‌وه خۆیان ده‌گه‌یانده نێو ده‌ریای ره‌شه‌وه. به‌م شێوه‌یه ئیدی ده‌ریای ره‌ش به ئارامی نه‌مایه‌وه، كه شاده‌ماری ئابووریی عوسمانی بوو، ئیدی بازرگانی و به‌نده‌ره‌كانی عوسمانی روویان له داكشان كرد. (7، ل71).
هۆی لاوازبوونی هێزی ده‌ریایی عوسمانی، بۆ كۆنیی پێكهاته‌ی ئه‌و هێزه له رووی جۆر و كاراییه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، به‌وه‌ی گهلهكهشتیی عوسمانی هێشتا هه‌ر بریتی بوو له كه‌شتیی دهواڵدار، كه چی دی به‌رامبه‌ر به كه‌شتیی زه‌به‌لاحی دوژمنان گونجاو نه‌بوو، كه ئه‌وان ئاگری به‌تینیان له‌ته‌نیشته‌وه ده‌هاویشت. (8، ل71،72).
كاریگه‌ریی یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگ
به‌رپابوونی یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگ له ساڵی 1914دا، كاریگه‌ریی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌سه‌ر رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه هه‌بوو، له‌و كاته‌ی هاوپه‌یمانان هێرشیان ده‌كرده سه‌ر خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، له هه‌مان كاتدا به‌نهێنی پلانیان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و خاكه داده‌ڕشت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی نهێنی، ئه‌و خاكه له‌نێوانی خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن. دیارترین ئه‌و رێككه‌وتننامه نهێنییانه‌ی له كاتی جه‌نگدا واژۆ كران و ده‌وڵه‌تی عوسمانییان كرده ئامانج، رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌سته‌نبووڵ له 18/ ئادار/ 1915، رێككه‌وتننامه‌ی له‌نده‌ن له 26/ نیسان/ 1915، رێككه‌وتننامه‌ی سایكس- پیكۆ له 16/ ئایار/ 1916 و رێككه‌وتننامه‌ی ئانجان دی مۆریێن له 17/ نیسان/ 1917دا بوون. (9، ل228).
كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی چووه پاڵ ده‌وڵه‌تانی ته‌وه‌ر (میحوه‌ر) و به‌شداریی له شه‌ڕه‌كه‌دا كرد، له‌وپه‌ڕی داته‌پیندا بوو، بۆیه پێی گوترا (پیاوه نه‌خۆشه‌كه). جا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیاش له شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وتایه، ئایا رێی به تورك ده‌دا ببێته شه‌ریكه به‌شی ده‌سكه‌وته‌كه‌ی؟ یه‌كه‌مین شتێك، كه ئه‌وكات ده‌یكرد، كۆتایی به هاوبه‌شێكی لاوازی وه‌ك ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌هێنا. هێرشه‌كه‌ی قه‌فقاسیا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ك بوو له مێژووی جه‌نگدا، چه‌ك و جبه‌خانه و ئازووقه‌ی سه‌ربازانی عوسمانی یه‌كجار هه‌ژار بوو، وه‌رزه‌كه‌ش وه‌رزی به‌فربارین بوو، فه‌رمانده‌كانی سه‌ربازیی توركیش ده‌به‌نگ و بۆغرا بوون. به‌م جۆره ئه‌نجامه‌كه وا هاته پێش چاو، كه ده‌ره‌نجامێكی فره خراپی ده‌بێت. سه‌ربازانی عوسمانی سه‌رما كردنی به چلووره و هه‌ڵدێرانه نێو شی‌و و كهندهڵانهوه، له‌برسا مردن، به راده‌یه‌ك له كۆی 100 هه‌زار سه‌رباز ته‌نیا 30 هه‌زار سه‌ربازیان له كانوونی دووه‌می 1915دا گه‌ڕانه‌وه، ئه‌م گورزه پشتی سوڵتانی شكاند و ده‌روازه بڵندهكه (بابل عالییهكه)ی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاند و ئیدی نزم بوو. (10، ل89، 90).
روون و ئاشكرایه، كه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی تا كۆتایی تشرینی یه‌كه‌م نه‌چووه نێو شه‌ڕه‌كه‌وه، ئه‌و چوونهیشی به كاریگه‌ریی هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا بوو، كه به رواڵه‌ت چوونه نێو گهلهكهشتیی عوسمانییه‌وه و كه‌ناره‌كانی رووسیایان له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌شدا بۆردومان كرد. (11، ل49).
هه‌موو ژێده‌ره‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه هاوپه‌یمانانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی خاكی بن ده‌ستی عوسمانی، پێشتر رێك كه‌وتبوون، بۆیه ده‌بینین یه‌كێك له‌و هۆیه راسته‌وخۆیانه‌ی ئیتالیای په‌لكێشی نێو جه‌نگه‌كه كرد، كه بچێته پاڵ هاوپه‌یمانانه‌وه، دابه‌شكردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و مسۆگه‌ركردنی به‌شی خۆی له‌و دابه‌شكردنه‌دا بوو. (12، ل51).
كاتێك شه‌ڕه‌كه درێژه‌ی كێشا، په‌یماننامه‌ی نهێنی له‌نێوان وڵاتانی هاوپه‌یماندا واژۆ كرا، ئه‌مه‌ش گوزارشتێك بوو له خواستی فراوانخوازی و كۆلۆنیالیستانهی ئه‌وان. له ساڵی 1915دا ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌نێوان ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسا و رووسیادا دابه‌ش كرا، به مه‌رجێك رووسیا ئه‌سته‌نبووڵ و ته‌نگه‌به‌ره‌كان و خاكی ده‌وروبه‌ریان بۆ خۆی ببات. له ساڵی 1916دا بڕیار درا به‌ریتانیا میزۆپۆتامیا (دووچۆمان) و فه‌له‌ستین بۆ خۆی ببات، سووریا و ئه‌ده‌نه و كلیكیا به باكووری عێراقه‌وه تا ده‌ریاچه‌ی وانیش، به‌شی فه‌ره‌نسا بێت، له هه‌مان كاتدا رووسیا باكووری ده‌ریاچه‌ی وان و ئه‌رمه‌نستان و هه‌رێمه‌كانی ده‌وروبه‌ری له باكووری ئه‌نادۆڵ بۆ خۆی ببات. له نیسانی 1917شدا ناوچه‌یه‌كی هه‌ژموون له رۆژاوای ئه‌نادۆڵ و له ناوچه‌ی ئه‌زمیر و ئه‌نتالیا، بۆ ئیتالیا ته‌رخان كران. (13، ل61).
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ كۆتایی هات و جاڕنامه چوارده خاڵییه‌كه‌ی ویلسن راگه‌یه‌ندرا، له خاڵی دوازدهمدا خواستی كۆتاییهێنان به ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دووپات كراوه‌ته‌وه، ده‌قی ئه‌و دوازده خاڵەی جاڕنامه‌ی ویلسن به‌م جۆره‌یه:
– به‌شی توركنشینی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌بێت له رووی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌وه خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ته‌واو بێت، هه‌رچی گه‌لانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركن، ده‌بێت مافی ئازادی و مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له ئۆتۆنۆمیدا بۆ به‌ده‌ست بێت. (14، ل70).
په‌یوه‌ست به كاریگه‌ریی یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگ به‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، له 10/ ئاب/ 1920 په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر له‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و هاوپه‌یمانان واژۆ كرا، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، خاكی سه‌ر به ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌نێوان ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و یۆنان دابه‌ش كرا، ته‌نیا ئه‌نادۆڵ و خاكی ده‌وروبه‌ری ئه‌نقه‌ره بۆ تورك جێ هێڵدرا. (15، ل82).
له هه‌ردوو به‌ره‌ی عێراق و شام، ده‌وڵه‌تی عوسمانی رووبه‌ڕووی شكستی گه‌وره بووه‌وه، له عێراقدا هێزی به‌ریتانیا له 11/ ئادار/ 1917دا به‌غدای داگیر كرد، له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1918ش گه‌یشته نزیك مووسڵ. له شامیش هێزی شۆڕشی عه‌ره‌ب به یارمه‌تیی هێزی به‌ریتانیا توانیی بچێته نێو دیمه‌شقه‌وه و حكوومه‌تی عه‌ره‌بی تێدا راگه‌یاند، له ماوه‌ی نێوان 27/ تشرینی یه‌كه‌م/ 1917 تا 26/تشرینی یه‌كه‌م/ 1918 حكوومه‌تی عه‌ره‌ب له دیمه‌شق ته‌واوی سووریا و فه‌له‌ستین و رۆژهه‌ڵاتی ئوردنی خسته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه.
له‌پای ئه‌و شكستانه، حكوومه‌تی ئیتیحادییان له 13/ تشرینی یه‌كه‌مدا ناچار بوو ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، له 14/ تشرینی یه‌كه‌م حكوومه‌تێكی نوێ به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د عیزه‌ت دوایا پێك هێندرا، كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی سیاسیی ناسراوی ئه‌وكات، ئه‌و حكوومه‌ته نوێیه مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی (مودروس)ی له 30/ تشرینی یه‌كه‌م/ 1918دا قبووڵ كرد. (مودروس: به‌نده‌ری دوورگه‌ی لیمنۆسه له ده‌ریای ئیجه‌دا). (16، ل229).
و. له عه‌ره‌بییه‌وه: هەڵۆ ئورمزیار
ژێدەر/ Basnews